ژنه قه‌حبه‌كان
” وتار‌و دایەلۆگ ”
شنۆ محەمەد
27.07.2014 ( فەیسبوک )
تۆ چ كاره‌یت ؟ ڕه‌نگه ئه‌م پرسیاره سه‌ختترین و كوشنده‌ترین پرسیاربێ كه ئاڕاسته‌ى ژنێكى له‌شفرۆش ئه‌كرێ ، چونكه هیچ ژنێكى له‌شفرۆش هه‌ست به‌وه ناكات كارى له‌شفرۆشى ئه‌كات به‌ڵكو وائه‌زانێت كارێك ئه‌كات كه هێزێك له‌سه‌روى ئه‌وه‌وه ناچارى كردوه ، هێزێك واى لێكردوه ده‌ست بۆكارێك ببات كه خۆى قێزى لێیه‌تى ، ده‌ستێكى پیس خستویه‌تیه سه‌ر سكه‌یه‌كى چه‌په‌ڵ كه ئه‌و نایه‌وێ ، ده‌ستێك به ئاره‌زووى خۆى وه‌ك داشى دامه یارى پێ ئه‌كات ، ئه‌یخاته سه‌ر ئه‌و سكه‌یه‌ى كه خۆى گه‌ره‌كیه‌تى ، وا هه‌ست ئه‌كات كه‌سانێك خستویه‌تیانه به‌ندیخانه ، به‌ندیخانه‌یه‌كى كاتى ، بۆیه هه‌رچه‌شنه پرسیارێكى له‌م شێوه‌یه ئازارى ئه‌دات یاخود به‌مانایه‌كى تر بیرى ئه‌خاته‌وه كه‌چ كارێك ئه‌كات به‌و پێیه‌ى ئه‌و بیرى نیه چ كارێك ئه‌كات ، یا له‌بیرى خۆى بردۆته‌وه كه چى ئه‌كات ، هیچ له‌شفرۆشێك نیه به خواستى خۆى یا به‌حه‌زى خۆى په‌ناى بردبێته به‌ر كارى له‌شفرۆشى ، له‌شفرۆشى كارێكى ناچاریه كه مرۆڤ له دواین پایه‌كانى نائومێدیدا ناچاره ده‌ستى بۆبه‌رێت ، گه‌ر ژنێك به درێژایى سه‌دساڵ كارى له‌شفرۆشى كردبێ هێشتا خه‌یاڵى لاى ئه‌وه‌یه ڕۆژێك له ڕۆژان ڕزگارى بێت له‌و زیندانیه‌ى تێیدایه، زیندانیه‌ك كه ئه‌و هه‌میشه وه‌ك مێوان سه‌یرى ئه‌كات ، چاوه‌ڕێ ئه‌كات ئه‌و مێوانه ڕه‌زا قورسه بڕوات بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م له ماڵه خه‌یاڵیه‌كه‌ى خۆى ئازاد بێت و بگه‌ڕێته‌وه دۆخى پێشووترى ، ئه‌و دۆخه‌ى له ده‌ستى داوه و به‌درێژایى ته‌مه‌نى له‌شفرۆشیه‌كه‌ى بیرى لێ ئه‌كاته‌وه ، كارى له‌شفرۆشى وه‌ك ئه‌و ئاژه‌ڵه گۆشت خۆرانه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بژین ئه‌بێت بكوژن ، بۆ ئه‌وه‌ى بمێننه‌وه ئه‌بێت خراپه بكه‌ن ، یاخود كارێك بكه‌ن كه چێژى لێ نابینن ، له‌شفرۆشى وه‌ك ئه‌و مرۆڤه‌یه كه له بیابانێكى وشكدا ون بووه و له‌ناچاریدا شتانێك ئه‌خوات كه پێشتر هه‌رگیز بیرى لێ نه‌كردۆته‌وه و حه‌زى لێ نه‌بووه ، یاخود شتانێك ئه‌كات كه پێشتر هه‌رگیز له خه‌یاڵیدا نه‌بووه؟ هه‌روه‌ك چۆن واز له شتانێك دێنێت كه هه‌رگیز له زه‌ینیدا نه‌بووه ڕۆژێك له ڕۆژان ده‌ستبه‌ردارى بێت ؟ . هیچ ژنێك به له‌شفرۆشى له‌دایك نه‌بووه ئه‌وه له‌شفرۆشه ڕاسته‌قینه‌كانن وا ئه‌كه‌ن ژن ببێته له‌شفرۆش ، ئه‌وه عه‌قڵفرۆشه‌كانن وا ئه‌كه‌ن ژن ببێته له‌شفرۆش ، پۆخله‌واتى سیاسیه‌كانه ژنان ناچار به له‌شفرۆشى ئه‌كات ؟ ناچاریان ئه‌كه‌ن بۆ په‌یداكردنى له‌تێك نان یا ڕزگاركردنى مناڵه برسیه‌كانى خۆیان جه‌سته‌ى خۆیان بفرۆشن ، له پشت دروست بوونى هه‌ر له‌شفرۆشێك ده‌یان پیاو هه‌یه كه ته‌واوى جه‌سته و عه‌قڵ و ویژدانى خۆى فرۆشتووه له پێناو كڕینى جه‌سته‌ى یه‌ك ژن‌دا ، یاخود دروست كردنى یه‌ك ژنى له‌شفرۆش ، سه‌دان سیاسى گه‌نده‌ڵ و عه‌قڵفرۆش هه‌یه .! ئیدى له‌شفرۆشه‌كانیش تا ئه‌و كاته لاى پیاو بایه‌خیان هه‌یه كه پیاو وه‌ك گورگ برسیه ، كاتێك پیاو برسیه ژنانى له‌شفرۆش هه‌مویان جوانن ، میهره‌بانن ، گه‌وره‌ن ، پاكن ، نغرۆبوونه له سیحرى ژنایه‌تى ، پڕن له ناسكى ، له هه‌موو جوانیه‌كانى ژیان ، تژى بوونه له‌و خه‌یاڵه خۆشانه‌ى پیاوان ئه‌یانه‌وێ ، لێوان لێ‌ون له بۆنى خۆشى ناوجێگا ، بۆیه پیاوان له پێناو به‌ده‌ست هێنانیاندا ئاماده‌ن هه‌رچى به‌ربه‌ستى دونیا هه‌یه خاپورى بكه‌ن و بیڕوخێنن ، ئیدى دواى ئه‌وه‌ى گورگه برسیه‌كان تێر ئه‌بن ، دروست دواى ئۆرگازم ، ئه‌و ژنه‌ى پێشتر كه پڕیبوو له خۆشى و جوانى و میهره‌بانى ، له سیحر و ناسكى ، یه‌كسه‌ر له‌به‌ر چاوى پیاوه‌كه ئه‌بێته ژنێكى قه‌حبه ؟ ئه‌بێته ژنێك كه پڕیه‌تى له پیسى و پۆخلى و داوێنپیسى ، ئه‌و ژنه‌ى پێشتر نغرۆى جوانى و پاكى بوو ، ئێستا پیس بووه و پێى ئه‌وترێ داوێنپیس ؟ ئه‌و ژنه‌ى پێشتر بۆ پیاو ژیان بوو، ئێستا بۆته ژان ، شایانى ژیان نیه و ئه‌بێت گوله‌باران بكرێ ، هۆكارى ئه‌م گوله‌باران كردنه ئه‌وه‌نیه پیاوه‌كه له ناخه‌وه رقى له‌ژنه له‌شفرۆشه‌كانه ، نا نا ….. پیاو حه‌ز ئه‌كات هه‌رچى ژنى دونیا هه‌یه جگه له ژنانى خێزانى خۆى ڕووت و له‌شفرۆش بن .؟ حه‌ز ئه‌كات هه‌موو ژنانى دونیا له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان به ڕووتى بسوڕێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و هه‌ر كات حه‌زى كرد خۆى له جوانترینیاندا خاڵى بكاته‌وه ؟. پیاو بۆیه ئه‌یه‌وێ ژنانى له‌شفرۆش له‌ناوبه‌رێت چونكه وێنه‌یه‌كى قێزه‌وه‌نى خۆى له نێوچه‌وانیاندا ئه‌بینێته‌وه ، روخسارى له‌شفرۆشه‌كان له هه‌موو ئاوێنه سیحراویه‌كانى دونیا رۆشنتر ناخى بۆگه‌نى پیاو به‌بیر پیاو دێنێته‌وه ، بچووكى و شوه‌ریى پیاو ئه‌خه‌نه‌وه یادى پیاو ، وا ئه‌كه‌ن هه‌ست به كه‌مى بكات ، وێنه‌یه‌ك نیشانى پیاو ئه‌ده‌ن كه خۆشى باوه‌ڕ ناكات ئاخۆ ناخى بۆ ئه‌وه‌نه تاریكه، وێنه‌یه‌كه پێشتر له هیچ شوێنێك نه‌یبینیوه ، وێنه‌یه‌كى زۆر پیسه ؟ به شێوه‌یه‌ك پیسه له كاتى بینینى له‌شفرۆشه‌كاندا هه‌رچى ئه‌خلاقه كه به درێژایى ژیانى باسى كردوه و شانازى پێوه كردوه بوونى نامێنێت ؟ ئه‌بێته بونه‌وه‌رێك كه خۆى به‌ر له هه‌موو كه‌سێك قێز له‌خۆى ئه‌كاته‌وه ، خۆى ڕه‌ت ئه‌كاته‌وه ، بۆیه حه‌ز ئه‌كات به‌جارێك هه‌موویان له‌ناوبه‌رێت ، گوله‌بارانیان بكات ، نه‌بادا جارێكى تر ڕوخساره مه‌سته‌كانى ژنان ناخه بۆگه‌نه‌كه‌ى بیر بخه‌نه‌وه و پێى بڵێن تۆ ئه‌وه‌یت ئه‌ى پیاو ؟ ئه‌و پیاوه‌ى ئه‌خلاق و كوته‌ك، كتێب و ناوگه‌ڵ، ووشه و شه‌هوه‌ت و ماسولكه و عه‌قڵ له‌یه‌ك جیاناكاته‌وه و هه‌موویانى وه‌ك ئه‌لقه به‌یه‌كه‌وه گرێداوه ، هه‌رگیز ناتوانێ ئه‌خلاق له كوته‌ك و كتێب له ناوگه‌ڵ و وشه له شه‌هوه‌ته سێكسیه‌كانى جیا بكاته‌وه ؟ ئه‌و ئه‌وه‌نه به ئه‌خلاقه كه ڕۆژانه وانه‌ى ئه‌خلاق به هه‌موومان ئه‌ڵێته‌وه، ساڵانه كتێب له‌سه‌ر ئه‌خلاق ئه‌نوسێ ، به‌شدارى سمینارى ئه‌خلاق ئه‌كات ، ئه‌چێته وو‌ڵاتى ئه‌خلاقستان ، به‌ڵام له ماڵه‌وه ، لاى مێینه‌كان، لاى مناڵه‌كان ، لاى خۆشه‌ویستانى ، هه‌موو ئه‌خلاق كورت ئه‌بێته‌وه له كوته‌ك ، له ماسولكه ، ئه‌خلاق ئه‌وه‌نه بچووك ئه‌بێته‌وه كه خۆشى ئه‌خلاق و نا ئه‌خلاقى پێ له‌یه‌ك جیا ناكرێته‌وه ؟ ئاخر كتێب لاى ئه‌و بۆ ناوگه‌ڵ و وشه بۆ گه‌یشتن به شه‌هوه‌تبازى و سێكسى له‌شفرۆشه‌كان ئه‌نوسرێ و ئه‌خوێندرێته‌وه و ئه‌گوترێ ، بۆیه كاتێك له‌شفرۆشه‌كان ئه‌بینێت له‌ناخه‌وه ئه‌هه‌ژێت ، هه‌ست به شتێك ئه‌كات كه پێشتر هه‌رگیز هه‌ستى له‌و شێوه‌یه‌ى نه‌بووه . ئه‌یه‌وێ ڕا بكات ….. ناتوانێ چونكه بۆنى له‌شفرۆشه‌كه مه‌ستى كردوه ، ئه‌و مه‌ست كردنه‌ى بۆته هۆى بیرچوونه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و به‌ها ئه‌خلاقیانه‌ى ئه‌و ساڵانێكى دوور‌و درێژه باسى ئه‌كات ، بۆیه له ناچاریداو له نه‌بوونى هیچ ڕێگایه‌ك بۆ ده‌رچوون له‌م هه‌سته نامۆیه له ناخه‌وه حه‌ز ئه‌كات هاوار بكات و بڵێت ، من ئه‌مه‌وێ هه‌موو ژنه قه‌حبه‌كانى دونیا بكوژم ؟ هه‌مویان، چونكه ژنانى له‌شفرۆش ئاوێنه‌یه‌كى سیحراوین ، ئاوێنه‌یه‌كن كه من ڕۆشنتر له هه‌موو ئاوێنه‌كانى دونیادا ده‌رونى بۆگه‌نى خۆمى تیا ئه‌بینم ، ئاوێنه‌یه‌كه شه‌رمه‌زارم ئه‌كات ، ئیهانه‌م ئه‌كات ، ڕیسوام ئه‌كات ، هه‌رچى ئه‌ژدیهاى نوستووى ناخم هه‌یه به‌خه‌به‌رى دێنێت ؟ وام لێ ئه‌كات من له‌وان قه‌حبه‌تر بم ، ئه‌مخاته سه‌ر سكه‌ى نا ئه‌خلاقى ، سكه‌یه‌ك كه ته‌نیا شه‌مه‌نده‌فه‌رى مرۆڤه بۆگه‌نه‌كان به‌سه‌ریا گوزه‌ر ئه‌كات ؟ بۆیه له ناچاریدا و بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و وێنه‌یه له هه‌موو دونیا بڵاو بێته‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و له‌ناو بۆگه‌نه‌كانى دونیا ون بێت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو كه‌س ئه‌و هه‌سته‌ى ئه‌وى هه‌بێت له ترۆپكى ناچاریدا ئه‌یه‌وێ هه‌موو ژنانى دونیا ، جگه له ژنانى خۆى ببنه له‌شفرۆش و به ڕووتى له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان بسوڕێنه‌وه ، مرۆڤ ئاوایه كاتێك هه‌ستێكى ناخۆشى هه‌یه حه‌ز ئه‌كات ته‌واوى مرۆڤه‌كانى دونیا ئه‌م هه‌سته‌ى ئه‌و تاقى بكه‌نه‌وه ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ى له بێتاقه‌تیه‌كه‌ى بگه‌ن ؟ به‌ڵام كاتێك هه‌ستێكى خۆشى هه‌یه حه‌ز ئه‌كات له‌وانى تر‌ى بشارێته‌وه نه‌بادا كه‌سێك بێت ئه‌و هه‌سته خۆشه‌ى لێ بسه‌نێت . پیاوه‌كه حه‌ز ئه‌كات هه‌رچى پیاوى دونیا هه‌یه به نه‌خۆشیه‌ك یا ڤایرۆسێك بمرن و له‌ناوبچن ، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و تاكه پیاو بێت له دونیادا كه ئه‌چێته باوه‌شى ژنه له‌شفرۆشه‌كان ؟ ئاخر لاى ئه‌و قه‌حبه تا كه‌متر سێكسى كردبێت بۆ ئه‌و به چێژتر و خۆشتره ، خۆ ئه‌گه‌ر ژنێك هه‌بێت هه‌رگیز سێكسى نه‌كردبێ ، ئیدى گه‌ر ئه‌و ژنه هه‌موو به‌شه‌كانى تر‌ى ، لایه‌نه‌كانى تر‌ى قه‌حبه بێ هیچ گرینگ نیه و یه‌كسه‌ر ئه‌و ژنه ئه‌بێته شاى ژنان ، ئه‌بێته فریشته ، فریشته‌یه‌ك كه وه‌ك دیاریێكى خواوه‌ند سه‌یرى ئه‌كات بۆ خۆى؟ هه‌موو لایه‌نه قه‌حبه‌ییه‌كانى تر‌ى ژنه‌كه به‌لاوه ئه‌نێ و بۆى گرینگ نیه ، ئه‌وه‌ى گرینگه ئه‌وه‌یه ئه‌و ژنه پێشتر سێكسى نه‌كردوه .! بۆیه هه‌وڵ ئه‌دات ئه‌و ژنه له‌شفرۆشانه به‌ده‌ست بێنێت كه پێشتر سێكسیان نه‌كردوه ، یا كه‌مترین جار چوونه‌ته باوه‌شى پیاوانى تر ؟ ئاى پیاو بونه‌وه‌رێكى چه‌ند سه‌یره دڵى له‌و ژنانه‌ش پیسه كه كارى له‌شفرۆشى ئه‌كه‌ن ؟ كاتێكیش سێكس له‌گه‌ڵ ژنێك ئه‌كات بیر له‌وه ئه‌كاته‌وه ئاخۆ ئه‌و ژنه ڕۆژانه چۆته باوه‌شى چه‌ند پیاوى تر؟ بیر ئه‌كاته‌وه ئاخۆ تا ئێستا چه‌ند پیاو توانیویانه بگه‌نه جه‌سته‌ى ئه‌و ژنه .! هه‌موو ئه‌و بیركردنه‌وانه وا له پیاوه‌كه ئه‌كه‌ن له كاتى هه‌ڵبژاردنى له‌شفرۆشه‌كاندا ئه‌و ژنانه هه‌ڵبژێرێت كه پێشتر كه‌مترین سێكسیان كردوه، لاى پیاو ژن تا زیاتر چوبێته باوه‌شى پیاوانى تر زیاتر و زیاتر بایه‌خى كه‌م ئه‌بێته‌وه و سوك ئه‌بێت ، ئه‌بێته بونه‌وه‌رێكى ناحه‌ز، كه هه‌مووان قێزیان لێیه‌تى و پێى ئه‌ڵێن قه‌حبه‌یه‌كى گه‌وره؟ ئیدى بیر له‌وه ناكاته‌وه ناوێكیش بۆ خۆى یا ئه‌و پیاوانه بدۆزێته‌وه كه هه‌ر شه‌وه‌ى له باوه‌شى قه‌حبه‌یه‌كن؟ بیر ناكاته‌وه ژماره‌ى ئه‌و پیاوانه‌ى جه‌سته‌ى ژن ئه‌كڕن سه‌د ئه‌وه‌نده‌ى ژماره‌ى له‌شفرۆشه‌كانه ؟ له ته‌واوى دونیادا چه‌ند ژنێكى كه‌م له سۆزانیخانه‌ن كه ڕۆژانه سه‌دان پیاوى جۆراوجۆر سه‌ردانیان ئه‌كه‌ن واته تا ژنێك ئه‌بێته له‌شفرۆش هه‌زاران پیاو ئه‌بنه قه‌حباز . سیفاتى ناشرینى ئه‌و پیاوانه ئه‌وه‌یه كه هه‌میشه وه‌ك بونه‌وه‌رێكى ژێرده‌سته ، وه‌ك كۆیله‌یه‌ك و ئامرازێك كه بۆ خۆشى پیاو دروست كراوه سه‌یرى ژنانى له‌شفرۆش ئه‌كه‌ن ، به هه‌مان شێوه‌ى خانوو و ئۆتۆمبێل و ئامرازه‌كانى تر نرخیان له‌سه‌ر دا ئه‌نێن ، ئه‌یانكڕن و ئه‌یانفرۆشن ، به پاره‌ى جه‌سته‌ى ئه‌وان كتێب چاپ ئه‌كه‌ن و داواى قه‌ده‌غه‌كردنى له‌شفرۆشى ئه‌كه‌ن ، به سوراوى لێوى ئه‌وان ئه‌نوسن نا بۆ له‌شفرۆشى؟ شیرى مه‌مكه‌كانیان ئه‌دزن وانه‌ى ئه‌خلاقى پێ ئه‌نوسنه‌وه ؟ به‌ڵام جوانترین سیفاتى ژنى له‌شفرۆش ئه‌وه‌یه كه هه‌رگیز ڕێگا به هیچ پیاوێك نادات هه‌ست و ناخى ئاوێته‌ى بكات ، چونكه هه‌میشه چاوه‌ڕێى پیاوێك ئه‌كات ، ئه‌و پیاوه میهره‌بانه‌ى ئه‌و له زه‌ینى خۆیدا وێناى كردوه ، پیاوێك كه خاڵیه له سیفاتى هه‌موو پیاوه‌كانى دونیا ، پیاوێكه ته‌نیا بۆ ئه‌و ژنه دروست كراوه ، بۆیه به خیانه‌تى ئه‌زانێ گه‌ر له كاتى سێكسكردندا هه‌ست و ناخى ئاوێته‌ى پیاوێكى تر بكات ، گه‌ر ڕۆژانه سه‌دجار سێكس بكات هه‌ر سه‌د جار به سیناریۆ ئه‌یكات ، هه‌ر جارێك كه له‌گه‌ڵ پیاوێك ئه‌خه‌وێت وا له پیاوه‌كه ئه‌كات زیاتر و زیاتر هه‌ست به بچووكى خۆى بكات ، زه‌لیلى ئه‌كات ، واى لێ ئه‌كات هه‌ست بكات هه‌موو شتێكى كردوه جگه له سێكس ؟ بۆیه هه‌میشه ئه‌و پیاوانه‌ى جه‌سته‌ى ژن ئه‌كڕن هه‌ر دواى ته‌واو بوون هه‌ستێكى په‌شیمانى قوڵ ، زۆر زۆر قوڵ له ناخه‌وه دایان ئه‌گرێت ، ئیدى نازانن شه‌رم له خۆیان بكه‌ن یا خه‌ڵك ، حه‌سره‌ت بۆ پاره‌كه بكێشن یا بۆ بچووك بوونه‌وه‌ى كه‌سایه‌تى خۆیان؟ ئه‌كه‌ونه دۆخێكه‌وه كه پێشتر دۆخى له‌و شێوه‌یه‌یان نه‌بینیوه ، چونكه پیاو بۆ سێكس ناچێته لاى ژنانى له‌شفرۆش ؟ به‌ڵكو بۆشاییه‌كى ده‌رونى گه‌وره له ناخیایه و بۆ پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و بۆشاییه ئه‌چێته لاى ، ئه‌م بۆشاییه ده‌رونیه‌ش به ژنه له‌شفرۆشه‌كان پڕ ناكرێته‌وه .! ئه‌و بۆشاییه پێویستى به ڕۆحی ژنێكه كه به ته‌واوى ئاوێته‌ى ناخى پیاو بێت ، نه‌ك جه‌سته‌یه‌كى سارد‌و سڕ كه هیچ جیاوازیه‌كى نیه له‌گه‌ڵ ئامرازێكى ڕۆژانه . به‌ڕاى من ئه‌سته‌مه ژنێكى له‌شفرۆش بدۆزیته‌وه خیانه‌ت له‌و پیاوه بكات كه خۆشى ئه‌وێت ؟ پیاوى قه‌حباز كه من پێم باشه ئه‌و ووشه‌یه به‌رامبه‌ر به‌و پیاوانه به‌كار بهێنرێت كه جه‌سته‌ى ژن ئه‌كڕن ، هه‌ر پیاوێك كه جه‌سته‌ى ژنى كڕى با پێى بوترێ قه‌حباز ، هه‌روه‌كچۆن به ژنى له‌شفرۆش ئه‌وترێ قه‌حبه ؟ ئه‌و قه‌حبه‌یه‌ى هه‌موو پیاوێك به ده‌م ڕقى لێیه‌تى و قێزى لێ ئه‌بێته‌وه ، به‌ڵام ناخى وه‌ك بڵێسه‌یه‌كى ئاگر دایگرتوه بۆ ئه‌و ژنه ، بۆ جه‌سته‌ى ئه‌و ژنه‌ى ئه‌و پێی ئه‌ڵێ له‌شفرۆش و داوێنپیس .
