پەیامی ریفۆرمی پەروەردەیی
نووسینی
فوئاد قەرەداغی
دەستپێک
دەستپێکی ئەم کتێبەم ، وەک باوە ، بەپێشەکییەک دەربارەی ناوەرۆکەکەی نابێت ، چونکە زۆربەیم لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئینتەرنێتدا بڵاوکردۆتەوەو ، بەشێوەیەکی زۆر روون و سادەو ساکار بابەتەکان داڕێژراون و خوێنەر راستەوخۆ لەمەبەستەکان دەگات و پێوەی ماندوو نابێت .
لەم دەستپێکەدا لەسەر پەیوەندی خۆم و پەروەردەو فێربوون . دەنووسم ، لەسەردەمی منداڵیمەوە تا ئەمڕۆ ، بۆ دۆکیۆمێنتکردنی ئەم بەشە لە ژیانم و وەڵامدانەوە بەو پرسیارانەی زۆرجار سەبارەت بە خولیای کارکردنم لەم بوارەدا لێمدەکرێت .
هێشتا تەمەنم لەخوار پێنج سالانەوەبوو ، ناردمیانە بەر خوێندن لە حوجرەکەی ( مەلا جەبار ) لە بەرخانەقای مەولانا خالید . خوێندنەکەمان بریتی‌بوو لەفێربوونی قورئان بە رێگەی حنجە . دوای ماوەیەک دەریانهێنام چونکە تەنها وشەی ( الحمد ) لە سورەتی ( الفاتحة ) فێربووم ، دواتر لەگەڵ کردنەوەی قوتابخانەدا ناردمیان بۆ( قوتابخانەی زەهراء ) ی کچان و وەک گوێگر لەپۆلی یەکەم دانیشتم . ماوەیەک مامەوە ، بەڵام رۆژێک کەوتمە حەوزی قوتابخانەکەوەو بردمیانەوە بۆ ماڵەوە و ئیتر نەچوومەوە بۆ قوتابخانە . لە قوتابخانەی زەهراش تەنها یەک گۆرانی فێربوولەم ئەویش بە سەروگوێلاک شکاوی .
ساڵی خوێندنی ١٩٥٠ – ١٩٥١ تەمەنم پێنج ساڵ و نیو بوو ، باوکم بۆ چەند قوتابخانەی بردم هیچیان وەریاننەگرتم ، بۆیە مامم ( شێخ عەبدولرەحمان ) بردمی و وەک گوێگر لە پۆلی یەکەمی قوتابخانەی ( ئەییوبییە ) داینام ، هەر خۆشی رابەری پۆلەکەمان بوو و لەسەردەستی ئەودا فێری ئەلفبێی کوردی و عەرەبی بووم ، دیارە ئاستێکی باشم هەبوو بۆیە لەکۆتایی ساڵدا بە ئاگاداریی بەێوەبەری قوتابخانە مامۆستا ( عەزیز ساڵح ) ، مامم و مامۆستا ( عوسمان ) پێکەوە لە هەردوو ئەلفبێی کوردی و عەرەبی و بیرکاری ( حساب ) تاقییانکردمەوە . لەم تاقیکردنەوەیەدا دەرچووم ، کارتی دەرچوونیاندامێ و ئەو ساڵەم بەساڵی چوونە قوتابخانە بۆ دانراو لە تۆمارگەی پۆلی یەکەمدا ناونووسکرام .
ساڵی دوایی ١٩٥١ – ١٩٥٢ بردمیانە ( قوتابخانەی خالیدییە )و لە پۆلی دووەمەوە تا دەرچوونم لە پۆلی شەشەمم لەم قوتابخانەیەدا خوێند .
تا ئێرەو ، لەم قۆناغە بنەڕەتییەی ژیانمدا یادەوەریی ناخۆشم لەگەڵ خوێندندا نەبوو . لە حوجرە زۆر منداڵ بووم ، لەبەرئەوە لێپرسینەوەم نەبوو ، مامۆستاکەشمان بەهۆی ناسیاوییەوە زۆر ئاگادارمبوو ، بەوپێیەش دیسان لە قوتابخانەی زەهراء بەڕێوەبەری قوتابخانە ناسیاوی مامم بوو ، رۆژانە چاودێریی دەکردم و ، هەر قوتابییەک ئازاری بدامایە ، سزایدەدا ، بۆیە ئەو ماوە کەمەی لێیبووم هیچ گرفتێکم نەبوو ، بەیانیان بە خۆشییەوە دەچووم بۆ قوتابخانە . لە قوتابخانەی ئەییوبییەش هەم مامم ئاگادارمبوو ، هەم بەڕێوەبەریش کە پورزای ئامۆزاکانی باوکم بوو ، بەدرێژایی ساڵەکەش مامم و مامۆستا عەزیز عارەبانەیەکیان بۆ هاتووچۆ بەکرێ گرتبوو ، من و هەڵگوردی کوڕی مامۆستا عەزیز لەگەڵیاندا هاتوچۆی قوتابخانەمان دەکرد .
ئەوکاتەی لە پۆلی شەشەمی سەرەتایی دەرچووم ، یەک ناوەندی و یەک دواناوەندیی کوڕان لە سلێمانیدا هەبوو ، ناوەندییەکە لەماڵەوەمان نزیک بوو ، بۆیە لەوێ ناونووسیانکردم . زۆربەی قوتابییانی پۆلەکەمان لە قوتابخانەی خالیدییەو عەبدولئیلاه و سەرشەقامەوە هاتبوون ، ، لە پۆلەکانی دوو و سێشدا چەند خزم و دراوسێ و ناسیاوی لێ‌بوو ، بۆیە هەستم بە نامۆیی نەدەکرد . خوێندنی ناوەندییمان بە زمانی عەرەبی بوو ، قوتابییان و مامۆستاکانیش بەدەستییەوە ماندوو بوون ، بەڵام حاڵی من لەوان باشتر بوو چونکە لە پۆلی چواری سەرەتاییەوە ، هاوینان لە مزگەوت رێزمانی عەرەبیم دەخوێند تا ئەو هاوینەشی لەپۆلی یەکەمی ناوەندی دەرچووم بەردەوام بووم ، سەرەتا لەلای مامۆستا شێخ مستەفای ئامۆزای باوکم لە مزگەوتی باپیرە گەورەمان ( شێخ مەعروفی قەرەداغی ) و دواتر یەک یان دوو هاوین لەلای مامم ( شێخ بابەعەلی ) کە ئەو کاتە لە مزگەوتی ( بنتەبەق ) مەلا بوو.
پۆلی یەکەم و دووەمم لەم ناوەندییە بەسەرکەوتوویی بڕی و دوای شۆڕشی چواردەی تەمووزی ١٩٥٨ ، ساڵی خوێندنی ١٩٥٩ – ١٩٦٠ ناوەندیی ( شۆڕش ) کرایەوە و خۆم بۆ ئەوێ گواستەوە ، یەکێک لە ساڵە خۆشەکانی خوێندنم تێدا بەسەربرد ، چونکە زۆرینەیەکی قوتابییەکانم دەناسی ، لەلایەک بەهۆی ئەوەی لەیەک گەڕەکدا بووین و ، لەلایەکیدیکەوە بەهۆی سیاسەتەوە ، کە دوای شۆڕش ، هەریەکەمانی بۆ ناو یەکێک لە دوو رێکخراوەکەی قوتابیان : ( یەکێتیی گشتیی قوتابیانی عێراق و یەکێتیی قوتابیانی کوردستان ) پەلکێش کردبوو .
پۆلی سێەمم لە ناوەندیی شۆڕش تەواوکرد . بۆ ساڵی نوێ دوو هەڵبژاردەمان لەبەردەمدا بوو ئەوانیش : خوێندن بەنیازی چونە زانکۆ لە بەغدا و تەواوکردنی لە دواناوەندیی سلێمانی ، یان جوون بۆ خانەی مامۆستایان و هەڵبژارنی پیشەی مامۆستایی لە قوتابخانە سەرەتاییەکاندا .
سەرەتا خۆم بۆ خوێندن لە دواناوەندیی دانابوو ، ئارەزووی ئەوەم نەبوو ببمە مامۆستا ، هاوڕێکانم ، ئەوانەی نمرەی بەرزمان لە بەکالۆریدا هێنابوو ، ئاستێکی باشی خوێندنمان هەبوو ، هەموویان چوونە دواناوەندیی ، بەڵام من لە ماڵەوە رێگرم بوون ، بار‌و ئاستی ژیانمان گونجاو نەبوو ، باوکم لەلایەک دەستیکورتبوو ، لەلایەکیدیکەوە نەخۆشیی ماندوویکردبوو . بۆیە بەناچاریی چوومە خانەی مامۆستایانی سەرەتایی .
لە خانەی مامۆستایان‌دا بەرەوڕووی هیچ گرفتێک نەبوومەوە ، وەک ئاستی خوێندن لە قوتابییە باشەکان دەژمێردرام ، بەهۆی کاری سیاسیشەوە ، وەک هەڵسووڕاوێکی چالاکی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان ، رێزێکی تایبەتیم لە نێو قوتابییەکاندا لێدەگیرا ، چەند مامۆستایەکیش چ بە شەخسی و چ ناڕاستەوخۆ بەهۆی سیاسەتەوە دەیانناسیم و ، بۆ هەندێک کار‌و گرفتی قوتابیان پەیوەندیمان هەبوو . ئەم فەزاکراوەیەی خانەی مامۆستایان بەرە بەرە روانگەمی بەرامبەر پێشەی مامۆستایەتی بە ئەرێیانە گۆڕی و هانیدەدام بۆ کۆشش و هەستکردنی زیاتر بە لێپرسراوێتی چ بەرامبەر دواڕۆژ بەگشتی وەک ئەرکێکی نەتەوەیی و ، چ بەرامبەر خوشک و براکانم و هەڵگرتنی ئەرکیان دوای دەرچوونم .
ساڵی ١٩٦٣ خانەی مامۆستایانی سلێمانیم بە پلەی یەکەم بڕی ، لەبەر ئەوەی قوتابخانەکانی لادێ زۆربەیان بەهۆی شۆڕشی ئەیلولەوە داخرابوون و دەورەی پێش ئێمەش ، دەرچووانی ساڵی ١٩٦٢ ی خانەی مامۆستایان لە هەولێر دامەزرابوون ، ئێمەش هەر ئەوەمان بۆ خۆمان پێشبینی دەکرد کە بۆ هەولێر یان پارێزگایەکیدیکەمان بنێرن ، ئەوەبوو لە کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمی ئەو ساڵەدا فەرمانی دامەزراندنمان بۆ هەولێرو موسڵ دەرچوو. من بەر هەولێر کەوتم .
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی هەولێر بەسەر قوتابخانەکاندا دابەشی کردین ، من وەک یەکەمی دەورەکە لەنێو شاری هەولێر بۆ قوتابخانەی خالیدییە دانرام و ئەوانیدیکەش بۆ قەزاو ناحییەو گوندەکان .
لە هەولێر سێ ساڵ مامەوە ، سێ ساڵی پڕ چالاکیمبوو ، لەلایەک ماندووبوونێکی زۆرم کێشا بۆ وتنەوەی وانەکان و دەرچوون بە ئاستێکی باش ، لەلایەکیدیکەوە سیاسەت هەموو کاتمی داگیرکردبوو، لە رێکخستنەکانی پارتی و یەکێتیی قوتابیان و یەکێتیی لاوان و یەکێتیی مامۆستایان‌دا کارمدەکردو رۆڵی بەرپرسیارێتیم لە هەموویاندا هەبوو . ئەم سەرەتایەی ژیانی مامۆستایەتیم کاریگەریی لەسەرم دانا ،بۆیە دەتوانم بڵێم : بە هەمان ئاست و چالاکییەوەو ، باشتر ، تا دوایین ساڵەکانی مامۆستایەتیم بەردەوام بووم .
تەواوکردنی خوێندن لە زانکۆ‌دا وەکوو هاوڕێکانم بۆ چەندین ساڵ گرێی دەروونیی بۆ دروستکردبووم بۆیە بۆ دەرفەتێک دەگەڕام ئەو گرێیە بکەمەوەو ژیانم بە رەوتی ئاسایی خۆیدا بڕوات ، تا لەساڵی ١٩٧٣ دا ئەو دەرفەتەم بۆ رەخساو لە زانکۆی ( المستنصرية ) ی ئێواران ، لەکۆلیژی ( ئاداب ) بەشی ( پەروەردەو سایکۆلۆژیی ) وەرگیرام ، لە پۆلی سێیەمیشەوە چوومە لقی ( ئیدارەو سەرپەرشتیی پەروەردەیی ) . بەم جۆرە چوار ساڵ بەڕۆژ مامۆستا و بەشەو خوێندکار بووم ، سەرەنجام ساڵی ١٩٧٧ بە پلەی دووەم زانکۆم تەواوکردو گەڕامەوە بۆ پەروەردەی سلێمانی .
لەڕاستیدا تەواوکردنی زانکۆ‌و پسپۆڕێتیم لە بواری پەروەردەو سایکۆلۆژیی بەگشتی و ( ئیدارەو سەرپەرشتیی پەروەردەیی ) بەتایبەتی جۆرێک جێگیربوونی بە ژیانم دا ، مامۆستایەتی و بابەتە سایکۆلۆژیی و پەروەردەییەکان واتایەکیدیکەی لەبیرکردنەوەمدا دروستکرد ، بۆیە کەداوایان لێکردم لە ( یەکەی راهێنان ) ی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی کار بکەم ، پەسەندمکرد . لە ( یەکەی راهێنان ) کە دواتر بووە ( بەڕیوەبەرێتیی ئامادەکردن و راهێنان ) بۆ ماوەی پازدە ساڵ مامەوەو کارێکی زۆر جیددیم بەجێدەگەیاند ، جگە لە کارە ئیدارییەکان ، بەڕێوەبەری دەیان کۆرسی مامۆستایان بووم ، وەک موحازیرێکیش وانە سایکۆلۆژیی و پەروەردەییەکانم لە سەدوبیست کۆرس زێتردا بە مامۆستایانی باخچەی ساوایان و هەرسێ قۆناغەکە ( سەرەتایی ، ناوەندی و ئامادەیی ) دەگوتەوە .
ئێستا دوای خانەنشینیی ئەو پەیامە پەروەردەییەم فەرامۆش نەکردووە ، گرنگیی بوارەکەو ، بەرپرسیارێتی بەرامبەر نەوەکانی ئەمڕۆو دواڕۆژ ، بەردەوام هانمدەدن ، سۆراخی پرسی خوێندن و پڕۆسەی پەروەردەی ئەم سەردەمەبکەم ، لە کاریگەرێتیی گۆڕانکارییەکانی جیهان لەسەر ئەم رەوتە پەروەردەییە بکۆڵمەوەو ، لە پڕۆسەو ئەرکی هوشیاریی پەروەردەییدا بەشداربم .
ئەم کتێبە کۆبەندی کۆمەڵێک وتار‌و لێکۆڵینەوەو دیمانەی پەروەردەییە ، یەک لێکۆڵینەوەی لێدەرچێت ، ئەوانیدیکەیم لە ساڵی ٢٠٠٠ بەدواوە نووسیوە ، لەئینتەرنێتدا بڵاومکردوونەتەوە . تا دەرفەتی چاپکردنیم دەبێت ، بەم شێوەیە دەمێنێتەوە . هیوادارم خزمەتێکی مامۆستایان و پەروەردەکاران و پڕۆسەی پەروەردەو خوێندنم لە کوردستاندا کردبێت ، داواکارم لە هەڵەو کەموکووڕییەکانی خۆشنەبن ، بەڵکو بە سەرنج و تێبینی و رەخنەکانتان پڕیان بکەنەوەو تێگەیشتنی منیش بۆ ئەم پرسە دەوڵەمەند بکەن .
فوئاد قەرەداغی
نیسانی ٢٠١٥
پڕۆژه‌ی به‌رنامه‌یه‌ک بۆ کاری گرووپێکی په‌روه‌رده‌یی
پێناسه‌یه‌ک بۆ ئه‌م به‌رنامه‌یه و گرووپی په‌روه‌رده‌و فێرکردن :
ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌ر تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوک گرووپێک به ناوی ( په‌روه‌رده‌و فێرکردن ) له لایه‌ن مامۆستا حه‌سه‌ن ساڵح قه‌ره‌داخییه‌وه راگه‌یه‌ندرا . سه‌ره‌تا چه‌ند مامۆستایه‌ک ئه‌ندامی ئه‌م گرووپه بوون ، به‌ڵام دوای ئاڵوگۆڕی بیروڕا و ، له‌پێگه‌ی بایه‌خی گرووپێکی وه‌هاو کاریگه‌رێتیی له‌سه‌ر بردنه‌پێشه‌وه‌ی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێرکردن له کوردستاندا ، به‌پێویستزانرا ده‌رگای بوونه ئه‌ندام بۆ هه‌موو هاووڵاتییه‌ک ئاوه‌ڵا بێت ، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی پرسی په‌روه‌رده‌و فێرکردن ، پرسی سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستانه ، پرسێکه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به دواڕۆژی منداڵان و هه‌رزه‌کارانه‌وه هه‌یه ، پرسێکه کاریگه‌رێتیی له‌سه‌ر ئاینده‌ی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیریی هه‌یه .
دیاره پێکهێنانی گرووپ ، هه‌ر گرووپێک ، مه‌به‌ستی له دواوه‌یه . ئه‌م مه‌به‌سته له پێداویستییه‌که‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرێت ، بۆیه ناکرێت به‌بێ ئاڕاسته بمێنێته‌وه به‌ڵکو سروشتی گرووپ وه‌ها ده‌خوازێت ئامانجی دیاریکراوی هه‌بێت ، ئامانجیش ده‌بێت له به‌رنامه‌یه‌کدا دابڕێژرێت و شێوازی کاریش له‌به‌رده‌م ئه‌ندامانی گرووپه‌که‌دا روون بێت . ئه‌م گرووپه که پێداویستیی گه‌شه‌کردنی خوێندن و پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێرکردن له کوردستاندا سه‌رچاوه‌ی پێکهێنانێتی ، ده‌بێت له‌پێناوی سه‌رکه‌وتنیدا خۆی رێکبخات و بزانێت چی ده‌وێت و چی ده‌کات ؛ ئه‌وه‌یش به دیار‌یکردنی ئامانجه‌کان و شێوه‌ی کارکردنی بۆ به‌دیهێنانیان ده‌بێت .
ئه‌م دوولایه‌نه : ( ئامانج و شێوازی کار ) پێویستییان به به‌رنامه‌یه‌کی روون هه‌یه که ئه‌ندامانی گرووپه‌که په‌سه‌ندی بکه‌ن و به هه‌ڵوێستێکی هه‌ره‌وه‌زییه‌وه بتوانن کاری بۆ بکه‌ن ، بۆیه ئێمه‌ش له‌م گۆشه‌نیگایه‌وه ئه‌م به‌رنامه‌یه راده‌گه‌یه‌نین ، سه‌ره‌تا بۆ موناقه‌شه‌و تاووتوێکردنی هه‌موو لایه‌نه‌کانی ، دواتریش بۆ بڕیاردانی دوا صیغه‌ی گونجاو و پراکتیزه‌کردنی . هه‌ر لێره‌دا پێویسته ئه‌وه رابگه‌یه‌نین که ئه‌م گرووپه بێلایه‌نه‌و په‌یوه‌ندی به هیچ حزب و لایه‌نێکی سیاسییه‌وه نییه ، ته‌نها گرووپێکی ئینته‌رنێتییه‌و به‌دیلی هیچ سه‌ندیکاو یه‌کێتی و گرووپ و کۆمه‌ڵه‌یه‌کی مامۆستایان نییه .
پرۆژه‌ی به‌رنامه‌یه‌ک بۆ کاری گرووپی په‌روه‌رده‌و فێرکردن
( په‌روه‌رده‌و فێرکردن ) ، گرووپێکی ره‌خنه‌گرانه‌ی په‌روه‌رده‌یی کراوه‌یه بۆ هه‌ر هاووڵاتییه‌ک که گۆڕانکاریی ریشه‌یی په‌روه‌رده‌و پێشکه‌وتنی پرۆسه‌ی خوێندنی له کوردستاندا مه‌به‌ست بێت . گرووپێکه هه‌موو هاووڵاتییه‌کی کورد به جیاوازیی ره‌گه‌زو ئایین و بیروباوه‌ڕو لایه‌نداریی سیاسییه‌وه وه‌رده‌گرێت و ، ته‌نها مه‌رجێکی په‌سه‌ندکردنی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌و پشتگیریکردنێتی. شێوازی کاری ئه‌م گرووپه چاودێری و ره‌خنه‌گرتنی به‌رده‌وامه له‌و هه‌ڵه‌و لادان و که‌موکووڕییانه‌ی له سیستمی په‌روه‌رده‌دا به‌دیده‌کات . به‌پێی ئه‌و پرنسیپانه‌ی خه‌باتی بۆ ده‌کات ، هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رکردنیان ده‌دات و ، له‌ڕێی هۆیه‌کانی راگه‌یاندن و سایته‌کانی ئینته‌رنێت و فه‌یسبوک و تویته‌ره‌وه ، به نووسین و پڕۆژه‌و راپۆرت و کۆمێنتی ره‌خنه‌گرانه به‌شداریی پێکهێنانی رایه‌کی گشتیی و هوشیارییه‌کی جه‌ماوه‌ریی فراوان بۆ په‌روه‌رده‌یه‌کی نوێ ده‌کات و ، هه‌ڵوێستێکی فیکری و په‌روه‌رده‌یی ئه‌رێیانه‌ی هاوچه‌رخ به‌رامبه‌ر پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێرکردن له کوردستاندا وه‌رده‌گرێت .
ئێمه ( ئه‌ندامانی گرووپی په‌روه‌رده‌و فێرکردن ) ، له پێناوی به‌دیهێنانی ئه‌م پرنسیپانه‌دا کۆبووینه‌ته‌وه‌و ، ، به گیانی هه‌ستکردن به لێپرسراوێتییه‌وه ، تواناکانمان ده‌خه‌ینه خزمه‌تی گه‌شه‌کردنی په‌روه‌رده‌و فێرکردنه‌وه .
بۆ ئه‌وه‌ی رێوشوێن و جێی هه‌نگاوه‌کانیشمان دیار بێت ئه‌م به‌رنامه‌یه له‌م خاڵه سه‌ره‌کییانه‌دا راده‌گه‌یه‌نین :
1 ) ( منداڵان له‌پێشترن ) به ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌کی و ئامانجی ستراتیژی و کاری پڕاکتیکیی په‌روه‌رده‌و فێرکردن ده‌زانین .
2 ) هێنانه‌دی په‌روه‌رده‌یه‌کی سێکولار له کوردستاندا .
3 ) مافه‌کانی مرۆڤ و مافه‌کانی منداڵ دوو پایه‌ی سه‌ره‌کیی دیموکراتیزه‌کردنی پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێرکردنن ، چ وه‌ک شێوازی به‌ڕێوه‌بردن و ، چ وه‌ک ره‌نگدانه‌وه‌ی له به‌رنامه‌کانی خوێندنداو ، چ وه‌ک په‌یوه‌ندییه‌کان له هه‌موو ئاستێک‌دا .
4 ) په‌روه‌رده‌کردنی زانستییانه‌ی منداڵان به پشتبه‌ستن به زانست و بیرکردنه‌وه‌و میتۆدی زانستی و ، بیناکردنی که‌سایه‌تییان له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه‌و ، دروستکردنی گیانێکی ره‌خنه‌گرانه تیایاندا ، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن کۆمه‌ڵگه‌ی ( گه‌وره‌سالاریی ، باوکسالاریی ، پیاوسالاریی ) ره‌تبکه‌نه‌وه‌و ، مل بۆ هیچ جۆره کارێزماو پیرۆزاندنێک دانه‌نه‌وێنن .
5 ) په‌یڕه‌وکردنی پرنسیپی یه‌کسانی و ره‌خساندنی هه‌لی چوونیه‌ک بۆ فێربوونی هاووڵاتییان به جیاوازی ره‌گه‌زو ئایین و بیروباوه‌ڕی سیاسی و جێ‌وڕێی کۆمه‌ڵایه‌تیی مرۆڤه‌کانه‌وه .
6 ) په‌یڕه‌وکردنی شێوازه‌کانی فێرکردن له‌سه‌ر بنه‌ماکانی : کار‌و چالاکیی خودیانه‌ی فێرخوازان ، په‌روه‌رده‌کردن بۆ ژیان ، ئاوێته‌کردنی خوێندنی تیۆری و کاری پڕاکتیکی ، په‌روه‌رده‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی منداڵ له‌ڕووی جه‌سته‌یی و ئه‌قڵی و زمانه‌وانی و ویژدانی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئاکاریی … هتد ، به‌سوودوه‌رگرتن له دوا داهێنانه‌کانی زانست و ته‌کنه‌لۆژیا و ، ئاڕاسته‌کردنی فێربوون له‌سه‌ر بنه‌مای تێگه‌یشتن و پرنسیپی په‌یوه‌ندیی هۆکارو ئه‌نجام .
7 ) به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی گیروگرفته په‌روه‌رده‌ییه‌کان له‌ڕێی په‌نابردنه به‌ر شێوازی لێکۆڵینه‌وه‌و شرۆڤه‌کرنی زانستی و په‌یڕه‌وکردنی شێوه جۆراوجۆره‌کانی تۆژینه‌وه‌ی مه‌یدانییه‌وه .
8 ) هه‌وڵدان بۆ به‌رنامه‌ڕێژکردنی پڕۆسه‌ی خوێندن و دانانی پلانی درێژماوه له‌لایه‌ن ده‌زگاکانی په‌روه‌رده‌وه ، به‌مه‌به‌ستی گۆڕانکاریی هاوچه‌رخانه له هه‌موو قۆناغه‌کان و کایه‌کانی ئه‌م پڕۆسه‌یه‌دا .
خوێندنەوەیەکی بەرایی بۆ ” پەروەردەو گرفتەکانی ”
ئەم کتێبە : ” پەروەردەو گرفتەکانی ” ، کۆبەندی کۆمەڵێک وتاری مامۆستا ( عومەر محەمەد ئەمین ) ە ، دەربارەی ” گرفتە هەنووکەییەکانی سیستمی پەروەردە لە کوردستاندا دوای بەستنی کۆنگرەی پەروەردەیی ( ٢٢ – ٢٤ ) ئایاری ٢٠٠٧ ” ، ئەو کۆنگرەیەی چەند دەستکارییەکی ریفۆرمیستانەی سیستمی خوێندنی بەعسی کرد‌و ، ئەوە پێنج ساڵە پڕاکتیک دەکرێت .
ئەم کتێبە لە پێشەکییەک و ٢٣ بابەتی پەروەردەیی جیاجیا پێکدێت ، تێیاندا گرفتەکان لەباری سەرنجی کەسێکی پەروەردەیی و شارەزاوە دەخرێنەڕوو ، کە بۆ خۆی داکۆکیکارێکی ئەو ” سیستمە نوێیە “یەو ، رەخنەکانیشی بە نیازی پڕکردنەوەی کەموکووڕیەکان و بەرەوپێشەوەبردنی ئەو “سیستمە ” ئاڕاستەکردووە ، وەک خۆی بەم شێوەیە لەپێشەکییەکەیدا دەریدەبڕێت : ” ئەم پەڕتووکەش هەوڵێکە بۆ ئەوەی کە پێویستە لە کوردستاندا بەبەردەوامی لەهەوڵ و کۆششدا بین بۆ گۆڕانکاری و بنیاتنانی پەروەردەیەکی مۆدێرن کە بە خواستی سەرجەم کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بێت و گەڕانەوە نەبێت بۆ دواوە ، سیستمی نوێ هەرچەندە کێشەو گرفتی هەبێت و ، هەرچەندە پێویستی بە کاتی زیاتر هەبێت ، بەڵام هەنگاوێکە بۆ گۆڕانکاری بە دیدی نوێ ” ، ئەم ئامانجەشی لەسەر ئەو رایەی بنیاتناوە کە ئەم سیستمە ، سیستمێکی شمولیی ” کۆنی ( ٨٠ ) ساڵەی رژێمێکی دیکتاتۆری بەعس ” ی هەڵوەشاندۆتەوە ” کە سەرلەبەری لە خزمەتی تاک حزبیدا بووە ” ، بۆیە پێیوایە پشتگیری و پشتنەگرتنی ئەو دەستکاریانە خاڵی ململانێی دوو بەرەن و ، بەرەکانیش بە کۆن و نوێ لە بواری پەروەردەدا ، ناوزەد دەکات .
لەم خوێندنەوە تایبەتەدا ناچینە ناو وردەکارییەکانی بیروڕا جیاوازەکان ، چ لە شیکردنەوەی چەمکە گشتییەکان و چ لە خوێندنەوەی چەمکە پەروەردەییەکاندا بێت ، چونکە دەبێت ئەو دیالۆگە بۆ دوای چاپ و پەخشی کتێبەکە دوابخرێت ، بۆیە زێتر ئەو لایەنە ئەرێیانە دەخەینەڕوو کە نووسەر توانیویەتی سەرکەوتوانە نمایشیان بکات و ، لەدیدێکی کارگێریی و پەروەردەییەوە ، پێزێکی ئەوتۆیان تێدایە ، سەرنجی خوێنەرانی بۆ رابکێشێت .
گرفتەکانی پەروەردە
نووسەر وەک کەسێکی تەواو شارەزا ، کە ساڵانێکی بەرچاوی تەمەنی لە کاری مامۆستایەتی و بەڕێوەبردنی قوتابخانەی سەرەتایی بەسەربردووەو چەند ساڵێکیشە پەروەردەی قەزایەک بەڕێوەدەبات ، گرفتە هەنووکەییەکانی ئەمڕۆی پەروەردەی دیاریکردووە . گرفتەکان بریتین لە : ” گۆڕینی سیستمی نوێ ، گۆڕانی بەردەوام و ناجێگیر ، تێکەڵکردنی سیاسەت و دین ، مانگرتنی خوێندکاران ، گەندەڵی ، دابەزینی رێژەی دەرچوون ، تێکچوونی کلتوری پەروەردە ، نەبوونی توێژەری کۆمەڵایەتی لە قوتابخانەکاندا ، بایکۆتکردنی خوێندن ، کەمی میلاک و گرفتی راهێنانی مامۆستایان ، گرفتی دامەزراندن ، زیادبوونی دانیشتوان و زۆریی خوێندکاران ، خوێندنی ئێواران ، قوتابخانەو خوێندنگای نموونەیی ، نەبوونی کادیری شارەزا ، گۆڕینی کابینەی حکومەت ، بەدوادانەچوونی گرفتەکان ، بودجە ، تاقیگە ، بینای قوتابخانە ، مووچەو دەرماڵەی مامۆستایان ، گواستنەوەی مامۆستایان ، کێشەی تاقیکردنەوەکان و ترسەکانی قوتابیان ، نمرەکانی قۆناغی ئامادەیی و . . . هتد ” . هەروەها چەند گرفتێکیدیکە دەخاتەڕوو کە کاریگەرێتییان لەسەر گرفتەکانی سەرەوە هەیە وەک : ” گواستنەوەی مامۆستایان ، تێکچوونی خشتەی وانەکان ، کێشەی نەمانی ئەوەلییاتی مامۆستایان و فەرمانبەران لە راپەڕیندا ، نەبوونی زمانێکی سادە لە نێوان دایکان و باوکان و مامۆستایان‌دا ، گرفتی پیری و پەککەوتەیی مامۆستایان و فەرمانبەران و خانەنشین نەبونیان ” . ئەو راستییەش ناشارێتەوە کە : ” تا کێشەیەک چارەسەر دەکرێت دەیان کێشەی تر سەرهەڵدەدەن ” .
چارەسەری گرفتەکان
نووسەر هەر تەنها گرفتەکانی دەستنیشان نەکردووە ، بەڵکو چەند رێگا چارەیەکیشی دیاریکردووە . بۆچوونی ئەو بۆ چۆنایەتی چارەسەرکردنەکان پشت بە تێڕوانینی واقیعیانەیان دەبەستێت .
نووسەر یەکێک لەو راستییانە بەیاندەکات و دەڵێت : ” گۆڕانکاریی لە خودی مرۆڤەکاندا کاری پەروەردەیە ” ، کەواتە دەبێت ئاڕاستەی چارەسەرکردنی گرفتەکان و تەواوی ” سیستم ” ە کە بۆ بنیاتنانی مرۆڤ و گۆڕانکارییەک بێت کە مرۆڤەکان لەم سەردەمەدا پێویستیانە . دیارە ئەم بیرکردنەوەیە ، ئا بەو شێوە روون و پەروەردەییە ، تەواو دروستەو ، ئەگەر میکانیزمێکی گونجاوی بۆ پەیڕەوبکرێت ، بەرەنجامی ئەرێیانەی لێدەکەوێتەوە .
پەیوەند بەو راستییەی سەرەوە ، نووسەر راستییەکی بەرچاوی واقیعەکە دەخاتەڕوو ئەویش ” گەندەڵییە وەک گەورەترین گرفتی پەروەردە ” ، کە لێرەشدا راستیی پێکاوەو کۆسپێکی دیاری سەرەڕێگای هەموو جۆرە پێشکەوتنێکی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و کارگێڕی و پەروەردەیی و . . . هتد دیاریکردووەو ، وەک هۆکارو سەرچاوەی گرفتەکانیش ئاماژەیپێداوە .
یەکێکیتر لەو خاڵانەی سەرنج رادەکێشن ، داواکردنی توێژینەوەی زانستییە لەلایەن نووسەرەوە . ئەم داوایە نیشانەی هەستێکی زانستی و پەروەردەییەو ، بەپێچەوانەی شێواز‌و رووکاری کارکردنی ئەمڕۆی دەسگاکانی پەروەردەیە لە کوردستاندا ، کە زێتر بڕیاردانە کارگێڕی و پەروەردەییەکان سەرپێیی و فەردین و بەپێی میزاجی لێپرسراوەکان گۆڕانیان بەسەردادێت ، تەنانەت کۆنگرە پەروەردەییەکانیش ئەم شێوازە پەیڕەوناکەن و لە بری گەڕانەوە بۆ ئەنجامی توێژینەوە مەیدانییەکان ، تەنها پشت بە بیروبۆچوونی ئەو لیژنانە دەبەستن کە بەر لە کۆنگرەکان پێکدەهێنرێن ، دواتریش بەر لە ئەزموونکردنی بڕیارەکان گشتیدەکرێنەوەو بەسەر واقیعە پەروەردەییەکەیدا دەسەپێنن ؛ بەپێچەوانەی رێڕەوە جیهانییەکەی گۆڕانکاریی کە بەرنامەو گۆڕانکارییەکانی هەر سیستمێک یان بەشێکی سیستمەکە بێ ئەزموونکردنیان گشتیناکرێنەوە ، بۆیە لەگەڵ ئەوەدا کە پێشنیازی نووسەر بۆ ئەوەی گۆڕانکاریی بەشەخسی نەکرێت و لەڕێگای کۆنگرەی پەروەردەییەوە بێت تەواو دروستە ، دەبێت ئەوەی بخرێتەسەر کە کۆنگرەش دەبێت لەسەر بنەمای توێژینەوە زانستی و سایکۆلۆژی و پەروەردەییەکان بڕیارەکانی بدات و لە بەرنامەکانی گۆڕانکاریدا فۆرمەڵەیان بکات .
بابەتە پسپۆڕییەکان
نووسەر بەشێکی کتێبەکەی بۆ لێکۆڵینەوەو باسکردنی هەندێ بابەتی پسپۆڕیی لە بواری کارگێڕی و پەروەردەییدا تەرخانکردووە ، بەشێک لەو وتارانە پەیوەندییان بە گرفتەکانەوە هەیە وەک :
– گرفتی پەروەردە لە مێژوودا .
– گرفتەکانی ترس .
بەشەکەیتر پەیوەندییان بە تیۆری و بۆچوونە کارگێڕی و پەروەردەییەکانەوە هەیە وەک :
– راهێنانی مامۆستایان .
– پلانی ساڵانەی بەڕێوەبەری قوتابخانەکان .
– وانەی نموونەیی .
– پێشوازی لە منداڵانی پۆلی یەکەمی سەرەتایی لە رۆژی یەکەمی خوێندندا .
– بیروبۆچوونی فەیلەسووف و زاناکان لەسەر کرداری پەروەردە.
– پڕۆژەی تایبەت بە بوژاندنەوەی ژێرخانی پەروەردە .
– مەرجەکانی بەڕێوەبەری قوتابخانە .
– یەکەی سەرپەرشتیاریی گونجاو بۆ سیستمی خوێندن لە کوردستاندا .
دەکرا ئەم بابەتانە وەک بابەتی سەربەخۆ لە کتێبێکیتردا چاپ و پەخش بکرێن و تێکەڵ بە گرفتە تایبەتی و هەنووکەییەکانی “سیستمی ” پەروەردەی ئەمڕۆی کوردستان نەکرانایە .
بایەخ و گرنگیی کتێبی پەروەردەیی
یەکێک لەو دیاردانەی بە بەرچاوەوەیە کەمی کتێبی پەروەردەییە لە کتێبخانەی کوردی‌دا ، لایەنێکی ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ بایەخنەدان بەم بوارە گرنگە یان نەبوونی هوشیاریی سەبارەت بە گرنگیی پەروەردەو فێرکردن لە بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی تەندروست و پێشکەوتوودا ، بەتایبەتی لەسەردەمێکدا کە ئەرکی یەکەم و لەپێشتر ، گۆڕانکاریی بێت لە کەسایەتیی شێوێندراوی مرۆڤەکاندا ؛ لایەنێکیدیکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئاڵۆزی و ئاستەنگە سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان کە کاریگەرێتی لەسەر تەواوی ژیانی کۆمەڵگا بەگشتی و تاکەکانی بەتایبەتی دادەنێن ، بۆیە خۆماندووکردنی نووسەران بەم لایەنە گرنگە شایانی دەستخۆشییە ، جا لەسەر بیروبۆچوونەکان کۆک بین لەگەڵ نووسەرەکاندا یان بیروڕای جیاوازمان هەبێت ، چونکە لەهەر وتارێکدا ، لەهەر لێکۆڵینەوەیەکدا ، لە خستنەڕووی هەر بابەتێکدا لەهەردوو جەمسەریەوە سوودمەند دەبین ، هەڵسەنگاندنی ئەرێیانە بەڵگەی سوودوەرگرتنی راستەوخۆمان دەداتێ و ، هەڵسەنگاندنی نەرێیانەش دەرگای دیالۆگێک ئاوەڵادەکات کە ئەویش سەرەنجام بە چەند راستییەک دەگات و لە پرۆسەیەکی بەردەوامدا سوودەکان نوێدەکەنەوە .
بەلەبەرچاوگرتنی ئەو راستییانە دەستخۆشی ئەم بەرهەمە پەروەردەییە لە مامۆستا عومەر دەکەم ، هیوادارم لەم چاپەی ئێستادا ، یان لەچاپەکانی داهاتوودا ، هەندێک بۆشایی نێو ئەم وتارانە پڕبکاتەوە بەتایبەتی لەڕووی :
– پشتبەستن بەسەرچاوەو ئاماژەپێکردنیان لە لێکۆڵینەوەو باسکردنی بابەتە پەروەردەیی و سایکۆلۆژی و کارگێڕێکاندا .
– یەکلاییکردنەوەی راشکاوانەی هەڵوێست لەسەر جیاکردنەوەی ئاین لە دەوڵەت و پەروەردەوفێرکردن .
– روونکردنەوەیەکی ئەکادیمیانەی “سیستمە نوێیەکە ” ، واتە : ئەوەی لە پەروەردەی کوردستاندا دەگوزەرێت گۆڕانکاریی ریشەیی سیستمی پەروەردەیە یان ریفۆرم و دەستکارییەکی سنوورداری سیستمەکەیە بەبێ هەڵتەکاندنی کلتورو بنەما سەرەکییەکانی پەروەردەی بەعس .
– ئایا پەروەردە لە کوردستاندا فەلسەفەی دیاریکراوی هەیە ؟ ئەو فەلسەفەیە کامەیە ، ناوی چییەو چۆن پڕاکتیک دەکرێت؟
– ئایا پرەنسیپی دیموکراسی ( بەبێ خۆنیشاندان ، مانگرتن ، بایکۆتکردن ، گوێگرتن لە خوێندکاران و کەسوکاریان ، هەڵبژاردنی بەڕێوەبەرو لێپرسراوە پەروەردەییەکان نەک دانانیان لەلایەن حزبی دەسەڵاتدارەوە ) هیچ مانایەک دەبەخشێت ؟
لە کۆتاییدا دڵنیام ئەم کتێبەی نووسەر سەرەتای تەمەنێکی بەبڕشتی نووسینی دەبێت لە کایەی پەروەردەدا ، خۆشەویستی نووسەر بۆ کارەکەی و سروشتی چالاکانەی ئەو کە زێتر لە دەساڵە ئاگاداریم ، چ لە یەکێتیی مامۆستایانی کوردستاندا و چ لە کارە پیشەییەکەیدا ، ئەو دڵنیاییەم پێدەبەخشی ، بۆیە چاوەڕوانی دواڕۆژێکی باشی لێدەکەم لە خزمەتی پەروەردەو فێرکردنداو هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم .
نیسانی ٢٠١٢
یەکێتیی مامۆستایان و ریفۆرمی پەروەردەیی لە دیمانەیەکدا
ئامانج : به‌ڕای جه‌نابتان په‌روه‌رده له‌م سه‌رده‌مه‌دا له‌چ ئاستێک‌دا خۆی بینیوه‌ته‌وه ، به‌به‌راورد به په‌روه‌رده‌ی جاران ؟
قه‌ره‌داغی : په‌روه‌رده‌ی سه‌رده‌م ، په‌روه‌رده‌ی جیهانگیریی و سه‌رکه‌وتنی مۆدێلی سه‌رمایه‌داریی بازاڕی ئازاد‌و هه‌ره‌سهێنانی ئه‌و مۆدێله سه‌رمایه‌دارییه‌یه که پێیانده‌گوت ” سۆسیالیزم ” .
به‌گشتی و له ئاستی جیهانیدا ، په‌روه‌رده‌ی سه‌رده‌م له خزمه‌تی سیستمی سه‌رمایه‌داری و پێگه‌یاندنی کۆیله‌کانی کاردایه .
جاران ( ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست پێش سه‌رده‌می جیهانگیریی بێت ) ، به‌رهه‌ڵستی وتێکۆشانی بزووتنه‌وه‌کانی رزگاریی نیشتمانی له وڵاتانی ئاسیا‌و ئه‌فریقیاو ئه‌مریکای لاتیندا و ، بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی و کرێکاریی وڵاتانی پێشکه‌وتووی سه‌رمایه‌داریی ، به‌ربه‌ستێکی به‌رچاویان ، بۆ سه‌پاندن و گشتیکردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌روه‌رده‌یه‌ی ژێر سایه‌ی سه‌رمایه ، دروستکردبوو . ئه‌و دوو بزووتنه‌وه جیهانییه به‌دیلی په‌روه‌رده‌یی خۆیان هه‌بوو ، که له‌به‌ر تیشکی ئه‌و فه‌لسه‌فه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌دا داڕێژرابوون که ئاڕاسته‌ی بزووتنه‌وه‌کانی ده‌کردن . به‌ڵام ئیمڕۆ هێرشی سه‌رمایه به‌ربه‌ستێکی کاریگه‌ری نییه ، بۆیه هه‌ڕه‌شه‌ی تایبه‌تیکردن ( خصخصة ) ی په‌روه‌رده‌و ، وه‌بارهێنانی منداڵان و هه‌رزه‌کاران به‌پێی خواسته‌کانی دابه‌شکردنی کاری جیهانی له ئارادایه ؛ ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له‌ژێر سایه‌ی سیستمی جیهانگیریی سه‌رمایه‌دا هه‌ڕه‌شه‌ی تێداچوون و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیمای تایبه‌تی خۆی و سڕینه‌وه‌ی هه‌یه .
په‌روه‌رده‌ی سه‌رده‌م له به‌رژه‌وه‌ندی جیهانێکی باشتر‌و خۆشگوزه‌راندا نییه ، به‌ڵکو ئامرازی سیستمه باوه‌که‌ی جیهانه بۆ هه‌رچی زێتر چه‌سپاندنی کۆیله‌یه‌تی به‌شه‌رییه‌ت و ، ده‌ماندن و خۆشکردنی کووره‌ی بازاڕی کاری جیهانی ، بۆ پتر که‌ڵه‌که‌کردنی سه‌رمایه له به‌رژه‌وه‌ندی سیستمه جیهانگیره باڵاده‌سته‌که‌ی ئیمڕۆدا .
ئامانج : به‌ڕێزت یه‌کێک بوویت له‌وانه‌ی که له پێش وه‌زاره‌ته‌که‌ی دکتۆر ( دڵشاد عه‌بدولڕه‌حمان ) هه‌وڵی گۆڕینی په‌روه‌رده‌تان دا ، به‌ڵام ساڵی ( 2007 ) گۆڕانکاری به‌سه‌ر پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌دا هات ، رات له‌سه‌ر ئه‌م سیستمه نوێیه‌ی خوێندن چییه ؟
قه‌ره‌داغی : هه‌ر له رۆژانی به‌ستنی کۆنگره‌ی په‌روه‌رده‌یی ( 22 – 24 ی ئایاری 2007 ) دا ، به چه‌ند نووسینێکی ره‌خنه‌گرانه له ئینته‌رنێتداو ، دواتریش له چه‌ند چاوپێکه‌وتنێکی رۆژنامه‌وانیدا رای خۆم به راشکاوی راگه‌یاندووه . له هه‌موو ئه‌و نووسینانه‌دا جه‌ختم له‌سه‌ر ئه‌وه کردۆته‌وه که ئه‌وه‌ی رووده‌دات گۆڕانکاریی نییه به‌ڵکو ده‌ستکاریکردن ، یان له باشترین حاڵه‌تدا ریفۆرمێکی رووکه‌شه . بڕیاره‌کانی یه‌کخستنی قۆناغه‌کانی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی ، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌کالۆری پۆلی شه‌شه‌می سه‌ره‌تایی ، سیستمی تاقیکردنه‌وه‌و نمره‌دانان ، وانه‌گوتنه‌وه به‌شێوه‌ی گرووپ و لاسایی و شێواندنی شێوازی ( Team Teaching ) له‌ڕێی ناردنی دوو مامۆستا پێکه‌وه بۆ وانه‌گوتنه‌وه له پۆلێکدا ، ده‌ستکاریی رووکه‌شانه‌یان پێوه‌دیاره .
له‌م پڕۆسه‌یه‌دا ، که به هه‌ڵه ناوی گۆڕانکاریی یان سیستمی نوێی لێده‌نێن ، گرنگترین و بنه‌ڕه‌تیترین فاکته‌ره‌کانی گۆڕانکاریی جێوڕێیه‌کیان نه‌بوو ؛ نه فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده‌یی گۆڕانکاریی به‌سه‌رداهات و ، نه بڕیارێکی بوێرانه بۆ په‌روه‌رده‌یه‌کی سکۆلار ( عه‌لمانی ) درا . وه‌ک شێوازی کارکردنیش بۆ گۆڕانکاریی ، نه کۆمه‌ڵێک تۆژینه‌وه‌ی زانستی پێش ده‌ستکردن به پڕۆسه‌که که‌وت ، نه رێوشوێنی پراکتیکی زانستیانه له‌ڕێی کۆکردنه‌وه‌و پوخته‌کردن و هه‌ڵهێنجانی ئه‌زموونێکی چه‌ند ساڵه له‌سه‌ر نموونه‌یه‌ک په‌یڕه‌وکرا ، نه له رووی ئه‌و هۆکاره کاریگه‌رانه‌شی یارمه‌تی گۆڕانکاریی ده‌ده‌ن هه‌نگاوێکی به‌رچاو نرا وه‌ک : ئاماده‌کردنی رای گشتی ( به‌تایبه‌تی مامۆستایان و که‌سوکاری قوتابیان ) ، ئاماده‌کردنی بینای قوتابخانه‌ی گونجاو ، راهێنانی مامۆستایان ، گۆڕانی ریشه‌یی به‌رنامه‌کانی خوێندن و ، دیموکراتیزه‌کردنی سه‌رتاپای سیستمی په‌روه‌رده‌و فێرکردن له کوردستاندا .
ئامانج : جیاوازی له نێوان سیستمی کۆن و نویدا چییه ؟
قه‌ره‌داغی : پێموایه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌تانم له خاڵی پێشوودا دایه‌وه . من کۆن و نوێ له زه‌مه‌ندا نابینم . واته پێوه‌ری زه‌مه‌ن کۆن و نوێ بڕیار نادا ، به‌ڵکو شێواز‌و ئه‌نجامی گۆڕانکاریی له ره‌وتی به‌ره‌وپێشچووندا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێوه‌رن . له‌به‌ر ئه‌وه‌یه گۆڕانێک به‌ره‌و پێشه‌وه ( نوێبوونه‌وه ) له واقیعه په‌روه‌رده‌ییه‌که‌دا نابینم . هێشتا سیستمی په‌روه‌رده‌یی کوردستان له ( کۆن ) دا پێکوته‌یه‌تی .
ئامانج : بنه‌مایه‌کی سیستمی نوێ تێکه‌ڵاوکردنی کوڕان و کچانه له ناوه‌نده‌کانی خوێندندا ، خوێندنه‌وه‌ت بۆ ئه‌و بنه‌مایه چییه ؟
قه‌ره‌داغی : جیاکردنه‌وه‌ی کچان و کوڕان له گشت قۆناغه‌کانی خوێندندا ، یان جیاکردنه‌وه‌ی ژنان و پیاوان له هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا ، کارێکه دژ به ژیانی سروشتیی مرۆڤ ، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی کۆڵه‌که‌یه‌کی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و دوو ره‌گه‌زه راوه‌ستاوه . سروشتیترین په‌یوه‌ندی له کۆمه‌ڵدا ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌یه . بۆیه تێکه‌ڵاوکردنی کوڕان و کچان له قوتابخانه‌کاندا مه‌رجێکی گرنگی نوێگه‌ری ( حداثة ) یه‌و ده‌بێت هه‌رچی زووتره بکرێت و به‌هیچ پاساوێک به‌ربه‌ستی له‌به‌رده‌مدا دانه‌نرێت .
ئه‌م بنه‌ما کۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌ییه دروسته ، دوو رێگری سه‌ره‌کیی له پێشه که ده‌بێت کار بۆ راماڵینیان بکرێت . :
1 ) رێگرێکی ده‌ستووری که خۆی له ملدان به ده‌ستووری عه‌ره‌بی – ئیسلامی عێراقدا ده‌نوێنێ و له پڕۆژه ده‌ستووری هه‌رێمی کوردستانیشدا دووپاتکراوه‌ته‌وه .
2 ) رێگرێکی کۆمه‌ڵایه‌تی که تێکه‌ڵاوکردنی کوڕان و کچانی قۆناغی ناوه‌ندی و ئاماده‌یی به پاساوی مه‌ترسیی ئه‌خلاقی ره‌تده‌کاته‌وه‌و ، ئه‌و راستییه فه‌رامۆش ده‌کات که ئه‌وه‌ی لێی ده‌ترسن له ده‌ره‌وه‌ی قوتابخانه‌شدا رووده‌دات و ، چاکتر وایه په‌یوه‌ندییه شه‌خسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ئه‌م دوو ره‌گه‌زه ئاسایی وه‌ربگیرێن و له‌ژێر چاودێری و سه‌رپه‌رشتیی راسته‌وخۆی دامه‌زراوه‌ی په‌روه‌رده‌ییدابن .
ئامانج : هه‌موومان باسی پێشکه‌وتن ده‌که‌ین ، که‌چی هه‌ر پێشناکه‌وین به په‌روه‌رده‌شه‌وه ، په‌روه‌رده به‌جی پێشده‌که‌وێ ، به‌چ شتێک ده‌گه‌ینه وڵاتانی پێشکه‌وتوو ؟
قه‌ره‌داغی : پێشکه‌وتن ، وه‌ک چه‌مک و واقیع ، کۆمه‌ڵێک بنه‌مای سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه . پێشکه‌وتن به په‌روه‌رده ده‌ستپێناکات ، به‌ڵام ده‌شێت په‌روه‌رده فاکته‌رێکی زۆر ئه‌کتیڤی پێشکه‌وتنی سیاسی – کۆمه‌ڵایه‌تی بێت .
په‌روه‌رده‌ی ئێمه ، له‌ڕووی بونیاده‌وه ، پڕاوپڕی که‌موکووڕییه . په‌روه‌رده چ له‌سه‌رده‌می به‌عس و چ له‌سه‌رده‌می حکومه‌تی خۆماڵیی کوردیش‌دا ، ئاڕاسته‌یه‌کی شێواو کراوه . ئه‌م ئاڕاسته‌یه که‌لێنی گه‌وره‌ی له جه‌سته‌ی سیستمه‌که‌دا دروستکردووه ؛ بۆیه له سایه‌ی ئه‌م په‌روه‌رده‌یه‌ی ئێستادا ناتوانرێت هه‌نگاوی گه‌وره بۆ پێشکه‌وتن بهاوێژرێت . ئه‌وه راستییه‌کی بێ چه‌ندوچو‌ونه که به‌بێ گۆڕانکارییه‌کی ریشه‌یی له سیستمی ئابووری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیدا ، سیستمی په‌روه‌رده گه‌شه‌ناکات و هه‌وڵی گۆڕانکاریش سنووردار ده‌بێت و به‌ره‌وڕووی ناکامی ده‌بێته‌وه .
سیستمی سیاسی له کوردستاندا ، هه‌تا ئێستا ، گوتارێکی په‌روه‌رده‌یی رۆشنی نییه . په‌روه‌رده سیمایه‌کی فه‌لسه‌فیی دیار‌و ئاشکرای نییه . په‌روه‌رده زێتر کاریگه‌رێتی میزاجی شه‌خسی و راده‌ی رۆشنبیریی په‌روه‌رده‌یی وه‌زیره‌کانی په‌روه‌رده‌ی به‌سه‌ره‌وه‌یه‌و ده‌ستی نه‌شاره‌زایی په‌روه‌رده‌یی حزبیشی له پشته‌وه‌یه ، بۆیه بێسه‌روبه‌ری له ئیجرائاته په‌روه‌رده‌ییه‌کاندا به‌دیده‌کرێت و ، بۆته مایه‌ی پاشاگه‌ردانی و ، هه‌تا دێت مه‌ودای بینینی په‌روه‌رده‌ییمان که‌مده‌کاته‌وه‌و ، به‌و پێیه‌ش ئاسۆی گه‌شه‌کردن و پێشکه‌وتنی به‌رته‌سککردۆته‌وه .
ئامانج : جه‌نابتان ماوه‌یه‌ک سه‌رۆکی یه‌کێتیی مامۆستایان بوون ، به‌ڵام له پێش و له دوای ئێوه‌ش و له کاتی ئێوه‌شدا ئه‌م رێکخراوه به‌قه‌ده‌ر پێویست نه‌بۆته رێکخراوێکی راسته‌قینه‌ی مامۆستایان ، هۆکاره‌کانی چین ؟ چی بکرێت باشه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م مامۆستایان ئه‌م رێکخراوه به ه‌ی خۆیان بزانن و پێشبکه‌وێت ؟
قه‌ره‌داغی : راسته یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان نه پێش من و نه ئه‌و کاته‌ی سه‌رۆکی بووم و نه دوای ئه‌وه‌ش هه‌تا ئێستا نه‌بۆته رێکخراوێک مامۆستایان لێیڕازیبن و به ه‌ی خۆیانی بزانن . پێموایه له‌مه‌ودواش هه‌تا ئه‌م یه‌کێتییه به‌م شێوه‌یه بمێنێته‌وه نابێته رێکخراوی ” راسته‌قینه ” ی مامۆستایانی کوردستان . دیاره هۆکاره‌کان زۆرن که ئه‌م سیمایه‌یان به یه‌کێتیی مامۆستایان داوه . ئه‌و هۆکارانه بونیادین و سه‌ره‌تاکه‌ی له دامه‌زراندنیه‌وه ده‌ستپێده‌کات ، ئه‌و کاته‌ی به فه‌رمانێکی حزبی دروستبوو نه‌ک له ئه‌نجامی خه‌باتێکی جه‌ماوه‌ریی مامۆستایان بۆ خۆکۆکردنه‌وه‌و رێکخراوبوون ، به نیازی به‌رگری له مافه‌کانیان .
به درێژایی مێژووی نیو سه‌ده حزب به‌سه‌ر سه‌ری ئه‌م رێکخراوه‌و بووه‌و بواری جه‌ماهیریبوونه‌وه‌ی نه‌داوه . یه‌کێتیی مامۆستایان له ململانێ حزبییه‌کاندا به‌شداریکردووه . هه‌میشه له سیاسه‌تی رۆژانه‌یدا وابه‌سته‌ی حزب بووه‌و نه‌یتوانیوه رێکخراوێک بێت ته‌عبیر له بزووتنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆی مامۆستایان بکات ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه دوای نزیکه‌ی نیو سه‌ده له ژیانی ئه‌م رێکخراوه ، هێشتا بزووتنه‌وه‌یه‌کی مامۆستایان له‌گۆڕێدا نییه . بزووتنه‌وه‌یه‌کی ئاوه‌ها پێویستیی به فه‌زای سه‌ربه‌خۆیی و ئازادیی رێکخراوه‌یی هه‌یه ، که له هه‌رێمی کوردستاندا به ته‌شریعێکی په‌ڕله‌مانی کوردستان ( یاسای یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان ) چواچێوه‌ی بۆ دانراوه.
ئه‌مڕۆو بۆ داهاتووش ، گه‌شه‌کردنی بزووتنه‌وه‌ی مامۆستایان له گره‌وی ئازادیی رێکخراوبووندایه . ده‌بێت مامۆستایان به جیاوازی فیکر‌و لایه‌نداریی سیاسییانه‌وه ، ئازادیی خۆڕێکخراوکردنی سه‌ربه‌خۆیان هه‌بێت . ئاخر ناکرێت مامۆستایانی ( پارتی ، یه‌کێتی ، یه‌کگرتوو ، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ، کۆمه‌ڵ ، پارێزگاران ، شیوعی ، کۆمۆنیستی کرێکاری ، زه‌حمه‌تکێشان ، سۆسیالدیموکرات … هتد ) ، یان مامۆستایانی زانکۆ‌و مامۆستایانی ئاماده‌یی و پیشه‌یی و مامۆستایانی باخچه‌ی ساوایان و سه‌ره‌تایی له بۆته‌ی یه‌ک رێکخراو ، به یه‌ک به‌رنامه‌ی سیاسی و په‌روه‌رده‌یی و پیشه‌یی ، کۆبکرێنه‌وه. راستتر وه‌هایه ئه‌وانه‌و هه‌ر گرووپێک مامۆستایدیکه که فیکر‌و ئیتیجاهی جیاوازیان هه‌بێت ، به جیا‌و سه‌ربه‌خۆ خۆیان رێکبخه‌ن و دوایی له کۆنفدراسیۆنێکدا له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی لانیکه‌م یه‌کبگرن . ده‌شێت یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان ئه‌و چواچێوه کۆنفدرالییه بێت . هه‌روه‌ها ده‌شێت یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان فراوانتریش بکرێته‌وه‌و ، رێکخراوه‌کانی مامۆستایان له به‌شه‌کانیدیکه‌ی کوردستاندا ئه‌ندامی بن و هه‌ر یه‌که‌یان سه‌ربه‌خۆیی رێکخراوه‌یی له ده‌ستی خۆیدا بێت . ده‌بێت بزووتنه‌وه‌ی مامۆستایان سه‌ر ئه‌م ره‌وڕه‌وه‌یه بخرێت هه‌تا مامۆستایان به ه‌ی خۆیانی بزانن و پێشبکه‌وێت .
ئامانج : ئێوه به که‌سێکی پاک و رێزدار ناسراون له ناو مامۆستایان و کۆمه‌ڵگادا . هۆکاری چی بوو که وازت له رێکخراوی مامۆستایان هێناو خۆت هه‌ڵنه‌بژارده‌وه ؟
قه‌ره‌داغی : ئه‌م باسه له چه‌ند دێڕێک‌دا کورتناکرێته‌وه چونکه لانیکه‌م پێویستی به نووسینی نامیلکه‌یه‌ک هه‌یه . له کاتی خۆیدا ئه‌وه‌م نه‌کردو ئێستاش هه‌ڵدانه‌وه‌ی ورد‌و درشتی ئه‌و لاپه‌ڕانه مه‌به‌ست و سوودێکی ئیجابی به‌رچاو به‌ده‌سته‌وه نادات . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به پێویستی ده‌زانم بۆ خوێنه‌رانی رۆژنامه‌که‌تان و ئه‌و مامۆستایانه‌ی له خه‌مخۆرییانه‌وه گله‌یی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌م لێده‌که‌ن ، ئاماژه‌یه‌ک به یه‌ک دوو هۆکاری بنه‌ڕه‌تی ئه‌وه بده‌م .
له‌سه‌ره‌تادا من وێنایه‌کی تایبه‌تیم بۆ کاری رێکخراوه‌یی ، بۆ چۆنیه‌تی خزمه‌تی مامۆستایان و بزووتنه‌وه‌ی رێکخراوه‌ییان ، بۆ پشتگیریی حکومه‌تی هه‌رێم ، بۆ ئازادی بیروباوه‌ڕو ( چه‌پکه‌گوڵ ) هه‌بوو . به‌ڵام هه‌ر زوو تێگه‌یشتم که وێناکانم ناته‌واوو شێواون و به‌و جۆره نین که بیرملێده‌کردنه‌وه . بۆیه هه‌ستم به که‌لێنێکی گه‌وره کرد له نێوان خه‌ته سووره‌کانی خۆم و بیروڕا میسالییه‌کانم ( به چه‌مکه ئاساییه‌که‌ی نه‌ک چه‌مکه فه‌لسه‌فییه‌که‌ی ) و ئه‌و واقیعه‌ی تێیکه‌وتبووم .
من تاکه که‌سێک بووم له‌و ده‌زگایه‌ی مامۆستایان‌دا حزبی نه‌بووم . له هه‌ڵسوکه‌وت و ئاخاوتن و هه‌ڵوێستدا له براده‌ره‌کانم ئازادتر بووم . به‌ڵام ئالییه‌تی کاری رێکخراوه‌که‌و په‌یوه‌ندییه‌کانی خه‌ریکبوو لوولم بدات و ورده ورده ئازادیی شه‌خسی و فیکری و سیاسی خۆم له‌ده‌ستبده‌م ، ئازادییه‌ک که هه‌میشه پارێزگاریم لێکردبوو ، ئازادی و سه‌ربه‌خۆییه‌ک که لایه‌نێکی پێکهاته‌ی که‌سایه‌تی منی پێکده‌هێنا ( به لایه‌نه ئه‌رێیانه‌و نه‌رێیه‌کانیشیه‌وه ) .
به کورتی هه‌ستمکرد ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی بۆ خۆمم داڕشتبوو ، به تایبه‌تی باشکردنی گوزه‌رانی مامۆستایان و ئه‌کتیڤکردنی بزووتنه‌وه‌که‌یان توانای به‌دیهاتنی له‌و بارودۆخه‌دا نییه .
من له یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزیی یه‌کێتیی مامۆستایان‌دا ئه‌وه‌م راگه‌یاندو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نیش هاوڕامبوون که ، ئه‌گه‌ر هه‌تا شه‌ش مانگ له ده‌ستبه‌کاربوونمان ده‌ستکه‌وتێکی گه‌وره بۆ مامۆستایان به‌ده‌ستنه‌هێنین ، ئه‌وا ده‌ست له کار بکێشینه‌وه‌و چیتر ئه‌و مه‌سئولییه‌ته هه‌ڵنه‌گرین . ئه‌و کاته جگه له‌ده‌ست له کار کێشانه‌وه چاره‌سه‌رێکی دیکه له‌به‌رده‌ستدا نه‌بوو چونکه له‌به‌ر تیشکی واقیعه‌که‌و ئه‌و فه‌زا حزبییه‌دا ، خۆپیشاندان یان مانگرتنم له مامۆستایان رانه‌ده‌دیت تا فشارێک بخه‌نه سه‌ر حکومه‌ت و مافه‌کانی خۆشگوزه‌رانییان به‌دیبهێنن و ، سه‌ره‌نجامی خه‌باتی خۆیان بۆیان دابین بکرێت .
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه بوو دوای شه‌ش مانگه‌که به ماوه‌یه‌کی که‌م ، سه‌ره‌تا به ده‌م و دوایی به یاداشت داوای به‌ستنی خولی دووه‌می ده‌یه‌م کۆنگره‌م کرد ، بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌کی ئاسایی و یاسایی بکشێمه‌وه‌و زیانیش به رێکخراوه‌که نه‌گات . سه‌ره‌نجام له پایزی ساڵی 2001 دا مه‌کته‌بی رێکخراوه دیموکراتییه‌کان و مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر به‌ستنی خولی دووه‌می کۆنگره نیشاندا‌و ، له 2/2/2002 دا کۆنگره به‌ستراو تیادا خۆم هه‌ڵنه‌بژارده‌وه .
