Archive | كانونی دووه‌م, 2015

گۆڤاری دواڕۆژ … ژمارە ٦ و چەند پەراوێزێک

17 کانونی دووهەم

دواڕۆژ

دواڕۆژ

ژمارە ( ٦ ) کانوونی یەکەم ١٩٩٨
چاپخانەو ئۆفسێتی سەفوەت

بابەتەکانی ئەم ژمارەیە :

١ – رێکەوتننامەی واشینتۆن .. ئاشتی .. هەڵبژاردن فاروق مەلا مستەفا
٢ – ئازادی بۆ ئۆجەلان .. سەرکەوتن بۆ خەباتی
رزگاریخوازانەی گەلی کورد فوئاد قەرەداغی
٣ – هوشیاری و تراژیدیای نامۆیی فوئاد قەرەداغی
٤ – دوو ئەفسانە .. دەربارەی فەرماندارودەست و
پێوەند دکتۆر فوئاد زەکەریا
وەرگێڕانی : تەها بابان
٥ – ئەزموونی رێکخراوێکی ژنان لە ئەڵمانیا سەلام عەبدوڵڵا ئیبراهیم
وەرگێڕانی : فوئاد قەرەداغی
٦ – دەربارەی چەپی کوردستانی ( چەند
سەرنجێکی رەخنەیی ) فوئاد قەرەداغی
٧ – دەوڵەت .. دیکتاتۆری .. دیموکراسی فوئاد قەرەداغی
٨ – جوڵانەوەی تۆرانیەت لەژێر تیشکی لێکۆڵینەوەدا ئیبراهیم عەلاوی
وەرگێڕانی : محەمەدی مەلا کەریم
٩ – شەهید ئەحمەدی دەلاک فاروق مەلا مستەفا

چەند پەراوێزێک سەبارەت بە گۆڤاری ( دواڕۆژ )