فوئاد قەرەداغی
ئەگەرچی نوسەری ئەم وتارە لە روانگەیەکی فیمینستانەوە بەشێوەیەکی گشتی باس لە رۆڵی پیاوان دەکات و حوکمەکانی بەسەر پیاواندا گشتاندووە ، بەڵام وتارێکە شایانی خوێندنەوەیە ، وتارێکە دەشێت بۆ مشتومڕو پۆلیمیکێکی رۆشنبیریی – کۆمەڵایەتیی فراوان لەسەر ستەملێکراوترین توێژێکی کۆمەڵ هەر لە سەرەتای بەشەرییەتەوە تاوەکو ئەمڕۆ . هەڵوێستی راست لەم ستەملێکراوانە دەبێت چۆن بێت ؟ دەبێت چ رێگایەک یان بەرنامەیەک بۆ رزگارکردنیان بگیرێتەبەر ؟ لەسایەی چ سیستمێکدا بوونی مرۆڤانەیان بۆ دەگەڕێتەوە ؟ ئەرکی هەریەک لەبزووتنەوەی فیمینیستی بەهەموو باڵەکانییەوەو بزووتنەوەی دیموکراتی و سۆسیالیستی و کۆمۆنیستی بەرامبەریان چییە ؟ ئەگەر هاوڕێیان بخوازن دەکرێت هەر ئێستا‌و لێرەدا هەندێک بیروڕا ئاڵوگۆڕ بکەین و لانیکەم بیروبۆچوونمان بۆ ئەم پرسە کۆبکەینەوە.
.
Dara Yonani
سڵاو مامۆستا فوئاد ، من پێم وایه به شێوه‌یه‌کی گشتی باسی پیاو ناکات ، ته‌نها باسی ئه‌و جۆره پیاوانه ده‌کات که کۆیله‌ی چێژ ی جه‌سه‌دین و به جۆرێک بوون به ته‌ره‌فی زۆرینه‌ی بابه‌ته‌که ، باوه‌رم نییه هیچ جۆره یاسایه‌ک یان ڕێگا چاره‌یه‌ک هه‌بێ که ئه‌و جۆره پیاوانه وا لێبکات که دوور که‌ونه‌وه له‌و دیارده‌یه ، ته‌نها وویژدان حاکمی باڵای مرۆڤه‌کانه ، واتا من پێم وایه ، له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ی به ڕێزتان ،
Saman Ali presear ? bo chi sex krdn bowa ba para ????????
Refik Gefur
سه‌رتاپای ئه‌م وتاره دیدێکی پیاوانه‌یه بۆ ژنی له‌شفرۆش ! به‌ڵام کاک فواد تۆش ئه‌و ژنانه‌ت له مرۆڤبوون ده‌رکردوه. به‌ڕیزت نووسیوته ” بوونی مرۆڤانه‌یان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه “. ئه‌وان له هه‌موو دۆخێک‌دا به مانای ته‌واوی وشه وه‌ک هه‌ر یه‌کێک له ئێمه بوونێکی مرۆڤانه‌یان هه‌یه.
Jamal Mohsin
#جەمال_موحسین:
کاک فوئاد گیان ئەم کاتەت باش، سوپاس بۆ هەوڵدان بۆ ڕاکێشانی سەرنجی ئێمە بۆ دانی بیرووڕای خۆمان. من وەک کۆمۆنیستێک کە دنیابینیەکی جیاواز لە بزووتنەوەکانی ترم هەیە بە کورتی ئەوە ئەڵێم کە ئەم بابەتەی ئەم بەڕێزە سەرەڕای دڵسۆزی و هاوخەمی بۆ ژنانی لەشفرۆش، بەڵام نەیتوانیوە دیاردەکە لێکبداتەوە. ئەو زۆرتر خەیاڵی لای بە “فریشتە” نیشاندانی لەشفرۆش و ئەوەی کە گوایە “خیانەت” ناکات و لەبەرامبەریشدا پیاو “بچوک” و “داوێنپیس” و “خیانەتکار” و ئەو شتانەیە. ئەو شتانەی ئەو باسی ئەکات لە ناخی ژنە لەشفرۆشەکانەوە بگرە تا خەیاڵ و دەرونی پیاوەکان زادەی سیستمێکی کۆمەڵایەتی ئابوری سیاسیە کە مرۆڤەکانی دابەشکردووە و بەم پێیەش نایەکسان لەبەرامبەر یەکدا ڕایگرتوون. هەر دیاردەیەک کە سەرچاوەکەی کۆمەڵگایەکی لەوجۆرەیە تەنها بە هەڵوەشاندنەوەی خودی ئەو چوارچێوە ئابوری و سیاسیە ئەبێ کە ئەو کۆمەڵگایەی پێکهێناوە. ئەمەیان مەسەلەیەکە کە بە شۆڕشی سۆسیالیستی چینی کرێکاری ئەکرێ (کە لێرەدا باسێکی ترە). بەڵام ئەم بزووتنەوەیە بۆ هەموو دیاردەیەکی کۆمەڵگا ئەبێ ڕێگاچارەی پێ بێ، تۆ ناتوانی بە لەشفرۆشەکان و لەشفرۆشێک بڵێی بوەستن با سۆسیالیزم بێتە دی.. هەر بۆیە ئێمە کۆمۆنیزمی کرێکاریی لە بەرنامەماندا بەندێکی تایبەتمان هەیە وەک بەشێک لە چاکسازی یان ڕیفۆرم لە خودی کۆمەڵگای سەرمایەداریدا کە بۆ بەڕێزڕاگرتنی لەشفرۆش و زامن کردنی جێگاوڕێگایەکی کۆمەڵایەتی بەرز و بڵند بۆیان ئەیخەینە دەستوری کارمانەوە، لەگەر جێگایەک (هەرچەندە بچوک بێ) ئێمە دەسەڵاتمان ببێ، یان کاریگەری گەورەمان لەسەر دەسەڵات ببێ، ئەم پێوانانە پیادە ئەکەین بۆ لەشفرۆشان. بفەرمون با ئەو بەندە بخەمە بەردەستی ئێوەی بەڕێز و هەر کەسێک کە ئەم پۆستەی ئێوە ئەبینێ. سوپاس جارێکی تر…….
لە بەرنامەی “دنیایەکی باشتر” بەرنامەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکارییەوە:
“خه‌بات له‌دژی له‌شفرۆشی
خه‌باتی چالاكانه له‌دژی له‌شفرۆشی‌و بازرگانی سێکس له ڕێگه‌ی له‌ناوبردنی زه‌مینه ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كه‌لتووریه‌كانیه‌وه‌و ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی لێبڕاوانه له‌گه‌ڵ تۆڕه‌كانی سازدانی له‌شفرۆشی، بازرگانانی سیكس، ده‌ڵاڵ‌و باجخۆره‌كان.
قه‌ده‌غه‌كردنی بێئه‌ملاوئه‌ولای هه‌رجۆره ریكخستنێکی کاری له‌شفرۆشی‌و ده‌ڵاڵی‌و قازانج بەدەستهێنان له‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌ست ده‌ده‌نه له‌شفرۆشی.
بەتاوان هەژمار نەکردنی ژیان‌و كاری ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌ست ده‌ده‌نه له‌شفرۆشی. كۆمه‌ك به گێرانه‌وه‌ی حورمه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ڕێزله‌خۆگرتنیان‌و دەسکۆتاکردنی تۆڕ‌و بانده تاوانكاره‌كان لەسەر ژیانیان له ڕێگای:
– قەدەغە نەبوونی فرۆشتنی سێكس وه‌ك كارێكی فه‌ردی‌و پشتیوانی یاسا‌و داموده‌زگاكانی پۆلیس له كه‌سانی له‌شفرۆش له‌به‌رامبه‌ر تۆڕ‌و بانده چه‌ته‌و باجخۆر‌و جه‌رده‌كاندا
-به‌خشینی موڵه‌تی كاركردن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه وه‌كو كارێكی فه‌ردی ده‌ست ده‌ده‌نه له‌شفرۆشی، پارێزراوبوونی شه‌خسیه‌ت‌و حورمه‌تیان وه‌كو هاوڵاتی به‌ڕێزی كۆمه‌ڵگا‌و كۆمه‌ككردن به ڕێكخراوبوونیان له ڕێكخراوی پیشه‌یی خۆیاندا
-پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری تایبەتی پزیشكیی دەرمانی‌و خۆپاراستن بەمەبەستی پاراستنی ئه‌م كه‌سانه له‌و نه‌خۆشی‌و زیانانه‌ی كه به‌هۆی ئه‌م پیشه‌یه‌وه توشیان ده‌بێ
-هه‌وڵدانی داموده‌زگا به‌رپرسه ده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌و هاندان‌و یارمه‌تیدانی عه‌مه‌لیی كه‌سانی له‌شفرۆش بۆ ده‌ستهه‌ڵگرتن له‌م كاره‌و به‌ده‌ستهێنانی شاره‌زایی‌و هوشیاریی پێویست بۆ كاركردن له مه‌یدانه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگادا”……..
