Archive | كانونی یه‌كه‌م, 2018

ئەمریکاو سەروەریی عێراق

29 کانونی یەکەم

ئەمریکاو سەروەریی عێراق
فوئاد قەرەداغی
26 – 12 – 2018

ترەمپ سەردانی عێراقی کرد ، عێراق هێشتا لەخەودا بوو
ئەمڕۆ ترەمپ سەردانی سەربازە ئەمریکاییەکانی لە عێراقدا کرد ، دوای چەند کاتژمێرێک گەڕایەوە ، بەڵام حکومەتی عێراق هێشتا لەخەودا بوو!!

سەردانەکەی ترەمپ و سەروەریی عێراق
شێوازی سەردانەکەی ترەمپ ئەو راستییەی سەلماند کە عێراق خاوەنی سەروەریی نییە .

نە عێراق و نە هەرێم خاوەنی سەروەریی نین
نە عێراق و نە هەرێم خاوەنی سەروەریی نین ، سەردانەکەی ترەمپ و تەراتێنی لەشکری وڵاتانی دراوسێ لە کوردستاندا بۆ ئەم راستییە بەڵگەن .

پێشمەرجەکانی سەروەریی سیاسی
سەروەریی ئابووریی – روشنبیریی – پەروەردەوفێربوون – راگەیاندن – بڕیاری گۆڕانکاریی کۆمەڵایەتی ، پێشمەرجی سەروەریی سیاسین .

بەپێی پرنسیپەکانی سەربەخۆیی ، هەرێم سەروەریی نییە
بەپێوەرو پرنسیپەکانی سەربەخۆیی ، هەرێم خاوەنی سەروەریی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و رۆشنبیری و پەروەردەو راگەیاندن نییە .

فراوانیی پرسیارەکانم

25 کانونی یەکەم

فراوانیی پرسیارەکانم
فوئاد قەرەداغی
18 – 12 – 2018

فراوانیی بازنەی پرسیارەکانم
بازنەی پرسیارەکانم فراوانبوونەتەوە ، لە منداڵی و هەرزەکاریدا سادەو ساکاربوون ، بەرە بەرە ئاڵۆزدەبن و ئێستا بەدەستیانەوە ماندووم .

وشەی ” پیرۆزە ” لە ئاخاوتندا
ئێمە لە ئاخاوتندا وشەی ” پیروزە ” زۆر بەکاردەهێنین. سوپاسی بێپایانم بۆ هەر هاوڕێیەک شرۆڤەیەکی وردی ئەم وشەیەم بۆ بکات .

واتای پڕاکتیکیی ” پیرۆزە ”
” پیرۆزە ” چ پەیوەندییەکی بە ” پیرۆزو پیرۆزاندن – مقدس و تقدیس ” هەیە . واتاکەی لە پراکتیکدا چیی دەگەیەنێت ؟

سەرۆک وەزیران خانوو بۆ کۆمەڵێک نووسەر دەکڕێت!!
دەنگۆی کڕینی خانوو بە دەیان دەفتەر دۆلار لە داهاتی گشتی بۆ کۆمەڵێک نووسەر هەیە راستە یان نە؟ تکایە با خۆیان پێمان بڵێن …

ئاڵاو سەروەریی خاک و شکۆی خەڵک
٢٧ساڵە کورد حکومەتی هەیە ، لەسایەی ئاڵاکەیدا چ دەستکەوتێکی هەبووە ؟ کوا سەروەریی خاک و شکۆی خەڵک؟!

ئاوەدانکردنەوەی شەنگال

25 کانونی یەکەم

ئاوەدانکردنەوەی شەنگال
فوئاد قەرەداغی
17 – 12 – 2018

بنیاتنانی نەخۆشخانەیەک لە شەنگال
نادییە موراد خەڵاتی ” نۆبڵ ” ی بۆ بنیاتنانی نەخۆشخانەیەک لە شەنگال تەرخانکرد.

ئاوەدانکردنەوەی شەنگال
دەبێت بەرنامەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئاوەدانکردنەوەی شەنگال چیی بێت ؟ چاوەڕوانین…

دەسەڵاتی خێڵ

25 کانونی یەکەم

دەسەڵاتی خێڵ
فوئاد قەرەداغی
15 – 12 – 2018

دەسەڵاتی بنەماڵە و خێزان
دەسەڵات بنەماڵەیی بێت یان بە خێزانیی بکرێت ، چ جیاوازییەکیان هەیە ؟

جەوهەری دەسەڵاتی بنەماڵەو خێزان
دەسەڵاتی بنەماڵەو خێزان لە ناوەرۆکدا یەک جەوهەریان هەیە ئەویش دەسەڵاتی خێڵ و شێوازی پەیوەندیی خێڵەکییە .