١ ) دەرچوونی گۆڤاری دواڕۆژ بە دەستپێشخەری و لەسەر ئەرکی کاک فاروق مەلا مستەفا بوو .
٢ ) بۆ باسکردن و دانانی رێوشوێنی بە ئەنجامگەیاندنی پڕۆژەکە یەکەم کۆبوونەوەمان لە پایزی ١٩٩٣ دا کرد . بەشداربووانی کۆبوونەوەکە ( کاک فاروق ، مامۆستا محەمەد ئەمین حەسەن ، کاک حسەین عارف ، فوئاد قەرەداغی ) بوون .
٣ ) بەر لە کۆبوونەوەی دووەم کاک فاروق داوای لێکردم ئەرکی سەرنووسەری گۆڤارەکە وەربگرم ، بەڵام من پێمباشبوو مامۆستا محەمەد ئەمین حەسەن سەرنووسەر بێت وەک رێزێک بۆ ئەو ، چ وەک رابردوویەکی بەرچاوی لە بزووتنەوەی کۆمۆنیستیداو ، چ وەک ئەوەی مامۆستامان بووە لە قۆناغێکی خوێندندا. کاک فاروق رایەکەمی وەرگرت و لە دووەم کۆبوونەوەدا ناوی دەستەی نووسەرانی گۆڤارەکەمان جێگیرکردو ئەرکەکانمان دابەشکرد ، بەو شێوەیەی لە هەموو ژمارەکاندا نووسراوە .
٤ ) هەر لەسەرەتاوە کاک هاوڕێ محەمەد کەریم هاوکارمان بوو ، بەڵام ئەندامی دەستەی نووسەران نەبوو .
٥ ) لەبەر ئەوەی چەپە کۆمۆنیستەکان بڵاوکراوەی خۆیان هەبوو ، هاوکارییان نەدەکردین ، وتارو لێکۆڵینەوەکانیان بۆ نەدەناردین ، ئێمەش گۆڤارەکەمان بەڕووی نووسینە غەیرە مارکسییەکاندا داخستبوو ، بۆیە ناچاربووین بۆ بەردەوامیی گۆڤارەکە تەنها پشت بەخۆمان ببەستین .
٦ ) لەبەر ئەو هۆکارەی سەرەوە ، ناوی خوازراومان بەکاردەهێنا . کاک فاروق و مامۆستا محەمە ئەمین هەر بەناوی خۆیانەوە یان بە ناوی خاوەن ئیمتیازو سەرنووسەرەوە نووسینەکانی خۆیان دادەبەزاند ، کاک هاوڕێش یەک وتاری بەناوی خوازراوی ( ئامانج عەلی ) بڵاوکردەوە ، بەڵام لەبەر ئەوەی نووسینەکانی من زۆربوون ، ناچار جگە لە ناوی راستینەی خۆم ، ئەم ناوە خوازراوانەشم لەسەر وتارەکانم دادەنا : ( دەستەی نووسەران ، زریان ئەمین ، دڵشاد عەزیز ، خەسرەو ، کاروان سەعید ، نووسەرێک ، دانەنانی هیچ ناوێک لەسەر یەک دوو وتارو سێ بابەت کە لە زمانی عەرەبییەوە وەرمگێران ) .
٧ ) بۆ دەرکردنی ژمارەی یەکەم و دووەم لەگەڵ کاک فاروق دەچووینە هەولێر و ، پێکەوە هەڵەبڕیی بابەتە چاپکراوەکانمان دەکرد دوای راستکردنەوەشی جارێکیدی پێیاندا دەچوومەوە بۆ ئەوەی هەڵەی چاپی تێدا نەبێت .
٨ ) لە ئەیلولی ساڵی ١٩٩٤ شوێنی کارو ماڵم گواستەوە بۆ هەولێر . ژمارەی سێیەم و چوارەمی گۆڤارەکە لە ساڵی ١٩٩٥ دا دەرچوون ، بۆیە راستەوخۆ سەرپەرشتیی چاپکردنیانم کرد ، هەڵەبڕیی هەردوو ژمارەکەمکردو ، بۆ ئەوەی کەمترین هەڵەی تێدا نەبێت ، هەر ژمارەیەکیان دوو جار ، پێێدا چوومەتەوە و هەڵەکانم راستکردوونەتەوە ، بۆیە ئەم دوو ژمارەیەی ( دواڕۆژ ) لە هەموو ژمارەکانیدیکە کەمتر هەڵەی چاپیان تێدایە .
٩ ) لەبەر ئەوەی لە هەولێر نووسینگەمان نەبوو ، لەگەڵ کتێبخانەی ( هەژار ) لە شەقامی ( المظفرية ) رێککەوتین کە گۆڤارەکەمان لە هەولێر بۆ پەخش بکات وکتێبخانەکەشیان جێی پەیوەندیکردن بێت بە گۆڤارەکەو سکرتێری نووسینەوە .
١٠ ) دوای دەرچوونی ژمارە چوار ، گۆڤارەکە ماوەی سێ ساڵ راوەستا . لە هاوینی ساڵی ١٩٩٨ دا کاک فاروق چاپخانەو ئۆفسێتێکی بەناوی ( صەفوەت ) ەوە لە سلێمانی دانا. لەو چاپخانەیەدا دوو ژمارەیدیکەی گۆڤارەکە دەرچوون . کاک کەمال رەوف بەڕێوەبەری چاپخانەکە بوو ، سەرپەرشتی چاپکردنی ئەو دوو ژمارەیەی کرد .
١١ ) لەکاتی کۆکردنەوەی بابەت و رێکخستنی بابەتەکانی ژمارە پێنجی گۆڤارەکە لە سلێمانی نەبووم ، بۆیە بەشداریی من لەم ژمارەیەدا ، تەنها ناردنی دوو وتار بوو لەهەولێرەوە .
١٢ ) لەسەروبەندی دوای رێکەوتننامەی نێوان ( پارتی و یەکێتی ) لە واشینتۆن ، بەماڵەوە هاتمەوە سلێمانی . هەندێ وتار بۆ ژمارەیەکی نوێی گۆڤارەکە ئامادەکرابوو ، منیش چەند وتارێکم ئامادەکردو ، ژمارە شەشی دواڕۆژ لە کانوونی یەکەمی ١٩٩٨ دا دەرچوو .
١٣ ) دوای دەرچوونی ژمارە یەکی گۆڤاری دواڕۆژ ، کاک حسەین عارف دەستی لە ئەندامێتی دەستەی نووسەران کێشایەوە . پاساوەکەی بەوە هێنایەوە کە سکرتێری نووسین کەسێکی توندڕەوەو ناتوانێت کاری لەگەڵدا بکات. لەڕاستیدا پێشبینی ئەوەم نەدەکرد ، چونکە سەرەتای کارمان بوو ، من تەنها چەند سەرنجێکم لەسەر بیروبۆچوونی سەرنووسەری ئەو رۆژنامانە دەربڕیبوو کە کاک حسەین سەبارەت بە هەرەسی شۆرەوی دیداری لەگەڵدا سازکردبوون ، لەلایەکیدییەوە ، ئەو کاتە ، ئێمە پەیوەندیی هاوڕێیەتیمان بۆ بیست ساڵ لەوەپێش دەگەڕایەوەو چەندین جار لەبیروبۆچوونەکانماندا جیاواز بووین و مشتومڕمان لەسەر کردوون و برادەرایەتیشمان هەر بەردەوام بووە . بە مەزەندەی من : پاساوەکەی تەنها بۆ چوونە دەرەوەبوو لەم ئیلتیزامە ، چونکە ئەو کاتە ئەو ئەندامی یەکەم پەرلەمانی کوردستان بوو ، رەنگە کۆکردنەوەی ئەندامەتی پەرلەمان و کارکردن لە گۆڤارێکی چەپڕەودا ئەو سەردەمە کارێکی ئاسان نەبووبێت .
کاک حسەین یەکێکە لە ئەدیبە گەورەکانی کورد ، یەکێکە لەو ئەدیبانەی وەک شەخس خۆشمدەوێت ، هەمیشە رێزم لە بیروبۆچوون و رایە سیاسی و فیکری و ئەدەبییەکانی گرتووەو جێوڕێیەکی تایبەتی لەلامان هەبووەو هەیە ، بۆیە تا ئێستاش کاریگەریی ئەو هەڵوێستەی لەسەرمەو ، بەم چەند دێرە ویستم ئەو کاریگەرییە لە دەروونمدا کاڵبکەمەوە .