Fuad Qaradaghy
کاک دارا .. ئەگەر جارێکی‌دی وتارەکە بخوێنیتەوە دەبینیت هڵێکی لەنێوان پیاوەکاندا نەکێشاوە ، چاک و خراپی تێکەڵکردووە و حوکمەکانی گشتاندووە لەسەر پیاوان ، هەڵبەت لەلایەنێکەوە دروستە چونکە باو ( سائد ) لەهەڵوێستی پیاواندا بەدرێژایی مێژوو بەو جۆرە بووەو ، رەنگە نوسەر بەو واتا باوە لە پیاوان دوا بێت . من پێموایە هیچ کێسەیەک نییە لەم ژیانەدا چارەسەری نەبێت ، کێشەی ژنانی لەشفرۆشیش لەم راستییە بەدەر نییە و دەبێت کاری بۆ بکرێ ، مەسەلەکەش پەیوەندی بە دوورخستنەوەی ئەو پیاوانە نییە لەو کارە یان کەم و نەبوونی ویژدان نییە ، بەڵکو پەیوەندیی بەگۆڕانکاریی هەیە لەهەل و مەرجی ژیانی ئەو ژنانەدا ، ئەویش بەندە بە گۆڕانکاریی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە ، ئەو گۆڕانکاریەی بەرەنجامی پڕۆسەیەکی درێژخایان دەبێت و لەسایەی کۆمەڵگایەکی ناچینایەتی بێ چەوساندنەوەی مرۆڤ لەلایەن مرۆڤەوە دێتەدی .
Dara Yonani
به‌ڵێ جارێکی تریش ده‌یخوێنمه‌وه ، چونکه ئه‌م بابه ته وه‌ک به‌ڕێزت ئاماژه‌ت پێداوه ، کۆمێنتی چڕوو پڕی ده‌وێ تا بتوانین به‌هه‌موو مان لانی که‌م دۆخه‌که باشتر بکه‌ین ، له پاش خوێندنه‌وه‌یه‌کی تر ، به ئیجازه‌ی ئێوه کۆمێنتی خۆم ده‌نوسم ، ده‌ستان خۆش بێت ،
Mazdaky Elamy
برسيارةكة ئةمةية:- ئايا رووناكبيرى كورد جةثاندنى دةويت يان كرانةوةو والآبوون؟؟ بةرلةوةى كتيبى هكذا تتكلم الزرادشت ى نيتشة بخوينمةوة هةنديك ديدوبؤجونم لاكةلالة بوو بوو وة هةنديك سةرةداوى سرؤفة يان خودى حةديس و هةنديك ئايةت كة دةكريت جارةسةريك هةبيت جارةسةرةكةش هةر لة هةمان ووتارى ئيسلامى و قورئانيةوة هةلهينجريت و لةويوة إستينباط بكريت باشان لة خويندنةوةى بيشةكيةكةى فليكس فارس سةبارةت بة كتيبةكة ليكدانةو و تةحليليكى فليكس فارسم بؤ دةركةوت كة كورتةكةى ئةوةية كة فليكس فارسيش هةمان بيرؤكةى لا كةلالة بووة بةلام ووتن و نوسينى بة كوردى قةلبةو ناجيت كةجى بة هةر زمانيكى تر بنوسريت ئةوة زؤر عةزةمةت و بيليمةتيية! من وةك فليكس فارس دةليم كةسى قثممحمد توانيويةتى عةواطيفة خواروخيجةكانيش بخاتةوة ناو بودةقةى ئيسلام و لةخؤى بكريت لةسةر هةموو ئاستةكان بةئاستى سيكسيشةوة. بةلام بؤ سةلماندن و مشتومالكردن لةم بوارةدا بيويستمان بةوة هةية كة موئةسةسةيةك ئةم ديراسةية لةخؤ بكريت بةداخةوةم كة كورد ج وةك روناكبيران و ج وةك دةسةلات كار بؤ ئةمةناكةن مةكةر هيندة نةبيت وةك موشةجيع نين بؤ تؤزينةوةيةكى بةمجؤرة كةجى شةق لةبةرئةزنؤى فكريشمان هةلدةدةن. واتة بةرمةبناى كؤمةليك ئايةت و حةديس دةكريت بانتاييةك لة تياهةلسوران بدؤزريتةوة كة دةشيت ئازادية فةردانية والاكانى سيكسى ئيباحى لة هةمان خيتابى قورئانى و ئيسلاميدا وةك كةلتورو فةرهةنك بدؤزريتةوة كة هةموو ئةو رةوتةى كة بةلادةر دادةنريت لةخؤى بكريت و خةلكى موسلمانكراويش تارادةيةك بةهةنديك ئازادى سيكسيةوة بزين و روالةت و بيناس و شوناسى ئيسلامى و ئيسلامبوونيش لة هةمانكاتدا لةخؤ بكرن. ئةوةش بة تيخويندنةوةيةكى قول و فرةرةهةندو تةئةمول و تيرامانى بةردةوام فةراهةمدةبيت. وة من بةردةوام كيشةم لةكةل رووناكبيرى كورددا ئةوةية كة ئةوان ئيسلام بةوة تاوانبار دةكةن كة ئيسلام ئيباحى و والاو كراوةية لةرةهةندى سيكسداو حةرامة ئةقليةكانى حةلالكردووةو حةرامى دينى لةجيكةى داناوة {{ببورن كة حةرامى ئةقلى لة بةرامبةرو وةك دزةوانةى حةرامى دينى من وةكخؤم ئةو ناوديرةم لا فةراهةم بوو}}، لةكاتيكدا ئةوةش ئةوة دةكةيةنيت كة ئةوةى بيى دةوتريت روناكبير يان زيرخوازو رؤشنكةرى كورد داواى جؤريك لة باكزستى سيكسى دةكةن كة بؤخؤى باككراونديكى دينى هةية يان باككراونديكى تةطةهورى هةية كة باشان ئةو باككراوندة باكزكةراو ثاكزستةش كراوةتة مولك و بارةكةلايى ئايين. واتة برسيارةكة ئةوةية ئايا {{لةديدى رؤناكبيرى كوردةوة ئيسلام ئيباحيةو ئةمانى روناكبير كةبت و قةمع و قةحةطى سيَكسى= باكزيستى التطهورية السيكسية}}يان دةويت يان كرانةوةى سيكسييان دةويَت؟؟!! ئةكةر كرانةوةى سيكسييان دةويت ئايا لةبةرجى ئيسلام بة داخران و جةباندنى سيكسى تاوانبار دةكةن، وة ئةكةر ديديكى حةرامى ئةقلى سيكسى رؤمنسيانةى تةطةهورى و باكزكةرايى سيكسيان دةويت خؤ ئةمةش هةرديسان لة خيتابى قورئانى و قوررئانة شةفةوى و زارةكيةكةى قثمدا هةية.