بۆردومانەکانی تورکیا

25 کانونی یەکەم

بۆردومانەکانی تورکیا
فوئاد قەرەداغی
16 – 12 – 2018

بێهەڵوێستیی شەرمەزارییەکی مێژووییە
بێهەڵوێستیی بەرامبەر بۆردومانەکانی تورکیا ، پێیبزانن یان نەیزانن ، شەرمەزارییەکی مێژووییە .

تورکیای ئیخوانیی مافی ئاوارەکان پێشێل دەکات
بە بۆردومانی کەمپی مەخموور ، تورکیای ئیخوانیی ، پرنسیپە نێودەوڵەتییەکانی مافی ئاوارەکان بەهۆی جەنگەوە پێشێل دەکات .

لانیکەمی هەڵوێست لە بۆردومانەکانی تورکیا
لانیکەمی هەڵوێستی بەغداو هەولێر لە بۆردومانەکانی تورکیا : ئیدانەکردن و تومارکردنی سکاڵای رەسمییە لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی .

بڕیارەکەی ترەمپ بۆ کشانەوەی ئەمریکا لە سوریا

24 کانونی یەکەم

بڕیارەکەی ترەمپ بۆ کشانەوەی ئەمریکا لە سوریا
فوئاد قەرەداغی
١٩ – ١٢ – ٢٠١٨

دۆستانی ئەمریکا تووشی شۆک بوون ؟!
هەمیشە بڕیارەکانی ئەمریکا لە خزمەتی ستڕاتیژیاندایە ، ئیتر کوردانی دۆستی ئەمریکا بۆچی بەبڕیاری کشانەوە لەسوریا تووشی شۆک بوون .

سەرمایەداری و ئیمپریالیزم ناسنامەی ئەمریکایە
گەمژەیی فیکری و سیاسی لەوەدایە بۆ چرکەیەکیش سیستمی سەرمایەدارییانەی ئەمریکاو ناسنامەی ئیمپریالیستییانەیت لەبیربچێتەوە .

فەلسەفەی پراگماتیستی و فرۆشتنی کورد
فەلسەفەی پراگماتیستی ” جۆن دێوی ” بنەمای سیاسەتەکانی ئەمریکایە ، بۆیە فرۆشتنی کورد هەمیشە چاوەڕوانکراوبووە .

شەرمەزاریی رۆشنبیرانی پڕۆئەمریکایی
بڕیاری ترەمپ بۆ کشانەوە لە سوریا ، رۆشنبیرانی کوردی پڕۆئەمریکایی ، شەرمەزارکرد.

هەڵبژاردنی شاجوانی کوردستان

24 کانونی یەکەم

هەڵبژاردنی شاجوانی کوردستان
فوئاد قەرەداغی
20 – 12 – 2018

خەڵکیی پێویستییان بە شاجوان هەیە!!
خەڵکی باشووری کوردستان هەموو شتێکیان تەواوە ، تەنها پێویستییان بە هەڵبژاردنی شاجوان هەیە!!

رێکخراوەکانی ژنان بۆهەڵبژاردنی شاجوانی کوردستان چیی دەڵێن؟
رێکخراوەکانی ژنان و چالاکوانانی بواری جێندەر دەربارەی هەڵبژاردنی شاجوانی کوردستان چیی دەڵێن؟بیروڕایان بە راشکاوی چییە؟

هەڵبژاردنی شاجوان سووکایەتییە بە مرۆڤبوونی ژنان
ئایاهەڵبژاردنی شاجوانی کوردستان سووکایەتی نییە بەمرۆڤبوونی ژنان و سەیرکردنیان وەک کاڵاو بابەتی سێکس؟!!

هەڵبژاردنی شاجوان کێ لێی سوودمەندە ؟
هیچ پڕۆژەیەک و کارێک بێ بەرژەوەندیی لایەنێک یان کەسانێک جێبەجی ناکرێت ، ئەی دەبێت هەڵبژاردنی شاجوان کێ لێی سوودمەند بێت؟