ئامانج : وه‌ک ده‌زانین جه‌نابتان نووسه‌رن ، چه‌ندان به‌رهه‌می نووسینت بڵاوکردۆته‌وه ، ئه‌گه‌ر بکرێت ئاماژه به به‌رهه‌مه‌چاپکراوو نووسینه‌کانت بده‌یت و هۆکاری چییه ئێستا که‌م ده‌نووسیت ؟
قه‌ره‌داغی : له‌ڕاستیدا به‌رهه‌مه چاپکراوه‌کانم له‌چاو نووسینه‌کانمدا زۆر که‌من ، له کاتێکدا سه‌دان وتار‌و لێکۆڵینه‌وه‌ی سیاسی و ئه‌ده‌بی و په‌روه‌رده‌یی و رۆشنبیریی گشتیم له گۆڤار‌و رۆژنامه‌کانی نیو سه‌ده‌ی رابردوودا بڵاوکردۆته‌وه ، به‌ڵام ته‌نها چوار به‌رهه‌می چاپکراوم هه‌یه که ئه‌مه ناونیشانه‌کانیانه :
1 – گۆڕانکاریی په‌روه‌رده‌یی و په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌کانی خوێندن .
2 – بابه‌ته‌کانی په‌روه‌رده‌ی نوێ .
3 – به‌ره‌و گوتارێکی په‌روه‌رده‌یی نوێ .
4 – نیشتمانی ماسی ( کۆمه‌ڵه چیرۆکێکی منداڵانه ) له عه‌ره‌بییه‌وه وه‌رمگێڕاون .
• هه‌موو ئه‌و نوسراو‌و به‌یاننامه‌و نامیلکانه‌ی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستانیش که له 1/9/2000 وه هه‌تا 2/2/2002 نوسراون و چاپکراون ، من نووسیومن ، که ئه‌مه ناونیشانیانه :
1 ) یاداشته‌کانی مامۆستایانی کوردستان .
2 ) رابه‌ری کار .
3 ) وشه‌و هه‌ڵوێست .
4 ) به‌رنامه‌ی ساڵی ( 2001 – 2002 ) .
5 ) به‌رنامه‌ی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان ( بڕیاردراوی خولی دووه‌می کۆنگره‌ی ده‌یه‌م ) که ته‌نها چه‌ند بڕگه‌یه‌کی له کۆنگره‌دا ده‌ستکاریکراوه .
6 ) پێڕه‌وی ناوخۆی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان ( بڕیاردراوی خولی دووه‌می کۆنگره‌ی ده‌یه‌م ) که چه‌ند خاڵێکی له کۆنگره‌دا گۆڕاون .
• ئه‌و نووسینانه‌ی دیکه‌ش که وه‌ک نامیلکه چاپنه‌کراون و له‌لای خۆم ماونه‌ته‌وه ئه‌مانه‌ن :
1 – ئاڕاسته‌ی کار ( رێنماییه‌کانی کاروباری رۆژانه‌یه له سکرتارییه‌تی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستانه‌وه بۆ لقه‌کانی یه‌کێتی ) له 1/9/2000 وه بۆ 2/2/2002 .
2 – راپۆرتی گشتی بۆ خولی دووه‌می کۆنگره‌ی ده‌یه‌م .
3 – پڕۆژه‌ی سه‌ندووقی ده‌سته‌به‌ریی مامۆستایان ( 1 ) بۆ خولی دووه‌می کۆنگره‌ی ده‌یه‌م .
4 – پڕۆژه‌ی سه‌ندووقی ده‌سته‌به‌ریی مامۆستایان ( 2 ) بۆ خولی دووه‌می کۆنگره‌ی ده‌یه‌م .
هه‌ردوو پڕۆژه‌که خرایه‌لاوه‌و ، ئه‌و لیژنه‌یه‌ی کۆنگره بۆ ئه‌و مه‌به‌سته داینا پڕۆژه‌یه‌کی دیکه‌ی پێشنیازکردو ، کۆنگره بڕیاری له‌سه‌ردا .
5 – ده‌رباره‌ی یاسای یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان .
6 – گو‌تاری سه‌رۆکی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان له کردنه‌وه‌ی خولی دووه‌می ده‌یه‌مین کۆنگره‌دا ( 2/2/2002 ) .
7 – وتاری مه‌کته‌بی سکرتارییه‌تی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان له سێیه‌مین کۆنگره‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دا له سلێمانی ( 23/10/2001 ) .
• جگه له‌و نووسینانه‌ی ناومبردن ، گه‌ڵاڵه‌ی زێتر له ده به‌رهه‌می سیاسی و ئه‌ده‌بی و په‌روه‌رده‌یی و رۆشنبیریی دیکه‌م هه‌یه که بوارم بۆ نه‌ڕه‌خساوه ده‌ستێکیان پێدابهێنمه‌وه‌و به‌چاپیان بگه‌یه‌نم .
• سه‌باره‌ت به هۆکاری ئه‌وه‌ی ئێستا که‌م ده‌نووسم ، زێتر په‌یوه‌ندی به باری ته‌ندروستی و وه‌زعی خراپی چاومه‌وه هه‌یه که تا راده‌یه‌کی زۆر کاریگه‌رییان له‌سه‌ر چالاکیم داناوه ؛ ئه‌گه‌رچی به ته‌واوه‌تی رانه‌وه‌ستاوم و ئێستا خه‌ریکی په‌خشکردنی نووسینه کۆن و نوێیه‌کانمم له ئینته‌رنێتدا .
• خوێندنه‌وه‌و نووسین بۆ من ، په‌یامێکی وجودو سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ره‌کییه ، وزه‌ی ژیانیان لێوه‌رده‌گرم و مه‌گه‌ر مه‌رگ بۆ ئێجگاره‌کی په‌کیانبخات .
ئامانج : دوا وته‌ت ئه‌گه‌ر شتێک مابێت باسی بکه‌یت ؟
قه‌ره‌داغی : له کۆتایی ئه‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا خوازیاری پێشکه‌وتنی رۆژنامه‌ی ( ئامانج ) م ، هیوادارم ته‌مه‌نی درێژ و ژیانی به‌رده‌وام بێت ، هه‌روه‌ها هیوادارم پتر بایه‌خ به مامۆستایان بدات و ، هه‌موو ناوچه‌کانی کوردستان و گشت قوتابخانه‌و خوێندنگاکان وجودیان تیایدا هه‌بێت و ، که‌متر به‌لای بڵاوکردنه‌وه‌ی چاوپێکه‌وتن و ته‌صریح و فه‌رمووده‌ی کاربه‌ده‌سته باڵاکانی ده‌زگای په‌روه‌رده‌و فێرکردنه‌وه بچێت ، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌ڕاستی ده‌نگی داواکاری و مافه‌کانی مامۆستایانی کوردستان و زمانی رێکخراوێکی راسته‌قینه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بێت .
رۆژنامه‌ی ( ئامانج ) ئۆرگانی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان
ژماره ( 98 ) پێنجشه‌ممه 15ی ته‌موزی 2010
دیمانه‌یه‌ک ده‌رباره‌ی ریفۆرمی په‌روه‌رده‌یی
رۆژنامەی ( رۆژنامە )
رۆژنامه :چ کاتێک پێویست ده‌کات په‌روه‌رده ریفۆرمی تێدابکرێت ؟
قه‌ره‌داغی : کاتێک تووشی ئاسته‌نگێکی په‌روه‌رده‌یی ده‌بیت ، پێویسته به‌دوای چاره‌سه‌ردا بگه‌ڕێیت ، چاره‌سه‌ریش دوو جۆره : جۆرێکیان چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تییه که له ره‌گوڕیشه‌وه سیستمه‌که به سیستمێکی نوێ ده‌گۆڕێت ، ئه‌ویدیشیان ریفۆرمه که زیاتر پێداچوونه‌وه‌و چاکسازییه له چوارچێوه‌ی هه‌مان سیستمه کۆنه‌که‌دا . له ریفۆرمدا ، هه‌ندێک ده‌ستکاری له سیستمه‌که‌دا ده‌کرێت ، هه‌ندێک جار ده‌ستکارییه‌کان رووکه‌ش ده‌بن یان ته‌نها پینه‌وپه‌ڕۆی چه‌ند لایه‌نێک له سیستمه‌که‌دا ده‌بێت که جیاوازییه‌کی به‌رچاوی له‌گه‌ڵ گۆڕانکاریی ریشه‌ییدا هه‌یه .
بێگومان بوونی ریفۆرم له نه‌بوونی باشتره ئه‌گه‌رچی چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تیی کێشه‌کان ناکات . ده‌شێت هه‌ندێک جار هه‌مان سیستم له بارێکه‌وه بۆ بارێکیدیکه بگوازێته‌وه ، ئه‌گه‌ر بتوانێت ناوه‌ڕۆکی ریفۆرمه‌که له‌گه‌ڵ ئه‌و ئامانجانه‌دا بگونجێنێت که سیستمی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه ده‌یه‌وێت پێیانبگات .
رۆژنامه : ریفۆرم له چییه‌وه ده‌ستپێبکات ؟
قه‌ره‌داغی : پێکهاته‌ی سیستمی په‌روه‌رده خۆی له دوو توخمدا ده‌بینێته‌وه ، ئه‌وانیش : توخمه مادییه‌کان و توخمه به‌شه‌رییه‌کانن . پێویسته ریفۆرم له هه‌ردوو توخمه‌که‌دا بکرێت ، چونکه هه‌ردووکیان پێکه‌وه ژینگه‌ی په‌روه‌رده‌یی پێکده‌هێنن .
توخمه ماددییه‌کان بریتین له به‌رنامه‌کانی خوێندن ، هۆیه‌کانی فێرکردن ، رێگاکانی وانه‌گوتنه‌وه ، شێوازی تاقیکردنه‌وه‌کان ، ژووره‌کانی پۆل و تاقیگه‌و کتێبخانه‌و هۆڵ و گۆڕه‌پانی وه‌رزش و شانۆ‌و هۆڵی نیگارکێشان و … هتد ، واته بینای قوتابخانه به سه‌رجه‌می به‌شه‌کانیه‌وه .
بینای قوتابخانه ، یه‌کێکه له توخمه سه‌ره‌کییه‌کانی سیستمی په‌روه‌رده که رۆڵی به‌رچاوی له راکێشانی ئاره‌زووی منداڵدا بۆ خوێندن و فێربوون هه‌یه ؛ ئه‌گه‌ر بینای قوتابخانه چاک ، گه‌وره‌و پاک و خاوێن و گونجاو نه‌بێت ، هه‌موو مه‌رجه سه‌ره‌کییه‌کانی فێربوونی تێدا نه‌بێت ، ئه‌وا ، هه‌رچه‌نده بڕیاری ریفۆرم له‌چه‌ند به‌شێکی سیستمه‌که‌دا بدرێت ، هیچ سوودێکی نابێت و سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ستناهێنێت ، تۆ واقیعیانه بڕوانه : چۆن ده‌توانی له بینای ئه‌م قوتابخانانه‌دا وانه‌ی کۆمپیوته‌ر به منداڵان بڵێیته‌وه‌و وه‌ک وانه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ بیخه‌یته نێو به‌رنامه‌کانی خوێندنه‌وه ، یان چۆن له پۆله‌کانی ئێستای قوتابخانه‌کاندا رێگای وانه‌گوتنه‌وه به گروپ جێبه‌جێده‌که‌یت ؟! که ئێستا ده‌ویسترێت به‌سه‌ر قوتابخانه‌کاندا بسه‌پێنرێت . پۆله‌کانی ئێستا له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌کانی خوێندنی ئێستادا که پێیده‌گوترێت (( به‌رنامه‌ی مادده جیاجیاکان )) گونجاوه که تێیدا قوتابییه‌کان له پۆلدا به‌ڕیز پشتیان له‌یه‌کتره‌و مامۆستا وه‌ک سه‌رکرده‌ی پۆل له‌به‌ر ده‌میاندا به پێوه راوه‌ستاوه . سیستمی گروپ که وه‌ک ئه‌لته‌رناتیڤێکی وانه‌گوتنه‌وه (ریفۆرم ) داوای ده‌کات ، ده‌بێت کۆمه‌ڵێک پێداویستی بۆ ئاماده بکرێت له‌وانه : بوونی ژووری بچوک بچوک بۆ گروپه‌کان ، هه‌روه‌ها هێڵی ئینته‌رنێت و کتێبخانه و …هتد، بۆ چالاکی گروپه‌کان و به‌ده‌ستهێنانی زانیاری له لایه‌ن قوتابییه‌کانه‌وه .
هاوکات له‌گه‌ڵ توخمه ماددییه‌کاندا ، پێویسته توخمه به‌شه‌رییه‌کانیش ، به تایبه‌تی کادیره په‌روه‌رده‌ییه‌کان له ئاستی ئه‌و ریفۆرمه‌دا بن که ده‌ویسترێت له چه‌ند به‌شی سیستمی مه‌وجوددا بکرێت . ده‌بێت کادیری په‌روه‌رده‌یی له ئاستی ئه‌و ئه‌رکانه‌دا بن که ریفۆرمیسته‌کان دیارییانکردووه .
یه‌کێک له توخمه به‌شه‌رییه گرنگه‌کان که بۆ خۆی ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌کیی سیستمی په‌روه‌رده‌یه ، قوتابییه . سیستمی په‌روه‌رده یان هه‌ر گۆڕانکاریی و ریفۆرمێک مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م که‌رته به‌شه‌رییه‌ی کۆمه‌ڵ ده‌کات ، واته مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مرۆڤێکدا ده‌کات که منداڵ و هه‌رزه‌کارن ، ئه‌و مرۆڤانه‌ی کۆمه‌ڵن که ده‌بێت له رووی ئه‌خلاقی و کۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی و ئه‌قڵی و ویژدانییه‌وه په‌روه‌رده بکرێن و گه‌شه‌بکه‌ن ؛ هه‌ڵبه‌ت ده‌بێت ئه‌و سیستمه جیاوازبێت له‌وه‌ی کۆمه‌ڵگابه ئاسایی و خودبه‌خودی ، منداڵان و هه‌رزه‌کارانی له‌سه‌ر په‌روه‌رده ده‌کات.
یه‌کێکیتر له توخمه به‌شه‌رییه‌کان مامۆستایه که سه‌ره‌کیترین توخمی جێبه‌جێکاره له سیستمه‌که‌دا ، بۆیه پێویسته له‌گه‌ڵ ریفۆرمه‌که‌دا گۆڕانکاریی به‌سه‌ر ئه‌ویشدا بێت . هه‌ر ریفۆرمێک یان گۆڕانکارییه‌ک مامۆستایان بڕوایان پێی نه‌بێت ، به‌سه‌ریاندا بسه‌پێنرێت و له هه‌موو روویه‌که‌وه بۆی ئاماده نه‌کرابن ، سه‌رکه‌وتوو نابێت ؛ له‌وانه‌یه بۆ ماوه‌یه‌ک به رواڵه‌ت سه‌رگه‌رمی جێبه‌جێکردنی ببن به‌ڵام دوائه‌نجام به شکست کۆتایی دێت .
جگه له مامۆستا ، ئیداره‌ی قوتابخانه‌و سه‌رپه‌رشتیارانی په‌روه‌رده‌یی و کارمه‌نده پسپۆڕییه‌کانی نێو ده‌زگای په‌روه‌رده ، هه‌موویان ، له توخمه به‌شه‌رییه‌کانی ده‌زگاو سیستمی په‌روه‌رده‌ن که پێویسته له زۆر رووه‌وه گۆڕانکارییان به‌سه‌ردا بێت و هه‌وڵی به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنیان بدرێت .
رۆژنامه : چه‌ندین جار له که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندنه‌وه‌گوێبیستی ئه‌وه بووین که ئه‌و سیستمه‌ی له کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی 2008 – 2009 په‌یڕه‌وده‌کرێت نموونه‌یه‌که له سیستمی په‌روه‌رده‌ی سوید ، ده‌کرێت سیستمی په‌روه‌رده‌ی وڵاتێکی ئه‌وروپی له کوردستان سه‌رکه‌وتووبێت ؟
قه‌ره‌داغی : پێموایه خواستنی کتومتی سیستمێکی په‌روه‌رده له وڵاتێکه‌وه بۆ وڵاتێکی‌تر کارێکی دروست نییه . ئه‌گه‌ر بویسترێت سیستمی په‌روه‌رده‌و فێرکردن گۆڕانکاریی به‌سه‌ردابێت ، ده‌بێت هه‌لومه‌رجی وڵاته‌که‌ی خۆت له‌کایه‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌وه شیبکه‌یته‌وه‌و به‌پێی ئاستی راسته‌قینه‌و واقیعه‌که‌ی ستراتیژ‌و شێوازی گۆڕانکاریی یان ریفۆرم ده‌ستنیشان بکه‌یت و له‌به‌ر تیشکی ئه‌وه‌دا ده‌ستکاری ریفۆرمیستانه یان گۆڕانکاریی ریشه‌یی و سیستمێکی نوێ دابڕێژیت؛ نه‌ک ئه‌وه‌ی لاسایی سیستمی وڵاتێک بکه‌یته‌وه که چه‌ند قۆناخ له هه‌موو کایه‌کانی ژیاندا له پێشمانه‌وه‌بن و بۆ خۆیان سیستمێکی په‌روه‌رده‌یی توندوتۆڵیان داڕشتبێت . دیاره من ئه‌وه ره‌تناکه‌مه‌وه که ده‌بێت سوود له هه‌موو ئه‌زموونه جیاوازه‌کان وه‌ربگیرێت ، به‌تایبه‌تی ئه‌زموونی وڵاته پێشکه‌وتووه‌کانی وه‌ک سوید یان وڵاته‌کانی ئه‌وروپاو ئه‌مریکا یان ئه‌زموونی په‌رورده‌و فێرکردن له وڵاته سۆسیالیسته‌کانی جاراندا ؛ نه‌خێر .. ده‌کرێت سوودیان لێوه‌ربگیرێت به‌ڵام به مه‌رجێک سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کانی ژیان له وڵاته‌که‌ی خۆتدا شیبکه‌یته‌وه‌و پێداویستییه‌کانی گۆڕان و گه‌شه‌کردنی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی خۆت بناسیت و سیستم و به‌رنامه چاکسازییه‌کانی له‌گه‌ڵدا بگونجێنیت ، چونکه ئه‌گه‌ر به‌بێ لێکۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌ی واقیعه‌که کار بۆ جێبه‌جێکردنی سیستمێکی نامۆ بکه‌یت ، خراپ به‌سه‌ر سیستمه په‌روه‌رده‌ییه‌که‌تدا ده‌شکێته‌وه‌و له بازنه‌ی لاساییکرنه‌وه‌و ، له باشترین حاڵه‌تدا ، له چواچێوه‌ی نیازپاکییه‌کی بێ بنه‌ما ده‌رناچێت و منداڵی خه‌ڵکی باجه‌که‌ی ده‌دات . دیاره ده‌توانیت له راگه‌یاندنه‌کاندا به‌شان و باڵی ریفۆرمدا هه‌ڵبده‌یت و سه‌رکه‌وتنی وه‌همی بۆ خۆت تۆمار بکه‌یت – که له بواری په‌روه‌رده‌وفێرکردندا دوای چه‌ندین ساڵ ده‌توانیت به دڵنیاییه‌وه ئه‌وه بکه‌یت و خه‌ڵک لێتوه‌ربگرێت – به‌ڵام هه‌میشه واقیع به راستگۆیی وه‌ڵامه‌کان ده‌داته‌وه .
رۆژنامه : که‌می بینای قوتابخانه یه‌کێکه له ئاسته‌نگه‌کانی به‌رده‌م گۆڕان له سیستمی قوتابخانه‌دا ، ئایاسیستمی ئه‌وروپا له قوتابخانه‌یه‌کی سێ ده‌وامیدا سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت ؟
قه‌ره‌داغی : بێگومان نه‌خێر . لێره منداڵ سێ بۆ چوار سه‌عات له قوتابخانه‌یه چونکه قوتابخانه‌کان دوو یان سێ ده‌وامیان تێدایه ، ئه‌وه‌ش رێگه بۆ منداڵ خۆشده‌کات کاتێکی زۆر له ده‌ره‌وه‌ی قوتابخانه بێت ، واته کاتی خۆی له ماڵه‌وه یان له له کۆڵان و بازار و شوێنه جیاجیاکانیتر به‌سه‌ربه‌رێت . ئێمه ( مه‌به‌ستم ئه‌و نه‌وه‌یه‌یه که له ته‌مه‌نی مندان ) له په‌نجاکانی سه‌ده‌ی رابردوودا له‌قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی بووین ، به‌یانیان له سه‌عات هه‌شته‌وه ده‌چووین بۆ قوتابخانه ، دوای خوێندنی چوار وانه ده‌چووینه‌وه بۆ ماڵه‌وه‌و سه‌عات دوو بۆ چواری دوای نیوه‌ڕۆ ده‌واممان ده‌کرده‌وه ، واته زۆربه‌ی کاتی رۆژه‌که‌مان له قوتابخانه به‌سه‌رده‌برد ، به‌ڵام منداڵی ئێستا که‌مترین کات له قوتابخانه‌یه ، ئه‌مه‌ش واده‌کات له چوونه کۆڵان و تێکه‌ڵاوی له ده‌ره‌وه‌ی پۆل و قوتابخانه‌دا فێری چه‌نده‌ها خووی نابه‌جێ و شتی ناشیرین ببێت ، بۆیه ده‌وامی نیوه‌ناچڵ له قوتابخانه‌دا هه‌رگیز له‌گه‌ڵ سیستمێکی نوێ و په‌روه‌رده‌و فێرکردنێکی مۆدێرندا یه‌کناگرێته‌وه .
رۆژنامه : بنه‌ماکانی دامه‌زراندنی کادیری په‌روه‌رده‌یی ده‌بێت چی بێت ؟
قه‌ره‌داغی : له‌م باره‌یه‌وه ئه‌زموونێکی زۆرهه‌یه له وڵاتاندا په‌یڕه‌وده‌کرێت و ده‌شێت سوودیان لێوه‌رگیرێت و ئه‌وه‌ی گونجاوه کاری پێبکرێت ، دیاره زۆربه‌شیان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی زانستی دانراون و بۆ دامه‌زراندن و پێگه‌یاندنی کادیری په‌روه‌رده‌یی به‌کارده‌هێنرێن ؛ به‌ڵام له کوردستاندا هێشتا ئه‌و بنه‌مایانه‌ی به‌عس له‌به‌رچاوی گرتبوون له ئارادایه‌و پێوه‌ری ئینتیما بۆ حزبی ده‌سه‌ڵاتدار په‌یڕه‌وده‌کرێت که له‌گه‌ڵ ئه‌زموونی هیچ یه‌کێک له وڵاتانی جیهانی پێشکه‌وتووتر له وڵاتی ئێمه نایه‌ته‌وه ، به‌و وڵاتانه‌شه‌وه که بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان نموونه‌یین . له‌به‌ر ئه‌وه دانانی لێپرسراوانی حکومه‌تی و له‌وانه‌ش په‌روه‌رده له کوردستاندا له‌سه‌ر بنه‌مای ئینتیمای حزبییه ، ئه‌مه شێواز‌و میراتێکی نێگه‌تیڤه بۆمان ماوه‌ته‌وه‌و له‌سه‌داسه‌د هه‌ڵه‌یه ، که ده‌بوایه دوای راپه‌ڕین کاڵبکرێته‌وه نه‌ک به‌م شێوه‌یه تۆخبکرێته‌وه .
کاری کادیری په‌روه‌رده‌یی ، کارێکی سایکۆلۆژی و مه‌عریفی و په‌روه‌رده‌ییه ، ئه‌نجامی ئه‌م کاره په‌روه‌رده‌کردنی نه‌وه له‌دوا نه‌وه‌ی منداله‌کانی میلله‌ته . ئه‌م کاره به خه‌ڵکی پسپۆر ده‌کرێت که به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌م کاره په‌روه‌رده‌ییه راهێنرابن ، بۆیه ده‌بێت لایه‌نه زانستی و په‌روه‌رده‌یی و سایکۆلۆژی و مه‌عریفییه‌که بۆ دانان و ئه‌رک پێسپاردنیان له‌به‌رچاوبگیرێت ، به‌م پێیه هه‌ر پێوه‌رێکیتر بۆ دانانی ئه‌م کادیره په‌روه‌رده‌ییانه هه‌بێت ، ده‌بێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی رۆژ له‌دوای رۆژ سیستمه په‌روه‌رده‌ییه‌که به‌ره‌ودواوه به‌رێت و به قوربانی سیاسه‌ت و ئایدیۆلۆژیا‌و کێشه‌کانیانی بکات .
رۆژنامه : که‌واته چۆن بتوانین ده‌ستێوه‌ردانی حزب له په‌روه‌رده دووربخه‌ینه‌وه ؟
قه‌ره‌داغی : له‌ڕاستیدا ئه‌وه گرێکوێره‌یه‌که من پڕۆژیه‌ک‌ی چاره‌سه‌رکردنی ده‌موده‌ستم بۆی نییه . ئێستا‌و له هه‌لومه‌رجی ئیمڕۆدا رێگای چاره‌سه‌رکردن ته‌نها له‌لای که‌سه باڵاده‌سته‌کانی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتداره ، که به کاردانه‌وه‌ی ئیجابییانه به‌رامبه‌ر کێشه په‌روه‌رده‌ییه‌کان و بوردن له به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی حزبییانه ، ده‌توانن هه‌نگاو به‌ره‌و گۆڕینی بنێن ، هه‌رچه‌نده ئاماژه‌کانی رابردوو و ئێستا له‌وه دڵنیامان ناکات . ئه‌و کاره له ململانێ و پڕۆسه‌یه‌کی دژوار‌و کاتێکی درێژماوه‌دا ده‌کرێت . هه‌ڵبه‌ت جه‌ماوه‌ریش رۆڵی خۆی له‌وه‌دا هه‌یه‌و بارودۆخه په‌روه‌رده‌ییه‌که هه‌روه‌ها نامێنێته‌وه . جه‌ماوه‌رێکی هوشیار که بتوانێت کارتی هه‌ڵبژاردن به‌باشی به‌کاربهێنێت و بیکاته ئامرازێکی فشار بۆ هه‌ڵبژاردنی که‌سانێک که نوێنه‌ری راسته‌قینه‌یان بن ، رۆڵیان ده‌بێت ، نه‌ک هه‌ر له بواری گۆڕینی سیستمی په‌روه‌رده‌دا ، به‌ڵکو له بڕیاردانی چاره‌نووسی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان و نه‌وه‌کانی دواڕۆژدا که ئیمڕۆ له‌نێو هۆڵه‌کانی خوێندندان .
رۆژنامه : بوونی رێکخراوه خوێندکاری و قوتابیه‌کان له‌ناو خوێندنگه‌کاندا ، به‌تایبه‌تی قۆناغی بنه‌ڕه‌تی ، تا چه‌ند سوود به پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده ده‌گه‌یه‌نێت ، ده‌کرێت به‌دیلی هه‌بێت ؟
قه‌ره‌داغی : ئه‌گه‌ر ئه‌و کاره‌ی ده‌یکه‌ن له به‌رژه‌وه‌ندی و خزمه‌تی خوێندکاراندا بێت به گشتی ، بێ هیچ گومانێک سوود به پڕۆسه‌ی خوێندن ده‌گه‌یه‌نێت ؛ بۆ نموونه ده‌ستگیرۆیی خوێندکاره نه‌داره‌کان و دابینکردنی هه‌ندێک له پێداویستییه‌کانی رۆژانه‌ی خوێندن و سازکردنی ئاهه‌نگ و سه‌یران و گه‌شتی زانستی بۆ خوێندکاران ، دیاره له به‌رژه‌وه‌ندییاندا ده‌بێت به مه‌رجێک مه‌رجه حزبییه‌کان بارمته‌یان نه‌بن ، که ئه‌مه مه‌رجێکه تا ئێستا گرانبووه‌و ئه‌و ئه‌زموونه‌ی له‌مه‌وپێش هه‌یه پێچه‌وانه‌که‌ی ده‌گه‌یه‌نێت ، چونکه ئه‌و رێکخراوانه ئه‌وه‌نده‌ی به‌رژه‌وه‌ندی حزبه‌کانیان مه‌به‌ستبووه ، ئه‌وه‌نده‌ی هه‌وڵیان بۆ راکێشانی قوتابیان و خوێندکاران بۆ حزبه‌کانیان داوه ، ئه‌وه‌نده به ته‌نگ خودی قوتابیان و خوێندکاران و ئاستی په‌روه‌رده‌وفێکردنه‌وه نه‌بوون . له‌به‌رئه‌وه ده‌کرێت ، به‌سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونی وڵاتانیدیکه ، به‌دیلێکیتر بۆ رێکخستنی خوێندکاران له قوتابخانه‌و خوێندنگاکان‌دا دابنرێت ، رێکخراوی بێلایه‌ن و بێ ئینتیمای حزبی له‌ڕێی هه‌ڵبژاردنی ئازاده‌وه له مه‌ڵبه‌نده‌کانی خوێندندا هه‌بن ، هه‌موو پۆلێک نوێنه‌ری خۆی هه‌بێت و نوێنه‌ری خوێندکارانی هه‌ر مه‌ڵبه‌ندێکی خوێندن ئه‌ندامی کارای له به‌ڕێوه‌بردنی مه‌ڵبه‌نده‌که‌دا هه‌بێت ، به‌مه‌ش ده‌توانێ رۆڵێکی ئه‌کتیڤ ببینێت و زۆر ئه‌رک له ئه‌ستۆی ئیداره‌ی خوێندنگا بکاته‌وه . رێکخراوه‌کانی ئێستا ، هه‌ریه‌که‌یان دروستکراوی حزبێکن بۆیه کاری رێکخراوه‌یی و جه‌ماوه‌رییان به فراوانی پێناکرێت و ناتوانن وه‌ک رێکخراوێکی چالاکی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی هه‌ڵسووڕێن ، یان کاریگه‌رێتییان له‌سه‌ر گۆڕانکاریی په‌روه‌رده‌یی هه‌بێت .
رۆژنامه : دانانی ژیاننامه‌ی سه‌رکرده‌کان له پڕۆگرامه‌کانی خوێندندا تا چه‌ند رۆڵ و کاریگه‌ریی له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ی منداڵ به‌جێده‌هێڵێت ؟
قه‌ره‌داغی : په‌روه‌رده‌ی مۆدێرن دژی هه‌موو شێوه شتنه‌وه‌یه‌کی مێشکی منداڵه . کارتێکردنی حزبییانه له منداڵان کارێکی هه‌ڵه‌یه . ئاڕاسته‌ی ئایدیۆلۆژیستانه‌ی منداڵ له‌گه‌ڵ چه‌مکه‌کانی ئازادی و دیموکراسیدا ناگونجێت . پیرۆزاندن له‌هه‌ر ئاستێک‌دا به‌رنامه‌ڕێژیی بۆ بکرێت کارێکی نه‌شیاوه‌و په‌روه‌رده‌ی نوێ ره‌تیده‌کاته‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ره‌خنه‌گرتن و بیرکرنه‌وه‌ی زانستیانه و پاراستنی که‌سایه‌تیی سه‌ربه‌خۆی مندال ، ئه‌و کۆڵه‌کانه‌ن که په‌روه‌رده‌وفێرکردنی مۆدێرنی له‌سه‌ر راوه‌ستاوه . سه‌پاندنی بیروباوه‌ڕی ئه‌م حزب یان ئه‌و حزب ، پیرۆزاندنی ئه‌م به‌رنامه یان ئه‌و به‌رنامه ، جه‌ختکردن له‌سه‌ر سه‌رکرده کاریزمییه‌کان له به‌رنامه‌کانی خوێندندا پێچه‌وانه‌ی ئه‌رکی ئیمڕۆی په‌روه‌رده‌و فێرکردن و بنیاتنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی دروست و نه‌وه‌یه‌کی هوشیاره که ئه‌ملاو‌ئه‌ولای به هێڵی سوور بته‌نرێت .
منداڵ ، به‌تایبه‌تی له قۆناغی بنه‌ڕه‌تیدا له‌گه‌شه‌کردنی به‌رده‌وامدایه له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت فێری ئه‌وه بکرێت خۆی بڕیاری چاره‌نووسی فیکری و ویژدانیی خۆی بدات ، واته‌نابێت هیچ شتێک به‌سه‌ریدا بپیرۆزێنرێت . ده‌بێت منداڵ رێگاکانی بیرکردنه‌وه‌ی زانستی و مه‌عریفه‌ی گشتی فێربکرێت تا بتوانێت له گه‌وره‌بوونیدا خۆی ئازادانه هێڵی سوور بۆ ره‌فتارو ره‌وشتی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی خۆی ده‌ستنیشان بکات . ده‌بێت ئه‌م ئاڕاسته‌یه به‌شێکی گرنگی هه‌ر به‌رنامه‌ڕێژییه‌ک بێت بۆ گۆڕانکاری و ته‌نانه‌ت بۆ ریفۆرمیش .
رۆژنامه : بێجگه له هه‌موو ئه‌وانه که‌موکووڕییه‌کانی ئه‌م سیستمه‌ی بۆ په‌روه‌رده پیاده‌ده‌کرێت چییه ؟
قه‌ره‌داغی : وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره پێویستیی به توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌یه . من ناتوانم به‌بێ لێکۆڵینه‌وه یان توێژینه‌وه ، هه‌ر له خۆمه‌وه ، که‌موکووڕی ده‌ستنیشان بکه‌م ، ئه‌گه‌رچی ئه‌زموونی شه‌خسی رۆڵی له چاکتر ناسینی سیستمی په‌روه‌رده‌یی و کێشه‌کانیدا هه‌یه . ئه‌وه‌ی ده‌توانین به مه‌زه‌نده‌و به تێبینی واقیعه‌که هه‌ستی پێبکه‌ین ئه‌وه‌یه که به گشتی که‌موکووڕی له سیستمی ئیداره‌و سیستمی پێگه‌یاندنی مامۆستایان و راهێنانیشیاندا هه‌یه ، هه‌روه‌ها له به‌رنامه‌کانی خوێندن و رێگاکانی وانه‌گوتنه‌وه‌و به‌کارهێنانی هۆیه‌کانی فێرکردن . له هه‌مووشیان گرنگتر ئه‌و که‌موکووڕییه زۆره‌یه که له بینای قوتابخانه‌دا هه‌یه ، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت ریفۆرم هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌و وه‌ک ئه‌وله‌وییه‌ت مشووری چاکردن و زیادکرنی بینای قوتابخانه بخوات و به مه‌رجێکی سه‌ره‌کی هه‌ر هه‌وڵێکی ریفۆرمیستانه‌ی بزانێت . خۆ ئه‌گه‌ر نیازی گۆڕانکاریی ریشه‌ییش هه‌بێت ، ئه‌وه سه‌ره‌تا ده‌بێت له بڕیاردان و دیار‌یکردنی فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده‌ییه‌وه ده‌ستپێبکه‌ین .
رۆژنامه‌ی ( رۆژنامه ) ژماره ( 392 )
دووشه‌ممه 26ی کانوونی دووه‌می 2009
رۆژی جیهانیی نه‌هێشتنی دیارده‌ی کارکردن به منداڵان
ئه‌مڕۆ رۆژی جیهانیی نه‌هێشتنی دیارده‌ی کارکردنه به منداڵان . رێکخراوی نێوده‌وڵه‌تی کار رۆژی 12 ی حوزه‌یرانی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌ستنیشانکردووه . هه‌ر ئه‌مڕۆ به ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌م رێکخراوه‌و یه‌کێتیی جیهانیی سه‌ندیکاکان ، که ئێستا ( 28 ئایار – 13 حوزه‌یران ) نه‌وه‌دوحه‌وته‌مین کۆنگره‌ی خۆی له جنێف ده‌به‌ستێت ، دانیشتنێکی تایبه‌تی به‌م بۆنه‌یه‌وه ده‌کرێت بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و راپۆرته‌ی ده‌رباره‌ی دیارده‌ی کارکردنی منداڵان له جیهاندا ئاماده‌کراوه . دوای ئه‌وه‌ش خۆنیشاندانێک بۆ به‌رده‌م ( کۆشکی نه‌ته‌وه‌کان ) له جنێف سازده‌که‌ن تیادا ژماره‌یه‌کی به‌رچاو منداڵان و که‌سایه‌تیی نێوده‌وڵه‌تی و سه‌ندیکایی و سه‌رۆکی حکومه‌تی کانتۆنی جنێف و سه‌رۆکی شاره‌وانی به‌شدارییده‌که‌ن و ، له‌ژێر دروشمی ” نابێت منداڵان کاریان پێبکرێت ” دا ، له‌سه‌ر یاداشتێکی گه‌وره ، بۆ پشتگیریی ئه‌و دروشمه ده‌ست به ئیمزاکۆکردنه‌وه ده‌کرێت .
ئه‌مڕۆ شه‌ست ده‌وڵه‌ت به‌ڕه‌سمی ، له‌ڕێی چه‌ندین چالاکیی جۆراوجۆره‌وه به‌شداریی له‌م بۆنه‌یه‌دا ده‌کرێت ، پاشان هه‌ڵمه‌تێکی کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تی بۆ دابینکردنی کتێبی تایبه‌ت بۆ منداڵان به‌رپاده‌کرێت تا رێکخراوه‌کانی نێوده‌وڵه‌تی کار‌و یۆنسکۆویونسیف له به‌رنامه‌کانی فێرکردنی منداڵاندا به‌کاریبهێنن و هه‌وڵی رزگارکردنی منداڵان له بازاڕی کار بده‌ن .
ئه‌م هه‌ڵمه‌ته جیهانییه بۆ نه‌هێشتنی دیارده‌ی کارکردن به منداڵان به‌شێکه له هه‌ڵمه‌تێکی گشتی‌تر که رێکخراوی نێوده‌وڵه‌تی کار له پێناوی یه‌کسانیی گشتی له کاردا سازیده‌دات ، له‌ڕێی زامنکردنی کاری شیاوی یه‌کسان بۆ هه‌موو که‌سێک به ژن و پیاوه‌وه .
ئه‌م به‌رنامه‌یه دژی کارکردن به منداڵان راده‌وه‌ستێت و ، ده‌یه‌وێت له‌ڕێی زامنکردنی خوێندن و هوشیارکردنه‌وه‌ی کوڕان و کچانه‌وه دروشمی ” زامنکردن له پێناوی پێشکه‌وتن ” دا به‌دیبهێنێت .
ئه‌م هه‌نگاوه ئیجابییه‌ی رێکخراوی نێوده‌وڵه‌تی کار دوای ئاشکراکردنی ئه‌و ئاماره دێت که سه‌باره‌ت به ژماره‌ی منداڵان له بازاڕی جیهانیی کاردا بڵاوکرایه‌وه . به‌پێی ئه‌و ئاماره 218 ملیۆن منداڵ که له ته‌مه‌نی خوێندندان کاریان پێده‌کرێت .ئه‌م ژماره‌یه‌ش لایه‌نی که‌مه چونکه به مه‌زه‌نده‌ی شاره‌زایانی کار ژماره‌که له 250 ملیۆن منداڵ تێپه‌ڕده‌کات . *
ئه‌و منداڵانه‌ی کارده‌که‌ن ، له بارو‌دۆخێکی ئێجگار ناهه‌مواردا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن . به‌شێوه‌یه‌کی نامرۆڤانه مامه‌ڵه‌یان ده‌که‌ن . هه‌ژاری و خراپی باری گوزه‌رانیان ، بۆ هه‌رچی زیاتر چه‌وساندنه‌وه‌یان ، ئیستیغلال ده‌که‌ن .
له سه‌رانسه‌ری جیهاندا ، منداڵان له کاردا پتر له هه‌شت سه‌عات به کرێیه‌کی که‌م ده‌ڕه‌تێنرێن . ئه‌و منداڵانه ، هه‌ندێکیان له‌لایه‌ن باوک و دایکه نه‌داره‌کانیانه‌وه ده‌نێردرێنه ئه‌و بازاڕه یان ده‌فرۆشرێن . تۆڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی جیهانی سه‌رمایه‌داری ، بانده مافیاییه‌کان ، بازرگانانی سێکس و مادده بێهۆشکه‌ره‌کان ، منداڵان وه‌ک که‌ره‌سه‌ی خاوی که‌ڵه‌که‌ی سه‌رمایه به‌کارده‌هێنن و مه‌رجه‌کانی ژیانێکی کوله‌مه‌رگیی پڕاوپڕ چه‌وساندنه‌وه‌یان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنن .
له‌ڕاستیدا ئه‌م هه‌وڵه‌ی رێکخراوی نێوده‌وڵه‌تی کار له سنووری نیازێکی ئه‌خلاقی تێپه‌رناکات . چاره‌سه‌رکردنێک که ئه‌مڕۆ له سه‌رانسه‌ری جیهاندا چالاکیی بۆ ده‌نوێنن ، له سایه‌ی سیستمی باوی جیهانیدا ، چاره‌سه‌رکردنێکی ریفۆرمیستانه‌ی بۆرژوازییه که مه‌سه‌له‌ی بنه‌ڕه‌تی ئه‌م کێشه جیهانییه په‌رده‌پۆشده‌کات وناتوانێت له‌ڕیشه‌وه بنبڕی بکات .
کارکردن به منداڵان ، به پله‌ی یه‌که‌م ، په‌یوه‌ندی به بارودۆخی ژیان و گوزه‌رانه‌وه هه‌یه ، واته په‌یوه‌ندی به هه‌لومه‌رجی ئابوورییه‌وه هه‌یه ، په‌یوه‌ندی به ماشێنی سیستمی سه‌رمایه‌و بازاڕی کار‌و زامنکردنی زێده‌بایی و که‌ڵه‌که‌ی سه‌رمایه‌وه له سایه‌ی سه‌رمایه‌داریی جیهانگیردا هه‌یه . بۆیه نه ئیمزاکۆکردنه‌وه ، نه رێپێوان و خۆنیشاندان ، نه هاوبه‌شیکردنی رێکخراوه‌کانی وه‌ک ( یۆنسکۆ و یونسیف ) له‌ڕێی به‌رنامه‌کانی فێرکردنه‌وه له هه‌ڵمه‌ته‌که‌دا ، نه پیتاک بۆ دابینکردنی کتێب بۆ منداڵان و ، نه به‌رنامه‌کانی به‌ناو رووناکبیری ، ناتوانن منداڵان له چه‌وساندنه‌وه بپارێزن ، ناتوانن جڵه‌وی ئه‌سپی هارو شێتی سه‌رمایه به‌ده‌سته‌وه‌بگرن و رێگری له کاری بانده مافیاییه‌کانی بازرگانیبه منداڵانه‌وه بکه‌ن .
رزگارکردنی منداڵان له بێگاری و کارکردن و به‌شداریی جه‌نگ و خۆکوژی و بازرگانی سێکس و مادده بێهۆشکه‌ره‌کان ، ته‌نهاو ته‌نها به هه‌ره‌سی سیستمی سه‌رمایه‌و هاتنه‌دی جیهانێکی بێ خاوه‌نداریی تایبه‌تی و کاری کرێگرته‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه . بۆیه پێویسته ، له‌گه‌ڵ بردنه‌پێشه‌وه‌ی کاره ریفۆرمیستییه‌کان ، کاری راگه‌یاندن و رووکه‌شی رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان چه‌واشه‌مان نه‌کات و ، ستراتیژی خه‌بات بۆ گۆڕانکارییه‌کی ریشه‌یی له ژیانی منداڵانی جیهاندا بزرنه‌که‌ین .
هه‌موو زانیارییه‌کانم ده‌رباره‌ی ئه‌و رۆژه جیهانییه له ( ناوه‌ندی هه‌وال ) ی سایتی ( الحوار المتمدن ) وه‌رگرتووه که به‌شێوه‌ی وتارێک به ناونیشانی” یوم 12 حزیران هو الیوم العالمي لمکافحة تشغیل الأطفال ” که رۆژی ١١ – ٦ – ٢٠٠٨ بڵاوکرایه‌وه.
١٢ ی حوزەیرانی ٢٠٠٨
ئه‌مڕۆ رۆژی جیهانیی منداڵانه
ساڵ دێت و ساڵ ده‌ڕوات و ، رۆژی جیهانیی منداڵان وه‌ک رۆژێکی ئاسایی تێده‌په‌ڕێ . ده‌زگاکانی سیستمی سه‌رمایه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا دیماگوگیانه له پێشوازی له‌م رۆژه‌دا ده‌بن . ئاهه‌نگ و سه‌یران و ڤیستیفاڵ و کۆنسێرت و . . . هتد سازده‌که‌ن ، به‌ڵام توخنی کێشه بنچینه‌ییه‌کانی منداڵان ناکه‌ون و هه‌تا دێت ، به‌گشتی ، منداڵان له‌مپه‌ڕ بۆ ئه‌وپه‌ڕی جیهان ، به تایبه‌تی منداڵانی باشووری جیهان ، مافه‌کانیان زیتر پێشێل ده‌کرێت و ، سیستمی جیهانیی سه‌رمایه باری گرانی چه‌وساندنه‌وه‌یان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێ و بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ، له نزمترین ئاستی گوزه‌ران و بێ مافیدا رایانده‌گرێت . سه‌رمایه‌داریی جگه له‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی ده‌زگای خێزانه‌وه هێزی کاری به‌رده‌وام دابین ده‌کات ، له بازاڕه ئازاده‌که‌ی خۆشی‌دا منداڵان ده‌کاته کاڵاو بازرگانییان پێوه‌ده‌کات . ئه‌مڕۆ له وڵاتانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا‌و ئه‌فریقیاو ئه‌مریکای لاتینیدا ، بازرگانیکردن به منداڵانی کوڕ‌و کچ بۆته سه‌رچاوه‌ی داهاتێکی به‌رچاو بۆ بانده‌کانی له‌شفرۆشی و بازرگانیی سێکس که هه‌ریه‌که‌یان له سنووری په‌یوه‌ندییه به‌یه‌کداچووه‌کانی سیستمه جیهانییه‌که‌ی سه‌رمایه‌دا رۆڵی تایبه‌تی خۆی له خزمه‌تی په‌یوه‌ندییه باوه‌کاندا وازیده‌کات .
بارودۆخێک که ئه‌مڕۆ منداڵانی جیهانی تێدایه ، راسته‌وڕاست پێچه‌وانه‌ی درۆ شاخداره‌کانی سیستمی سه‌رمایه‌و چینه وابه‌سته‌کانێتی ؛ ته‌نانه‌ت ئه‌و په‌یماننامه‌و پرۆتۆکۆله نێوده‌وڵه‌تیانه‌شی به ناوی مافی منداڵ و به‌رگری له منداڵێتی ده‌رچوون و له بۆنه جیاجیاکان و کۆنگره‌و کۆنفڕانسه‌کانی تایبه‌ت به منداڵاندا ، وه‌ک قه‌وانی سواولێیده‌ده‌نه‌وه ، هیچی له‌باری که‌سایه‌تیی منداڵان و گوزه‌رانیان نه‌گۆڕیوه . ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه ته‌نها وه‌ک مه‌ره‌که‌بی سه‌ر کاغه‌ز ماونه‌ته‌وه‌و له پراکتیکدا جێبه‌جێناکرێن . له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهاندا ، له‌وانه عێراق و کوردستانیش یاسایه‌ک نییه که کۆمه‌ڵ له‌به‌رامبه‌ر منداڵاندا بخاته به‌رده‌م لێپرسراوێتییه‌کی جیددییه‌وه . هێشتا له به‌شێکی فراوانی ئه‌م جیهانه‌دا چۆنیه‌تی و سنوور‌و مه‌رجه‌کانی له‌باربردنی منداڵ دیارینه‌کراوه ، کوشتن و فڕێدانی منداڵانی کۆرپه به‌ناوی شه‌رعی نه‌بوونیانه‌وه دیارده‌یه‌کی به‌ربه‌رییانه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه ، لێدان و سووکایه‌تی و پڕجنێوکردنی منداڵان و تێکشکاندنی که‌سایه‌تییان شێوازی باوی مامه‌ڵه‌ی دایکان و باوکان و گه‌وره‌کانه ، هه‌ژاری و ده‌ستکورتی و دابه‌زینی ئاستی ژیان بۆ چه‌ند پله خوار هێڵی هه‌ژاری ، مه‌رج و زه‌مینه‌ی فرۆشتنی منداڵانی له بازاڕی ره‌شدا ره‌خساندووه ، هه‌روه‌ها بواری بانده سه‌رمایه‌دارییه‌کانی داوه تا منداڵان بفڕێنن و بازرگانی به پارچه‌کانی جه‌سته‌یانه‌وه بکه‌ن ؛ هه‌ر ئه‌وه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی منداڵان بچنه بازاری کاره‌وه‌و له ته‌مه‌نێکدا که هێشتا بۆنی شیری خاو له‌ده‌میاندێ کاربکه‌ن تا بژێوی که‌سوکاره لێقه‌وماوو نه‌داره‌کانیان دابین بکه‌ن .
کۆمه‌ڵگای گه‌وره‌سالاری و پیاوسالاری ، واته کۆمه‌ڵگای باوکایه‌تی کاریکی کردووه که منداڵان ببنه توێژێکی هه‌ره دیاری چه‌وساوه له کۆمه‌ڵگاکاندا ، به کۆمه‌ڵگای ” مۆدێرنی ” سه‌رمایه‌داریشه‌وه . ئه‌مڕۆ ، هه‌روه‌کو دوێنێ ، ئیراده‌یه‌ک که له‌نێو کۆمه‌ڵگاکاندا باوه‌و له‌ڕێی توندوتیژییه‌وه په‌یڕه‌وده‌کرێت ، ئیراده‌ی باوک و سیستمی باوکایه‌تییه که بوون( وجود ) ی منداڵ و که‌سایه‌تییان ده‌سڕێته‌وه‌و کۆیله‌یه‌تییان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێ . منداڵ تا ئه‌و کاته‌ی له‌ژێر رکێفی که‌سوکاریایه‌تی توانای بڕیار‌و پراکتیکی ئیراده‌ی سه‌ربه‌خۆی نییه ، له پڕۆسه‌یه‌کی راهێنان و رامکردنی کۆمه‌ڵایه‌تیدا ، له‌سه‌ر شێوه‌ی گه‌وره‌کانی کۆمه‌ڵ له‌قاڵبده‌درێن و به‌پێی پرنسیپه دواکه‌وتووه‌کانی کۆمه‌ڵگا داده‌ڕیژرێنه‌وه .
منداڵ هه‌تا له ماڵه‌وه‌یه ، سیستمی باوکایه‌تیی ده‌زگای خێزان ، ره‌فتارو ره‌وشت و هه‌ڵسوکوه‌ته‌کانی ئاڕاسته‌ده‌که‌ن و پاشان له‌ژێر سایه‌ی سیستمی باوکسالاریی خوێندندا ، دار ده‌بێته ئامرازی په‌روه‌رده‌و فیرکردن و ، دیسان یاسا‌و سیستم و رێنماییه ئاودراوه‌کان به ئایدیای باوکسالاریی ئاوێته به ئایین و نه‌رێته دواکه‌وتووه‌کان ، دوارۆژی چ له‌ڕووی که‌سایه‌تی و چ له‌ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونییه‌وه بڕیارده‌ده‌ن . ئه‌م حاڵه‌ته به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر‌و به به‌رگی ره‌نگاوڕه‌نگی جیاوازه‌وه له پێشکه‌وتووترین وڵاتانی سه‌رمایه‌داریی جیهاندا به‌رده‌وامه‌و له‌ژێر په‌رده‌ی ” مافه‌کانی مرۆڤ و ئازادی تاکه‌که‌س ” ی بۆرژواییدا ، پڕۆسه‌ی به‌کۆیله‌کردنی مرۆڤه‌کان هه‌ر له منداڵییه‌وه ده‌ستپێده‌کات تا ئاکام ده‌ستی کار بۆ چه‌رخاندنی چه‌رخی سیستمی سه‌رمایه‌و کاره‌کانی به‌رهه‌مهێنان و خزمه‌تگوزاریی ، یه‌کبینه خۆی به‌رهه‌مدێنێته‌وه .
ده‌بێت ئه‌مڕۆ له‌به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی رۆژی جیهانیی منداڵاندا ئه‌و راستییانه‌مان له‌به‌رچاو بێت و ، ئه‌م واقیعه ببێته مایه‌ی تێڕوانین و خوێندنه‌وه‌یه‌کی جیاواز بۆ منداڵێتی و ، به ئاڕاسته‌ی خه‌باتێکی بێ‌وچان له پێناوی به‌دیهێنانی به‌رنامه‌یه‌کی جیهانیی نوێ‌دا ببرێت که منداڵانیش له‌گه‌ڵ ته‌واوی کۆمه‌ڵدا له نامۆیی ئابووری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیریی رزگار بکات .
1 / 6 / 2008
له په‌راوێزی کێشه‌ی سووکایه‌تی به خوێندکارانی
دواناوه‌ندیی خورماڵی کچاندا
دوابه دوای ئه‌و کێشه‌یه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو 28 ی شوبات له دواناوه‌ندیی خورماڵ روویدا ، چه‌ند کاردانه‌وه‌یه‌کی جیاجیا ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی چاره‌سه‌رکردنی هاته پێشه‌وه . به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه‌بجه ئه‌و مامۆستایانه‌ی نارده ماڵه‌وه ، لیژنه‌یه‌کی لێکۆڵینه‌وه بۆ به‌دواداچوونی رووداوه‌که دانراوه ، نوێنه‌ری خوێندکاره‌کان ، بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی خۆیان به کاربه‌ده‌ستان سه‌ردانی جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیان کردووه ، له خورماڵ دوو خۆنیشاندان به‌ڕێوه‌چووه یه‌کێکیان بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی سه‌باره‌ت به‌و سووکایه‌تییه‌ی به کیژه خوێندکاره‌کان کراوه‌و داوای سزای توندیان بۆ ئه‌و مامۆستایانه کردووه که به‌و کاره دزێوه هه‌ڵساون ، دووه‌میشیان خۆنیشاندانێک بووه که‌داواکاری گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و چوار مامۆستایه بۆ خوێندنگاکه ده‌که‌ن . له‌سه‌ر ئاستی کۆمه‌ڵیشدا بیروڕای جیاواز بۆ چاره‌سه‌رکردنی له ئارادایه که زێتر به‌لای ئه‌وه‌دا ده‌چێت به سزادان کۆتایی بێت . له‌نێو ئه‌و سزایانه‌دا گواستنه‌وه‌ی ئه‌و مامۆستایانه بۆ خوێندنگایه‌کی دوور له‌سه‌ر سنوور ، یان ده‌رکردنیان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دامه‌زراندنه‌که‌یان به مامۆستا ئه‌گه‌رێکی چاوه‌ڕوانکراوه .
له‌ڕاستیدا ئه‌م کاردانه‌وانه چه‌ند ئاماژه‌یه‌ک ده‌به‌خشن که سه‌رجه‌میان به ده‌وری کێشه‌که‌دا ده‌سووڕێنه‌وه‌و جه‌وهه‌ره‌که‌ی ده‌شارنه‌وه یان هه‌ستی پێناکه‌ن . هه‌ڵوێستی ره‌سمی که ده‌زگای په‌روه‌رده ده‌ریبڕیوه له پێگه‌ی یاساییه‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرێ و شیوه‌یه‌ک سۆراخکردنی رۆتینییه که ده‌شێت به‌رامبه‌ر هه‌ر کێشه‌یه‌کی دیکه بگیرێته‌به‌ر . خۆنیشاندانه‌کانیش به‌ڵگه‌ی بوونی دوو مه‌یلی کۆمه‌ڵایه‌تییه که به‌گشتی ناکۆکی و ململانێی واقیعی نێو کۆمه‌ڵ ده‌رده‌بڕن .
هه‌ڵبه‌ت دوای ته‌واوبوونی لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر رووداوه‌که _ ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه بوو که راگه‌یه‌ندراوه _ له رووی یاساییه‌وه ده‌توانرێت سزایه‌ک دیاری‌بکرێت و به‌سه‌ر مامۆستاکانیدا بده‌ن تا راده‌ی ده‌رکردن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رمانه کارگێڕییه‌ی بۆ دامه‌زراندنیان ده‌رکراوه . به‌ڵام ئه‌وه‌ی پرسیار ده‌وروژێنێ ئه‌وه‌یه که ئاخۆ ئه‌و سزایانه به‌ڕاستی چاره‌سه‌ری کێشه‌که ده‌که‌ن ؟ ئایا ئه‌م سزایانه ده‌بنه هۆکارێک بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی دیکه کارێکی له‌م چه‌شنه روونه‌داته‌وه ؟ ئایا ده‌توانرێت سیمای باوی ( باوکسالاری و پیاوسالاری و گه‌وره‌سالاری ) له روخساری سیستمه په‌روه‌رده‌ییه‌که بکرێته‌وه‌و هه‌ڵوێستی مۆدیرنانه ، له‌م خاڵه‌وه به‌ره‌و ئاینده ، ببێته سیما‌و جه‌وهه‌ری سیستمی په‌روه‌رده‌یی له کوردستاندا ؟ واقیعی کۆمه‌ڵایه‌تی کوردستان و سیاسه‌تێکی کۆنه‌پارێزانه که ده‌رباره‌ی ئه‌م جۆره گیروگرفتانه پیاده ده‌کرێت گومان ده‌خاته سه‌ر وه‌رچه‌رخاندنێکی مۆدیرن له‌م باره‌یه‌وه ، چونکه ئه‌و ئیجرائاته‌ی بیریلێده‌کرێته‌وه زۆر دوورن له‌و رێگا بوێرانه‌یه‌ی که به په‌روه‌رده‌یه‌کی مۆدیرن ده‌گات .
سزادانی مامۆستاکان به‌پێی به‌نده‌کانی سیستمی ئیداریی ده‌زگای په‌روه‌رده وه‌ک ( سه‌رنجڕاکێشان ، ئاگادارکردنه‌وه ، سه‌رزه‌نشت ، هێنانه‌خواره‌وه‌ی پله‌ی فه‌رمانبه‌رێتی و دابه‌زاندنی مووچه ، له‌سه‌رکارلابردن به ده‌رکردنی کاتیی یان هه‌میشه‌یی ) ، یان گواستنه‌وه له‌و خوێندنگایه‌وه بۆ خوێندنگایه‌کی دووره‌ده‌ستی سه‌ر سنوور ؛ ئه‌گه‌ر بیر له گۆڕانکارییه‌کی ریشه‌یی سیستمه‌که نه‌کرێته‌وه ، هیچ یه‌کێکیان له بازنه‌یه‌کی ته‌سکی چاره‌سه‌رێکی کاتیی بۆ ئه‌و گرفته دیاریکراوه تێپه‌ڕ ناکات. ده‌شێت هه‌ر سزایه‌ک له‌وانه به‌پێی یاسا‌و سیستمی په‌روه‌رده به‌سه‌ریاندا بدرێت ، وه‌ک چاره‌سه‌رێک و متکردنه‌وه‌یه‌کی کاتی بۆ کێشه‌که ، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌م رووداوه جارێکی دیکه هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و په‌روه‌رده‌یی رابچڵه‌کێنێ و به‌رنامه‌ی پیاده‌کردنی خوێندنگایه‌کی مۆدیرن و سکولار دابڕێژن .
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌روه‌رده به دار‌و کوته‌ک – به‌مانا فراوانه‌که‌ی _ هه‌ڵوێست و بڕیارێکی یه‌کلاییکه‌ره‌وه‌ی ده‌وێت که ده‌بێت ئه‌گه‌ری رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌یلی کۆنه‌پارێزی کۆمه‌ڵیش له‌به‌رچاو بگیرێت و ، هه‌ر بڕیارێک له‌م باره‌یه‌وه درا پاشه‌کشه‌و سه‌وداکاری و ” موجامه‌له‌ی سیاسی ” ی هه‌ڵینه‌وه‌شێنێته‌وه . ده‌توانرێت له‌م کایه‌یه‌دا :
– بڕیاری جیاکردنه‌وه‌ی ئایین له ده‌وڵه‌ت و په‌روه‌رده‌و فێرکردن له ده‌ستووری هه‌رێمدا بدرێت . واته په‌روه‌رده‌ی سکولار له‌لایه‌ن په‌ڕله‌مانه‌وه رابگه‌یه‌نرێ و هه‌ر ناڕه‌زایه‌تییه‌کیش هه‌بوو ، دیموکراتییانه ، به پێی پرنسیپه په‌یره‌وکراوه‌کانی نێو په‌رله‌مانه‌کانی جیهان که ده‌نگدان و وه‌رگرتنی رای زۆربه‌یه ، چاره‌سه‌ر بکرێت .
– ده‌زگا به‌رپرسه‌کانی په‌روه‌رده ، له‌ڕێی کۆرس و وه‌رشه‌ی پراکتیکییه‌وه ، سه‌رله‌نوێ که‌سایه‌تیی مامۆستایان به گیانێکی دیموکرات و سکولار په‌روه‌رده‌بکه‌نه‌وه ، ئه‌و مامۆستایانه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌م ره‌وته مۆدێرنه‌دا نه‌گونجان و گۆڕانکارییان به‌سه‌ردا نه‌هات ، بۆ بواری کارێکی دیکه بگوێزرێنه‌وه که په‌یوه‌ندیی به منداڵان و هه‌رزه‌کارانه‌وه نه‌بێت . ئه‌رکی حکومه‌ته میزانییه‌یه‌کی گه‌وره بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ته‌رخان بکات و هه‌موو ده‌زگاکانی خۆی – به‌تایبه‌تی ده‌زگاکانی راگه‌یاندن – بخاته خزمه‌تی ئه‌م پڕۆسه‌یه‌وه .
– ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و په‌روه‌رده‌یی ، داروه‌شاندن و هه‌موو شێوه‌کانی توندوتیژیی جه‌سته‌یی و ده‌روونی به‌رامبه‌ر قوتابییان و خوێندکاران قه‌ده‌غه بکات و ، له به‌رامبه‌ریشدا رێ له سووکایه‌تیکردن به مامۆستایان بگرێت ، رێوشوێنی دیسپلینی خوێندنگا دابنێ و ، هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ک بۆ سه‌ر که‌سایه‌تیی قوتابییان و خوێندکاران و مامۆستایان ، لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی له‌سه‌ر هه‌بێت .
– ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و په‌روه‌رده‌یی ئازادی هه‌موو تاکه‌که‌سێک بپارێزێت و رێگه نه‌دات ئه‌م ئازادییه به هیچ شێوه‌یه‌ک پێشێل بکرێت . یه‌کێک له‌و ئازادییانه‌ی که په‌یوه‌ندی به‌م بابه‌ته‌وه هه‌یه ئازادی پۆشینه . ده‌بێت هه‌موو که‌سێک چ پیاو بێت چ ژن ئازادی خۆگۆڕین و پۆشینی جۆری جل و به‌رگی دڵخوازی خۆی هه‌بێت . بۆ هیچ که‌سێک نه‌بێت ، به هیچ بیانوویه‌که‌وه جۆرێک پۆشاک قه‌ده‌غه بکات ؛ ده‌بێت ئه‌م ئازادییه شێوه‌ی رێکخستنی پرچ و سه‌روپۆته‌ڵاکیش بگرێته‌وه . ده‌بێت پراکتیکی ئه‌م ئازادییه له قوتابخانه‌و خوێندنگاکان‌دا بکرێت و مه‌سه‌له‌ی جۆری پۆشاک و رێکخستنی پرچ یان پۆشینی حیجاب و نه‌پۆشینی وه‌ک مه‌سه‌له‌یه‌کی شه‌خسی بۆ خودی قوتابییان و خوێندکاران به‌جێبهێڵرێت ؛ ئه‌گه‌ر شێوازی یه‌کبه‌رگیش په‌یڕه‌وکرا ده‌بێت ده‌زگا به‌رپرسه‌کان و رێکخراوه‌کانی قوتابییان و خوێندکاران و لاوان به هاوئاهه‌نگی بڕیاری ئه‌و شێوه یه‌کبه‌رگییه بده‌ن و حکومه‌تیش ساڵانه ئه‌رکی دابینکردنی ئه‌و پۆشاکه یه‌کڕه‌نگه له ئه‌ستۆ بگرێت .
ئه‌م رووداوه بۆ جارێکی دیکه گۆڕانکاریی بنه‌ڕه‌تیی کرده ئه‌رکێکی ناچاریی که ناکرێت دوابخرێت ، هه‌وێنی گۆڕانکاریی په‌روه‌رده‌ییش له‌م قۆناغه‌دا جیاکردنه‌وه‌ی ئایینه له پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێرکردن و بنیاتنانی په‌روه‌رده‌یه‌کی دیموکراتیی نوێی سکولاره .
