Archive | تشرینی یه‌كه‌م, 2019

دوژمنی سەرەکی و ئەولەوییەت لە بایکۆتکردندا

23 تشرینی یەکەم

دوژمنی سەرەکی و ئەولەوییەت لە بایکۆتکردندا

فوئاد قەرەداغی
ئۆکتۆبەر2019

تورکیا ٸەولەوییەتی لە بایکۆتکردندا هەیە
ٸەگەر بایکۆتی کاڵاو خۆراک بۆ پشتگیریی رۆژٸاوا پێویست بێت ٸەوا دەبێت تورکیا ٸەولەوییەتی لەو بایکۆتکردنەدا ھەبێت .

ناکۆکی سەرەکیی کورد لەگەڵ تورکیادایە
ٸەمڕۆ ناکۆکی سەرەکیی گەلی کورد لەگەڵ تورکیادایە بۆیە بایکۆتی تورکیا لە ھەموو بوارە ٸابورییەکاندا ٸەولەوییەتی ھەیە .

دەبێت بایکۆتی تورکیا گشتیبکرێتەوە
کەلوپەل و خۆراک تەنھا یەک ٸامرازی بایکۆتە ، دەبێت بایکۆتی تورکیا گشتیبکرێتەوە بۆ بوارەکانی سەربازی و ٸابووری و رۆشنبیری و پەروەردە .

ململانێی دوژمنی سەرەکی
گەلی کورد فرە دوژمنە ، لەبەرٸەوە دەبێت لەھەر قۆناغێکدا یەک دوژمنی سەرەکی بۆ ململانێ دەستنیشان بکرێت .

هەڵوێست لە جەنگی تورکیا دژ بە رۆژئاوای کوردستان

21 تشرینی یەکەم

هەڵوێست لە جەنگی تورکیا دژ بە رۆژئاوای کوردستان
فوئاد قەرەداغیهە
ئۆکتۆبەری2019

رێکەوتنی ٸەمریکاو تورکیا دژی رۆژئاوا
ٸەوەی لەنێوان ٸەمریکاو تورکیادا ھەیە رێکەوتن نییە بەڵکو ھاوکاری و ھاوپەیمانییە دژی رۆژٸاوا .

گەشبین مەبن ھەرگیز ٸەمریکا جێی باوەڕ نییە
بە رێکەوتنەکەی ٸەمریکاو تورکیا گەشبین مەبن ، ھەرگیز ٸەمریکا جێی باوەڕ نییە ، چاوەڕێی ھەڵوێستی فەرمی ھەسەدە بکەن .

داواکردنی ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستە نەوتییەکان
لەبری داواکردن بۆ بایکۆتی بەرھەمەکانی تورکیا ، داوای ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستە نەوتییەکانی نێوان ھەرێم و تورکیا بکرێت باشترە .

بازرگانەکان و ھاوردەکردنی کەلوپەل و خۆراک لە تورکیاوە
لانیکەمی ھەستی نەتەوەیی و نیشتمانی و مرۆیی وەھا دەخوازێت بازرگانەکان ھاوردەکردنی کەلوپەل و خۆراک لە تورکیاوە رابگرن .

ژوورەکانی بازرگانی وبەرنامەی بایکۆتی ٸابووری تورکیا
بۆ پشتگیریی رۆژٸاوا ، ژوورەکانی بازرگانیی پارێزگاکانی ھەرێم چ بەرنامەیەکیان بۆ بایکۆتی پەیوەندیی ٸابووری لەگەڵ تورکیادا ھەیە ؟؟

ٸەرکی پەڕلەمان و حکومەتی ھەرێمە مۆڵەت بە ھیچ کۆمپانیایەکی تورکیا نەدات
بۆ پشتگیریی رۆژٸاوا ، ٸەرکی پەڕلەمان و حکومەتی ھەرێمە لانیکەم مۆڵەت بە ھیچ دامەزراوەو کۆمپانیایەکی تورکیا نەدات لە باشوور کار بکەن .

دەربارەی جەنگی تورکیاو چارەنووسی کورد لە رۆژئاوای کوردستان

16 تشرینی یەکەم

دەربارەی جەنگی تورکیا و چارەنووسی کورد لە رۆژئاوای کوردستان
فوئاد قەرەداغی
ئۆکتۆبەری2019

بەریتانیا پشتگیریی تورکیا دەکات
سەبارەت بە رۆژٸاوا تەنھا ٸەمریکا ریسوا مەکەن ، ھەڵوێستی بەریتانیاش ھەمان پشتگیرییە بۆ تورکیا !!!

