سروود‌و په‌روه‌رده‌کردنی منداڵ
چێژوه‌رگرتن له مۆسیقا‌و گۆرانی بۆ سه‌ره‌تاکانی ژیانی مرۆڤ ده‌گه‌ڕێته‌وه . جووڵاندنی هه‌ست و ئه‌و خۆشییه‌ی به بیستنی ئاوازێک جه‌سته‌ی مرۆڤ و ژێیه‌کانی ناخی داده‌گرێت به‌شێکن له سروشتی سایکۆلۆژیی مرۆڤ ، چونکه هه‌ر له بوونیه‌وه هه‌یه‌و ، مندال هێشتا ساوایه هه‌ستی پێده‌کات و کاردانه‌وه‌ی خۆشیی و چێژوه‌رگرتنی له به‌رامبه‌ردا ده‌رده‌بڕێت .
سروودیش ، له قۆناغێکی دواتردا ، وه‌ک شێوه‌یه‌کی ئیقاعی و شێوازێکی ده‌ربڕین ، بۆ ئه‌نجامدانی کارێک له‌و کارانه‌ی مرۆڤ له ململانێی خۆیدا به‌رامبه‌ر سروشت ، به‌کار هاتووه . له‌گه‌ڵ په‌یدابوونی جیاوازییه چینایه‌تییه‌کانی نێو کۆمه‌ڵیشدا ، سروود رۆڵێکی کۆمه‌ڵایه‌تی دیوه‌و ئامڕازێکی ململانێی کۆمه‌ڵایه‌تی بووه‌و له ململانێی خێڵه‌کی و ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی و چینایه‌تی و . . . هتد دا خۆی نواندووه .
سروود بۆ منداڵ ، جگه له‌وه‌ی هه‌ستی خۆشیی به گیانی ده‌گه‌یه‌نێت ، وزه‌و تواناشی ده‌بزوێنێ ؛ له رووی هزرو ره‌فتارو ره‌وشتیشه‌وه ئاڕاسته‌ی ده‌کات و جیهانێکی نوێی ، له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی جیهانه بچکۆله‌که‌ی خۆی ، پێده‌ناسێنێت ، بۆیه له سیستمی په‌روه‌رده‌دا سروود جگه له‌وه‌ی هۆکارێکی پێگه‌یاندنی سۆزی منداڵ و لایه‌نێکی گرنگی په‌روه‌رده‌ی جوانییه ، ئامڕازێکی ئاڕاسته‌کردن و ئاماده‌کردنی منداڵه بۆ ژیانی ئاینده به‌پێی ئه‌و ئایدیا‌و نه‌ریتانه‌ی سرووده‌کان ده‌ریانده‌بڕن .
سروود ، سه‌رگه‌رمی و تاووتین و سۆزی دروست ، له‌ڕێی وشه‌و ئاواز‌و ئیقاعه‌وه ، به منداڵ ده‌به‌خشێ و کاریگه‌رێتیی له‌سه‌ر داده‌نێت . ئه‌مه جگه له‌وه‌ی وه‌ک ئامڕازی چێژلێوه‌رگرتن و بزواندنی چالاکی بۆ چاره‌سه‌رکردنی بێزاربوون له وانه‌کاندا سوودی لێوه‌رده‌گیرێت و ، مامۆستاکان ده‌توانن بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی گرژی و بێزاری و ماندووبوونی منداڵ له نێو پۆلدا په‌نای بۆ به‌رن و، به‌و هۆیه‌وه گیانی خۆڕێکخستن و نوێکردنه‌وه‌ی چالاکیی له نێو منداڵان و، فه‌زای ئارامیش له پۆله‌کاندا ، بخولقێنن .
به کورتی مۆسیقا‌و گۆرانی و سروود ، ده‌بێت به‌شێکی سه‌ره‌کی و رۆژانه‌ی به‌رنامه‌یه‌ک بن بۆ گه‌شه‌کردن و په‌روه‌رده‌کردنی جوانیی له‌لای منداڵ و، به سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌روه‌رده‌ییه‌کانی گه‌شه‌کردنی جه‌سته‌یی و ئه‌قڵی و ویژدانی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئاکاریی منداڵه‌وه په‌یوه‌ست بن ، که به تێکڕایی هه‌موویان ، که‌سایه‌تیی سه‌ربه‌خۆی منداڵ به‌ره به‌ره له چوونه پێشه‌وه‌ی ته‌مه‌نیاندا دروست ده‌بێت .
گۆرانی و سروود دیارده‌ی مرۆیین و تایبه‌ت نین به وڵاتێک یان ناوچه‌یه‌کی ئه‌م جیهانه‌وه ، یان زه‌مه‌نێکی دیاریکراوی هه‌بێت و له زه‌مه‌نێکی دیکه‌دا نه‌مێنێت ، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که زمان و سروشتی هه‌ر شوینه‌و هه‌ر کاته مۆرکی تایبه‌تی خۆیانی ده‌ده‌نێ و ، نه‌ریت و به‌ها چینایه‌تی و په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ناوه‌رۆک و کاریگه‌رێتیی وشه‌کانیان دیاریده‌که‌ن .
ئێمه‌ی کورد ، که له مێژووی پێکهاته‌ی نه‌ته‌وه‌ییمانه‌وه ، باری چه‌وساندنه‌وه لایه‌نی زاڵ بووه به‌سه‌رمانداو ، به ده‌گمه‌ن نه‌بێت ئازادیمان به خۆمانه‌وه نه‌دیوه ، چ گۆرانییه‌کانمان و ، چ سرووده‌کانمان کاریگه‌رێتی ئه‌م بارودۆخه مێژووییه‌یان به‌سه‌ره‌وه بووه ، ته‌نانه‌ت سایکۆلۆژیی به‌کۆمه‌ڵی خه‌ڵکی کوردیش له‌گه‌ڵ ئه‌و واقیعه مێژووییه هاتۆته‌وه‌و ، ئه‌و گۆرانییانه‌ی خه‌مه‌کانی راژه‌نیبێتین زێتر بره‌وی هه‌بووه‌و ، ئه‌و سروودانه‌ی تووڕه‌یی و بێزاریی نه‌ته‌وایه‌تی و چینایه‌تیی ده‌ربڕیبین پێگه‌ی مانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوون و نه‌مرییان له نێو خه‌ڵکیدا هه‌بووه‌و ، له ناخ و ویژدانیاندا ژیاون، بۆ نموونه سرووده‌کانی نیو سه‌ده پێش ئێستا که به‌یانیان له ریزبووندا قوتابییان ده‌یانچڕاندن وه‌ک ( ده‌می راپه‌ڕینه ، ئه‌ی کوردینه ، برایینه له‌خه‌و هه‌ڵسن ، شاخی ره‌نگاو ره‌نگی گۆیژه . . .هتد ) هێشتا چێژیان لێوه‌رده‌گرین و ، ئارامیی به گیانمان ده‌به‌خشن وهه‌موو هه‌سته خۆشه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌بزوێنن و بۆ نێو به‌ها نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی و چینایه‌تییه‌کانی ئه‌و کاته ده‌مانگێڕنه‌وه ، هه‌روه‌ها سرووده‌کانی دوای شۆڕشی چوارده‌ی ته‌مموزو ، سرووده‌کانی سه‌رده‌می شۆڕشی ئه‌یلوول و ئه‌و سروودانه‌ش که‌له‌شۆڕشی نوێ‌دا بوونه وێردی سه‌رزمانی خه‌ڵکی کاریان له ناخی نه‌وه‌کانی خۆیان به تایبه‌تی و، له‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵکی سته‌مدیده‌و تێکۆشه‌رانی سیاسی کردووه‌و ، گیانیانی بۆ زه‌مه‌نی به‌ها شۆڕشگێڕییه‌کان راکێشاوه ، چونکه بوونه‌ته به‌شێک له‌و مێژووه‌ی به خوێن و فرمێسک نووسراوه‌ته‌وه‌و هه‌موو چرکه‌یه‌کی له بیر‌و هۆش و ویژدانیاندا یادگارییه‌کی به‌جێهێشتووه‌و لێیانجیانابێته‌وه .
