رۆژی جیهانیی ژنان و پرسی ئازادی و یەکسانیی
فوئاد قەرەداغی
مارس ٢٠١٩
بەهەشت لەژێر پێی دایکاندایە
دەڵێن خودا بەھەشتەکەی لەژێر پێی دایکاندا داناوە ، کەچی پیاوانی بەندەی خودا ، مافە مرۆییەکانی دایکان پێشێل دەکەن .
پێویستیی خەباتی یەکگرتووی ژنان و پیاوان
تێکۆشان دژی سیستمی سەرمایەداری و گۆڕینی بە سیستمێکی سۆسیالیستی ، پێویستیی بە خەباتی چینایەتیی یەکگرتووی ژنان و پیاوان هەیە .
پەروەردەی پیاوسالاریانەی ژنان و پیاوان
ژنان و پیاوان قوربانیی پەروەردەیەکی پیاوسالارین کە خێزانەکان ئامرازی جێبەجێکردنین .
خانمانی سەر بە دەسەڵات ژنان چەواشە دەکەن
خانمانی وابەستەی حزب و دەوڵەتی خێڵ و سەرمایە ، ژنان چەواشە دەکەن و ، ناتوانن سنووری سیستمی پیاوسالاریی ببەزێنن .
خۆسووتاندنی ژنان ڤیتۆیەکی ناچارییە
بەرزبوونەوەی رێژەی خۆسووتاندنی ژنان ڤیتۆیەکی ناچارییە بەڕووی وەحشیگەریی کۆمەڵگەی پیاوسالاریدا .
ژنان و ستەمکاریی چینە باڵادەستەکانی مێژوو
چەوساندنەوەی ژنان پرسێکی مێژوویی-چینایەتییەو ، پەیوەندیی بە ستەمکاریی چینە باڵادەستەکانی مێژووەوە هەیە .
ژنان و ئەرکی کارەکانی ناوماڵ و بەخێوکردنی منداڵ
کاتێک ئازادی و یەکسانیی راستینە بۆ ژنان دێتەدی کە سیستمی کۆمەڵایەتی ئەرکی کارەکانی ناوماڵ و بەخێوکردنی منداڵی لەسەر نەهێڵێت .
ژنانی کرێکار و ژنانی بۆرژوازی لە یادی ٨ ی ئاداردا
۸ی ئادار رۆژی جیهانیی خەباتی ژنانی کرێکارە ، بۆ ژنانی بۆرژوازیش” جەژنە ” و زەماوەندی بۆ سازدەکەن !!
سیستمی سەرمایەداریی جیهانگیرو چەوساندنەوەی ژنان
ئەمڕۆ سیستمی باڵادەستی سەرمایەداریی جیهانگیر هۆکاری چەوساندنەوەی ژنانن نەک پیاوان وەک رەگەزێکی پێکهاتەی مرۆیی کۆمەڵگا .
گۆڕانکاریی لە ژیانی ژناندا
گۆڕانکاریی لە ژیانی ژناندا پەیوەندییەکی راستەوانەی بە گۆڕانکاریی سیاسی-ئابووری-کۆمەڵایەتی و رۆشنبیریی کۆمەڵگاوە هەیە .
٨ی ئادار خەباتی ژنان نۆژەن دەکاتەوە
٨ی ئادار رۆژی جیهانیی ژنانە ، ئەمە لەیادکردنی خەباتی رۆژانە بۆ ئازادی و یەکسانییان نییە ، بەڵکو ئەو خەباتە نۆژەن دەکاتەوە .
ئازادیی راستینەی ژنان
کۆمەڵایەتیکردنی کارەکانی نێوماڵ و بەخێوکردنی منداڵ ، ئازادیی راستینەو گەشەکردنی هەمەلایەنەی ژنان دەستەبەر دەکات .