جەوھەری مرۆڤ و مرۆڤبوون
فوئاد قەرەداغی
29 – 3 – 2018
جیھانبینی … مرۆڤبوون
هاوڕێ گیان : جیهانبینی من مرۆڤبوونە . ئەگەر ئەمە بزانیت ، لە نووسینەکانیشم تێدەگەیت .
مرۆڤبوون جیاوازی و کینە رەتدەکاتەوە
ھاوڕی گیان : مرۆڤبوون ، جیاوازیی و کینەی نێوان مرۆڤەکان بەپێی ( جێندەر ، نەتەوە ، زمان ، ئایین ، رەنگی پێست …ھتد ) رەتدەکاتەوە .
جەوھەری مرۆڤ لە گۆڕاندایە
مرۆڤ جەوھەرێکی نەگۆڕی ئەزەلی و ئەبەدی نییە ، رەھەندی مێژوویی وکۆمەڵایەتی ھەیە . بەپێی گۆڕانکاریی لەو رەھەندانەدا ماھییەتی دەگۆڕێت .
ماھییەتی مرۆڤ چییە ؟
ماھییەتی مرۆڤ ، تایبەتمەندیی تاکەکەسەکان نییە ، بەڵکو کۆی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و ھەلومەرجی مێژوویی و کۆمەڵایەتییە .