ئه‌م ئاوێته بوونه‌ی چه‌وساندنه‌وه‌و خه‌بات و به‌ها شۆڕشگێڕییه‌کان و ده‌ربڕینه رۆحییه‌که‌ی له سرووده‌کاندا ، بۆ نه‌وه‌ی ئیمڕۆ ، به تایبه‌تی بۆ ئه‌وانه‌ی له خوار ته‌مه‌نی بیست هه‌تا بیست وپێنج ساڵییه‌وه‌ن ، به جۆرێکی دیکه‌ن و هه‌مان کاریگه‌رێتی له‌سه‌ریان دانانێن . ئه‌وان ( نه‌وه‌ی نوێ ) که له جیهان و بارودۆخێکی نوێ‌دا چاویان کردۆته‌وه ، به‌رنامه‌یه‌کی نوێیان پێویسته‌و ئێمه‌ی ( گه‌وره‌کان ) له یارمه‌تیدانیان به‌رپرسین ، به‌رنامه‌یه‌ک که له‌لایه‌ک ره‌نگدانه‌وه‌ی گۆڕانکارییه‌کانی سه‌رده‌م بێت و دوا پێشکه‌وتنه‌کانی زانست و ته‌کنه‌لۆژیا ره‌چاو بکات و ، له‌لایه‌کی دیکه‌وه درێژه‌پێدانی خه‌بات بۆ به‌دیهێنانی بوون و ئازادی و یه‌کسانی و ژیانی خۆشگوزه‌رانی بێت ، چونکه ئه‌وانه جه‌وهه‌ری ململانێی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ن و په‌یوه‌ستن به مێژووی تێکۆشانی گه‌له‌که‌مان و ، بێ زامنکردنیان دیواره ئاسنینه‌کانی چه‌وساندنه‌وه‌و بێمافی نابه‌زێندرێ .
ئایا ده‌توانین سروود بۆ ئه‌م قۆناغه مێژووییه‌و ، بۆ نه‌وه‌کانی ئه‌م قۆناغه دابنێین که مه‌رجی بابه‌تییانه‌ی بارودۆخه جیهانی و خۆماڵییه‌که‌و ، مه‌رجی سایکۆلۆژیی منداڵ و گه‌نجه‌کانی ئیمڕۆ ره‌چاو بکات و له دواڕۆژیان دڵنیا بین ؟ ئایا ده‌توانین سروود بکه‌ینه ئامڕازی خۆشویستنی ئه‌و پرنسیپانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێیان دا ؟ ئه‌مه پرسیارێکه روومان تێده‌کات و ده‌بێت ئێمه‌ی باوکان – دایکان، سیاسییه‌کان ، نووسه‌ران ، هونه‌رمه‌ندان ، رۆشنبیران و په‌روه‌رده‌کاران وه‌ڵامی دروستی بده‌ینه‌وه.
فوئاد قەرەداغی
سروود‌و په‌روه‌رده‌کردنی منداڵ
14 حوزەیرانپرنسیپه زانستی و ئاکارییه‌کانی سه‌رپه‌رشتیی تۆژینه‌وه‌ی زانستی
12 حوزەیرانپرنسیپه زانستی و ئاکارییه‌کانی سه‌رپه‌رشتیی تۆژینه‌وه‌ی زانستی
ئامانجی تۆژینه‌وه زانستییه‌کان هه‌ر ئه‌وه نییه خوێندکارێک به‌و هۆیه‌وه بڕوانامه‌یه‌کی به‌رز وه‌ربگرێت ، ئه‌گه‌رچی هه‌وڵه شه‌خسییه‌کان و ئاستی خواسته‌کانی مرۆڤ رۆڵێکی کاریگه‌ر له داهێنان و پێشکه‌وتنی زانست‌دا ده‌بینن ؛ به‌ڵکو ئامانجی سه‌ره‌کیی مه‌ڵبه‌نده‌کانی تۆژینه‌وه‌ی زانستی و ، زانکۆکان به تایبه‌تی ، داهێنان و که‌شفی نوێیه له بواره‌کانی زانستداو ، به‌شداریکردنی ره‌وتی روو له هه‌ڵکشان و به‌ره‌وپێشه‌وه چووی زانسته له هه‌موو بواره‌کاندا .
زانکۆکان که ده‌رگای خوێندنی باڵا به‌ڕووی خوێندکاراندا ده‌که‌نه‌وه ، مه‌به‌ستیانه له کایه جیاجیاکانی مه‌عریفه‌دا ده‌ستکه‌وتی نوێ بخه‌نه خزمه‌تی به‌شه‌رییه‌ته‌وه . بۆیه له به‌رامبه‌ر زانست و کۆمه‌ڵیی به‌شه‌ری و تۆژیاراندا به‌رپرسیارێتییه‌کی زانستی و ئاکارییان له ئه‌ستۆ ده‌که‌وێت و ، راده‌ی سه‌رکه‌وتن و به‌شدارییان له هه‌وڵه زانستییه‌کاندا به راده‌ی ره‌چاوکردنی ئه‌و ئیلتیزامه زانستی و ئاکارییه‌وه به‌نده .
ئیلتیزامی زانکۆکان به‌رامبه‌ر ئه‌و ئه‌رکه‌ی ئاماژه‌مان بۆ کرد ، له ئیلتیزامیان به‌رامبه‌ر خوێندکارانی خوێندنی باڵادا به‌رجه‌سته ده‌بێت . له‌به‌ر ئه‌وه ، کارئاسانی و ده‌ستگرتنی خوێندکاران بۆ پێشکه‌شکردنی تۆژینه‌وه‌کانیان به باشترین شێوه‌و گه‌یشتن به راستییه زانستییه نوێیه‌کان جگه له‌وه‌ی ئه‌رکێکی زانستییانه‌ی زانکۆکانه ، ئه‌رکێکی ئاکارییانه‌ی زانکۆ شه له‌ڕێی ئه‌و مامۆستایانه‌وه که سه‌رپه‌رشتیی تۆژینه‌وه‌و لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌که‌ن .
له‌به‌ر تیشکی ئه‌م ئه‌رکه ئۆرگانیکییه‌ی زانکۆ‌دا ، بۆ هه‌ر خوێندکارێک که نامه‌یه‌کی ماجستێر یان ئوتروحه‌یه‌کی دکتۆرا ئاماده ده‌کات ، ده‌بێت سه‌رپه‌رشتیارێک هاوکاری بێت و له‌یه‌که‌م هه‌نگاوه‌وه تا دوا کرداری پڕۆسه‌ی تۆژینه‌وه‌که به‌شداریی له به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی بابه‌ته‌که‌یدا بکات . گه‌وره‌ترین که‌مته‌رخه‌می و بێده‌ربه‌ستی به‌رامبه‌ر زانست ئه‌وه‌یه تۆژینه‌وه‌ی خوێندکار پشتگوێ بخرێت و سه‌رپه‌رشتیار کاری جیددی بۆ سه‌رکه‌وتنی نه‌کات .