جیاوازی بیرکردنەوە لە جەنگ
بیرکردنەوەی مرۆڤ لەنێو کۆشک و لەنێو کوخدا جیاوازن ، ھەروەھا بیرکردنەوەی ٸەوانەی لە جەنگدان و ٸەوانەی لە دوورەوە سەیردەکەن …

داگیرکردنی بەشێکی باشووری کوردستان
لەگەڵ ھەواڵەکانی جەنگی تورکیا دژی رۆژٸاوا ، کاتێتی ٸاماژە بە بنکە سەربازییەکانی تورکیاو داگیرکردنی بەشێکی باشووری کوردستان بکەن .

ھەسەدە مافی بڕیاردانی هەیە
گەلی کورد و ھەسەدە لە رۆژٸاوا خاوەنی پرسی خۆیانن , مافی خۆیانە لە بەرژەوەندی پرسەکەیان ھەر بڕیارێک بدەن .

ھەسەدە ژیرانە ژیانی ھەڵبژارد
لەنێوان 1 ـ وێرانکردن و ٸاوارەبوون و قڕکردن 2 ـ ژیان و بەردەوامبوونی خەبات ، ھەسەدە ژیرانە دووەمیانی ھەڵبژارد .

ٸەمریکاو روسیا جێی باوەڕ نین
ٸەمریکاو روسیا دوو دەوڵەتی گەورەی سەرمایەدارین ، بەرژەوەندیی سیستمەکەیان ٸاڕاستەی سیاسەتەکانیان دەکات بۆیە جێی باوەڕ نین .

ترەمپ دۆڕاوە
لەھەر روانگەیەکەوە بڕوانیتە سیاسەت و ھەڵوێستەکانی ترەمپ لە سوریا ، بە دۆڕاو دەیبینیت .

لەنێوان ٸەسەدو ٸۆردوگاندا جیاوازی نییە
بەرامبەر پرسی کورد جیاوازییەک لەنێوان ٸەسەدو ٸۆردوگاندا نییە بەڵام ھاوکێشەی سیاسی و سەربازیی بڕیاری چۆنیەتی مامەڵەکردنیان دەدات .

مرۆڤدۆستیی بەرزترین بەهایە

14 تشرینی یەکەم

مرۆڤدۆستیی بەرزترین بەهایە
فوئاد قەرەداغی
ئۆکتۆبەری2019
کوشتنی منداڵ بەرنامەی راسیزم و فاشیزمی کوردییە
بۆ بەرپەرچدانەوەی جەنگی تورکیا دژی رۆژئاوای کوردستان ، راسیزم و فاشیزمی کوردی بەرنامەی کوشتنی منداڵی تورکی هەیە . ئەمە چ بیرکردنەوەیەکی قێزەونە ؟!!!

مرۆڤدۆستیی
مرۆڤدۆستی بەرزترین بەھایە بۆ مرۆڤ . نەفرەت لە بیرکردنەوەو رەفتاری راسیستی و فاشستی .

کوردو دۆستایەتی گەلان
کورد پێویستیی بە دۆستایەتی ھەموو گەلانی جیھان ھەیە ، بە ھەڵوێستی توندڕەوانەی نەتەوەپەرستیی ٸاو بە ٸاشی جەنگی چەپەڵی تورکیادا مەکەن .

دەربارەی جەنگی تورکیا دژی رۆژئاوای کوردستان

13 تشرینی یەکەم

دەربارەی جەنگی تورکیا دژی رۆژئاوای کوردستان
فوئاد قەرەداغی
ئۆکتۆبەری 2019
دەبێت خاٸینانی نەتەوەو مرۆڤایەتی ریسوا بکرێن
ھەر ھێزێک و حزبێکی کوردی ٸیدانەی پەلاماردانی رۆژٸاوا نەکات لەلایەن تورکیاوە , دەبێت وەک خاٸینی نەتەوەو مرۆڤایەتی ریسوا بکرێت .

شەرمەزاریی بۆ ھەر لایەنێک پشتگیریی تورکیای فاشست دەکات
سەرشۆڕیی و شەرمەزاریی بۆ ھەر کەسێک و لایەنێک راستەوخۆو ناڕاستەوخۆ پشتگیریی تورکیای فاشست دەکات دژی گەلەکەمان لە رۆژٸاوای کوردستان .