3 ی مارتی 2008
کیژانی خوێندکار له دواناوه‌ندیی خورماڵ سووکایه‌تییان پێده‌کرێت
چه‌ند رۆژێکه ده‌نگوباسی سووکایه‌تیی به چه‌ند کیژێکی خوێندکار له دواناوه‌ندیی خورمال بووه‌ته وتی وتی نێو خه‌ڵکی . سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراو له به‌ڕێوه‌به‌رێتی گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ، راستیی ئه‌م هه‌واڵه‌ی راگه‌یاند که یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگاکه له‌گه‌ڵ سێ مامۆستا که چه‌ند مانگێکه دامه‌زراون په‌رچه‌می حه‌ڤده خوێندکاری کچیان به مقه‌ست بڕیوه . ئه‌م خوێندکارانه بێ له‌چک نه‌بوون ، هه‌موو تاوانه‌که‌یان ، که مایه‌ی ئه‌و سووکایه‌تییه بووه ، ئه‌وه‌بووه که چه‌ند تاڵێکی قژیان له پێشه‌وه له‌سه‌ر ناوچه‌وانیان به ده‌ره‌وه بووه .
ئه‌مه یه‌که‌م جار نییه‌و دواجاریش نابێت که ره‌وته کۆنه‌پارێزه‌کانی نێو ده‌زگای په‌روه‌رده‌و فێرکردن له‌م جۆره کاره نه‌شیاوانه ، له نێو قوتابخانه‌و خوێندنگاکان‌دا ، به‌رامبه‌ر کیژان ده‌که‌ن . ئه‌م کرده‌وه‌یه ئاماژه‌یه بۆ کۆمه‌ڵێک راستی که ده‌بێت له‌به‌رچاو بگیرێن و ده‌زگا به‌رپرسیاره‌کانی حکومه‌ت و په‌روه‌رده به‌هه‌ند وه‌ریبگرن و بڕیارێکی بوێرانه بده‌ن و چاوپۆشی لێنه‌که‌ن .
1 ) دوای حه‌ڤده ساڵ له راپه‌ڕینی خه‌ڵکی کوردستان و فه‌رمانڕه‌وایه‌تی هه‌ردوو حزبه سه‌ره‌کییه‌که‌ی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی ، نه‌ک ئایدیای باوی کۆمه‌ڵ گۆڕانکاریی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه ، به‌ڵکو بارودۆخه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که به‌ره‌و دواوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و ، هێشتا ده‌ستی کۆنه‌په‌رستیی بۆ ده‌ستخستنه کاروباری شه‌خسیی تاکه‌که‌س و کۆمه‌ڵ ئاوه‌ڵایه . ئه‌م حاڵه‌ته یه‌خه‌ی کاربه‌ده‌ستان ده‌گرێته‌وه‌و له‌به‌رامبه‌ریدا به‌رپرسیارن ؛ تا ئێستا له کوردستاندا یاسایه‌ک نییه به‌ربه‌ستی ئه‌م دیاردانه بکات ، یان ئه‌م ره‌فتارانه لێپێچینه‌وه‌و سزادانی یاسایی له‌سه‌ر بێت . سات و سه‌ودای سیاسی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی حزبی ته‌سک و رووپامایی بۆ ده‌رودراوسێکانی کوردستان ، فاکته‌رێکی گرنگی شووڵلێهه‌ڵکێشانی باڵی هه‌ره راست و کۆنه‌پارێزیی کۆمه‌ڵ و به‌رده‌وامبوونیانه له‌م کاره قێزه‌ونانه‌دا .
2 ) ره‌فتاری ئه‌م مامۆستایانه ئاماژه به واقیعی سیستمی کۆمه‌ڵایه‌تی کوردستان ده‌کات، واقیعی باوبوونی نه‌رێته‌کانی سیستمی ده‌ره‌به‌گی که توندوتیژیی شێوازێکی بنه‌ڕه‌تیی په‌یوه‌ندییه‌کانه چ به‌شێوه‌یه‌کی ستوونی بێت یان به‌شێوه‌ی ئاسۆیی . ئه‌م په‌یوه‌ندییانه که کاریگه‌رێتی ئه‌م سیستمه باوه‌ی به‌سه‌ره‌وه‌یه له قوتابخانه‌و خوێندنگاکان‌دا ته‌واوی په‌یوه‌ندییه جیاجیاکانی نێو ده‌زگاکه ده‌گرێته‌وه ، هه‌ڵبه‌ت په‌یوه‌ندی نێوان مامۆستای ( باوک ) و قوتابی ( منداڵ ) یه‌کێک له پێکهاته گرنگه‌کانی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه پێکده‌هێنێت که له پراکتیکدا ئه‌م شێوه ره‌فتارانه‌ی لێده‌که‌وێته‌وه .
3 ) ئه‌م رووداوه ، که نموونه‌یه‌کی ئه‌و واقیعه‌یه که رۆژانه به‌شێوه‌ی جیاجیا له نێو ده‌زگاکانی په‌روه‌رده‌و فێرکردن‌دا چه‌ندباره ده‌بێته‌وه ، به‌ڵگه‌و نیشانه‌یه بۆ فه‌شه‌لی دامه‌زراوه‌و ده‌زگا به‌رپرسه‌کانی پێگه‌یاندنی مامۆستایان ، واته بێتوانایی خوێندنی به‌ر له مامۆستایه‌تی ده‌رده‌خات که پاش چه‌ند ساڵ وانه گوتنه‌وه له بواره‌کانی په‌روه‌رده‌و سایکۆلۆژیدا مامۆستایه‌ک به‌رهه‌م ناهێنێت که لانی که‌م پرنسیپه سه‌ره‌تاییه‌کانی هونه‌ری مامۆستایه‌تی په‌یڕه‌و بکات . ئه‌م واقیعه‌ی خانه‌و په‌یمانگاو کۆلیژه‌کانی پێگه‌یاندنی مامۆستایان ده‌یان ساڵه گۆڕانی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌و ، ئه‌وه‌تا تا ئێستاش به ” فه‌لسه‌فه‌ی ” دار‌و کوته‌ک ده‌رچووه‌کانی گۆشده‌کات .
ئه‌و سووکایه‌تییه‌ی به کچانی خوێندکار له دواناوه‌ندیی خورماڵ کراوه شایانی ئه‌وه‌یه ده‌زگا به‌رپرسه‌کانی حکومه‌ت و دامه‌زراوه‌کانی په‌روه‌رده‌و فێرکردن رابچڵه‌کێنێ و نه‌ک هه‌ر کۆمه‌ڵێک پرسیاریان له‌لا بورووژێنێ ، به‌ڵکو به په‌رۆشییه‌وه چاره‌سه‌رکردنێکی ریشه‌یی بۆ رزگارکردنی په‌روه‌رده له‌و ئاسته نزمه دواکه‌وتووه‌ی ئێستایدا بدۆزنه‌وه‌و چیتر چاره‌نووسی نه‌وه‌ی ئیمڕۆو ئاینده‌ی گه‌له‌که‌مان له چاوه‌ڕوانیدا رانه‌گرن ، به‌ڵکو کۆمه‌ڵێک ئیجرائات بڕیار بده‌ن تا به‌ردی بناغه‌ی په‌روه‌رده‌یه‌کی نوێ دابڕێژن و ، هیچ نه‌بێ ئه‌م پڕۆسه گرنگه که‌مێک له جیهانی ئه‌مڕۆ نزیک بکه‌نه‌وه .
ئه‌م رووداوه جارێکی دیکه پێویستیی گۆڕانکاریی ریشه‌یی سه‌لمانده‌وه . کاری ریفۆرمیستی و ده‌ستکاریی رووکه‌ش و بڕیارێ لێره‌و بڕیارێکی دیکه له‌وێ په‌روه‌رده‌یه‌کی نوێ به‌رهه‌م ناهێنێت . سستی و خاوه‌خاوکردن له‌م رووه‌وه‌و ، هێشتنه‌وه‌ی په‌روه‌رده له‌م حاڵه‌ته‌ی ئێستایدا یان بڕیاری گۆڕینێکی شه‌رمنۆکانه‌و ، مانه‌وه‌ی سیستمه‌که له نێوان کۆن و نوێ و دواکه‌وتن و مه‌ده‌نییه‌ت و میراتی باو‌و سیکۆلاریزم ، رێژه‌ی ئه‌و دیارده ئابڕووبه‌رانانه پتر ده‌کات و ، چاره‌نووسی په‌روه‌رده به هه‌ڵواسراوی ده‌هێڵێته‌وه‌و هه‌تا دێت له کاروانی جیهانی پێشکه‌وتوو دوا ده‌که‌وێت .
2 / 3 / 2008
سێ بنه‌مای بنچینه‌یی بۆ په‌ره‌پێدانی په‌روه‌رده‌یی
له‌گه‌ڵ هه‌ر وه‌رچه‌رخانێکی سیاسی – ئابووری – کۆمه‌ڵایه‌تیدا ، ئه‌رکی نوێ به‌ره‌وڕووی سیستمی په‌روه‌رده‌و فێرکردن ده‌بێته‌وه . ئه‌و شڵه‌ژانه‌ی به‌رئه‌نجامی وه‌رچه‌رخاندنه‌که ده‌بێت ، پێویستیی به هێورکردنه‌وه‌و رێکخستنێکی نوێ ده‌بێت ، تا هاوکێشه‌ی نێوان لایه‌نه شڵه‌ژاوه‌کان رابگرێت و کۆمه‌ڵگا ره‌وتی ئاسایی خۆی ، به‌پێی پێداویستییه‌کانی ئه‌و وه‌رچه‌رخاندنه ، ده‌ستپێبکاته‌وه . له‌به‌ر ئه‌وه پێداویستیی نوێکردنه‌وه‌ی سیستمی په‌روه‌رده‌و فێرکردن ده‌بێته ئه‌رکی سه‌ره‌تاو بنچینه‌یی بۆ سه‌رکه‌وتن و به ئه‌نجامگه‌یشتنی گۆڕانکاریی له ته‌واوی سیستمه سیاسی – ئابووری – کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌دا . که‌واته په‌یوه‌ندییه‌کی ئۆرگانیکی گۆڕانکاریی ، سیستمی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیستمی په‌روه‌رده‌و فێرکردن پێکه‌وه گرێده‌دات و ، به‌بێ گۆڕانکاریی په‌روه‌رده‌یی ، گۆڕانکارییه‌کانی دیکه جێ‌وڕێی خۆیان ناگرن .
په‌ره‌پێدانی په‌روه‌رده‌یی یه‌کێک له شێوازه‌کانی گۆڕانکارییه ، کردارێکه پێویستیی به تیۆرییه‌کی دیاریکراو‌و میتۆدێکی گونجاو له‌گه‌ڵ ئه‌و تیۆرییه‌دا هه‌یه . واته کاری په‌ره‌پێدان ئه‌وه‌نده سانا نییه به بڕیارێک ، جا ئه‌و بڕیاره له هه‌ر ئاستێکی ده‌سه‌ڵاته‌وه بدرێت ، رووبدات . په‌ره‌پێدانی په‌روه‌رده‌یی ، ئه‌گه‌رچی سه‌ره‌تا بڕیارێکی سیاسی ده‌وێت که له لوتکه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌رچێت و له‌سه‌رانسه‌ری پڕۆسه‌که‌دا پشتگیریی له ده‌زگاکانی جێبه‌جێکردن بکات ، به‌ڵام خودی په‌ره‌پێدانی سیستمه په‌روه‌رده‌ییه‌که‌و گۆڕانکارییه‌ک که کۆمه‌ڵگا دوای وه‌رچه‌رخاندنه‌که بخاته‌وه سه‌رپێ ، پێویستیی به په‌یڕه‌وکردنی چه‌ند بنه‌مایه‌کی بنه‌ڕه‌تیی هه‌یه . ئه‌و بنه‌مایانه چوونه‌پێشه‌وه‌ی پڕۆسه‌که له خاوه‌خاوو هه‌ڵه‌شه‌ییش ده‌پارێزێ و به‌ره‌نجامێکی گونجاوو جێگیر‌و سه‌رکه‌وتووی لێده‌که‌وێته‌وه . به‌بێ ریزبه‌ندی ئه‌و بنه‌مایانه‌و به‌رنامه‌ڕێژیی به‌پێی یه‌که‌مێتییه‌کان ( أولویات ) ، بڕیاره‌کانی په‌یوه‌ند به گۆڕانکاریی بڕناکه‌ن و ، به‌و هۆیه‌وه ، توانا‌و کات و هه‌وڵ و خه‌رجییه‌کی زۆر به‌فیڕۆ ده‌چێت .
په‌ره‌پێدانی په‌روه‌رده‌یی پرنسیپێکی گۆڕانکارییه . ئه‌گه‌ر به راستی ئه‌م پرنسیپه وه‌رنه‌گیرێ و بایه‌خی ته‌واوی پێنه‌درێ ، یان ته‌نها بۆ چه‌واشه‌کردن و مه‌به‌ستێکی تایبه‌تی رابگه‌یه‌ندرێت ، ئه‌وا دره‌نگ یان زوو کاریگه‌رێتی نه‌رێیانه‌ی له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێرکردن ده‌که‌وێته‌ڕوو یان به کرده‌وه تووشی بنبه‌ستی ده‌کات . بۆیه ده‌بێت ئه‌و بنه‌مایانه که لێره‌دا ئاماژه به گرنگترینیان ده‌که‌ین ، له‌به‌رچاو بگیرێن و له‌هه‌ر پلانێکی په‌ره‌پێداندا فه‌رامۆش نه‌کرێن .
1 ) تۆژینه‌وه‌ی زانستی :
تۆژینه‌وه‌و لێکۆڵینه‌وه‌ی پشتبه‌ستوو به زانست ، یه‌که‌م بنه‌ماو گرنگترینیانه که له‌به‌ر تیشکی ئه‌نجامه‌کانیدا ، په‌ره‌پێدان به‌رچاوڕوون ده‌بێت و جۆر‌و مه‌وداو ئاڕاسته‌کانی گۆڕانکاریی ده‌ستنیشان ده‌کات . تۆژینه‌وه‌ی زانستی ، که راستی مه‌به‌ستێتی و بۆ خۆی کردارێکه مه‌و‌زووعییه‌ت یه‌کێکه له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی و له‌نێویدا هه‌ڵوێستی خودی ( ذاتی ) جێینابێته‌وه ، پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێرکردن له بڕیاری سه‌رپێیی و ویستی تاکه‌که‌س و ئاره‌زووی ئه‌م لایه‌ن و ئه‌و لایه‌ن – خۆماڵی بن یان بیانی – ده‌پارێزێت . په‌یڕه‌وکردنی ئه‌م پرنسیپه بۆ هه‌ر هه‌نگاوێکی گۆڕانکاریی ، مه‌رجێکی بنچینه‌یی بڕیاره دروسته‌کانه‌و ، هه‌ر بڕیارێک له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه نه‌درێت ، ئه‌گه‌ر به حوکمی فه‌رمانی ئیداریش به‌سه‌ر سیستمه‌که‌دا بسه‌پێندرێت ، ئه‌وا له‌دوائه‌نجامدا شکست دێنێت .
لێره‌دا پێویسته ئاماژه به‌وه‌ش بکه‌ین که ناتوانرێت هه‌موو تۆژینه‌وه‌یه‌کیش به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت و بناوانی بڕیاره‌کانی په‌ره‌پێدان و گۆڕانکاریی بێت . تۆژینه‌وه‌ی هه‌ر بابه‌تێک مه‌رجی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌و به جۆری بابه‌ته‌که‌وه په‌یوه‌سته . هه‌ر بابه‌تێک جۆره تۆژینه‌وه‌یه‌ک هه‌ڵده‌گرێت . گۆڕانکاریی له‌م نێوه‌دا له راڤه‌کردن جیاوازه . ئه‌گه‌ر تۆژینه‌وه‌ی هه‌ندێ بابه‌تی په‌روه‌رده‌یی ، بۆ نموونه وه‌ک ( مێژووی په‌روه‌رده‌و سیستمه‌کانی ) پێویستیی به تۆژینه‌وه‌یه‌ک هه‌بێت که راڤه‌کردن تێیدا ئامرازی سه‌ره‌کی بێت ، ئه‌وا په‌ره‌پێدانی په‌روه‌رده‌یی یان گۆڕانکاریی ، که ده‌بێت حاڵه‌تێکی کۆن و به‌سه‌رچوو تێبپه‌ڕێنێت و حاڵه‌تێکی نوێ له شوێنی‌دا دابنێت ، پێویستیی به شرۆڤه‌کردنێکی ره‌خنه‌گرانه هه‌یه که له‌سه‌ر بنه‌مای وردترین زانیاری بنیادنرابێت . بۆیه سه‌ره‌تاییترین پرنسیپ له پڕۆسه‌ی گۆڕانکاریدا تۆژینه‌وه‌ی مه‌یدانی و کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری و پشتبه‌ستن به ئامارێکی ورده له‌سه‌ر سیستمه‌که .
به کورتی ، ناسین و زانینی واقیعی مه‌وجوودی سیستمه‌که ده‌بێته پێگه‌یه‌ک بۆ گۆڕانکاریی و هێنانه‌کایه‌ی واقیعێکی نوێ که له‌گه‌ڵ پێداویستییه‌کانی بارودۆخه نوێیه‌که‌دا بگونجێ ؛ به‌واتایه‌کی دیکه ، ره‌چه‌ته‌ی ئاماده‌کراو له‌توێی کتێبه‌کاندا یان گواستنه‌وه‌ی ئه‌زموونی وڵاتێکی دیکه ، چه‌نده له بواری په‌روه‌رده‌و فێرکردن‌دا پێشکه‌وتووش بێت ، به‌بێ ره‌چاوکردنی ئاستی کۆمه‌ڵگاو واقیعی په‌روه‌رده‌ی خۆماڵی و پێداویستییه‌کانی ، سیستمه‌که تووشی گێژاوێک ده‌کات ، که لانی که‌م نازانرێت سه‌ره‌نجامه‌که‌ی به کوێ ده‌گات .
2 ) ئه‌زموون و پراکتیک :
ئه‌زموون و پراکتیک هه‌نگاوێکه ده‌که‌وێته نێوان دوو قۆناغی بڕیاری گۆڕانکارییه‌وه . ده‌بێت بڕیاردانی هه‌ر گۆڕانکارییه‌ک له پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێرکردن‌دا به دوو قۆناغدا تێبپه‌ڕێت : یه‌که‌میان بڕیاری چۆنایه‌تی گۆڕانکارییه له‌به‌ر تیشکی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی تۆژینه‌وه‌ی زانستی به‌ده‌ستییه‌وه ده‌دات . سنوور‌و ماوه‌ی جێبه‌جێکردنی دیاریکراو‌و تایبه‌ت ده‌بێت ، له‌و سنوور‌و ماوه‌یه‌دا بڕیاره‌که به‌ر ئه‌زموون ده‌خرێت و له‌و بواره‌ی بڕیاره‌که ده‌یگرێته‌وه پراکتیک ده‌کرێت ؛ دوومیشیان بڕیاری ئێجگاره‌کییه که سنوور‌و ماوه‌ی پێشوو تێده‌په‌ڕێنێ و گشتیده‌بێته‌وه ، واته ته‌واوی سیستمه‌که ده‌گرێته‌وه‌و بۆ ماوه‌یه‌کی کراوه ( تا جارێکی دیکه‌و له هه‌لومه‌رجێکی دیکه‌دا گۆڕانکاریی پێویست ده‌بێت ) جێبه‌جێ ده‌کرێت . ئه‌م شێوازه بۆ گۆڕانکاریی ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کاتێکی زۆری ده‌وێت ، سست و خاو دێته‌پێشچاو ، به‌ڵام گۆڕانکارییه‌کی چه‌سپاوو تۆکمه‌و جێگیر ده‌هێنێته‌کایه‌وه . ئه‌زموون و پراکتیک مه‌رجی بڕیاری ئێجگاره‌کییه‌و ، هه‌ر بڕیاردانێک به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌م قۆناغه‌دا بڕوات گشتیبکرێته‌وه ، به رێژه‌یه‌کی به‌رچاو ئه‌گه‌ری به‌هه‌ڵه‌چوونی تێدایه‌و ، راسته‌وڕاست به پێچه‌وانه‌ی میتۆدی زانستییه له بواری گۆڕانکارییه‌کاندا ؛ بۆ نموونه : ئه‌گه‌ر بڕیاردرا کتێبی مادده‌یه‌ک یان شێوازێکی وانه‌گوتنه‌وه یان شێوازێکی ئیداری یان سیستمی قۆناغێکی خوێندن به کتێب و رێگا‌و شێواز‌و سیستمێکی دیکه ، واته به‌و ئه‌ڵته‌رناتیڤه‌ی بۆی دانراوه ، بگۆڕدرێت ، ده‌بێت سه‌ره‌تا له سنوورێکی دیاریکراودا ( چه‌ند قوتابخانه‌یه‌ک ) و ماوه‌یه‌کی دیاریکراودا ( ساڵێک یان دووان یان زیاتر ) ئه‌زموون و پراکتیک بکرێت و ، ئه‌گه‌ر تۆژینه‌وه مه‌یدانییه‌کان له‌کۆتایی ماوه‌ی جێبه‌جێکردنیدا سه‌رکه‌وتنیان ده‌رخست ، ئه‌و کاته ده‌شێت بڕیاری ئێجگاره‌کی لێبدرێت و به‌سه‌ر هه‌موو قوتابخانه‌و خوێندنگاکان‌دا گشتیبکرێته‌وه .
ده‌بێت ئه‌زموون و پراکتیکی پڕۆژه‌کانی گۆڕانکاریی له سنوور‌و ماوه تایبه‌تییه‌که‌دا سه‌رکه‌وتوو بن تا لایه‌نی به‌رنامه‌ڕێژیکردن بتوانێت به دڵنیاییه‌وه له گشتیکردنه‌وه‌یدا سه‌رکه‌وتنی زامن بکات .
3 ) ئامانجه‌کانی گۆڕانکاریی :
دیاره هیچ گۆڕانکارییه‌کی په‌روه‌رده‌یی به‌بێ ئامانج نییه‌و نابێت . خودی گۆڕانکاریی کارێکی په‌یوه‌ست به ئامانجه‌وه‌یه . گۆڕانکاریش به‌وه دێته‌دی که ئامانجی نوێ به‌ده‌ستبهێنێت . ده‌بێت ئامانجه‌کانیش وه‌ڵام به دوو ره‌هه‌ندی جیهانی و ناوخۆیی بده‌نه‌وه . مه‌به‌ست له ره‌هه‌ندی یه‌که‌میان گونجاندنی گۆڕانکارییه‌کانی سیستمی په‌روه‌رده‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ی له‌م سه‌رده‌مه‌دا سه‌رانسه‌ری جیهانی گرتۆته‌وه ، که له‌م بواره‌دا داهێنانه‌کانی زانست و ته‌کنه‌لۆژیا ده‌بنه خاڵی مه‌به‌ستی گۆڕانکاریی سیستمه‌که . به زمانێکی ساده‌تر ، میتۆد‌و به‌رنامه‌و شێوازی په‌ره‌پێدانه په‌روه‌رده‌ییه‌که له مه‌وداو کاتێکی دیاریکراودا ، گه‌یشتن یان لانی که‌م نزیکبوونه‌وه له‌و گه‌شه‌سه‌ندنه جیهانییه‌ی له‌ئارادایه زامن بکات . کاتێک گۆڕانکاریی له سیستمه‌که‌دا ده‌چێته سه‌ر راسته‌ڕێگای ئه‌و کاروانه جیهانییه‌ی زانست و ته‌کنه‌لۆژیاو ، له‌م رێیه‌وه به جیهانه‌وه په‌یوه‌ستده‌بێته‌وه‌و لێیدانابڕێ ، ئه‌وا پڕۆسه‌ی په‌یوه‌ستبوونه‌وه‌که ده‌بێته به‌ڵگه‌یه‌کی سه‌لمێنراوی گۆڕانکارییه‌که‌و ، پێوه‌رێک ده‌بێت بۆ راستگۆیی یان چه‌واشه‌کاریی ده‌زگای به‌رپرسی په‌ره‌پێدانه په‌روه‌رده‌ییه‌که .
ره‌هه‌ندی دووه‌میان په‌یوه‌ندی به‌و به‌یه‌کداچوونه ئۆرگانیکییه‌وه هه‌یه که له نێوان به‌رنامه‌کانی په‌روه‌رده‌و ئامانجه سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی کۆمه‌ڵگادایه . به مانایه‌کی دیکه په‌یوه‌ندی به راده‌ی کاریگه‌رێتی نێوان به‌رنامه‌کانی سیستمی په‌روه‌رده‌یی و پڕۆسه‌ی گه‌شه‌کردنه‌وه هه‌یه . سیستمی په‌روه‌رده تا چ راده‌یه‌ک ده‌توانێت له پڕۆسه‌ی په‌ره‌پێداندا پێداویستییه‌کانی گه‌شه‌کردنی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگا دابین بکات ، ئه‌وه لایه‌نێکی دیکه‌ی گۆڕانکارییه‌و دیسان پێوه‌رێکه بۆ راستگۆیی یان چه‌واشه‌کاریی ده‌زگا به‌رپرسه‌کانی په‌ره‌پێدانی په‌روه‌رده‌یی .
ئه‌گه‌ر راپه‌ڕینی خه‌ڵکی کوردستان له به‌هاری ساڵی 1991 دا به سه‌ره‌تای قۆناغێکی نوێ دابنێین و ، ئه‌وه بسه‌لمێنین که قۆناغی نوێ پێویستیی به دابڕانێکی ته‌واوه له قۆناغی پێشوو که قۆناغی ژێرده‌سته‌یی و چه‌وساندنه‌وه‌ی بێئه‌ندازه‌و جینۆسایدی گه‌له‌که‌مان بوو ، ئه‌وا ده‌بێت دیسان پێداویستیی گۆڕانکاریی له هه‌ردوو ره‌هه‌نده‌که‌دا بسه‌لمێنین و به‌بێ به‌رنامه‌ڕێژیی زانستییانه‌ی به‌دیهێنانی هه‌ردوو ره‌هه‌نده جیهانی و خۆماڵییه‌که ، به ئیددیعاکانی ریفۆرم و په‌ره‌پێدان و گۆڕانکاریی پشتیلێنه‌که‌ینه‌وه .
لێره‌دا پێوه‌ری پێشکه‌وتنی زانستی و ته‌کنه‌لۆژی و بنیاتنانی ئه‌قڵیمرۆڤی سه‌رده‌می زانست و ته‌کنه‌لۆژیاده‌بێته پێوه‌ری سه‌رکه‌وتنی سیستمی په‌روه‌رده‌و فێرکردن . دیاره بنیاتنانی ئه‌و ئه‌قڵه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵی ده‌وێت ، به‌ڵام ئاماژه‌کانی ئه‌و بنیاتنانه له به‌رنامه‌کان و رێگاکانی وانه‌گوتنه‌وه‌و ئاڕاسته‌کردنی زانستییانه‌ی دژ به خه‌رافیات و ئه‌قڵی رووته‌خت و نه‌فامی باوی کۆمه‌ڵگاکانی پێش پیشه‌سازیدا ده‌رده‌که‌وێت . واته بنیاتنانی رۆژبه‌ڕۆژی ئه‌قڵی ره‌خنه‌گرانه‌و شه‌یدای تۆژینه‌وه‌و به‌دواداچوون و لێکۆڵینه‌وه‌ی وردی پشتبه‌ستوو به زانستی سه‌رده‌م ، ده‌بێته پێوه‌رێکی سه‌ره‌تایی بۆ دڵنیابوون له دروستیی ئه‌و رێگه‌یه‌ی سیستمی په‌روه‌رده‌و فێرکردن ده‌یگرێته‌به‌ر .
پێویسته ده‌زگا باڵاکانی به‌رپرس له سیستمی په‌روه‌رده‌و فێرکردن ئه‌و رێوشوێنانه‌په‌یڕه‌وبکات که ئه‌و مه‌به‌سته به‌دیده‌هێنێت . هه‌روه‌ها به‌رپرسه له‌وه‌ی مه‌ڵبه‌نده‌کانی خوێندن ئاڕاسته‌ی به‌شداریکردن له گۆڕانکاریی ئابووری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیدا بکات ؛ چونکه سیاسه‌ت و ئابووری و رۆشنبیریی نوێی دوای وه‌رچه‌رخاندنه مێژووییه‌کان ده‌که‌ونه بازنه‌ی ئه‌رکه‌کانی ده‌زگا باڵاکانی به‌رپرسی په‌روه‌رده‌وه که ده‌بێت بۆ هه‌ر بوارێکیان کادیری پێویست پێبگه‌یه‌نێت ، ده‌بێت ئه‌و کادیرانه‌ش له مه‌ڵبه‌نده‌کانی خوێندندا پێبگه‌یه‌نرێن و به‌رده‌وام هێزی گه‌شه‌کردن و نۆژه‌نبوونه‌وه‌ی بواره‌کانی ئابووری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیریی ساز‌و ئاماده‌کراوبن بۆ وه‌رچه‌رخان و گۆڕانکارییه نوێیه‌کانی دواڕۆژ .
دەربارەی بڕیارەکانی چاکسازیی لە سیستمی پەروەردەیی کوردستاندا
رۆژنامەی ( رۆژنامە )
رۆژنامە : ئه‌مساڵ كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاریی له سیستمی په‌رورده‌دا ئه‌نجامدرا، به‌ڕای تۆ ئه‌و گۆڕانكارییانه تا چه‌ند له ئاستی پێویستدان؟
قەرەداغی : سه‌ره‌تا له وشه‌ی گۆڕانكارییه‌وه ده‌ستپێده‌که‌م . له راستیدا گۆڕانكاریی بریتییه له كردارێكی ریشه‌یی یاخود بنه‌ڕه‌تیی كه بمانه‌وێت له بوارێكی ژیاندا بیكه‌ین، به‌ڵام پێموایه ئه‌وه‌ی له بواری په‌روه‌رده‌دا كراوه گۆڕانكاری نییه، به‌ڵكو ریفۆرمێكه چه‌ند لایه‌نێكی په‌روه‌رده‌یی گرتووه‌ته‌وه.
دیاره گۆڕانكاریی جیاوازه له ریفۆرم، چونكه گۆڕانكاریی كارێكی گشتگیرتره.
ریفۆرم چه‌ند لایه‌نێكی كه‌موكووڕی له سیستمه‌كه‌دا ده‌گرێته‌وه‌و جۆرێك له پینه‌و په‌ڕۆكردنه ، به‌ڵام گۆڕانكاریی سه‌رتاپای سیستمه‌كه ده‌گرێته‌وه‌و ته‌واوی سیستمه‌كه له بارێكه‌وه ده‌گۆڕێت بۆ بارێكی تر، به‌و مانایه‌ی گۆڕانكارییه‌كه هه‌موو لایه‌نه‌كانی سیستمه‌كه ده‌گرێته‌وه‌و واز له سیستمه كۆنه‌كه ده‌هێنێت‌و له‌جێی ئه‌و سیستمێكی نوێ ده‌هێنێته‌كایه‌وه.
له‌به‌رئه‌وه پێموایه ئه‌و كاره‌ی كۆنگره‌ی مانگی ئایاری رابردوو‌و ، ریفۆرمێكی په‌روه‌رده‌یی بوو؛ هه‌رچه‌نده ریفۆرمیش له هه‌ندێك قۆناغدا پێویسته‌و نابێت دوابخرێت، به‌ڵام ئه‌وه ناكاته گۆڕانكاریی، گۆڕانكاریی مه‌سه‌له‌یه‌كی تره كه له‌و كۆنگره‌یه‌دا نه‌توانرا بڕیاری جێبه‌جێکردنی وه‌ربگیرێت .
رۆژنامە : ئایا كه‌موكووڕییه‌كانی سیستمی په‌روه‌رده‌ی ئێمه له ئاستێكدایه كه به ریفۆرم چاره‌سه‌ر بكرێت، یاخود پێویسته گۆڕانكاریی تێدابكرێت؟
قەرەداغی : كۆمه‌ڵگای ئێمه له هه‌موو روویه‌كه‌وه پێویستیی به گۆڕانكاریی ریشه‌یی هه‌یه، سه‌ره‌تا له‌رووی سیاسییه‌وه پێویستمان به گۆڕانی سیستمی سیاسی هه‌یه، پاشان لایه‌نه‌كانی ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، په‌روه‌رده‌یی‌و بواره‌كانی دیكه پێكه‌وه پێویستییان به گۆڕانکارییه‌کی ریشه‌یی هه‌یه، چونكه ئه‌و لایه‌نانه هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه به‌ستراون‌و ناكرێت گۆڕانكاریی به‌سه‌ر لایه‌نێكیاندا بێت‌و لایه‌نه‌كانی تر وه‌ك خۆیان بمێننه‌وه.
ئێستا كورد له بارودۆخێكدایه كه پێویستیی به گۆڕانکارییه‌کی بنه‌ڕه‌تیی له بواری سیاسی‌و ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ، رۆشنبیری و په‌روه‌رده‌ییدا هه‌یه ، كه تا ئێستا ئه‌و گۆڕانكارییه نه‌كراوه‌و هه‌ر له نێو بازنه‌ی سیستمه كۆنه‌كه‌دا خولده‌خۆین.
رۆژنامە : ئه‌و سیستمه په‌روه‌رده‌ییه‌ی تا ئێستا په‌یڕه‌و كراوه، چه‌ندێك توانیویه‌تی تاكی ته‌ندروست پێبگه‌یه‌نێت؟
قەرەداغی : که‌سایه‌تی مرۆڤ له‌سه‌ر چه‌ند كۆڵه‌كه‌یه‌ك راوه‌ستاوه، یه‌كه‌م له رووی كامڵبوونی جه‌سته‌یی‌و نه‌بوونی كه‌موكووڕی له جه‌سته‌یدا، دووه‌م كامڵبوون له رووی عه‌قڵه‌وه، پاشان له رووی لایه‌نی ويژدانی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ره‌وشتییه‌وه، ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك به‌ردی بناغه‌ی كه‌سایه‌تی مرۆڤن‌و له ئاوێته‌بوونی كه‌سایه‌تیدا ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی هارمۆنی گه‌شه بكه‌ن، ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش گه‌شه‌ی كرد ده‌توانین بڵێین كه‌سایه‌تییه‌كی له‌گه‌ڵ خۆ ته‌با دروست ده‌بێت. که‌سایه‌تیی له‌گه‌ڵ خۆدا ته‌با ، كه‌سایه‌تیه‌كه ململانێكانی ناوه‌وه‌ی خۆی زۆر كه‌م بێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دروستبوونی تاكێكی ده‌روو‌ندروست؛
به‌ڵام قوتابخانه‌كانی ئێمه هه‌ر له كۆنه‌وه نه‌یانتوانیوه ئه‌و ئه‌ركه جێبه‌جێ بكه‌ن، چونكه له هیچ روویه‌که‌وه : ( جه‌سته‌یی ، ئه‌قڵی ، ویژدانی ، کۆمه‌ڵایه‌تی …هتد ) بینای تاکه‌که‌سی کوردیان نه‌کردووه ، بۆ نموونه له ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه نه‌یانتوانیوه مرۆڤی ته‌ندروست دروست بكه‌ن، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌وه که به‌رنامه‌كانی وه‌رزش‌و ئاراسته‌كردنی خوێندكار بۆ پاراستنی جه‌سته‌ی ، له قوتابخانه‌كاندا زۆر ناكامڵن‌و وه‌رزش به شێوه‌یه‌كی لاوه‌كی سه‌یركراوه.
هه‌روه‌ها له‌ڕووی عه‌قڵیشه‌وه هیچ خوێندكارێكی ئێمه سوود له دوا مه‌ودای تواناییه‌کانی عه‌قڵی وه‌رناگرێت، له كاتێكدا هه‌موو مرۆڤێک به‌پێی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی كه تیایدا دروستبووه ، یاخود به‌پێی ئه‌و جینه بۆماوه‌ییانه‌ی له دایک و باوکییه‌وه بۆیده‌مێنێته‌وه ، مه‌ودایه‌كی عه‌قڵی خۆی هه‌یه . قوتابخانه‌كانی ئێمه له دانانی پرۆگرام‌و شێوازه‌كانی وانه‌وتنه‌وه‌دا ئه‌و راستییه زانستیانه‌ی له‌به‌ر چاو نه‌گرتووه ، تا له‌م رێگایه‌وه بتوانرێت منداڵی كورد ، له‌ڕووی عه‌قڵییه‌وه ، گه‌شه‌ی پێبدرێت.
له‌ڕووی ویژدانی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه به‌هه‌مان شێوه‌یه‌و ، دیاره هۆكاره‌کانی زۆرترن‌و ته‌نها بۆ سیستمی په‌روه‌رده ناگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵكو سیستمی كۆمه‌ڵایه‌تیشمان له دروستنه‌بوونی تاکێکی ده‌رووندروستدا رۆڵی هه‌بووه .
رۆژنامە : رۆڵی مامۆستا چییه له په‌یڕه‌وكردنی سیستمی په‌روه‌رده‌دا؟ پێویسته چی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی مامۆستایان ئاماده بكرێن بۆ جێبه‌جێكردنی‌سیستمه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو؟
قەرەداغی : واتێده‌گه‌م ئه‌م ده‌ستکاریکردنه‌ی چه‌ند لایه‌نێکی سیستمی په‌روه‌رده کارێکی خودی ( ذاتی ) سه‌ره‌وه‌یه‌و بۆ خواره‌وه دابه‌زیوه ، شتێكه له سه‌ره‌وه كراوه‌و ئیراده‌و ویستی خواره‌وه‌ی تێکه‌ڵ نه‌بووه . ده‌ستکاریکردنی سیستمه‌که ته‌نها له‌چه‌ند لایه‌نێکدایه ، خواستێكی ئیراده‌گه‌رییانه له سه‌ره‌وه سه‌پاندوویه‌تی به‌سه‌ر قوتابخانه‌و مامۆستایان‌دا، بۆ ئه‌مه پرسێك به مامۆستایان یاخود خوێندكاران‌و كه‌سوكاریان نه‌كراوه، یاخود هه‌ڵمه‌تی راگه‌یاندن له رۆژنامه‌و ده‌زگاكانی راگه‌یاندندا نه‌كراوه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی به گشتی بۆچوونی خۆیان ده‌ربڕن، واته رای گشتی بۆ ساز‌و ئاماده نه‌کراوه .
ئه‌مه گۆڕینێکه یاخود ده‌ستكاريكردنێكه له‌سه‌ره‌وه هاتووه نه‌ك له قوتابخانه‌كانداو لای مامۆستایان‌و كه‌سوكاری خوێندكاران زه‌مینه‌ی بۆ خۆش كرابێت .
بۆیه ئه‌وه‌ی كه ده‌یبینم كاردانه‌وه‌یه‌كی سه‌لبی له‌ناو خوێندكاران‌و مامۆستایان‌و كه‌سوكاری خوێندكاران‌دا دروستکردووه ،ئه‌وان نازانن و تێناگه‌ن پاساوی ئه‌م بڕیارانه چییه ، ئه‌گه‌چی به‌شێک له‌و بڕیارانه دروستن و هه‌نگاوێکی باشن . بۆ نموونه یه‌كخستنی قۆناغی سه‌ره‌تایی‌و ناوه‌ندی بۆ یه‌ك قۆناغ كارێكی باشه، به‌ڵام ده‌بوو پێش بڕیارێکی وه‌ها پێداویستییه‌كانیشی بۆ ئاماده بکرایه ،
یه‌كێك له‌و پێداویستییانه بوونی بینای تایبه‌ته به قوتابخانه‌كان، هه‌روه‌ها ئاماده‌کردنی مامۆستا بوو بۆ ئه‌م شێوه قوتابخانانه ، كه ئه‌مه كارێكه له‌م كاته‌دا ره‌نگه نه‌توانرێت جێبه‌جێ بكرێت، بۆیه پێشبینی ده‌که‌م بڕیاری ئه‌م پرۆسه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی نیوه‌ناچڵ جێبه‌جێ ببێت و سه‌رنه‌که‌وتنیشی به دوور نازانم ،
له‌به‌ر ئه‌وه كاتێك خه‌ڵك له‌سه‌ر ئه‌م ریفۆرمه رازی نه‌بێت و ئاماده نه‌بێت وه‌ریبگرێت ، پێموانیه ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی هه‌بێت ، به‌تایبه‌تی که توخمی سه‌ره‌كیی ناو پرۆسه‌كه مامۆستایه . مامۆستا له پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌دا رۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌یه له گۆڕانكارییه‌كاندا، هه‌ر كارێك كه مامۆستا تیایدا به جیددی یاخود به باوه‌ڕه‌وه كاری بۆ نه‌كات جێبه‌جێ نابێت، چونكه ناتوانرێت به‌سه‌ریدا بسه‌پێنرێت ؛ ته‌نها وه‌ك بڕیارێكی ئیداری وشك‌و ره‌ق ده‌خرێته قوتابخانه‌كانه‌وه‌و به‌سه‌ر مامۆستایان‌دا ده‌سه‌پێندرێت، به‌ڵام ئه‌م سه‌پاندنه مانای ئه‌وه نییه كه گۆڕانه‌كه سه‌ركه‌وتووه، چونكه كه‌مترین هه‌لیان بۆ هه‌ڵكه‌وێت یان چاودێری پڕۆسه‌که خاوبێته‌وه سستی تیدا ده‌كه‌ن یاخود جێبه‌جێی ناكه‌ن.
رۆژنامە : لابردنی تاقیكردنه‌وه‌كانی نیوه‌ی ساڵ له سیستمی نوێ‌دا چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟
قەرەداغی : به‌ڕای من کارێکی باشه تاقیکردنه‌وه‌ی تایبه‌تی ده‌ره‌وه‌ی پڕۆسه‌ی وانه‌گوتنه‌وه هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه ، من چه‌ند ساڵێك له‌مه‌و پێش ، له نووسینه‌کانمدا سه‌باره‌ت به په‌روه‌رده ، ئه‌وه‌م وتووه كه تاقیكردنه‌وه‌كان به‌و شێوه‌یه‌ی که په‌یڕه‌وده‌کرێن ، فشارێكی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر لایه‌نی ده‌روونی خوێندكار دروست كردووه ، به‌تایبه‌تی ، زۆربه‌ی ئه‌و مامۆستایانه‌ی چه‌ند ده ساڵێک له‌مه‌وپێش ده‌رچوون و هێشتا له قوتابخانه‌کاندا ماون ، مادده‌یه‌کی تایبه‌تییان له باره‌ی پرسیار دانانه‌وه نه‌خوێندووه ، ئه‌وانه‌شی له‌م ساڵانه‌ی دواییدا خانه‌ی مامۆستایان‌و په‌یمانگاكانی مامۆستایانیان ته‌واو كردووه، شتێكی كه‌میان له‌و باره‌یه‌وه خوێندووه‌و له‌رووی پراكتیكه‌وه شتێكی ئه‌وتۆیان پێ نه‌وتراوه، ئه‌مه‌ش وایكردووه كه تاقیكردنه‌وه به گه‌لێ كه‌موكوڕییه‌وه له قوتابخانه‌كاندا جێبه‌جێ بكرێ و بۆته جۆرێك له گوشار بۆسه‌ر قوتابی، بۆیه نه‌ده‌توانراو ناتوانرێت پشت به‌و تاقیكردنه‌وانه ببه‌سترێ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی قوتابییه‌كان، بۆ نموونه : هه‌ندێ جار قوتابی هه‌بووه له وانه‌كانیدا زۆر باش بووه، به‌ڵام به‌هۆی كه‌م شاره‌زایی له شێوازی دانانی پرسیاری تاقیكردنه‌وه‌كان نمره‌یه‌كی نزمی هێناوه، هه‌ندێ جاریش قوتابی زۆر ئاستی نزم بووه، به‌ڵام له تاقیكردنه‌وه‌دا ئاستێكی باش یان مامناوه‌ندی هێناوه‌و ، هه‌تا ئێستاش ئه‌م حاڵه‌ته به‌رده‌وامه.
هه‌روه‌ها له قۆناغی سه‌ره‌تاییدا پێویستمان به تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ له وانه‌گوتنه‌وه نییه، چونكه ئه‌م قۆناغه له هه‌موو دنیادا پێی ده‌وترێ قۆناغی فێركردنی گشتی، واته شتی زۆر گشتی‌و سه‌ره‌تایی ده‌درێت به منداڵ، كه له توانایدا هه‌یه به‌بێ تاقیكردنه‌وه فێر ببێ.
رۆژنامە : شێوازی دروستكردنی بینا چ كاریگه‌رییه‌كی هه‌یه له‌سه‌ر سیستمی په‌روه‌رده، بینای قوتابخانه‌كانی ئێمه تا چه‌ند گونجاون بۆ په‌یڕه‌وكردنی ئه‌م سیستمه‌نوێیه؟
قەرەداغی : دروست كردنی بینا په‌یوه‌ندی به چۆنیه‌تی وانه وتنه‌وه‌و جۆری پرۆگرامه‌وه هه‌یه، كه له‌و قوتابخانه‌یه‌دا ده‌وترێته‌وه.
دیاره له قوتابخانه‌دا به‌رنامه‌ی جیا جیا هه‌یه، به‌ڵام لای ئێمه ته‌نها یه‌ك به‌رنامه هه‌یه.
لای ئێمه ئه‌و به‌رنامه‌یه هه‌یه كه له زانستی پرۆگرامدا پێی ده‌وترێ (به‌رنامه‌ی ماده‌كانی خوێندن(
له كاتێكدا له ئه‌وروپاو ئه‌مریكا سیستمی پرۆگرامی چالاكی په‌یره‌و ده‌كرێ.
پرۆگرامی چالاكی، په‌یوه‌ندی به چالاكی قوتابیه‌كانه‌وه هه‌یه، هۆڵی تایبه‌تییان هه‌یه بۆ چالاكی هونه‌ری، مۆسیقا، وه‌رزش ، زمان و … هتد. .
به شێوه‌یه‌كی گشتی مامۆستاكانی ئێمه رۆڵی وتاربێژ ده‌بینن له پۆلدا، بۆیه قوتابخانه‌كانیشمان هه‌ر له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و سیستمه كۆنه دروست كراون، جا ئه‌گه‌ر هه‌ر گۆڕانكاریه‌ك له پرۆگرامدا بكرێت، ئه‌وا پێویسته بیناكانیش به‌پێی پێویستی سیستمه‌كه بگۆڕین تاوه‌كو بتوانرێت به‌سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێبكرێت.
بۆ نموونه : ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت به‌رێگه‌ی گرووپ پرۆگرامه‌كه بوترێته‌وه، ئه‌وا ئه‌و سیستمه جۆرێكی تر له بینای ده‌وێت‌و له‌و بینایانه‌ی ئێستادا ناتوانرێ به‌و شێوه‌یه وانه‌كه بوترێته‌وه چونكه شێوازی ریزكردنی ره‌حله‌كان وا دانراوه كه مه‌جالی ئاڵوگۆڕی كه‌مه؛ نه هۆڵ هه‌یه‌و نه ژووری بچووک بچووک بۆ گرووپه‌کان ، له‌به‌رئه‌وه‌یه ئه‌م شێوازه‌ی ئێستای بینای قوتابخانه‌كان ئه‌م سیستمه نوێیه قبوڵ ناكات.
رۆژنامە : له دیاریكردنی بواری پسپۆڕیدا زۆركات كۆمه‌ڵگا خوێندكار ئاڕاسته ده‌كات بۆ هه‌ڵبژاردنی پسپۆڕییه‌كی دیاریكراو، ئه‌مه تا چه‌نده رێگر ده‌بێت له‌ده‌ركه‌وتنی توانای داهێنان لای خوێنكار؟
قەرەداغی : له قۆناغی سه‌ره‌تایی بووم پێیانده‌وتین له داهاتوودا ده‌تانه‌وێ ببن به‌چی؟
ئه‌وه له‌ڕووی په‌روه‌رده‌ییه‌وه پرسیارێكی هه‌ڵه‌یه، چونكه قوتابی له‌و قۆناغه‌دا نازانێ پیشه‌كان چین‌و نازانێ توانای له‌كام بواره‌دا باشه.
منداڵ له قۆناغی سه‌ره‌تاییدا هه‌ر زانیارییه‌كی پێ بده‌یت وه‌ریده‌گرێ‌و قبوڵی ده‌كات، ئه‌گه‌ر مامۆستا هه‌وڵبدات ده‌توانێ هه‌موو ماده‌كان به باشی به قوتابی بگه‌یه‌نێت، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه ده‌بینین ئه‌و قوتابییه‌ی له وانه‌یه‌كی دیاری كراودا باش بێت، به گشتی له هه‌موو ماده‌كانی تریشدا باش ده‌بێت، چونكه هێشتا لایه‌نی پسپۆری لای منداڵ دروست نه‌بووه، كه ئه‌وه‌ش شتێكی سایكۆلۆژییه.
به‌ڵام خوێندكار كه ده‌گاته قۆناغی ناوه‌ندی كه سه‌ره‌تای هه‌رزه‌كاریه، ورده ورده پسپۆڕیی له‌لا دروست ده‌بێ‌و وه‌ك حه‌ز‌و خولیا ، خۆی له بوارێكی دیاریكراودا ده‌بینێته‌وه.
هاوكات خێزانیش كاریگه‌ری زۆری هه‌یه له‌سه‌ر دیاریكردنی خواستی خوێندكار بۆ خوێندن له بوارێكی دیاریكراودا، بۆ نمونه دایك یان باوكی خوێندكار یان که‌سوکاره‌که‌ی كه دوعای بۆ ده‌که‌ن ببێ به دكتۆر یان ئه‌ندازیار یان پارێزه‌ر یان مامۆستا … هتد، ئه‌مه‌ش جۆرێكه له ئاڕاسته‌كردن.
ده‌بێ خوێندكار له قۆناغی ئاماده‌ییدا بزانێ بۆ داهاتوو چی هه‌ڵده‌بژێرێ، به‌ڵام لای ئێمه لێناگه‌ڕێن خوێندكار خۆی بڕیار بدات ، یان لێكۆڵینه‌وه له تواناكانی بكرێ بزانن توانای ئه‌م خوێندكاره بۆ چ پیشه‌یه‌ك ده‌ست ئه‌دات، مه‌سه‌له‌ی كۆلێژی پزیشكی یان ئه‌ندازیاری له‌ژێر كاریگه‌ریی كۆمه‌ڵدایه، هه‌مووی ئاواتی ئه‌وه‌یه كه له‌و دوو كۆلێژه وه‌ربگیرێت، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به باری ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌یه، چونكه ئه‌و دوو پیشه‌یه ئه‌مڕۆ داهاتیان له هه‌موو پیشه‌كانی تر باشتره، كه ره‌نگه سبه‌ینێ وانه‌بێ، به‌ڵام كۆمه‌ڵ به گشتی سایكۆلۆژیایه‌كی گشتگیری هه‌یه‌و ده‌ڵێن ئه‌و دوو ئیشه له هه‌موو ئیشه‌كانی تر باشتره، له راستیدا په‌روه‌رده‌ی دروست ئه‌وه‌یه كه به خوێندكاره‌كه بڵێی هه‌موو پیشه‌یه‌ك باشه‌و كۆمه‌ڵگا پێویستی پێیه‌تی، چونكه كۆمه‌ڵگا ته‌نها به‌و دوو پیشه‌یه به‌ڕێوه ناچێت.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاڕاسته‌ی خوێندکار به‌و شێوه‌یه نه‌کرێت، ئه‌وا ئه‌و پیشه‌یه‌ی خوێندكاره‌كه هه‌ڵی ده‌بژێرێت نابێته ئاره‌زووی خۆی ، به‌ڵكو داواكاریی كۆمه‌ڵگایه، به‌مه‌ش ئه‌و پیشه‌یه نابێته قابیلیه‌تی خوێندكاره‌كه‌و به‌و شێوه‌یه سه‌ركه‌وتوو نابێ كه داهێنان بێنێته كایه‌وه.
رۆژنامه ژماره 163 … ٢٠ / ٢ / ٢٠٠٨
ده‌رباره‌ی بابه‌تی ( ئه‌نفال ) له به‌رنامه‌کانی خوێندندا
” تاوانه‌کانی ئه‌نفال بخرێته پڕۆگرامه‌کانی خوێندن له هه‌رێمی کوردستان و عێراق ”
ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌وه نووسیومانه ده‌قی راسپارده‌یه‌کی کۆنگره‌ی به جیهان ناساندنی جینۆسایدکردنی گه‌لی کورده ( 26 – 28 /1 / 2008 ) .
دیاره ناساندنی جینۆسایدکردنی گه‌لی کورد‌و ئه‌نفال وه‌ک یه‌کێک له دڕنده‌ترین شێوازه‌کانی ، نه‌ک هه‌ر ئه‌رکی کۆنگره‌یه‌کی تایبه‌ته به‌م که‌یسه‌وه ، به‌ڵکو به‌بێ کۆنگره‌ش ، ده‌بێت رۆشنبیران و نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان و رۆژنامه‌نووسان ئه‌م ئه‌رکه له ئه‌ستۆی خۆیان دابنێن و رۆژانه و له هه‌ر بوارێک‌دا بۆیان بڕه‌خسێ ، جینۆسایدکردنی گه‌لی سته‌مدیده‌ی کورد به جیهان بناسێنن و ، به پێکهێنانی رایه‌کی گشتیی جیهانی بۆ پشتگیریی گه‌لی کورد ، رێ له ئه‌نفال و کیمیاباران و کۆکوژیی نوێ بگرن . ئه‌م کاره به‌بێ سۆزی شۆڕشگێڕانه بۆ دۆزی کورد‌و هه‌ستی مرۆڤانه به‌رامبه‌رکه‌سوکاری ئه‌نفالکراوه‌کان ناکرێت ، به‌ڵام له هه‌مان کاتیش‌دا به‌بێ پرنسیپه زانستییه‌کان و لێکدانه‌وه‌یه‌کی ئه‌قڵگه‌رایانه کاردانه‌وه‌یه‌کی ئه‌رێیانه‌ی نابێت و سوودی خۆی ناگه‌یه‌نێت .
به‌رنامه‌کانی خوێندن به‌پێی چه‌ند پرنسیپێکی فه‌لسه‌فی و کۆمه‌ڵایه‌تی و سایکۆلۆژیی داده‌نرێن . ده‌بێت له داڕشتنیاندا کۆمه‌ڵێک پێداویستیی واقیعی و ، دیدی هه‌نووکه‌یی و ، ئاڕاسته‌کردنی پێویست بۆ دواڕۆژی ژیانی کۆمه‌ڵگای مه‌به‌ست و ، ئاسۆی په‌ره‌سه‌ندن و گه‌شه‌کردن له ئاستی جیهاندا ره‌چاو بکات . ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ی خوێندن له پراکتیکیشدا بۆ کتێب و هۆیه‌کانی فێرکردن و چالاکییه‌کانی نێو پۆل و قوتابخانه‌و چالاکییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پۆل و قوتابخانه ورد ده‌بێته‌وه . بۆیه ناکرێت هه‌رچی رووداوی مێژووی نه‌ته‌وه‌و کاره‌سات هه‌یه بترێنجرێنه نێولاپه‌ڕه‌ی کتێبه‌کانه‌وه ، چونکه مامه‌ڵه‌کردنی مێژوو به‌م شێوازه ، به‌ره به‌ره به‌رنامه‌کان وشکده‌کاته‌وه‌و له چوارچێوه‌یه‌کی ته‌سکی رابردوودا گیریانده‌دات . ئه‌م کاره له‌ڕووی ئه‌قڵی و ده‌روونیشه‌وه قوتابیان له قاڵبێکی دیاریکراوی سیاسی‌دا راده‌گرێت و مه‌ودای کردنه‌وه‌و ئازادیی فێربوون و بیرکردنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیان لێزه‌وتده‌کات . ئه‌م تێهه‌ڵکێشکردنه‌ی کاره‌ساته‌کان و پانۆرامای رۆژه ڕه‌شه‌کان ، خه‌مباری و خه‌مۆکییه‌کی هه‌میشه‌یی ده‌کاته میوانی قوتابیان . ئه‌مه کارێکه ساکاریی ژیانی منداڵ ده‌شێوێنێ و بارێکی گران به کۆڵیاندا ده‌داو ئاکامه‌که‌ش‌ی کۆمه‌ڵێکی ده‌روونشێواو ده‌بێت . بۆیه دروست نییه له کتێبه‌کانی خوێندندا کاره‌ساته‌کانی وه‌ک ئه‌نفال و کیمیاباران و راگواستن و گرتن و کوشتن و .. هتد ، وه‌ک ده‌رس بخوێندرێن . هه‌ڵبه‌ت لێره‌دا مه‌به‌ست ئه‌وه نییه نه‌وه‌کانی ئیمڕۆ که ئه‌و کاره‌ساته‌یان نه‌دیوه ، یان زۆر منداڵ بوون ، یان نه‌وه‌کانی دواڕۆژ ، به مێژووی نه‌ته‌وه‌که‌یان ئاشنا نه‌کرێن و جینۆسایدیان پێنه‌ناسرێت ، به‌ڵام له‌م رێگه‌یه‌وه ناشێت و ده‌بێت بیر له شێوازی دیکه بۆ ئه‌م پێناساندنه بکرێته‌وه . ده‌توانرێت به‌شێکی چالاکییه‌کانی نێو قوتابخانه‌و ده‌ره‌وه‌ی قوتابخانه ( چالاکیی ده‌ره‌وه‌ی پۆل ) بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ته‌رخان بکرێت . بۆ نموونه چالاکیی هونه‌ریی قوتابخانه له بواری ( وێنه‌و ئیشی ده‌ست و سروود‌و مۆزیک و شانۆگه‌ریی ) ده‌توانێت به‌شێکی ئه‌و ئه‌رکه‌ی له ئه‌ستۆی قوتابخانه‌یه پڕبکاته‌وه . هه‌روه‌ها سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه‌ی ئه‌نفال و کیمیابارانی لێکراوه له‌لایه‌ن قوتابیانه‌وه به سه‌رپه‌رشتیی قوتابخانه‌و مامۆستاکانیان ، یان سه‌ردانی مۆنۆمێنته‌کان ، یان دابه‌شکردنی نامیلکه‌و چیرۆکی تایبه‌ت به شێوه جیاجیاکانی جینۆساید ، ده‌توانێت به‌شێکی دیکه‌ی ناساندنه‌که پڕبکاته‌وه . له قۆناغه‌کانی دواناوه‌ندی و زانکۆ‌دا ده‌توانرێت ، جگه له سه‌ردانی مه‌یدانی وه‌ک پێشتر باسمان کرد ، له‌ڕێی داواکردنی راپۆرت و لێکۆڵینه‌وه له خوێندکاران و گه‌ڕان به دوای سه‌رچاوه‌دا ، دیسان به‌شێکی ئه‌و ئه‌رکه‌ی سه‌رشانی مه‌ڵبه‌نده‌کانی خوێندن له‌م ڕووه‌وه به‌دیبهێنرێت . ده‌کرێت هه‌موو ساڵێک هه‌فته‌یه‌ک بۆ ئه‌و چالاکییانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان بۆ کرد ته‌رخان بکرێت به ناوی ناساندن یان به‌بیرهێنانه‌وه‌ی پرۆسه‌کانی جینۆسایدی گه‌لی کورد . ده‌کرێت رۆژی 16/3 یان 14/4 بۆ ده‌ستپێکردنی ئه‌و هه‌فته‌یه ده‌ستنیشان بکرێت . به‌مه‌ش ئه‌و یاده له‌بیرناچێته‌وه‌و ، به‌رده‌وام نه‌وه نوێیه‌کانی لێ ئاگادار ده‌کرێت و ، به‌رنامه‌کانی خوێندنیش له کاریگه‌رێتییه نه‌رێییه‌کان ده‌پارێزرێن .
کۆمه‌ڵه‌ی گه‌شه‌پێدانی په‌روه‌رده‌یی
ماوه‌یه‌که کۆمه‌ڵێک مامۆستا‌و رۆشنبیری دڵسۆز‌و خه‌مخۆری پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێرکردن له کوردستاندا سه‌رقاڵی خۆکۆکردنه‌وه‌و خۆڕێکخستنن بۆ پێکهێنانی رێکخراوێکی په‌روه‌رده‌یی ، تا سه‌رئه‌نجام له‌م رۆژانه‌دا ده‌ستبه‌کاربوون بۆ پڕاکتیکی بیرۆکه‌که‌یان .؛ به‌رنامه‌ی رێکخراوه‌که‌یان دانا‌و بڕیاریان دا به ناوی ( کۆمه‌ڵه‌ی گه‌شه‌پێدانی په‌روه‌رده‌یی ) یه‌وه کار بکه‌ن .
کۆمه‌ڵه‌که وه‌ک رێکخراوێکی سه‌ربه‌خۆ خۆی ده‌ناسێنێ و ، ئامانجه‌کانی به چاکسازی و ریفۆرم ده‌ستنیشان کردووه‌و دروشمی ( یه‌کسانی و په‌روه‌رده‌و نوێگه‌ریی ) هه‌ڵبژاردووه ، هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێک ئه‌رکی بۆ کارکردن دیاریکردووه که به نیازه لسه‌ر ئاستی پارێزگای سلێمانی و پاشان هه‌رێمی کوردستان جێبه‌جێیان بکات . هوشیارکردنه‌وه‌ی تاکی کورد ، به‌تایبه‌تی گه‌نجان ، له گشت بواره‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری و په‌روه‌رده‌ی هونه‌ری و وه‌رزشی ، یه‌کێکه له‌و ئه‌رکانه‌ی ئاماژه‌مان بۆکرد . پوخته‌ی ئامانجه‌کانی : هێنانه‌دی په‌روه‌رده‌یه‌کی مۆدێرنه له هه‌رێمی کوردستانداو پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌و که‌لێن و که‌موکووڕییانه‌یه که سیستمی په‌روه‌رده‌ی له کوردستاندا وێرانکردووه .
پێکهێنانی کۆمه‌ڵه‌کانی په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌کردنی په‌روه‌رده‌یی ، کارێکی ئه‌رێیانه‌و گونجاوه‌و شایانی ئه‌وه‌یه ده‌ستخۆشی له هه‌ڵسووڕاوه‌کانی بکرێت و له هه‌موو لایه‌که‌وه ده‌ستگیرۆییان بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌کانیان سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت . ئه‌وه ئه‌رکی حکومه‌تی هه‌رێم و رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نییه پشتگیریی هه‌ولێکی په‌روه‌رده‌یی وه‌ها بن و ئیمکاناتی ماددی و تواناییه به‌شه‌رییه‌کان بخه‌نه خزمه‌تی ئه‌و پڕۆژانه‌وه که سه‌رکه‌وتنیان به سوودی منداڵان و پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێرکردن ده‌گه‌ڕێته‌وه .
ئه‌و رێکخراوانه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ، بۆ ئه‌وه‌ی کاره‌کانیان به‌باشی بڕوات و ئه‌نجامی به‌رچاو به‌ده‌ستبهێنن و مایه‌ی رێز‌و پێزانینی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک بن ، پێویسته پابه‌ندی کۆمه‌ڵێک پرنسیپ بن و لێی لانه‌ده‌ن ، کۆمه‌ڵه‌ی گه‌شه‌پێدانی په‌روه‌رده‌یی له‌مانه به‌ده‌ر نین ، بۆیه پێویسته :
1 ) به‌ڕاستی سه‌ربه‌خۆ بن و فشاری ئه‌م لایه‌ن و ئه‌و لایه‌ن قبووڵ نه‌که‌ن .
2 ) هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی یارمه‌تی ماددی و به‌شه‌ریی بده‌ن ، به‌ڵام یارمه‌تی مه‌رجدار ره‌تبکه‌نه‌وه .
3 ) رێگه نه‌ده‌ن حکومه‌ت و رێکخراوه‌کانی دیکه‌و حزبه‌کان ده‌ست له کاروباره‌کانیان وه‌ربده‌ن .
4 ) هه‌وڵ بده‌ن له‌گه‌ڵ کاره خزمه‌تگوزارییه‌کاندا ، هێزێکی فشاری گۆڕانکاریی بن .
5 ) هه‌موو شێوازه‌کانی فشار بۆ سه‌رخستن و به‌دیهێنانی ئامانجه‌کانیان به‌کاربهێنن له‌وانه : پڕۆژه‌ی په‌روه‌رده‌یی ، بڵاوکردنه‌وه ، کۆڕ ، سیمینار ، کۆبوونه‌وه‌ی گشتی مامۆستایان و باوکان و دایکان ، گۆڤار ، رۆژنامه ، رادیۆ ، ته‌له‌فزیۆن ، تۆڕی ئینته‌رنێت … هتد .
6 ) پێکهێنانی رایه‌کی گشتیی جه‌ماوه‌ری بۆ گۆڕانکاریی به گشتی و گۆڕانکاریی په‌روه‌رده‌یی به تایبه‌تی بکه‌نه ئامانجێکی سه‌ره‌کیی کۆمه‌ڵه‌که‌یان و رۆژانه کاری بۆ بکه‌ن .
سه‌رکه‌وتنیان ده‌خوازین و چاوه‌ڕوانی به‌رئه‌نجامی کاره‌کانیان ده‌که‌ین .