ئامانج له سه‌رپه‌رشتیکردن به‌رهه‌مهێنانی پوخته‌ترین ئه‌نجامی زانستییه له‌و بواره‌ی تۆژیار به یارمه‌تی سه‌رپه‌رشتیار بۆ تۆژینه‌وه‌که‌ی هه‌ڵیبژاردووه . تۆژینه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتوو چه‌نده به سه‌رکه‌وتن بۆ تۆژیاره‌که ده‌ژمێردرێت ئه‌وه‌نده‌ش به سه‌رکه‌وتن بۆ سه‌رپه‌رشتیاره‌که‌ی تۆمار ده‌کرێت . له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌رکێکی زانستی و ئاکاریی سه‌رپه‌رشتیاره رێنمایی تۆژیار بکات و به‌ر له گفتوگۆ‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی تۆژینه‌وه‌که سه‌رنجی بۆ هه‌ڵه‌و که‌موکووڕییه‌کان و ئه‌و خاڵانه ڕابکێشێ که له ئاستی زانستیی تۆژینه‌وه‌که که‌مده‌که‌نه‌وه‌و هه‌ڵوێستی زانستییانه‌ی تۆژیار له‌نگ ده‌که‌ن .
ئه‌و دانیشتنه‌ی بۆ گفتوگۆی ماسته‌ر‌نامه‌یه‌ک یان ئوتروحه‌یه‌ک ده‌کرێت ناچێته خانه‌ی تاقیکردنه‌وه‌وه ، واته تاقیکردنه‌وه‌ی خوێندکار نییه ؛ تۆژیار تا کاتی ئاماده‌کردنی بابه‌ته‌که‌ی بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ری ، به چه‌ندین قۆناغدا تێده‌په‌ڕێت و ، بۆ گه‌یشتن به پله‌یه‌کی زانستیی ئه‌کادیمی و نزیکبوونه‌وه له پله‌ی هه‌ڵسه‌نگێنه‌ره‌کانی ، ته‌نها دوو خاڵی سه‌ره‌کیی ده‌مێنێت ، ئه‌و دوو خاڵه‌ش :
1 ) په‌یڕه‌وکردنی هه‌نگاوه‌کانی تۆژینه‌وه‌ی زانستییه بۆ گه‌یشتن به راستییه‌کان ، واته ته‌واوی پێوه‌ره زانستییه‌کان و مه‌رجه‌کانی نامه یان ئوتروحه‌که‌ی به دروستی جێبه‌جێ کردبێت و ئه‌نجامه‌کانی له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تاکان و رێڕه‌وی باسه‌که‌دا گونجاو بێت .
2 ) دڵنیابوونه له‌وه‌ی که به راستی حه‌قیقه‌تێکی نوێی دۆزیوه‌ته‌وه ، یان که‌شفێکی نوێی له‌و بواره زانستییه‌دا کردووه .
له زانکۆکانی ئێمه‌دا ، جگه له سه‌رپه‌رشتیاری تۆژینه‌وه‌که ، هه‌ڵسه‌نگێنه‌ری زمان هه‌یه که تۆژینه‌وه‌که‌ی به‌ره‌وڕوو ده‌کرێته‌وه ، تا به‌ر له گفتوگۆ و مشت‌ومڕ له‌سه‌ری ، هه‌ڵه زمانه‌وانییه‌کان ده‌ستنیشان بکات و تۆژیار به‌باشی دایبڕێژێت . له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌کی زمان یان رێنووس له تۆژینه‌وه‌که‌دا هه‌بێت ، به‌شێکی به‌رپرسیارێتییه‌که‌ی ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌و هه‌ڵسه‌نگێنه‌ره ، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر خوێندکار به زمانی دایکی بابه‌ته‌که‌ی نه‌نووسیبوو ؛ بۆیه هیچ دادوه‌رییه‌ک له‌وه‌دا نییه هه‌ڵه‌کانی زمان له‌سه‌ر خوێندکار بکه‌وێت و کار له‌هه‌ڵسه‌نگاندنی تۆژینه‌وه‌که‌ی بکات .
زانکۆکانی کوردستان ئه‌رکیانه گرنگی به‌م دوو لایه‌نه بده‌ن و ده‌ستی تۆژیارانی به‌شه‌کانی خوێندنی باڵا بگرن تا هه‌موو توانا زانستییه‌کانیان به سه‌رده‌مترین شێوه بخه‌نه خزمه‌تی گه‌ل و نیشتمانه‌که‌یانه‌وه .
فوئاد قەرەداغی
که‌لتووری باو‌و ئاستی تێگه‌یشتن له پەروەردەو فێربوون
11 حوزەیرانکهلتووری باو‌و ئاستی تێگه‌یشتن له پەروەردەو فێربوون
که‌لتووری باوی کۆمه‌ڵ ، مۆرکی خۆی به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌کانی پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێربوونەوە داده‌نێت . له نێوان کارکرده‌کانی ئه‌م هۆکاره‌وه ، جگه له‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی سیستمه‌که ده‌ناسین ، زۆر به وردیش ، به‌جۆرو ئاستی بیرکردنه‌وه له کێشه په‌روه‌رده‌ییه‌کان و ئاسته‌کانی تێگه‌یشتنی ده‌سه‌ڵات له‌م پڕۆسه‌یه ئاشناده‌بین .
که‌لتووری باوی کۆمه‌ڵ ، هه‌موو ئه‌و کۆهۆشییه ده‌گرێته‌وه ، که به‌ره به‌ره ، له پراکتیکێکی درێژخایه‌نی ره‌فتاره‌کاندا کۆده‌بێته‌وه‌و ، گۆڕانکارییه‌کی چۆنایه‌تی دروست ده‌کات و ، ده‌بێته سیمایه‌کی گشتیی کۆمه‌ڵ و، له گشت بواره‌کاندا – که په‌روه‌رده‌و فێربوون بوارێکی گرنگیانه – ره‌نگده‌داته‌وه .
که‌لتووری باوی کۆمه‌ڵی ئێمه ، چڕبوونه‌وه‌یه‌که له ئاوێته‌بوونی ره‌هه‌نده‌کانی خێڵه‌کێتی و ئایینی و حزبی . هه‌ر یه‌که لەم رەهەندانە مێژوویه‌کی هه‌یه‌و ، ره‌گه‌کانی به ناخی ژیانی کۆمه‌ڵدا رۆ‌چووه‌و ، ره‌نگ و روخساری سیستمی کۆمه‌ڵایه‌تی و کارکرده‌کانی دیاریکردووه . په‌روه‌رده‌و فێربوونیش بوارێکه ، ئه‌م ره‌هه‌ندانه له واقیعی ئیمڕۆی کوردستاندا ، په‌ستوویانه‌ته نێو چوارچێوه‌یه‌که‌وه‌و ، یه‌کێک له‌و ئاستانه‌ی تێگه‌یشتنی له‌م کایه‌یه‌دا پێکهێناوه‌و ، به‌و پێیه‌ش ، لێکترازاندنی ئه‌و چوارچێوه‌یه‌ی کردووه‌ته مه‌رجێکی حه‌تمی هه‌ر گۆڕانکارییه‌ک که بویسترێت له سیستمه‌که‌دا بکرێت .