پشتگیریی داگیرکەران بێمۆڕاڵییە
پشتگیریی و ھاوسۆزی بۆ داگیرکەرانی تورکیا دژی رۆژٸاوا ٸەوپەڕی بێمۆڕاڵی و پشتکردنە لە بەھا مرۆییەکان .

ٸیدانەکردنی تورکیاو ھاوپشتیی رۆژٸاوا سەنگی مەحەکە
لەمڕۆدا ٸیدانەکردنی تورکیاو ھاوپشتیی رۆژٸاوا سەنگی مەحەکی ھەڵوێستی مرۆییانەیە بۆ ھەرکەسێک و ھەر حزب و رێکخراوو دەوڵەتێک لە جیھاندا .

ھەمیشە گەلی کورد ٸاشتیخوازبووە
ھەمیشە گەلی کورد ٸاشتیخوازبووەو نەیویستووە شەڕی گەلانی دراوسێی بکات ، ٸەوە دەوڵەتە ستەمکارەکانیانە دەیانەوێت جینۆسایدی کورد بکەن .

ھەڵوێستی حکومەتی ھەرێم
دەبێت لانیکەمی ھەڵوێستی حکومەتی ھەرێم لەجەنگی دژ بە روژٸاوا ٸیدانەکردن و ھەڵوەشاندنەوەی ھەر گرێبەستێکی ٸابووری بێت لەگەڵ تورکیادا .

خۆپیشاندانەکانی بەغداو شارەکانی باشووری عێراق

9 تشرینی یەکەم

خۆپیشاندانەکانی بەغداو شارەکانی باشووری عێراق
فوئاد قەرەداغی

داواکارییەکانی خۆپیشاندەران رەوایە
داواکارییەکانی خۆپیشاندەران رەوان بەڵام خرۆشانە جەماوەرییەکە بێ بەرنامەو بێ رێکخستن و بێ ٸامانجێکی رۆشنە بۆ گۆرانکاریی ریشەیی .

ململانێکانی نێوماڵی شیعە
خۆپیشاندانەکان رەنگدانەوەی ململانێکانی نێوماڵی شیعەیەو ٸەگەری ٸەوە ھەیە چەندین لایەنی دەرەکی لە پشتیانەوە بن .

سووتەمەنی خۆپیشاندانەکان
لەم خۆپیشاندانەدا تەنھا چینە چەوساوەکانی خەڵکی ستەمدیدە دەبنە قوربانیی و سووتەمەنی ٸەو ٸاگرەی لەھەموو لایەکەوە خۆشیدەکەن .

مەبەستی بانگەوازی رژانە سەر شەقام
بانگەواز بۆجەماوەری کورستان کە بڕژێنە سەر شەقام بەبێ بەرنامەو رێکخستن یان مەبەستی حزبیی لە پشتە یان بەڵگەی کاڵفامی سیاسییە.

ھەلومەرجی راپەڕین
ھەلومەرجی بابەتی و خۆیەتی بۆ راپەڕین پێویستن بەبێ بوونی ھەردووکیان راپەڕین بێ ٸاکام دەبێت و جەماوەر بە گورگانخواردوو دەدرێت .

ئەمریکاو هەڕەشەی تورکیا بۆ داگیرکردنی رۆژئاوا

9 تشرینی یەکەم

ئەمریکاو هەڕەشەی تورکیا بۆ داگیرکردنی رۆژئاوا
فوئاد قەرەداغی
داگیرکردنی رۆژٸاواو پڕۆژەی ٸاشتییانەی ٸۆجەلان
تورکیای فاشستیی ٸیخوانیی دەیەوێت بە داگیرکردنی رۆژٸاوا وەڵامی پڕۆژەی ٸاشتییانەی ٸۆجەلان بداتەوە…!!

رۆژٸاواو ھەڵوێستی عەمەلیی پەکەکە
پێشبینی ھێرشی سەربازیی تورکیا بۆ سەر رۆژٸاوا دەکرێت ، ٸێمەش چاوەڕوانی ھەڵوێستی عەمەلیی پەکەکە لەم پەلاماردانە دەکەین .

سیاسەتبازەکانی ٸەمریکا
بە سیاسەتبازەکانی ٸەمریکا باوەڕ مەکەن ھەموویان لە کارخانەی سیستمی سەرمایەداریدا کار بۆ بەرژەوەندییەکانی سەرمایە دەکەن .