19 ی تشرینی دووه‌می 2007
پرنسیپه زانستی و ئاکارییه‌کانی سه‌رپه‌رشتیی تۆژینه‌وه‌ی زانستی
ئامانجی تۆژینه‌وه زانستییه‌کان هه‌ر ئه‌وه نییه خوێندکارێک به‌و هۆیه‌وه بڕوانامه‌یه‌کی به‌رز وه‌ربگرێت ، ئه‌گه‌رچی هه‌وڵه شه‌خسییه‌کان و ئاستی خواسته‌کانی مرۆڤ رۆڵێکی کاریگه‌ر له داهێنان و پێشکه‌وتنی زانست‌دا ده‌بینن ؛ به‌ڵکو ئامانجی سه‌ره‌کیی مه‌ڵبه‌نده‌کانی تۆژینه‌وه‌ی زانستی و ، زانکۆکان به تایبه‌تی ، داهێنان و که‌شفی نوێیه له بواره‌کانی زانستداو ، به‌شداریکردنی ره‌وتی روو له هه‌ڵکشان و به‌ره‌وپێشه‌وه چووی زانسته له هه‌موو بواره‌کاندا .
زانکۆکان که ده‌رگای خوێندنی باڵا به‌ڕووی خوێندکاراندا ده‌که‌نه‌وه ، مه‌به‌ستیانه له کایه جیاجیاکانی مه‌عریفه‌دا ده‌ستکه‌وتی نوێ بخه‌نه خزمه‌تی به‌شه‌رییه‌ته‌وه . بۆیه له به‌رامبه‌ر زانست و کۆمه‌ڵیی به‌شه‌ری و تۆژیاراندا به‌رپرسیارێتییه‌کی زانستی و ئاکارییان له ئه‌ستۆ ده‌که‌وێت و ، راده‌ی سه‌رکه‌وتن و به‌شدارییان له هه‌وڵه زانستییه‌کاندا به راده‌ی ره‌چاوکردنی ئه‌و ئیلتیزامه زانستی و ئاکارییه‌وه به‌نده .
ئیلتیزامی زانکۆکان به‌رامبه‌ر ئه‌و ئه‌رکه‌ی ئاماژه‌مان بۆ کرد ، له ئیلتیزامیان به‌رامبه‌ر خوێندکارانی خوێندنی باڵادا به‌رجه‌سته ده‌بێت . له‌به‌ر ئه‌وه ، کارئاسانی و ده‌ستگرتنی خوێندکاران بۆ پێشکه‌شکردنی تۆژینه‌وه‌کانیان به باشترین شێوه‌و گه‌یشتن به راستییه زانستییه نوێیه‌کان جگه له‌وه‌ی ئه‌رکێکی زانستییانه‌ی زانکۆکانه ، ئه‌رکێکی ئاکارییانه‌ی زانکۆ شه له‌ڕێی ئه‌و مامۆستایانه‌وه که سه‌رپه‌رشتیی تۆژینه‌وه‌و لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌که‌ن .
له‌به‌ر تیشکی ئه‌م ئه‌رکه ئۆرگانیکییه‌ی زانکۆ‌دا ، بۆ هه‌ر خوێندکارێک که نامه‌یه‌کی ماجستێر یان ئوتروحه‌یه‌کی دکتۆرا ئاماده ده‌کات ، ده‌بێت سه‌رپه‌رشتیارێک هاوکاری بێت و له‌یه‌که‌م هه‌نگاوه‌وه تا دوا کرداری پڕۆسه‌ی تۆژینه‌وه‌که به‌شداریی له به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی بابه‌ته‌که‌ی‌دا بکات . گه‌وره‌ترین که‌مته‌رخه‌می و بێده‌ربه‌ستی به‌رامبه‌ر زانست ئه‌وه‌یه تۆژینه‌وه‌ی خوێندکار پشتگوێ بخرێت و سه‌رپه‌رشتیار کاری جیددی بۆ سه‌رکه‌وتنی نه‌کات .
ئامانج له سه‌رپه‌رشتیکردن به‌رهه‌مهێنانی پوخته‌ترین ئه‌نجامی زانستییه له‌و بواره‌ی تۆژیار به یارمه‌تی سه‌رپه‌رشتیار بۆ تۆژینه‌وه‌که‌ی هه‌ڵیبژاردووه . تۆژینه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتوو چه‌نده به سه‌رکه‌وتن بۆ تۆژیاره‌که ده‌ژمێردرێت ئه‌وه‌نده‌ش به سه‌رکه‌وتن بۆ سه‌رپه‌رشتیاره‌که‌ی تۆمار ده‌کرێت . له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌رکێکی زانستی و ئاکاریی سه‌رپه‌رشتیاره رێنمایی تۆژیار بکات و به‌ر له گفتوگۆ‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی تۆژینه‌وه‌که سه‌رنجی بۆ هه‌ڵه‌و که‌موکووڕییه‌کان و ئه‌و خاڵانه ڕابکێشێ که له ئاستی زانستیی تۆژینه‌وه‌که که‌مده‌که‌نه‌وه‌و هه‌ڵوێستی زانستییانه‌ی تۆژیار له‌نگ ده‌که‌ن .
ئه‌و دانیشتنه‌ی بۆ گفتوگۆی ماسته‌ر‌نامه‌یه‌ک یان ئوتروحه‌یه‌ک ده‌کرێت ناچێته خانه‌ی تاقیکردنه‌وه‌وه ، واته تاقیکردنه‌وه‌ی خوێندکار نییه ؛ تۆژیار تا کاتی ئاماده‌کردنی بابه‌ته‌که‌ی بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ری ، به چه‌ندین قۆناغدا تێده‌په‌ڕێت و ، بۆ گه‌یشتن به پله‌یه‌کی زانستیی ئه‌کادیمی و نزیکبوونه‌وه له پله‌ی هه‌ڵسه‌نگێنه‌ره‌کانی ، ته‌نها دوو خاڵی سه‌ره‌کیی ده‌مێنێت ، ئه‌و دوو خاڵه‌ش :
1 ) په‌یڕه‌وکردنی هه‌نگاوه‌کانی تۆژینه‌وه‌ی زانستییه بۆ گه‌یشتن به راستییه‌کان ، واته ته‌واوی پێوه‌ره زانستییه‌کان و مه‌رجه‌کانی نامه یان ئوتروحه‌که‌ی به دروستی جێبه‌جێ کردبێت و ئه‌نجامه‌کانی له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تاکان و رێڕه‌وی باسه‌که‌دا گونجاو بێت .
2 ) دڵنیابوونه له‌وه‌ی که به راستی حه‌قیقه‌تێکی نوێی دۆزیوه‌ته‌وه ، یان که‌شفێکی نوێی له‌و بواره زانستییه‌دا کردووه .
له زانکۆکانی ئێمه‌دا ، جگه له سه‌رپه‌رشتیاری تۆژینه‌وه‌که ، هه‌ڵسه‌نگێنه‌ری زمان هه‌یه که تۆژینه‌وه‌که‌ی به‌ره‌وڕوو ده‌کرێته‌وه تا به‌ر له گفتوگۆ و مشت‌ومڕ له‌سه‌ری هه‌ڵه زمانه‌وانییه‌کان ده‌ستنیشان بکات و تۆژیار به‌باشی دایبڕێژێت . له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌کی زمان یان رێنووس له تۆژینه‌وه‌که‌دا هه‌بێت ، به‌شێکی به‌رپرسیارێتییه‌که‌ی ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌و هه‌ڵسه‌نگێنه‌ره ، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر خوێندکار به زمانی دایکی بابه‌ته‌که‌ی نه‌نووسیبوو ؛ بۆیه هیچ دادوه‌رییه‌ک له‌وه‌دا نییه هه‌ڵه‌کانی زمان له‌سه‌ر خوێندکار بکه‌وێت و کار له‌هه‌ڵسه‌نگاندنی تۆژینه‌وه‌که‌ی بکات .
زانکۆکانی کوردستان ئه‌رکیانه گرنگی به‌م دوو لایه‌نه بده‌ن و ده‌ستی تۆژیارانی به‌شه‌کانی خوێندنی باڵا بگرن تا هه‌موو توانا زانستییه‌کانیان به سه‌رده‌مترین شێوه بخه‌نه خزمه‌تی گه‌ل و نیشتمانه‌که‌یانه‌وه .
١٨ – ١١ – ٢٠٠٧
گفتوگۆی ماسته‌رنامه‌ی خوێندکارێک له زانکۆی سلێمانی
دوێنێ ( هه‌ینی 16 ی تشرینی دووه‌می 2007 ) له ( هۆڵی رووناکی ) ی زانکۆی سلێمانی ، مه‌ڕاسیمی گفتوگۆی ماسته‌رنامه‌ی خوێندکاری خوێندنی باڵای کۆلیژی یاسا ( دانا عه‌بدولکه‌ریم سه‌عید ) به‌ڕێوه‌چوو . بابه‌تی ماسته‌رنامه‌که ده‌رباره‌ی ” ئاسه‌واره یاساییه‌کانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌ڕله‌مان له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی کاروباره‌کانی حکومه‌ت ” بوو . تۆژینه‌وه‌که شێوازی شیکاریی و به‌راوردکاریی په‌یڕه‌و کردبوو.
سه‌ره‌تا خوێندکاره‌که کورته‌یه‌کی سه‌باره‌ت به تۆژینه‌وه‌که‌ی خسته‌ڕوو ، تیادا هۆکاری هه‌ڵبژاردنی ئه‌و بابه‌ته‌و شێوازی تۆژینه‌وه‌که‌ی و ئه‌و هه‌نگاوه زانستییانه‌ی باسکرد که بۆ به ئه‌نجامگه‌یاندنی تۆژینه‌وه‌که‌ی په‌یڕه‌وی کردبوون و ، به‌چه‌ند پێشنیاز‌و راسپارده‌یه‌کیش کۆتاییپێهێنا .
ده‌سته‌ی گفتوگۆ که له پڕۆفیسۆرێک و دوو یاریده‌ده‌ری پڕۆفیسۆر پێکهاتبوون ، یه‌که یه‌که تێبینی و هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆیان بۆ تۆژینه‌وه‌که به‌یانکرد ، تێکڕا هه‌موویان به‌سه‌رکه‌وتوو ناویان برد . به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌رنجی راکێشاین چۆنایه‌تی ئه‌و تێبینیانه‌و شیوازی گفتوگۆکه بوو که ده‌هێنێت چه‌ند دێڕێکی له‌سه‌ر بنووسین .
مامۆستاکان به ڕاگوزه‌ریی لایه‌نه سه‌ره‌کییه‌کانی تۆژینه‌وه‌که‌یان هه‌ڵسه‌نگاند . به شێوه‌یه‌کی گشتی و ساده په‌سه‌ندیان کرد‌و ته‌قدیری هه‌وڵ و ماندووبوونی تۆژیاریان کرد . ئه‌م به‌شه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌که ماوه‌یه‌کی ئێجگار که‌می کاته‌که‌ی ویست ؛ له‌کاتێکدا کێشه‌ی تۆژینه‌وه‌که‌و شێواز‌و ئامرازی لێکۆڵینه‌وه‌و چۆنیه‌تی گه‌یشتن به ئه‌نجامه‌کان و ، راستیی پێشنیاز‌و راسپارده‌کان و رووناکی خستنه سه‌ر داهێنانی تۆژیارو ئه‌و که‌شفه زانستییه‌ی هێناویه‌ته کایه‌وه ، کرۆکی هه‌ر تۆژینه‌وه‌یه‌کی زانستین و ده‌بێت له کاتی هه‌ڵسه‌نگاندنیدا ئه‌وله‌وییه‌تی هه‌بێت .
مامۆستاکان زۆربه‌ی کاتی گفتوگۆکه ، که دوو کاتژمێری خایاند ، به هه‌ڵسه‌نگاندنی زمان و داڕشتنی تۆژینه‌وه‌که‌وه خه‌ریکبوون . هه‌ر یه‌که‌یان به‌شیکی تێبینییه‌کانی راستکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی رێزمانیی نووسینه‌که بوو .
زمانی ماسته‌رنامه‌که عه‌ره‌بی بوو . ئه‌گه‌رچی هه‌ڵسه‌نگاندنی زمان به‌شێکی هه‌ڵسه‌نگاندنه گشتییه‌که‌ی هه‌ر تۆژینه‌وه‌یه‌که ، به‌ڵام بۆ خوێندکارێکی کورد که نه زمانی دایکی عه‌ره‌بییه‌و نه هه‌موو قۆناغه‌کانی خوێندنی به زمانی عه‌ره‌بی خوێندووه ، بوونی ئه‌و هه‌ڵانه ئاساییه‌و نابێت له مه‌ڕاسیمێکی وه‌هادا به خه‌وش وه‌ربگیرێت و ئه‌وه‌نده پێی له‌سه‌ر دابگیرێت .
ره‌گی ئه‌م کێشه‌ی زمانه بۆ واقیعی ژيرده‌سته‌یی نه‌ته‌وه‌یی ده‌گه‌ڕێته‌وه . بۆ ده‌بێت خوێندکارێکی کورد له وڵاته‌که‌ی خۆیدا ، له زانکۆی شاره‌که‌ی خۆیدا به زمانیکی دیکه بچێته به‌ر ئه‌زموونێکی وه‌هاوه که کار له‌هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌وڵه زانستییه‌که‌ی بکات .
خوێندکارانی کوردزمان ئه‌گه‌ر له سایه‌ی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستاندا بیانخوێندایه‌و له زانکۆکانی کوردستاندا به زمانی کوردی لێکۆڵینه‌وه‌و تۆژینه‌وه‌کانیان لێداوابکرایه ، هه‌ڵبه‌ت چ له‌ڕووی زمان و چ له‌ڕووی زانستییه‌وه ئاسانتر تۆژینه‌وه‌کان و جۆری داڕشتنه‌کانیان به‌ده‌سته‌وه ده‌هات ، ئه‌و کاته له گفتوگۆی وه‌رگرتنی هه‌ر بڕوانامه‌یه‌کدا به‌ره‌وڕووی گیروگرفتی زمانی ئاخاوتن و نووسین و ته‌نانه‌ت خوێندنه‌وه‌ش نه‌ده‌بوون .
ئه‌وه‌ی له گفتوگۆی وه‌رگرتنی بڕوانامه باڵاکانی زانکۆکانی کوردستاندا سه‌باره‌ت به رێزمانی عه‌ره‌بی و داڕشتنی تۆژینه‌وه‌کان رووده‌ده‌ن ، بۆ جارێکی دیکه زامی سته‌می نه‌ته‌وه‌یی له ناخماندا ده‌وروژێننه‌وه‌و ، جگه له‌وه‌ی ئه‌رکی خه‌بات بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان ده‌کاته مه‌رجی سه‌ره‌کیی سڕینه‌وه‌ی ئه‌و زامه نه‌ته‌وه‌ییه ، ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌ییش ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و هه‌ردوو وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و تۆژینه‌وه‌ی زانستی و په‌روه‌رده ، که ئاوڕێک له‌م کێشه‌یه بده‌نه‌وه‌و به‌رنامه‌ڕێژیی بۆ خوێندن به زمانی کوردی له زانکۆکانی کوردستاندا بکه‌ن و به‌رنامه‌کانی زمانه بیانییه‌کانیش له قۆناغه‌کانی پێش زانکۆ‌دا به‌هێز بکه‌ن تا خوێندکارانی کوردیش وه‌ک خوێندکارانی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیکه ته‌واوی توانا زانستییه‌کانیان – بێ به‌ربه‌ستی زمان – له بواره‌کانی زانست‌دا به‌گه‌ڕبخه‌ن .
لێره‌داو ، له په‌راوێزی ئه‌و سه‌رنج و تێبینییانه‌دا ، وێڕای پیرۆزبایی سه‌رکه‌وتنی تۆژینه‌وه‌که له‌م خوێندکاره لێهاتووه ، داواکارییه‌ک ده‌خه‌مه به‌رده‌م وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و تۆژینه‌وه‌ی زانستی کوردستان سه‌باره‌ت به‌و خوێنکارانه‌ی ده‌شێت وه‌ک کادیرێکی به‌توانا سوودیان لێوه‌ربگیرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌م خوێندکاره به نموونه ده‌هێنمه‌وه .
خوێندکار ( دانا عه‌بدولکه‌ریم سه‌عید ) هه‌موو قۆناغه‌کانی خوێندنی به سه‌رکه‌وتوویی بڕیوه ، دوو کۆلیژی ته‌واو کردووه : کۆلیژی یاسا‌و سیاسه‌تی زانکۆی صلاح ا‌لدین له هه‌ولێر و ، کۆلیژی یاسای زانکۆی سلێمانی. له‌هه‌ردوو کۆلیژه‌که‌دا پله‌ی یه‌که‌میی به‌ده‌ستهێناوه . له ئه‌زموونه به‌راییه‌کان و دوائه‌زموونی به‌ر له گفتوگۆی ماسته‌رنامه‌که‌ی یه‌که‌م بووه . بۆیه پێویسته به‌هره‌یه‌کی زانستی وه‌ها بایه‌خی پێبدرێ و ئه‌م گه‌نجه وه‌ک سامانێکی به‌شه‌ری بۆ دواڕۆژ پێبگه‌یه‌نرێ و ، لانی که‌م بۆ یه‌کێک له وڵاته پێشکه‌وتووه‌کان بنێردرێت تا بڕوانامه‌ی دکتۆرا له هه‌مان بابه‌تی پسپۆڕییه‌که‌یدا بهێنێت .
که‌مترین لایه‌نی به‌ته‌نگه‌وه‌هاتن و مشوورخواردی دواڕۆژی زانست و پێشکه‌وتنی زانستی له کوردستاندا ئه‌وه ده‌خوازێ که گه‌نجه به‌هره‌داره‌کان فه‌رامۆش نه‌کرێن و جێگای شیاویان له ئاینده‌دا بۆ دابین بکرێت ، چونکه ئه‌وه مه‌رجێکی پێشکه‌وتن و نوێبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامه‌و ، زیندوویه‌تی سیستمی خوێندن له کوردستانا ده‌رده‌بڕێت .
گه‌لی سته‌مدیده‌ی کورد له ره‌وتی مێژووی نوێی خۆیدا سه‌ره‌تایه‌تی و ، ده‌بێت هه‌ر له ئێستاوه بۆدواڕۆژی ئه‌و مێژووه به‌رنامه‌ڕێژیی بکرێت ، به‌شێکی گرنگی ئه‌وه‌ش ئاماده‌کردنی ئه‌و کادیرانه‌ن که ئه‌و به‌رپرسیارێتییه مێژوو‌ییه‌یان له ئه‌ستۆ ده‌که‌وێت .
سلێمانی
17ی تشرینی دووه‌می 2007
پێویسته خه‌رجیی خوێندن له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت بێت
سیستمی په‌روه‌رده هه‌میشه سیستمێکی چینایه‌تی بووه‌و ده‌بێت . په‌روه‌رده وه‌ک به‌شێکی سه‌رخانی کۆمه‌ڵگا ، ره‌نگدانه‌وه‌ی ژێرخان و لایه‌نه‌کانی : فه‌لسه‌فه‌یی و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیی سه‌رخانی کۆمه‌ڵگایه . په‌روه‌رده‌ی ناچینایه‌تی و سه‌روو چینه‌کان ، واته په‌روه‌رده‌ی بێ ناسنامه‌ی چینایه‌تی له کۆمه‌ڵگا چینایه‌تییه‌کاندا وجودی نییه .
ئه‌م راستییه چینایه‌تییه له‌لایه‌ن سیستمی سه‌رمایه‌و چینه باڵاده‌سته بۆرژوازییه‌کانی کۆمه‌ڵه‌وه ، په‌رده‌پۆش ده‌کرێت و ، په‌روه‌رده وه‌ک ئه‌رکێکی گشتی و خزمه‌تگوزارییه‌ک بۆ هه‌موو که‌س نیشان ده‌ده‌ن . ئه‌م سیستمه بۆ به‌رده‌وامبوونی خۆی و زامنکردنی ئه‌و سووده‌ی له زێده‌بایی هێزی کار سه‌رمایه‌ی پێ که‌ڵه‌که ده‌کات ، هه‌لومه‌رجی په‌روه‌رده‌ی منداڵان ده‌ڕه‌خسێنێ و ، بۆ به‌رهه‌مهێنان و سه‌رله‌نوێ به‌رهه‌مهێنانه‌وه ، له‌و منداڵانه ، له‌شکرێکی یه‌ده‌کی هێزی کاری کرێگرته بۆ خۆی دابین ده‌کات .
سیستمی سه‌رمایه‌داریی جیهانی له گه‌شه‌کردنی خۆیداو ، دوای یه‌کلاییبوونه‌وه‌ی ململانێی نێو خۆدی سیستمه‌که بۆ سه‌رمایه‌داریی بازاڕی ئازاد ، قۆناغێکی نوێی چه‌وساندنه‌وه‌ی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا گشتیکرده‌وه ، ئه‌ویش قۆناغی جیهانگیریی ( گلۆبالیزه‌یشن ) ه ، که به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سۆڤیه‌ت و بلۆکی سۆسیالیزمی بۆرژوازیی رۆژهه‌ڵات و کۆتاییهاتنی جه‌نگی سارد ، سه‌رمایه‌ی قۆناغی جیهانگیریی ، یه‌کجه‌مسه‌ریی ، باڵی به‌سه‌ر بازاڕی جیهانیدا کێشاو ، به‌و پێیه‌ش ته‌واوی سه‌رخانی کۆمه‌ڵگاکانی جیهانی ، راسته‌وخۆو ناڕاسته‌وخۆ ، خسته ژێر رکێفی خۆیه‌وه .
سیستمی سه‌رمایه‌ی جیهانگیر سیاسه‌ته‌کانی له‌ڕێی رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی وه‌ک سه‌ندووقی پوولی نێوده‌وڵه‌تی و بانکی جیهانیی بۆ گه‌شه‌کردن و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و رێکخراوی بازرگانیی جیهانی جێبه‌جێ ده‌کات . یه‌کێک له‌و سیاسه‌تانه په‌یوه‌ندی به په‌روه‌رده‌و فێرکردنه‌وه هه‌یه .
ئه‌م سیستمه جیهانگیره به‌رنامه‌یه‌کی دیاریکراوی بۆ بواری په‌روه‌رده هه‌یه‌و ، به‌هه‌ر شوێنێکدا ده‌ستی رابگات ، هه‌وڵی پیاده‌کردنی ئه‌و به‌رنامه‌یه ده‌دات . یه‌کێک له خاڵه‌کانی ئه‌و به‌رنامه‌یه تایبه‌تیکردنی په‌روه‌رده‌و فێرکردن ( خصخصة التربیة والتعلیم ) ه ، واته نه‌هێشتنی خزمه‌تگوزاریی خۆڕاییه له که‌رتی فێرکردن‌دا .
سیستیمی سه‌رمایه‌داریی جیهانیی به‌م سیاسه‌ته‌ی ، په‌روه‌رده‌و فێرکردن له خزمه‌تگوزارییه‌کی گشتییه‌وه ده‌کاته خزمه‌تگوزارییه‌کی تایبه‌تی و ، وه‌ک به‌شێک له ستڕاتیژه ئابوورییه جیهانییه‌که‌ی به‌کاری ده‌هێنێ. له‌م سیاسه‌ته‌دا فێرکردن ده‌بێته ئامرازی پێگه‌یاندنی هێزی کاری کارامه بۆ پڕۆژه ئابوورییه به‌ربڵاوه‌کانی له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا .
هه‌وڵدانی ئیمپریالیزمی جیهانگیری جیهانیی بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تان و شکاندنی شکۆو سه‌روه‌رییان و ده‌ستتێوه‌ردانی کاروباری ناوخۆیان ، هه‌روه‌ها پێکهێنان و پشتگیریکردنی هه‌زاران هه‌زار رێکخراوی به‌ناو کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ( ئێن . جی . ئۆ ) بۆ جێبه‌جێکردنی پڕۆژه جیاجیاکانیان له هه‌موو لایه‌کی جیهاندا ، به‌شێکن له سیمای چه‌رخی جیهانگیری و سڕینه‌وه‌ی رۆڵی ده‌وڵه‌ت و لکاندنی جیهان به پاشکۆی به‌رژه‌وه‌ندیی مۆنۆپۆله سه‌روونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی سه‌رمایه‌داریی جیهانگیری سه‌رده‌مه‌وه .
له به‌رامبه‌ر ئه‌و سیاسه‌ت و به‌رنامانه‌ی ئیمپریالیزمی جیهانگیردا ، ئه‌رکی هێزه شۆڕشگێڕ‌و سۆسیالیسته‌کانی جیهانه به‌رگری له ئازادی و یه‌کسانی و سه‌رجه‌می ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه بکه‌ن که به تێکۆشان و فرمێسک و خوێنی ملیۆنه‌ها مرۆڤ ، له‌ژێر سایه‌ی ئامانجه سۆسیالیستییه‌کانی مێژوودا ( به‌تایبه‌تی دوو سه‌ده‌ی رابردوو ) به‌ده‌ستهاتوون .
یه‌کێک له‌و ده‌ستکه‌وتانه خوێندنی به‌خۆڕایی بوو له هه‌موو قۆناغه‌کانی خوێندندا .
ئه‌مڕۆ ده‌بێت به‌رگری له‌و ده‌ستکه‌وته بکرێت ، خه‌ڵکی بۆ راوه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌وڵێک بۆ تایبه‌تیکردنی ( به‌هه‌ر بیانوویه‌که‌وه بێت ) سازبدرێت .
خوێندنی به‌خۆڕایی ( خوێندنی که‌رتی گشتی ) که ئه‌مڕۆ ده‌وڵه‌ت به‌رپرسیارێتی و ئه‌رکێکی ده‌وڵه‌ته به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵ و نه‌وه‌کانی ، باشییه‌که‌ی هه‌ر له‌وه‌دا نییه که بارسووکییه‌که بۆ چینه چه‌وساوه‌کانی کۆمه‌ڵ و ئه‌و مافه مرۆییه‌یان به‌رده‌ست ده‌خات ، به‌ڵکو چه‌ند به‌رئه‌نجامی دیکه‌شی لێده‌که‌وێته‌وه ، له‌وانه :
1 – به‌دیهێنانی پرنسیپی فێرکردنی منداڵ به خه‌رجیی ده‌وڵه‌ت ؛ ئه‌و خه‌رجییه‌ی له داهاتی نیشتمانییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت و ، داهاتێکه هه‌موو تاکێکی کۆمه‌ڵ به‌شێکی تێدا هه‌یه‌و مافی خۆیه‌تی بۆ خۆشگوزه‌رانی و گه‌شه‌کردنی خه‌رج بکرێت . منداڵ له‌و کاته‌وه‌ی کۆرپه‌له‌یه و دواتریش تا له ژیاندا بێت پشکی له داهاتی وڵاته‌که‌یدا هه‌یه‌و بۆ هیچ که‌س و ده‌سه‌ڵاتێک نییه ئه‌م پشکه‌ی لێ زه‌وت بکات .
2 – دایکان و باوکان له ئه‌رکی خه‌رجکردن و ره‌نجکێشان بۆ دابینکردنی پێداویستییه‌کانی خوێندن و پێگه‌یاندنی منداڵه‌کانیان رزگار ده‌کات .
له راستیدا دایکان و باوکان له‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا چه‌ند ده ساڵێکی ته‌مه‌نیان به ماندووبوون و کوێره‌وه‌ری به‌سه‌ر ده‌به‌ن ، نه‌ده‌توانن په‌روه‌رده‌یه‌کی دڵخوازانه‌ی منداڵه‌کانیان بکه‌ن و نه خۆشیی له ژیانی خۆشیان ده‌بینن . له‌به‌ر ئه‌وه خۆڕاییبوونی خوێندن هه‌ناسه‌یه‌کیان به‌به‌ردا ده‌هێنێته‌وه‌و منداڵه‌کانیش ده‌توانن به سه‌ربه‌خۆیی و بێ پابه‌ندبوون به ماڵه‌وه و به کاریگه‌رێتی باری ئابووری خێزان ، بخوێنن و وه‌ک ئه‌ندامێکی کارا له کۆمه‌ڵدا دواڕۆژیان زامن بکرێت .
3 – خوێندنی خۆڕایی رێگه له مۆنۆپۆلکردنی په‌روه‌رده‌و فێرکردن ده‌گرێت ، فێرکردن گشتیده‌کاته‌وه‌و به‌ربه‌ستی ئه‌وه ده‌کات بۆ منداڵانی چین و توێژه باڵاده‌ست و دارا‌کان قۆرخ بێت .
خوێندن له‌سه‌ر ئه‌رکی ده‌وڵه‌ت ، پرنسیپی هه‌لی چوونیه‌ک له به‌رامبه‌ر منداڵاندا داده‌نێت ، بوار بۆ پێشکه‌وتن و داهێنان و توانایی و کارامه‌یی منداڵانی چینه نه‌دارو چه‌وساوه‌کان ده‌ڕه‌خسێنێ . ئه‌م خوێندنه جه‌زره‌به‌یه‌که بۆ خوێندنی چینایه‌تی ، خوێندنێک که به‌رده‌وام منداڵانی چینه باڵاده‌سته‌کانی کۆمه‌ڵ بۆ باڵاده‌ستییان له داهاتوودا ئاماده ده‌کات .
4 – خوێندن له‌سه‌ر ئه‌رکی ده‌وڵه‌ت یه‌کگرتوویی سیستمی خوێندن ده‌پارێزێت . ده‌رگا به رووی فره‌کوێخایی له بواری په‌روه‌رده‌دا داده‌خات . به‌ربه‌ستی گه‌مه‌کردن به چاره‌نووسی نه‌وه‌کان ده‌کات .
ده‌رگا کردنه‌وه به‌ڕووی خوێندنی تایبه‌تی و سه‌لماندنی ئیمتیازاتێک که ئه‌و خوێندنه به چین و توێژه داراکانی ده‌دات ، ده‌بێته مایه‌ی له‌ده‌ستدانی ناوه‌ندێتی خوێندن و ، به‌و پێیه‌ش شێواندن یان فره‌بوون و جیاوازی ئامانجه‌کان له نێوان یه‌ک سیستمی په‌روه‌رده‌ییداو ، ده‌بێته هۆی دابه‌شبوونی خوێندن به‌سه‌ر دوو شێوه‌ی سه‌ره‌کیی جیاوازی ره‌سمی و ئه‌هلیدا . خوێندنێکی یه‌کنه‌گرتووش رێگا بۆ ده‌ستتێوه‌ردان و به‌رنامه‌ی نه‌شیاو بۆ خوێندن به گشتی و بۆ خوێندنه ئه‌هلی و بیانییه‌کان خۆشده‌کات ، کۆنتڕۆڵی دیسپلینی کۆمه‌ڵایه‌تی ( الضبط الاجتماعي ) و گۆڕانکاریی کۆمه‌ڵایه‌تی ( التغییر الاجتماعي ) که دوو ئامانجی سیستمی خوێندنن له هه‌ر وڵاتێک‌دا له‌ده‌ست ده‌چێ و په‌روه‌رده‌یه‌کی به‌یه‌کداچووی پڕ له ناکۆکی سه‌ره‌نجامی ده‌بێت که کاردانه‌وه‌یه‌کی سه‌لبی له‌سه‌ر نه‌وه‌کانی دواڕۆژ داده‌نێت و کۆمه‌ڵ له بارودۆخی داهێزران و نابووتیدا راده‌گرێت .
فێربوونی منداڵان به خه‌رجیی ده‌وڵه‌ت ، هه‌ڵخستنی هه‌لی چوونیه‌کی فێربوون بۆ منداڵان ، پاراستنی منداڵان له پلان و به‌رنامه‌ی چاوچنۆکانه‌ی دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی سه‌رمایه ، پێداگرتن له‌سه‌ر یه‌کگرتوویی سیستمی خوێندن ؛ کۆمه‌ڵێک مه‌رجی رێزله‌خۆگرتن و سه‌روه‌ریی هه‌ر ده‌وڵه‌تێکه‌و ده‌بێت ده‌وڵه‌ت له ئه‌ستۆیان بگرێت و ده‌ستبه‌رداریان نه‌بێت .
1/10/2007
که‌لتووری باو‌و ئاستی تێگه‌یشتن له په‌روه‌رده
که‌لتووری باوی کۆمه‌ڵ ، مۆرکی خۆی به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌کانی پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێرکردنه‌وه داده‌نێت . له نێوان کارکرده‌کانی ئه‌م هۆکاره‌وه ، جگه له‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی سیستمه‌که ده‌ناسین ، زۆر به وردیش ، به‌جۆرو ئاستی بیرکردنه‌وه له کێشه په‌روه‌رده‌ییه‌کان و ئاسته‌کانی تێگه‌یشتنی ده‌سه‌ڵات له‌م پڕۆسه‌یه ئاشناده‌بین .
که‌لتووری باوی کۆمه‌ڵ ، هه‌موو ئه‌و کۆهۆشییه ده‌گرێته‌وه‌که به‌ره به‌ره‌و له پراکتیکێکی درێژخایه‌نی ره‌فتاره‌کاندا کۆده‌بێته‌وه‌و ، گۆڕانکارییه‌کی چۆنایه‌تی دروست ده‌کات و ، ده‌بێته سیمایه‌کی گشتیی کۆمه‌ڵ و له گشت بواره‌کاندا – که په‌روه‌رده‌و فێرکردن بوارێکی گرنگیانه – ره‌نگده‌داته‌وه .
که‌لتووری باوی کۆمه‌ڵی ئێمه ، چڕبوونه‌وه‌یه‌که له ئاوێته‌بوونی ره‌هه‌نده‌کانی خێڵه‌کێتی و ئایینی و حزبی که هه‌ر یه‌که‌یان مێژوویه‌کی هه‌یه‌و ، ره‌گه‌کانی به ناخی ژیانی کۆمه‌ڵدا رۆ‌چووه‌و ، ره‌نگ و روخساری سیستمی کۆمه‌ڵایه‌تی و کارکرده‌کانی دیاریکردووه . په‌روه‌رده‌و فێرکردنیش بوارێکه که ئه‌م ره‌هه‌ندانه له واقیعی ئیمڕۆی کوردستاندا په‌ستوویانه‌ته نێو چوارچێوه‌یه‌که‌وه‌و ، یه‌کێک له‌و ئاستانه‌ی تێگه‌یشتنی له‌م کایه‌یه‌دا پێکهێناوه‌و ، به‌و پێیه‌ش لێکترازاندنی ئه‌و چوارچێوه‌یه‌ی کردووه‌ته مه‌رجێکی حه‌تمی هه‌ر گۆڕانکارییه‌ک که بویسترێت له سیستمه‌که‌دا بکرێت .
تێگه‌یشتنی ئایینی له ئه‌رکی په‌روه‌رده‌و بانگه‌وازێکی سیاسی – عه‌قیده‌تی هه‌ندێ ره‌وتی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ به‌هه‌ند وه‌ر‌نه‌گرتنی گۆڕانکارییه‌کانی ئیمڕۆی جیهان و ئه‌و پێشکه‌وتنه به‌رچاوه‌ی له کایه‌ی زانست و ته‌کنه‌لۆژیادا هه‌یه ، گێڕانه‌وه‌ی سه‌رخانی کۆمه‌ڵ که په‌روه‌رده به‌شێکێتی بۆ رابردوویه‌ک که پتر له هه‌زار ساڵ لێمان دووره ؛ به‌ڕاده‌ی جیاجیا‌و زۆر‌و که‌م ئه‌قڵییه‌تی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و په‌روه‌رده‌یی خستۆته ژێر فشاری خۆیه‌وه ، که جگه له‌وه‌ی پێکهاته‌ی چینایه‌تی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته زاتی خۆده‌ربازکردنی له‌و ئه‌قڵێیه‌ته نییه یان سه‌وداکاریی سیاسی ئه‌و زاته‌ی لێزه‌وتکردووه ، په‌لی بۆ ته‌واوی پڕۆسه‌که‌ش هاویشتووه‌و له‌به‌رده‌م هه‌ر هه‌نگاوێکی چاکسازیی یان گۆڕانکاریشدا بۆ پێشه‌وه ، به‌سوود وه‌رگرتن له پێگه مێژووییه کۆمه‌ڵایه‌تی و که‌لتوورییه‌که‌ی ، به‌رنامه‌و پلانی تایبه‌تی بۆ رێگرتن له بڕیاردان و به‌ئه‌نجامگه‌یاندنیدا هه‌یه .
تێگه‌یشتنی هه‌ڕه‌مه‌کی و نازانستیش لایه‌نێکی دیکه‌یه که قوڕی چه‌قین خه‌ستترده‌کاته‌وه ، یان لانی که‌م ره‌وتی پڕۆسه‌که خاوده‌کاته‌وه‌و به‌و خێراییه ناچێته پێشه‌وه که ئه‌م چه‌رخی خێراییه پێویستێتی . ئه‌وه یه‌کێکه له کۆسپه گرنگه‌کانی سه‌ره‌ڕێی په‌روه‌رده له کوردستاندا . نه‌شاره‌زایی چ له ئاستی ده‌سه‌ڵاتدا سه‌باره‌ت به پڕۆسه‌که‌و چ له ئاستی جه‌ماوه‌ریشدا که به درێژایی ده‌یان ساڵ یه‌ک قاڵبی په‌روه‌رده‌یان له‌به‌رچاو بووه ، ئاستی تێگه‌یشتنی تا نزیک سفر دابه‌زاندووه . ئه‌وه خاڵێکی سه‌لبیی ناوکۆیی نێوان ده‌سه‌ڵاتی په‌روه‌رده‌یی و جه‌ماوه‌ریشه ( دیاره به رێژه‌یه‌کی جیاواز له یه‌کتری ) . ئه‌م ئاسته‌ی تێگه‌یشتن ( له جه‌وهه‌ردا تێنه‌گه‌یشتن ) له پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده ، رووته‌خت و ئاسۆیی ده‌نوێنێ ، له‌ڕووی سایکۆلۆژیشه‌وه جۆرێک له بێتواناییه یان پشتگوێخستنێکی مه‌به‌ستداره بۆ گواستنه‌وه له قۆناغی هه‌ستپێکردنه‌وه بۆ قۆناغی تێگه‌یشتنی ئه‌قڵگه‌رایانه ؛ ته‌نانه‌ت هه‌ندێ دیارده ئاماژه به‌وه‌ش ده‌که‌ن که قۆناغی هه‌ستپێکردنی پانتایی ته‌نگژه په‌روه‌رده‌ییه‌که له ئارادا نه‌بێت ، بۆیه له ئاستی قۆناغی دووه‌مدا ئه‌و ساردی و خاوه‌خاوو بێده‌ربه‌ستییه ده‌بینرێت .
ئاستی تێگه‌یشتنی حزبیانه‌ش له پڕۆسه‌که ، له‌ڕووی مێژووییه‌وه نوێترین ئاستیانه . که‌لتوورێک که ئه‌م ئاسته‌ی خولقاندووه ، بۆ نزیکه‌ی نیو سه‌ده‌یه هه‌یه‌و پیاده ده‌کرێت . ئه‌م که‌لتووره له دوای شۆڕشی 14 ی ته‌مووزی 1958 هاته نێو واقیعه په‌روه‌رده‌ییه‌که‌وه‌و له‌سه‌رده‌می حوکمی به‌عسدا به نه‌رێیانه‌ترین شێوه په‌یڕه‌وکرا . هه‌موو کرداره‌کانی به‌عس له کایه‌ی په‌روه‌رده‌و فێرکردن‌دا ، هه‌ر له قۆرخکردنی سیستمی په‌روه‌رده‌و داخستنی وه‌ک زۆنگێکی داخراو بۆ خۆیان ، تا ده‌گاته یه‌که یه‌که‌ی پێکهاته‌ی سیستمه‌که ، ئه‌وه‌نده‌ی ده‌یان ساڵی رابردوو یان یه‌ک دوو سه‌ده‌ی رابردووی سیستمی په‌روه‌رده ، کاریگه‌رێتی له‌سه‌ر شێوه‌ی تێگه‌یستنی نادروست له‌م بواره‌دا هه‌بووه . جیاوازی نێوان ئه‌م شێوه تێگه‌یشتنه‌و ئه‌وانه‌ی پێش خۆی – که هێشتا به‌رده‌وامه – له‌وه‌دایه که ئه‌میان به به‌رنامه‌ڕێژیی و پلان و مه‌به‌ست و “هوشیاری ” یه‌وه په‌یڕه‌وده‌کراو ئامانجی دیاریکراوی هه‌بوو ؛ هه‌ر ئه‌مه‌شه مه‌ترسی له‌سه‌ر دواڕۆژی سیستمه‌که دروستکردووه ، چونکه هیچ رێوشوێنێک بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م که‌لتووره به‌عسییه دانه‌نراوه ، به‌ڵکو که‌لتووره‌که به‌رده‌وامه‌و ره‌گی له هه‌موو بواره‌کانی سیستمی په‌روه‌رده‌دا ، بۆ نموونه وه‌ک ( بڕیار وه‌رگرتن ، ئیداره‌ی په‌روه‌رده ، به‌رنامه‌کان ، تاقیکردنه‌وه‌کان ، رێگاکانی وانه‌گوتنه‌وه ، په‌یوه‌ندی مامۆستا‌و قوتابی ، په‌یوه‌ندی قوتابخانه‌و دایک و باوکی قوتابی . … هتد ) داکوتاوه‌و هه‌تا ئێستاش ئاستێکی به‌رچاوی تێگه‌یشتن له پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێرکردن ، پشت به‌م که‌لتووره ده‌به‌ستێت .
ئاسته‌کانی تێگه‌یشتن له پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێرکردن
هیچ گومانی تێدا نییه‌و ، راستییه‌کی ته‌واو روونه ، که پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێرکردن له سه‌رانسه‌ری جیهاندا ، سه‌باره‌ت به باری تایبه‌تی خودی پڕۆسه‌که‌و به‌رفراوانی سنووری جوگرافیایی کارکرده‌کانی و په‌لهاویشتنی بۆ نێو دوا ماڵ و دوا شانه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ، پڕه له گیروگرفت و کێشه‌ی هه‌مه لایه‌نه . ئه‌گه‌رچی ئاستی کێشه‌کان له‌ڕووی چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تییه‌وه له وڵاتێکه‌وه بۆ وڵاتێکی دیکه جیاوازییان هه‌یه‌و ، راده‌ی لێوه‌رگرتن و نزیکایه‌تی له ژیاری ئه‌م سه‌رده‌مه ، که ژیارێکی رۆژئاواییه ، ساده‌یی و ئاڵۆزکاویی دیدی په‌روه‌رده‌یی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ، په‌روه‌رده‌یه‌ک که ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ئاڕاسته‌ی ده‌کات ، دیاریده‌که‌ن . بۆیه ده‌توانین بڵێین دوو دیدی جیاواز هه‌یه : یه‌کێکیان دیدێکی رۆژئاواییه بۆ په‌روه‌رده‌و فێرکردن که تایبه‌تمه‌ندێتی خۆی هه‌یه‌و ، ئه‌ویدیکه‌یان روانینی په‌روه‌رده‌یی جیهانه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی رۆژئاوان که پله‌و جۆری جیاجیایان هه‌یه‌و ، تێیاندا هۆکاره‌کانی : خێڵه‌کێتی ، نه‌ته‌وه‌یی ، ئایینی ، نه‌ژادپه‌رستی ، ئایینزایی … هتد ، ره‌نگده‌ده‌نه‌وه .
جۆر‌و ئاستی بیرکردنه‌وه‌ش له کێشه په‌روه‌رده‌ییه‌کان ، له هه‌موو بواره‌کاندا ، دیسان به‌سه‌ر دوو شێوازی سه‌ره‌کیدا دابه‌ش ده‌بن . ئه‌م دابه‌شبوونه ، به ورده‌کارییه‌کانیه‌وه ، شوناسنامه‌ی په‌روه‌رده له‌هه‌ر وڵاتێکداو ئاسته‌که‌ی ده‌ستنیشان ده‌که‌ن و ، رێژه‌ی لێهاتوویی پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێرکردن ، له به‌رئه‌نجامێکی زانستی و بیرکارییانه‌دا به‌ده‌سته‌وه ده‌ده‌ن .
به‌راوردکردنێکی ساده‌ی په‌روه‌رده‌و فێرکردن له کوردستاندا به‌و راستییانه‌ی ئاماژه‌ی بۆ کرا ، هه‌ژاریی ئاسته‌کانی بیرکردنه‌وه‌ی خۆماڵیی بواری په‌روه‌رده ده‌رده‌خات و ، به‌سه‌ر واقیعێکی په‌روه‌رده‌یی دواکه‌وتووی جیهانه‌که‌ی ده‌ره‌وه‌ی رۆژئاوادا ده‌که‌وین ، که ده‌توانرێت له گشتێتی خۆیدا ، به واقیعێکی رۆژهه‌ڵاتیی ، خێڵه‌کی ، ئایینی ، تا راده‌یه‌کی زۆر دواکه‌وتوو ناوزه‌د بکرێت .
ئه‌م واقیعه رۆژهه‌ڵاتییه دواکه‌وتووه‌ی په‌روه‌رده ، له چه‌ندین بواردا خۆی نمایش ده‌کات و ، له سه‌رتاپای کرداره‌کانی پڕۆسه‌که‌دا نموونه ده‌خاته‌وه .
ئه‌م شێوه بیرکردنه‌وه رووکه‌شبینه ، ته‌نکه‌و توانای په‌لوپۆهاویشتنی قووڵی نییه ، به ئاسۆیی گوزه‌ر ده‌کات و رووته‌خت ده‌نوێنێ ، ده‌ست بۆ دیوی ده‌ره‌وه‌ی دیارده په‌روه‌رده‌ییه‌کان و کێشه‌کانی ده‌بات و جه‌وهه‌ری پڕۆسه‌که فه‌رامۆش ده‌کات . له پلاندانان و به‌رنامه‌ڕێژیدا ، پاشان هه‌نگاونان و قۆناغی جێبه‌جێکردن ، ئینجا هه‌ڵسه‌نگاندن و پێداچوونه‌وه‌و ده‌ستنیشانکردنی لێهاتوویی و لێنه‌هاتوویی پلانه‌که‌و ، سه‌رئه‌نجام چۆنیه‌تی چاره‌سه‌رکردن و تێپه‌ڕکردن و ، به‌جێهێشتنی واقیعی ئێستا بۆ واقیعێکی نوێی روو له هه‌ڵکشان ، له سه‌رله‌به‌ری ئه‌م قۆناغه‌ی به‌رنامه‌ڕێژیدا ، که ئامانج لێیان گۆڕانکاریی و به‌ره‌و پێشه‌وه بردنی پڕۆسه‌که‌یه ، چۆنایه‌تی ده‌کاته قوربانی چه‌ندایه‌تی . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ، به‌رگی پیرۆزاندن به‌به‌ری ئه‌و ژمارانه‌دا ده‌کات که به ئامار وه‌ریگرتوون ، به‌ڵام ئاماژه بۆ په‌یوه‌ندی چۆنایه‌تیی پڕۆسه‌که به ژماره‌کانه‌وه ناکات . چۆنایه‌تی له نێو هاژوهووژی راگه‌یاندن و زه‌قکردنه‌وه‌ی ژماره‌و ” ده‌ستکه‌وته ” چه‌ندایه‌تییه‌کاندا ده‌شارێته‌وه ، ئه‌وه به‌یان ناکات که ئایا که‌ڵه‌که‌بوونی ئه‌و چه‌ندایه‌تییه به گۆڕانکارییه‌کی چۆنایه‌تی گه‌یاندووه یان نه !
بیرکردنه‌وه‌ی ئاسۆیی و رووته‌خت و رووکه‌شیانه له پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێرکردن و سه‌رجه‌م ئه‌و کێشانه‌ی به‌ره‌وڕووی سیستمی په‌روه‌رده ده‌بنه‌وه ، بۆ چه‌ند هۆکارێک ده‌گه‌ڕێته‌وه که په‌یوه‌ندییان به واقیعی کۆمه‌ڵگه‌وه هه‌یه . له‌م واقیعه‌دا ، سه‌رباری جۆری پێکهاته‌ی ده‌ره‌به‌گی و خێڵایه‌تی و ئایینی ئه‌قڵی کۆو تاکه‌که‌س ، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ده‌سه‌ڵاتی په‌روه‌رده‌یی و میراتی په‌روه‌رده‌ی باو له کۆهۆشی ( الوعي الجمعي ) کۆمه‌ڵ و ، ئه‌و را گشتییه‌ی لێیده‌که‌وێته‌وه ، به‌رپرسن له‌وه‌ی ئه‌و شێوه بیرکردنه‌وه‌یه بمێنێته‌وه‌و به‌رده‌وام خۆی نوێ بکاته‌وه . ئه‌م چه‌ند لایه‌نه که له دیار‌یکردنی چاره‌نووسی پڕۆسه‌که‌دا رۆڵی کاریگه‌ریان هه‌یه ، هه‌ر یه‌که‌یان به شێوه‌یه‌ک کاریگه‌ریی نه‌رێیانه‌ی له‌سه‌ر شێوازی ئایدیا‌و پڕاکتیکی په‌روه‌رده‌یی هه‌یه‌و ، له ره‌وتی پڕۆسه‌که‌دا ، کۆسپێک یان دیوارێکی مه‌عریفی و پڕاکتیکی دروست ده‌کات و ، پڕۆژه‌ی گۆڕانکاریی له سنووری ئه‌و ئاسته‌نگه‌دا پووچه‌ڵده‌کاته‌وه .
ئه‌م ئایدیایه خاوه‌نی کۆمه‌ڵێک تایبه‌تمه‌ندییه که لێره‌دا ئاماژه‌یه‌کی خێرا به هه‌ندێکیان ده‌که‌ین .
ا – تاکه‌که‌سی کۆمه‌ڵگه‌ی کشتوکاڵی که سێ کوچکه‌ی ( ده‌ره‌به‌گایه‌تی ، خێڵایه‌تی ، ئه‌قڵی ئایینی ) پێکهاته‌و بونیادی که‌سێتییه‌که‌ی کۆنترۆڵ ده‌که‌ن ، یه‌کێتی دوو دژ له‌و بونیاده‌دا ده‌خاته‌وه که له‌به‌رامبه‌ر هێزو ده‌سه‌ڵاتی زاڵدا خۆ به بچووک و نه‌زان و که‌مداناو ( که‌ڕولاڵ ) ده‌زانێت یان وه‌ها خۆی ده‌خاته‌ڕوو و ، له ئاستی سه‌رکردایه‌تی وده‌ستڕۆیشتن و به‌رپرسیارێتی و به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵاتدا خۆ به گه‌وره‌و زانا‌و دانا‌و پسپۆڕ‌و مرۆڤی فره مه‌عریفه‌و ( زماندرێژ ) ، هه‌ڵوێست و ره‌فتارو هه‌ڵسوکه‌وتی رۆژانه‌ی نمایش ده‌کات . له‌به‌ر ئه‌وه که‌سایه‌تییه‌کان ، به هه‌ردوو دژه‌کانیانه‌وه ، به‌رگی ( شوان و مه‌ڕ ) ده‌پۆشن ، به واتایه‌کی دیکه ئه‌میان ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی زانین و پلان و فه‌رمان و عه‌قڵی هه‌ڵسووڕێنه‌ری سه‌رتاپای کاره‌کان و ، هیچ بوارێک چ بۆ رای به‌رامبه‌رو چ بۆ رای گشتی و چ بۆ هات و هاواری واقیعه‌که ناهێڵێته‌وه ، ئه‌ویشیان به بیانووی ئه‌وه‌ی ئه‌قڵی ” دانسقه” ی سه‌ره‌وه ئایدیا‌و شێوازی کاره‌که به‌رهه‌مده‌هێنێ ، ملکه‌چ و ده‌سته‌وسان راده‌وه‌ستێ ، مه‌ڕئاسا به‌پێشی ده‌که‌وێت و گیانی ره‌خنه‌گرتن و ره‌تکردنه‌وه له‌خۆیدا ده‌مرێنێ .
ئه‌م دوو لایه‌نه پێکه‌وه ، گێژه‌ن به پڕۆژه‌کانی گۆڕانکاریی ده‌که‌ن و ، له سووڕانه‌وه‌یه‌کی بێئه‌نجامدا ، ره‌وته‌که به‌ره‌و خاڵی سفر ده‌به‌نه‌وه .
ب – سیستمی خێڵ و ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی تاکه‌که‌سه‌کانی خێڵ به یه‌کترییه‌وه گرێده‌دات ، په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌به‌گایه‌تییه‌کان به‌رجه‌سته ده‌که‌ن و ، له بواره سه‌رخانییه‌که‌دا کاریگه‌رێتی به‌سه‌ر بیرکردنه‌وه‌و میتۆدی کاره‌کانه‌وه به‌جێده‌هێڵن .
سیستمی خێڵ مامه‌ڵه‌ی مه‌سه‌له چاره‌نووسسازه‌کان له به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی خێڵه‌وه ده‌کات . ( خێڵه‌که‌ی خۆم ) ، ( بنه‌ماڵه‌که‌ی خۆم ) ، ( خێزانه‌که‌ی خۆم ) ، ئه‌مانه پوخته‌ی ئایدیای تاکه‌که‌س و کۆی خێڵه . له ئاستێکی تردا ( حزبه‌که‌ی خۆم ) ، ( شاره‌که‌ی خۆم ) ، ( فراکسیۆنی خۆم ) و له هه‌ردوو شێوه‌که‌شدا به پێشخستن و قۆرخکردنی ده‌سه‌ڵات له بازنه‌ی ته‌سکی خۆخۆییدا له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ( خێڵ ، خێزان ، حزب ، فراکسیۆن ) شوێنی لێوه‌شاوه‌یی و پڕاکتیکی ( هه‌لی چوونیه‌ک ) ده‌گرنه‌وه‌و له‌و ئاسته‌دا قه‌تیسی ده‌که‌ن و گۆڕانکاریی ، به واقیعی ، ده‌بێته گه‌مه‌ی وشه‌سازی و چه‌نه‌دان و ، به‌که‌ڵه‌که‌بوونی هه‌رچی زێتری گیروگرفت و کێشه‌کان ده‌شکێته‌وه .
ئه‌یلوولی 2007
ساڵێکی نوێی خوێندن
ئه‌مڕۆ له باشووری کوردستاندا یه‌که‌م رۆژی کردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌کانه . یه‌که‌م رۆژی ساڵی نوێی خوێندنه . قوتابیان دوای چه‌ند مانگێک پشوودان ده‌چنه‌وه پۆله‌کانیان . دایکان و باوکانیش چاوه‌ڕوانن هه‌لومه‌رجێکی له‌بارتری خوێندن بۆ رۆڵه‌کانیان بڕه‌خسێنرێت ، چاوه‌ڕوانن ده‌زگاکانی په‌روه‌رده هه‌موو پێداویستییه‌کانی خوێندنێکی شیاویان بۆ ئاماده کردبن .
ئه‌مساڵ قوتابخانه‌کان به‌ره‌وڕووی ئه‌رکێکی نوێ کراونه‌ته‌وه . رێنمایی ده‌زگاکانی په‌روه‌رده بۆ قوتابخانه‌کان ئاماژه به سووربوونی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنی زنجیره‌یه‌ک له بڕیاره‌کانی چواره‌م کۆنگره‌ی په‌روه‌رده‌یی که له رۆژه‌کانی ( 22 – 24 ) ی مانگی ئایاری رابردوودا له هه‌ولێر به‌سترا .
ئه‌مساڵ قوتابخانه‌کان ده‌بنه گۆڕه‌پانی سیاسه‌تێکی په‌روه‌رده‌یی که داموده‌زگا باڵاکانی په‌روه‌رده ناوی ریفۆرمی په‌روه‌رده‌ییان لێناوه‌و ، به نیازن به‌م که‌ره‌سه‌یه‌ی ئێستای په‌روه‌رده پڕاکتیکی بکه‌ن . بڕیاره‌کانی ” ریفۆرم ” ی چاوه‌ڕوانکراو زۆرن و شایانی ئه‌وه‌ن نووسه‌ران و په‌روه‌رده‌کاران شه‌ن و که‌ویان بکه‌ن .
ساڵی نوێی خوێندن له قوتابخانه‌کاندا ، ساڵی ئه‌زموونه بۆ ئه‌قڵی سه‌روه‌رو باوی ده‌زگای په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم ، ساڵی ئه‌زموونه بۆ راده‌ی جیددییه‌ت و لێوه‌شاوه‌یی هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و په‌روه‌رده‌یی هه‌رێم ، سه‌نگی محه‌کی ئه‌و هیوایانه‌یه که بڕیاره‌کانی کۆنگره به‌رده‌می کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستانیان خستووه . سه‌رکه‌وتن یان سه‌رنه‌که‌وتن له جێبه‌جێکردنی بڕیاره‌کاندا گرنگییه‌کی چاره‌نووسسازیان بۆ ره‌وتی داهاتووی سیستمی په‌روه‌رده‌و فێرکردن هه‌یه .
په‌روه‌رده‌و فێرکردن یه‌کێکه له‌و پایه بنچینه‌یی وناوه‌ندییانه‌ی که قورسایی بینای کۆمه‌ڵگه‌ی ده‌که‌وێته‌سه‌ر ، لایه‌نێکی به‌رچاوو فاکته‌رێکی سه‌ره‌کیی گۆڕانکاریی و داڕشتنه‌وه‌ی که‌سایه‌تیی تاکه‌که‌س و کۆڕه‌وشتی کۆمه‌ڵه . پته‌وی و دامه‌زراویی ئه‌م پایه‌یه ، له‌سه‌رده‌می ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌و ئاسته‌نگه سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا ، بایه‌خێکی گه‌وره‌تری هه‌یه . بۆیه ده‌بێت ئاڕاسته‌کردنی زۆر ژیرانه بێت و ده‌ستلێدانی نه‌بێته گه‌مه‌ی منداڵان و یاریکردن به ئاگر ، چونکه ئاکامی خراپی لێده‌که‌وێته‌وه‌و ، ئاکامه‌کانیش بۆ هه‌موو بواره‌کانی دیکه‌ی ژیان ده‌په‌ڕنه‌وه .
ئێمه چه‌ند جارێک راگوزه‌رانه ده‌رباره‌ی هه‌ندێک له‌و بڕیارانه دواوین . ( بڕواننه وتاره‌کانی رۆژانی 24 و 26 ی ئایار‌و ، رۆژی 15 ی حوزه‌یرانی 2007 ده‌رباره‌ی بڕیاره‌کانی کۆنگره‌ی په‌روه‌رده‌یی ) ئه‌و بڕیارانه‌شی به‌م دواییه ئاشکراکران و به قوتابخانه‌کان راگه‌یه‌ندراون ، لێکۆڵینه‌وه هه‌ڵده‌گرن و ده‌بێت په‌روه‌رده‌کاران لێنه‌گه‌ڕێن هه‌روا به‌سه‌ریاندا تێپه‌ر ببن .
ئه‌گه‌رچی نیازی گۆڕانکاریی و گه‌شه‌کردنی په‌روه‌رده‌و فێرکردن سه‌رچاوه‌ی بیرکردنه‌وه‌و پاشان وه‌رگرتنی ئه‌و بڕیارانه‌ن ، به‌ڵام نه‌گونجانی هه‌ندێکیان له‌گه‌ڵ واقیعی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی ئه‌مڕۆ له کوردستاندا ، تووشی دڵه‌ڕاوکێمان ده‌کات و مه‌ترسی به‌فیڕۆدانی هه‌وڵ و توانا‌و کات و پاره‌یه‌کی زۆریشمان به‌رده‌م ده‌خات . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شداو ، له‌گه‌ڵ دابه‌زینی ئاستی گه‌شبینیمان بۆ به‌رئه‌نجامی ئیجابییانه‌ی بڕیاره‌کان ، هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ بڕیاره دروسته‌کان ده‌خوازین و ، ئه‌مساڵ ده‌ست له‌سه‌ر دڵمان داده‌نێین و ، له ئیمڕۆوه ، رۆژانه ، چاوه‌ڕوانی سه‌رکه‌وتنی پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێرکردن و پێشکه‌شکردنی خوێندن و په‌روه‌رده‌یه‌کی مۆدێرن و سکۆلارین به منداڵان و هه‌رزه‌کاران و لاوانی کوردستان .
17 ی ئه‌یلوولی 2007
مامۆستایه‌تی له زانکۆ‌دا
مامۆستایه‌تی یه‌کێکه له‌و پیشانه‌ی ئاماده‌کردنێکی ئه‌کادیمی و پڕاکتیکی ده‌وێت . مه‌ترسیدارترین کارێک ئه‌وه‌یه فێرکردن و په‌روه‌رده‌کردنی منداڵان و هه‌رزه‌کاران و گه‌نجان بدرێته ده‌ست که‌سانێک بۆ ئه‌و ئه‌رکه ئاماده نه‌کرابن یان ئاماده‌کردنه‌که‌یان پڕ له که‌موکووڕیی بێت . له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت ئاماده‌کردن له ئاستی خوێندنی ئه‌کادیمی کۆلیجێکی تایبه‌ت به پیشه‌ی مامۆستایه‌تی بێت . ده‌بێت هه‌نگاوێکی بوێرانه بنرێت و له ئیمڕۆ به‌دواوه چیدی مامۆستایان بێ بڕوانامه‌ی زانکۆ ئه‌رکی فێرکردن و په‌روه‌رده‌یان له هیچ قۆناغێکی خوێندندا پێنه‌سپێردرێت ، ئه‌وانه‌شی ئێستا له قوتابخانه‌کاندان به‌پێی به‌رنامه‌ڕێژییه‌کی پێنج هه‌تا ده ساڵی ئاستیان به‌رز بکرێته‌وه تا هاوتاو هاوشانی هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی زانکۆ راده‌وه‌ستنه‌وه .
ئه‌وه‌ی پێویسته جه‌ختی له‌سه‌ر بکه‌ین و پشتگیری بین ئه‌وه‌یه که مامۆستایانی سه‌ره‌تایی له کۆلیجی تایبه‌تی مامۆستایان و ، مامۆستایانی ناوه‌ندی و ئاماده‌یی له کۆلیجی په‌روه‌رده‌دا بۆ پیشه‌ی مامۆستایه‌تی له‌و دوو قۆناغه‌دا ئاماده بکرێن . بۆ مامۆستایانی زانکۆش که هه‌ر یه‌که‌یان زانایی و پسپۆڕێتی له زانستێکدا هه‌یه ، پێویسته دوای ته‌واوکردنی خوێندنی پسپۆڕییان ، لانی که‌م وه‌رزێک بۆ کاری مامۆستایه‌تی ئاماده بکرێن به‌تایبه‌تی له بواره‌کانی ( شێوازی وانه‌گوتنه‌وه ، بنه‌ماکانی به‌رنامه‌ی خوێندن ، ئه‌زموونه‌کان و هه‌ڵسه‌نگاندنی خوێندکارو چۆنیه‌تی پرسیار دانان ، سایکۆلۆژیی هه‌رزه‌کاران و لاوان … هتد ) چونکه ناکرێت بێ شاره‌زایی له‌م بابه‌تانه‌دا چاره‌نووسی خوێندکارانی زانکۆیان به‌رده‌ست بخرێت . ناکرێت هه‌رکه‌سێک بڕوانامه‌ی خوێندنی باڵای وه‌رگرت ( ماجستێر یان دکتۆرا ) بێ وه‌رگرتنی ئه‌و زانیارییانه‌و راهێنانیان بۆ مامۆستایه‌تی ، ئه‌رکی مامۆستایه‌تییان له زانکۆ‌دا پێبسپێردرێت . لاکردنه‌وه له‌م مه‌سه‌له‌یه‌و دانانی پلانێکی گشتی بۆ بایه‌خدان به ( هونه‌ری مامۆستایه‌تی ) ئاستی خوێندن له زانکۆکان‌دا به‌ره‌و پێش ده‌بات و که‌سانی ئه‌کادیمی و مامۆستایانی زانا‌و به‌توانا پێشکه‌ش به کۆمه‌ڵ ده‌کات.
ئەیلولی ٢٠٠٧
پرسیاره سواوه‌کان
له رۆژنامه‌یه‌کی په‌روه‌رده‌ییدا دیمانه‌یه‌کم خوێنده‌وه له‌گه‌ڵ قوتابییه‌کدا کرابوو . ئه‌م قوتابییه له هه‌موو ساڵه‌کانی خوێندنیدا به پله‌ی یه‌که‌م ده‌رچوو بوو . پرسیاری سه‌ره‌کیی په‌یامنێری رۆژنامه‌که له‌و قوتابییه ده‌رباره‌ی دواڕۆژی بوو .