تێگه‌یشتنی ئایینی له ئه‌رکی په‌روه‌رده‌و بانگه‌وازێکی سیاسی – عه‌قیده‌تی هه‌ندێ ره‌وتی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ به‌هه‌ند وه‌ر‌نه‌گرتنی گۆڕانکارییه‌کانی ئیمڕۆی جیهان و ئه‌و پێشکه‌وتنه به‌رچاوه‌ی له کایه‌ی زانست و ته‌کنه‌لۆژیادا هه‌یه ، گێڕانه‌وه‌ی سه‌ر‌خانی کۆمه‌ڵ – که په‌روه‌رده به‌شێکێتی – بۆ رابردوویه‌ک پتر له هه‌زار ساڵ لێمان دووره ؛ به‌ڕاده‌ی جیاجیا‌و زۆر‌و که‌م ئه‌قڵییه‌تی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و په‌روه‌رده‌یی خستۆته ژێر فشاری خۆیه‌وه ، بۆیە جگه له‌وه‌ی پێکهاته‌ی چینایه‌تی و ئایدیای ئه‌و ده‌سه‌ڵاته زاتی خۆده‌ربازکردنی له‌و ئه‌قڵێیه‌ته تێدا نییه ، یان سه‌وداکاریی سیاسی ئه‌و زاته‌ی لێزه‌وتکردووه ، په‌لی بۆ ته‌واوی پڕۆسه‌که‌ش هاویشتووه‌و له‌به‌رده‌م هه‌ر هه‌نگاوێکی چاکسازیی یان گۆڕانکاریشدا بۆ پێشه‌وه ، به‌سوود وه‌رگرتن له پێگه مێژووییه کۆمه‌ڵایه‌تی و که‌لتوورییه‌که‌ی ، به‌رنامه‌و پلانی تایبه‌تی ، بۆ رێگرتن له بڕیاردان و به‌ئه‌نجامگه‌یاندنیدا ، هه‌یه .
تێگه‌یشتنی هه‌ڕه‌مه‌کی و نازانستیش لایه‌نێکی دیکه‌یه و ، قوڕی چه‌قین خه‌ستترده‌کاته‌وه ، یان لانیکه‌م ره‌وتی پڕۆسه‌که خاوده‌کاته‌وه‌و ، به‌و خێراییه ناچێته پێشه‌وه که ئه‌م چه‌رخی خێراییه پێویستێتی . ئه‌وه یه‌کێکه له کۆسپه گرنگه‌کانی سه‌ره‌ڕێی په‌روه‌رده له کوردستاندا . نه‌شاره‌زایی چ له ئاستی ده‌سه‌ڵاتدا سه‌باره‌ت به پڕۆسه‌که‌و ، چ له ئاستی جه‌ماوه‌ریشدا ، که به درێژایی ده‌یان ساڵ یه‌ک قاڵبی په‌روه‌رده‌یان له‌به‌رچاو بووه ، ئاستی تێگه‌یشتنی تا نزیک سفر دابه‌زاندووه . ئه‌وه خاڵێکی سه‌لبیی ناوکۆیی نێوان ده‌سه‌ڵاتی په‌روه‌رده‌یی و جه‌ماوه‌ریشه ( دیاره به رێژه‌یه‌کی جیاواز له یه‌کتری ) . ئه‌م ئاسته‌ی تێگه‌یشتن ( له جه‌وهه‌ردا تێنه‌گه‌یشتن ) له پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده ، رووته‌خت و ئاسۆیی ده‌نوێنێت ، له‌ڕووی سایکۆلۆژیشه‌وه جۆرێک له بێتواناییه یان پشتگوێخستنێکی مه‌به‌ستداره ، بۆ گواستنه‌وه له قۆناغی هه‌ستپێکردنه‌وه بۆ قۆناغی تێگه‌یشتنی ئه‌قڵگه‌رایانه ؛ ته‌نانه‌ت هه‌ندێک دیارده ئاماژه به‌وه‌ش ده‌که‌ن که قۆناغی هه‌ستپێکردنی پانتایی ته‌نگژه په‌روه‌رده‌ییه‌که له ئارادا نه‌بێت ، بۆیه له ئاستی قۆناغی دووه‌مدا ئه‌و ساردی و خاوه‌خاوو بێده‌ربه‌ستییه ده‌بینرێت .
ئاستی تێگه‌یشتنی حزبیانه‌ش له پڕۆسه‌که ، له‌ڕووی مێژووییه‌وه نوێترین ئاستیانه . که‌لتوورێک که ئه‌م ئاسته‌ی خولقاندووه ، بۆ نزیکه‌ی نیو سه‌ده‌یه هه‌یه‌و پیاده ده‌کرێت . ئه‌م که‌لتووره له دوای شۆڕشی 14 ی ته‌مووزی 1958 هاته نێو واقیعه په‌روه‌رده‌ییه‌که‌وه‌و له‌سه‌رده‌می حوکمی به‌عسدا به نه‌رێیانه‌ترین شێوه په‌یڕه‌وکرا . هه‌موو کرداره‌کانی به‌عس له کایه‌ی په‌روه‌رده‌و فێرکردن‌دا ، هه‌ر له قۆرخکردنی سیستمی په‌روه‌رده‌و داخستنی وه‌ک زۆنگێکی داخراو بۆ خۆیان ، تا ده‌گاته یه‌که یه‌که‌ی پێکهاته‌ی سیستمه‌که ، ئه‌وه‌نده‌ی ده‌یان ساڵی رابردوو یان یه‌ک دوو سه‌ده‌ی رابردووی سیستمی په‌روه‌رده ، کاریگه‌رێتیی له‌سه‌ر شێوه‌ی تێگه‌یشتنی نادروست له‌م بواره‌دا هه‌بووه . جیاوازی نێوان ئه‌م شێوه تێگه‌یشتنه‌و ئه‌وانه‌ی پێش خۆی – که هێشتا به‌رده‌وامه – له‌وه‌دایه ، ئه‌میان به به‌رنامه‌ڕێژیی و پلان و مه‌به‌ست و “هوشیاری ” یه‌وه په‌یڕه‌وده‌کراو ئامانجی دیاریکراوی هه‌بوو ؛ هه‌ر ئه‌مه‌شه مه‌ترسی له‌سه‌ر دواڕۆژی سیستمه‌که دروستکردووه ، چونکه هیچ رێوشوێنێک بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م که‌لتووره به‌عسییه دانه‌نراوه ، به‌ڵکو که‌لتووره‌که به‌رده‌وامه‌و ره‌گی له هه‌موو بواره‌کانی سیستمی په‌روه‌رده‌دا ، بۆ نموونه وه‌ک ( بڕیار وه‌رگرتن ، ئیداره‌ی په‌روه‌رده ، به‌رنامه‌کان ، تاقیکردنه‌وه‌کان ، رێگاکانی وانه‌گوتنه‌وه ، په‌یوه‌ندی مامۆستا‌و قوتابی ، په‌یوه‌ندی قوتابخانه‌و دایک و باوکی قوتابی . … هتد ) ، داکوتاوه‌و ، هه‌تا ئێستاش ، ئاستێکی به‌رچاوی تێگه‌یشتن له پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێربووندا ، پشت به‌م که‌لتووره ده‌به‌ستێت .
