Archive | تشرینی دووه‌م, 2018

حەقیقەتی سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر کورد

19 تشرینی دووهەم

حەقیقەتی سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر کورد

فوئاد قەرەداغی

ئەمریکا ۱۲ ملیۆن دۆلاری بۆ سیخوڕیی بەسەر ئەم سێ سەرکردەیەی ( پەکەکە ) وە تەرخانکرد . ئەمە حەقیقەتی سیاسەتی ئەمریکایە بەرامبەر کوردو هەموو گەلانی جیهان ، ئەمە حەقیقەتی ئەخلاقی دیموکراسیی بۆرژوازییە لەسەرانسەری جیهانی سەرمایەداریدا ، ئەمە زەنگی نابووتییە بۆ ” دۆستایەتی سەرکردەکانی کوردایەتی لەگەڵ بێزراوترین دەوڵەتی ئیمپریالیستی جیهانگیردا ” ئەمە دەرس و پەندێکی گرنگە بۆ ئێمەی کورد لە باشووری کوردستان ئەگەر ئەوەندەی تۆژقاڵێک مێشکمان کار بکات !!!

یادکردنەوەی بنیاتنانی شاری سلێمانی

19 تشرینی دووهەم

یادکردنەوەی بنیاتنانی شاری سلێمانی
فوئاد قەرەداغی

کێ سلێمانی بەم ئاستە گەیاندووە ؟
هەمووان بەداخن بۆئاستی ئێستای ژیاری و شارستانیی سلێمانی بەڵام هیچ کەس راشکاوانە ناڵێت کێ بەم ئاستەی گەیاندووە !

بەرپرسی دواکەوتوویی سلێمانی
کێ بەرپرسە لە پشتگوێخستن و سەپاندنی دواکەوتوویی بەسەر سلێمانی-دا ،حکومەتی خۆجێیی سلێمانی یان ناوەندی بڕیار لە حکومەتی هەرێمدا؟!

هۆکاری یادکردنەوەی سلێمانی
بەشێکی هۆکاری یادکردنەوەی بەرچاوی بنیاتنانی سلێمانی بۆ پەردەپۆشکردنی ئەو دواکەوتوویی و نەهامەتییانەیە کە بەسەر خەڵکەکەیدا هێنراوە .

بە مۆڵەتی شاعیری گەورەی کورد شێخ رەزای تاڵەبانی :
لەبیرمدێ سلێمانی کە شاری بەرهەڵستی و ، فیداکاری و ، وشەی ( نا ) بوو . نە ملکەچی ستەمکارانی خۆماڵی و ، نە دەستەمۆو کۆیلەی بیانییان بوو . ” نە مەحکومی عەجەم ، نە سوخرەکێشی ئالی عوسمان بوو ” .

جیاوازیی سیاسەت و سیاسییەکان چییە ؟

7 تشرینی دووهەم

جیاوازیی سیاسەت و سیاسییەکان چییە ؟
فوئاد قەرەداغی

جیاوازی سیاسیی بازرگان و بازرگانی سیاسی چییە ؟
سیاسیی بازرگان و ‌بازرگانی سیاسی ، بۆ حوکمڕانیمان چ جیاوازییەکیان هەیە کە هەردووکیان ستڕاتیژو ئەجندای بیانی جێبەجێ بکەن .

دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن دوو دیوی یەک دراون
دەسەڵاتی بۆرژوایی و ئۆپۆزسیۆنی بۆرژوایی کورد دوو دیوی یەک دراون . ئەگەر نا ، جیاوازییەکانیان چییە ؟

واتای بەشداریکردن لە پەڕلەمان و حکومەتی هەرێمدا
بەشداریکردن لە پەڕلەمان و حکومەتی هەرێمدا ، دانپێدانانی راستیی سیاسەتی براوەکانی پەڕلەمان و بەدرۆخستنەوەی تۆمەتی تەزویرە لە هەڵبژاردندا .

مرۆڤ … بوون و بیرکردنەوە

7 تشرینی دووهەم

مرۆڤ … بوون و بیرکردنەوە
فوئاد قەرەداغی

بیرکردنەوەو بوون
” من بیردەکەمەوە کەواتە من بوونم هەیە” راستە ، یان ” بەدەر لەوەی بیردەکەمەوە یان بیرناکەمەوە من بوونم هەر هەیە ” .

بوونی فیزیکی مرۆڤ
بوونی فیزیکی مرۆڤ بنەمای بوونی هوشیارو بوونی مەعنەوییە ، بەبی ئەو بوونە هەرگیز ئەمانیدی بوونیان نابێت .

بوونی واقیعی و ماتەری بنەمای بیرکردنەوەوهوشیارین
بوونی بیرکردنەوەو هوشیاری و ئایدیا بە بوونی واقیعی و ماتەرییەوە بەندن ، ئەمانەی دوایی لە پێشەوەن و سەرچاوەی بوونی ئەوانیدین .

هەندێک تایبەتمەندیی پەروەردەو فێربوون لە کوردستاندا

7 تشرینی دووهەم

هەندێک تایبەتمەندیی پەروەردەو فێربوون لە کوردستاندا
فوئاد قەرەداغی

پەروەردەی باو لە خزمەتی شاردایە
پەروەردە لە خزمەتی شاردا پەروەردەی باوەو ، جیاوازی نێوان شارو لادێ ، تایبەتمەندییەکی پەروەردەو فێربوونە لە هەرێمی کوردستاندا .

خوێندنی گوندنشینەکان کوالیتییەکی باشی نییە
منداڵانی کوردستان لە کوالیتییەکی باشی خوێندن بەهرەمەند نین ، بەتایبەتی گوندنشینەکان.

خوێندن و مامۆستایانی کەمئەزموون
گرفتێکی گەورەی خوێندن لە گوندەکاندا ئەوەیە : بە مامۆستایانی کەمئەزموون دەسپێردرێت .

خوێندنی ئەهلی و بیانی پشتگیریی دەکرێت
خوێندن لە قوتابخانە حکومییەکاندا بێبایەخکراوەو ، خوێندنی ئەهلی و بیانی بە پشتگیریی دەسەڵاتداران تەنگیانپێهەڵچنیوە .

بەرپرسان بیر لە سیستمی خوێندن بەزمانێکی بیانی دەکەنەوە
بە پێچەوانەی سیستمەکانی پەروەردە لە جیهاندا ، بەرپرسانی کورد بیر لە سیستمی خوێندن بەزمانێکی بیانی دەکەنەوە نەک زمانی دایک .

وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆکاندا ٢٠١٨ – ٢٠١٩
ئەگەر بەهەڵە نەچووبم ، بێ بەرنامەڕێژیی هەزاران خوێندکار لە زانکوکاندا وەرگیراون ، بەڵام کەس بیری بۆ دوای چوار ساڵیدی نەکردۆتەوە .