Archive | شوبات, 2020

دەوەستینەوە بەرامبەر سوکایەتیکردن بە ژنان

7 شوبات

دەوەستینەوە بەرامبەر سوکایەتیکردن بە ژنان

فوئاد قەرەداغی

شوباتی ٢٠٢٠

دەسەڵاتی کوردی عەلمانی نییە

دەڵێن دەسەڵاتی کوردی عەلمانییە . ٸەگەر وایە با داواکاری گشتی مەلا جنێوفرۆشەکان بداتە دادگا

هێشتا داعش باڵادەستە

گوتیان داعش تێکشکێنراوە بەڵام ھێشتا باڵادەستەو ٸەوەتا خۆنیشاندان رێکدەخەن و لەبەردەم دادگادا دژی ٸازادی و یەکسانی بۆ ژنان تەکبیر دەکەن

دەزگای دادوەریی هەرێم سەربەخۆ نییە

بڕیاری ٸەمڕۆ( ٦ – ٢ – ٢٠٢٠ ) ی دادگا دژی سکاڵای ژنان لەسەر مەلا مەزھەر سەربەخۆنەبوونی دەزگای دادوەریی لەھەرێمدا سەلماند

بڕیاری دادگای هەولێر کۆنەپەرستانە بوو

بڕیاری دادگای ھەولێر دژی ژنان بەڵگەی زاڵبوونی کاتیی مەیلی کۆنەپەرستانەی کۆمەڵگایە بەسەر مەیلی ٸازادیخوازی و یەکسانیخوازیدا

پرسی ژنان بە بڕیاری دادگا نادۆڕێت

کەیسی ژنان بە بڕیاری دادگا نادۆڕێت ، ٸەوە پرسێکە لەگەڵ کاروانی بەرەوپێشکشاوی مێژوودا دەڕوات و کەس ناتوانێت پێشی پێبگرێت

بڕیاری دادگا یاسایی بوو یان سیاسی؟

ھاوڕێیان بەڕای ٸێوە بڕیارەکەی دادگا ، بڕیارێکی یاسایی بوو یان بڕیارێکی سیاسی ؟!

ژنانی سەردەمی زانست و تەکنۆلۆژیا

سەدەی بیستویەکەمە ، سەردەمی زانست و تەکنۆلۆژیایە ، ناتوانن جارێکیدی ژنان لەنێو ماڵەکانیاندا زیندانیی بکەن