فوئاد قەرەداغی
ئاسته‌کانی تێگه‌یشتن له پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێربوون
10 حوزەیرانئاستهکانی تێگه‌یشتن له پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێربوون
هیچ گومانی تێدا نییه‌و ، راستییه‌کی ته‌واو روونه ، پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێربوون له سه‌رانسه‌ری جیهاندا ، سه‌باره‌ت به باری تایبه‌تی خودی پڕۆسه‌که‌و ، به‌رفراوانی سنووری جوگرافیایی کارکرده‌کانی و ، په‌لهاویشتنی بۆ نێو دوا ماڵ و دوا شانه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ، پڕه له گیروگرفت و کێشه‌ی هه‌مه لایه‌نه . ئه‌گه‌رچی ئاستی کێشه‌کان له‌ڕووی چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تییه‌وه له وڵاتێکه‌وه بۆ وڵاتێکی دیکه جیاوازییان هه‌یه‌و ، راده‌ی لێوه‌رگرتن و نزیکایه‌تی له ژیاری ئه‌م سه‌رده‌مه ، که ژیارێکی رۆژئاواییه ، ساده‌یی و ئاڵۆزکاویی دیدی په‌روه‌رده‌یی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ، په‌روه‌رده‌یه‌ک که ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ئاڕاسته‌ی ده‌کات ، دیاریده‌که‌ن . بۆیه ده‌توانین بڵێین دوو دیدی جیاواز هه‌یه : یه‌کێکیان دیدێکی رۆژئاواییه بۆ په‌روه‌رده‌و فێربوون که تایبه‌تمه‌ندێتی خۆی هه‌یه‌و ، ئه‌ویدیکه‌یان روانینی په‌روه‌رده‌یی جیهانه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی رۆژئاوان که پله‌و جۆری جیاجیایان هه‌یه‌و ، تێیاندا هۆکاره‌کانی : خێڵه‌کێتی ، نه‌ته‌وه‌یی ، ئایینی ، نه‌ژادپه‌رستی ، ئایینزایی … هتد ، ره‌نگده‌ده‌نه‌وه .
جۆر‌و ئاستی بیرکردنه‌وه‌ش له کێشه په‌روه‌رده‌ییه‌کان ، له هه‌موو بواره‌کاندا ، دیسان به‌سه‌ر دوو شێوازی سه‌ره‌کیدا دابه‌ش ده‌بن . ئه‌م دابه‌شبوونه ، به ورده‌کارییه‌کانیه‌وه ، شوناسنامه‌ی په‌روه‌رده له‌هه‌ر وڵاتێکداو ئاسته‌که‌ی ده‌ستنیشان ده‌که‌ن و ، رێژه‌ی لێهاتوویی پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێربوون ، له به‌رئه‌نجامێکی زانستی و بیرکارییانه‌دا به‌ده‌سته‌وه ده‌ده‌ن .
به‌راوردکردنێکی ساده‌ی په‌روه‌رده‌و فێربوون له کوردستاندا به‌و راستییانه‌ی ئاماژه‌ی بۆ کرا ، هه‌ژاریی ئاسته‌کانی بیرکردنه‌وه‌ی خۆماڵیی بواری په‌روه‌رده ده‌رده‌خات و ، به‌سه‌ر واقیعێکی په‌روه‌رده‌یی دواکه‌وتووی جیهانه‌که‌ی ده‌ره‌وه‌ی رۆژئاوادا ده‌که‌وین ، که ده‌توانرێت له گشتێتی خۆیدا ، به واقیعێکی رۆژهه‌ڵاتیی ، خێڵه‌کی ، ئایینی ، تا راده‌یه‌کی زۆر دواکه‌وتوو ناوزه‌د بکرێت .
ئه‌م واقیعه رۆژهه‌ڵاتییه دواکه‌وتووه‌ی په‌روه‌رده ، له چه‌ندین بواردا خۆی نمایش ده‌کات و ، له سه‌رتاپای کرداره‌کانی پڕۆسه‌که‌دا نموونه ده‌خاته‌وه .
ئه‌م شێوه بیرکردنه‌وه رووکه‌شبینه ، ته‌نکه‌و توانای په‌لوپۆهاویشتنی قووڵی نییه ، به ئاسۆیی گوزه‌ر ده‌کات و رووته‌خت ده‌نوێنێت ، ده‌ست بۆ دیوی ده‌ره‌وه‌ی دیارده په‌روه‌رده‌ییه‌کان و کێشه‌کانی ده‌بات و جه‌وهه‌ری پڕۆسه‌که فه‌رامۆش ده‌کات . له پلاندانان و به‌رنامه‌ڕێژیدا ، پاشان هه‌نگاونان و قۆناغی جێبه‌جێکردن ، ئینجا هه‌ڵسه‌نگاندن و پێداچوونه‌وه‌و ده‌ستنیشانکردنی لێهاتوویی و لێنه‌هاتوویی پلانه‌که‌و ، سه‌رئه‌نجام چۆنیه‌تی چاره‌سه‌رکردن و تێپه‌ڕکردن و ، به‌جێهێشتنی واقیعی ئێستا بۆ واقیعێکی نوێی روو له هه‌ڵکشان ، له سه‌رله‌به‌ری ئه‌م قۆناغه‌ی به‌رنامه‌ڕێژیدا ، که ئامانج لێیان گۆڕانکاریی و به‌ره‌و پێشه‌وه بردنی پڕۆسه‌که‌یه ، چۆنایه‌تی ده‌کاته قوربانی چه‌ندایه‌تی . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ، به‌رگی پیرۆزاندن به‌به‌ری ئه‌و ژمارانه‌دا ده‌کات که به ئامار وه‌ریگرتوون ، به‌ڵام ئاماژه بۆ په‌یوه‌ندی چۆنایه‌تیی پڕۆسه‌که به ژماره‌کانه‌وه ناکات . چۆنایه‌تی له نێو هاژوهووژی راگه‌یاندن و زه‌قکردنه‌وه‌ی ژماره‌و ” ده‌ستکه‌وته ” چه‌ندایه‌تییه‌کاندا ده‌شارێته‌وه ، ئه‌وه به‌یان ناکات که ئایا که‌ڵه‌که‌بوونی ئه‌و چه‌ندایه‌تییه به گۆڕانکارییه‌کی چۆنایه‌تی گه‌یاندووه یان نه !
بیرکردنه‌وه‌ی ئاسۆیی و رووته‌خت و رووکه‌شیانه له پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێربووندا و ، سه‌رجه‌م ئه‌و کێشانه‌ی به‌ره‌وڕووی سیستمی په‌روه‌رده ده‌بنه‌وه ، بۆ چه‌ند هۆکارێک ده‌گه‌ڕێنه‌وه و په‌یوه‌ندییان به واقیعی کۆمه‌ڵگه‌وه هه‌یه . له‌م واقیعه‌دا ، سه‌رباری جۆری پێکهاته‌ی ده‌ره‌به‌گی و خێڵایه‌تی و ئایینی ئه‌قڵی کۆو تاکه‌که‌س ، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ده‌سه‌ڵاتی په‌روه‌رده‌یی و میراتی په‌روه‌رده‌ی باو له کۆهۆشی ( الوعي الجمعي ) کۆمه‌ڵ و ، ئه‌و را گشتییه‌ی لێیده‌که‌وێته‌وه ، به‌رپرسن له‌وه‌ی ئه‌و شێوه بیرکردنه‌وه‌یه بمێنێته‌وه‌و به‌رده‌وام خۆی نوێ بکاته‌وه . ئه‌م چه‌ند لایه‌نه که له دیاریکردنی چاره‌نووسی پڕۆسه‌که‌دا رۆڵی کاریگه‌ریان هه‌یه ، هه‌ر یه‌که‌یان به شێوه‌یه‌ک کاریگه‌ریی نه‌رێیانه‌ی له‌سه‌ر شێوازی ئایدیا‌و پڕاکتیکی په‌روه‌رده‌یی هه‌یه‌و ، له ره‌وتی پڕۆسه‌که‌دا ، کۆسپێک یان دیوارێکی مه‌عریفی و پڕاکتیکی دروست ده‌کات و ، پڕۆژه‌ی گۆڕانکاریی له سنووری ئه‌و ئاسته‌نگه‌دا پووچه‌ڵده‌کاته‌وه .