Xebat Qeredaxi
کاکە فٶاد … خوێندنەوەی ئەم بابەتە گرنگە بۆ هەمووان بێ جیاوازی بە مێ و نێرەوە تا هەردوولا خوێندەوەی تایبەت بەخۆیان هەبێت بۆ بابەتەکە و ڕای جیاواز دەبێتە جوانتر کردنی ناوەڕۆکی کێشەکە …. ئەوەی ئەو خانمە نووسیوێتی من وەك خۆم بەکارێکی چانەترسانە دەیدەمە قەڵەم بۆچی؟؟ لەبەر ئەوی بابەتەکە بە خامەی خاتوونێک نووسراوە و تێگەیشتنی تایبەت بە خۆی هەیە بۆ کارەکە ، ئەمەش بە گشتی دیاردەیەکی نامۆیە لە ناو کۆمەڵگای کوردەواریدا وەبەتایبەت لە توێژی مێینەدا ئاوا بەو چاونەترسییەوە توخنی بابەتێکی هەستیار بێت و بە بوێرییەوە بتوانێت لەسەری بنووسێت ، من دەست خۆشی لێدەکەم و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم . ووروژاندنی بابەتێکی لەم جۆرە خۆی لە خۆیدا ئازاییەتیە بە تایبەت نەزانیت بۆچوونی بەرامبەرەکەت چۆن لەسەر بابەتەکە لەبەر ئەوەی کۆمەڵگاکەمان زۆر دوورە لە گإتوگۆکردن لەسەر ئەم جۆرە بابەتانە خۆی بە کۆمە:گایەکی پارێزراو { محافظ } لەقەڵەم دەدات و قسەکردن لەسر ئەم بابەتانە ( بڤەیە ) . خاڵی سەرەکی بۆ دەست دانە کاری سۆزانی و لەشفرۆشی لەلای من دوو هۆیە یەکەم ئابووریە کە نەك کاریگەری هەیە بۆ سەر مێینە تا دەست بداتە ئەو کارە قێزەوەنە کە زۆربەی کات خودی مێیەکە دڵی پێتێکەڵ دێت و ڕقی لە بوونی خۆشیدەکاتەوە وەك بوونەوەرێك ، ئەی ئەو پیاوانەی لەهەمان بوواردا کار دەکەن وەك لەشفرۆش بەمەبەستی دابین کردنی بژێوی خۆی و هەرەها وەك گەواد بۆ هەمان مەبەست ئەی بەوانە چی دەڵییت و چۆن باسیان لێدەکەیت ، ئەوشمان لەبیر نەچێت ئەو ئافرەتانەی وەك گەوادە کار دەکەن و کارەکەیان تەنها ناساندنی لەشفۆشەکانە بە خوازیارەکنیان و خۆیان دوورە پەرێزن لە کاری لەشفرۆشی ئەمانیش بەمەبەستی دابین کردنی بژێوی ژیانە بپ خۆیان ماڵ ومنداڵ و پیوەکانیان هەندێک جار پیاوەکانیان ئاگاداریشن بەکاری ژنەکانیان بەڵام بێدەنگی دەنوێنن لەبەر ئەوەی تەنها سەرچاوەی بژێوی ژیانیانە ، یاخود بە پێچەوانەوە بەڵام لەم کاتەدا لەبەر سەرقاڵی پیاوەکە و نەهاتن بەدەم خواستەکانی ژنەکەیەوە هەنێ جار ژنەکەش دەست ئەداتە کاری لەشفرۆشی سەرەتا بۆ تێرکردنی خواست سێکسییەکانی تا ئوە کاتەی پیاوەکەی بە ئاگادێتەوە ئەگەر نا دەکاتە کاری ڕۆژانەی بۆ دوو ئامانج یەکەم تێر کردنی سێکسی و دووهەم پەیداکردنی پارەیەکی زۆرتر بۆ ژیانێکی خۆشتر . هۆی دووهەم وەك پێداویستییەکی تێر نەبوونی سێکسی دەیدەمە قەڵەم ، دەتوانم بڵێم بەشیکی لەبەرچاو لەو ئافرەتانە لەڕووی سێکسییەوە تێر نابن بە پیاوەکانیان واتا مێردەکانیان تووانای سێکسییان بێهێزە و کاریگەر نییە ، دەتووانم بەهەمان شێوە ئاماژە بەو ئافرەتانەی جۆش و خرۆشی سێکسییان کەمترە بدەم لە پیاوەکانیان واتا تووانای تێرکەدنی پیاوەکانیان نییە لەم کاتەدا پیاوەکان ڕوو لە دەرەوەدەکەن بۆ تێر کردنی خواستە جەستەییەکانیان . کەواتە پێویستە چارەسەری بارە ئابووریەکە بکەین کە هۆکاری سەرەکییە بۆ هاندانی هەردو ڕەگەزەکە بەگشتی و بەتاییبەتی لە ئافرەتاندا . نە ئێمە وەك پیاون فریشتەی بەشتین و دووری لە هەموو کارێکی ناخوزراو هەروەها ئافرەتانیش بە هەمان شێوە یەکێك نیین لە حوریەکانی بەهەشتی چاوڕوانکراو . هەروەها بە بۆچوونی من ڕاو بۆچوونەکانی کاك دارا بەباش نازانم چونکە ئەو وادەخوازێت ئەگەر ئەوان تونای ئەوەیان هەبێت یاخود لە کاتێکدا دەسەڵات بگرنە دەست ئەو کارە دەخەنە چوارچێوەی یاساوە لە ژێر چاودێری تەندرووستیدا کارە بە ئەنجام بدەن کە ئەمەش پێچەوانەی فکرەکەیەتی چونکە مارکسییەت هەوڵ ئەدات بارودۆخی ئابووری خەڵکی ڕێك خات و دادوەری کٶمەڵایەتی و ئابووری پەیڕەو بکات و هەمووان ببنە خاوەنی بژێوی ژیان و ئاسودە بوون لە ژیاندا کەچی ئەو دێت ڕێگا خۆش دەکات بۆ کارەکە بەبێ ئەوەی چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ دیاری بکات تا لەڕوی کۆمەڵایەتییەوە بنبڕی کات وا لە خەڵکی بکات ڕوو لەو جۆرە کارە نەکەن و تەنانەت دژایەتیشی بکەن … لەگەڵ ڕێز و حورمەتم بۆ تۆ و ئەو هاوڕێانەی کۆمێنت و بۆچوونی جیاوزیان هەبوو لە سەر بابەتەکە ..
..
شنۆ محمد
زۆر سوپاس مامۆستا فواد، سوپاس بۆ ره‌خنه‌كه‌شت.
وته‌يه‌ك هه‌يه ئه‌ڵێ: هيچ شتێك به ره‌هايى له دونيادا هه‌ڵه نيه ته‌نانه‌ت كاتژمێرێكى له‌كاركه‌وتووش دوجار راسته له شه‌و رۆژێكدا، ئه‌مه‌ى منيش ده‌رباره‌ى پياوان هه‌مان وته‌ى سه‌ره‌وه ئه‌يگرێته‌وه، ئيدى پێم وايه ئيجاب نيه هيچ نوسه‌رێك له‌سه‌رى هه‌ر دێرێكدا بنوسێ ( هه‌ندێك، زۆرينه، به‌شێك،،،،،تد ) ئه‌گينا به دڵنياييه‌وه ئه‌مه‌ى من نوسيومه رووى له هه‌موو پياوان نيه، وه ئاراسته‌ى هه‌موو پياوان نه‌كراوه، به‌و شێوه نايه‌كسانيه‌ش نيه كه كاك جه‌مال موحسين باسى ئه‌كات، گوايه من له‌شفرۆشه‌كانم به فريشه‌ته‌ئاسا ناسندوه و پياوانيش به خيانه‌تكار، گه‌ر به‌رێزيشى ئاوا تێگه‌شتبێ ئه‌مه له ده‌ره‌وه‌ى مه‌به‌ست و ناوه‌رۆكى نوسينه‌كه‌ى منه، من حه‌زم كردوه وێنه‌يه‌ك نمايش بكه‌م، ئه‌و وێنه‌يه‌ى هه‌موان رۆژانه ئه‌يبينين و هه‌ستى پێ ئه‌كه‌ين، وێنه‌يه‌ك كه پێمان ئه‌ڵێ ئاخۆ ئه‌و ژنانه‌ى كارى له‌شفرۆشى ئه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌نه سوك و ريسوا كراون له لايه‌ن زۆرينه‌ى كۆمه‌ڵگاكانه‌وه، ئاخۆ هۆكارى چيه هه‌مان وێناى ناشرينيش ناخرێته پاڵ ئه‌و پياوانه‌ى له‌ش ئه‌كرن و بازرگانى به جه‌سته‌ى ژن ئه‌كه‌ن.! من ويستومه له‌مه‌ودوا له پاڵ ناوى قه‌حبه بۆ ژن ناوێكيش بۆ ئه‌و پياوانه بدۆزرێته‌وه كه جه‌سته‌ى ژن ئه‌كرن بۆيه ناوم ناون قه‌حباز، ويستومه ئه‌و ديارده‌يه نمايش بكه‌م ئاخۆ بۆچى ئه‌و پياوانه‌ى ئه‌چنه لاى له‌شفرۆشه‌كان به‌هه‌مان شێوه‌ى ژنه‌كان هه‌ست به شه‌رمه‌زارى ناكه‌ن.! به‌و پێيه‌ى له‌شفرۆشى لاى ژن وه‌ك ئه‌و مرۆڤه‌يه كه له بيابانێكدا ون بوبێت، ئيدى له ناچاريدا شتانێك ئه‌كات يا ئه‌خوات كه پێشتر هه‌رگيز له زه‌ينيدا نه‌بووه بيكات؟
له‌شفرۆشى له چه‌ندايه‌تيدا نيه، به‌ڵكو له چۆنيه‌تيدايه، له چۆنيه‌تى وێناكردنى له‌شفرۆشيه، يانى گه‌ر له كۆمه‌ڵگاى ئێمه پياوێك بزانێ ژنێك له‌شفرۆشه، ئيدى گه‌ر ئه‌و ژنه له مارلين مۆنرۆ جوانتر و له ماركۆ پۆلۆ دونياديده‌تربێ ناتوانێ بيخوازێت، بگره قێزيشى لێ ئه‌كاته‌وه، به‌ڵام زۆرينه‌ى ئه‌و پياوانه‌ى ژن دێنن پێشتر به شێوه‌يه‌ك له شێوه‌كان سێكسيان كردوه و جه‌سته‌يان كريوه..!!! ئاخۆ بۆ، كارێكى چون يه‌ك دوو‌و مرۆڤ به دوو ئاقارى جياوازدا به‌رێت، يه‌كێكيان بكاته داوێنپيس ئه‌وى تريشيان كه‌سێكى ئاسايى و بێ كێشه.! هه‌موو هه‌وڵى من له‌و نێوه‌نده‌دا بۆ ئه‌وه بوه ئه‌و وێنه تاريكه له‌سه‌ر ژنانى له‌شفرۆش لابه‌رم كه پياوان دروستيان كردوه، هه‌روه‌كچۆن مه‌به‌ستيشم بووه وێنه‌يه‌كى ناشرين، ياخود چون يه‌ك بخه‌مه پاڵ ئه‌و پياوانه‌ى جه‌سته‌ى ژن ئه‌كرن؟
من به هيچ شێوه‌يه‌ك مه‌به‌ستم نه‌بووه جياوازى چينايه‌تى بخه‌مه ناو ژنه له‌شفرۆش و پياوه له‌شكڕه‌كان، به هه‌مان شێوه‌ش مه‌به‌ستم نيه، ته‌عميمى سه‌ر هه‌موو پياوه‌كانى دونياى بكه‌م، گه‌ر ئێوه‌ى به‌رێزيش به‌م شێوه‌يه تێگه‌شتبن ڕه‌نگه به هۆى شێوه‌ى نوسينى من بێ، كه ئه‌مه‌ش من لێى به‌رپرسم.