١٤ ) لە دوا لاپەڕەکانی ژمارە ( ٢ ) ی گۆڤارەکەدا راگەیاندنێکی دژی شەڕی ناوخۆیی نێوان یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان بە واژۆی پێنج گۆڤاری چەپ کە لە سلێمانی دەردەچوون بڵاوکراوەتەوە . گۆڤارەکان بریتیبوون لە :
– دواڕۆژ یەکەم ژمارەی لە کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٩٤ دا دەرچووە .
– ئەلتەرناتیف یەکەم ژمارەی لە کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٩٣ دا دەرچووە . کاک فوئاد مەجید میسری سەرنووسەری بوو .
– شەبەنگ گۆڤاری ( مەڵبەندی ئەدەب و هونەری کرێکاری )
یەکەم ژمارەی ساڵی ١٩٩٣ دەرچوو . کاک شوان محەمەد سەرنووسەری بوو .
– بڵێسە یەکەم ژمارەی لە شوباتی ساڵی ١٩٩٢ دا دەرچوو . چەند
گەنجێکی سەر بە ( کۆمەڵەی خەباتی سوور ) دەریان دەکرد .
– ئەدەبی کرێکاری یەکەم ژمارەی لە کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٩١ دا دەرچووە .
کاک عەباس شوان سەرنووسەری بوو .
١٥ ) بۆ دەرکردنی راگەیاندنەکە نوێنەری ئەم گۆڤارو بڵاوکراوانە لە نووسینگەی ( دواڕۆژ ) کۆبوونەوە ، دوای تاووتوێکردنی بارودۆخە سیاسییەکە ، بڕیاریان لەسەر خاڵەکانی راگەیاندنەکە داو ، کاک فوئاد مەجید میسری و فوئاد قەرەداغی یان بۆ نووسینی راسپارد . هەر ئەو رۆژە راگەیاندنەکەم نووسی و کاک فوئاد میسری پێیدا چووەوەو چەند گۆڕانێکی لەداڕشتنەکەیداکرد. دەستوبرد بەچاپمان گەیاندو بڵاومانکردەوەو ، بۆ هەمو هۆیەکانی راگەیاندنمان نارد . گۆڤاری دواڕۆژ لە ژمارە ( ٢ ) یداو ، گۆڤاری ئەلتەرناتیف –یش لە ژمارە ( ٢ ) دا دەقی راگەیاندنەکەیان بڵاوکردەوە .