ئه‌م ئایدیایه خاوه‌نی کۆمه‌ڵێک تایبه‌تمه‌ندییه که لێره‌دا ئاماژه‌یه‌کی خێرا به هه‌ندێکیان ده‌که‌ین .
ا – تاکه‌که‌سی کۆمه‌ڵگه‌ی کشتوکاڵی که سێ کوچکه‌ی ( ده‌ره‌به‌گایه‌تی ، خێڵایه‌تی ، ئه‌قڵی ئایینی ) پێکهاته‌و بونیادی که‌سێتییه‌که‌ی کۆنترۆڵ ده‌که‌ن ، یه‌کێتیی دوو دژ له‌و بونیاده‌دا ده‌خاته‌وه : له‌به‌رامبه‌ر هێزو ده‌سه‌ڵاتی زاڵدا خۆ به بچووک و نه‌زان و که‌مداناو ( که‌ڕولاڵ ) ده‌زانێت یان وه‌ها خۆی ده‌خاته‌ڕوو و ، له ئاستی سه‌رکردایه‌تی وده‌ستڕۆیشتن و به‌رپرسیارێتی و به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵاتدا خۆ به گه‌وره‌و زانا‌و دانا‌و پسپۆڕ‌و مرۆڤی فره مه‌عریفه‌و ( زماندرێژ ) ، هه‌ڵوێست و ره‌فتارو هه‌ڵسوکه‌وتی رۆژانه‌ی نمایش ده‌کات . له‌به‌ر ئه‌وه که‌سایه‌تییه‌کان ، به هه‌ردوو دژه‌کانیانه‌وه ، به‌رگی ( شوان و مه‌ڕ ) ده‌پۆشن ، به واتایه‌کی دیکه ئه‌میان ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی زانین و پلان و فه‌رمان و عه‌قڵی هه‌ڵسووڕێنه‌ری سه‌رتاپای کاره‌کان و ، هیچ بوارێک چ بۆ رای به‌رامبه‌رو چ بۆ رای گشتی و چ بۆ هات و هاواری واقیعه‌که ناهێڵێته‌وه ، ئه‌ویشیان به بیانووی ئه‌وه‌ی ئه‌قڵی ” دانسقه” ی سه‌ره‌وه ئایدیا‌و شێوازی کاره‌که به‌رهه‌مده‌هێنێ ، ملکه‌چ و ده‌سته‌وسان راده‌وه‌ستێ ، مه‌ڕئاسا به‌پێشی ده‌که‌وێت و گیانی ره‌خنه‌گرتن و ره‌تکردنه‌وه له‌خۆیدا ده‌مرێنێت .
ئه‌م دوو لایه‌نه پێکه‌وه ، گێژه‌ن به پڕۆژه‌کانی گۆڕانکاریی ده‌که‌ن و ، له سووڕانه‌وه‌یه‌کی بێئه‌نجامدا ، ره‌وته‌که به‌ره‌و خاڵی سفر ده‌به‌نه‌وه .
ب – سیستمی خێڵ و ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی تاکه‌که‌سه‌کانی خێڵ به یه‌کترییه‌وه گرێده‌دات ، په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌به‌گایه‌تییه‌کان به‌رجه‌سته ده‌که‌ن و ، له بواره سه‌رخانییه‌که‌دا کاریگه‌رێتی به‌سه‌ر بیرکردنه‌وه‌و میتۆدی کاره‌کانه‌وه به‌جێده‌هێڵن .
سیستمی خێڵ مامه‌ڵه‌ی مه‌سه‌له چاره‌نووسسازه‌کان له به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی خێڵه‌وه ده‌کات . ( خێڵه‌که‌ی خۆم ) ، ( بنه‌ماڵه‌که‌ی خۆم ) ، ( خێزانه‌که‌ی خۆم ) ، ئه‌مانه پوخته‌ی ئایدیای تاکه‌که‌س و کۆی خێڵه . له ئاستێکی تردا ( حزبه‌که‌ی خۆم ) ، ( شاره‌که‌ی خۆم ) ، ( فراکسیۆنی خۆم ) و له هه‌ردوو شێوه‌که‌شدا به پێشخستن و قۆرخکردنی ده‌سه‌ڵات له بازنه‌ی ته‌سکی خۆخۆییدا له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ( خێڵ ، خێزان ، حزب ، فراکسیۆن ) شوێنی لێوه‌شاوه‌یی و پڕاکتیکی ( هه‌لی چوونیه‌ک ) ده‌گرنه‌وه‌و ، له‌و ئاسته‌دا قه‌تیسی ده‌که‌ن ، گۆڕانکاریی ( به واقیعی ) ده‌بێته گه‌مه‌ی وشه‌سازی و چه‌نه‌دان و ، به‌که‌ڵه‌که‌بوونی هه‌رچی زێتری گیروگرفت و کێشه‌کان ده‌شکێته‌وه .
فوئاد قەرەداغی
مه‌رگی دایکم و رۆحی نامۆی من
2 حوزەیرانمهرگی دایکم و رۆحی نامۆی من
من بیری لایلایه‌م نایه … وه‌ک خه‌و نه‌بێت منداڵێتی خۆمم له‌یاد نییه … من نازانم چه‌ند هه‌زار جار دایکم ساقه‌سه‌رم بووه … چه‌ند هه‌زار جار خۆی له ده‌وری سه‌رو باڵام گه‌ڕاندووه … چه‌ند سه‌دان شه‌و به دیار منێکی بێ‌ئاگا له بوون و ژیان دانیشتووه‌و ، ئه‌و شه‌وانه‌ی هه‌تا به‌یان به‌خه‌مباری و فرمێسک رشتن بردۆته‌سه‌ر … چه‌ند جار نوێژ‌و نزا‌و هیممه‌تی پیرو پیاوچاکانی به‌ره‌و باره‌گای یه‌زدان ناردووه ، به‌ڵام کاتێك ئه‌هریمه‌نی مه‌رگ یه‌خه‌یگرتوو لێیسه‌ندمه‌وه ، ئه‌وی به‌ره‌و به‌هه‌شته‌که‌ی بڕوای پێیبوو به‌ڕیکردوو ، منیش به‌بێ رۆحی ئه‌و و به‌بێ ره‌گی ژیان له‌م دۆزه‌خه‌ی ناوی دنیای لێنراوه به‌جێمام و ، هه‌موو ساڵێک له ده‌ستپێکی حوزه‌یراندا(1) سوێی ئه‌و مه‌رگه‌ی ده‌متاسێنێ و خه‌یاڵ نوقمی ده‌ریای یاده‌وه‌ری و ئه‌وینی دایکایه‌تی ئه‌وم ده‌کات .