ٸەمریکا دوژمنی ژمارە یەکی گەلان
دەرکەوتنی ٸەمریکا لەدوای دووەم جەنگی جیھانییەوە وەک دوژمنی ژمارە یەکی گەلان حەقیقەتێکە نابێت وەک کورد ھەرگیز لەیادی بکەین .

سەربەخۆیی وسیاسەتی ٸەمریکا
سەربەخۆیی کوردستان لە سیاسەتی ٸەمریکادا نییە ٸەو یەکپارچەیی خاکی عێراقی مەبەستە .

دەربارەی ریفراندۆم

1 تشرینی یەکەم

دەربارەی ریفراندۆم
فوئاد قەرەداغی
بەبێ ریفراندۆمیش جیابوونەوە مافێکی رەوایە
بەبێ ریفراندۆمیش جیابوونەوەو دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان مافی رەوای گەلی کوردە .

ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان رەوایە
ھەمیشە ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان رەوایە بەڵام دەسەڵاتدارانی ھەرێم بۆ چەند مەبەستی ناڕەوا ٸەنجامیاندا .

کۆیلەکانی سەردەم
کۆیلەکانی سەردەم ھەمیشە پاساو بۆ رەفتارو ھەڵوێستی دەسەڵات دەھێننەوە ، ریفراندۆمەکەی ٢٥ – ٩ – ٢٠١٧ وەک نموونە.

راستگۆیی وەک بەهایەکی پەروەردەیی

1 تشرینی یەکەم

راستگۆیی وەک بەهایەکی پەروەردەیی
فوئاد قەرەداغی

یەکی نیسان بۆنەی درۆکردن
لەساڵەکەدا هەر بۆنەیەک یەک رۆژی هەیە ، یەکی نیسان بۆنەی درۆکردنەو تاکە بۆنەیە هەموو رۆژەکانی ساڵ بەردەوام دەبێت .

بەهای راستگۆیی نەک درۆکردن
ئەوە ئەرکی سیستمی پەروەردەیە لە شوێنی درۆکردن ، بەهای راستگۆیی بکاتە کەلتوورێکی کۆمەڵایەتی و لەرەوشتی هەموو تاکێکدا رەنگبداتەوە .

پەروەردەکردنی نەوەیەکی راستگۆ
بۆ پەروەردەکردنی نەوەیەکی راستگۆ دەبێت گەورەکان لەماڵ و قوتابخانەو بازاڕو گشت دامەزراوەکانی کۆمەڵگەدا پابەندی نەریتی راستگۆیی بن .

راستگۆیی پێوەرێکی شەرەفە
لەهەر گۆڕانکارییەکی کۆمەڵایەتیی چەمک و پڕاکتیکی رەوشتدا ، دەبێت راستگۆیی مرۆڤەکان ببێتە یەکێک لە پێوەرەکانی شەرەف .

چەند رایەک لەچەند کۆمێنتێکدا

1 تشرینی یەکەم

چەند رایەک لەچەند کۆمێنتێکدا
فوئاد قەرەداغی
ئەمریکاو رێکخراوە ئیسلامیە تێرۆریستەکان
هەموو رێکخراوە ئیسلامییە تێرۆریستەکان ئەمریکا دروستیان دەکات دواییش بۆ چەواشەکاریی خۆی دەکاتە خاوەنی سەرکەوتن بەسەریاندا !!!

بۆ فەوتی محەمەد مورسی و ئۆردوگان نیگەران مەبن
بۆ فەوتی محەمەد مورسییەکان و ئۆردوگانەکان نیگەران مەبن ، ئەوان دژی ئازادی و یەکسانی و خۆشگوزەرانیی مرۆڤەکانن .

خنکانی هاوڵاتیان لە موصل
بەخنکانی زێتر لە سەد هاوڵاتی موصل لە دیجلەدا کە زۆربەیان ژن و منداڵن ، راسیزم و فاشیزم و داعشیزمی کوردی شاگەشکە بوون !!!

شیعرەکەی قوبادی جەلیزادە مەشێوێن
کە ئێوە لە شیعر تێناگەن بۆ شرۆڤەی شیعرەکەی قوبادی جەلیزادە ” وەرە با ببین بە سەگ ” دەکەن و دەیشێوێنن ؟!!

رۆژی دامەزراندنی حزبی شیوعی عێراق
ئەمڕۆ 31‌ – 3 رۆژی دامەزراندنی حزبی شیوعی عێراقە ، پیرۆزباییم بۆ تێکۆشەرانی رێبازی فەهدو سەلام عادل و خالید ئەحمەد زەکی .