گۆڤاری دواڕۆژ … ژمارە ٥

17 کانونی دووهەم

دواڕۆژ

دواڕۆژ … ژمارە ( ٥ ) تەموزی ١٩٩٨
چاپخانەو ئۆفسێتی سەفوەت لە سلێمانی

بابەتەکانی ئەم ژمارەیە :

١ – پەیامی دواڕۆژ … دیسانەوە بەرەو چارەسەر فاروق مەلا مستەفا
٢ – لاپەڕەکانی ( دواڕٶژ ) بۆ نووسینەکانتان کراوەیە فاروق مەلا مستەفا
٣ – دیالۆگی قاهیرەو فوندی فوئاد قەدری جەمیل پاشا
لە چاوپێکەوتنێکی دواڕۆژو دکتۆر عیزەدین مستەفا
رەسوڵ دا
٤ – گۆشەی شەن و کەوی زاراوەکان … ئانارکیزم فوئاد قەرەداغی
٥ – دیاردە کۆمەڵایەتی و سایکۆلۆژییەکانی کپاندنی فوئاد قەرەداغی
جنسیی پیاو
٦ – چاوپێکەوتنێک لەگەڵ یەکێک لە رابەرانی بزووتنەوەی
شۆڕشگێڕی لەسلێمانیدا : محەمەد تۆفیق هەمەوەندی
٧ – دۆکیومێنت … گەمەی هەڵبژاردنی سەربەستانەی
نوێنەران بۆ پەڕلەمان هاوڕێ فەهد
٨ – ئاڵای شۆڕشی جواردەی تەموز هەر دەشەکێتەوە
٩ – شیعر … بۆ مەرگی رابەرێکی کۆمۆنیستی محەمەد ساڵح دیلان

گۆڤاری دواڕۆژ … ژمارە ٤

17 کانونی دووهەم

دواڕۆژ

دواڕۆژ … ژمارە ( ٤ ) ئەیلولی ١٩٩٥
تیراژ ١٠٠٠ دانە
چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە لە هەولێر
بابەتەکان ئەم ژمارەیە :

١ – پەیامی ( دواڕۆژ ) محەمەد ئەمین حەسەن
٢ – چ مەشخەڵێکی فیکر کوژایەوە … فوئاد قەرەداغی
چ دلێک لە لێدان کەوت
٣ – ئایدیۆلۆژیی سۆسیالیستی و هوشیاریی کۆمەڵایەتی فوئاد قەرەداغی
٤ – چەپی کوردستانی و هەندێک لە گیروگرفتە خالید دلێر
هەنووکەییەکانی
٥ – دەربارەی تیۆری خەباتی چینایەتی فەرهاد فەرەج ئەمین
٦ – لەبابەت یەکگرتنی ئەوروپاوە نووسینی : سەلام عەبدوڵڵا
وەرگێرانی :فوئاد قەرەداغی
٧ – پێشێلکردنی مافە سەرەتاییەکانی ژنان فوئاد قەرەداغی
٨ – گۆشەی شەن و کەوی زاراوەکان … ئیکۆنۆمیزم فوئاد قەرەداغی
٩ – پەیامی نوێی ئەدەبی سۆسیالیستی فوئاد قەرەداغی
١٠ – کاری کرێگرتە ، بنەمای کۆیلەیەتی کرێکارانە فوئاد قەرەداغی
١١ – میتۆدی شیکردنەوە بۆ هەرەسهێنانی دەوڵەتی فوئاد قەرەداغی
شۆرەوی
١٢ – ( دواڕۆژ ) لە مونازەرەیەکی رۆشنبیریدا هاوڕێ محەمەد کەریم
١٣ – ( دواڕۆژ ) و خوێنەرانی … ئامادەکردنی فوئاد قەرەداغی

گۆڤاری دواڕۆژ … ژمارە ٣

17 کانونی دووهەم

دواڕۆژ

دواڕۆژ … ژمارە ( ٣ ) مارتی ١٩٩٥
تیراژ ١٠٠٠ دانە
چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە لە هەولێر
بابەتەکانی ئەم ژمارەیە :