ئێستا وێنه‌ی شیرینی ئه‌و به‌به‌رچاومدا گوزه‌ر ده‌کات … ئه‌و ده‌بینم ، هه‌تا ده‌ستی ماندوو ده‌بێت رامده‌ژه‌نێ ، به‌ده‌میه‌وه‌و به ئاوازێکی خه‌ماوی ” رۆڵه لایلایه .. کۆرپه‌م لایلایه ” م(2) بۆ ده‌چڕێ … ئه‌و ده‌بینم خۆشه‌ویستیی دوو کۆرپه‌ی کۆچکردووی به‌ر له منی(3) پێداوم و ، به‌وه زامی سکی سووتاوی خۆی سارێژده‌کات … ئه‌و ده‌بینم شه‌و تا به‌یان به ئاگایه‌و په‌یتا په‌یتا گوێ به هه‌ناسه‌مه‌وه ده‌نێت … ئه‌و ده‌بینم خه‌می گه‌وره‌ی ژیانی خۆی منه‌و ، کاتێک په‌نجه‌م گه‌رم ده‌بێت ، ناسره‌وێت و دوعا‌و نزا‌و نوێژ‌و رۆژوو بۆ گیانی ده‌رده‌داری من بڕیار ده‌دات … ئه‌و ده‌بینم له دامێنی هه‌ڵه‌بجه‌دا به‌دیار ( پیر محه‌مه‌د ) ه‌وه(4) هه‌ڵترووشکاوه‌و داوای مان و ته‌مه‌ندرێژی بۆمن لێده‌کات .
تۆ … تۆ … ئه‌ی رۆحه نامۆکه‌ی هه‌تا مه‌رگ تاکە رۆژێک بێخەم نەبوویت ، ئاگات لێیە ئەمساڵ یاشێخ میوانتەو چیتر نامۆیی ئەو ناکەیت (5)، ئاگاداری کۆچی بەرەو سەیوان کردوو بۆتە هاوسێی هەواری تۆ …
تۆ … تۆ … دایکە هەمیشە نامۆکەی ، هه‌ر رۆژه بۆ جگه‌رگۆشه‌یه‌کت نامۆییت نوێده‌بووه‌وه‌و ، دواجاریش به نامۆیی ( فه‌همی ) یه‌وه(6) ، سەری ئێجگاریت نایەوە.
تۆ … تۆ… ئه‌ی ئه‌و ژنه میهره‌بانه‌ی وه‌ک دایکانی کوردستانم ، دایکایه‌تیت به‌دوا لوتکه گه‌یاندو ، له رۆژه سه‌خته‌کاندا پشتیوانی تێکۆشان و په‌رژینی نهێنییه‌کانم بوویت .
تۆ … تۆ… ئه‌ی ئاوازی هه‌ستی ناسکی خۆبه‌خشانه‌ی دایکایه‌تی ، یادەوەریت دیمه‌نه ساکارو دڵڕفێنه‌کانی منداڵێتیم بۆ دێنێته‌وه‌و ، هه‌ستی پاکی منداڵێتی له ناخمدا ده‌بزوێنێت .
تۆ … تۆ … ئه‌ی قوتابخانه‌ی جوانترین نه‌ریتێک ، که به وانه‌ی سه‌ربه‌رزی و راستگۆیی و دڵسۆزی و پاکی گۆشتکردم .
تۆ … ئه‌ی دایکه شه‌که‌ته‌که‌ی ئه‌م ژیانه‌ی سه‌رانسه‌ری بۆ تۆ نامۆیی بوو ، دڵنیابه دنیای نه‌بوون تۆ له یادم ده‌رناکات و ناتوانێت روخسار‌و رۆحت له ناخمدا بسڕێته‌وه ….
په‌راوێزه‌کان
1) مه‌به‌ست رۆژی مه‌رگی دایکمه که رێکه‌وتی 2 / حوزه‌یران / 2000 ده‌کات .
2) به‌یتێکی فۆلکلۆرییه ژنانی کورد به‌ئاوازه‌وه بۆ کۆرپه‌کانیانی ده‌ڵێن .
3) به‌ر له دایکبوونی من خوشکێک و برایه‌کم له ته‌مه‌نی پێنج ساڵی و سێ ساڵیدا له ماوه‌ی سێ مانگدا مردوون . ئه‌و کاته دایکم بە من دووگیان بووەو ، ماڵمان له شاری هه‌ڵه‌بجه بووه .
4) پیر محه‌مه‌د شه‌خسێکه ده‌که‌وته دامێنی ئەوسای شاری هه‌ڵه‌بجه‌وه ، دایکم به‌ر له بوونم و دوای ئه‌وه‌ش به‌رده‌وام سه‌ردانی کردووه به نیازی ئه‌وه‌ی منی بۆ بمێنم و له نه‌خۆشی و ده‌ردو به‌ڵا به دووربم .
5) مەبەست شێخ لەتیفی برامە هاوینی رابردوو لە ٢٧ ی ئابدا ماڵئاوایی لێ‌کردین و بەرەو سەیوانی دێرین کۆچی کرد .
6) مه‌به‌ست ( فه‌همی قه‌ره‌داخی ) برامه که به‌دوای مندا هاتووه‌و ، له شاری هه‌ڵه‌بجه له‌دایک بووه . ( فه‌همی ) ی نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس ساڵی 1980 له‌لایه‌ن ده‌زگا سەرکوتکەرەکانی به‌عسه‌وه گیراو بێسه‌روشوێنکرا .
فوئاد قه‌ره‌داغی
2 ی حوزه‌یرانی 2015
یەکی حوزەیرانی هەموو ساڵێک لەگەڵ ” رێکەوتننامەی مافەکانی منداڵ ” دا دروشمی ” منداڵان لەپێشترن ” بەگوێی جیهاندا دەدەینەوە !
1 حوزەیرانیەکی حوزەیرانی هەموو ساڵێک لەگەڵ ” رێکەوتننامەی مافەکانی منداڵ ” دا دروشمی ” منداڵان لەپێشترن ” بەگوێی جیهاندا دەدەینەوە !
ئەگەرچی پێویستیی دابینکردنی مافەکانی منداڵ ، زێتر لە نەوەد ساڵە ، سەرنجی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی راکێشاوەو ، بەیاننامەیەک لە بیستەکانی سەدەی رابردوودا سەبارەت بەو مافانە دەرچووە ؛ ئەگەرچی بەدرێژایی سەدەی بیستەم چەندین چاری جیهانی و رێکەوتننامەو بەڵێن لە دەزگا نێودەوڵەتییەکانەوە ، بە تایبەتی کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان ، دەربارەی مافەکانی منداڵ جەختی لەسەر کراوەتەوە ، بەڵام هێشتا لەئاستی جیهاندا بەگشتی ، بارودۆخی ژیانی منداڵان گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە . هێشتا رۆژانە ململانێی بارودۆخ و گوزەرانێکی دژوار دەکەن ، کۆسپ لەدوای کۆسپ سەرەڕێی گرتوون و بواری گەشەکردنی لێزەوتکردوون ، بوونەتە قوربانیی جەنگە بێ کۆتاییەکان ، برسێتی و بەدخۆراکیی و هەژاریی ، ژیانیانی بۆ ژێر هێڵی سفر راکێشاوە ، بەدەست نەخۆشییە کوشندەکانی وەک شێرپەنجەو ئایدزەوە دەتلێنەوە ، ژمارەیەکی بەرچاویان ژیانی ئاوارەیی بەسەردەبەن ، بێبەشن لە لانیکەمی خزمەتگوزارییەکی مرۆییانەو ، بەردەوام مەرگ یان میوانیانە یان لەژێر هەڕەشەدا رایگرتوون .
منداڵان لە جیهانی ئەمڕۆدا ، بەتایبەتی لە وڵاتانی وابەستەی سیستمی سەرمایەداریدا ، کاریگەرێتیی نەرێیانەی سەرمایەی جیهانگیریان لەسەرەو ، بەدەست هەمو بەڵاکانی ئەم سیستمەوە دەناڵێنن . ئەوان دەکرێنە سووتەمەنی جەنگەکان و لە کردارە خۆکوژییەکاندا بەکاردەهێنرێن ، بازرگانییان پێوە دەکرێت و لە بازاری لەشفرۆشیدا کەسایەتیی مرۆییان ئەتک دەکرێت ، دەیانخەنە نێو بازاڕی ماددە هۆشبەرەکان و دواتریش بەو ژەهرە ئاڵوودەیان دەکەن .