په‌یامنێره‌که له قوتابییه‌که ده‌پرسێت : ” ئاواتی دواڕۆژت چییه ؟ ” ئه‌ویش وه‌ڵامێکی باوی داوه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت : ” ئاواتمه له دواڕۆژدا ببمه پزیشک تا بتوانم خزمه‌تی گه‌له‌که‌م بکه‌م ”
رۆژنامه‌یه‌ک خۆی به رۆژنامه‌یه‌کی په‌روه‌رده‌یی ناوزه‌د بکات ، ئه‌رکێکی په‌روه‌رده‌یی له ئه‌ستۆ ده‌گرێت و ده‌بێت بیگه‌یه‌نێ ، له‌به‌ر ئه‌وه نابێت بێ شه‌ن و که‌وکردن وتار‌و دیمانه‌و ته‌نانه‌ت وێنه‌ش بڵاو بکاته‌وه . ده‌بێت په‌یامی په‌روه‌رده‌یی له ریزی پێشه‌وه‌ی ئه‌رکه‌کانیدا دابنێت و وشه‌کانی ئاڕاسته‌یه‌کی په‌روه‌رده‌یی بکرێن . نابێت وه‌ڵامی ناپه‌روه‌رده‌یی له‌و جۆره‌ی وه‌ڵامی قوتابییه‌که له لاپه‌ڕه‌کانیدا جێیان بۆ بکرێته‌وه . بۆ ده‌بێ هه‌ر پیشه‌ی پزیشکی خزمه‌تی گه‌لی تێدا بێت ؟! ئه‌ی پیشه‌و کاره خزمه‌تگوزارییه‌کانی دیکه‌ی کۆمه‌ڵ ؟
پێویسته په‌روه‌رده‌کاران ، ئاڕاسته‌ی خوێندکاران و که‌سوکاریان و سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵ وه‌ها بکه‌ن که : هه‌موو کارێک ، گشت پیشه‌کان ، هه‌ر یه‌که‌یان به‌پێی خۆی ، خزمه‌ت به‌گه‌ل ده‌که‌ن و ، کۆمه‌ڵ بۆ به‌رده‌وامیی ژیانی خۆی ناتوانێت ده‌ستبه‌رداری هیچ جۆره پیشه‌و کار‌و چالاکییه‌کی به‌رهه‌مهێنان یان خزمه‌تگوزاریی گشتی ببێت . پیشه‌کان ، کاره‌کان و ئه‌و مرۆڤانه‌ی پێیانه‌وه خه‌ریکن و ، له‌هه‌مان کاتدا سه‌رچاوه‌ی بژێویشیانه ، هه‌ر هه‌موویان پێویستن و به هه‌ماهه‌نگی هه‌موویان کۆمه‌ڵ به‌ڕێوه ده‌چێت .
ئه‌وه ئه‌رکی شاره‌زایانی په‌روه‌رده‌و مامۆستایانه ، به‌پێی پرنسیپه‌کانی په‌روه‌رده‌و سایکۆلۆژی ، ئه‌و چه‌مکه زانستییه له مێشکی خوێندکاران و که‌سوکاریاندا بچه‌سپێنن که هه‌ر مرۆڤێک توانا‌و ئاماده‌یی و کارامه‌یی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌و ، باشترین خوێندن ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ی که‌سایه‌تیی خوێندکاراندا بگونجێ ، تا به باشترین شێوه بۆ خزمه‌تی کۆمه‌ڵ به‌گه‌ڕیان بخات .
ئەیلولی ٢٠٠٧
گو‌تاری یه‌کنه‌گرتووی سیاسی وپه‌روه‌رده‌یی
له‌م هه‌واڵه‌دا بخوێننه‌وه !
سایتی ( سبه‌ی ) ی ریفۆرمخوازه‌کانی نێو یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان رۆژی 15 ی ته‌مموزی 2007 به‌م ناونیشانه ئه‌م هه‌واڵه‌ی بڵاوکرده‌وه : ” زیاتر له 50 هه‌زار ئیمزا له دژی خوێندن به زاری سۆرانی له دهۆک کۆکراوه‌ته‌وه ” بیانووی ئه‌م کرداره‌ش ( گوایا ) نزمبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی ده‌رچوونه له تاقیکردنه‌وه‌کانی قۆناغی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌ییدا له دهۆک . به‌پێی هه‌مان هه‌واڵ ( گوایا ) هۆکاری ئه‌م نزمبوونه‌وه‌یه‌ی رێژه‌ی ده‌رچوون ، به‌کارهێنانی دیالێکتی سۆرانییه له خوێندندا .
ئه‌م هه‌ڵمه‌تی ئیمزاکۆکردنه‌وه‌یه دوابه‌دوای سه‌رنه‌که‌وتنی کۆنگره په‌روه‌رده‌ییه‌که‌ی هه‌ولێر دێت له یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی کێشه‌ی دیالێکت له ده‌ڤه‌ری بادیناندا .
ئه‌م هه‌واڵه ئاماژه‌یه بۆ دوو که‌مووکووڕیی گه‌وره ، یه‌کێکیان سیاسی و ئه‌ویدیکه‌یان په‌روه‌رده‌یی .
له رووی سیاسییه‌وه ، بۆ جارێکی دیکه ، ته‌نگژه‌ی بیری نه‌ته‌وه‌گه‌رێتی له نێو ریزه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی کورددا خسته‌ڕوو . ئه‌م ته‌نگژه‌یه بۆته نه‌خۆشییه‌کی درێژخایان و سه‌راپا جه‌سته‌ی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ی گرتۆته‌وه‌و ، له هه‌موو قۆناغێکی چاره‌نووسسازدا سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌و ، چاره‌نووسی کێشه‌ی کورد به‌ره‌و ئاکامێکی نه‌خواسته ده‌بات و ریسه‌که‌ی ده‌کاته‌وه به خوری . کۆکردنه‌وه‌ی ئیمزا له‌لایه‌ن لایه‌نگیرانی دیالێکتێکی زمانی کوردی دژی دیالێکتێکی دیکه ، جگه له‌وه‌ی کارێکی ژیاریی نییه ، به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی نه‌بوونی گوتارێکی سیاسیی یه‌کگرتووی کوردییه ، به‌تایبه‌تی له هه‌لومه‌رجێکدا که نه‌ته‌وه‌ی کورد له هه‌موو کاتێک زیاتر پێویستیی به‌و گوتاره یه‌کگرتووه هه‌یه .
بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له هه‌موو شوێنێکی ئه‌م جیهانه‌دا ، له‌گه‌شه‌کردنی خۆیدا ، به‌ره به‌ره له ره‌وتی به‌جێهێشتنی بنه‌مای ئابووریی ده‌ره‌به‌گایه‌تی و سه‌رخان و ئه‌قڵییه‌تی خێڵدا به‌ره‌و سه‌رمایه‌داریی ، گوتارێکی نه‌ته‌وه‌یی یه‌کگرتوو بینا ده‌کات و ، له‌گه‌ڵ چوونه‌پێشه‌وه‌ی گه‌شه‌کردنه سه‌رمایه‌دارییه‌که‌و دروستبوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داریدا ، ئه‌و گوتاره به‌هێزترو پته‌وترو تۆکمه‌تر هه‌نگاو ده‌نێت به‌ره‌و یه‌کخستنی نه‌ته‌وه‌و خه‌باتی جه‌ماوه‌ره‌که‌ی له پێناوی ئامانجه‌کانیدا که له مافی بڕیاردانی چاره‌نووس و پێکهێنانی ژیانێکی سه‌ربه‌خۆدا خۆیان ده‌نوێنن . به‌ڵام ته‌نگژه‌ی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد له‌وه‌دایه که چینه بۆرژوازییه ده‌سه‌ڵاتداره‌که‌ی له‌ڕێی حزبه‌کانییه‌وه توانای ئه‌م یه‌کخستنه‌ی گو‌تاری نه‌ته‌وه‌ییان نییه‌و له پێگه‌ی کۆمه‌ڵگه ده‌ره‌به‌گی و خێڵه‌کییه‌که‌وه ده‌ست بۆ بابه‌ته هه‌نووکه‌ییه چاره‌نووسسازه‌کان ده‌به‌ن و گو‌تاری قۆناغی به‌ر له قۆناغی نه‌ته‌وه‌یی پیاده ده‌که‌ن . ئه‌وه‌تا به چاوی خۆمان ده‌یبینین که‌له‌ماوه‌ی شازده ساڵی رابردوودا ، واته دوای راپه‌ڕین و بوونی هه‌لێکی له‌بارو گونجاو بۆ خه‌باتکردن له ژێر ئاڵای گوتارێکی سیاسیی یه‌کگرتوودا ، هه‌ر رۆژه به شێوه‌یه‌ک ئه‌م گوتاره پارچه پارچه ده‌کرێت و بزووتنه‌وه نه‌ته‌وه‌ییه‌که‌ی پێ لاواز ده‌که‌ن .
گه‌لی کورد له باشووری کوردستان هێشتا له ململانێی گو‌تاری حزبیی به‌رچاوته‌نگ رزگاری نه‌بووه ، ئه‌و گوتاره‌ی شه‌ڕی ناوخۆی لێپێکهاتوو جه‌زره‌به‌یه‌کی کاریگه‌ریی به بزووتنه‌وه نه‌ته‌وه‌ییه‌که گه‌یاند ؛ هێشتا زامه‌کانی گو‌تاری ناوچه‌گه‌رێتی و شارگه‌رێتی و ئه‌قڵییه‌تی خێڵه‌کیی و خۆخۆیی حزبی و شه‌ڕه په‌ڕۆی سه‌وزو زه‌ردی ساڕ‌ێژ نه‌بۆته‌وه ، لێره‌و له‌وێ گوتارێکی دیکه‌ی دژه گو‌تاری نه‌ته‌وه‌یی سه‌رهه‌ڵده‌دات ، ئه‌ویش گو‌تاری جیا جیای دیالێکتی زمان و راگه‌یاندنی فه‌شه‌لی گو‌تاری نه‌ته‌وه‌ییه له بڕیاردانی دیالێکتی ستاندارد بۆ خوێندنی کوردی له قۆناغه‌کانی خوێندندا ، یان هه‌نگاو هه‌ڵگرتنێکی زانستییانه بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م کێشه‌یه‌و یه‌کخستنی گو‌تاری په‌روه‌رده‌یی له‌م بواره‌دا .
داتاشینی بیانووی که‌می رێژه‌ی ده‌رچوون له یه‌کێک له ناوچه‌کانی کوردستاندا و دانی به‌پاڵ ” زاری سۆرانی ” وه‌ک له هه‌واڵه‌که‌دا هاتووه ، نیشانه‌یه‌کی دیکه‌ی کورت وکوێری ئه‌قڵی په‌روه‌رده‌یی باوه له ده‌زگاکانی په‌روه‌رده‌دا ؛ چونکه ئه‌وه‌ی که‌مێک شاره‌زایی له ئه‌لفبێی زانستی په‌روه‌رده‌دا هه‌بێت ده‌زانێت که کێشه په‌روه‌رده‌ییه‌کان بۆ یه‌ک هۆکار ناگه‌ڕێنه‌وه ، ئه‌گه‌رچی هه‌میشه هۆکارێک سه‌ره‌کی ده‌بێت و هۆکاره‌کانی تر له په‌راوێزیدا ده‌خولێنه‌وه .
هه‌ڵوێستی زانستییانه له کایه‌ی په‌روه‌رده‌دا وه‌ها ده‌خوازێ هه‌ر کێشه‌یه‌ک به‌جیا لێیبکۆڵرێته‌وه ، تۆژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکرێت ، هه‌نگاوه‌کانی تۆژینه‌وه‌ی زانستی په‌یڕه‌و بکرێن تا هۆکاری راسته‌قینه‌ی کێشه‌کان ده‌ستنیشان بکرێت و ، چاره‌سه‌ریان بۆ دابنرێت و ، جارێکی دیکه‌ش چاره‌سه‌رکردنه‌کان به هه‌مان پڕۆسه‌ی تۆژینه‌وه‌دا سۆراخ بکرێن و لادانه‌کانی قۆناغ به قۆناغ راست بکرێنه‌وه .
ئه‌مه‌ی له‌لای سه‌ره‌وه روونمان کرده‌وه رێگه‌ی زانستییانه‌یه بۆ ده‌ستنیشانکردنی هه‌ر کێشه‌یه‌کی په‌روه‌رده‌یی نه‌ک رمڵ لێدان و دانانی رای خودیی له شوێنی ئه‌نجامه‌کانی تۆژینه‌وه‌ی زانستی . ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و ساڵانه‌ی که رێژه‌ی ده‌رچوون باش بووه ، یان بۆ ئه‌و ساڵانه‌ی منداڵی کورد به عه‌ره‌بی ده‌یانخوێندو به زمانی عه‌ره‌بی ئه‌زموون ده‌کران و رێژه‌ی ده‌رچوونیشیان باش بوو ، سه‌رنجی هه‌ر تۆژیارێکی په‌روه‌رده‌یی بۆ ئه‌وه راده‌کێشێ که مه‌سه‌له‌ی زمان یان دیالێکتێک له زمان به ته‌نها نابێته هۆی نزمبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی ده‌رچوون به راده‌یه‌ک گوتاریی نه‌ته‌وه‌یی تێدا بزر ببێت و گوتارێکی دژه نه‌ته‌وه‌یی له‌ڕێی ئیمزاکۆکردنه‌وه‌وه بۆ ” دابهێنرێ ” .
تەموزی ٢٠٠٧
هه‌گبه‌که‌ی شۆڤێنیزمی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌ب !
لەو کاتەوەی راپەڕین دەسەڵاتی ناوەندیی لە بەشێکی باشووری کوردستان راماڵی و، رژێمی بەعس بە ناچاریی دامودەزگاکانی خۆی لە کوردستان کێشایەوە ، شۆڤێنیزمی گەلانی سەردەست لە عێراق و ناوچەکەدا ئۆقرەیان لەبەر بڕاوەو ، رۆژانە بەبۆنەو بەبێ بۆنە ،سەرو بنی زمانیان ” یەکپارچەیی خاکی عێراق ” و “پاراستنی یەکێتیی عێراق ” و ” پیرۆزیی سنووری عێراق ” ە . هەر لێپرسراوێکی عەرەب دەمی هەڵهێنایەوە ، یەکسەر بە باسی عێراقی یەکگرتوو و یەکپارچە دەستپێدەکات . هەر هەمووشیان مەبەستیان باشووری کوردستان و ئەو نیمچە ئازادییەیە کە هەلومەرجی دوای جەنگی کەنداو رەخسانی ، تا لە هاوکێشەی سیاسیی ناوچەکەداو ، زێتر بۆ جێبەجێکردنی نەخشە ستڕاتیژییەکانی ئەمریکا ، کوردستان بنکەیەکی پێشەوە بێت و ، تا ئەوپەڕو بۆ مەودایەکی نادیار سوودی لێوەربگرن .
بۆرژوا شۆڤێنیزمی عەرەب کە زێتر لە هەشتا ساڵە سامانەکانی کوردستان بە تاڵان دەبات و لە پاوانی نەوتی کوردستاندا دەلەوەڕێت ، ئەمێستا کۆستی کەوتووەو لە گەرووی هەزاران بڵندگۆو هۆیەکانی راگەیاندنەوە ، دڵەڕاوکێ و خەوزڕانی خۆی ناشارێتەوە و ، هێوری و کۆتاییهێنانی تیرۆر بە مەرجی گێڕانەوەی گەلی کورد بۆ ژێر فەرمانڕەوایی راستەوخۆی بەغدا دەبەستێتەوە، تەنانەت لکاندنەوەی باشووری کوردستان بە عێراقەوە ، لەڕێی دەنگدان بە دەستووری هەمیشەیی عێراق ، بە کەم دەزانێت و لە هەوڵی فراوانکردنی ئەو لکاندنەوەدایە تا جارێکی دیکە کۆیلەیەتی و پلە دوویی و کەمتریش لەوە بەسەر گەلەکەماندا بسەپێنێ.
وەک نموونەیەک بۆ ئەم پەلەقاژەیەی شۆڤێنیزمی نەتەوەیی عەرەب لە عێراقدا، حیزبی ئیسلامی عێراق کە سەر بە ( جبهە التوافق ) ی سوننییە لە لێدوانێکدا ، کە پێدەچێ وەڵامدانەوە بێت بەو کۆنگرە پەروەردەییەی لە نێوان 22 – 24 ی ئایاری 2007 لە هەولێر بەسترا، ئەم مەرام و نیازانە ئاشکرا دەکات .
زاتێکی سەرکردایەتی ئەم حزبە ئیسلامییەی کاژێکی شۆڤێنیزمانەی عەرەبیشی پۆشیوە بەم شێوەیە دەدوێت : ” ئێمە بۆ ئەوە کاردەکەین کە سیاسەتی پەروەردەیی بەدەستی حکومەتی ئیتتیحادی بێت ، نەک ئەوەی هەر هەرێمە سیستمی پەروەردەو فێرکردنی خۆی هەبێت، چونکە ئەمە دەبێتە هۆی ساردی و دوورکەوتنەوەی هەرێمەکان و پارێزگاکان لە یەکتری ، سەبارەت بەوەی جیاوازییەک هەیە کە واقیعی فرە نەتەوەیی و تایەفی سەپاندوویەتی . ئێمە لە بواری پەروەردەو فێرکردن‌دا ، شتە ناوکۆییەکانی نێوان هەموو عێراقییەکان جێگیر دەکەین ؛ بە جۆرێک کە بایەخ بە شوناسی نیشتمانی بدات. بەرگری لە یەکگرتووبوونی بکات. یەکێتیی ئایین وکۆمەڵە بەها ئەخلاقییەکان و کەلتووری رەسەنی عێراقییەکان دووپات بکاتەوە. ( سایتی ایلاف ژمارە 2207 لە 7 ی حوزەیرانی 2007 ) .*
لێدوانی ئەم وتەبێژەی حزبی ئیسلامیی عێراق کاکڵەی بیرکردنەوەیەکی شۆڤێنیستانەی ژەهراوی دەردەبڕێت و ، ناچێتە چوارچێوەی هیچ پێوەرێکی سیاسی و یاسایی و واقیعی بۆ پێکەوە ژیانی هاووڵاتییان بە هەموو جیاوازییەکانیانەوە لە وڵاتێکی فرە نەتەوەدا .
ئەم بۆچوونە چاو لەو راستییە دەنووقێنێ کە سیاسەتی پەروەردەیی و داڕشتن و جێبەجێکردنی پڕۆسەی پەروەردەو فێرکردن لە دەوڵەتێکی فیدڕالیدا تایبەتە بە کۆمەڵانی خەڵکی لە هەرێمەکانداو ، لە رووی سیاسی و یاساییەوە دەکەوێتە نێو بازنەی دەسەڵاتە هەرێمییەکان و پەیوەندی بە حکومەتی ناوەندەوە نییە .
ئەم وتەبێژە رەسمییەی حزبی ئیسلامی قسە لە ساردی و جیاوازی دەکات وەک بەرئەنجامێک بۆ ئایندەی پەیوەندی لە نێوان گەلانی عێراقدا ، لە کاتێکدا بە کردەوە نەک جیاوازی بەڵکو دوژمنایەتیکردن دروست بووەو ئەوان وەک لایەنێکی شۆڤێنیی عەرەبی رۆڵی نەرێیانەی خۆیانی تێدا دەبینن و،دەیانەوێت لە رێگای دەستکاریکردن و تۆخکردنەوەی دەستوورە عەرەبییە ئیسلامییەکەیان ” روخساریی عەرەبیی عێراق ” بچەسپێنن و ، نەک ساردی و جیاوازی ، بەلکو دەریایەک خوێن لە نێوان پێکهاتە نەتەوەیی و ئەتنییەکانی عێراقدا جێگیر بکەن. ئەمە جگە لەوەی دەیانەوێت لەڕێی پەروەردەو فێرکردنەوەو، بە ناوی ” یەکێتیی ئایین و کەلتووری رەسەن ” مافە نەتەوەییەکانی گەلی کورد بپێچنەوەو ، پڕۆژەی جینۆسایدێکی دیکەو فەرمانڕەوایەتییەکی دیکەی سەددامیانە جێبەجێ بکەن .
بۆ ئەوەی پەروەردەو فێرکردنێکی سەربەخۆو سکۆلار و مۆدێرن لە کوردستاندا هەبێت ، پێویستە دەسەڵاتداران لە باشووری کوردستاندا بە تەواوەتی پەروەردەو فێرکردن لە ئایدیای نەتەوەیی شۆڤێنی بەعس پاکبکەنەوەو کاریگەرێتی رێبازی تایەفەگەریی ، سوننە بێت یان شیعە، لەسەر رەوتی پەروەردەی منداڵان لە کوردستاندا دوور بخەنەوە؛ ئەوەش تەنهاو تەنها بە بڕیارێکی سیاسی بوێرانەو جیاکردنەوەی ئایین لە دەوڵەت و، لە پەروەردەو فێرکردن دەکرێت. ئامڕازی سیاسیش بۆ ئەم کارە، بڕیاردانی دەستوورێکە بۆ باشووری کوردستان کە ئەو هەنگاوە مۆدێرنەی تێدا جێگیر بکەن، بەمەش ئەو بەرنامە رەشانە پووچەڵدەکرێنەوە کە شۆڤێنیزمی نەتەوەیی عەرەب لە هەگبەکەیاندا حەشاریان داوە .
* دەقی لێدوانەکە بە زمانی عەرەبی :
” اننا نعمل على ان يكون رسم السياسات التربوية بيد الحكومة الاتحادية بدلا من ان ينفرد كل اقليم بنظامه التعليمى والتربوى مما قد يسبب نفورا أو جفوة بين المحافظات أو الاقاليم نتيجة التباين الذى يفرضه التنوع القومى والطائفى والى تثبيت القواسم المشتركة فى التربية والتعليم بين جميع العراقيين والتى تهتم بهوية الوطن والدفاع عن وحدته وتركز على وحدة الدين والمنظومة الاخلاقية التى ورثها العراقيون من دينهم وتراثهم الاصيل. ”
حوزەیرانی ٢٠٠٧
رۆژی جیهانیی منداڵان
کورتەنامەیەک بۆ منداڵە خۆشەویستەکان
ئەمڕۆ 1 ی حوزەیران بە رۆژی جیهانیی ئێوەی جگەرگۆشەکانمان دانراوە، گوایا ئەمە رۆژی پاڵپشتیی مافەکانی ئێوەیە ! گوایا هەموو ساڵێک لەم رۆژەدا بەدەم ئاهەنگ و سەماو گۆرانی و مەڕاسیمەکانی حکومەت و رێکخراوەکانی منداڵانەوە، ئاوڕێک لە ژیانتان دەدەنەوە.
بەڵام ژیانی ئێوە لە سەرانسەری ئەم جیهانەدا، بە گشتی، پڕاوپڕی کوێرەوەرییەو، هێشتا سادەترین مافەکانتان پێ رەوا نەبینراوە. هێشتا پەیماننامەکانی مافی منداڵ بۆ زەمین و پڕاکتیک دانەبەزیوە. هێشتا گەورەکان لە ئەقڵی کوێری باوکسالاریی وازیان نەهێناوە. هێشتا سیستمی چەوساندنەوەی سەرمایەداریی جیهانگیر لە مژینی دوا تنۆکی شیلەی خاوی تواناکانتان نەبۆتەوە.
کۆرپەکانم : لەبەر ئەوە ، نەمزانی بەو بۆنەیەوە، چ دیارییەکتان پێشکەش بکەم ! چونکە هیچ دیارییەک زامەکانی منداڵێتیتان پڕناکاتەوە، هەر وەک چۆن دیارییەکانی بابانۆئیل هەتا ئێستا پڕینەکردۆتەوە ؛ تەنها دیارییەک کەمابێ و لە دەستمدا بێت ئەوەیە : لەمەودوا کێشەکەتان رێنمایی پێنووسەکەم بکات و، ئەوەندەی بۆیبکرێ، رەوایی مافەکانتان و بایەخی ئێوەی خۆشەویست بۆ دواڕۆژی ژیان لەم سەر زەمینەدا، بۆ باوکان و دایکان و مامۆستاکان و گەورەکان و کۆمەڵ بە گشتی، روونبکاتەوە.
ئازادی و خۆشگوزەرانیتان بۆ دەخوازم و دڵنیابن ئایندەی جیهان بۆ ئێوەیەو لە دەستی ئێوەدا دەبێت.
1 ی حوزەیرانی 2007
په‌روه‌رده‌و سکۆلاریزمی ناته‌واو
بەرپرسێکی پەروەردە لە سلێمانی ، بڕیاری سکۆلارکردنی خوێندنی راگەیاند. ئەم بڕیارە لە لایەن کۆنگرەی پەروەردەیی رۆژانی 22 – 24 ی ئایاری2007 لە هەولێر دراوە . ناوەرۆکی ئەو بڕیارەش بریتییە لە خوێندنی ئایین وەک زانست و، فراوانکردنی زانیاریی قوتابییان دەربارەی هەموو ئایینەکان ، نەک بە تەنها ئیسلام ، بە هۆی وانەکانی ئایینەوە لە هەموو قۆناغەکانی خوێندندا .
لە راستیدا بیرکردنەوە لە سکۆلارکردنی پەروەردەو فێرکردن و ، گفتوگۆکردن لەو بارەیەوە لە کۆنگرەیەکی وەهادا بایەخی خۆی هەیە . ئەوە بۆ خۆی هەوڵدانێکە بۆ رووخاندنی ئەو دیواری ترس و پیرۆزاندن و بڤاندنەی کە لەم کۆمەڵگایەی ئیمەدا ، لە سەرەڕێی هەر هەنگاوێکی نوێگەریدا دانراوە . بەڵام هەنگاوەکە هێشتا ناتەواوەو بە نیوەناچڵی بەجێهێڵراوە . لەبەر ئەوە ناتوانرێت پێشبینی پەروەردەو فێرکردنێکی سکۆلاری لێبکرێت، یان خۆشباوەڕانە چاوەڕێی بەدیهاتنی بین .
ناوەرۆکی ئەم بڕیارە لاساییکردنەوەیەکی راستەوخۆی سیستمی خوێندنی سوید و وڵاتە ئەسکەندناڤییەکانی پێوە دیارە . لەو وڵاتانەدا ئایین لە نێو بەرنامەکانی خوێندندا هەڵنەگیراوە، بەڵکو وانەیەکە وەک هەر وانەیەکی دیکە . لەم وانەیەدا ئەو پرنسیپە ناوکۆییانەی لە نێوان هەموو ئایینەکاندا هەیە دەخوێندرێت ، بەڵام دەستی کەنیسە کەم وزۆر ، راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لە داڕشتن و ئاڕاستەکردنی ئەم بەرنامەیەدا هەیە و ، لەدواشیکردنەوەو دواسەرەنجامدا بە بەرژەوەندیی پەروەردەیەکی مەسیحییانە دەشکێتەوە . ئەمە جگە لەوەی کە ناتوانرێت ئایین
وەک زانست ، واتە ( سەرنجدان و ئەزموون و دووبارەکردنەوەی ئەزموون و پڕاکتیکی ئەزموون ) کە لە بنچینە سەرەکییەکانی تۆژینەوەو لێکۆڵینەوەی زانستین ، بخوێندرێت .
بواری ئایین ، بوارێکی غەیبی و رۆحییە ، پشت بە باوەڕ ( ایمان و عقیدة ) دەبەستێ . لەم بوارەدا قەناعەتی تاکەکەس خۆی بڕیاردەرەو هیچ پەیوەندییەکی بە ئەزموونی زانستییەوە نییە .
بڕیاری کۆنگرەی پەروەردەیی بە سکۆلارکردنی پەروەردەو فێرکردن چەند ئەگەرێک لە نێو خۆیدا هەڵدەگرێت :
1. سەلماندنی پێویستیی سکۆلارکردنی پەروەردەو ئامادەیی تەواو بۆ پڕاکتیککردنی . ئەوەش هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەی کۆنگرەو کۆمەڵێک بڕیاری نوێی دەوێت ، لەوانە :
ا- گۆڕینی بڕیارەکە بەو شێوەیەی کە ئایین وەک ماددەیەک لە نێو بەرنامەکانی خوێندندا هەڵگیرێت . وەک ئەو وڵاتانەی سکۆلاریزم لە سیستمی پەروەردەدا پەیڕەو دەکەن ، ئەم ماددەیە لە مزگەوت و کەنیسەو پەرستگاو ناوەندە ئایینییەکاندا بخوێندرێت و ، هیچ ئەرکێک لەسەر دەوڵەت و دەزگا رەسمییەکانی پەروەردەو فێرکردن دانەنێت .
ب – پەڕلەمانی کوردستان بڕیاری جیاکردنەوەی ئایین لە دەوڵەت و پەروەردەو فێرکردن بدات و ، لە دەستووری هەرێمی کوردستاندا وەک ماددەیەکی سەربەخۆ بیچەسپێنێت .
ج – قوتابخانە ئایینییەکان لەسەر حسابی وەزارەتی پەروەردە یان دەزگا حکومەتییەکان نەمێنن و کەسوکاری قوتابی و خوێندکارانی ئەو قوتابخانانە خۆیان ئەرکی بەڕێوەبردن و سەرپەرشتی و خەرجکردن لە ئەستۆ بگرن .
د -لە هەموو بەرنامەکانی دیکەی خوێندندا وەک مێژوو ، پەروەردەی نیشتمانی ، رێزمانی عەرەبی و لە هەر شوێنێک ئاماژەی بە ئایین تێدابوو ، بێ لایەنانە باسی هەموو ئایینەکان بکرێت و رێگە لەوە بگیرێت جیاوازیی ئایینی تێیاندا رەنگبداتەوە .
2 . ئەگەری وەرگرتنی بڕیارەکە لە ژێر گوشاری راستەوخۆ یان ناراستەوخۆی بارودۆخە سیاسییەکەی عێراق و دەسەڵاتی داگیرکەران یان سەندووقی پوولی نێودەوڵەتی، یان وەک کارتێکی گوشار بۆ سەر لایەنە بەشەڕهاتووەکانی جەنگی تایەفەگەریی نێوان شیعەو سوننەی عەرەب .
3 . ئەگەری خۆگونجاندنی رووکەش لەگەڵ بارودۆخەکەدا و خۆدەرخستن وەک حاڵەتێکی مۆدێرن لە نێو حاڵەتی دواکەوتووی عێراقدا، واتە نیشاندانی جیاوازیی ئەقڵییەتی دەسەڵات لە کوردستاندا و بەراوردی بە ئەقڵییەتی ئایینی دەسەڵات لە بەشەکانی دیکەی عێراقدا .
ئەم ئەگەرە ، جێبەجێکردن لەو سنوورەدا دیاری دەکات کە ناوەرۆکی بڕیارەکە پێکدەهێنێت و ، مەودایەکیش بۆ پاشگەزبوونەوە یان مانۆڕ‌و تێکەو لێکە سیاسییەکان و ململانێی کێشەی دەستووری هەرێمی کوردستان لەگەڵ دەسەڵاتی ناوەنددا دەهێڵێتەوە.
ئەم ئەگەرەی دوایی رەنگە زێتر بگونجێ و مەبەستی بڕیارەکە بێت و رەچاوی بارودۆخی ناجێگیری ئێستای کردبێت، چونکە :
* لەم بارودۆخەی ئێستادا، دەسەڵاتی سیاسی لە هەرێمدا ، نە سروشتە چینایەتییەکەی رێگای دەدات و نە لە جێوڕێیەکی سیاسیی تۆکمەی ئەوتۆدایەکە بتوانێت پڕکێشیی بڕیارێکی سیاسیی گەورەی وەک بە سکۆلارکردنی دەوڵەت و پەروەردەو فێرکردن بکات .
* پەڕلەمانی کوردستان ناتوانێت لە بازنەی ئیرادەی دەسەڵاتی سیاسی لە هەرێمدا دەربچێت و بڕیارێکی لەو چەشنە بدات .
* دەستووری هەرێمی کوردستان بە هۆی دواخستنیەوە بەرەو ڕووی گیروگرفتی دەستووریی دەبێتەوە ، سەبارەت بەوەی دەستووری عەرەبی – ئیسلامیی عێراق رێگەی سکۆلارکردنی پەروەردەو فێرکردنی بە چەندین ماددەو بڕگە داخستووەو ، ئەگەری ئەوەش هەیە رەوتە شۆڤێنییەکانی عەرەب و رەوتە ئیسلامییەکان دادگای دەستووریی ، دژ بە بڕیارێکی وەها ، لە حکومەت و پەڕلەمان بگرن .
لەبەر تێکڕای ئەو هۆکارانە ، بڕیاری کۆنگرەی پەروەردەیی بۆ سکۆلارکردنی پەروەردەو فێرکردن بە ناتەواوی دەمێنێتەوەو، تەنها لە چوارچێوەی بڕیارێکدا بۆ راگەیاندن تۆمار دەکرێت . ئەوە بڕیارێکە دراوە ، بەڵام لە ئێستادا، وەک هەندێک بڕیاری یاسایی لە دادگاکاندا : ” جێبەجێکردنی رادەگیرێت ” .
ئایاری ٢٠٠٧
بڕیاره گرنگه‌که‌ی کۆنگره‌ی په‌روه‌رده‌یی
لە نێو بڕیار‌و راسپاردەکانی دە لیژنەو شازدە بابەتی پەروەردەیی تەنها بڕیاری سیستمی نۆ پۆلی ئاشکرا کراو، کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی بۆ بەسترا، کە بە کورتی لێرەدا چەند تێبینییەکی لەسەر دەنووسین :
1. دەکرا فراوانکردنی خوێندنی ئیلزامی تا پۆلی نۆیەم بەبێ یەکخستنی ئەو دوو قۆناغەش بڕیاری لێبدرێ، بەڵام بەرلەوە پێویستە ئیلزامبوونی خوێندن لە خوارەوە، لە پۆلی یەکەمی سەرەتاییەوە کۆنتڕۆڵ بکرێ و منداڵانی تەمەن شەش ساڵ لە دەرەوەی قوتابخانەدا نەبن،تا بەم هۆیەوە سەرچاوەی مانەوەی قوتابخانەکانی نەوجەوانانیش وشک ببێت.
2. دەبێت بڕیاردانی هەر گۆڕانکارییەک لە بواری پەروەردەو فێرکردن‌دا سەرەنجامی ئەزموون وپەیڕەوکردنی شێوازێکی زانستیانە بێت. رێگای زانستی لەم کایەیەدا ئەوەیە کە سەرەتا چەند قوتابخانەیەکی سەرەتایی و ناوەندی بۆ چەند ساڵێک ئەم ئەزموونەی تێدا جێبەجێ بکرێت و، هەر لەوماوەیەشدا پێداویستیی گشتیکردنەوەی ئەزموونەکە دابین بکرێت؛ ئەو پێداویستیانە کە بینای قوتابخانەو ئامادەکردنی مامۆستا‌و گۆڕانکاریی لە بەرنامەکانی خوێندندا سێ لایەنی سەرەکییانن.
ئەم مەسەلە پەروەردەییەو هەموو مەسەلە پەروەردەییەکانی دیکە، بەرنامەی دەوێت و بە بڕیاری سەرپێیی کۆنگرەیەک نایەنەدی و، دەبێت کارێکی ماندوونەناسانەو توانایەکی گەورەی ماددی و بەشەرییان بۆ تەرخان بکرێت.
3. کۆنگرەی پەروەردەیی دەیتوانی تاقیکردنەوەی بەکالۆریای پۆلی شەشەمی سەرەتایی، هەر ئێستا، هەڵبووەشێنێتەوە بەبێ ئەوەی بە مەرجی خوێندنی نۆ پۆلییەوە گرێ بدات. نەک هەر ئەوە، بەڵکو دەیتوانی تاقیکردنەوەی پۆلی سێیەمی ناوەندی( پۆلی نۆی داهاتوو) ش هەڵبووەشێنێتەوەو بڕوا‌و متمانە بۆ مامۆستایان لە قوتابخانەو خوێندنگاکان‌دا بگەرێنێتەوە،کە خۆیان قوتابییەکانیان هەڵبسەنگێنن و بڕیاری دەرچوون و دەرنەچوونیان بدەن.
4. کردنەوەی کۆلیژی پەروەردە بۆ مامۆستایان کارێکی شیاو‌و دروستە بە مەرجێک تەنها بۆ” وەرگرتنی شەهادەی بەکالۆریۆس” نەبێت، بەڵکو بۆ پەرەپێدان و گەشەکردنی توانای مامۆستاکان بێت و لەرێی ئەوانیشەوە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی قوتابخانە سەرەتاییەکان بێت.
5. دابەشکردنی نمرەکانیش بەو پێیەی دانراوە، وەک ئالییەتێک بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندکاران، رۆڵێکی ئەوتۆ ناگێڕێت و کێشەکانی دەرچوون و نمرەو ئاستی زانیاری خوێندکاران چارەسەر ناکات، چونکە پەرەپێدانی ئاستی خوێندن زۆر بواری جیاجیا دەگرێتەوەو تەنها بە نمرەوە نەبەستراوەتەوە.
لە راستیدا بابەتەکانی سیستمی چەند پۆلی و نمرەو تاقیکردنەوەکان وخوێندنی ئیلزامی بەشێکن لە پڕۆسەی پەروەردەو دەبێت گۆڕانکاریی لە هەموویاندا روو بدات، بەڵام ئەگەر دەستکەوتی کۆنگرەیەک تەنها بڕیارێکی لەم جۆرە بێت کە بە عەمەلی لە ئێستادا توانای جێبەجێکردنی نییەو، خۆدزینەوە لە مەسەلەی سەرەکی گۆڕانکاریی کە گۆڕینی فەلسەفەی پەروەردەیی و بڕیاردانی سکۆلارکردنی خوێندنە ، بۆ سەرنەکەوتنی کۆنگرەکەو، بە فیڕۆچوونی هەوڵەکان و، لە دەستدانی ئەم هەلە، بەڵگەن .
ئایاری ٢٠٠٧
دیسان کۆنگره‌ی په‌روه‌رده‌یی
رۆژی پێنجشەممە 24/5/2007 کۆنگرەی پەروەردەیی باشووری کوردستان بە بڕیاردانی کۆمەڵێک بڕیار‌و راسپاردە کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا. وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا بڕیارە هەرە گرنگەکانی لەم چەند خاڵدا چرکردەوە.
1. یەکخستنی هەر دوو قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی لە یەک قۆناغدا، واتە خوێندنی نۆ پۆلی ( 1-9 ) کە سەرەنجامی ئەم یەکخستنەش خوێندنی ئیلزامی لە پۆلی شەشەمەوە بۆ پۆلی نۆیەم دەگۆڕێت و ، تاقیکردنەوەی پۆلی شەشەم نامێنێت.
2. کردنەوەی کۆلیژیپەروەردە بۆ مامۆستایانی سەرەتایی بە ئێواران “بۆ ئەوەی شەهادەی بەکالۆریۆس وەرگرن ”
3. تاقیکردنەوەی بەکالۆریای پۆلی نۆیەم 60 % ی نمرەکانی لەسەر دەبێت و ئەویدیکە، واتە 40 % لەسەر هەر دوو پۆلی حەوتەم و هەشتەم دەبێت.
4. لە بارەی گۆڕینی پەروەردەی ئاینییەوە ” چاوخشاندنەوەیەکی جیددی دەکرێت بە پڕۆگرامەکانیپەروەردەی ئاینیدا، بە شێوازێک کە رۆحی لەخۆبوردەیی و لێبوردن و ئاشتی و پیکەوەژیانی برایەتی و خۆشەویستیی مرۆڤ و خۆشەویستیی ئایندەو خۆشەویستیی ژیان بچێنێت لە ناو کۆمەڵگادا، دەبێت لەمەودوا ئایین وەکو زانست بخوێندرێت لە جیاتی ئەوەی کە ئاڕاستەکردنی مرۆڤەکان بێت بە ئاڕاستەیەکی دیاریکراودا” ،(بروانە دەقی لێدوانەکەی وەزیری پەروەردە لە سایتی حکومەتی هەرێمی کوردستانwww.krg.org )
هەر چەندە بڕیار‌و راسپاردەکانی دیکە هێشتا لەبەر دەستماندا نییە، بەڵام لە نێوان لێدوانەکەی وەزیری پەروەردەدا، کە کۆنگرەکەی بە سەرکەوتوو وەسفکردووە، هەندێ راستی خۆی دەردەخات،لەوانە :
1. کۆنگرە نەیتوانیوە دیدی فەلسەفی بۆ سیستمی پروەردەوفێرکردن لە کوردستاندا دیاری بکات. ئایا ئەم سیستمە چی دەبێت : ( نەتەوەیی، ئیسلامی، دیموکراتی لیبرالی، سۆسیالیستی )
2. تێگەیشتنی سیستمی پروەردە بۆ مرۆڤ و پەیوەندییەکانی بە (سروشت و کۆمەڵگەو فیکر ) و تەکنۆلۆژیاو زانستی سەردەم چۆن دەبێت و، کۆنگرە چ ئالییەتێکی بۆ ئەوە راسپاردووە.
3. کۆنگرە، سەبارەت بە بڕیاردانی پەروەردەیەکی سکۆلار ( عەلمانی ) بێدەنگیی لێکردووە. دیارە هیچ پڕۆژەیەکی بۆ جیاکردنەوەی ئایین لە پەروەردەوفێرکردن بڕیار نەداوەو،تەنها بەوەندە رازیبووە کە پەروەردەی ئایینی بگۆڕێت تا بگونجێ لە گەڵ ئەو مەرجانەی وەزیری پەروەردە باسی دەکات، کە لە بنچینەدا ئەوانە مەرجی ئەمریکاو سەندووقی دراوی جیهانییە بۆ مامەلەکردن لەگەڵ جیهانیی ئیسلامی‌دا.
4.سەبارەت بە گۆڕینی سیستمی خوێندن، ئەگەرچی بڕیارەکە هەنگاوێکی باشە، بەڵام کۆنگرە نەیتوانیوە واقیعی پەروەردەی نێو کوردستان لە بەرچاو بگرێت و، بڕیارەکە سەرپێیی پێوەدیارە . ( ئایاری ٢٠٠٧ )
کۆنگره‌ی په‌روه‌رده‌یی
دوای چەند جارێک دواخستن و ساڵێک خۆئامادەکردن، رۆژی سێشەممە ٢٢ – ٥ – ٢٠٠٧ لە باشووری کوردستان، کۆنگرەی پەروەردەیی لە ژێر دروشمی “گۆڕینی دیدی فەلسەفیمان بۆ مرۆڤ بنەمای گۆڕانکارییەکانە لە سیستمی پەروەردەوفێرکردندا” لە هەولێر بەسترا.
لەم کۆنگرەیەدا کە سێ رۆژ دەخایەنێت، دە لیژنە شازدە کایەی پەروەردەیی تاووتوێ دەکەن و دوا رۆژی کۆنگرە بڕیار‌و راسپاردە لە بارەیانەوە دەردەکەن.
ئەم کۆنگرەیە ئەرکێکی گەورەی بۆ خۆی داناوە، بە هیوان لەم کۆنگرەیەدا رەوتی کیسەڵئاسای پڕۆسەی پەروەردەوفێرکردن گورجوگۆڵ بکەن و بەرنامەیەک بۆ گۆڕانکاریی ریشەیی لە سیستەمەکەدا دابڕێژن.
لە راستیدا، ئەم کۆنگرەیە چ لە رووی دروشمەکەیەوەو، چ لە رووی ئەو ئەرکەی لە ئەستۆی خۆی داناوەو، چ ئەو بارودۆخەی تێیدا دەبەسترێ و، چ واقیعی دامودەزگا دواکەوتووەکانی دەسەڵاتی پەروەردەیی لە کوردستاندا، چەندین نووسین هەڵدەگرێ. لێرەدا تەنها چەند سەڕدێڕێک تێبینی لە بارەیانەوە دەردەبڕین.
1. ئەو گۆڕانە ریشەییەی کاربەدەستانی پەروەردە بانگاشەی بەدیهێنانی لەم کۆنگرەیەدا دەکەن بە دوو دەستوور ( دەستووری بڕیاردراوی عێراقی و گەڵاڵەی دەستووری هەرێمی کوردستان ) بەربەستی یاسایی لەبەر دەمدایە، دەسەڵاتی سیاسیش لە کوردستاندا ئەوەندەی زات نییە ئەو دوو دەستوورە بەلاوە بنێت و، بەپێی پرنسیپە مۆدێرنەکانی جیهانی هاوچەرخ لەم بوارە گرنگەدا هەنگاو هەڵنێت.
2. کورد دەڵێت: “هەڵگرتنی بەردی گەورە نیشانەی نەهاویشتنێتی” ئەمەش لەو هەموو بوارانەدا خۆی دەنوێنێ کە کۆنگرە لە بەرنامەی خۆیدا دایناوە. کۆنگرە بە هیوایە لە بابەتەکانی: ( ئەزموونەکان، سیستمی پەروەردە، سەرپەرشتیاریی پەروەردەیی،پەیمانگاکان، کارگێڕیی قوتابخانەو خوێندنگاکان، چلاکیی وەرزشی، چالاکیی هونەری، زانیاری وتەکنۆلۆژیاو هۆیەکانی فێرکردن، فێرکردنی پیشەیی و ئامادەییەکان، نەهێشتنی نەخوێدەواری، فێرکردنی ئیلزامی، دواناوەندییە پیشەییەکان، باخچەی ساوایان، نەوجەوانان، پەروەردەی تایبەت، پەیوەندی نێوان قوتابخانەو ماڵەوە ) بکۆڵێتەوەو، گیروگرفتەکانی شیبکاتەوەو، چارەسەرێکیان بۆ دابنێ کە لەگەڵ گۆڕانکارییە ریشەییەکەدا بگونجێ ! لە کاتێکدا هەر یەکێک لەو بوارانە بۆ خۆی کۆنگرەیەک یان کۆنفڕانسێکی تایبەتی دەوێت.
3. گۆڕینی دیدی فەلسەفی بۆ مرۆڤ( نازانین کام مرۆڤیان مەبەستە، ئەوەی کە تەلار بەدوای تەلاردا بەرزدەکاتەوە، یان ئەوەی نانی شەوی نییە بیخوات ) بە شەووڕۆژێک و لە کۆنگرەیەکی وەهادا کە پێداویستییەکانی لە ئارادا نییە،نەک هەر نایەتەدی بەڵکو رێگاکەشی بۆ تەخت ناکرێت. ئەوە تەنها خەونێکی خۆشە، ئەگەر وەڵامێکی کاتیی پرسیارەکانی خەڵک سەبارەت بە پاشاگەردانی سیستمی پەروەردەیی نەبێت!
گۆڕانکاریی لە دیدی فەلسەفیمان بەرامبەر ” مرۆڤ ” لە گۆڕانکاریی جیهانبینییەوە دەست پێدەکات. ئەو گۆڕانکارییە سەرەنجامی گۆڕانکاریی دەبێت لە دیدی فەلسەفیمان سەبارەت بە( سروشت و کۆمەڵ وفیکر ) هەروەها لە دیدی فەلسەفیمان سەبارەت بە ( ماددەو رۆح )و (ململانێی چینایەتی نێو کۆمەڵ ) و ( ناکۆکییەکانی نێوان کۆن و نوێ ) لە فیکرداو چۆنییەتی چارەسەرکردنێکی دروستی ئەو ناکۆکییانە، کە لەو باوەڕەدا نیم ئێستا هەلومەرجی لەباری هەبێت، یان ئەم کۆنگرەیە لەو ئاستەدا بێت!
4. ئەم کۆنگرە پەروەردەییە، وەک کۆنگرەیەکی رەسمی حکومەتی، پابەندی سیاسەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەو ناتوانێت خاوەن بڕیار‌و راسپاردەی سەربەخۆ بێت. ناتوانێت واقیعی بارودۆخی سیاسیی ئاڵۆزکاوو شێواوی عێراق و ناوچەکە ببەزێنێ؛ لە کاتێکدا دەبەسترێت کە فشارێکی ئیسلامی-عەرەبی شۆڤێنی لە ناوەوەو دەرەوە بۆ سەپاندنی پلە دوویی گەلی کورد لە ئارادایەو پڕۆژەی فیدرالیزمیش ( گەرچی بە عەمەلی هەر نییە ) هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی لە سەرە.
5. جەوهەری گۆڕانکاریی لە پەروەردەوفێرکردندا بە سکۆلارکردنی ئەم پڕۆسەیەوە بەندە، واتە بە جیاکردنەوەی ئایین لە دەوڵەت و پەروەردەوفێرکردن. بەبێ ئەمە گۆڕانکاریی ناکرێت، بۆیە پێشەکی مایەپووچی ئەو هەولە بۆ گۆڕانکاریی دیارەو ، ئەزموونی سیاسی چەند ساڵی رابردوو، هەر لە دوای راپەڕینەوە هەتا ئێستا، شایەتی بۆ ئەوە دەدەن.
6. واقیعی دامودەزگا پەروەردەییەکان چ لە رووی ئاستی تێگەیشتنیان لە ئامانجە ستڕاتیژییەکانی پەروەردەو، چ لە ئاستی پڕاکتیکی و، چۆنییەتی بەرەو پێشەوە بردنی میکانیزمی کاری پەروەردەیی و، چ لە رووی گەندەڵییەک کە جەماوەری گەلی ستەمدیدەی کورد پێوەی دەناڵێنێ، چەند بەربەستێکی دیکەن بۆ بەدیهێنانی هەر بڕیار‌و راسپاردەیەک کە کۆنگرە دایبڕێژێت و ، سەرەنجام وەک کۆنگرەکانی پێشووتر بە مەرەکەبی سەر کاغەز دەمێنێتەوە .
٢٣ ی ئایاری ٢٠٠٧
په‌روه‌رده‌و گه‌نده‌ڵیی
گه‌نده‌ڵیی وه‌ک زاراوه‌یه‌ک بۆ دیار‌یکردنی سیمای سیستمێک ، واتایه‌کی زۆر فراوانی هه‌یه‌و ، ده‌توانرێت چه‌ندین به‌رگ کتێب له‌سه‌ر دیارده‌کانی بنووسرێت . دیارده‌کانیش به‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک لایه‌نی جیاجیادا دابه‌ش ده‌بن و ده‌کرێت سه‌رجه‌می کایه‌کانی ژیان بگرنه‌وه .
ئه‌و ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه ئاماژه‌یه بۆ په‌یوه‌ندی نێوان گه‌نده‌ڵی و ته‌نها کایه‌یه‌ک له ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی ، ئه‌و کایه‌یه‌ش په‌روه‌رده‌یه ، چ وه‌ک سیستم و چ وه‌ک ده‌زگایه‌ک له ده‌زگا گرنگه‌کانی کۆمه‌ڵ که ئاڕاسته‌ی پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵی دواڕۆژ ده‌کات .
سه‌ره‌تاو به‌ر له چوونه ناو ئه‌و بابه‌ته سه‌ره‌کییه‌وه هه‌ندێک له سیما گشتییه‌کانی گه‌نده‌ڵیی ده‌ستنیشان ده‌که‌ین تا وه‌ک پێوه‌رێک له به‌رامبه‌ر کاروباره جۆراوجۆره‌کانی نێو ده‌زگای په‌روه‌رده‌و سیستمی خوێندن رایان بگرین و شوێنی ئه‌م ده‌زگایه و کاریگه‌رێتیی له نێو دیارده باوه گشتگیره‌که‌دا بناسین و ، به ناسینیشی خولیای چاره‌سه‌رکردنی بخولقێنێ و له ئاستیدا ده‌سته‌وه‌ستان رانه‌وه‌ستین .
کاتێک گه‌نده‌ڵیی ده‌بێته ناسنامه بۆ سه‌رتاپای ژیان له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کداو ، له رووی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیریی و … هتد ته‌شه‌نه‌ی کردبێت و هه‌موو شانه‌کانی کۆمه‌ڵگای گرتبێته‌وه ؛ ئه‌وا له بارێکی وه‌هادا داڕزان و داڕمانێکی گه‌وره ده‌که‌وێته‌وه‌و چاره‌سه‌رکردن ته‌نها له توانای شۆڕشێکی کۆمه‌ڵایه‌تیدایه که گۆڕانکاریی ریشه‌یی له بونیادی کۆمه‌ڵگادا بکات . به‌ڵام ئه‌گه‌ر سنووری گه‌نده‌ڵیی هێشتا هه‌ر له بازنه‌ی کاروباره کارگێڕیی و داراییه‌کاندا بێت ، ئه‌وا دیسان ریفۆرمێکی راستگۆیانه ده‌بێته ئه‌رکێکی له‌دواخستن نه‌هاتوو تا به فریای هه‌ره‌س و داچوونی کۆمه‌ڵگا بکه‌وێت .
گرنگترین دیارده‌کانی گه‌نده‌ڵیی ته‌خشان و په‌خشانکردنی داهاتی گشتیی کۆمه‌ڵه له‌لایه‌ن حکومه‌ت و به‌رپرسه‌کانییه‌وه له بواری بێ سوودو به‌فیڕۆدانێتی . ئه‌م داهاته که موڵکی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکه ، ده‌بێت به شێوه‌یه‌ک خه‌رج بکرێت که بونیادی کۆمه‌ڵگا پته‌و بکات و گه‌شه‌یه‌ک به سه‌رجه‌می بواره‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تیی خه‌ڵکیی بدات ، ئاستی داهات به‌رزبکاته‌وه‌و به‌و پێیه‌ش بژێوی خه‌ڵک رووی له هه‌ڵکشان بێت .
شانبه‌شانی ئه‌و دیارده سه‌ره‌کییه‌ی گه‌نده‌ڵیی ، دیارده‌کانی وه‌ک به‌کارهێنانی نایاسایی موڵک و ماڵی ده‌وڵه‌ت بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی و ، په‌راوێزکردنی یاسا‌و رێنماییه کارگێڕی و داراییه‌کان و ، به‌فیڕۆدانی توانا‌و وزه زانستی و پسپۆڕییه‌کانی کۆمه‌ڵ و ، بڵاوبوونه‌وه‌ی بێکاریی ئاشکراو بێکاریی شاراوه‌ش له ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌تداو ، بڵاوبوونه‌وه‌ی خۆخۆیی و دزه‌کردنی ئه‌قڵییه‌تی خێڵه‌کی و عه‌شایه‌ری و گرووپچێتی و حزبایه‌تی بۆ نێو داموده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت و کاروباری رۆژانه‌ی ئه‌م ده‌زگایانه‌و ، به‌رتیل و دزی و راووڕووت و له‌شفرۆشی و ده‌ستدرێژی سێکسیش له نێو ده‌زگاکاندا یان به به‌کارهێنانی ده‌زگاکان ؛ ئه‌مانه هه‌موویان پێکه‌وه ده‌چنه ده‌م یه‌ک و دیارده‌ی گه‌نده‌ڵییه فراوانه‌که‌یان لێده‌که‌وێته‌وه .
به‌کورتی گه‌نده‌ڵیی بۆ خۆی پێناسه‌یه‌و ده‌توانرێت پاڵ لایه‌نی نه‌رێیانه‌ی سه‌رجه‌می بواره‌کانی ژیانی مرۆڤ و کۆمه‌ڵ بدرێت . بۆ زێتر به‌رجه‌سته‌کردنیشی ، ده‌توانرێ به کۆمه‌ڵێک کرده‌وه پێناسه بکرێت که دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی کۆمه‌ڵ و پرنسیپی یه‌کسانیی نێوان مرۆڤه‌کان راده‌وه‌ستن . به‌و پێیه هه‌ر ره‌فتارێک که پشت به ده‌سه‌ڵاتێک ، بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی شه‌خسیی ده‌سه‌ڵاتداران و ده‌ستکه‌وتی تایبه‌تی به‌کاربهێنرێت و مافی که‌سانیدیکه پێشێل بکات ، ده‌که‌وێته نێو بازنه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌وه . که‌واته گه‌نده‌ڵیی ئاوێته‌یه‌کی نێوان هه‌ڵسوکه‌وتی مرۆڤی گه‌نده‌ڵ و ، کۆمه‌ڵیک ره‌فتاری نه‌شیاوه که بارێکی سیاسی – ئابووری – کۆمه‌ڵایه‌تی و ره‌نگدانه‌وه‌کانیشی له بواری رۆشنبیریی و کارگێڕی و ئه‌خلاقیدا پێگه‌که‌یه‌تی و کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و هه‌ڵدێرو هه‌ره‌سێکی گشتی ده‌بات و رۆژ له دوای رۆژ مه‌ودای داڕزانی نه‌ریته ئه‌رێیه‌کان فراوانتر ده‌کاته‌وه . دیاره له‌م نێوه‌شدا هۆکاری سیاسی – ئابووری هه‌میشه رۆڵێکی گرنگ ده‌بینێت و له‌نێو ئه‌وه‌شدا گه‌نده‌ڵیی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی زه‌مینه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌بوونی گه‌نده‌ڵیی خۆشتر ده‌کات و ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌کی به‌رده‌وامی گه‌نده‌ڵیی و په‌یتاپه‌یتا لێی هه‌ڵده‌قوڵێت .
ئه‌م گه‌نده‌ڵییه له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه شۆڕده‌بێته‌وه‌و ، له ئاستێکی کۆمه‌ڵایه‌تیی فراواندا گشتیده‌بێته‌وه‌و ، کاریگه‌رێتییه‌کی نه‌رێیانه‌ی قووڵ له‌سه‌ر نه‌ریت و ره‌وشت و پێکهاته‌ی ده‌روونی و ، به‌هاو په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه باشه‌کانی نێوان تاکه‌که‌س و تاکه‌که‌س ، تاکه‌که‌س و کۆمه‌ڵ ، گرووپه جیاجیاکانی نێو کۆمه‌ڵ داده‌نێت . که‌واته توخمی خودیانه‌ی گه‌نده‌ڵیی مرۆڤه ، ئه‌و مرۆڤانه‌ی تایبه‌تمه‌ندێتی ره‌فتاری مرۆڤانه‌یان تێکچووه یان شێوێندراوه‌و ، خۆپه‌رستی و چاوچنۆکی و بێڕه‌وشتیی – به واتا فراوانه‌که‌ی – تێیاندا چێندراوه . ئالێره‌وه په‌یوه‌ندیی په‌روه‌رده وه‌ک ده‌زگاو سیستم به‌م دیارده‌یه‌وه ده‌ستپێده‌کات ، چ وه‌ک هۆکارێک بۆ زه‌مینه‌خۆشکردنی گه‌نده‌ڵیی ئه‌گه‌ر سیستمه په‌روه‌رده‌ییه‌که شیاو نه‌بوو ، چ وه‌ک ئامرازێکی زه‌مینه سازکردن بۆ چاره‌سه‌رکردنی گه‌نده‌ڵیی له رێگای پێڕه‌وکردنی سیستمێکی مۆدێرن و کۆمه‌ڵێک شێوازی مرۆییانه بۆ گۆڕین و دروستکردنه‌وه‌ی مرۆڤه‌کان له‌ڕێی به‌رنامه‌و ئامانجه جۆراوجۆره‌کانی خۆیه‌وه .
ئه‌م وتاره وه‌ک له سه‌ره‌تادا ئاماژه‌مان پێدا ، بۆ چاوگێڕانێکی خێرایه به رۆڵ و کاریگه‌رێتییه‌کانی گه‌نده‌ڵیی له‌سه‌ر ده‌زگای په‌روه‌رده‌و پڕۆسه‌ی خوێندن ، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌یه به‌م پرسیاره : ئایا ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی سیستمی خوێندن به گه‌نده‌ڵییه‌وه گرێده‌دات ، یان ئه‌و کاریگه‌رێتییه‌ی گه‌نده‌ڵیی له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی خوێندن و ده‌زگای په‌روه‌رده‌ی داده‌نێت چییه ؟
سیستمی په‌روه‌رده له دوو سه‌ره‌وه په‌یوه‌ندیی به دیارده‌ی گه‌نده‌ڵییه‌وه هه‌یه و ، ئه‌م دیارده‌یه کاریگه‌رێتی له‌سه‌ر داده‌نێ . له‌سه‌رێکه‌وه ده‌زگای په‌روه‌رده ، وه‌ک هه‌ر ده‌زگایه‌کی دیکه‌ی کۆمه‌ڵگا ، په‌تای گه‌نده‌ڵیی ده‌یگرێته‌وه ، له‌سه‌رێکی دیکه‌وه ئه‌رکی به‌دیهێنانی ئامانجه په‌روه‌رده‌ییه‌کانی له ئه‌ستۆیه‌و ، سه‌رنه‌که‌وتنی له‌و ئه‌رکه‌یدا بواری گه‌نده‌ڵیی ده‌ڕه‌خسێنێ و ده‌بێته هۆکارێکی گرنگ بۆ ته‌شه‌نه‌کردنی . به واتایه‌کی دیکه ، ره‌فتاری مرۆڤ ، ره‌وشتی مرۆڤ ، بنیاتنانی که‌سایه‌تیی مرۆڤ ، ئه‌رکی په‌روه‌رده‌یه‌و ، گه‌نده‌ڵیش پاچ و پێمه‌ڕه‌ی خۆی ئاڕاسته‌ی فیکر‌و جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌کات ، جا ده‌شێت په‌روه‌رده کایه‌ی ئه‌و ئاڕاسته رووخێنه‌ره بێت ، یان له سایه‌ی بارو‌دۆخێکی له‌باردا به‌رامبه‌ر ئاڕاسته رووخێنه‌ره‌که وه‌ک دیوارێکی پۆڵایین خۆی رابگرێت .
یه‌که‌م / ده‌زگاکانی په‌روه‌رده
مه‌به‌ست له ده‌زگای په‌روه‌رده ، په‌یکه‌ری دامه‌زراوه‌ی په‌روه‌رده‌یه له وه‌زاره‌ته‌وه تا ده‌گاته قوتابخانه‌کان و باخچه‌کانی ساوایان .هه‌روه‌ها مه‌به‌ست میکانیزمی کاری ئه‌و ده‌زگایانه‌و راده‌ی په‌یوه‌ستبوونیانه به یاسا‌و پێره‌وو رێنماییه په‌روه‌رده‌ییه‌کانه‌وه . له‌م میکانیزمه‌ی کاری ده‌زگاکانی په‌روه‌رده‌دا ، توخم ( عنصر ) ه به‌شه‌رییه‌کان ، له وه‌زیرو کارمه‌ندانی وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌کانه‌وه هه‌تا مامۆستا‌و کارمه‌ندانی نێو قوتابخانه‌کان ، هه‌ر یه‌که‌یان به‌پێی پله‌و پایه‌و شوێنی کاریان ، رۆڵی خۆیان هه‌یه . ده‌سه‌ڵاتێکی گه‌نده‌ڵ په‌روه‌رده‌یه‌کی گه‌نده‌ڵ ده‌خاته‌وه‌و ، گه‌وره‌ترین مه‌ترسیی بۆ مانه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی و هه‌ره‌سی کۆمه‌ڵ پێکده‌هێنێت .
کاتێک ده‌سه‌ڵاتدارانی ده‌زگاکانی په‌روه‌رده له‌سه‌ر بنه‌مای لێوه‌شاوه‌یی په‌روه‌رده‌یی هه‌ڵنه‌بژێردرێن ، به‌ڵکو بنه‌ماکانی دانانیان له‌ده‌ره‌وه‌ی پسپۆڕیی په‌روه‌رده‌ییدا له‌به‌رچاوگیرابێت ، ئه‌وا ده‌رگای گه‌نده‌ڵیی له په‌یکه‌ره‌که‌دا ئاوه‌ڵا ده‌بێت و له میکانیزمی کار‌و چه‌ندین ره‌فتارو ره‌وشتی ناپه‌سه‌ندی کاربه‌ده‌سته‌کاندا خۆی ده‌نوێنێت وه‌ک :
1/1 به‌کارهێنانی پۆستی ده‌سه‌ڵات بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان و که‌سوکاریان .
1/2 هه‌وڵدان بۆ ” پیاو ” په‌یداکردن و کۆکردنه‌وه‌یان له ده‌وری خۆیان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش و ده‌ستکه‌وتی ناوکۆیی .
1/3 وه‌رگرتنی به‌رتیل بۆ ئه‌نجامدانی کاره کارگێڕییه‌کان .
1/4 پێکهێنانی باندی دزی له‌و به‌ش و فه‌رمانگه‌یانه‌دا ، که جۆری کار تێیانداو ئه‌و بودجه‌یه‌ی بۆیان ته‌رخان ده‌کرێت ، بواری دزییان تێدا ده‌ڕه‌خسێنێ .
1/5 به‌کارهێنانی که‌لوپه‌لی فه‌رمانگه‌کان و قوتابخانه‌کان له ماڵی به‌رپرسه‌کانیاندا ، یان به‌خشینیان ، یان ” پیاوه‌تیکردن ” پێیانه‌وه .
1/6 جیاوازیکردن له نێوان هه‌ڵسووڕاوانی ده‌زگاکه‌دا له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه به گشتی و ، له نێو هه‌ر ئه‌ڵقه‌یه‌کی ره‌سمی ده‌زگاکه‌دا به تایبه‌تی . واته نه‌بوونی یه‌کسانی و رێسای یاسایی له دابه‌شکردنی کار‌و ، به‌رزکردنه‌وه‌ی وه‌زیفی و ، ره‌خساندنی هه‌لی چوونیه‌ک بۆ خوێندن له په‌یمانگاکانی پێگه‌یاندنی مانۆستایان و هونه‌ره جوانه‌کان و خوێندنی باڵا‌و ، چوونه ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ سه‌ردان یان خوێندن و ، پاداشتی ماددی یان مه‌عنه‌وی بۆ خوێندکاران و مامۆستایان و کارمه‌ندان و … هتد و ، قۆرخکردنی بۆ عه‌شره‌ت و خزم و ناسیاوو ” پیاو ” و ده‌سته‌گه‌رایی حزبی .
