Archive | كانونی دووه‌م, 2020

ساڵی نوێی ٢٠٢٠

22 کانونی دووهەم

ساڵی نوێی ٢٠٢٠
فوئاد قەرەداغی
2020
ساڵی نۆژەنکردنەوەی خەباتی چینە چەوساوەکان دەبێت ھەر لەرۆژھەڵاتی ٸاسیاوە تا چیلی لە باشووری ٸەمریکا .

ئامانجی ساڵی نوێ
ٸامانج و خواستی ٸازادی و یەکسانی و سۆسیالیزم بە ساڵی نوێی 2020 وە گرێدەدەینەوە .

سەرکەوتنی باکوورو رۆژئاوا خواستێکمانە لەساڵی نوێدا
لە ساڵی نوێی 2020 دا : ھیوای سەرکەوتن بۆ گەلی کورد لە باکوورو رۆژٸاوای کوردستان دەخوازین .

خواست و هیوایەک بۆ ساڵی نوێی ٢٠٢٠
لەساڵی نوێی 2020 دا : بەردەوام و سەرکەوتوو بێت خەباتی جەماوەری عێراق و باشووری کوردستان دژی گەندەڵی .

ساڵێکی نوێی تەمەنمان دەستیپێکرد
وتی : ٸاھەنگی چی دەگێڕن ساڵێک لە تەمەنمان دەڕوات .
وتم :من ٸەزمونی ساڵێک دەخەمە سەر تەمەنم و ٸەزمونی ساڵی نوێش لەڕێمدایە .

عێراق و ململانێی ئەمریکاو ئێران

22 کانونی دووهەم

عێراق و ململانێی ئەمریکاو ئێران
فوئاد قەرەداغی

کاتی ئەوە هاتوە لە ئەمریکاو تورکیاش رزگارمان بێت
ترەمپ : کاتی ٸەوە ھاتووە عێراقییەکان لە ٸێران رزگاریان بێت .
دروستە.. بەڵام ٸەی کاتی ٸەوە نەھاتووە عێراقییەکان لە ٸەمریکاو داعش و تورکیاش رزگاریان بێت ؟!!

جەنگی ئێران و ئەمریکا
ٸەمە جەنگی نێوان تێرۆریزمی ٸیسلامیی شیعەگەراو دەوڵەتی تێرۆریستی ٸەمریکایە , دوا ٸاکامی رێکەوتن دەبێت لەسەر بەشکردنی کێکی بەرژەوەندییەکانیان .

راپەڕین بەردەوامە
هەموو پیلانەکان مایەپووچبوون ، راپەڕینی جەماوەری ستەمدیدەی عێراق لە بەغداو شارەکانی باشوور بەردەوامە .