ئەمڕۆ جیهان لەگەڵ واقیعی چەوساندنەوەی فراوانی منداڵان بەرەوڕوودەبێتەوە ، واقیعێک تەنها دواڕۆژێکی مەترسیداری لێچاوەڕوان دەکرێت . واقیعێک دەستەوسانی تێدا بەدیدەکرێت ، واقیعێک بەمەبەست و پلان جیاوازیی جۆراوجۆری تێدا بەرجەستەدەکرێت ، جیاوازیی لەسەر بنەمای نەتەوەو ئایین و ئایینزاو رەنگی پێست و رەگەزو زمان و پێکهاتەی بایۆلۆژی و تەندروستی و پایەی کۆمەڵایەتی و سامان و بیروباوەڕی دایک و باوک و پەیوەندیی یاسایی یان نایاسایی نێوانیان و . . . هتد .
منداڵانی کوردستان ، وەکو منداڵانیدیکەی ئەم جیهانە بەشێکی ئەم نەهامەتیانە بەرۆکی گرتوون ، لەگەڵ خێزانەکانیاندا تاڵ و تفتیی ژیان دەچێژن ، لەگەڵیاندا برسی دەبن ، نەخۆشدەکەون ، رووتوڕەجاڵ دەبن ، ئاوارە دەبن ، لە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بێبەش دەبن ، پێکەوەش لەسەرەی مەرگدا رادەوەستن .
منداڵانی کوردستان ، باری گرانی ئەو ژیانە سەختەیان بەشانەوەیەو ئاسۆیەکی روونیشیان لێدیارنیە ، بۆیە دەبێت لەم بۆنەیەدا ، پرسەکەیان بخەینە بەرچاوی هەموو دامودەزگاکانی حکومەت ، بیخەینە بەردەم دەزگا باڵاکانی دەوڵەت ، لەپێش دەرگای هەرسێ سەرۆکایەتیی فەڕمیی هەرێمدا نمایشی بکەین ، دەنگیان بگەیەنینە تەلارو بارەگای حزبە دەسەڵاتدارەکان ، کۆمەڵێک داواکارییان بیربخەینەوەو پێیان بڵێین : بەرپرسیارێتیی منداڵان وەک کەرتێکی فراوانی کۆمەڵ ، وەک نەوەی دواڕۆژ ، وەک مرۆڤی خاوەن ماف ، وەک پڕۆژەی گشت کۆمەڵی کوردەواری بۆ ئایندەی وڵاتێک کە پێی دەڵێن کوردستان ، لە ئەستۆی ئێوەدایە ، لەبەرئەوە پێویستە :
– بەرنامەی گەشەپێدانی هەمەلایەنەی منداڵان دابڕێژن و خۆشگوزەرانییان بۆ دابین بکەن .
– تەندروستیی منداڵان یەکەمێتیی هەبێت ، بەرنامەی نەهێشتنی بەدخۆراکیی دانرێت ، پێداویستییەکانی وەرزش و گەشەکردنی جەستەییان زامن بکرێت .
– هەلی خوێندن بۆ هەموو منداڵان بڕەخسێنرێت ، جیاوازی لەنێوانیاندا نەکرێت ، هەریەکە بەپێی تواناکانی لە خوێندن بەهرەدار بێت . یەکسانی ، یاسای ئەم بوارە بێت .
– سەرجەمی کۆمەڵ بۆ خۆشیی منداڵان و فەراهەمکردنی کەشی پڕاکتیککردنی منداڵێتیی سازبدرێت و ، بەردەوام جەختی لەسەربکرێتەوە ، تا دەبێتە کلتوورو سیمایەکی جوانی مۆدێرن بە ژیانی کوردەواری دەبەخشیت .
– دەوڵەت ئەرکی بەخێوکردن و سەرپەرشتیکردن و پەروەردەکردنی ئەو منداڵانە هەڵگرێت کە بێ سەرپەرشتن ، باوک و دایکیان نییە ، یان هەیانەو بەهەر هۆکارێکەوە بێت نەتوانن بەرپرسیارێتی منداڵەکانیان هەڵبگرن .
– سیستمی بیمەی منداڵێتی دابنرێت ، منداڵان هەتا تەمەنی یاسایی منداڵییان لێی بەهرەمەند بن .
دەبێت دەستپێکی ئەم هەنگاوانە لە هەموارکردنەوەی دەستوورەوە بێت . پێویستە ئەو کەلێنەی سەبارەت بە منداڵ لە دەستووردا هەیە پڕبکرێتەوە . بایەخ و گرنگییەکی تەواو بە مافەکانی منداڵ لە دەستووردا بدرێت *، بۆ پڕاکتیککردنیشی یاسای تایبەت بە مافەکانی منداڵانی کوردستان لەلایەن پەڕلەمانی کوردستانەوە دەربکرێت ، یان لانیکەم لەدەستووری هەموارکراودا ئاماژە بە رێککەوتننامەو بەڵێن و بەیاننامە نێودەوڵەتییەکانی پەیوەند بە مافەکانی منداڵان بدرێت و وەک ئەرکێکی دەستووریی هەمووان ( حکومەت ، حزبەکان ، رێکخراوە پیشەیی و جەماوەرییەکان ، گشت دامودەزگا حکومەتی و غەیرە حکومەتییەکان ، خەڵک و تاکەکەسەکان ) جێبەجێکردنیان لە ئەستۆ بگرن .
• پڕۆژەی دەستووری هەرێمی کوردستان – عێراق ، کە پەڕلەمانی کوردستان – عێراق ، لە ٢٤ / ٦ / ٢٠٠٩ بە دەنگی زۆربە پەسەندیکرد ، تەنها یەک ماددەی بۆ منداڵ و خوێندن تێدایەو ، ئەمە دەقەکەیەتی :
ماددە ٢٧
فێرکردن و خێزان
یەکەم : حکومەتی هەرێم خوێندنی بە خۆڕایی لە هەموو قۆناغەکانی بنەڕەتی و دواناوەندی و زانکۆیی ، هەروەها راهێنانی پیشەیی و فێرکردنی تەکنیکی دەستەبەر دەکا .
خوێندن تا تەواوکردنی قۆناغی بنەڕەتی تەوزیمییە .
دووەم : حکومەتی هەرێم هەڵمەتی نەهێشتنی نەخوێندەواری لە ئەستۆ دەگرێت .
سێیەم : خێزان کرۆکی بنەڕەتی کۆمەڵگایە ، لەم روانگەیەوەش پێویستە دایکان و منداڵان بپارێزرێن و چەوساندنەوەی ئابووری منداڵان قەدەغە بکرێ .
چوارەم : حکومەتی هەرێم دامەزراندنی خانەی تایبەتی بۆ سەرپەرشتی و پاراستنی ئەو ژنانە لە ئەستۆ دەگرێ ، کە لەبەر چەند هۆیەکی کۆمەڵایەتی ، دڵنەوایی خێزانییان لەدەستداوە .
پێنجەم : هەموو شێوەیەکی جیاکاری و توندوتیژی و ناهەقی لەنێو کۆمەڵگەو قوتابخانەو خێزاندا قەدەغە دەکرێ .
فوئاد قەرەداغی
١ ی حوزەیرانی ٢٠١٥