1/7 سوودوه‌رگرتن له پاشاگه‌ردانی و ، بێ سه‌روبه‌ره‌یی ده‌زگاکه‌و ، پله‌و پایه‌ی لێپرسراوێتی له حزب و رێکخراوو سه‌ندیکاکاندا ، بۆ خۆدزینه‌وه له‌کاری ره‌سمیی ئه‌ستۆیان و ، ده‌وام نه‌کردن و پشتگوێ خستنی کاره ره‌سمییه‌کان و کاروباری هاووڵاتییان و ، ترساندن و چاولێسوورکردنه‌وه‌و سزادانی هه‌ر که‌سێکی خواره‌وه‌ی ده‌زگاکه ئه‌گه‌ر ره‌خنه بگرێت یان ناڕه‌زایی ده‌رببڕێت .
دووه‌م / ئامانجه‌کانی سیستمی په‌روه‌رده … یان بنیاتنانی مرۆڤ
هه‌ر سیستمێکی په‌روه‌رده ، له‌هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کدا بێت ، له‌ڕێی پڕۆسه‌ی خوێندنه‌وه ، له پێناوی به‌دیهێنانی کۆمه‌ڵێک ئامانجدا کار ده‌کات . په‌روه‌رده‌و پێگه‌یاندنی نه‌وه‌کان له‌ڕێی گه‌یشتن به‌و ئامانجانه ، ئه‌رکی سه‌ره‌کیی سیستمی په‌روه‌رده‌یه . به واتایه‌کی دیکه ، په‌روه‌رده‌و بنیاتنانی که‌سایه‌تیی مرۆڤ بۆ ژیان ، ته‌وه‌ره‌ی کاری په‌روه‌رده‌یه .له‌م خاڵه‌وه په‌یوه‌ندیی په‌روه‌رده به هه‌موو لایه‌نه‌کانی ژیانی مرۆڤ ده‌ستپێده‌کات و ، هه‌ر له‌م خاڵه‌شدا په‌یوه‌ندیی په‌روه‌رده‌و گه‌نده‌ڵیی سه‌رهه‌ڵده‌دات ، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیش کارێکه مرۆڤ ده‌یکات ، جا ئه‌و گه‌نده‌ڵییه له‌سه‌ره‌وه بێت یان گه‌نده‌ڵییه‌کی دامه‌زراوه‌یی بێت یان له ئاستێکی فراواندا گشتیبووبێته‌وه . بۆیه ئه‌گه‌ر وه‌ک هۆکار باسی گه‌نده‌ڵیی بکه‌ین ، شێوازی په‌روه‌رده له قۆناغه جیاجیاکانی خوێندندا به‌شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆو ، وه‌ک ته‌واوکارو ره‌نگدانه‌وه‌ی بارو‌دۆخێکی سیاسی – ئابووری – کۆمه‌ڵایه‌تیی گه‌نده‌ڵ ، زه‌مینه بۆ گه‌نده‌ڵیی خۆش ده‌کات و مرۆڤه‌کان له رووی که‌سایه‌تیی و ده‌روونییه‌وه بۆ وه‌رگرتن و پێڕه‌وکردنی گه‌نده‌ڵیی ئاماده ده‌کات . دیسان له‌هه‌ر هه‌وڵێکی جیددیشدا بۆ چاره‌سه‌رکردنی گه‌نده‌ڵیی ، فاکته‌ری په‌روه‌رده‌ی مرۆڤ رۆڵیکی گه‌وره ده‌بینێت . هه‌ڵبه‌ت چۆنایه‌تی و ئاستی به‌دیهێنانی ئامانجه په‌روه‌رده‌ییه‌کان پێوه‌ری راده‌ی به‌ربڵاویی گه‌نده‌ڵیی و راده‌ی هیوابوونیشه به چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و گه‌نده‌ڵییه .
بوونی کۆمه‌ڵگایه‌کی گه‌نده‌ڵ ، سیاسه‌تی گه‌نده‌ڵ ، ده‌سه‌ڵات و حکومه‌تی گه‌نده‌ڵ ، دامه‌زراوه‌ی گه‌نده‌ڵ ، گشتیبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی و په‌لهاویشتنی به‌هه‌موو لایه‌کدا ، نیشانه‌ن بۆ بوونی سیستمێکی په‌روه‌رده‌یی بێتواناو شێواو‌و گه‌نده‌ڵ ، هه‌ر وه‌ک چۆن هۆکاریشن بۆ ئه‌و سیستمه گه‌نده‌ڵه و په‌ره‌سه‌ندنی رۆژانه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌که . دیاره ئه‌مه به‌و واتایه نایه‌ت که په‌روه‌رده بنه‌مای گه‌نده‌ڵیی بواره‌کانی دیکه بێت ، به‌ڵام له هه‌موو ئاسته‌کانی دیکه‌ی نێو کۆمه‌ڵدا فاکته‌رێکی گرنگه له ته‌شه‌نه‌کردنی گه‌نده‌ڵییه‌کاندا.
ئامانجه‌کانی سیستمی په‌روه‌رده سێ جۆری سه‌ره‌کین : ئامانجی گشتی ، ئامانجی تایبه‌تی ، ئامانجی ره‌فتاری ( سلوکی ) . کاری سیستمی په‌روه‌رده ، له‌ڕێی به‌رنامه‌کانی خوێندن و ، چالاکیی نێو پۆل و ده‌ره‌وه‌ی پۆل و ، به‌کارهێنانی هۆیه‌کانی فێرکردن و ، وانه‌گوتنه‌وه ، به‌ڕابه‌ریی ده‌زگای سه‌رپه‌رشتیاری و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی قوتابخانه به‌گشتی و ، مامۆستایان به‌تایبه‌تی ؛ وه‌رگێڕانی ئامانجه گشتی و تایبه‌تییه‌کانه بۆ ئامانجی ره‌فتاریانه . بۆ نموونه : یه‌کێک له ئامانجه گشتییه‌کانی سیستمی په‌روه‌رده ” پێگه‌یاندنی مرۆڤ ( هاووڵاتی ) چاکه ” . دیاره هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک ، به‌پێی فه‌لسه‌فه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیی خۆی و که‌لتوورو پێشینه‌ی مێژوویی ، هه‌ندێ چه‌مکی ( مرۆڤ یان هاووڵاتیی چاک ) ی هه‌یه وه‌ک ” راستگۆیی ، ده‌ستپاکی ، دڵسۆزی ، بوێری . . . هتد ) هه‌ر یه‌کێک له‌م چه‌مک و سیفه‌تانه‌ش له‌چه‌ند ره‌فتارێکدا ده‌رده‌که‌ون ، ئه‌گه‌ر ئه‌م چه‌ند ره‌فتاره بووه به‌شێک له که‌سایه‌تیی مرۆڤ ، ئه‌وه نیشانه‌ی سه‌رکه‌وتنی په‌روه‌رده‌یه له‌و ئه‌رکه‌ی پێی سپێردراوه ، ئه‌گه‌ر به‌و جۆره‌ش نه‌بوو ، ئه‌وا ئاماژه‌ی بێکاره‌یی و گه‌نده‌ڵیی سیستمی په‌روه‌رده‌یه . له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر هه‌وڵێکی ستڕاتیژیی بۆ به‌رگرتن به دیارده‌ی گه‌نده‌ڵیی له ئاینده‌دا ، یان هه‌ر هه‌وڵێکی ( هه‌نووکه‌یی به‌ره‌و دواڕۆژ ) بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م دیارده‌یه بدرێت ، ده‌بێت سه‌رباری کۆمه‌ڵێک هه‌نگاوی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیریی و یاسایی و کارگێڕیی ، گۆڕانکاریی ریشه‌یی سیستمی په‌روه‌رده‌و خوێندن ره‌چاو بکات و ، له ریزبه‌ندیی کارنامه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیدا ، ئه‌وله‌وییه‌تی بداتێ .
تێبینی بۆ نووسینی ئه‌م بابه‌ته سوود له‌م وتارانه وه‌رگیراوه :
1 – باحث اجتماعي ، الفساد من منظور اجتماعي ، جریدة الاتحاد ، العدد 1074 في 1/8/2005
2 – د . کاظم حبیب ، ما الموقع الذی یحتله العراق في قائمة الفساد فی العالم ، جریدة الاتحاد ، العدد 913 في 3/1/2005
3 – کامل القيم ، دور الاعلام في مکافحة الفساد الاداري ، الانترنیت ، موقع الحوار المتمدن ، في 21/1/2006
4 – فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ، پێکهاته‌ی گه‌نده‌ڵی و میکانیزمه‌کانی کۆنتڕۆڵکردنی ، رۆژنامه‌ی ئاسۆ ، ژماره ( 185 ) له 31/1/2006 دا .
5 – عبدالله خالد ، گه‌نده‌ڵیی و جاشه‌کانی ( به‌شی سێیه‌م ) هه‌فته‌نامه‌ی رێگای کوردستان ، ژماره ( 675 ) له 18/1/2006 دا .
6 – فوئاد مودده‌ڕیس ، مژده بێ به‌رپرسان تا چوار ساڵی تر پشتێنی لێ شلبکه‌ن ، هه‌فته‌نامه‌ی ( هاوڵاتی ) ، ژماره ( 255 ) له 28/12/2005 دا .
نیسانی 2006
سیستمی خوێندن و تێرۆر
له‌ڕاستیدا ، تێرۆر له مێژووی به‌شه‌رییه‌تدا دیارده‌یه‌کی نوێ نییه‌و ، هه‌میشه چمکێکی ململانێی نێوان چینه‌کانی کۆمه‌ڵی پێکهێناوه . تێرۆر له مێژوودا‌و هه‌تا ئه‌مڕۆش ، چه‌کێکی دوولایه‌نه‌ی ده‌ستی گرووپ و چین و نه‌ته‌وه باڵاده‌ست و سه‌رده‌سته‌کان و ، گرووپ و چین و نه‌ته‌وه چه‌وساوه‌و ژێرده‌سته‌کان بووه . تێرۆر به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر‌و ، به‌ڕاده‌و ئاستی جیاجیاوه به‌کارهێنراوه‌و ، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆش له جیهاندا ڕووده‌دات ، قۆناغێکی نوێی تێرۆره که دوای نه‌مانی جه‌نگی سارد سه‌ریهه‌ڵداوه‌و ، به‌ڕێژه‌ی ناکۆکییه‌کانی جیهانی ئه‌مڕۆ توندتر بۆته‌وه‌و ، مه‌ترسییه‌کی گه‌وره له‌سه‌ر ژیاری ئه‌م سه‌رده‌مه‌و ژیانی کۆمه‌ڵگاکان – هه‌ریه‌که‌یان به راده‌یه‌ک – دروست ده‌کات . بۆیه ناسینی ئه‌م تێرۆریزمه له‌ڕووی بنه‌ماو ئامانج و کاریگه‌رێتییه‌کانی له‌سه‌ر ته‌واوی لایه‌نه‌کانی ژیانی مرۆڤ ، ئه‌رکێکه ئه‌ستۆی هه‌مووان ده‌گرێته‌وه‌و ، دواڕۆژی پێشکه‌وتنه مه‌زنه‌کانی بواری زانست و ته‌کنه‌لۆژیای پێوه‌به‌ستراوه‌ته‌وه .
ئه‌م ئه‌رکه مێژووییه‌و ، راده‌ی به‌رپرسیارێتی له به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌یدا له شوێنێکه‌وه بۆ شوێنێکی دیکه جیاوازی هه‌یه‌و ، ئه‌وه‌تا ئه‌مڕۆ ، به‌پله‌ی یه‌که‌م ، شانی ئێمه‌ی دانیشتوانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ی نێو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گرتۆته‌وه‌و ، ده‌بێت وه‌ڵامی گونجاوی پێبده‌ینه‌وه‌و ، ئه‌و ململانێیه‌ی به‌بێ ئیراده‌ی خۆمان یه‌خه‌ی گرتووین ، یه‌کلاییبکه‌ینه‌وه ، تا ئارامی و ئاسایشی بۆ بگه‌ڕێته‌وه‌و ، له‌ڕه‌وتی به‌ره‌وپێشه‌وه چوونی ژیانی ناوچه‌که‌و جیهاندا به‌شدارییه‌کی ئه‌رێیانه بکه‌ین .
ئه‌م بابه‌ته‌ی سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیی نێوان سیستمی خوێندن و تێرۆره ، هه‌وڵێکه بۆ زێتر ناسینی هۆکاره‌کانی تێرۆر‌و ، یه‌کێک له رێگا چاره‌سه‌ره‌کانی ئه‌م دیارده‌یه‌یه .
واقیعی تێرۆر
زۆربه‌ی ئه‌و نووسینانه‌ی له رۆژنامه‌و گۆڤاره‌کاندا سه‌باره‌ت به لێکۆڵینه‌وه‌ی دیارده‌ی تێرۆر ده‌نووسرێن ، له هه‌ڵوێستێکی ره‌وشتیانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن ، چ له دیار‌یکردنی شوناسی تێرۆرداو ، چ له ره‌تکردنه‌وه‌ی ئایدیالیستانه‌یدا بۆ لۆژیکی کاره توندوتیژییه‌کانیان . هاتوهاوارێک که رۆژانه له کاردانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌ڵه‌مانه‌دا بۆ کاره تێرۆریستییه‌کان به‌رزده‌بێته‌وه ، له‌و بازنه‌یه‌ی ره‌وشت تێپه‌ڕ ناکات . به‌شێکی به‌رچاویش به‌هه‌مان لۆژیکی تێرۆریستان که توندوتیژییه ده‌دوێن و ، وه‌ک رێگاچاره‌ی سه‌ره‌کیی بۆ ئه‌م دیارده‌یه‌ی داده‌نێن .له‌ڕاستیدا تێرۆر واقیعێکه ، واتا دیارده‌یه‌که له واقیعێکه‌وه هه‌ڵقوڵاوه‌و ، ئایدیۆلۆژی و پێگه‌ی تایبه‌تیی خۆی هه‌یه . به‌واتایه‌کی دیکه ده‌بێت وه‌ک دیارده‌یه‌کی ( بابه‌تی ) لێیبڕوانرێت و ، به‌و پێیه رێگاچاره‌ی بۆ دابنرێت . ده‌بێت پێگه که‌لتوورییه‌که‌ی بناسرێت ، پێگه‌ی سیاسی – ئابووری – کۆمه‌ڵایه‌تی – رۆشنبیریی ده‌ستنیشان بکرێت . کاریگه‌رێتی سیستمی خێڵ و ئایدیۆلۆژیی ئایینی له‌سه‌رهه‌ڵدان و به‌رده‌وامبوون و دژایه‌تیدا به‌رامبه‌ر ژیاری سه‌رده‌م بزانرێت . ده‌بێت وه‌ک هه‌ر دیارده‌یه‌کی واقیعی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکرێت . به‌بێ ئه‌وانه مه‌سه‌له‌که له گێژه‌نێکدا لوولده‌خوات و بنبڕکردنی له توانادا نابێت .
پێگه‌ی که‌لتووریی تێرۆر له عێراقدا
له‌م باسه‌دا ئاماژه به پێگه‌ی که‌لتووریی ئه‌م دیارده‌یه ده‌که‌ین ، ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندیی به بابه‌ته‌که‌مانه‌وه هه‌بێت .
دیارده‌ی تێرۆری ئه‌مڕۆ له عێراقدا بۆ نزیکترین که‌لتووری فیکری و سیاسیی ، که که‌لتووری ئایدیۆلۆژی و ده‌سه‌ڵاتدارێتی به‌عسه ، ده‌گه‌ڕێته‌وه ، که‌لتوورێک که نزیکه‌ی چل ساڵ پراکتیکی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیریی له عێراقدا کرد.
به‌عس چ له ساڵی 1963 دا که بۆ یه‌که‌م جار ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه گرت و ، چ له کوده‌تاکه‌ی ساڵی 1968 به‌دواوه تا رووخاندنی له 9 ی نیسانی 2003 دا ، حزب و ده‌وڵه‌تی تێرۆر بوو . تێرۆریزمی حزبی و ده‌وڵه‌تیی دوێنێ ، سه‌رچاوه‌ی تێرۆریزمی عه‌ره‌بی و ئیسلامیی ئه‌مڕۆیه . به‌عس که‌لتوورێکی سه‌رانسه‌ر تێرۆریستی له مێژووی عێراقدا هه‌یه . ئه‌م که‌لتووره له‌سه‌ر بنه‌مای توندوتیژیی بنیاتنراوه ، که ده‌توانین ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه سه‌ره‌کییانه‌ی دیاریبکه‌ین :
1 ) پشتبه‌ستن به ” په‌یامێکی نه‌مر ” که گوایا ئه‌و په‌یامه له ئه‌ستۆی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌به‌و ، به‌عس له پێناوی به‌دیهێنانیدا کارده‌کات .
2 ) سڕینه‌وه‌ی به‌رامبه‌رو ، ره‌فتاری فاشستیانه‌یان به هه‌موو شێوه‌یه‌ک ، که له پاکتاوکردنی هه‌موو حزب و رێکخراوه سیاسییه‌کانی عێراق و ، له‌ناوبردنی که‌سایه‌تییه سیاسی و ئایینی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا خۆیده‌نواند .
3 ) هه‌ڵوێستی شۆڤێنیستی به‌رامبه‌ر کورد‌و که‌مه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان ، که کیمیاباران و ئه‌نفال و رووخاندنی هه‌زاران گوند‌و کوشتن و تێرۆر‌و بێسه‌روشوێنکردن و له سێداره‌دان و … هتد ، نموونه‌ی به‌رجه‌سته‌ین .
4 ) پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ و ئازادیی سیاسی له دڕندانه‌ترین شێوه‌یدا .
5 ) سه‌رکوتکردنی ژنان و منداڵان له‌ڕێێ پێشێلکردنی مافه‌کانیان و به‌کارهێنانی توندوتیژیی به‌رامبه‌ریان.
6 ) نانه‌وه‌ی جه‌نگ و په‌یڕه‌وکردنی سیاسه‌تی داگیرکاری ، هه‌ر له به‌رپاکردنی جه‌نگی ناوخۆیی دژی کورده‌وه ، هه‌تا جه‌نگی کۆنه‌په‌رستانه‌ی عێراق – ئێران و ، داگیرکردنی کوه‌یت و ، ئه‌و جه‌نگه‌ی به کۆتاییهاتنی خۆی ته‌واو بوو .
7 ) سیاسه‌تی دیماگوگیانه‌ی به‌عس سه‌باره‌ت به ئایین و ، به‌کارهێنانی بۆ خزمه‌تی سیاسه‌ته‌کانی . هه‌روه‌ها به‌ربه‌ره‌کانیکردنی نوێگه‌ری و سکۆلاریزم و هاتنه کایه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی . پراکتیکی ئه‌م سیاسه‌ته ، به‌شێکی دانه‌بڕاوی حوکمی خێڵه‌کی و کۆنه‌په‌رستانه‌ی شێوه فاشستیانه‌و شۆڤێنیستانه‌ی به‌عس بوو .
تێرۆریستانی ئه‌مڕۆش ، به‌هه‌مان رێچکه‌دا ، ئه‌م تێرۆریزمه حزبی و ده‌وڵه‌تییه‌ی به‌عس درێژه‌پێده‌ده‌ن ، به‌وه‌ی :
ا – به‌ناوی په‌یامی ئیسلام و فه‌رمانه‌کانییه‌وه ، نه‌ک هه‌ر ته‌کفیری هه‌موو حزب و رێکخراوێکی سیاسی و مه‌ده‌نی ده‌که‌ن ، به‌ڵکو ته‌کفیری هه‌موو هاووڵاتیانیش ده‌که‌ن و ، پاساوی کاره تێرۆریستییه‌کانی خۆیانی پێده‌ده‌نه‌وه .
ب – سیاسه‌تی ته‌کفیرکردن و کوشتنی کورد به‌شێکی سه‌ره‌کی و ئاڕاسته‌کراوی کاره تێرۆریستییه‌کانه .
ج – دژایه‌تیکردنی مافه‌کانی مرۆڤ و دیموکراسی و ئازادیی سیاسی و ئازادی و یه‌کسانیی ژنان و تۆقاندنی منداڵان و رفاندنی نه‌یاران و بیانییه‌کان ، پیشه‌ی رۆژانه‌یانه‌و له سه‌دان کاری تێرۆریستی‌دا به‌رجه‌سته‌یانکردووه .
د – په‌لهاویشتنی تێرۆریستان بۆ ئه‌نجامدانی کاری تێرۆریستی له ناوچه‌که‌داو ، کردنی عێراق به پێگه‌ی ئه‌و کارانه ، به‌شێکی دیکه‌ی سیاسه‌ته کۆنه‌که‌ی رژێمی به‌عس و په‌ره‌سه‌ندنی گیانی تۆڵه‌کردنه‌وه‌یه له‌وانه‌ی راسته‌وخۆ پشتیوانی له تێرۆریزم ناکه‌ن .
ها – هاوکاریکردنی بانده‌کانی دزی و تاڵان و فڕاندنی بیانییه‌کان و هاووڵاتیانی نه‌یاری به‌عس بۆ مه‌به‌سته سیاسییه‌کانی خۆیان ، حه‌قیقه‌تی بانگاشه‌ی په‌یامه ئیسلامییه‌که‌یان ده‌خاته‌ڕوو . ئه‌مانیش هه‌روه‌کو سه‌رانی رژێمی به‌عس بازرگانی به‌م په‌یامه‌وه ده‌که‌ن و ، به‌ربه‌ره‌کانییه‌کی سه‌رسه‌ختانه‌ی هه‌موو نوێگه‌ری و مه‌ده‌نییه‌تێک ده‌که‌ن که له‌گه‌ڵ هه‌ره‌سی به‌عسدا سه‌ریده‌رهێناوه‌و ده‌یه‌وێت گه‌شه بکات.
به‌م جۆره ، شێوازه‌کان بۆ جارێکیدیکه ، له به‌رگێکی ئیسلامیتردا ، نوێده‌بنه‌وه . توندوتیژیش به ئاستێکی وه‌ها ده‌گه‌یه‌ندرێت که مه‌گه‌ر له زیندانه‌کانی به‌عسدا په‌یڕه‌وکرابێت .
که‌لتووری توندوتیژیی سه‌رده‌می به‌عس له نێو ئه‌م کرداره تێرۆریستیانه‌دا به جۆرێکی ئه‌وتۆ ره‌نگیداوه‌ته‌وه ، گومانی ئه‌وه‌ی بۆ که‌س نه‌هێشتۆته‌وه ، که ئه‌م باندانه هه‌مان بانده‌کانی به‌عسن و ، له به‌رگێکی ئیسلامی‌دا ده‌یانه‌وێت درێژه به سیاسه‌ته فاشستی و شۆڤێنیستییه‌کانیان له سایه‌ی هه‌لومه‌رجی نوێی عێراقدا بده‌ن و ، شه‌ڕی ژیان و مردن له پێناوی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ده‌سه‌ڵات بکه‌ن . به‌کارهێنانی توندوتیژیی رێکخراوو به‌رنامه‌ڕێژکراو ، ترساندن و تۆقاندن و کوشتاری دڕندانه‌و به‌کارهێنانی چه‌کی سایکۆلۆژی بۆ رووخاندنی وره‌ی خه‌ڵکیی ، به‌ڵگه‌ی ئه‌و که‌لتووره نه‌فره‌تلێکراوه‌ی به‌عسه که زێتر له چل ساڵه عێراق به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنێ .
په‌روه‌رده‌و رۆشنبیریی تێرۆر
بۆچی له‌م جیهانه‌دا تێرۆر له ژینگه‌یه‌کی دیاریکراودا سه‌رهه‌ڵده‌دات ؟ بۆچی له نێو نه‌ته‌وه‌یه‌کدا یان له نێوجه‌ماوه‌ری ئایینێکدا زێتر په‌ره‌ده‌سێنێ ؟ بۆچی سیمایه‌کی دواکه‌وتوو له شارستانی هه‌ڵده‌گرێت ؟
ئه‌مانه چه‌ند پرسیارێکن پێویستییان به تۆژینه‌وه‌و لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستییه‌و ده‌بێت وه‌ڵامیان بدرێته‌وه . له‌م بواره‌دا چه‌ندین بۆچوونی جیاجیا‌و گریمان هه‌یه که هه‌ر ده‌بێت تۆژینه‌وه زانستییه‌کان یه‌کلاییان بکه‌نه‌وه ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ، له سه‌رنجدانێکی دیارده‌که‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی واقیعه‌که‌دا ، ده‌گه‌ینه ئه‌و راستییه‌ی که په‌روه‌رده‌و رۆشنبیریی باو ، دوو هۆکاری گه‌وره‌و گرنگی سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌کردنی تێرۆریزمن له‌و وڵاتانه‌دا که په‌تای تێرۆریزمیان پێگه‌یشتووه .
رۆشنبیریی و په‌روه‌رده‌یه‌کی دیاریکراو ، به ئاوێته‌بوونیان له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک چه‌مک و نه‌رێتی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی ، تێرۆریزم به‌رهه‌مده‌هێنن ، به‌تایبه‌تی له‌و وڵاتانه‌دا که به وڵاتانی عه‌ره‌ب و ئیسلام ناوده‌برێن . له‌م وڵاتانه‌دا یه‌کبینه رۆشنبیری و په‌روه‌رده‌ی تێرۆر ، به شێوه‌ی جۆراوجۆر ، گشتیکراوه‌ته‌وه . دامه‌زراوه‌و به‌رنامه رۆشنبیرییه‌کان ، ده‌زگاکانی په‌روه‌رده‌و فێرکردن و به‌رنامه‌کانی خوێندن ، که‌م و زۆر ئه‌م تێرۆریزمه په‌ره‌پێده‌ده‌ن و گشتیده‌که‌نه‌وه ، به‌جۆرێک ئه‌م گشتیکردنه‌وه‌یه ، بۆته هێزێکی شاراوه‌ی تێرۆر که تێکه‌ڵ به که‌سایه‌تیی تاکه‌که‌س و ، ته‌نانه‌ت رێکخراوه سیاسییه‌کانیش بووه‌و ، هه‌میشه زه‌مینه‌ی له‌بار بۆ قبووڵکردنی ده‌خولقێنێ ؛ هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تێرۆر پێویستیی به خه‌باتێکی دژوار‌و سه‌ختی رۆشنبیریی و په‌روه‌رده‌یی هه‌یه‌و ، به‌بێ ئه‌م ململانێیه ، به‌زاندنی تێرۆر‌و ریشه‌کێشکردنی بنه‌ما فیکرییه‌کانی له نێو نه‌وه نوێیه‌کاندا له توانادا نییه .
بایه‌خدان به ده‌زگا رۆشنبیری و په‌روه‌رده‌ییه‌کان ، مشوورخواردنی ئه‌و نه‌وانه‌ی له سایه‌یاندا گه‌وره ده‌بن و ، فریاکه‌وتنیان چ له ماڵه‌وه‌و چ له قوتابخانه‌و کۆمه‌ڵدا ، به‌وه‌ی له ژێر رکێفی ئایدیای تێرۆر ده‌ربهێنرێن ،ئه‌رکێکی هه‌نووکه‌ییه که ده‌وڵه‌ت به راده‌ی یه‌که‌م و ، کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیش به فشارهێنان له‌ڕێی ده‌زگاکانی رۆشنبیری و راگه‌یاندن و سیستمی خوێندنه‌وه ، لێی به‌رپرسیارن .
په‌روه‌رده‌ی به‌عس … بنه‌مایه‌ک بۆ تێرۆریزم
له راستیدا ناتوانرێت هۆکاره‌کانی تێرۆریزم ته‌نها له چواچێوه‌ی لایه‌نێکی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تیدا ببینرێت ، چونکه ئه‌م هۆکارانه په‌لوپۆیان زۆر به‌ربڵاوه‌و ، هه‌ڵسه‌نگاندنێکی دروست ده‌بێت هه‌موویان له‌پێش چاو بگرێت . ئه‌وه‌ش له سنووری توانای یه‌ک لێکۆڵینه‌وه یان یه‌ک وتاردا ناکرێت و ، پێویستیی به چه‌ند زنجیره تۆژینه‌وه‌ی فیکری ، سیاسی ، ئابووری ، کۆمه‌ڵایه‌تی ، رۆشنبیریی ، په‌روه‌رده‌یی ، سه‌ربازیی ، سایکۆلۆژی ، یاسایی و ئایینی هه‌یه ، که تێکڕا پێکه‌وه ده‌توانن ئه‌و ئه‌رکه ئه‌نجامبده‌ن . ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌ینووسین لایه‌نی په‌روه‌رده‌ییه‌و ، له‌و سنووره‌دا هه‌ندێ هۆکارو چاره‌سه‌ر ده‌ستنیشان ده‌که‌ین . بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش واقیعی سیستمی خوێندنی به‌عس ، که‌هێشتا درێژه‌ی هه‌یه ، ده‌خه‌ینه‌ڕوو ، به‌تایبه‌تی ئه‌و لایه‌نانه‌ی ماکی توندوتیژیی تێیاندا ئاشکرایه ، واته بنه‌مای گیانی تێرۆریستی قوتابیان و خوێندکاران له داهاتوودا پێکده‌هێنن .
یه‌که‌م : په‌یکه‌ری ده‌زگای په‌روه‌رده
توندوتیژیی سیما یان ناوه‌رۆکی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێو په‌یکه‌ری رێکخستنی ئیداری و هونه‌ریی ( پسپۆڕیی ) ده‌زگاکانی په‌روه‌رده‌و فێرکردنه . ئه‌م په‌یکه‌ره له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه به شێوازێکی بێرۆکراسی ( نادیموکراتی ) دروست ده‌بێت . فه‌رمانگه‌کان ، سنووری ده‌سه‌ڵاته‌کان ، په‌یوه‌ندییه‌کانی ئاسته‌کانی سه‌ره‌وه‌و خواره‌وه ، ره‌نگدانه‌وه‌ی سیستم و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی باوه که به‌عس ده‌ستی به‌سه‌ردا کێشابوو ، واته هه‌ڵگری سیما‌و که‌لتووری دیکتاتۆرییانه‌ی به‌عسه‌و ، ره‌تکردنه‌وه‌ی دیموکراتیزم و رای به‌رامبه‌رو گوێگرتن له ئیراده‌ی خه‌ڵکه . له‌م په‌یکه‌ره‌دا ده‌بێت خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه ملکه‌چ بێت . به کرده‌وه‌ش ، سه‌ره‌وه دیکتاتۆریی و خواره‌وه ملکه‌چی و گوێڕایه‌ڵی و ، ته‌نها جێبه‌جێکردن به‌بێ ره‌خنه ، په‌یڕه‌و ده‌که‌ن . په‌یوه‌ندییه‌کی ده‌ره‌به‌گی نێوان هه‌موو ئاسته‌کان ده‌گرێته‌وه ، وه‌ک په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان :-
– داموده‌زگاکانی باڵای په‌روه‌رده‌و ، داموده‌زگاکانی خواره‌وه .
– سه‌رپه‌رشتیارانی پسپۆڕی و سه‌ره‌تایی و ، به‌ڕێوه‌به‌ره‌کان و مامۆستایان .
– به‌ڕێوه‌به‌ره‌کان و ، مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی قوتابخانه‌و خوێندکاران و قوتابیان .
– مامۆستایان و ، خوێندکاران و قوتابیان .
دووه‌م : ناوه‌رۆکی سیستمی خوێندن
ناوه‌رۆکی سیستمی خوێندن په‌یوه‌ندیی به‌لایه‌نی هونه‌ریی ( پسپۆڕیی ) په‌روه‌رده‌و فێرکردنه‌وه هه‌یه . له‌م ناوه‌رۆکه‌دا هه‌موو توخمه ماددییه‌کانی په‌روه‌رده‌و خوێندن ، به‌م شێوه یان ئه‌و شێوه ، له‌ژێر سایه‌ی ( توندوتیژیی ) و ( دار ) دان . توندوتیژیی و دار فه‌لسه‌فه‌ی خوێندنه‌و ، له‌نێو هه‌موو توخمه‌کانی پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێرکردن‌دا ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه ، به‌م شێوه‌یه‌ی له‌م خاڵانه‌دا چڕیانده‌که‌ینه‌وه :
2/1 به‌رنامه‌کان ، که له شێوازی خوێندنی سه‌رده‌می به‌عس و ئیمڕۆی دوای به‌عسیشدا ، له ناوه‌رۆکی کتێبه‌کانی خوێندندا خۆی نیشانده‌دات ، پڕاوپڕه له توندوتیژی . ره‌تکردنه‌وه‌ی ره‌خنه ، سڕینه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ، هاندانی توندوتیژیی و کوشتن و ، شه‌رعییه‌تپێدانیان له‌ڕێی ناوه‌رۆکی کتێبه‌کانی ( مێژوو ، جوگرافیا ، په‌روه‌رده‌ی ئایینی ، په‌روه‌رده‌ی نیشتمانی و وانه‌ی سروود ) به‌ڵگه‌ن بۆ ئه‌و توندوتیژییه‌ی که ره‌واجی پێده‌درا . له‌و سیستمه‌دا ، مێژوویه‌ک که ده‌خوێندرێت ، بۆ چه‌سپاندنی فیکری عه‌ره‌بسالاریی و شۆڤێنیزمی عه‌ره‌بی ( نه‌ته‌وه‌سالاریی و شۆڤێنیزمی نه‌ته‌وه‌یی ) ته‌رخانکراوه . قوتابی له‌سه‌ر ڕکوکینه‌ی نه‌ته‌وه‌یی په‌روه‌رده ده‌کات . ره‌تکردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه ، سه‌روه‌ریی عه‌ره‌ب به‌سه‌ر هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌دا ، گێڕانه‌وه‌ی ژیاری به‌شه‌رییه‌ت بۆ ره‌گوڕیشه‌ی عه‌ره‌بییانه ، به‌شێکن له‌و ژه‌هره‌ی تێرۆریزمی عه‌ره‌بیی ئیسلامی تێیدا گه‌را داده‌نێت و ، له‌هه‌لومه‌رجێکی له‌باری وه‌ک ئێستای عێراقدا ده‌ترووکێ و گه‌شه ده‌کات .
به‌رنامه‌کانی جوگرافیاش ، که هیچ رێزێک بۆ نه‌ته‌وه‌و ئه‌تنییه غه‌یره عه‌ره‌به‌کان دانانێت و ، نه‌خشه‌ی ( نیشتمانی عه‌ره‌ب ) له مێشکی قوتابیان و خوێندکاراندا هه‌ڵده‌که‌نێت ، بنه‌مای فیکری شۆڤێنیستی و پاکتاوکردنی ره‌گه‌زی و ئایینی ده‌سازێنێ و ، به‌کرده‌وه ده‌بێته ئامڕازی سازدانی له‌شکری جینۆسایدی دژ به نه‌ته‌وه غیره عه‌ره‌به‌کانی وه‌ک کورد‌و ئه‌ماگیزی و گه‌لی باشووری سۆدان و …هتد .
په‌روه‌رده‌ی ئایینیش به ئاڕاسته‌ی ته‌کفیرکردن ، سیمایه‌کی دیکه‌ی ئه‌و سیستمه‌ی خوێندنه . رژێمی به‌عس له دوای شکسته یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی ، بۆ بردنه‌پێشه‌وه‌ی سیاسه‌ته دیماگوگییه‌کانی خۆی به‌کاریهێنا ، به‌شێوه‌یه‌ک له ململانێی تایه‌فه‌گه‌ریی ئه‌مڕۆدا ده‌یبینین . ” هه‌ڵمه‌تی ئیمانی ” ی به‌عس و گرانکردنی وانه‌کانی ئایین له قوتابخانه‌کانداو ، سه‌پاندنی حیجاب به‌سه‌ر ژنانداو ، به‌کارهێنانی نازناوی ئیسلامیی هه‌ڵێنجراو له رابردووه‌وه بۆ ناوی منداڵان و ، په‌نابردنه به‌ر هێما عه‌سکه‌رییه‌کانی سه‌رده‌می ( فتوحات ) ی ئیسلامی بۆ ته‌شکیلاته‌کانی سوپای عێراق ، تا ده‌گات به نازناوه ئیسلامییه‌کانی دیکتاتۆرو زیادکردنی وشه‌ی ( الله اکبر ) له‌سه‌ر ئاڵاکه‌ی رژێم ؛ ئه‌مانه هه‌مووی هه‌وڵێکی سیسته‌ماتیکیی به‌عس بوون که جیاوازیی مه‌زهه‌بیانه‌ی قووڵتر ده‌کرده‌وه‌و به‌رده‌وام تێرۆریزمی له ناخی نه‌وه‌کاندا گۆشده‌کرد . هه‌ڵوێستی تێرۆریستان له ئایینزاکان ، سوننه بێت یان شیعه ، یان هه‌ڵوێستیان له ئێزدییه‌کان و کاکه‌ییه‌کان و صابیئه‌ییه‌کان و مه‌سیحییه‌کان و … هتد ، به‌رهه‌می پڕۆگرامێکی ئایینییه ، که له پێکهاتنی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه تا ئێستا ، به‌شێکی سه‌ره‌کیی به‌رنامه‌کانی خوێندنه‌و ، له‌سه‌رده‌ستی به‌عسدا به‌رگێکی تۆختری عه‌ره‌بی و توندڕه‌ویی ئیسلامیی به‌به‌رداکرا .
به‌رنامه‌ی په‌روه‌رده‌ی نیشتمانیش که به ناوی ( هوشیاریی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه ) له قوتابخانه‌و خوێندنگا‌و زانکۆکان‌دا وانه‌یه‌کی سه‌ره‌کی بوو ، هه‌روه‌ها وانه‌کانی زمانی عه‌ره‌بی ( خوێندنه‌وه‌و رێزمان ) و وانه‌کانی سروود ، که بۆ ئایدیۆلۆژیی حزبی به‌عس قۆرخ بوو ، هۆکارێک بوون بۆ داشۆرینی مێشکی قوتابی و په‌رستنی بته‌کانی به‌عس و له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه دیکتاتۆری گه‌وره بت ، که تا ئێستاش کاریگه‌ریی ماوه‌و ، به‌سوود وه‌رگرتن له بارودۆخی پاشاگه‌ردانیی عێراق ، تێرۆریستان ، بۆ سازدانی به‌عسییه‌کان و ئه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان نه‌ماوه ، که‌ڵکی لێوه‌رده‌گرن و درێژه به بوونی خۆیان و کاره تێرۆریستییه‌کانیان ده‌ده‌ن .
2/2 رێگاکانی وانه‌گوتنه‌وه ، ناڕاسته‌وخۆ ، هاوکاریی پێگه‌یاندنی توندوتیژیی و ، سڕینه‌وه‌ی به‌رامبه‌رو ، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ره‌خنه‌و ، سه‌پاندنی بیروڕای سه‌پێنراوی تایبه‌تی ده‌که‌ن ، که له بواری کرده‌وه‌دا ، ده‌بێته سه‌پاندنی یه‌ک فۆرم بۆ ژیان ، که ئه‌ویش فۆرمی ئیسلامیانه‌ی تایبه‌ت به یه‌ک رێبازی ئیسلامیی توندڕه‌وه که رێکخراوی ( القاعدة ) رابه‌ریی ده‌کات .
سه‌ره‌کیترین رێگای وانه‌گوتنه‌وه له سیستمی خوێندنی عێراقیدا رێگای موحازه‌ره‌یه ، واته سیستمی مامۆستای سه‌رکرده‌و وتاربێژی نێو پۆل و قوتابی گوێگر‌و ملکه‌چ بۆ مامۆستا . ئه‌م سیستمی وانه‌گوتنه‌وه‌یه به‌رده‌وام خۆی دووباره ده‌کاته‌وه ، چونکه‌سیستمی په‌یوه‌ندییه باوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌و ، سیستمی په‌روه‌رده‌ی ده‌ستنیشانده‌ی سیستمه باوه‌که بنه‌مایه‌تی . هه‌ر پۆلێک ، له‌م سیستمه‌دا ، مامۆستایه‌ک سه‌رکردایه‌تی ده‌کات . ئه‌م مامۆستایه کۆمه‌ڵێک قوتابی له‌به‌رده‌ستدایه . مه‌رجی بوونی قوتابییه‌کان له پۆلدا ئه‌وه‌یه : هێمن و بێده‌نگ بن ، بێ جووڵه‌و وریا بن ، ئاگایان له ئاخاوتنه‌کانی مامۆستا هه‌بێت ، گوێڕایه‌ڵ و ” زیره‌ک ” بن ، که‌م پرسیار‌و بێ ره‌خنه‌و مشت‌ومڕ بن . به‌کورتی : بت بن و ته‌نها به ئاماژه‌و ئاڕاسته‌ی مامۆستا بوونیان هه‌بێت . له‌م سیستمه‌ی پۆلدا ( دار ) ئامڕازی به‌ڕێوه‌بردن و جێبه‌جێکردنی یاسایه ، ئه‌گه‌رچی ده‌یان جار ته‌علیماتی بێ بنه‌مای کۆمه‌ڵایه‌تی و سایکۆلۆژی و په‌روه‌رده‌یی بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی ده‌رچووه . ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ( دار ) دا لێدان ، جنێو ، هه‌ڕه‌شه ، سووکایه‌تی ، ده‌رکردن له پۆل …هتد ، شێوازی باوی رۆژانه‌ی مامه‌ڵه‌کردنی قوتابیانه .
2/3 چالاکیی ده‌ره‌وه‌ی پۆل به‌شێکی سیستمی خوێندنه . له سایه‌ی به‌عسدا ئه‌م سیستمه چ له ناو قوتابخانه‌و چ له ده‌ره‌وه‌ی قوتابخانه‌دا ، به‌ئاڕاسته‌کردنی ده‌زگا رۆشنبیرییه‌کانی ده‌سه‌ڵات و ده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌کان ، توندوتیژیی به‌باڵادا بڕابوو .
منداڵ له تێگه‌یشتنی به‌عسدا پیاوێکی بچکۆله بوو ، بۆیه بۆ ئه‌رکی پیاوێتی خۆی ئاماده ده‌کرا . ئه‌رکی پیاویش له دیدگای به‌عسه‌وه ( پاڵه‌وانێتی ) بوو له مه‌یدانی جه‌نگدا ، بۆیه ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌و ، وه‌ک پیشه‌ی سیستمه دیکتاتۆرییه‌کانی جیهان ، له‌وانه‌ش نازیزم و فاشیزم ، رێکخستنی سه‌ربازییانه‌ی به‌سه‌ر قوتابخانه‌کاندا سه‌پاند . منداڵان و مێرمنداڵان ده‌بوایه له رێکخراوه سه‌ربازییه‌کانی ( الطلائع ) و ( الفتوة ) دا کاریان بکردایه . ده‌بوایه سرووده‌کانیان بۆنی خوێنی لێبێت . ده‌بوایه رۆژانی پێنجشه‌ممه له ریزبووندا گوێیان به ته‌قه بکرایه‌ته‌وه . ده‌بوایه ده‌نگوباسی جه‌نگیان بزانیایه . ده‌بوایه سروودی به‌عس ( وطن مدی ) یان رۆژانه بخوێندایه . ده‌بوایه به‌رنامه‌کانی ته‌له‌فزیۆنیش پڕ له کاری توندوتیژیی بوایه ، سه‌رباری ئه‌مانه‌ش تۆقاندن و ئاووهه‌وای توندوتیژیی رۆژانه‌و شه‌وانه له شاشه‌کانه‌وه ، له‌ڕێی نیشاندانی ( وێنه‌کانی جه‌نگ ) ه‌وه ، په‌خشده‌کران و هه‌ناسه‌دانیشیان به توندوتیژییه‌وه به‌ندکردبوو .
ئه‌م په‌روه‌رده‌یه ، ئه‌م خوێندنه ، دیاره هه‌ر ده‌بێت نه‌وه‌یه‌کی ئاماده‌و سازدرا‌و بۆ تێرۆریزم پێکبهێنێت ، که ئیمڕۆ جێگره‌وه‌ی ئه‌و سیستمه‌یه له عێراقدا .
2/4 جێ‌وڕێی مامۆستایان و خوێندکاران : له سایه‌ی سیستمی به‌عسدا ، سووکایه‌تی ، چه‌وساندنه‌وه ، چاوسوورکردنه‌وه ، سه‌پاندنی به‌عسێتی ، شێوازی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ مامۆستایان و خوێندکاراندا بوو . به‌عس له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا ، گیانی بزێوو پڕبه‌رهه‌م و زانستپه‌روه‌رانه‌ی مامۆستایان و خوێندکارانی مراند . به شێوه‌یه‌کی سیسته‌ماتیک ، له‌ڕێی یاسا‌و ته‌علیماتی حزبییه‌وه ، به دوای خستنه‌وه‌ی نه‌وه‌یه‌ک مامۆستا‌و خوێندکاری ده‌سته‌مۆوه بوو . به‌عس که‌سایه‌تیی ئه‌م دوو توێژه کۆمه‌ڵایه‌تییه رۆشنبیره‌ی تا ئه‌وپه‌ڕی پله‌کان شکاند . روخساری که‌سایه‌تییانی شێواند‌و ، له‌م رێیه‌وه ، چه‌ند نه‌وه له قوتابخانه‌کانه‌وه به‌ره‌و نێو کۆمه‌ڵ و ده‌زگاکانی به‌ڕێکران . ئه‌م نه‌وانه ئیراده‌یان لێزه‌وتکرابوو ، خاوه‌نی که‌سایه‌تیی سه‌ربه‌خۆی خۆیان نه‌بوون ، ترس له تێرۆری حزبی و ده‌وڵه‌تیی ده‌یجووڵاندن . له‌به‌ر ئه‌وه ، ده‌توانین به تێکڕایی بڵێین : مرۆڤ له قوتابخانه‌یه‌کدا ده‌رده‌چوو که که‌سایه‌تیی تێدا شێوێندرابوو ، ناخیان ئاخنیبوو له داخ و رک و گیانی تۆڵه . مرۆڤێک له قوتابخانه‌وه به‌ره‌و کۆمه‌ڵ هه‌نگاوی ده‌نا که هه‌ستی ئینتیماکردنی ، نه بۆ کۆمه‌ڵه‌که‌ی و نه بۆ کۆمه‌ڵێکی به‌شه‌ریی نوێ له دواڕۆژدا هه‌بوو ، به‌ڵکو له باشترین بارداو ، وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌ک ، ئینتیمای بۆ رابردوویه‌کی تاریک هه‌بوو که ئێستا ئاسه‌واره‌کانی له بره‌وی تێرۆریزمدا ده‌بینین . نه‌بوونی ئازادی و یه‌کسانی و رێزگرتنی مافه‌کانی مرۆڤ له‌لایه‌ک و ، بوونی هه‌ژاری و بێ‌کاری و ناعه‌داله‌تیی کۆمه‌ڵایه‌تی و جیاوازی چینایه‌تی و نه‌ته‌وایه‌تی و ئایینی و جنسی و … هتد ، له‌لایه‌کی دیکه‌وه ، بنه‌مای ئه‌و هه‌سته لاوازه‌ی ئینتیما بوو .
ئه‌مڕۆ ، ئه‌و هۆکارانه‌و ، ئاسه‌واره‌کانی جه‌نگ و ، ده‌ستێوه‌ردانی کاروباری ناوخۆی عێراق له هه‌موو لایه‌که‌وه‌و ، درێژه‌کێشانی مانه‌وه‌ی له‌شکره بیانییه‌کان ، پاساویان به ده‌ست تێرۆریزمی جیهانی و ناوخۆیی و ده‌وڵه‌تیش داوه‌و ، هه‌ر هۆکارێکیان رۆژانه ئاو به ئاشی تێرۆریزمدا ده‌کات .
مامۆستایان ، به‌بێ ویست و ئیراده‌ی خۆیان ، ناچارده‌کران بچنه ریزه‌کانی حزبی به‌عسه‌وه ، ناچارده‌کران به ( جه‌یشی شه‌عبی ) و هێزه سوپاییه‌کانی دیکه‌وه په‌یوه‌ست بن . قوتابیان ناچارده‌کران ببنه به‌عسی بێ ئه‌وه‌ی بزانن به‌عس ، جگه له دیکتاتۆرو ده‌ستوپێوه‌نده‌که‌ی ، چییه ؟!
مامۆستایان و خوێندکاران ته‌نها ئه‌رکیان هه‌بوو . قوتابیان و خوێندکاران ئه‌رکیان بوو به‌عسی بن ، ئه‌رکیان بوو له رێکخراوه سه‌ربازییه‌کانی وه‌ک ( الطلائع ) و ( الفتوة ) به‌شدار بن . ئه‌رکیان بوو له قۆناغی ناوه‌ندیی به‌دواوه کاری سیاسی بکه‌ن ، ئه‌رکیان بوو فێری چه‌ک ببن ، ئه‌رکیان بوو چه‌ک هه‌ڵبگرن . به‌رامبه‌ر به‌و ئه‌رکانه‌ش هیچ مافێکیان نه‌بوو ، هه‌تا ئێستاش منداڵ له‌نێو ئه‌م سیستمه‌ی خوێندندا مافی یاسایی نییه‌و ، توخمی لاواز‌و چه‌وساوه‌یه‌و ، سیستمی خوێندن بواری ئه‌وه‌ی نه‌داوه له هۆکاره‌کانی چه‌وساندنه‌وه‌ی تێبگات ، تا له په‌یوه‌ندییه‌کانیدا به چه‌واشه‌یی ره‌فتار بکات و کاردانه‌وه‌ی خۆی و بێزاریی له سیستمه‌که ئاڕاسته‌ی مامۆستاکانی بکات .
سیستمی خوێندن وه‌ک ئامرازێک بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی تێرۆر
سه‌باره‌ت به بنبڕکردنی تێرۆر ، چه‌ندین به‌رنامه‌و پلان و بیروڕای جیاجیا له‌هه‌موو ئاسته‌کاندا ده‌رده‌بڕدرێت . ئه‌م باسه خۆی له ( بنبڕکردن ) یان ( چاره‌سه‌رکردن ) وه‌ک زاراوه‌ی باو به واتای ( بنبڕکردن ) لاداوه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له جیهانی ئه‌مڕۆداو ، تا ئه‌و کاته‌ی هۆکاره‌کانی تێرۆر له‌کایه‌دا بن ، نه تێرۆر چاره‌سه‌ر ده‌کرێت و نه بنبڕیش ده‌بێت ، به‌ڵام ده‌توانرێت که‌مبکرێته‌وه‌و له ماوه‌یه‌کی درێژدا کاریگه‌رێتی نه‌رێیانه‌ی به‌سه‌ر ره‌وتی به‌ره‌وپێشه‌وه چوونی جیهانه‌وه نه‌هێڵدرێت .
بۆ ئه‌وه‌ی تێرۆریزم له ره‌گوڕیشه‌وه هه‌ڵته‌کێندرێت ، پێویسته دوو فاکته‌ر له‌به‌رچاو بگرین : فاکته‌ری یه‌که‌میان گۆڕانکارییه‌کی ریشه‌ییه له سیستمی جیهانیدا که مافه‌کانی مرۆڤ و ئازادی و یه‌کسانی و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی تێدا به‌رقه‌راربێت و ، شان به‌شانی ئه‌وه‌ش هوشیاریی مرۆڤ به‌پله‌یه‌کی زۆر باڵا بگات و ، مرۆڤبوون به واتای وشه‌که ، که‌سایه‌تیی مرۆڤ له‌هه‌موو شوێنێکی ئه‌م جیهانه‌دا پێکبهێنێت . مرۆڤبوون به واتای مرۆڤێکی په‌یوه‌ست به‌به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌کانه‌وه که ده‌مارگیریی و هه‌ڵاواردنی نه‌ته‌وایه‌تی ، ئایینی ، ره‌گه‌زیی ، ره‌نگی پێست ، جنس و …هتد ، له ( هه‌ست و نه‌ست ) ی‌دا سڕدرابێته‌وه .
ره‌نگه ئه‌و دوو فاکته‌ره‌ی سه‌ره‌وه ، وه‌ک خۆشخه‌یاڵییه‌ک لێکبدرێنه‌وه ، به‌ڵام ئه‌مه واقیعێکه رێژه‌ی خه‌یاڵ تێیدا زۆر که‌متره له‌و خۆشخه‌یاڵییه‌ی به چاره‌سه‌رکردنی سه‌ربازییانه‌وه گرێدراوه ، چونکه توندوتیژیی ، به‌تایبه‌تی توندوتیژییه‌ک بنه‌مای فیکری و سیاسی هه‌بێت ، به توندوتیژیی به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌ر ناکرێت . له مێژووی به‌شه‌رییه‌تدا ، هه‌میشه ده‌ستبردنی گرووپێک ، رێکخراوێک ، بزووتنه‌وه‌یه‌ک بۆ کاری توندوتیژیی ، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه بارو‌دۆخێکی توندوتیژ هه‌یه ، که زۆر جار ده‌سه‌ڵات لایه‌نێکێتی ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که تێرۆریزم بزووتنه‌وه‌یه‌کی جیهانییه‌و هه‌ر جاره له شوێنێک و ده‌ڤه‌رێکی ئه‌م جیهانه‌دا گورجوگۆڵ ده‌بێت ، وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ عێراق بۆته شوێنی چڕبوونه‌وه‌ی ئه‌م بزووتنه‌وه تێرۆریستییه جیهانییه .
سیستمی خوێندن ( په‌روه‌رده‌و فێرکردن ) چ له‌سه‌ر ئاستی جیهانی و ، چ له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر وڵاتێک‌دا که دووچاری تێرۆریزم بۆته‌وه ، ده‌توانێت رۆڵێکی کاریگه‌ر ، به‌شێنه‌یی ، له‌م بواره‌دا ببینێت .
ئه‌م سیستمه بۆ خۆی ده‌بێت گۆڕانکارییه‌کی ریشه‌یی به‌سه‌ردا بێت ، تا بتوانێت له دواڕۆژدا کاریگه‌ریی له‌سه‌ر رووداوه‌کان دابنێت .
ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ی بۆ ئه‌م سیستمه‌ی ده‌خوازین و ، به‌ده‌سته‌به‌ری خاوکردنه‌وه‌ی ته‌وژمی تێرۆریزمی ده‌زانین ، له‌م خاڵانه‌دا به‌یان ده‌که‌ین :
1 ) مافه‌کانی مرۆڤ و مافه‌کانی منداڵ : ده‌بێت دوو پرنسیپی داڕشتنه‌وه‌ی سیستمی خوێندن بن . ده‌بێت منداڵ به‌هایه‌کی مرۆڤانه‌ی به‌رچاوی بدرێتێ و ، سیستمی په‌روه‌رده له خزمه‌تی ئه‌ودا بێت . پێویسته بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سیستمی گه‌وره‌سالاریی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌و ، نابێت منداڵ به‌هۆی ته‌مه‌نیه‌وه بچه‌وسێندرێته‌وه. ده‌بێت منداڵ له توندوتیژیی ماددی و مه‌عنه‌وی به‌دوور بێت ، مافی منداڵێتی خۆی بزانێت و به‌کاریبهێنێت، قوتابخانه‌ش ئه‌و مه‌ڵبه‌نده په‌روه‌رده‌ییه بێت که ئه‌م مافه‌ی بۆ به‌دیبهێنێت و ، که‌سایه‌تییه‌کی سه‌ربه‌خۆی له بیر‌و ره‌فتاردا لێ‌دروست بکات .
سیستمی خوێندن له ئاستی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان توخمه به‌شه‌رییه‌کانداو ، له ئاستی خوێندکاران و قوتابیاندا ، ده‌بێت لانی که‌م دان به‌م جاڕنامه‌و رێککه‌وتننامه نێو‌ده‌وڵه‌تییانه‌دا بنێت و هه‌وڵی سه‌لماندن و پیاده‌کردنیان بدات :
ا – رێککه‌وتننامه‌ی مافه‌کانی منداڵ که کۆمه‌ڵی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له 20 ی تشرینی دووه‌می ساڵی 1989 دا بڕیاری له‌سه‌ردا .
ب – جاڕی جیهانیی مانه‌وه‌و پاراستن و گه‌شه‌کردنی منداڵ که کۆنگره‌ی سه‌رانی جیهان له ئه‌یلوولی 1990 دابڕیاریداو تێیدا پرنسیپی ” منداڵان له پێشترن ” ی چه‌سپاند .
ج – جاڕی جیهانیی مافه‌کانی مرۆڤ که کۆمه‌ڵی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له 10/12/1948 دا بڕیاری له‌سه‌ردا .د – رێککه‌وتننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی مافه ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیرییه‌کان و ، رێککه‌وتننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی مافه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌کان که ساڵی 1966 بڕیاردراون .
به‌جیددی وه‌رگرتنی ئه‌و پرنسیپانه‌ی له‌و جاڕنامه‌و رێککه‌وتننامانه‌دا هاتوون له‌لایه‌ن سیستمی په‌روه‌رده‌وه ، وه‌رچه‌رخاندنێکی گه‌وره‌و چاکسازییه‌کی ریشه‌یی ده‌خولقێنێ و نه‌وه‌یه‌ک بۆ دواڕۆژ ئاماده ده‌کات که تێرۆریزم و هێزه تاریکیخوازه‌کان نه‌توانن بۆ مه‌رامه‌کانیان به‌کاریان بهێنن .
2 ) پرنسیپه‌کانی دیموکراسی مه‌رجێکی دیکه‌ی گۆڕانکاریی و پێکهێنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی کراوه‌یه ، که له سایه‌یدا سیستمی خوێندن هه‌ناسه بدات و ، له ئاووهه‌وایه‌کی پاک و سازگاردا ، منداڵان گۆش و په‌روه‌رده بکات و ، بۆ ژیانی داهاتوو ئاڕاسته‌یان بکات .
بۆ ئه‌وه‌ی سیستمی خوێندن پراکتیکی پرنسیپه دیموکراتییه‌کان بکات ، ده‌بێت سیستم و په‌یکه‌رو شێوازه‌کانی کار‌و هۆیه‌کانی په‌یوه‌ندیی نێوان داموده‌زگاو توخمه به‌شه‌رییه‌کانی په‌روه‌رده دیموکراتیزه بکرێن . له‌م سیستمه‌دا ( سیستمی دیموکراسی ) به‌رپرسه په‌روه‌رده‌ییه‌کان ، هه‌ر له یه‌که‌م به‌رپرسه‌وه تا به‌رپرسی گرووپ و لیژنه‌کانی پۆل ، له‌سه‌ر بناغه‌ی کارامه‌یی و لێوه‌شاوه‌یی هه‌ڵده‌بژێردرێن . هه‌ڵبژاردن ناوه‌رۆکی دیموکراسییه . پرنسیپی هه‌ڵبژاردنی بێ سانسۆر‌و ده‌ستێوه‌ردانی لاوه‌کی ، واته ئازادیی هه‌موو تاکه‌که‌سێک له‌بڕیارداندا ، ده‌بێت رێسای دیار‌یکردنی به‌رپرسه په‌روه‌رده‌ییه‌کان بێت . بۆیه پێویسته سیستمی کۆن له‌م بواره‌دا هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌و ، رێسا دیموکراتییه‌کانی دامه‌زراندنی ئیداره‌یه‌کی په‌روه‌رده‌یی و خوێندنێکی هاوچه‌رخ بکرێته یاسا‌و ، هیچ که‌س و لایه‌ن و ده‌سه‌ڵاتێک بۆی نه‌بێت پێشێلیان بکات .
3 ) ئازادی ، به چه‌مکه فراوانه‌که‌ی ، ئه‌و پرنسیپه مرۆییه‌یه که تێرۆریستان دژایه‌تی ده‌که‌ن . ئازادییه‌ک که رێز له ئیراده‌ی به‌رامبه‌ر بگرێت و ده‌مارگیریی له ئاووهه‌واکه‌یدا نه‌ژی ، هه‌ڵبه‌ت تێرۆریستان دژایه‌تی ده‌که‌ن و ، کاره دژه مرۆییه‌کانیانی ئاڕاسته ده‌که‌ن . هه‌ر بۆ خۆی ، تێرۆریزم و ئازادی ، دوو دژی یه‌کترین و هه‌رگیز پێکه‌وه هه‌ڵناکه‌ن . له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت : ئازادیی بیروباوه‌ڕ ، ئازادیی راده‌ربڕین ، ئازادیی رێکخراوبوون ، ئازادیی ده‌ربڕینی سۆزه مرۆییه‌کان ، ئازادیی په‌یوه‌ندیی کۆمه‌ڵایه‌تی ، ئازادیی له پراکتیکی لایه‌نه جیاجیاکانی ژیان ، ئازادیی ره‌خنه‌گرتن و ناڕازیبوون ، له به‌رنامه‌و پراکتیکی نێو قوتابخانه‌و خوێندنگا‌و زانکۆکان‌دا ره‌نگبده‌نه‌وه .
بۆ دابینکردنی ئه‌م ئازادییه ، ئه‌رکی سیستمی په‌روه‌رده‌یه هه‌نگاوی بوێرانه بنێت ، وه‌کو :
ا – په‌یره‌وکردنی سیستمی لامه‌رکه‌زیی ئیداری له خوێندندا .
ب – ئازادیی مامۆستایان له هه‌ڵبژاردنی رێگه‌کانی وانه‌گوتنه‌وه‌دا .
ج – ئازادیی به‌ڕێوه‌به‌ره‌کان له جێبه‌جێکردنی کاری په‌روه‌رده‌یی له قوتابخانه‌کانیاندا .
د – ئازادیی خوێندکاران له هه‌ڵبژاردنی ئه‌و زمانه‌ی به‌جیهانی زانست و ته‌کنه‌لۆژیاوه په‌یوه‌ستیان ده‌کات.
ها – ئازادیی داهێنان و تۆژینه‌وه‌ی زانستیانه‌ی سروشت و کۆمه‌ڵ و مێژووی بیرکردنه‌وه‌ی مرۆڤ .
و – ئازادیی ره‌خنه‌گرتن و یاخیبوون له نه‌رێته کۆنه‌کان و ، خه‌بات بۆ ئینتیمایه‌کی مرۆڤانه به جیهانی زانست و ته‌کنه‌لۆژیای سه‌رده‌مه‌وه .
ز – ئازادیی رێکخراوبوون له ده‌سته‌و گرووپ و رێکخراوی خوێندکاری و رۆشنبیریی و زانستی و کۆمه‌ڵایه‌تیدا ، له‌نێو قوتابخانه‌و له‌سه‌ر ئاستی کۆمه‌ڵیشدا .
هه‌ڵبه‌ت له وڵاتێک‌دا ، سیستمی خوێندن ئام ئازادییانه ده‌سته‌به‌ر بکات ، هه‌موو کارێک له سایه‌ی یاسادا ده‌بێت و ، یاسا ئه‌و ئازادییانه رێکده‌خات .
4 ) پرنسیپی یه‌کسانی کۆڵه‌که‌یه‌که له‌نگه‌ری سیستمی سیاسی وڵات و ، به‌و پێیه‌ش سیستمی خوێندن راده‌گرێت . یه‌کسانی به‌رامبه‌ر یاسا یه‌کێک له مه‌رجه‌کانی جێبه‌جێبوونی ئه‌م پرنسیپه‌یه . یه‌کسانیش به‌رامبه‌ر یاسا پابه‌ندی به‌هره‌مه‌ندبوونی تاکه‌که‌سه‌کانه ، به‌بێ جیاوازی ، له تواناییه ماددی و مه‌عنه‌وییه‌کانی کۆمه‌ڵگا . له سایه‌ی سیستمێکدا یه‌کسانی په‌یڕه‌و بکات ، پله‌و به‌های هه‌موو که‌سێک له به‌رامبه‌ر یه‌کتری و ، له به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵگاو ، له به‌رامبه‌ر یاسا ده‌پارێزرێت . بۆیه ئه‌م پرنسیپه له بواری په‌روه‌رده‌دا به زه‌قی خۆی ده‌نوێنێ به تایبه‌تی له‌م چه‌ند خاڵه‌دا :-
ا – په‌یڕه‌وکردنی سه‌ره‌تای ( هه‌لی چوونیه‌ک ) بۆ خوێندن ، هه‌ر له باخچه‌ی ساوایانه‌وه تا قۆناغه‌کانی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی و زانکۆ‌و خوێندنی باڵا‌و ناردنه ده‌ره‌وه‌ی خوێندکاران بۆ ته‌واوکردنی خوێندنیان له بواره پسپۆڕییه جیاجیاکاندا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات .
ب – یه‌کسانیی ده‌ستڕاگه‌یشتن به خوێندن ، به‌بێ جیاوازی له‌سه‌ر بنچینه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ، ئایینی ، مه‌زهه‌بی ، ره‌گه‌زیی ، حزبی … هتد .
ج – ناوه‌رۆکی به‌رنامه‌کان به یه‌کسانی بڕوانێته پێکهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌تنی و ئایینی و مه‌زهه‌بییه‌کان و به‌راستی ئه‌م پرنسیپه‌ی تێدا ره‌نگبداته‌وه .