١ – پەیامی گۆڤاری دواڕۆژ فاروق مەلا مستەفا
٢ – شکستی شۆڕشی کورد لە ساڵی ١٩٧٥ دا … فاروق مەلا مستەفا
هەندێ بیرەوەری و چەند سەرنجێک
٣ – تیۆری و پراکتیک لە بزوتنەوەی سیاسیدا فوئاد قەرەداغی
٤ – گۆڕانکاریی کۆمەڵایەتی و مافە دیموکراسییەکانی
ژنان فوئاد قەرەداغی
٥ – جیهانی سەرمایەداری و بەدیلی سۆسیالیستی فوئاد قەرەداغی
٦ – وێنە راستگۆکان … یان سەرمایەداری بەبێ زاهیر باهیر
رووپۆش
٧ – گۆشەی شەن و کەوی زاراوەکان … پراگماتیزم فوئاد قەرەداغی
٨ – هەرەسی سەرمایەداریی دەوڵەتیی نەک مەرگی هاوڕێ محەمەد کەریم
کۆمۆنیزم
٩ – هۆکارەکانی هەرەسهێنانی شۆرەوی و دەوڵەتە رێکخستن و ئامادەکردن :
بەناو سۆسیالیستەکان … دیداری سێیەم لەگەڵ فوئاد قەرەداغی
سەرنووسەری ( دواڕۆژ ) محەمەد ئەمین حەسەن
١٠ – بنبڕکردنی شەڕی ناوخۆیی لە چارەسەرکردنی فوئاد قەرەداغی
کێشەی دەسەڵاتی سیاسیدایە ( بابەتی کۆڕێکی
فوئاد قەرەداغییە لە هۆڵی رۆشنبیریی ١٨/٦/١٩٩٤ )
١١ – پڕۆژەی لیژنەی ئاشتی و برایەتی بۆ چارەسەرکردنی لیژنەی ئاشتی و
قەیرانی حوکم لە کوردستاندا برایەتی

گۆڤاری دواڕۆژ … ژمارە ٢

17 کانونی دووهەم

گۆڤاری دواڕۆژ

دواڕۆژ … ژمارە ( ٢ ) تەمموزی ١٩٩٤
تیراژ ١٠٠٠ دانە
چاپخانەی پەروەردە لە هەولێر

بابەتەکانی ئەم ژمارەیە :

١ – پەیامی گۆڤاری دواڕۆژ … ( دەستەی نووسەران ) فوئاد قەرەداغی
٢ – چارەسەرکردنی کێشەی دەسەڵات شەڕی ناوخۆیی فوئاد قەرەداغی
دبڕێنێتەوە
٣ – بەرەو چارەسەرکردنی قەیرانی حوکم لە کوردستاندا فاروق مستەفا رەسووڵ
٤ – هەڵسەنگاندنی باری ئێستاو پێشبینی و ئەرکی دکتۆر ئیبراهیم عەلاوی
( دواڕۆژ ) لە نامەیەکی پیرۆزباییدا … وەرگێڕانی فوئاد قەرەداغی
٥ – دەربارەی چەپەکان و حزبەکانی بزووتنەوەی فوئاد قەرەداغی
نەتەوایەتی کورد ( ناکۆکییەکان … هەڵوێستەکان …
ئاسۆی داهاتوو )
٦ – وێنە راستگۆکان .. یان سەرمایەداریی بەبێ زاهیر باهیر
رووپۆش
٧ – گۆشەی شەن و کەوی زاراوەکان … چەپ فوئاد قەرەداغی
٨ – هەرەسهێنانی شۆرەوی و دەوڵەتەکانی بلۆکی ئامادەکردن و رێکخستنی
رۆژهەڵات … دیداری دووەم … فوئاد قەرەداغی
بەشداربووانی دیدارەکە : ( ئازاد مەحمود – تاهیر
ساڵح شەریف ) سەرنووسەری گۆڤاری ( شۆڕشی
کرێکاری –ئۆرگانی یەکێتیی کرێکارانی کۆمۆنیست ) ،
( ئازاد دلێر ) لە هەڵسوڕاوانی رێکخراوی ( کرێکارانی
ئەنتەرناسیۆنالیست ) .
٩ – راگەیاندنێک دەربارەی هەڵگیرساندنی شەڕی ناوخۆیی
لە کوردستاندا دەستەی نووسەرانی
گۆڤارەکانی : ( دواڕٶژ ، ئەڵتەرناتیڤ ، شەبەنگ ، بڵێسە ، ئەدەب و هونەریی
کرێکاری )