دووباره سوپاس بۆ كاك فواد و كاك جه‌مال و هه‌موو ره‌خنه‌كانى تر .
شنۆ محمد
چه‌ند ساڵێك به‌ر له ئێستا له يه‌كێك له سايته‌كان ڕاپرسيه‌ك كرا، پرسيارى راپرسيه‌كه رووى له پياوان بوو، وه به‌م شێوه‌يه بوو ( ئايا رازيت كچێك بكه‌يته هاوسه‌رى خۆت گه‌ر بزانيت پێشتر خۆشه‌ويستى هه‌بووه.! ) پرسياره‌كه زۆر ئاسان و ساده بوو، ده‌ره‌نجامى راپرسيه‌كه تووشى شۆكى كردم، چونكه زياتر له سه‌دا نه‌ودو پێنجى پياوه‌كان به ( نه‌خێر ) وه‌ڵاميان دابويه‌وه.! ئيدى من ئه‌و كات ووتم باش بوو پرسياره‌كه به‌م شێوه‌يه نه‌بوو ( ئايا رازيت كچێك بكه‌يته هاوسه‌رى خۆت گه‌ر بزانيت پيشتر سێكسى كردوه ) خۆ ئه‌گه‌ر پرسياره‌كه به‌و شێوه‌يه بوايه دڵنيام له‌سه‌دا سه‌دى به‌شدابوانى راپرسيه‌كه به نه‌خێر وه‌ڵاميان ئه‌دايه‌وه. بێنه پێش چاوت ئه‌وانه‌ى له‌و ڕاپرسيه‌شدا به‌شداريان كردوه كه‌سانه‌ى نه‌خوێنده‌وار نين، كه‌سانى دوور له ته‌كنه‌لۆژيا نين، ئه‌مانه وابوون، تۆ بڵێى ئه‌و كه‌سانه‌ى خوێنه‌واريان نيه چۆن بن.!!!
ئه‌م دونيا بينينه‌ى پياوان ده‌رباره‌ى ژن و له‌شفرۆشى تژيه به باگراوندى كه‌لتورى و ئاينى، كه هه‌ميشه وه‌ك بونه‌وه‌رێكى ژێرده‌سته سه‌يرى ژن ئه‌كه‌ن، به‌و شێوه‌يه به‌كارى دێنن كه پێيان باشه، له‌برى ژن بير ئه‌كه‌نه‌وه، بريار ئه‌ده‌ن، قسه ئه‌كه‌ن، شێوه‌ى ژيانيشى بۆ ديارى ئه‌كه‌ن، له‌سه‌ر كارێك خه‌ڵتانى خوێنى ئه‌كه‌ن كه هه‌مان كار له ژيانى رۆژانه‌ى خۆيان‌دا بونى هه‌يه، شانازى به شتانێك ئه‌كه‌ن له خۆيان‌دا، كه هه‌مان كار وه‌ك بڤه و عه‌يبه له ژنان ئه‌بينن، له‌شفرۆشى و له‌شكڕينيش به‌هه‌مان شێوه‌يه، كارێكى چون يه‌ك دوو ره‌گه‌ز به دوو شێوه‌ى جياواز پێناسه ئه‌كات.
Fuad Qaradaghy
دەستخۆش شنۆ خان ، تەواو وەهایە و هاوڕاتم لەو شرۆڤەیەتدا ، سەرکەوتو بن .
Fuad Qaradaghy
شنۆ خان .. دەربارەی یەکەم وەڵامت بۆ رەخنەکەم رەنگە زۆر دوور نەبین لە بیرکردنەوەماندا . من ئەم وتارەم بەرزنرخاندووەو بۆ پشتگیریی ناوەرۆک و مەبەستەکەی شەیرمکردو داوامکرد ببێتە بابەتی پۆلیمیکێکی فراوان .تەنها یەک راستی هەیە دەبێت لەبەرچاوبێت کە پیاوان و ژنان لە کۆمەڵگای چینایەتیدا قوربانی سیستمێکی باون بۆیە چارەسەرکردنی هەر کەیسێک پەیوەند پێیانەوە دەبێت بە ئاڕاستەی رزگارکردنی هەردوو رەگەز بێت ، هەڵبەت رزگاریی ئەو ژنانە لە جەستەکڕەکان دەبێتە خاڵیک لەو بەرنامەیەی بۆ رزگاریی گشتی دەگیرێتەبەر . لە هەمو سەردەمێکیشدا پیاوانێک هەن ئامادەنین جەستەکڕ بن ( ئەگەرچی بەرێژەیەکی ئێجگار کەمە ) . من ئیستیعابی پەیامەکەی تۆ دەکەم و هاوڕاتم لەبەرامبەر توێژێکی ژنان کە بوونەتە قوربانی و ستەملێکراوترین توێژی کۆمەڵایەتی سەرجەم کۆمەڵگاکانن .ئەو پیاوانەش کە جەستە دەکڕن و هیچ یاسایەک پێشیان پێناگرێت و تەنانەت لە تاوانی ئیغتیصاب وەک بەرزەکی بانان بۆیدەردەچن ، لە نێو کۆمەڵدا ( لە سلێمانی وەک نمونە ) پێیان دەگوترێت ( قەحبەچی ) بۆیە پێشنیازدەکەم لەجیاتی وشەی ( قەحبەباز ) بەکاربهێنرێت ، هەروەها پێمباشە لەجیاتی زاراوەی ( لەشفرۆش ) وشەی ( سێکسفرۆش ) بەکاربهێنرێت ، چونکە ئێستا جۆرە لەشفرۆشییەک هەیە ( ئەندامانی لەش – گورچیلە بۆ نمونە ) کڕین و فرۆشتنیان پێوە دەکرێت . سەرکەوتوبن .
