Archive | نیسان, 2020

دەربارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا COVID -19

1 نیسان

دەربارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا 

COVID -19

فوئاد قەرەداغی

مارس ٢٠٢٠

ململانێی سەرمایەداران کارەسات دەخولقێنێت

لە ململانێی نێوان سەرمایەداریی دەوڵەتیی چین و سەرمایەداریی بازاڕی ئازادی ئەمریکاو وڵاتە سەرمایەدارەکانی رۆژئاوادا ، جیهان لەبەردەم کارەساتێکی مرۆیی گەورەدایە .

کۆرۆنا دروستکراوی کێبەرکێی سەرمایەدارییە

کۆرۆنا دروستکراوی کێبەرکێی چەپەڵی نێوان دەوڵەتە سەرمایەدارییە گەورەکانی جیهانەو ، بە ئیرادەی ئەوانیش لەناودەچێت .

کۆرۆنا دەستکردی مرۆڤە

” ڤایرۆسی کۆرۆنا ” نەفرەتی ئاسمان نییە بۆ هیچ مرۆڤێک ، بەڵکو دەستکردی مرۆڤەو لەناوبردنیشی هەر بە مرۆڤ دەکرێت .

بەرهەمهێنان و سەرەنجامی کۆرۆنا

” کۆرونا ” بەرهەمی کێبەرکێی کۆمپانیا مۆنۆپۆلە جیهانییەکانە ، کۆتاییشی بە رێکەوتن و دابەشکردنی بازاڕی جیهانیی دەرمانسازیی دێت .

کۆرۆنا و بەرژەوەندیی دەسەڵات

سەرمایەداران ئەرکی دروستکردنی نەخۆشخانەیان لەکۆڵ دەسەڵات کردۆتەوە ، هەروەها بژێوی خەڵکیش ، کردوویانن بە سواڵکەرو خێریان پێدەکەن .

کۆرۆنا سەرمایەداریی ناڕووخێنێت

سیستمی سەرمایەداریی سەرەنجامی ئەم پەتا جیهانییە ناڕووخێت چونکە هەلومەرجە خود( ذات )ییەکانی شۆڕشی سۆسیالیستی لەئارادانین .