د – یه‌کسانی له نێوان شار‌و لادێ‌دا ، له‌ڕووی خه‌رجکردن و دابینکردنی بینای قوتابخانه‌و که‌ره‌سه‌کانی خوێندن و مامۆستا‌و هه‌لومه‌رجێک که بۆ خوێندنێکی سه‌رکه‌وتوو پێویسته .
ها – یه‌کسانی له نێوان کوڕان و کچان له وه‌رگرتن و خوێندن و ره‌خساندنی هه‌لی فێربوون و ته‌واوکردنی خوێندن و دامه‌زراندنیان له دامه‌زراوه‌کانی ده‌وڵه‌تدا .
و – یه‌کسانی نێوان منداڵانی ته‌ندروست و منداڵانی ناته‌واو له‌ڕووی جه‌سته‌و ئه‌قڵه‌وه ( که‌مئه‌ندامان و کۆڵبیران ) به هۆی ره‌خساندنی پێداویستییه‌کانی خوێندن بۆیان و جێکردنه‌وه‌یان له نێو کۆمه‌ڵدا ، دیاره هه‌ریه‌که‌یان به‌پێی توانا‌و ئاستی خۆی .
5 ) بۆ ئه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنێکی دیموکراتی و ئازاد‌و یه‌کسان بێته‌دی و ، مافه‌کانی منداڵ و مافه‌کانی مرۆڤ له پراکتیکدا ئاوێته‌ی بیرکردنه‌وه‌و که‌سایه‌تیی تاکه‌که‌س و کۆمه‌ڵ بن ، پێویسته سیستمی خوێندنی سێکیولار ( عه‌لمانی ) ، له بواری خوێندندا بۆ ئه‌مڕۆو ئاینده هه‌ڵبژێرین .
سێکیولاریزم له بواری په‌روه‌رده‌دا ، جیاکردنه‌وه‌ی ئایین له په‌روه‌رده‌وفێرکردن ده‌گرێته‌وه . واته دامه‌زراوه‌ی ئایینی و دامه‌زراوه‌ی خوێندن هه‌ریه‌که‌یان له بواری پسپۆڕیی خۆیاندا کار بکه‌ن . له سایه‌ی سیستمێکی وه‌هادا ، خوێندن بۆ هیچ ئاینێک قۆرخ نابێت و ، رێزی هه‌مووان پارێزراو ده‌بێت . په‌روه‌رده ده‌بێته پڕۆسێسێکی کۆمه‌ڵایه‌تی – رۆشنبیریی – زانستی و هه‌موو کۆمه‌ڵ له نێو خۆیدا کۆده‌کاته‌وه . سێکیولاریزم بیروباوه‌ڕی ئایینی هه‌ر تاکه‌که‌سێک رێزلێده‌گرێت و ده‌یکاته مه‌سه‌له‌یه‌ک که ته‌نها په‌یوه‌ندیی به خودی تاکه‌که‌سه‌وه هه‌بێت .
سێکیولاریزم ( عه‌لمانییه‌ت ) سیستمی ژیانێکه یه‌کسانی نێوان مرۆڤه‌کان ، به جیاوازیی ئایین و مه‌زهه‌بیانه‌وه ده‌سته‌به‌ر ده‌کات . له‌م سیستمه‌دا ، ده‌وڵه‌ت ده‌ستناخاته نێو بیروباوه‌ڕی خه‌ڵکه‌وه . سیستمی خوێندن به یه‌کسانی ، بێ جیاوازی ئایینی و مه‌زهه‌بی ، بێلایه‌نانه به‌رنامه‌کانی پێشکه‌ش ده‌کات .
سێکیولاریزم په‌یامێکی مرۆییانه‌یه ، ئازادی و یه‌کسانی و دیموکراسی ده‌گه‌یه‌نێ و ، کۆمه‌ڵ له ململانێی ئه‌تنی و ئایینی و مه‌زهه‌بی ده‌پارێزێ .
کۆمه‌ڵگه‌ی عه‌شایه‌ری – خێڵه‌کی و تایه‌فه‌گه‌ریی له لایه‌ک و ، سیستمی باوکسالاریی – گه‌وره‌سالاریی – پیاوسالاریی که سیستمی پێکهاته‌و په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه ، سه‌رچاوه‌یه‌کی گرنگ و به‌رچاوی تێرۆریزمه . له سایه‌ی ئه‌م سیستمه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌دا ، پراکتیکی چه‌مکه‌کانی ئه‌قڵانییه‌ت ، دیموکراسی ، مافه‌کانی مرۆڤ ، مافه‌کانی منداڵ ، مافه‌کانی ژنان ، سێکیولاریزم ، نه‌ک هه‌ر له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌دان ، به‌ڵکو رێگه‌یان لێده‌گیرێت و فه‌توای له‌ناوبردنیشیان ده‌درێت ، تا راده‌ی فه‌توای له ناوبردنی جه‌سته‌یی هێما به‌شه‌رییه‌کانی ئه‌م چه‌مکه مۆدێرنانه .
6 ) خوێندن بۆ پیاده‌کردنی ئه‌و پرنسیپه مۆدێرنانه له په‌روه‌رده‌کردنی نه‌وه‌کاندا ، ده‌بێت پشت به کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ببه‌ستێت ، به‌شێوه‌یه‌کی کاریگه‌ر بوار بۆ رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بڕه‌خسێنێت ، تا له‌م پڕۆسه‌یه‌دا رۆڵیان هه‌بێت ، به‌تایبه‌تی رێکخراوه‌کانی خوێندکاران و مامۆستایان و نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسان و رۆشنبیرانی دیکه . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌بێت شێوازی په‌یوه‌ندی ئه‌م رێکخراوانه به سیستمی خوێندنه‌وه ، به‌تایبه‌تی به مه‌ڵبه‌ندی خوێندنه‌وه که قوتابخانه‌یه ، گۆڕانکاریی به‌سه‌ردا بێت . ئه‌مڕۆ ئیتر ده‌بێت داموده‌زگای ده‌وڵه‌تیی وه‌ک وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانی په‌روه‌رده ، سه‌ربه‌خۆو بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئیراده‌ی مامۆستایان و خوێندکاران و که‌سوکاریان ، بڕیاره په‌روه‌رده‌ییه‌کان نه‌ده‌ن . ده‌بێت ئه‌م داموده‌زگایانه له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نییه‌وه چاودێری بکرێن ، ئاڕاسته بکرێن و لێیانبپرسرێته‌وه . ده‌بێت خوێندکاران ، که ته‌وه‌ره‌ی کاری په‌روه‌رده‌ن ، رۆڵی سه‌ره‌کییان هه‌بێت و ، هه‌ڵسه‌نگاندنی پڕۆسه‌ی خوێندن و هه‌ڵسووڕاوه‌کانی ئه‌م بواره له لایه‌ن رێکخراوه‌کانی خوێندکارانه‌وه ، سه‌نگ و بایه‌خی خۆی هه‌بێت و هۆکارێکی گۆڕانکاریی به‌رده‌وام بێت له‌م پڕۆسه‌یه‌دا .
لێدانی گیانی دیکتاتۆریی له ئاستی کۆمه‌ڵدا ، له قوتابخانه‌وه ده‌ستپێده‌کات . رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له قوتابخانه‌کاندا ده‌توانن له سایه‌ی سیستمی نوێی خوێندن و مۆدێرنکردنی پڕۆسه‌ی خوێندندا ، رۆڵی به‌رچاویان دژی ئه‌م دیکتاتۆرییه هه‌بێت و ، به‌مه‌ش هاوبه‌شیی بنیاتنانی ته‌لاری کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک بکه‌ن که تێرۆریزم نه‌توانێت درزی تێبخات .
7 ) بڕیاردانی چاره‌نووس ، ده‌شێت پرنسیپێکی په‌روه‌رده‌یی بێت و ، له ئاستی قوتابیان و خوێندکاراندا واتای تایبه‌تی خۆی هه‌بێت . ئه‌م پرنسیپه جیاوازییه فه‌ردییه‌کان ره‌چاو ده‌کات و ، ده‌شێت بینای که‌سایه‌تیی سه‌ربه‌خۆی خوێندکارانی پێبکرێت . له پڕۆسه‌ی خوێندندا رۆژانه چه‌ندین هه‌ڵوێست له نێو پۆله‌کاندا ، له‌نێو چالاکییه‌کانی قوتابخانه‌دا ، له نێو په‌یوه‌ندییه جۆربه‌جۆره‌کانی نێو خوێندنگاکان‌دا دێته پێشه‌وه که بتوانرێت ئه‌م پرنسیپه‌ی تێدا به‌دیبهێنرێت . هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه ئاشکرایه که که‌سایه‌تیی سه‌ربه‌خۆی خاوه‌ن هه‌ڵوێست و بیروبۆچوونی ئازاد به ده‌گمه‌ن ده‌که‌ونه بازنه‌ی کاریگه‌رێتی ئه‌م و ئه‌وه‌وه ، به‌و رێکخراوو ده‌سته‌و گرووپانه‌شه‌وه که لاوان بۆ خۆکوژی و کاری تێرۆریستی راده‌کێشن .
ره‌خساندنی ژیانی باش و خۆشگوزه‌ران و به‌پیت بۆ تاکه‌که‌س و ، رێزگرتن له هه‌ر به‌رپرسیارێتییه‌ک که پێی ده‌درێت ، چه‌نده بچووکیش بێت ، نه‌وه‌یه‌کی نوێ دێنێته کایه‌وه که به ئه‌قڵی خۆیان بیربکه‌نه‌وه‌و ، به‌ئه‌قڵی خۆیان ره‌فتار بکه‌ن و ، هه‌رگیز ده‌ستخه‌ڕۆی ئایدیۆلۆژیی هیچ که‌س و گرووپ و رێکخراوێک نه‌بن ، مه‌گه‌ر به ویستی خۆیان و ، به‌بڕوای ته‌واوو سه‌ربه‌خۆی خۆیانه‌وه بێت . دروستکردنی ئه‌م که‌سایه‌تییه سه‌ربه‌خۆیه ، ئه‌م هاووڵاتییه به‌هه‌ڵوێسته ، له ئه‌ستۆی سیستمی خوێندنه‌و ، ئه‌م سیستمه‌ش به تێکڕای ئه‌و خاڵانه‌ی خستمانه‌ڕوو ، که دواخاڵیان بڕیاردانی چاره‌نووس بوو ، زامنی به‌گژداچوونه‌وه‌یه‌کی درێژخایانی تێرۆره له هه‌موو ئاسته‌کاندا .
کانونی دووەمی ٢٠٠٦
خۆزگه‌کان
رۆژنامه‌ی ( ئامانج ) له ژماره ( 5 ) ی رۆژی 10/7/2002 وه‌وه ، له‌هه‌ر ژماره‌یه‌کیدا ، به‌پێنووسی ” خۆزگه‌خوازێک ” ، چه‌ند ” خۆزگه ” یه‌کی بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه په‌روه‌رده‌ییه‌کان خواستووه .
خۆزگه‌کان ، به‌گشتی ، سه‌رنجیان راکێشام و ، ده‌شێت چ بۆ پشتگیریکردنیان یان بۆ ده‌رخستنی نه‌شیاویی هه‌ندێکیان ، چه‌ند وتاریان له‌سه‌ر بنووسرێت و ببنه مایه‌ی دایه‌لۆگێکی په‌روه‌رده‌یی ، بۆیه لێره‌دا چه‌ند سه‌رنجێکی گشتی تۆمار ده‌که‌م و ، ئه‌ویدیکه بۆ قه‌ڵه‌می نووسه‌رانی بواری په‌روه‌رده‌و فێرکردن به‌جێده‌هێڵم .
سه‌ره‌تا ده‌پرسین : بۆچی ” خۆزگه‌خواز ” ناوی خۆی نانووسێت ؟ ئه‌م پرسیاره هه‌مو ئه‌و نووسه‌رانه ده‌گرێته‌وه که ناوی خوازراو به‌کارده‌هێنن ، چونکه له‌سه‌رده‌مێکدا ئازادییه‌کی رێژه‌یی بۆ نووسین هه‌بێت ، یه‌کێتیی مامۆستایان به مۆڵه‌تی ره‌سمی کاربکات ، ئۆرگانه‌که‌ی به‌ئاشکرا ده‌ربچێت ، ناوی خوازراو بۆچی و چ پاساوێکی هه‌یه ؟!
هه‌موو ئه‌و خۆزگانه‌ی له ستوونی ” خۆزگه” دا بڵاوکراونه‌ته‌وه کۆنن ، گشتییه‌کانیان به ده‌یان جار له کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه‌و چاوپێکه‌وتنی به‌رپرسانی حکومه‌ت و یاداشتی رێکخراوو سه‌ندیکا جیاجیاکاندا ، هه‌تا راده‌ی سوان باسکراون . زۆربه‌ی خۆزگه په‌روه‌رده‌ییه‌کانیش له یاداشته‌کانی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستاندا هه‌ن و ، له نامیلکه‌یه‌کدا به ناوی ( یاداشته‌کانی مامۆستایانی کوردستان ) ، ساڵی 2001 چاپ و په‌خشکراون . جگه له‌مه‌ش یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان به‌رنامه‌ی په‌سه‌ندکراوی کۆنگره‌کانی هه‌یه که ده‌بێت له پێناویان‌دا تێبکۆشێت و هه‌موو رێگه‌یه‌کی خه‌باتی رێکخراوه‌یی مه‌ده‌نی بۆ به‌ده‌ستهێنانیان بگرێته‌به‌ر .
یه‌کێتیی مامۆستایان وه‌ک رێکخراوێکی په‌یوه‌ند به مامۆستایان ، ده‌بێت له هه‌موو کاروبارو هه‌ڵسووڕان و ئه‌جنده‌یه‌کی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و داموده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌کاندا رای هه‌بێت و له به‌رژه‌وه‌ندیی پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێرکردن و منداڵاندا بێته‌قسه‌و ، وه‌ک هێزێکی رێکخراوی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی فشار بۆ ده‌سه‌ڵات بهێنێت ، تا په‌روه‌رده به ئاڕاسته‌ی به‌دیهێنانی ئامانجه‌کانیدا ببات ؛ ئه‌و ئامانجانه‌ی که له به‌رنامه‌که‌یدا فۆرمۆله‌کراوه‌و ، وه‌ک ئامانجی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و په‌روه‌رده‌یی و کۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیریی ، زۆر به روونی ، ئاسۆی ئه‌م قۆناخه‌ی په‌روه‌رده‌ی بۆ نه‌وه‌کانی ئیمڕۆ دیاریکردووه . بۆیه ئه‌و بابه‌تانه‌ی وه‌ک ” خۆزگه ” خراونه‌ته‌ڕوو ، ده‌شێت وه‌ک داواکاریی و ماف پێشکه‌ش به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان بکرێن ، ده‌شێت وه‌ک به‌رنامه‌ی کاری لیژنه‌کانی : راگه‌یاندن و رووناکبیریی ، په‌روه‌رده‌و مامۆستا ، له سکرتارییه‌ت و لقه‌کانی یه‌کێتیی مامۆستایان‌دا به‌رده‌وام جه‌ختیان له‌سه‌ر بکرێت و ، به‌دوایدابچن و ، له پێناوی به‌دیهێنانیاندا ( ده‌سته‌ویه‌خه) ی به‌رپرسه‌کانبن ، نه‌ک له دووره‌وه ” خۆزگه ” ی بۆ بخوازن .
لێره‌دا به‌پێویستی ده‌زانین ” خۆزگه ” کانی چه‌ند ژماره‌یه‌کی بڵاوکراوه‌ی ( ئامانج ) به نموونه بخه‌ینه به‌رچاو ، تا راده‌ی ده‌سته‌وسانییان نیشانبده‌ین ، چونکه ده‌کرا له بری ئه‌وخۆزگه خواستنانه‌دا ، خوزگه‌خواز له زمانی یه‌کێتیی مامۆستایانه‌وه به جۆرێکی جیددی‌تر هه‌ڵوێستی وه‌ربگرتایه .
یه‌که‌م / خۆزگه‌کانی ژماره ( 5 ) ی رۆژی 10 / 7 /2002 ، که بریتین له :
” 1 / 1 کردنه‌وه‌ی خولی به‌هێزکردنی قوتابیان ( ئیکماله‌کان ) له وانه‌کانی ( عه‌ره‌بی ، ئینگلیزی ، بیرکاری ) له پشووی هاویندا .
2 / 1 چاوگێڕانه‌وه به پاره‌ی سه‌فه‌ر بۆ کارمه‌ندانی په‌روه‌رده‌و سه‌رپه‌رشتیاران . . . هتد و ، ته‌سعیره به‌پێی واقیعی کرێ بوایه .
3 / 1 سکرتارییه‌ت و لقه‌کان ( خۆزگه‌خواز مه‌به‌ستی ئۆرگانه باڵاکانی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستانه ) به‌رده‌وامده‌بوون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه . . . ”
ده‌کرا یه‌کێتیی مامۆستایان هه‌ڵوێستی عه‌مه‌لی له‌م خاڵانه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه بوایه ، نه‌ک هه‌ناسه‌ی ساردی بۆ هه‌ڵبکێشێت .
أ — ده‌زگای په‌روه‌رده‌و فێرکردنی بخستایه‌ته ژێر پرسیاره‌وه ، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که بۆچی ده‌بێت قوتابییان پێویستییان به کردنه‌وه‌ی خولی به‌هێزکردن هه‌بێت ؟ ده‌بوایه بپرسن: قوتابخانه‌کانمان کاریان چییه ؟ مامۆستاکان چیده‌که‌ن ؟ قوتابییان بۆ له قوتابخانه ئه‌و زانیارییه که‌م و سادانه فێرنابن ؟ چ پێویستده‌کات کاتی پشوو له خوێندکاران بگیرێت و ، له‌بری ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی به‌سوودو ، چالاکیی ره‌هاو گه‌شتوگوزاری به‌که‌ڵکیان بۆ رێکبخرێت ، پشووش هه‌ر ببێته‌وه به ده‌وامی قوتابخانه ! دیسان ده‌بوایه خودی ده‌رنه‌چوون و ئیکمالبوون پرسیاری له‌سه‌ر هه‌بێت ، فشار بۆ داموده‌زگا به‌رپرسه‌کان ببرێت تا له‌م دیارده‌یه بکۆڵنه‌وه ، هۆکاره‌کانی ده‌ستنیشانبکه‌ن ، پڕۆسه‌ی خوێندن به‌ره‌و پێشه‌وه به‌رن و ، رێژه‌ی سه‌رکه‌وتنی خوێندن له قوتابخانه‌کاندا ساڵ به‌ساڵ به‌ره‌و باڵا‌و باڵاتر ببه‌ن.
ب — یه‌کێتیی مامۆستایان وه‌ک رێکخراوێک که داکۆکی له مافی مامۆستایان ده‌کات ، ده‌بێت سه‌باره‌ت به هه‌ر هۆکارێک که مامۆستایان زه‌ره‌رمه‌ند بکات قسه‌ی هه‌بێت . به‌ر له قسه‌ش ، ده‌بێت به‌رنامه‌ی خۆی بۆ هه‌ر زیانێکی ماددی و شێوه‌ی چاره‌سه‌رکردنی هه‌بێت . ده‌بێت له کاتی خۆیدا ، پێبه‌پێی هه‌ڵچوونی نرخی شمه‌ک له بازاڕدا ، له کاتی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی بژێویدا ، ده‌موده‌ست کاردانه‌وه‌ی هه‌بێت ، فشار بۆ ده‌سه‌ڵات ببات تا مافه‌کان به خاوه‌نه‌کانیان بگات ؛ ئه‌گه‌ر به ده‌نگیشیانه‌وه نه‌هاتن ، ئه‌وا پێویسته رێگای یاسایی و شێوه‌کانی خه‌باتی مه‌ده‌نی وه‌ک خۆنیشاندان و مانگرتن و ئیمزاکۆکردنه‌وه‌و . . . هتد بگرێته‌به‌ر ، تا ده‌سه‌ڵات ناچار بکات بژێوی مامۆستایان چاک بکات ، یان هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کیان لێدراوه ، بۆیانبگه‌ڕێته‌وه .
ج — بۆچی سکرتارییه‌ت و لقه‌کان له‌سه‌ر کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه‌کان به‌رده‌وام نین ؟ کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه‌کان ، تا نووسینی ئه‌و ” خۆزگه” یه بۆ چ مه‌به‌ستێک گیراون ؟ چ سوودێکیان گه‌یاندووه ؟ ئه‌گه‌ر ده‌ستیپێبکرێته‌وه چ سوودێک ده‌گه‌یه‌نن ؟ ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌و ” خۆزگه ” یه بۆ نه‌بێته داواکاری و له نێو مه‌کته‌بی سکرتارییه‌دات باسبکرێت ، له کۆبوونه‌وه‌کانی خۆیدا بیوروژێنێت ، بڕیاری له‌سه‌ر وه‌ربگیرێت ، کاته‌کانی دیاری‌بکرێت ، بابه‌ته‌کانی ئاماده‌بکرێت ، کاردانه‌وه‌ی له نێو مامۆستایان‌دا هه‌ڵبسه‌نگێندرێت و کاریگه‌رێتی له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی خه‌باتی رێکخراوه‌یی له‌لایه‌ک و ، له‌سه‌ر خوێندن به‌گشتی تاچ راده‌یه‌که ، به ئامرازه زانستییه‌کانی تۆژینه‌وه‌و پێوان بپێورێت و بزانرێت .
دووه‌م / خۆزگه‌کانی ژماره ( 6 ) ی رۆژی 24 / 7 / 2002 که بریتین له :
” 1 / 2 خۆزگه بڕیاره‌کانی کۆنگره‌ی سێیه‌می وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده جێبه‌جێده‌کراو هه‌نگاوی بۆ ده‌نرا .
2 / 2 وانه‌ی کشتوکاڵ بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی گشتیی ( به‌کالۆریا ) ی شه‌شی سه‌ره‌تایی داده‌نرا .
3 / 2 خۆزگه گرنگیی به وانه‌کانی هونه‌رو سروود‌و وه‌رزش له هه‌موو قوتابخانه‌کاندا ده‌دراو به قوربانی وانه‌کانیتر نه‌ده‌کرا .
4 / 2 خۆزگه وانه‌کانی سروود زیاد ده‌کرا . ”
ده‌کرا له جیاتی ئه‌م خۆزگانه ، هه‌ڵوێستی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان به‌م جۆره بوایه :
أ — به‌رده‌وام له که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندنه‌وه‌و ، له نێوان چاوپێکه‌وتنی به‌رپرسیارانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دا ، جه‌ختی له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنی بڕیاره‌کانی ئه‌و کۆنگره‌یه بکردایه . ده‌توانرا له رێی یاداشته‌وه تێڕوانینی یه‌کێتیی مامۆستایان بۆ ئه‌و بڕیارانه‌و چۆنیه‌تی جێبه‌جێکردنیان بخرایه‌ته به‌رده‌می هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و په‌روه‌رده‌یی نه‌ک خۆزگه‌یان بۆ بخوازێت .
بڕیاری هه‌ر کۆنگره‌یه‌ک ، ده‌بێته ئه‌رکی ئه‌وانه‌ی بڕیاره‌که‌یانداوه ، بۆیه بڕیاره‌کانی کۆنگره‌ی سێیه‌م له سلێمانی ئه‌رکی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و یه‌کێتیی مامۆستایانیشه ، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی به‌شداریی کۆنگره‌که‌و داڕشتنی بڕیاره‌کانیشیان کردووه . ده‌بێت وه‌زاره‌ت و یه‌کێتیی مامۆستایان بۆ جێبه‌جێکردنیان هاوکاریی یه‌کتری بکه‌ن . سه‌رباری ئه‌وه‌ش ده‌بێت یه‌کێتی مامۆستایان له‌سه‌ر هه‌ر که‌مته‌رخه‌می و پشتگوێخستنێک راشکاوانه قسه‌بکه‌ن و لایه‌نی که‌مته‌رخه‌م ده‌ستنیشانبکه‌ن و به جه‌ماوه‌ری مامۆستایانی بناسێنن .
ب — رۆڵێکی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان ، له‌نێو پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێرکردن‌دا ، چاودێرییه . ده‌بێت یه‌کێتی ئه‌م رۆڵه بخاته خزمه‌تی پڕۆسه‌که‌وه‌و ، له کاتی خۆیدا ، به رێگه‌یه‌کی پڕاکتیکی و زانستی ، چۆنیه‌تی چاره‌سه‌رکردنی گیروگرفته‌کان و رووکاری ره‌وتی په‌روه‌رده به‌ره‌و به‌دیهێنانی ئامانجه‌کانی دیاریبکات . هه‌ڵبه‌ت دانانی وانه‌یه‌ک له ئه‌زموونه‌کاندا ، یان گرنگیدان به چه‌ند وانه‌یه‌کی وه‌ک هونه‌رو سروود‌و وه‌رزش ، یان زێترکردنی ژماره‌ی دیاریکراو له خشته‌ی وانه‌کاندا بۆ یه‌کێک له وانه‌کان ، ده‌بێت ملکه‌چی ئه‌زموونه په‌روه‌رده‌ییه‌کان و واقیعی پڕۆسه‌که بێت و ، رێگا‌و شوێنی جێبه‌جێبوونی له چوارچێوه‌ی سیستمه‌که‌دا هه‌بێت .
زۆر جار ” خۆزگه ” کان به‌جێن و له هه‌ستێکی دڵسۆزانه‌وه ده‌خوازرێت وه‌ک ئه‌و خۆزگانه‌ی له‌سه‌ره‌وه نووسیمان ، به‌ڵام ده‌بێت محه‌کی راستی خۆزگه‌کان و گونجانیان له‌گه‌ڵ پرنسیپه په‌روه‌رده‌ییه‌کاندا له‌به‌رچاوبگیرێن . بۆ نموونه : ( کشتوکاڵ ) وانه‌یه‌که ، قوتابی به تاقیکردنه‌وه‌ی گشتی ( به‌کالۆریا ) فێری نابێت . کشتوکاڵ ، جگه له‌لایه‌نه زانیارییه‌که‌ی ، وانه‌یه‌کی پڕاکتیکییه‌و ده‌بێت له کێڵگه‌کان و باخچه‌ی قوتابخانه‌کاندا قوتابی فێری ببێت ، له‌به‌ر ئه‌وه خۆزگه‌یه‌کی نه‌گونجاوه ، هه‌رچه‌نده ( خۆزگه‌خواز ) له ئه‌نجامی پشتگوێخستنی وانه‌که له قوتابخانه‌کاندا ئه‌م ” خۆزگه ” یه‌ی له‌لا دروستبووه . هه‌روه‌ها وانه‌کانی هونه‌رو سروود‌و وه‌رزش ، که له قوتابخانه‌کانی ئێمه‌دا بایه‌خیان پێ‌نادرێت و ، وه‌کو وانه‌ی لاوه‌کی و کاتکوشتن مامه‌ڵه‌یان ده‌کرێت و به قوربانی وانه‌کانی زمان و بیرکاری و زانست ده‌کرێن . هه‌ڵوێست له‌م وانانه ، به‌رئه‌نجامی بیرکردنه‌وه‌یه‌کی په‌روه‌رده‌یی زۆر کۆنه که ده‌بێت گۆڕانکاریی په‌روه‌رده‌یی ئه‌رکی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره بیرکردنه‌وه‌یه له ئه‌ستۆ بگرێت ، تا له نێو پڕۆسه‌یه‌کی په‌روه‌رده‌یی چه‌ند ساڵه‌دا ، باری سه‌رنجی نوێ له‌لایه‌ن مامۆستایان و قوتابییان و که‌سوکاریانه‌وه پێک‌بێت ، نرخ بۆ ئه‌و وانانه دابنێن و ، له‌ڕووی په‌روه‌رده‌ی جوانی و هه‌ست و جه‌سته‌وه ، به به‌شێکی گرنگی پێکهاته‌ی که‌سایه‌تیی منداڵی بزانن؛ شانبه‌شانی په‌روه‌رده‌ی ئه‌قڵی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ویژدانیی ، که تێکڕا به هه‌موویان مرۆڤێکی ته‌واو پێکده‌هێنن و ، که‌سایه‌تییه‌کی دیاریکراو‌و گونجاوی ئیجابی پێشکه‌ش به کۆمه‌ڵ ده‌که‌ن.
سێیه‌م / هه‌ندێک خۆزگه‌ی دیکه وه‌ک :
” 1 / 3 خۆزگه میلاکی به‌ڕێوه‌به‌رێتی گشتیی په‌روه‌رده‌و هه‌ردوو یه‌که‌ی سه‌رپه‌رشتیاریی سه‌ره‌تایی و پسپۆڕیی گواستنه‌وه‌یان له سه‌ره‌تای ساڵدا ته‌واو ده‌کرد . ( ئامانج ، ژماره 8 رۆژی 21 / 8 / 2002 )
2 / 3 خۆزگه ئه‌و مامۆستایانه‌ی مۆڵه‌تی بێمووچه وه‌رده‌گرن ، یان ژنانی مامۆستا که مۆڵه‌تی دایکایه‌تی وه‌رده‌گرن ، له شوێنه‌کانی خۆیان دوای ته‌واوبوونی مۆڵه‌ته‌کانیان داده‌نرانه‌وه . ( ئامانج ، هه‌مان ژماره‌ی پێشوو )
3 / 3 / خۆزگه به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌کان به‌ربه‌ستی گواستنه‌وه‌ی خوێندکارانیان نه‌ده‌کرد له قوتابخانه‌یه‌که‌وه بۆ قوتابخانه‌یه‌کی دیکه به تایبه‌تی بۆ قوتابییانی سێیه‌می ناوه‌ندی و شه‌شه‌می ئاماده‌یی . ( ئامانج ، ژماره 10 رۆژی 6 / 10 / 2002 )
4 / 3 خۆزگه ته‌له‌فزیۆنه‌کان فلیمی توندوتیژیان لێنه‌ده‌داو زێتر به‌رنامه‌ی په‌روه‌رده‌ییان داده‌نا . ( ئامانج ، ژماره 11 رۆژی 6 / 11 / 2002 )
5 / 3 خۆزگه خوێندنگاکان تۆژه‌ره‌وه‌ی ده‌روونناسی و کۆمه‌ڵناسی بۆ داده‌نرا بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی خوێندکاران . ( ئامانج ، هه‌مان ژماره‌ی پێشوو)
ده‌کرێت سه‌باره‌ت به‌و ” خۆزگه ” یانه‌ی سه‌ره‌وه ، یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان هێزی فشار بێت و به ئامرازه گونجاوه‌کانی خه‌باتی رێکخراوه‌یی ، بۆ هه‌ر یه‌کێکیان ، بۆچوون و پلان و ئه‌جنده‌ی هه‌ڵسووڕانی هه‌بێت . بۆ نموونه ، نه‌ک به دیاریکراوی :
أ — به رێکه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌کانی په‌روه‌رده‌دا ، ساڵانه یه‌کێتیی مامۆستایان ، به‌ر له کردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌کان ، له‌به‌ر تیشکی ئامارێکی وردی بێهه‌ڵه‌دا که به‌شی ئامار له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌کان ئاماده‌ی ده‌که‌ن ، جێگۆڕکێ وگواستنه‌وه‌ی مامۆستایان ئه‌نجامبده‌ن . ده‌کرێت یه‌کێتیی مامۆستایان ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ، هاریکارییه‌کی به‌رچاوی په‌روه‌رده بکات و ، چاکترین کادیرانی شاره‌زای خۆی بخاته خزمه‌تی ئه‌م پڕۆسه‌یه‌وه . ده‌کرێت به نووسین و یاداشت و هه‌ر رێگایه‌کیدیکه ، فشار بۆ په‌روه‌رده بهێنێت تا سنوورێک بۆ گواستنه‌وه دابنێن ، کاتی بۆ دیاریبکه‌ن ، بۆ ئاسانکردنی ئه‌م کاره کۆمه‌ڵێک رێسا پێشنیازبکه‌ن . هه‌روه‌ها ده‌توانرێت لێپرسراوێتی به‌شی میلاک و یه‌که‌کانی سه‌رپه‌رشتیاریی و به‌شی ئامار‌و به‌رنامه‌ڕێژیی ، به سیستمێکی بڕیارلێدراو ، دیاری‌بکرێت و بۆ چه‌ند ساڵێک سۆراخیانبکرێت ، تا ئه‌م کاره ده‌بێته ته‌قلیدێکی ئیداری و ، هه‌موو ساڵێک له‌و کاته‌دا که بۆی داده‌نرێت ، جێبه‌جێبکرێت ؛ حاڵه‌ته په‌رته‌وازه‌کانیش که دواتر دێنه پێشه‌وه ، چه‌ند رێسای بۆ دابنرێت و ، به‌جۆرێک چاره‌سه‌ربکرێت که به گشتی کار له پڕۆسه‌که نه‌کات و هیچی لێهه‌ڵنه‌وه‌شێنێته‌وه . له‌به‌ر ئه‌وه ، ئه‌م کرداره ئیدارییه — هونه‌رییه خۆزگه‌ی ناوێت و ، ئه‌گه‌ر بویسترێت ، زۆر به ئاسانی ده‌کرێت . هه‌ڵبه‌ت بوونی بارو‌دۆخێکی جێگیریش کاره‌که زێتر ئاسانده‌کات .
ب — سه‌باره‌ت به‌و مامۆستایانه‌ی مۆڵه‌تی بێمووچه وه‌رده‌گرن ، به تایبه‌تی ئه‌و ژنانه‌ی مۆڵه‌تی دایکایه‌تیی ده‌که‌ن ، ئه‌وه ” خۆزگه ” هیچیان بۆ به‌ده‌ستناهێنێت . دانه‌نانه‌وه‌ی ئه‌و مامۆستایانه له قوتابخانه‌کانی خۆیاندا ، پێشێلکردنی راشکاوانه‌ی مافه‌کانیانه . ده‌بێت یه‌کێتیی مامۆستایان له‌سه‌ر ئه‌م مافه‌ی مامۆستایان به‌ده‌نگ بێت وده‌سته‌ویه‌خه‌ی به‌رپرسانی ئه‌م پێشێلکارییه بوه‌ستێته‌وه . ده‌بێت ئه‌و ئه‌قڵییه‌ته‌ی ئه‌م ” داهێنان ” ه‌ی کردووه ، ریسوا بکرێت یان لانی که‌م له به‌رپرسیارتی بخرێت ، چونکه هیچ پاساوێک بۆ ئه‌م کاره سه‌یروسه‌مه‌ره‌یه نییه . مامۆستایانێک که به ناچاری ، بۆ هه‌ر کارێک بێت ، بێمووچه مۆڵه‌ت وه‌رده‌گرن ، یان به هۆی منداڵبوونه‌وه‌و به‌پێی یاسا مۆڵه‌تی دایکایه‌تی وه‌رده‌گرن و ، له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌که‌شدا لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری باڵا که په‌روه‌رده‌یه ره‌زامه‌نده‌و فه‌رمانی کارگێڕییان بۆ ده‌رده‌کات ، چ ره‌وایه کاتێک مۆڵه‌ته‌که‌یان ته‌واوده‌بێت ، بۆ قوتابخانه‌یه‌کی دوور هه‌ڵیانبده‌ن و ، بۆ قوتابخانه‌که‌ی خۆیان نه‌یانگێڕنه‌وه .
ئه‌رکی سه‌رشانی یه‌کێتیی مامۆستایانه به‌رگری له‌م مامۆستایانه بکات و هه‌وڵبدات مافی خۆیان وه‌ربگرنه‌وه ، هه‌روه‌ها ئه‌رکی سه‌رشانی رێکخراوه‌کانی ژنانه که له‌م پێشێلکارییه بێده‌نگ نه‌بن و ، به‌رگری له‌و مامۆستایانه بکه‌ن که به هۆی منداڵبوونه‌وه ، به‌پێی یاسا ، بۆ ماوه‌یه‌ک قوتابخانه‌کانیان به‌جێده‌هێڵن .
ج — سه‌باره‌ت به ” به‌ربه‌ستکردنی گواستنه‌وه‌ی خوێندکاران ” ناتوانرێت بڕیارێکی گشتی و ره‌های بۆ بدرێت ، له‌به‌ر ئه‌وه ” خۆزگه” که له‌جێی خۆیدانییه‌و به‌و ره‌هاییه کێشه‌ی زۆری لێده‌که‌وێته‌وه .
هه‌رکه‌سێک که‌مێک شاره‌زای کاروباری کارگێڕیی قوتابخانه بێت ، ده‌زانێت که داواکردنی قوتابییان بۆ گواستنه‌وه‌یان زۆر هۆکاری هه‌یه ، که لێره‌دا ماوه‌ی ئه‌وه نییه به درێژی باسیبکه‌ین ، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌کرێت به‌ڕێوه‌به‌رێتی قوتابخانه ته‌ماشای هه‌ر داواکارییه‌ک به‌جیا بکات ، هۆکاری داواکارییه‌که شیبکاته‌وه‌و ، به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیی قوتابییه‌که بڕیاربدات . ده‌کرێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لیژنه‌یه‌ک له مامۆستایانی قوتابخانه‌که ، که قوتابییه‌که به‌باشی ده‌ناسن ، له‌و داواکارییه بکۆڵنه‌وه ، ده‌بێت باوک و دایکی قوتابیش راوێژیان له‌گه‌ڵ بکرێت . ئه‌گه‌ر ( رابه‌ری ده‌روونناسی ) له قوتابخانه‌که‌دا هه‌بوو ، پرسی پێبکرێت یان ئه‌رکه‌که به شانی ئه‌ودا بدرێت ، واته له هۆکاره‌کان بکۆڵێته‌وه‌و دوایی له‌سه‌ر راپۆرتی ئه‌و بڕیاری گواستنه‌وه‌و نه‌گواستنه‌وه‌ی قوتابییان بدرێت .
د — ته‌له‌فزیۆنه‌کان له سایه‌ی که‌شوهه‌وایه‌کی لیبراڵدا ، یان باشتر بڵێین ، سه‌باره‌ت به یاساشکێنی و پاشاگه‌ردانیی سیاسی و رۆشنبیریی ، هه‌ر یه‌که‌یان پێڕه‌وی سیاسه‌تێکی دیاریکراو یان رێبازێک ده‌که‌ن که هه‌ڵسووڕێنه‌رانی ته‌له‌فزیۆنه‌که‌و به‌رنامه‌ڕێژانی به‌رنامه‌کانی بۆیان داناوه . ئه‌و به‌رنامه‌ڕێژییه‌ش دیسان له جیهانبینیی فیکریی خاوه‌نه‌کانیانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت . ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ش هوشیاریی کۆمه‌ڵایه‌تییان دیاریده‌کات. دیاره ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر نمایشه‌کانی ته‌له‌فزیۆن ره‌نگده‌داته‌وه . ئه‌مه واقیعێکه ته‌نها له شیکردنه‌وه‌یدا به‌ته‌واوی هه‌ستی پێده‌کرێ ، ئه‌گینا سه‌رپێیی ناتوانرێت په‌ی پێببرێت ، بۆیه به شاراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه‌و له‌نێو لایه‌نه هونه‌رییه‌که‌دا بزرده‌بێت .
له‌ڕاستیدا ئه‌م دیارده‌یه ، یان ئه‌م سیاسه‌ت و به‌رنامه‌دانانه ، نه به خۆزگه‌و نه به بێده‌نگیی چاره‌سه‌رناکرێت . هه‌روه‌ها له سایه‌ی شۆڕشی زانیاری و گه‌یاندنه‌وه له جیهانی ئیمڕۆدا ، به هیواخواستنیش چاره‌سه‌ر ناکرێت و به‌ریپێناگیرێت . ئه‌وه ئه‌رکی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و په‌روه‌رده‌و فێرکردن و ناوه‌نده رۆشنبیرییه‌کانه یه‌کده‌ست و به‌پێی پلانێکی گشتگیری هه‌مه‌لایه‌نه‌وه به‌ری ئه‌و شاڵاوی توندوتیژییه بگرن . ده‌بێت به‌رهه‌ڵستیکردنی توندوتیژیی کۆمه‌ڵایه‌تی بکرێته‌وه .
ده‌بێت توندوتیژیی به‌رامبه‌ر منداڵان ، توندوتیژیی به‌رامبه‌ر ژنان ، توندوتیژیی به‌رامبه‌ر نه‌یارانی سیاسی ، له هه‌موو ئاستێک‌دا نه‌فره‌تلێکراوبێت ، ره‌فتارێکی دزێوی ناشیرین و شه‌رمهێنه‌ربێت که کۆمه‌ڵ به‌گشتی ریسوای بکات .
رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ، له‌وانه یه‌کێتیی مامۆستایان که ده‌ستی به هه‌موو قوتابخانه‌کان ده‌گات ، له‌ڕێی مامۆستایانی رێکخراوه‌وه ، ده‌توانن رۆڵی خۆیان ببینن و وه‌ک هێزی فشار به‌ره‌نگاری ئه‌و ده‌زگایانه بوه‌ستنه‌وه که ته‌له‌فزیۆنه‌کان ئاڕاسته‌ده‌که‌ن و به‌رنامه‌ی توندوتیژیی وه‌ک که‌ره‌سه‌ی به‌رده‌وامیی به‌رنامه‌کانیان بۆ منداڵان و ، بۆ کۆمه‌ڵ به‌گشتی ده‌گوێزنه‌وه . ئه‌وه شه‌ڕێکی کۆمه‌ڵایه‌تیی رۆشنبیریی رۆژانه‌یه که ده‌بێت به‌رامبه‌ر شه‌پۆلی توندوتیژیی ، به شێوه‌ی جیاجیا‌و له هه‌موو ئاسته‌کاندا بکرێت و ، ده‌سته‌وسان له به‌رامبه‌ریدا رانه‌وه‌ستین .
ها — خوێندکاران کێشه‌یان زۆره . کێشه‌کانیان به‌ره‌وڕووی که‌سوکاریان ، مامۆستاکانیان ، به‌ڕێوه‌به‌ره‌کانیان ، ژینگه‌که‌یان به‌گشتی ، ده‌بێته‌وه . هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی له بواری په‌روه‌رده‌و فێرکردن‌دا کارده‌که‌ن که‌م و زۆر ئه‌م کێشانه روویانتێده‌کات ، به‌و پێیه‌ش له به‌رامبه‌ر لێپرسراوێتیدا راده‌وه‌ستن و خۆیانده‌بیننه‌وه . به کورتی و له شیکردنه‌وه‌یه‌کی فراواندا ده‌توانین بڵێین : په‌روه‌رده‌کاران رۆڵی سه‌ره‌کییان هه‌یه له چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشانه‌و جێگیرکردنی هێمنی قوتابخانه‌کان و ، به‌و پێیه‌ش زامنکردنی دیسپلینی کۆمه‌ڵایه‌تی له سه‌رانسه‌ی کۆمه‌ڵدا .
له قوتابخانه هاوچه‌رخه‌کاندا سیستمی ( رابه‌ری ده‌روونی و ئاڕاسته‌ی په‌روه‌رده‌یی ) هه‌یه . ئه‌م سیستمه پشت به‌و مامۆستایانه ده‌به‌ستێت که له بواری په‌روه‌رده‌و سایکۆلۆژیدا پسپۆڕن . ئه‌مه جگه له‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتیاران و به‌ڕێوه‌به‌ره‌کان و مامۆستایان ، هه‌ر یه‌که‌یان شاره‌زای په‌روه‌رده‌و سایکۆلۆژین و ئاگاداری‌یان له‌و سیستمی رابه‌ریی و ئاڕاسته‌کردنه‌دا هه‌یه . ئه‌م سیستمه له جیهانی ئیمڕۆدا که کێشه‌کان له زیادبووندان ، به ته‌نها خێزان ناتوانێت چاره‌سه‌ریان بکات ، هه‌روه‌ها قوتابخانه‌ش ، ته‌نها له‌ڕێی به‌ڕێوه‌به‌ر یان مامۆستاوه ناتوانێت بایه‌خ و گرنگیی ته‌واو به کێشه‌کان بدات ؛ ناچار به‌م سیستمه ده‌ست بۆ ئه‌و کێشانه ده‌برێت و ، به‌تایبه‌تی مامۆستای په‌روه‌رده‌و سایکۆلۆژیی بۆ داده‌نێن ، نه‌ک تۆژه‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی که له سیستمی په‌روه‌رده‌ی ئێمه‌دا وه‌ک کارێکی رووکه‌ش به‌و مامۆستایانه دراوه که ده‌رچووی به‌شی سۆسیۆلۆژین و ، له‌ڕاستیدا پسپۆڕی و کاره‌که‌یان شوێنێکی‌تری هه‌یه نه‌ک قوتابخانه .
دامه‌زراندنی سیستمی ( رابه‌ریی ده‌روونی و ئاڕاسته‌ی په‌روه‌رده‌یی ) به ” خۆزگه ” نایه‌ته‌دی ، به‌ڵکو ده‌بێت کاری بۆ بکرێت . بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت . بودجه‌ی بۆ ته‌رخانبکرێت . زه‌مینه‌ی فیکری و سایکۆلۆژیی بۆ ئاماده‌بکرێت . یاساییبکرێت و ببێته به‌شێکی سیستمی په‌روه‌رده‌و فێرکردن .
یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان وه‌ک رێکخراوێک که مشوورخواردنی په‌روه‌رده‌و فێرکردنی له ئه‌ستۆدایه ، ده‌توانێت هانده‌ری ئه‌م پڕۆژه‌یه بێت و له هه‌موو بۆنه‌کاندا ، له هه‌موو کۆبوونه‌وه‌کاندا ، له گشت کۆنگره‌کاندا جه‌ختی له‌سه‌ر بکات و له به‌رنامه‌ی خۆیدا وه‌ک ئامانجێکی په‌روه‌رده‌یی دایبڕێژێت و رای گشتی بۆ سازبدات .
” خۆزگه ” هه‌میشه ئاواتێکه ، ئامانجێکه ، له‌کاتی ده‌سته‌وسانیدا ده‌یخوازین . ئه‌وه له کانگای دڵی هه‌ر یه‌کێکه‌وه سه‌رده‌کات ، جا به‌شێوه‌ی ئه‌رێیانه بێت یان نه‌رێیانه . واته به مه‌به‌ستێکی باش بێت یان به مه‌به‌ستێکی ناڕه‌وا . هه‌ڵبه‌ت خۆزگه ئه‌رێیه‌کان مه‌به‌ستی چاک و ئاواتی باش و نیازی پاکیان له خۆیانگرتووه ، بۆیه ده‌بێت ئه‌و ( خۆزگانه ) له رێکخراوێکی سیاسی یان پیشه‌ییدا ببێته به‌رنامه‌و کاری له‌سه‌ربکرێت . ده‌بێت شانی بدرێته‌به‌رو له هیچ کۆسپ و ته‌گه‌ره‌یه‌ک سڵنه‌کرێته‌وه‌و ، پشت به‌و توێژه‌ی رێکخراوه‌که نوێنه‌رایه‌تی ده‌کات ، هه‌وڵ و تێکۆشان بۆ به‌دیهێنانیان بدرێت و ، هه‌موو ئامرازه‌کانی خه‌باتی رێکخراوه‌یی بۆ به‌گه‌ڕبخرێت .
تێبینی
کورته‌یه‌کی ئه‌م وتاره‌م ، سه‌باره‌ت به‌و گۆشه‌یه‌ی به ناوی ” خۆزگه ” له هه‌ر ژماره‌یه‌کی ( ئامانج ) دا ده‌نووسرا ، بۆ بڵاوکردنه‌وه له ( ئامانج ) دا نارد . به‌ڵام بڵاویان نه‌کرده‌وه . دوایی زانیم که ئه‌م گۆشه‌یه ئه‌ندامێکی مه‌کته‌بی سکرتارییه‌تی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان ده‌ینووسێت ، بۆیه به‌پێویستمزانی وتاره‌که ، بۆ سوودی گشتی ، به‌م شێوه‌یه فراوان بکه‌م ، ئه‌گینا دڵنیام له‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سکرتارییه‌ت له دڵسۆزی و خه‌مخۆرییه‌وه بۆ پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێرکردن ئه‌و خۆزگانه‌ی نووسیوه .
کانوونی یه‌که‌می 2002
ده‌رباره‌ی سێیه‌م کۆنگره‌ی په‌روه‌رده‌یی
له رۆژانی 23 – 25 تشرینی یه‌که‌می ساڵی 2001 ، سێیه‌م کۆنگره‌ی په‌روه‌رده‌یی له هۆڵی چالاکیی گه‌نجان له سلێمانی به‌سترا . وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ( ئیداره‌ی سلێمانی ) به هاوکاری هه‌ردوو رێکخراوی ( یۆنسسکۆ و یونسیف ) ئه‌م کۆنگره‌یه‌ی سازدا .
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دروشمی کۆنگره‌ی به ( گه‌شه‌پێدانی په‌روه‌رده ) دیاری کردبوو . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ( لیژنه‌ی ئاماده‌کردنی کۆنگره ) ی دانا‌و ئه‌رکی رێکخستنی ئه‌م کۆنگره‌یه‌ی پێسپاردن . مامۆستا علی بگ بایز اسماعیل که بریکاری وه‌زاره‌ت بوو سه‌رۆکایه‌تی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی خرایه ئه‌ستۆ .
لیژنه‌ی ئاماده‌کردنی کۆنگره دوازده لیژنه‌ی بۆ ئاماده‌کردنی لێکۆڵینه‌وه‌کانی کۆنگره ده‌ستنیشانکرد .
لێکۆڵینه‌وه‌کان ، یان راستتر بڵێین ( نووسینه‌کان ) ئێجگار زۆربوون . جگه له یازده ته‌وه‌ره سه‌ره‌کییه‌که ، که شازده بابه‌تی له‌خۆی ده‌گرت ، ته‌وه‌ره‌یه‌کی دیکه‌یان به‌ناوی ( چه‌ند بابه‌تێکی په‌روه‌رده‌یی دی ) دانابوو ، که ئه‌ویش سێزده بابه‌تی په‌یوه‌ند به په‌روه‌رده‌وه‌ی تاووتوێ کردبوو . بابه‌ته‌کانی ئه‌م ته‌وه‌ره‌یه‌ی دواییان که ژماره دوازده‌ی له‌سه‌ر بوو ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بوون :
1 – نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری
2 – خوێندنی ته‌وزیمی
3 – نه‌وجه‌وانان
4 – په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت
5 – کتێبخانه‌ی قوتابخانه‌کان
6 – چاپخانه
7 – باخچه‌ی قوتابخانه‌کان
8 – تاقیگه‌کان
9 – کارگه‌ی دارتاشی
10 – فرۆشگای خوێندنگاکان و خوله‌کانی به‌هێزکردن . ( 2 بابه‌ته )
11 – رابه‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌یی
12 – کارگێریی و دارایی ( 2 بابه‌ته )
13 – ژمێره‌و ته‌کنه‌لۆجیا په‌روه‌رده‌ییه‌کان
کۆنگره‌و رۆڵی یه‌کێتیی مامۆستایان
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه وه‌زاره‌ت داوای هاوکاری له یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان کرد . به‌ر له دروستکردنی لیژنه‌ی ئاماده‌کردن مامۆستا عه‌لی به‌گ په‌یوه‌ندی پێوه کردم بۆ دانانی نوێنه‌رانی یه‌کێتیی مامۆستایان له لیژنه‌کاندا ، داوای ئه‌وه‌شی لێکردم وه‌ک سه‌رۆکی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان ببمه ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاماده‌کردنی کۆنگره .
له راستیدا به‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه هه‌ندێ زانیاریم له‌سه‌ر چۆنایه‌تی کۆنگره‌که‌و جۆری به‌ستنی و ئه‌و لایه‌نانه هه‌بوو که خه‌رجییه‌که‌یان دابین ده‌کرد . بۆیه ئه‌ندامه‌تی لیژنه‌که‌م نه‌کرد ، به‌ڵام گفتی ئه‌وه‌م دا که به هه‌موو جۆرێک هاریکاریی وه‌زاره‌ت بکه‌م و ، به‌هه‌موو لایه‌ک هه‌وڵی سه‌رخستنی کۆنگره‌که بده‌ین ؛ ئه‌گه‌رچی ئه‌و کاته به‌رامبه‌ر ئه‌م کۆنگره‌یه‌و ئه‌مساڵیش به‌رامبه‌ر چواره‌م کۆنگره که له 22 – 24 ئایاردا به‌سترا ڕاموابوو که ئه‌م کۆنگرانه کارێکی جیددی نین و مه‌به‌ستی سه‌ره‌کییان گه‌شه‌کردنی په‌روه‌رده‌و فێرکردن نییه له کوردستانداو ، دانانی ئه‌و هه‌موو ته‌وه‌ره سه‌ره‌کی و لاوه‌کییانه زێتر کارێکه بۆ راگه‌یاندن و ، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌بێت ، ئه‌وا هه‌ڵگرتنی به‌ردێکی ئێجگار گه‌وره‌یه‌و کورد گوته‌نی : هه‌ڵگرتنی به‌ردی گه‌وره‌ش نیشانه‌ی نه‌هاویشتنێتی . هه‌روه‌ها زۆر جار چ به نووسین و چ له چاوپێکه‌وتن وبینینی لێپرسراوه‌کانی په‌روه‌رده‌دا ئه‌و راستییه‌مان دووپاتکردۆته‌وه که په‌روه‌رده‌و فێرکردن له کوردستاندا ، له یه‌که‌م هه‌نگاوی گۆڕانکاریدا ، پێویستیی به دیار‌یکردنی فه‌لسه‌فه‌یه‌کی په‌روه‌رده‌یی هه‌یه‌و ده‌بێت سه‌ره‌تا کۆنگره‌یه‌کی تایبه‌ت بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ببه‌سترێت و دواتر بابه‌ت و لایه‌نه په‌روه‌رده‌ییه‌کانی دیکه له کۆنگره‌ی دیاریکراو‌و تایبه‌تدا رێوشوێنی گه‌شه‌کردنیان دابنرێت ، به‌جۆرێک که له‌گه‌ڵ پرنسیپه‌کانی فه‌لسه‌فه په‌روه‌رده‌ییه‌که‌دا بێته‌وه .
سکرتارییه‌تی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان گفته‌که‌ی خۆی به‌جێگه‌یاندو ، به‌پێی رێنماییه‌کانی سکرتارییه‌ت ، هه‌موو لقه‌کان به‌گه‌رمی به‌شداریی کاروباره‌کانی خۆئاماده‌کرنیان بۆ کۆنگره کرد ، بۆ لیژنه‌کانیش ، ئه‌ندامانی سکرتارییه‌ت و لقی سلێمانی به‌م شێوه‌یه به‌شدار بوون :
1) لیژنه‌ی ئاماده‌کاری کۆنگره مامۆستا محمد ملا حسین
2) لیژنه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده‌یی مامۆستا سیروان نوری عزیز
3) لیژنه‌ی مه‌سیره‌ی په‌روه‌رده‌یی مامۆستا احمد علي جواز
4) لیژنه‌ی پڕۆگرام و کتێب و هۆیه‌کانی فێرکردن مامۆستا هێرش محمد حسن
5) لیژنه‌ی تاقیکردنه‌وه‌کان مامۆستا سلام شیخ کریم
6) لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاریی پسپۆڕیی و په‌روه‌رده‌یی( دوو ته‌وه‌ره‌یه ) مامۆستا قاسم فتاح حسن
7) لیژنه‌ی په‌یمانگاکان و راهێنان ( دوو ته‌وه‌ره‌یه ) مامۆستا خلیل ابراهیم وروز
8) لیژنه‌ی خوێندنی پیشه‌یی مامۆستا سیروان مصطفی رسول
9) لیژنه‌ی باخچه‌کان مامۆستا ورده شمعون داود
10) لیژنه‌ی میلاکی دواناوه‌ندی و سه‌ره‌تایی و مامۆستایان مامۆستا فهمي علي محمود
( دوو ته‌وه‌ره‌یه )
11) لیژنه‌ی ته‌نسیق له‌گه‌ڵ رێکخراوه‌کان و بڕیاری ( 986 ) / مامۆستا رووناک مصطفی رشید
خانوبه‌ره‌و گه‌نجینه‌کان ( سێ ته‌وه‌ره‌یه )
12) لیژنه‌ی وه‌رزش و هونه‌ری ( دوو ته‌وه‌ره‌یه ) مامۆستا انور حمه لاو علي
13) چه‌ند بابه‌تێکی په‌روه‌رده‌یی دی ( ئه‌م ته‌وه‌ره‌یه مامۆستا کمال معروف خدر
به ژماره سێزده‌و له‌راستیدا چوارده بابه‌ت بوو وه‌ک
پێشتر ئاماژه‌مان بۆ کرد ) .
ئه‌وه‌ی له‌م لیسته‌یه‌دا سه‌رنج راده‌کێشێ ئه‌وه‌یه که یه‌ک نوێنه‌ری یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان ئه‌رکی سه‌رۆکایه‌تی لیژنه‌یه‌کیان پێنه‌سپاردووه .
رۆژی ده‌ستپێکردنی کۆنگره
له رۆژی به‌ستنی کۆنگره‌دا مه‌کته‌بی سکرتارییه‌ت و نوێنه‌رانی یه‌کێتی له لیژنه‌کانداو کۆمه‌ڵێک له ئه‌ندامانی لقه‌کانی یه‌کێتی له شار‌و شارۆچکه‌کانه‌وه به‌نیازی به‌شداریکردن له کۆنگره‌دا ئاماده‌ی هۆڵی کۆنگره بووین ، به‌ڵام به‌ره‌وڕووی دوو هه‌ڵوێستی ناخۆش بووینه‌وه : یه‌که‌میان ئه‌وه بوو ئاگاداری ئه‌ندامانی یه‌کێتی ، که له ده‌ره‌وه هاتبوون ، کرابوو که پاره‌یان بۆ خه‌رج ناکرێت ، دووه‌میشیان که کارتی به‌رنامه‌ی کۆنگره دابه‌شکرا ، له نێو وته‌کاندا جێیه‌ک بۆ وته‌ی یه‌کێتیی مامۆستایان دانه‌نرابوو . ئه‌م دوو کێشه‌یه چاره‌سه‌رێکی نێوه ناچلیان کراو ، ئاکام به ناوی مامۆستایانی کوردستانه‌وه ئه‌و گوتاره‌ی نووسیبووم خوێندمه‌وه‌و دوای دانیشتنه‌که‌ی سه‌رله‌به‌یانی به شه‌خسی و ته‌نها خۆم بێده‌نگ کشامه‌وه‌و به کۆنگره‌دا نه‌هاتمه‌وه .
ئیمڕۆ دوای تێپه‌ڕبوونی شه‌ش ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و کۆنگره‌یه‌دا ، بڕیار‌و راسپارده‌کانی هێشتا هه‌ر مه‌ره‌که‌بن و به‌سه‌ر کاغه‌زه‌وه ماونه‌ته‌وه ، به کرده‌وه هیچی لێ جێبه‌جێنه‌کراوه تا کاریگه‌ریی له‌سه‌ر ره‌وتی په‌روه‌رده هه‌بێت و هه‌نگاوێک به‌ره‌و پێشه‌وه‌ی به‌رێت . هیوادارین بڕیار‌و راسپارده‌کانی چواره‌م کۆنگره ، که ئایاری ئه‌مساڵ به‌سترا ، به ده‌ردی ئه‌وانه‌ی کۆنگره‌ی سێیه‌م نه‌چن و ، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و په‌روه‌رده‌یی واقیعییانه و به په‌رۆشه‌وه بیر له ئه‌رکی گۆڕانکاریی بکه‌نه‌وه ، چونکه ئا به‌م جۆره کۆنگرانه ته‌نها کات ده‌کوژرێت و پاره به‌فیڕۆ خه‌رج ده‌کرێت و به‌رهه‌مێکی به‌رچاو به‌ده‌ستنایه‌ت .
تشرینی دووەمی ٢٠٠١
کۆنگره‌ی په‌روه‌رده‌یی و خواسته‌کانی مامۆستایان
راپه‌ڕینه مه‌زنه‌که‌ی به‌هاری 1991 سه‌رده‌مێکی نوێی له‌کوردستاندا لێکه‌وته‌وه . ده‌سه‌ڵاتێکی سیاسیی شۆڤێنی راماڵی و ده‌سه‌ڵاتێکی خۆماڵیی هێنایه کایه‌وه . مێژوویه‌کی پێچایه‌وه‌و په‌ڕه‌ی مێژوویه‌کی دیکه‌ی هه‌ڵدایه‌وه . ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌موو چین و توێژه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی نوێ‌دا کاراتر کرد . مامۆستایانی کوردستان و رێکخراوه تێکۆشه‌ره‌که‌یان له‌م به‌رپرسیارێتییه مێژووییه به‌ده‌ر نه‌بوون و ، کوردستانی دوای راپه‌ڕین له‌به‌رده‌م شێوازێکی نوێی خه‌باتدا رایگرتن و ، سه‌نگێکی نوێی له‌محه‌کدانی بۆ دانان .
راپه‌ڕین ئامانجه دێرینه‌کانی هێنایه بواری پڕاکتیکه‌وه‌و ، ده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌کانی به‌ر ئه‌زموونێکی گه‌وره خست . ئه‌م ئه‌زموونه له هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مان و دامه‌زراندنی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو .
مامۆستایانی کوردستان له‌درێژه‌پێدانی خه‌باتی خۆیاندا ، زوو له رۆڵی خۆیان تێگه‌یشتن . بۆیه مایه‌ی شانازییه بۆیان که هاوساڵی ئه‌زموونه مێژووییه‌که‌ی خه‌ڵکی کوردستان ریزه‌کانی رێکخراوه‌که‌یان رێکخست و ئه‌و زه‌نگه‌ی به‌درێژایی ژیانیان رۆژانه له‌گوێیاندا ده‌زرنگایه‌وه ، بووه به‌رنامه‌ی خه‌باتیان و ئه‌وا بۆ ده ساڵ ده‌چێت له هه‌موو وه‌رچه‌رخانه‌کاندا به‌کاریده‌هێنن و ، ئه‌مڕۆش هه‌ر به‌و زه‌نگه مزگێنی دواڕۆژێکی په‌روه‌رده‌یی گه‌شه‌کردووی هاوچه‌رخ به کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان ده‌ده‌ن . ئه‌وان هه‌ر زوو خواستی خۆیان بۆ گۆڕانکاریی له‌به‌رنامه‌ی کۆنگره‌ی یه‌کگرتووی خۆیاندا به‌یانکرد . ئه‌وان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پێیانوابوو که سیستمی په‌روه‌رده‌و فێرکردنی باوی سه‌رده‌می رژێم گۆڕانکارییه‌کی بنه‌ڕه‌تیی گه‌ره‌که‌و ، ده‌ربازبوون له ئاسه‌واری ئه‌و سیستمه‌ی وه‌ک مۆته‌که به‌سه‌ر کۆڵه‌ی سنگی خوێندکاران و مامۆستایانی کوردستانه‌وه‌یه ، پێویستیی به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و به‌رپاکردنی شۆڕشێکی په‌روه‌رده‌یی هه‌یه .