شنۆ محمد
ده‌ستت خۆش بێ كاك فواد رێزم هه‌يه بۆت، دانى پيا ئه‌نێم ئه‌و دوو وشه‌ى تۆ به‌كارت هێنا ده‌رباره‌ى له‌شكڕو له‌شفرۆشه‌كان، زۆر گونجاوترن له‌وانى من، هه‌ڵبه‌ت من تا ئێستا نه‌مزانيبو ئاخۆ ئه‌وانه‌ى ئه‌رۆنه لاى له‌شفرۆشه‌كان هه‌ڵگرى چ ناوێكن، ياخود چۆن ئه‌ناسرێنه‌وه، له هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا ئه‌و دوو وشه‌ى تۆ به‌كارت هێنا زۆر گونجاوترن له‌وانى من، هه‌رچه‌ند جه‌وهه‌رى كێشه‌كه ناوه‌كانيان نيه، به‌ڵكو ناوه‌كان به‌شێكى بچووكن له كێشه‌كه، بۆيه ئه‌كه‌وينه هه‌ڵه‌يه‌كى گه‌وره گه‌ر هه‌موو كێشه‌كه كورت بكه‌ينه‌وه له ناوه‌كانيان، من ئه‌ڵێم له‌شفرۆشى كێشه‌يه‌كى سياسى و كه‌لتورى و ئابوريه، وه په‌يوه‌ست نيه به پياوسالارى يا ژن سالارى، چون له كۆمه‌ڵگاى پياو سالاردا به‌راى من پياوان پتر باجى پياو سالار بوون ئه‌ده‌ن له ژنان.!
Fuad Qaradaghy
دەمخۆش ، ئەوە تەوەری مەسەلەکەیە کە لەشفرۆشیی کێشەیەکی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییە .
Dara Yonani
سڵاو مامۆستا فوئاد : من ئه‌م بابه‌ته چوار جارم خوێندۆته‌وه ، هه‌ر جارێک وه‌ک و بڵێی شتی تازه‌تری تیا ده‌بینم ، پێم وایه ئه‌م نووسینه هێشتا کورت کراوه‌ته‌وه وپوخته کراوه ،،
* سه باره‌ت به‌و پیاوانه که به له‌ش کڕ، یان سکس کڕ یان قه‌حبه باز ، ناو نراون ، من له نزیکی خۆم یه‌کێک ده‌ناسم که بۆ ماچێک له ئه‌ڵمانیاوه ده‌ڕوات بۆ سوید ، هه‌ر ڕێک ئه‌و مواسه‌فاته‌یه که نوسه‌ر باسی کردووه ، له‌و مرۆڤانه‌شه که له‌ناو خه‌ڵک دا خوێن ده‌کوژێنێته‌وه ،،
واتا ، ئه‌و جۆرانه به‌جۆرێک مود مین بوون به چێژ ،( سوکراتس به ئینته لا له چێژ ) باسی مرۆڤی چێژاوی ده‌کات ، واتا کاتێک که هه‌وه‌س و چێژ ڕێژه‌ی به‌رز بۆوه له‌م که‌سانه‌دا ئیتر( وویژدان ) ده‌به‌زێ هیچ کاری پێ ناکرێ ،
هه‌ر له به‌ر ئه‌وه له یه‌که‌م کۆمێنتدا باسی وویژدانم کرد ،
* ئه‌گه‌ر سه‌یر بکه‌ین نوسه‌ر ده‌ڵێ ئیدى دواى ئه‌وه‌ى گورگه برسیه‌كان تێر ئه‌بن ، دروست دواى ئۆرگازم ، ئه‌و ژنه‌ى پێشتر كه پڕیبوو له خۆشى و جوانى و میهره‌بانى ، له سیحر و ناسكى ، یه‌كسه‌ر له‌به‌ر چاوى پیاوه‌كه ئه‌بێته ژنێكى قه‌حبه ؟ ئه‌بێته ژنێك كه پڕیه‌تى له پیسى و پۆخلى و داوێنپیسى ، ئه‌و ژنه‌ى پێشتر نغرۆى جوانى و پاكى بوو ، ئێستا پیس بووه و پێى ئه‌وترێ داوێنپیس ؟ ئه‌و ژنه‌ى پێشتر بۆ پیاو ژیان بوو، ئێستا بۆته ژان ، شایانى ژیان نیه و ئه‌بێت گوله‌باران بكرێ )
* ته‌نانه‌ت ئه‌و جۆره پیاوانه که به برسی چێژن تێر نابن ، بیرکردنه‌وه‌و هزریان ده‌گۆڕێ بۆ تاوان ، که ده بێ بکووژن ،، ،
* ئه‌م بابه‌ته زۆر زیاتر هه‌ڵ ده‌گرێ قسه‌ی له‌سه‌ر بکرێت ،،
له‌کۆتایدا ده‌ستی ئێوه و نوسه‌ری به‌ڕێزیش خۆش بێت ،،
Fuad Qaradaghy
کاک دارا .. بۆ راستی قسەکەی بەڕێزتان و شنۆ خان ، ماوەیەک لەمەوبەر نوسینی نوسەرێکی لیبیراڵی عەرەبم خوێندەوە سەبارەت بە سێکس لەگەڵ سێکسفرۆشەکان تیادا پاساو بۆ ئەم کردارە قێزەونە دەهێنێتەوە . ئەو رایوایە مرۆڤ دوو پێداویستی سێکسی هەیە ، یەکێکیان رۆحییەو ئەویدییان جەستەییە ، بۆیە بۆی هەیە یەکەمیان بە سێکسکردن لەگەڵ خۆشەویستەکەیدا دامرکێنێتەوە ، خۆشەویستی سەرچاوەی کردارەکە بێت ؛ دووەمیشیان داواکاریی جەستەیەو بەربەست ناکرێت بۆیە دەشێت خۆخاڵیکردنەوە بکڕێت و بەهەر شێوەیەک بۆی دەگونجێ خۆی تێربکات ، بەم پێیە ( رۆشنبیرانە ) شەرعییەت بە جەستەكڕین دەدات . ئەوەی بە قەحبە ناوی دەبات و بەچاوی سووک سەیری دەکات بۆ تێرکردنی ئارەزووەکەی ماوەیەکی ئێجگارکورت پاکیزەیی و جوانی دەکاتە وەسفی .
Dara Yonani
ده‌ستت خۆش بۆ ئه‌و مه‌علوماته مامۆسا فوئاد گیان ، به‌ڵام من هاوڕا نیم له‌گه‌ڵ ئه‌و نوسه‌ره لیبڕاڵییه ، چونکه من وه‌ک وخۆم پێم وایه له ڕێی ئه‌خلاقیه‌وه ڕێ پێدراو نییه جه سته کڕین ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌جاوازه بۆ سه‌ر که‌رامه‌تی به‌رام به‌ر ،له‌به‌ر خاتری چه‌ند چرکه‌یه‌ک چێژ وه‌ر گرتن ، سته‌م کردنه ،،
وه ئه‌م کۆمێنتانه‌ی من هه‌مووی من پێم وایه واته وا بیر ده‌کمه‌وه ،ڕه‌نگه زۆر قبووڵ نه‌بێت ،
دوو باره ده‌ست خۆشی ده‌که‌م لێتان ،
Fuad Qaradaghy
منیش وەکو تۆ هاوڕانیم لەگەڵ ئەو نوسەرە لیبراڵە ، من راموایە سێکسی بێ خۆشەویستی وەک تێرکردنی تینوێتی وایە لەهەر قوڕاوێک بێتە سەر رێت ( وەکو لێنین لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کلارا زیتکین ) بەو شێوەیە وەسفی دەکات .
Dara Yonani
ده‌ست خۆش بێ
Omed Ismail
مامۆستای بەڕێز بیر‌ورا گۆڕینەوە لەسەر ئەم بابەتە زۆری دەوێت چونکە وابەستەیە بە پەروەردەی مرۆڤەکانەوە ئاستی وشیاریان هەڵگری چ ئایدۆلژیاو پابەندی چ ئاینێکن پاشــان سێکس خۆی لە خوی‌دا بەردەوامی ژیانە کەواتە ئەبێت شیکاری زانستی و لێکۆڵینەوە بکرێت لە سەر بابەتێکی لەم جۆرە.. بەڵام بە گــشتی من لەگەڵ ئەو بۆچوونەدام پیاو وەك تاوانباری یەکەم دەبینم لە هەر ڕووداوێک‌دا کە ســێکس و بەیەك گەیشتنی نێر‌و مێیەكی لێدەکەوێتەوە. دەستان خۆش.