گۆڤاری دواڕۆژ … ژمارە ١

17 کانونی دووهەم

گۆڤاری دواڕۆژ

( دواڕۆژ ) … گۆڤارێکی فیکریی – سیاسیی – سەربەخۆ بوو ،دوای راپەڕین ، لە سلێمانی ، لەنێوان کانوونی دووەمی ١٩٩٤ و کانوون یەکەمی ١٩٩٨ دا ، شەش ژمارەی لێدەرچوو .گۆڤارەکە بەدەستپێشخەری کاک فاروقی مەلا مستەفاو ، لەسەر ئەرکی ئەو چاپ و پەخشدەکرا ، بە هاوکاری و بەشداریی مامۆستا محەمەد ئەمین حەسەن و فوئاد قەرەداغی ، مامۆستا حسەین عارف – یش لەدەرچوونی یەکەم ژمارەیدا وەک ئەندامی دەستەی نووسەران هاوکار بوو. کاک فاروق ( خاوەنی ئیمتیاز) ی گۆڤارەکە بوو ، (سەرنووسەر) مامۆستا محەمە ئەمین و ، فوئاد قەرەداغیش ئەرکی ( سکرتێری نووسین ) ی لەئەستۆگرتبوو .
گۆڤاری ( دواڕۆژ ) ، سەرەتا لە هەولێر چاپدەکرا ، چوار ژمارەی یەکەمی لە نووسینگەی ( زانین بۆ کاروباری کۆمپیەتەر ) رێکخستنی ئەلکترۆنی ( تنضید ) یان بۆکرا ، کاک عەبدولقادر عەلی مەردان دەرهێنانی هونەریی گۆڤارەکەی ئەنجامدەدا .
بۆ دۆکیۆمێنتکردنی ئەم گۆڤارە ، بۆ ئەوەی زانیاری تەواو لەسەری هەبێت بۆ ئایندە ، بەپێویستمزانی ، هەموو ژمارەکانی ، بابەتەکانی هەر ژمارەیەک ، کێ نووسیونی ، لێرەدا ، لە فەیسبوک و دواتر لە وێبلاگەکەمدا بڵاو بکەمەوە بەناوە راستییەکانەوە نەک ناوە خوازراوەکان کە بۆ بەردەوامیی دەرچوونی گۆڤارەکە ناچار بووین ئەو ناوە خوازراوانە بەکاربهێنین .هیوادارم ئەرکێکی بچووکم بۆ خزمەتی مێژووی رۆژنامەگەریی کوردی بەجێگەیاندبێت . ( فوئاد قەرەداغی – کانوونی دووەمی ٢٠١٥ ) .
دوارۆژ … ژمارە ( ١ ) کانوونی دووەمی ١٩٩٤
تیراژ ١٠٠٠ دانە
چاپخانەی زانکۆ لە هەولێر
بابەتەکانی ئەم ژمارەیە :

١ – پەیامی گۆڤاری دواڕۆژ ( دەستەی نووسەران ) فوئاد قەرەداغی
٢ – سەرەتایەک بۆ تێگەیشتنی گەوهەری سۆسیالیزم فوئاد قەرەداغی
٣ – جەنگی کەنداوو گەمارۆدانی ئابوری لەسەر عێراق فاروق مستەفا رەسووڵ
٤ – مارکسیزم هەر زیندووە محەمەد ئەمین حەسەن
٥ – بەرنامەی کۆمۆنیستی و خەباتی ئیکۆنۆمیستی هاوڕێ محەمەد کەریم
٦ – گۆشەی : شەن و کەوی زاراوەکان … نیشتمانیی فوئاد قەرەداغی
٧ – تەقەلایەک بۆ هەڵسەنگاندنی هەرەسهێنانی دەوڵەتە
سۆسیالیستەکانی خۆرهەڵاتی ئەوروپاو یەکێتیی شوورەوی
دیداری یەکەم / هۆیە سەرەکییەکانی هەرەسهێنان
سازداری دیدار : حسەین عارف
ئامادەبووانی دیدارەکە :
ئەرسەلان بایز سەرنووسەری رۆژنامەی ( کوردستانی نوێ ) .
عەبدولخالق زەنگەنە خاوەنی ئیمتیازی رۆژنامەی ( ئاڵای ئازادی ) .
هادی مەحموود سەرنووسەری رۆژنامەی ( رێگای کوردستان ) .
صەلاح مەزن سەرنووسەری رۆژنامەی ( رزگاری ) .
کاوە نادر سەرنووسەری رۆژنامەی ( رێگای رەنجدەران ) .