یه‌کێتیی مامۆستایان له دوای ده‌یه‌مین کۆنگره‌شیانه‌وه به هه‌مان رێباز‌و شێوازی خه‌باتی رێکخراوه‌یی خۆیان توانییان واقیعی په‌روه‌رده‌و فێرکردن له کوردستاندا دیاری بکه‌ن . ئه‌و راستییه نه‌شارنه‌وه که پڕۆسه‌ی خوێندنی تێدا جێبه‌جێ ده‌کرێت ، واقیعی کێشه هه‌مه جۆره‌کان ، واقیعی زاڵبوونی سیاسه‌ت و کلتووری په‌روه‌رده‌یی سه‌رده‌می رژێم ، ئه‌و سیاسه‌ت و کلتووره‌ی دوای ده ساڵ له راپه‌ڕین هێشتا حوکمی زۆرێک له هه‌نگاوو بڕیار‌و کاره‌کانی رۆژانه‌ی نێو ده‌زگاکانی په‌روه‌رده‌ی ده‌کرد . بۆیه ئا له‌م واقیعه‌وه ئه‌و راستییه‌ی له‌لا گه‌ڵاڵه بوو که ده‌بێت یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم هاوکارو هاوئاهه‌نگی یه‌کتری له ئاستی ئه‌رکی مێژوویی سه‌رشانیاندا بن و به تێکۆشانێکی ناوکۆیی له کوردستانی رزگارکراودا په‌روه‌رده‌و فێرکردنێکی شارستانی و هاوچه‌رخ بنیاتبنێن ؛ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش یه‌کێتیی مامۆستایان له یاداشتێکدا داوای کرد به هاوکاری وه‌زاره‌ت کۆنگره‌یه‌کی په‌روه‌رده‌یی ئاماده بکه‌ن بۆ دانانی فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده‌یی له هه‌رێمی کوردستانداو دواتر له‌به‌ر تیشکی ئه‌وه‌شدا ئامانجه په‌روه‌رده‌ییه‌کانی خوێندن ده‌ستنیشان بکه‌ن ، هه‌روه‌ها داوای کرد پلانێکی پێنج ساڵه‌ی پشتبه‌ستوو به ئامار‌و تۆژینه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌یی بۆ گه‌شه‌پێکردنی په‌روه‌رده‌و فێرکردن دابنرێت و ، پلانه‌که هه‌موو لایه‌نه‌کانی پڕۆسه‌که بگرێته‌وه ، به‌مه‌به‌ستی بنبڕکردنی کاریگه‌رێتیی کلتووری سیستمی به‌ر له راپه‌ڕین و ، سه‌رله‌نوێ بنیاتنانه‌وه‌ی که‌سایه‌تیی مامۆستای کورد‌و ، که‌سایه‌تیی منداڵی کورد‌و ، چه‌سپاندنی به‌ها شۆڕشگێڕییه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی گه‌لی کوردستان له هزرو هۆش و ره‌وشت و ره‌فتاریاندا ، نه‌ک هه‌ر ئه‌وه به‌ڵکو مه‌کته‌بی ته‌نفیزی یه‌کێتیمان له ماوه‌ی ساڵێک و دوو مانگ له ده‌ستبه‌کاربوونی ، به‌رده‌وام جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی کۆنگره‌یه‌کی په‌روه‌رده‌یی کردۆته‌وه‌و بایه‌خی به‌ستنی ئه‌م کۆنگره‌یه‌ی له دیار‌یکردنی چاره‌نووسی پڕۆسه‌ی خوێندندا دیاریکردووه‌و ، له وتارێکی رادیۆییدا ئاماده‌یی ده‌ربڕی که به هه‌موو وزه‌و توانایه‌کییه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تدا هاوکاری بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌م ئه‌رکه بکات . له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵی خوێندنیشداو ، له یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی دووه‌م ساڵی کارکردنیدا دیسان مه‌کته‌بی ته‌نفیزیی یه‌کێتیمان ، وه‌ک نوێنه‌ری سه‌رجه‌م مامۆستایانی کوردستان ، مه‌سه‌له‌ی به‌ستنی کۆنگره‌یه‌کی په‌روه‌رده‌یی خسته ئه‌وله‌وییاته‌کانی به‌رنامه‌ی خۆیه‌وه‌و ، ئا به‌م شێوه‌یه له به‌رنامه‌ی ساڵی ( 2001 – 2002 ) ی خۆیدا باری سه‌رنجی خۆی ده‌ربڕیوه : ” له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌باتکردن بۆ گۆڕانکاریی په‌روه‌رده‌یی ته‌وه‌ره‌یه‌کی سه‌ره‌کیی به‌رنامه‌ی ساڵی داهاتوومان ده‌بێت ، پێویسته ساڵی نوێ ، ساڵی پێداچوونه‌وه‌ی سیستمی په‌روه‌رده‌و فێرکردن له‌هه‌موو بواره‌کاندا بێت . ئه‌م پێداچوونه‌وه‌یه پاش بڕیاردانی سیستمی نوێ له‌ڕێگه‌ی زنجیره‌یه‌ک کۆنگره‌ی په‌روه‌رده‌ییه‌وه ده‌کرێت ، کۆنگره‌کانیش ده‌بێت ( کۆنگره‌ی بونیادی ) و ( کۆنگره‌ی چۆنایه‌تی بن ) ” دیاره ئه‌رکی هه‌ره گرنگیشمان بۆ ده‌ستپێکی کۆنگره‌کان به‌دانانی فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده‌یی و چه‌سپاندنی پرنسیپی یاساسالاریی داناوه . به‌م پێیه ده‌بێت سه‌رتاپای ” سیستمی په‌روه‌رده‌و فێرکردن ، قوتابخانه‌و خوێندنگاکان ، قۆناغه جیاجیاکانی خوێندن به‌ر گۆڕانکاریی بکه‌ون و بۆ هه‌ر کارێک ، بۆ هه‌ر هه‌نگاوێک ، بۆ هه‌ر کێشه‌یه‌ک ، بۆ هه‌ر به‌رپرسیارێتییه‌ک ، ئیداری بێت یان هونه‌ری، رێسای تایبه‌ت و نیزامی تایبه‌ت و یاسای تایبه‌ت هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌و فێرکردن له عه‌فه‌وییه‌ت و ئیجتیهادو سه‌پاندنی میزاجی شه‌خسیی ئه‌م لێپرسراوو ئه‌و لێپرسراو رزگار بکه‌ین ” .
ئێمه‌ی مامۆستایانی کوردستان به رابه‌ریی ئه‌و یه‌کێتییه تێکۆشه‌ره‌ی که چل ساڵه په‌یام و ئاڵای گۆڕانکاریی و په‌روه‌رده‌یه‌کی پێشکه‌وتنخوازانه‌ی هاوچه‌رخی هه‌ڵگرتووه‌و ، وه‌ک به‌شێکی زیندووی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی له‌مه‌یدانی خه‌باتدایه ، کۆمه‌ڵێک خواست و ئامانجمان هه‌یه که له‌م کۆنگره‌یه‌دا جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌که‌ینه‌وه‌و به‌و گیانه‌وه ئه‌ندامه‌کانمان هانده‌ده‌ین که به‌شدارییه‌کی کاریگه‌ر له کاره‌کانی ئه‌م کۆنگره‌یه‌دا بکه‌ن و بۆ سه‌رکه‌وتنی تێ‌بکۆشن .
• ئێمه خواستمانه کۆنگره فه‌لسه‌فه‌یه‌کی په‌روه‌رده‌یی دیموکراتیی گونجاو له‌گه‌ڵ ئه‌و قۆناغه مێژووییه‌ی گه‌شه‌کردنی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانی تێدایه په‌سه‌ند بکات .
• خواستمانه سه‌رتاپای پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێرکردن ، هه‌موو توخمه ماددی و به‌شه‌رییه‌کان دیموکراتیزه بکرێن و پرنسیپی دیموکراسی تێیاندا ره‌نگبداته‌وه .
• خواستمانه گۆڕانکارییه‌کی ریشه‌یی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستاندا بێت و ، په‌روه‌رده‌و فێرکردن ئامرازێکی گرنگی ئه‌و گۆڕانکارییه بێت .
• خواستمانه یاسا سه‌روه‌ر بێت ، حکومه‌تی یاسا باڵاده‌ست بێت ، پرنسیپه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی هاوچه‌رخ ، پرنسیپی باوی نێو کۆمه‌ڵگاکه‌مان بێت .
• خواستمانه په‌روه‌رده‌و فێرکردن له نه‌خشاندن و چه‌سپاندنی س‌تڕاتیژی ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانماندا رۆڵێکی به‌رچاو بگێڕێت .
• خواستمانه پڕۆگرامه‌کانی په‌روه‌رده‌و فێرکردن له کوردستاندا مرۆڤی سه‌رده‌می زانست و ته‌کنه‌لۆژیا پێبگه‌یه‌نێت . مرۆڤێک که بیرکردنه‌وه‌ی زانستیانه بێت و ، زانست سه‌رچاوه‌ی زانیاری و هه‌ڵوێسته‌کانی بێت .
• خواستمانه یاساشکێنی و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و مافی منداڵ له‌ڕێگای به‌رنامه‌کانی خوێندنه‌وه به منداڵانی کورد بناسرێن و ، له دژی ئه‌و یاساشکێنی وپێشێلکردنانه‌خه‌بات بکه‌ن و ، نه‌وه‌کانی ئیمڕۆو دواڕۆژ نه‌فره‌تیان لێبکه‌ن و هه‌رگیز ملی پێنه‌ده‌ن .
• خواستمانه پاشماوه‌ی په‌روه‌رده‌ی ده‌ره‌به‌گایه‌تی له ره‌گ و ریشه‌وه هه‌ڵته‌کێنین و هه‌موو جیاوازیکارییه‌ک له‌سه‌ر بنه‌مای فیکر‌و بیروباوه‌ڕی سیاسی ، خێڵ ، خزمایه‌تی ، ناسیاوی ، مه‌حسوبییه‌ت … هتد ، بنبڕبکرێت و ته‌نها رابردووی پاک و که‌فائه‌ت پێکه‌وه ، پێوه‌ری سه‌ره‌کیی هه‌ڵسه‌نگاندن و پێشخستن و پێدانی مه‌سئولییه‌ت بێت چ له بواری خوێندنداو چ له سه‌رتاپای داموده‌زگاکانی حکومه‌تدا .
بۆ ئه‌م خواستانه . . . بۆ ئه‌م ئامانجانه . . . به‌و نیاز‌و مه‌به‌ستانه . . . بانگهێشتی به‌شداربووانی کۆنگره ده‌که‌ین … بانگهێشتی ویژدانی هه‌موو ئه‌و مامۆستا تێکۆشه‌رانه ده‌که‌ین که له‌م کۆنگره‌یه‌دا به‌شدارن ، هاوبه‌شییه‌کی کاریگه‌ر له کاره‌کانیدا بکه‌ن و ، به بڕیار‌و راسپارده واقیعی و زانستییه‌کانیان مه‌دالیای سه‌رکه‌وتن له یه‌خه‌ی کۆنگره بده‌ن و دواڕۆژێکی پرشنگدار بۆ پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێرکردن له کوردستاندا زامن بکه‌ن .
تێبینی : ئه‌م وتاره‌م به ناوی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستانه‌وه نووسی و له سێیه‌م کۆنگره‌ی په‌روه‌رده‌ییدا خوێندمه‌وه . ئه‌م کۆنگره‌یه له رۆژانی 23 – 25 ی تشرینی یه‌که‌می ساڵی 2001 له هۆڵی سه‌نته‌ری چالاکیی گه‌نجان له سلێمانی به‌سترا . دروشمی کۆنگره‌که ” گه‌شه‌پێدانی په‌روه‌رده ” بوو.
٢٣ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠١
سایکۆلۆژیی گونجاندن *
پێشه‌کی
هه‌ر له‌و رۆژه‌وه مرۆڤ پێ ده‌نێته ئه‌م جیهانه‌وه پێویستیی به پاراستنی یه‌کبینه‌یی ژیانی هه‌یه . هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ژینگه‌یه‌کی دیاریکراو ده‌بێته مه‌ڵبه‌ندی ژیانی وچاره‌نووسی پێوه‌ده‌به‌سترێ .
مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وتی ژیانی به ئاسایی بڕوات پێویستیی به خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ ژینگه‌دا هه‌یه . ژیانی مرۆڤ خۆی بریتییه له زنجیره‌یه‌کی بێ‌کۆتایی خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ ژینگه‌دا .
ژینگه ، وه‌ک زاراوه‌یه‌کی زانستی له دوو لایه‌نی سه‌ره‌کی پێکهاتووه : ئه‌ویش ژینگه‌ی ماته‌ری و ژینگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تییه . خۆگونجاندنی مرۆڤ له‌گه‌ڵ هه‌ردووکیاندا ، مه‌رجی مانه‌وه‌ی و ئاساییبوونی ژیانێتی . هه‌ر ئاڵۆزییه‌ک له جۆری په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤ و ئه‌م دوو لایه‌نه‌ی ژینگه‌دا ده‌بێته مایه‌ی ئاڵۆزیی ده‌روونی و ره‌وتی ئاسایی ژیانی ده‌شڵه‌ژێت و وزه‌و چالاکیی مرۆڤانه‌ی داده‌ڕووخێت . بۆیه مرۆڤ له تێکۆشانێکی بێوچاندایه بۆ خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ ژینگه‌دا . ململانێی نێوان مرۆڤ و سروشت له‌لایه‌ک و ، له‌نێوان مرۆڤ و کۆمه‌ڵ له‌لایه‌کی دیکه‌وه ، ئه‌و چوارچێوه ئاساییه‌یه که گونجاندنی تێدا یه‌کلایی ده‌کرێته‌وه .
ئه‌م بابه‌ته ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ده‌بێت که له‌به‌رده‌ستاندایه . دیاره به‌پێی هه‌لومه‌رجی ئه‌م کۆرسه* به فریای نه‌خت و پوختێک له‌م باره‌یه‌وه ده‌که‌وین . ته‌نها هه‌نگاوێک له بواری ئه‌م زانسته‌دا ده‌هاوین . ئه‌و مامۆستایه‌شی بیه‌وێت له‌کاری په‌روه‌رده‌یی خۆیدا کارامه بێت و دڵسۆزانه له خزمه‌تی منداڵه خوێندکاره‌کاندا بێت ، ئه‌وا به‌ری فێربوونی ئه‌م زانسته فراوانه‌و ده‌توانێت له سه‌رچاوه‌کانیه‌وه به‌شی خۆی لێهه‌ڵبهێنجێ و زه‌مینه‌ی کاری خۆی پێ پاراو بکات .
هانده‌ره‌کان و پێداویستییه‌کانی مرۆڤ
ره‌فتاره‌کانی مرۆڤ به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بن ، واته ره‌فتاری ژیریی ، جه‌سته‌یی ، کۆمه‌ڵایه‌تی ، هه‌ر یه‌کێکیان هۆیه‌کی دیاریکراوی خۆی هه‌یه . هێزێک یان وزه‌یه‌کی ناوه‌وه‌ی مرۆڤ هه‌یه که ئه‌و ره‌فتاره‌ی لێده‌ڕسکێ . ئه‌م هۆیه‌ی ناوه‌وه پێی ده‌ڵێن هانده‌ر ( Motive ) . که‌واته هانده‌ر سه‌رچاوه‌ی ره‌فتاره ، چونکه بارو‌دۆخێکی جه‌سته‌یی و ده‌روونی ئاڕاسته‌ی ره‌فتار ده‌کات و رووه‌و به‌دیهێنانی ئامانجه‌که‌ی ده‌بات . ئه‌م هانده‌ره به ئاسایی کاری خۆی ده‌کات ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هۆکارێکی ده‌ره‌کی ورووژاندی و ته‌گه‌ره‌ی خسته سه‌ره‌ڕێی به‌دیهێنانی مه‌به‌سته‌که‌ی ، ئه‌وا شپرزه‌یی و دڵه‌ڕاوکێ ( Anxiety ) و شڵه‌ژانی ده‌روونی ده‌خاته‌وه.
ئه‌م هانده‌رانه له دوو شێوه‌ی سه‌ره‌کیدان : شێوه‌یه‌کیان هه‌ستییه‌و مرۆڤ ئاگای لێیه‌تی ، شێوه‌ی دووه‌میان نه‌ستییه‌و مرۆڤ خۆی پێی نازانێ .
ئه‌م هانده‌رانه ، به‌په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پێداویستییه‌کانی مرۆڤدا ده‌کرێن به دوو به‌شی سه‌ره‌کییه‌وه به‌م شێوه‌یه :
1 ) هانده‌ره بایۆلۆجییه‌کان : ئه‌مانه بریتین له‌و هانده‌ره سه‌ره‌تاییانه‌ی په‌یوه‌ندییان به بوونی جه‌سته‌یی مرۆڤه‌وه هه‌یه‌و پێویستیی به به‌دیهێنانی راسته‌وخۆو هه‌میشه‌ییه . برسێتی ، تینوێتی ، ده‌رهاویشتن ، حه‌وانه‌وه ، هه‌ڵمژینی هه‌وا ، کرداری سێکس ، له‌و هانده‌رانه‌ن .
ئه‌م هانده‌ره بایۆلۆجییانه په‌یوه‌ندییان به‌پێکهاته‌ی فه‌سله‌جییه‌وه هه‌یه‌و هیچ که‌سێک لێی به‌ده‌ر نییه‌و ده‌بێت راسته‌وخۆ تا راده‌ی سه‌رڕێژبوون دابین بکرێن . له‌ڕووی ئامانجیانه‌وه جێگیربوون و گۆڕینیان یان نه‌هێشتنیان له توانادا نییه .
2 ) هانده‌ره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان : ئه‌م هانده‌رانه زۆرن و گه‌لێک جۆری جیاجیای هه‌یه ، که به‌پێی ژینگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گۆڕانکاریی به‌سه‌ردا دێت و کاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر که‌سێک تا که‌سێکیدی جیاوازی هه‌یه ، ته‌نانه‌ت لای تاکه که‌سێکیش به‌پێی کات جیاوازی ده‌بێت .
هانده‌ری رێزلێنانی کۆمه‌ڵایه‌تی ، سۆز‌و خۆشه‌ویستی ، خودناساندن ، دڵنیایی ، په‌یوه‌ستبوونی کۆمه‌ڵایه‌تی ، به‌شێکن له‌و هانده‌رانه .
ئه‌م هانده‌رانه له‌ڕێی کۆمه‌ڵه‌وه به تاکه‌کان ده‌گه‌ن و فێریان ده‌بن .
هانده‌ره‌کان ئاڕاسته‌ی ره‌فتاری مرۆڤ ده‌که‌ن و ، به‌دیهێنانی پێداویستییه‌کان دوا ئامانجی هانده‌ره‌کانه ، بۆیه زاراوه‌ی پێداویستیی (Need) به هانده‌ره‌وه توند گرێدراوه .
پێداویستی ، که‌موکووڕییه‌کی جه‌سته‌یی ، کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونییه که له‌نگه‌ری ده‌روونی و فیسیۆلۆجی مرۆڤ تێکده‌دات و ناچێته‌وه دۆخی ئاسایی هه‌تا دابین نه‌کرێت و پڕنه‌کرێته‌وه . ژیانی مرۆڤ له‌لایه‌ک و ، ژیان به دڵنیایی له هه‌موو سه‌رێکه‌وه به راده‌ی دابینکردنی ئه‌و پێداویستییانه‌وه به‌نده .
پێداویستییه‌کان ، هه‌روه‌ک هانده‌ره‌کان ده‌کرێن به دوو به‌شی سه‌ره‌کییه‌وه :
1 ) پێداویستییه بایۆلۆجییه‌کان .
2 ) پێداویستییه کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونییه‌کان .
پێداویستییه بایۆلۆجییه‌کان له پێداویستییه‌کانی خواردن و خواردنه‌وه ، سێکس ، خه‌وتن ، ده‌رهاویشتندا خۆیانده‌نوێنن . پێداویستییه کۆمه‌ڵایه‌تی و سایکۆلۆجییه‌کانیش له دڵنیایی و په‌یوه‌ستبوون و رێزلێنان و خۆشه‌ویستی و فێربوون و خۆناساندن و خاوه‌نداری و سه‌رکه‌وتن و سه‌ربه‌خۆیی تاکه‌که‌س و هاوڕێیه‌تیدا ره‌نگده‌ده‌نه‌وه .
ده‌روونی بێ گرێ و گۆڵی مرۆڤ به راده‌ی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م پێداویستییانه‌وه به‌نده ، بۆیه هه‌ر کۆسپێک له به‌رده‌م ئه‌م پێداویستییانه‌دا بێت ، نه‌گونجاندن ( Maladjustment ) دروست ده‌کات و بارو‌دۆخێکی ناله‌بار بۆ لایه‌نی ده‌روونی مرۆڤ دێنێته کایه‌وه‌و ژیانی ئاسایی لێده‌شێوێنێ ؛ به‌بێ دابینکردنیشی له کایه‌یه‌ک یان چه‌ند کایه‌یه‌کی که‌سێتیی مرۆڤدا ، ئاڵۆزی و پاشان نه‌خۆشیی ده‌روونی له پێکهاته‌ی ئه‌و که‌سێیه‌تییه‌دا بنج داده‌کوتێ .
گونجاندن و نه‌گونجاندن
گونجاندن چییه ؟
گونجاندن ( Adjustment ) به چه‌مکه زانستییه‌که‌ی نیشانه‌یه بۆ بارێکی جه‌سته‌یی و ده‌روونیی ئارام ، دوور له دڵه‌ڕاوکێ و شپرزه‌یی و دوودڵی .بارێکی ئاساییه که له‌گه‌ڵ ئاستی رۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تیی تاکدا دێته‌وه‌و له‌و ئاسته دیاریکراوه‌ی خۆیدا ده‌یهێڵێته‌وه .
دابینبوونی پێداویستییه‌کان و قایل‌بوونی هانده‌ره‌کانی ناوه‌وه نیشانه‌ی گونجاندنن . واته ئه‌و هۆکارانه‌ی هانده‌ره‌کان ده‌ورووژێنن به‌ئه‌نجام ده‌گه‌ن و ده‌بنه مایه‌ی دامرکاندنه‌وه‌ی ئه‌و هانده‌رانه‌و پڕبوونه‌وه‌ی پێداویستییه‌کان .
به‌پێچه‌وانه‌ی گونجاندنه‌وه ، نه‌گونجاندن بارو‌دۆخێکی جه‌سته‌یی یان ده‌روونیی هه‌میشه‌یی یان کاتییه له بێتوانایی و سه‌رنه‌که‌وتن به‌سه‌ر گیروگرفته‌کاندا ، به‌تایبه‌تی گیروگرفته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ؛ به‌ڕاده‌یه‌ک ، نه خه‌ڵکی ئه‌وه‌ی لێڕه‌چاو ده‌کات و نه خۆشی وه‌ها له خۆی راده‌بینێ .
کاتێک مرۆڤ له جه‌نجاڵی ئه‌م ژیانه‌دا ناتوانێت به دڵنیایی بژی و هه‌موو توانا‌و شاره‌زایی و کارامه‌یی خۆی بۆ به‌کارناهێنرێت و به‌ره‌وڕووی شکان به دوای شکان ده‌بێته‌وه ، که‌له‌به‌رێک له نێوان ئه‌وو ژینگه ماته‌ری یان کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌دا دروست ده‌بێت و له کۆمه‌ڵێک ره‌فتاری ئاڵۆزدا تیشکده‌داته‌وه . ئه‌م باره ده‌روونییه نه‌گونجاندنی پێده‌گوترێت .
بواره‌کانی نه‌گونجاندن
به به‌رینی ژیان ، بواره‌کانی نه‌گونجاندن هه‌ن . له‌به‌ر ئه‌وه ، له هه‌ر گۆشه‌یه‌کی ژیاندا ئه‌و که‌لێنه که‌وته نێوان هۆکارو ئامانجه‌کانی هانده‌ره‌کان و پێداویستییه‌کانه‌وه ، نه‌گونجاندن دروست ده‌بێت . بواره‌کانی په‌یوه‌ندی ناوماڵ ، په‌یوه‌ندیی براده‌رایه‌تی ، په‌یوه‌ندییه‌کانی کار ، په‌یوه‌ندی سیاسی ، باری ئابووری ، بیرکردنه‌وه‌ی ئایینی و فه‌لسه‌فه‌یی …هتد ، بواره‌کانی نه‌گونجاندنی خێزانی ، خوێندن ، کار ، کۆمه‌ڵایه‌تی ، سیاسی ، فه‌لسه‌فه‌یی … هتد ، پێکده‌هێنن .
هۆکاره‌کانی نه‌گونجاندن
دیاره هۆکاره‌کانی نه‌گونجاندن زۆرن . له‌وه‌پێش ئاماژه‌مان بۆ هه‌ندێکیان کرد . کاتێک ئه‌و هۆکارانه قووڵده‌بنه‌وه کار له که‌سێتیی مرۆڤ ده‌که‌ن . ده‌روونی ده‌گرنه‌وه . هۆکاره ده‌ره‌کییه‌کان له ناوه‌وه‌دا جێگیر ده‌بن . هه‌ندێکیان هه‌ست پێیده‌زانێت و هه‌ندێکی دیکه‌یان – که ئه‌مانه‌یان مه‌ترسیدارترن – له سنووری نه‌ستدا په‌نگده‌خۆنه‌وه . ئه‌م باره ده‌روونییه بنج داده‌کوتێ و خاوه‌نه‌که‌ی تووشی وره دابه‌زین و خامۆشبوونه‌وه‌ی ده‌روونی ده‌کات ، تا ئه‌و راده‌یه‌ی هه‌ندێ جار ده‌بێته مایه‌ی تێکچوونی مێشک یان تێکچوونی رژێنه‌کان له له‌شدا .
مرۆڤی ئاسایی ، واته مرۆڤی گونجاو ، به‌ئاسانی و ، هه‌ندێک جار به بیرکردنه‌وه‌و چاک به‌کارهێنانی ئه‌زموونه‌کانی ژیانی رابردووی ، ده‌توانێت گیروگرفته‌کان چاره‌سه‌ر بکات . ئه‌مه یه‌کسه‌ر به پێچه‌وانه‌ی مرۆڤی نه‌گونجاوه‌وه‌یه ، که له ئاستی گیروگرفته‌کاندا ده‌سته‌وسانه‌و بۆ ئه‌وه‌ی له کۆل خۆی بکاته‌وه په‌نا ده‌باته به‌ر راکردن و به‌گژداچوون و راکێشانی به‌زه‌یی و سۆزی که‌سه‌کانی ده‌وروبه‌ری .
ئه‌وانه‌ی به‌م شێوه‌یه هه‌ڵوێست له گیروگرفته‌کانیان وه‌رده‌گرن ، ململانێ ( Conflict )یه‌کی ده‌روونی توند به‌سه‌ریاندا زاڵه . ره‌گه‌کانی ئه‌م ململانێیه بۆ سه‌رده‌می منداڵی خۆیان راکێشاوه . ئه‌م ململانێیه له چه‌ندین دیارده‌دا زه‌قده‌بێته‌وه‌و ناسنامه‌ی ده‌روونیی ئه‌و که‌سه دیاریده‌کات .
دیارده‌کانی نه‌گونجاندن
مرۆڤی نه‌گونجاو ، ده‌روونی کۆیله‌ی هه‌ره‌سهێنان و ململانێ و دڵه‌ڕاوکێ و دامرکاندن ( Frustration ) ده‌بێت . ئه‌م رواڵه‌ته ده‌روونییانه کاریتێده‌که‌ن و له چه‌ند دیارده‌یه‌کی ئاشکرادا ده‌که‌ونه‌ڕوو .
دیارده‌کان له یه‌کتری جیاوازن ، پله‌ی توند‌و خاوی جیاجیایان هه‌یه ، ماوه‌ی سه‌رهه‌ڵدان و مانه‌وه‌ی خۆیان هه‌یه ، هه‌ر به‌وپێیه‌ش چاره‌سه‌رکردنیان یان مانه‌وه‌یان بێ چاره‌سه‌رکردنی دیارده‌کان له‌گه‌لێک ره‌فتاردا ده‌رده‌که‌ون ، هه‌ر له نینۆک خواردن و میزبه‌خۆداکردن و لاساری منداڵه‌وه تا سه‌ر درۆکردن و دزی و دوودڵی و وه‌سواسی و گۆشه‌گیری و لادانی جنسی و تاوانکردن . شێتبوونیش لانی ئه‌وپه‌ڕی دیارده‌ی نه‌گونجاندنه و ، له‌م باره‌دا مرۆڤ له‌خۆی و کۆمه‌ڵ نامۆ ده‌بێت و مه‌ترسییه‌کی گه‌وره بۆ سه‌ر خۆی و که‌سوکاری و گشت کۆمه‌ڵ دروست ده‌کات .
لێره‌دا هه‌ندێک تایبه‌تیتر له‌و دیاردانه ده‌دوێین به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌یان که په‌یوه‌ندییه‌کی به‌رچاویان به‌بابه‌ته‌که‌مانه‌وه هه‌یه‌و ده‌شێت له نێو خوێندکارو فێرکاره‌کاندا به‌دییان بکه‌ین و له‌فێرگه‌کاندا بێنه‌ڕێمان .
1) ململانێ
به‌گشتی ،ململانێ بریتییه له دوو هانده‌ری دژ به‌یه‌ک که ناتوانرێت هه‌ردووکیان له‌یه‌ک کاتدا پڕبکرێنه‌وه. هه‌روه‌ها وه‌ک بارێکی ده‌روونی ، تا راده‌یه‌ک سه‌قامگیر له شڵه‌ژان و دڵه‌ڕاوکێ پێناسه ده‌کرێت . به‌م پێیه ململانێ جه‌نگێکی ناوخۆیه له‌که‌سێتیدا ، نه‌بوونی یه‌کێتی و هاوکێشه‌یه‌کی هه‌میشه‌یی ده‌روونییه ، قڵیشان و هه‌ره‌سهێنانی که‌سێتییه ، به‌یه‌کداچوونی دژه‌کانی ناوه‌وه‌یه .
ململانێ یاسایه‌کی بنه‌ڕه‌تیی ژیانه . ئه‌م یاسایه کار له ده‌روونیش ده‌کات . مانه‌وه‌ی یان چاره‌سه‌رکردنی به‌نده به‌و شێوه‌یه‌ی ره‌فتاری له‌ته‌کدا ده‌که‌ین . ره‌فتارکردنه‌که‌ش په‌یوه‌ندی به راده‌ی ناسینییه‌وه هه‌یه .
ململانێی ده‌روونی تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه ، شێوه‌ی جیاجیای هه‌یه‌و ، به‌وپێیه‌ش ناوی جیاجیای لێنراوه له‌وانه :
1/1 – ململانێی ده‌ستپێشخستن ( صراع الاقدام ) .
1/2 – ململانێی ده‌ستکێشانه‌وه ( صراع الاحجام ) .
1/3– ململانێی ده‌ستپێشخستن و ده‌ستکێشانه‌وه ( صراع الاقدام والاحجام ) .
شێوه‌کانی ململانێ
هه‌ندێک له زانایانی سایکۆلۆجی شێوه‌کانی ململانێی ده‌روونی به‌م چه‌شنه ریزده‌که‌ن :-
1/1 – ململانێی ده‌ره‌کی .
1/2 – ململانێی ناوه‌کی .
1/3 – ململانێی کاتی و تێپه‌ڕ یان هه‌میشه‌یی و جێگیربوو .
1/4 – ململانێی ساده‌و ئاڵۆز .
1/5 – ململانێی هه‌ستی و نه‌ستی ( الصراع الشعوري واللاشعوري ) .
هه‌ر ئه‌م زانایانه لایان وایه ، ململانێی ده‌ره‌کی هیچ زیانێک نابه‌خشێت ئه‌گه‌ر مرۆڤ به‌رهه‌ڵستی بکات و له ناخیدا جێگه‌یه‌ک بۆ خۆی نه‌کاته‌وه وه‌ک : ” گرانی ، هه‌ژاری ، یاسا ، سه‌قه‌تی ، نه‌خۆشیی بێچاره …هتد .)
ئه‌وان ململانێی ناوه‌کی به گرنگ وه‌رده‌گرن و به‌مه‌ترسی ده‌زانن . جگه له‌مه‌ش ، ململانێی نه‌ستی به هۆکارێکی سه‌ره‌کی تێکچوونی که‌سێتیی مرۆڤ ده‌زانن و هه‌موو نه‌خۆشییه ده‌روونی و ژیرییه‌کان بۆ ئه‌م هۆکاره ده‌گێڕنه‌وه .
2 ) دامرکاندن
کاتێک مرۆڤ له‌وه ده‌گات که کۆسپێک رێگری دابینبوونی پێداویستییه‌کانێتی و له‌نێوان ئه‌وو ئامانجه‌کانیدا ته‌گه‌ره‌یه ، یان پێشبینی له‌وه ده‌کات و هیوای به جێبه‌جێبوونیان نامێنێت ، تووشی بارێکی ده‌روونیی خامۆش و داته‌پیو ده‌بێت . ئه‌م باره ده‌روونییه له زانستی سایکۆلۆجیدا به دامرکاندن ( الاحباط ) ناو ده‌برێت . گه‌یشتن به‌م باره ده‌روونییه‌ش به‌نده به روانگه‌ی خودی مرۆڤه‌وه بۆ هانده‌ره‌کانی ، بیروباوه‌ڕی ، پێداویستییه‌کانی ، ئه‌زموونه‌کانی ، بڕوابه‌خۆبوونی . ئه‌م باره ده‌روونییه له ئاوێته‌ی بڕوابه‌خۆنه‌بوون و بڕوا به‌کۆمه‌ڵ دۆڕاندنه‌وه په‌یدا ده‌بێت . ئه‌م بڕوانه‌مانه شێوه‌ی دامرکاندنه‌که به‌م چه‌شنه داده‌ڕێژێت :
2/1 – دامرکاندنی ده‌ره‌کی : ئه‌م چه‌شنه‌یان له سێ دیارده‌دا خۆی ده‌رده‌خات :
2/1/1- نه‌داری ده‌ره‌کی ، وه‌ک : ( هه‌ژاری ، نه‌خوێنده‌واری ) .
2/1/2 – بێبه‌شبوونی ده‌ره‌کی ، وه‌ک : ( نه‌مانی ده‌ستکه‌وتێک یان هه‌ڵپێچانی بارێکی گونجاو ) .
2/1/3 – کۆسپی ده‌ره‌کی ، وه‌ک : ( بوونی هۆکارێکی گه‌وره له‌به‌رده‌م ئامانجه‌کاندا جا ئه‌و هۆکاره ماددی بێت یان کۆمه‌ڵایه‌تی ) .
2/2 – دامرکاندنی ناوه‌کی : ئه‌م چه‌شنه‌یان له سێ دیارده‌دا ده‌رده‌که‌وێت :
2/2/1 – نه‌داری ناوه‌کی ، وه‌ک خه‌وشی جه‌سته‌یی و زگماکی یان ئیفلیجی …هتد .
2/2/2 – بێبه‌شبوونی ناوه‌کی ، وه‌ک : کوێربوون ، که‌ڕبوون ، نه‌مانی هه‌ر ئه‌ندامێکی له‌ش له‌ناکاودا .
2/2/3 – کۆسپی ناوه‌کی ، وه‌ک : ئاره‌زووکردنی به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی دوو کاری هاوتا له‌ڕووی به‌هاو ویسته‌وه.
3) دڵه‌ڕاوکێ
دڵه‌ڕاوکێ ( القلق ) ترسێکی ناوه‌کییه له نادیارێک یان له هه‌ڵوێستێکی نوێ یان له رووداوێک که یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی له‌ده‌ستی مرۆڤدا نه‌بێت و به‌گه‌لێک هۆکاره‌وه به‌ند بێت که‌له‌ژێر رکێفی ده‌رچووبێت یان زیانی لێڕه‌چاو بکات .
سه‌رچاوه‌ی دڵه‌ڕاوکێ ناخی مرۆڤ خۆیه‌تی . ترس ، جا ئه‌و ترسه به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت ، هۆکاری بنه‌ڕه‌تیی دروستبوونیه‌تی . مانه‌وه‌شی بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر ده‌بێته هۆی شڵه‌ژانی ده‌روونی و پاشان به نه‌خۆشیی ده‌روونی ده‌شکێته‌وه .
دیارده‌کانی دڵه‌ڕاوکێ ئاشکران و زۆربه‌ی له ره‌فتاردا ده‌رده‌که‌ون و رواڵه‌تی جه‌سته‌ییان هه‌یه وه‌ک دڵه‌کوتێ ، هه‌ناسه‌بڕکێ ، ئاره‌قه‌کردنه‌وه ، سه‌رگێژبوون و وڕبوون ، هه‌ستکردن به ماندوویه‌تی ، سکچوون ، میزه‌چوڕکێ ، رشانه‌وه ، له‌هۆشخۆچوون ، هه‌ڵله‌رزین و دانه‌چۆقێ ، زووهه‌ڵچوون و په‌رتوبڵاوی هۆش و بێئۆقره‌یی … هتد .
4 ) کپاندن – Repression
کپاندن ( الکبت ) بریتییه له دوورخستنه‌وه‌ی هۆکاره‌کانی بزواندنی دوودڵی و بیره‌وه‌ری ناخۆش و ناشیرین و هه‌ندێک هانده‌ری هه‌ستی و پاڵپێوه‌نانی به‌ره‌و دیوی بێئاگایی له هۆشدا . ئه‌م دوورخستنه‌وه‌یه به‌شێوه‌یه‌ک ئه‌نجام ده‌درێت که نه به زمان و نه به بیرکردنه‌وه بواری ده‌ربڕینی ده‌بێت .
کرداری کپاندن رۆڵێکی گرنگی هه‌یه له هێواشکردنه‌وه‌ی راده‌ی دڵه‌ڕاوکێدا . ئه‌م کرداره له منداڵییه‌وه دروست ده‌بێت .
منداڵ له‌کاتی هه‌وڵدانیدا بۆ به‌دیهێنانی هانده‌ره‌کانی ناوه‌وه‌ی ، به‌ره‌وڕووی ده‌سه‌ڵاتێکی ده‌ره‌کی ده‌بێته‌وه . ئه‌م ده‌سه‌ڵاته باڵایه‌رێگری ئاره‌زووه ره‌هاکانی ئه‌و ده‌بێت . له‌ڕێگای سزادانه‌وه به‌شێکی ئه‌و هانده‌رانه‌ی بۆ نایه‌ته‌دی تا به‌ره به‌ره ململانێی نێوان ئه‌وو ده‌سه‌ڵاته باڵاکه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناخی خۆی . ئه‌م گه‌ڕاندنه‌وه‌یه به‌ره‌و ناخ له شێوه‌ی ململانێیه‌کی ناوه‌کیدا ده‌بێت تا له‌نگه‌ری خۆی ده‌گرێت . ئه‌م له‌نگه‌رگرتنه کپاندنی هانده‌ره‌کانی پێده‌ڵێن . واته به‌شی هه‌ست به‌جێده‌هێڵن و له به‌شی نه‌ستدا جێده‌گرن .
ململانێ ده‌روونییه‌کان ، چ له منداڵی‌دا دوای قۆناغی جێگرتنی کرداره‌که و ، چ له گه‌وره‌بووندا وه‌ک مرۆڤێکی پێگه‌یشتوو ، به شێوه‌یه‌کی شاراوه‌و نادیار خۆیان له ره‌فتاردا ده‌رده‌خه‌ن.
گومان له‌وه‌دا نییه که کپاندن ئاسه‌واری زیانبه‌خشی هه‌یه ، چونکه هانده‌ره کپکراوه‌کان به سستی نامێننه‌وه به‌ڵکو ده‌بزوێن و خۆیان له سنووری هه‌ست ده‌ده‌ن ؛ هه‌ر که به‌رپه‌رچی کۆمه‌ڵایه‌تیش درانه‌وه ، شڵه‌ژانی ده‌روونی پێکده‌هێنن یان گرێ ده‌روونییه‌کان چڕترده‌که‌نه‌وه‌و ده‌بنه مایه‌ی نه‌خۆشیی جه‌سته‌یی و ده‌روونی و لادان له ره‌وشتی کۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌نانه‌ت تاوانکردنیش .
شێوازه‌کانی به‌رگری یان شێوازه‌کانی نه‌ست بۆ گونجاندن
چۆن مرۆڤ به‌ره‌وڕووی زۆرانبازییه ده‌روونییه جیاجیاکان راده‌وه‌ستێت ؟
بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی دیارده ده‌روونییه‌کانی نه‌گونجاندن ، نه‌ست په‌نا ده‌باته به‌ر چه‌ند شێوازێکی به‌رگری و به‌و هۆیه‌وه ته‌نگوچه‌ڵه‌مه ده‌روونییه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌کات و ئارامی بۆ مرۆڤ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه .
ئه‌م شێوازانه مه‌به‌ستێکی نه‌خشه‌بۆکێشراوی نییه ، به‌ڵکو به‌بێ بیرکردنه‌وه‌و به‌رنامه جێبه‌جێ ده‌بێت و کاریگه‌رێتی کپاندن و دڵه‌ڕاوکێ و ململانێ و دامرکاندن له‌سه‌ر مرۆڤ که‌مده‌کاته‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه درێژه به ژیانی ئاسایی خۆی ده‌دات .
ئه‌م شێوازه نه‌ستییانه شووره‌یه‌کی به‌رگرین له ئاستی گشت تێکچوون و شپرزه‌بوونێکی ده‌روونی وه‌ک : رامان و هه‌ڵچوون و هه‌ستکردن به که‌موکووڕی و ره‌شبینی و شه‌رمنی و ترس و خۆبه‌که‌مزانین وگۆشه‌گیری و گومان و … هتد ، که به‌بێ ئه‌م میکانیزمه ژیرییه ژیان به‌سه‌رنابرێت و له خانه‌ی مه‌حاڵدا ده‌بێت .
ئه‌م شێوازانه به شێوه ئاساییه‌که‌ی میکانیزمی ژیریی هه‌موو یه‌کێک پێکده‌هێنێت ، به‌ڵام ده‌رکه‌وتنی به شێوه‌یه‌کی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر ، بۆ خۆی نیشانه‌ی ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌یه‌کی ده‌روونی ئێجگار قووڵه .
شێوازه‌کانی به‌رگری زۆرن به‌ڵام زاناکان به‌پێی تایبه‌تمه‌ندییه‌کی گشتی ، له‌سێ گرووپدا کۆیان کردوونه‌ته‌وه، که به‌و شێوه‌یه ریزبه‌ندییان پێده‌به‌خشن :
یه‌که‌م / شێوازه‌کانی هێرشبردن
1/1 پڕکردنه‌وه Compensation
هیچ مرۆڤێک نییه لایه‌نێک له که‌سێتییه‌که‌یدا که‌موکووڕی تێدا نه‌بێت ، بۆیه پڕکردنه‌وه ( التعويض ) ، هۆکاری قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی ئه‌و که‌موکووڕییه‌یه . به‌ڵام ئه‌م شێوازه هه‌ندێک جار له‌ڕاده‌به‌ده‌ر خۆی ده‌رده‌خات و وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌کی هیچ و پووچ ده‌که‌وێته‌ڕوو . ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئاڵۆزی و کوێریی گرێی که‌موکووڕی و خۆبه‌که‌مزانینه .
1/2 پاساودان Rationalisation
پاساودان ( التبرير ) دۆزینه‌وه‌ی هۆیه‌کی به‌جێیه بۆ ره‌فتارێکی ناله‌بار یان هه‌ڵه‌یه‌ک یان کارێکی خه‌وشهه‌ڵگر ، به‌و شێوه‌یه مرۆڤ خۆی له ئه‌نجامی ئه‌و ره‌فتاره ده‌رباز ده‌کات و خه‌وشه‌کانی داده‌پۆشێت و له سه‌رزه‌نشتی کۆمه‌ڵ خۆی ده‌پارێزێ .
1/3 به‌ملداسوون Projection
به ملداسوون ( الاسقاط ) شێوازێکی دیکه‌ی نه‌سته بۆ خۆقورتارکردن له ته‌ریقی و که‌موکووڕی و دڵه‌ڕاوکێ و دوودڵییه‌ک که به هۆی ره‌فتاره‌کانییه‌وه مرۆڤ تووشیان ده‌بێت . هه‌ندێک : خه‌وشه‌کانی ، ئاره‌زووه دزێوه‌کانی ، ترسه شاراوه‌کانی که‌موکووڕییه‌کانی به‌ملی خه‌ڵکیدا ده‌سوێ و ده‌ستی خۆی به‌وان ده‌سڕێت ، یان ده‌یانخاته ئه‌ستۆی چاره‌و به‌خت و ناوچه‌وان و شتی که ، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی لێ بێبه‌ری بکات . به‌م شێوه‌یه به‌رپرسیارێتی له ئه‌ستۆی خۆی داده‌ماڵێت و له گه‌ردنی که‌سانیدیکه یان به‌پاڵ شتی دییه‌وه ده‌نێت .
1/4 تێهه‌ڵکێشبوون Identification
تێهه‌ڵکێشبوون یان یه‌کانگیربوون ( التقمص ) بریتییه له خۆدیتنه‌وه له که‌سێتییه‌کی دیکه‌دا . واته توانه‌وه‌و تێهه‌ڵکێشبوونی که‌سێتییه‌که له که‌سێتییه‌کی که‌دا . که‌سێتیی دووه‌م نموونه‌ی هه‌ره باڵای که‌سێتیی یه‌که‌م ده‌بێت له یه‌کێک له بواره‌کانی ژیاندا ، وه‌ک ئه‌وه‌ی که که‌سێتییه‌کی سه‌رکه‌وتوو بێت له به‌دیهێنانی ئامانجێکدا که ئه‌میش هه‌مان په‌رۆشیی هه‌بێت بۆ ئه‌و ئامانجه . به‌م خۆتێهه‌ڵکێشکردنه له که‌سێتیی دووه‌مدا هانده‌ره‌کانی خۆی دابینده‌کات .
1/5 ده‌ستدرێژی Aggression
ده‌ستدرێژی ( العدوان ) بریتییه له خۆئازاردان یان خه‌ڵکی ئازاردان یان هه‌رشتێک که هێمایان بێت و بتوانێت پێیان بڕێژێت .
ده‌ستدرێژی ، له‌شێوه‌ی : ده‌ستدرێژیی جه‌سته‌یی ، جنێودان ، پیلانگێڕان ، پاشقولگرتن ، سووکایه‌تیپێکردن، ناتۆره‌لێنان ، پاشمله‌قسه‌کردن و ته‌نانه‌ت نوکته‌ی رووشێنه‌رو قسه‌ی به‌توێکڵ و شت شکاندن و پژاندن و دڕاندن …هتد ، ده‌رده‌که‌وێت .
هه‌ندێ جار ده‌ستدرێژی له که‌سی مه‌به‌سته‌وه ده‌گوێزرێته‌وه بۆ هه‌ر شتێک نیشانه‌ی ئه‌و بێت . هه‌روه‌ها ده‌شێت شێوازێکی سه‌ره‌کی ده‌ستدرێژی به‌ره‌و خودی مرۆڤ بگه‌ڕێته‌وه‌و هه‌ندێ ره‌فتار بنوێنێت و زیان به‌خۆی بگه‌یه‌نێت ، واته خۆی ئازاربدات . ئه‌م باره تایبه‌تییه‌ی ده‌ستدرێژی کاتێک رووده‌دات که ڕووه‌و ده‌ره‌وه بواری جووڵانه‌وه‌ی نه‌مابێت .
دووم / شێوازه‌کانی کشانه‌وه
2/1 گۆشه‌گیری Introversion
گۆشه‌گیری ( الانعزال ) دوورکه‌وتنه‌وه‌ی مرۆڤه له‌و هه‌ڵوێسته کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی که دوودڵی و دڵه‌ڕاوکێی تێدا ده‌بزوێت ، به نیازی خاوبوونه‌وه‌ی راده‌ی ئه‌و شڵه‌ژانه ده‌روونییه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵوێسته‌که ده‌بێت .
مرۆڤ بۆ راگرتنی هاوکێشه‌ی ناوه‌وه‌ی گۆشه‌گیر راده‌وه‌ستێ تا له ئاستی ئه‌و هه‌ڵوێسته کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌دا ، که ئه‌زموونی تاڵیان به گه‌روودا کردووه ، دووچاری تێشکان نه‌یه‌ت .
2/2 ده‌ستبه‌رداری Resignation
ده‌ستبه‌رداری یان خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان ( الاستسلام ) بریتییه له ملکه‌چبوون بۆ رووداوه‌کان و وازهێنان له هه‌وڵدانی خۆگونجاندن له‌گه‌ڵیاندا . ئه‌م شێوازه به‌رگرییه له‌شێوه‌ی ده‌به‌نگبوون و گوێپێنه‌دان و مشوورنه‌خواردندا ده‌رده‌که‌وێت . شێوه‌یه‌که له سه‌لماندنی بێتوانایی و ده‌سته‌وسانبوون له ئاستی بزوێنه‌ره‌کانی هه‌ڵوێستی کۆمه‌ڵایه‌تیدا . له‌ناواخنیدا خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانێکی مه‌ترسیداری ده‌روونییه به‌رامبه‌ر ده‌وروبه‌رو ره‌وتی ژیان و گرفته‌کانی سه‌ره‌ڕێی ئه‌و ره‌وته .
2/3 وشکهه‌ڵاتن Fixation
وشکهه‌ڵاتن ( الجمود ) سووربوونی مرۆڤه له‌سه‌ر په‌یڕه‌ویکردنی ره‌فتارێکی دیاریکراو‌و ، دووپاتکردنه‌وه‌ی ئه‌و ره‌فتاره‌و ، هه‌وڵنه‌دان بۆ گۆڕینی . ئه‌م سووربوونه وشکهه‌ڵاتنی ده‌روونی پێکده‌هێنێت ، ئه‌م ره‌فتاره ئارامکردنه‌وه‌ی ده‌روونیی خاوه‌نه‌که‌ی ده‌بێت له ئاستی ئه‌و گۆڕانکارییه کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی کۆششی گه‌ره‌که . جۆرێکه له ده‌ستبه‌رداربوونی رۆڵی که‌سێتی له‌و گێرمه‌وکێشه جۆراوجۆرانه‌ی گۆڕانکاریی ده‌یهێنێته پێشه‌وه .
2/4 زینده‌خه‌و Day-dreams
زینده‌خه‌و ( أحلام اليقظة ) بریتییه له زنجیره چیرۆکێک که مرۆڤ خۆی بۆ خۆی ده‌گێڕێته‌وه‌و بابه‌ته‌که‌شی ده‌رباره‌ی خۆیه‌تی . له رووی زانسته‌وه کۆمه‌ڵێک وه‌ڵام و به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی جێگره بۆ وه‌ڵام و به‌ده‌نگه‌وه‌چوونێکی واقیع که له ئه‌نجامی بێتوانایی مرۆڤه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات ؛ ئه‌وه‌ی له واقیعدا توانای به‌سه‌ریدا نییه له خه‌یاڵ و زینده‌خه‌ودا له‌ژێر رکێفی خۆیدا داده‌نێت . که‌مێکی ئه‌م شێوازی به‌رگرییه ئاساییه‌و مرۆڤ زۆرجار په‌نای بۆ ده‌بات ، به‌ڵام زۆرینه‌یه‌کی ده‌بێته نه‌خۆشییه‌کی ده‌روونی که چاره‌سه‌رکردنی ئاسان نییه .
2/5 به‌دواداهاتن Regression
به‌دواداهاتن یان گه‌ڕانه‌وه کردارێکی نه‌ستییه بۆ به‌رگریکردن . مرۆڤ له‌م رێیه‌وه به‌دوادادێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌و شێوازانه‌ی له منداڵی‌دا به‌کاریهێناون .
ره‌فتاری منداڵانه و گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رده‌مێکی پێشووتر له ره‌فتاردا ئه‌رکێکی گرنگ ده‌بینێت له کایه‌ی گونجاندن له‌گه‌ڵ ئه‌و گیروگرفتانه‌دا که چاره‌سه‌رکردنێکی ژیرانه‌یان بۆ نادۆزرێته‌وه ، هه‌روه‌ها بۆ دوورخستنه‌وه‌ی هه‌ستکردنه به سه‌رنه‌که‌وتن له ئاستی ئه‌و گیروگرفتانه‌دا .
هه‌ندێک دیارده‌ی نه‌ڕه‌نه‌ڕو گریان و لاساری نیشانه‌ی ئه‌م کرداره نه‌ستییه‌ن .
سێیه‌م / شێوازه‌کانی به‌زه‌ییڕاکێشان
3/1 هستیریا Hysteria
کۆمه‌ڵێک دیارده‌یه‌که ئه‌ندامێکی له‌ش یان چه‌ند ئه‌ندامێک یان مێشکی مرۆڤ په‌کده‌خه‌ن و توانای هه‌ستکردنی لێده‌بڕن و به‌رپرسیارێتی له‌ده‌ستده‌ده‌ن . به‌م پێیه له ره‌خنه‌ی کۆمه‌ڵ ده‌یپارێزن .
به‌گشتی هستیریا هۆیه‌که بۆ چاره‌سه‌رکردنێکی کاتیی ململانێی ده‌روونی . شێوازێکه بۆ راکردن له‌و هه‌ڵوێستانه‌ی ده‌بێت وه‌ڵامیان پێبدرێته‌وه . هه‌روه‌ها رێگایه‌کی نه‌ستییه بۆ سه‌رنجڕاکێشان و به‌زه‌ییپێداهاتنه‌وه .
3/2 وه‌سواسی Obsession
وه‌سواسی ( الوسواس ) بیرێک یان ئاره‌زوویه‌کی ته‌واو زاڵه به‌سه‌ر مێشکی مرۆڤدا‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ناتوانێت بیری لێنه‌کاته‌وه‌و له‌خۆی دووربخاته‌وه . مرۆڤ خۆی ده‌زانێ که ئه‌م بیرکردنه‌وه‌یه یان ئه‌م ئاره‌زووه هه‌ڵه‌یه‌و سوودی نییه ، به‌ڵام ناتوانێت به‌سه‌ر خۆیدا زاڵ بێت و ، ده‌ست بداته هه‌ر شتێکیش به‌نیازی بیرچوونه‌وه ، بیرکردنه‌وه‌که خۆی به‌سه‌ریدا ده‌سه‌پێنێته‌وه‌و مێشکی جه‌نجاڵ ده‌کات .
3/3 ناچاریی Compulsion
ناچاریی ( القهر ) له ناوه‌رۆکدا کردارێکه وه‌کو وه‌سواسی ، به‌ڵام ئه‌میان رووه‌و به ئه‌نجام گه‌یاندن ده‌چێت. له‌م شێوازه نه‌ستییه‌دا ، مرۆڤ بێ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر خۆیدا هه‌بێت ، ده‌ست له کارێک ده‌دات که ئه‌و بیره یان ئه‌و ئاره‌زووه‌ی پێده‌رببڕێت گه‌رچی بێسوودی و بێبایه‌خیی کاره‌که‌شی له‌لا ئاشکرایه . هه‌ندێ ره‌فتار له بواری هه‌ندێ خوودا ، که به‌رده‌وام ده‌بێت و مرۆڤ له‌سه‌ر په‌یڕه‌وکردنی ده‌مێنێته‌وه ، نموونه‌ی ئه‌م شێوازه‌ی به‌رگریکردنن .
3/4 فۆبیا Phobia
فۆبیا یان نه‌خۆشیی ترسه‌کان ( المخاوف المرضية ) ترسێکی نابه‌جێیه‌و مرۆڤ ناتوانێت هیچ به‌هانه‌و بیانوویه‌کی لۆژیکی و ژیریی بۆ بدۆزێته‌وه . ئه‌م ترسه کارێکی خراپ ده‌کاته سه‌ر مرۆڤ و ، به‌پێی راده‌ی زۆری و توندیی ترسه‌که ، گونجاندنی ده‌شێوێنێ .
فۆبیا نه‌خۆشییه‌که له‌سه‌رده‌می منداڵی‌دا تووشی مرۆڤ ده‌بێت و له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوونیدا ئه‌ویش قووڵتر‌و په‌ره‌سه‌ندووتر خۆی ده‌نوێنێ . باوکان و دایکان و ده‌وروبه‌ری منداڵ ئه‌م ترسه گه‌وره‌یه له منداڵدا دروستده‌که‌ن و لێی به‌رپرسیارن . چاره‌سه‌رکردنیشی ئاسان نییه ، مه‌گه‌ر له نه‌خۆشخانه‌کانی چاره‌سه‌رکردنی ده‌روونیدا نه‌بێت .
ئه‌رکی شێوازه‌کانی به‌رگری
شیوازه‌کانی به‌رگری گه‌لێک ئه‌رک جێبه‌جێ ده‌که‌ن . تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م شێوازانه ، وه‌ک له‌وه‌پێش ئاماژه‌مان بۆ کرد ، خۆڕسکن ، نه‌ستین و رکێفیان به‌ده‌ست مرۆڤه‌وه نییه . ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه بۆته هۆی سپاردنی چه‌ند ئه‌رکێک پێیان که له خزمه‌تی پاراستنی هاوکێشه‌ی ده‌روونیی مرۆڤدا بن . گرنگترین ئه‌و ئه‌رکانه بریتین له :
1 ) که‌مکردنه‌وه‌ی دوودڵی و شپرزه‌یی ده‌روونی که هاوشانن له‌گه‌ڵ ته‌نگوچه‌ڵه‌مه ده‌روونییه‌کاندا .
2 ) باری شانی مرۆڤ له‌ژێر قورسایی ته‌گه‌ره ماددی و مه‌عنه‌وییه‌کانی ژیاندا سووک ده‌که‌ن .
3 ) له‌و خه‌وش و که‌موکووڕییه دزێوه شاردراوانه ده‌یپارێزن که له که‌سێتیدا هه‌یه .
4 ) مرۆڤ له هه‌ستی که‌موکووڕی و خۆبه‌که‌مزاسین ده‌پارێزن .
5 ) له‌و ئازار‌و ژانانه ده‌یپارێزن که له جه‌سته‌ی خۆیه‌وه‌و له هه‌ڵوێستی خه‌ڵکیشه‌وه پێیده‌گه‌ن .
6 ) یارمه‌تی ده‌ده‌ن تا به‌رگه‌ی باری گرانی ژیان و ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌کانی بگرێت .
7 ) یارمه‌تی ده‌ده‌ن بۆ خۆشاردنه‌وه‌و هه‌ڵاتن له چنگ ئه‌و ململانێیانه‌ی یه‌خه‌ی ده‌گرن .
8 ) که‌مێک ئارامی و دڵنیایی کاتیی پێده‌به‌خشن .
نیشانه‌کانی گونجاندن
بۆ جیاکردنه‌وه‌ی مرۆڤی گونجاو له مرۆڤی نه‌گونجاو ، بۆ ناسینه‌وه‌ی راده‌ی گونجاندن چه‌ند نیشانه‌یه‌کی گشتی هه‌یه که ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه هه‌ندێکیانن : –
1 – راده‌ی سه‌لماندنی راستیی توانا‌و وزه تایبه‌تییه‌کانی .
2 – راده‌ی ئاساییبوونی په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی .
3 – راده‌ی سه‌رکه‌وتنی له‌کاره‌که‌یداو قایل‌بوون پێی .
4 – راده‌ی کارامه‌یی له چاره‌سه‌رکردنی گیروگرفته‌کانی ژیانی رۆژانه‌یدا .
5 – چالاکیی هه‌مه‌لایه‌نه‌و گشتی له بواره جیاجیاکاندا .
6 – ئه‌ندازه‌ی به‌دیهاتنی هانده‌رو پێداویستییه‌کانی .
7 – جێگیربوونی رێبازی ژیانی .
8 – به‌رپرسیار بێت به‌رامبه‌ر کردار‌و بڕیاره‌کانی و ئه‌نجامه‌کانی له ئه‌ستۆی خۆی بنێ .
گیروگرفته‌کانی گونجاندن له قۆناغی منداڵی‌دا
به‌گشتی منداڵ گیروگرفتی گونجاندنی هه‌یه .منداڵ هه‌ر له‌و ساته‌وه پێده‌نێته ژیانه‌وه ، ده‌خرێته نێو کردارێکی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ئه‌ویش کرداری رامبوونی کۆمه‌ڵایه‌تییه ( التطبیع الاجتماعي ) . له پڕۆسه‌ی ئه‌م کرداره‌دا به‌ره‌نگاری داواکارییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌بێته‌وه ، ده‌که‌وێته زۆرانبازی له‌گه‌ڵیاندا ، تا دوا ئاکام له‌نگه‌ری ده‌روونیی خۆی ده‌گرێت و وه‌ک تاکێکی ئه‌و کۆمه‌ڵه ره‌وتی ژیانی ئاسایی خۆی ده‌دۆزێته‌وه.
هه‌ر له‌م پڕۆسه‌یه‌دا ده‌شێت تووشی نه‌گونجاندن ببێت و گیروگرفتی قووڵ سه‌ره‌ڕێگه‌ی پێبگرێت . ماڵه‌وه‌و ئه‌ندامه‌کانی ، قوتابخانه‌و ئه‌ندامه‌کانی ، کۆڵان و بازاڕ‌و ژینگه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که کاری تێده‌که‌ن و ئاڕاسته‌ی چۆنیه‌تی گونجاندن یان نه‌گونجاندنی ده‌که‌ن . باری جه‌سته‌یی خۆی ، واته ته‌ندروستی و پێکهاته‌ی بایۆلۆجی و ژینگه فیزیکییه‌که‌شی رۆڵی خۆیان له‌و گونجاندن و نه‌گونجاندنه‌دا هه‌یه . بۆیه منداڵ له‌م قۆناغه‌دا مامه‌ڵه‌یه‌کی تایبه‌تی ده‌وێت ، به‌تایبه‌تی ئه‌و راستییه زانستییه‌ش ده‌زانین که ره‌گی گه‌لێک شڵه‌ژان و تێکچوونی ده‌روونی له قۆناغی منداڵی‌دا بنج داده‌کوتێت .
ئه‌گه‌ر ئه‌و راستییه‌ی سه‌ره‌وه بۆ هه‌موو منداڵان گشتی بێت ئه‌وا بۆ منداڵانی کوردستان تایبه‌تییه‌و بۆ منداڵانی گونده‌کان زۆر تایبه‌تیتره سه‌باره‌ت به هه‌موو ئه‌و کوێره‌وه‌رییانه‌ی به‌سه‌ریاندا هاتووه‌و ، ئه‌و راتڵه‌کانه ده‌روونییانه‌ی چه‌ندین جار له‌ناو خێزانه‌کانیاندا ، له‌ناو گونده‌کانیاندا ، له کاتی راگواستندا و له‌کاتی ئاواره‌یی چه‌ند جاره‌دا تووشی بوون . ئه‌م باره تایبه‌تییه پێویستیی به ره‌چاوکردن و به‌ته‌نگه‌وه‌هاتن هه‌یه .پێویستیی به ئارامی و هێمنی و کرداری زانستییانه بۆ چاره‌سه‌رکردنیان هه‌یه تا بتوانن ئاسایی ببنه‌وه‌و مرۆڤی ته‌ندروست و ده‌رووندروستیان لێده‌ربچێت .
له‌م به‌شه‌دا هه‌ندێک له‌و گیروگرفتانه ریز ده‌که‌ین که منداڵان له‌م قۆناغه‌ی ژیانیاندا ده‌یان بێت ، له‌شێوه‌ی چالاکیدا وه‌ک سیمینار لێی ده‌دوێین و به دیارده ده‌روونییه‌کانی نه‌گونجاندنه‌وه‌یان ده‌به‌ستینه‌وه . * هه‌روه‌ها هه‌وڵده‌ده‌ین چه‌ندین گیروگرفتی نوێ ده‌ستنیشان بکه‌ین تا به سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونی ناسین و لێکۆڵینه‌وه‌و چاره‌سه‌رکردنی گیروگرفته گشتییه‌کان بگه‌ینه کوێره گرێی ئه‌م گیروگرفتانه له ژیانی منداڵداو ، بیخه‌ینه سه‌ر ده‌سگای شیکردنه‌وه‌و بیانڕه‌وێنینه‌وه .
لیستی گیروگرفته‌کان
ترس
شه‌رمکردن
تووڕه‌یی
ده‌ستدرێژی
ئیره‌یی
دڵه‌ڕاوکێ
درۆکردن
دزیکردن
دیارنه‌بوون له قوتابخانه
خۆدزینه‌وه له قوتابخانه
دواکه‌وتن له خوێندندا
نینۆک خواردن
میزبه‌خۆداکردن
زمانگرتن **
تێبینی
* ( سایکۆلۆژیی گونجاندن ) یه‌کێک له وانه‌کانی ئه‌و کۆرسه په‌روه‌رده‌ییه بوو که بۆ یه‌که‌م جار رێکخراوی ( یونسیف ) دوای راپه‌ڕین ، له کۆتایی ساڵی 1992 دا ، له به‌شی ئاماده‌کردن و راهێنانی په‌روه‌رده‌ی سلێمانیدا کردییه‌وه . ئه‌و مامۆستایانه‌ی به‌شدارییان له‌م کۆرسه‌دا کرد ، ئه‌وانه بوون که بۆ چه‌ند ساڵێک ، به‌هۆی بارودۆخی عێراق و کوردستانه‌وه له قوتابخانه‌کانیان دابڕابوون . نووسین و گوتنه‌وه‌ی ئه‌م وانه‌یه به من سپێردرا . ئه‌م نووسینه‌م بۆ ئه‌و کۆرسه ئاماده‌کرد و ئه‌و کاته بۆ به‌شداربووانی کۆرسه‌که به تایپ و رۆنیۆ چاپیان کرد .من له‌به‌ر هه‌ندێ کاروباری خۆم بۆم نه‌کرا وانه‌که بڵێمه‌وه ، به‌ڵام هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م نووسینه مامۆستا مصطفی کمال حمه‌ره‌ش( یادی هه‌ر زیندوو بێت ) گوتیه‌وه .
**ئه‌م چه‌ند دێڕه بۆ به‌شداربووانی کۆرسه‌که ئاڕاسته‌کراوه‌و زێتر بۆ پڕاکتیکی بابه‌ته‌کانی پێشه‌وه‌یه به سوودوه‌رگرتن له‌و لیسته گیروگرفتانه‌ی منداڵان هه‌یانه .
سه‌رچاوه‌کان
1 ) د . احمد عزت راجح ، اصول علم النفس ، دارالقلم ، بیروت ، لبنان .
2 ) د . سيد عبدالحميد مرسي ، الارشاد النفسي ، الطبعة الأولی ، 1976 ، مکتبة الخانجی ، القاهرة .
3 ) د . ابراهيم مهدي الشبلي وآخرون ، المشکلات التربوية في المدرسة الإبتدائية ، الطبعة الرابعة ، 1983مطبعة وزارة التربية رقم (1 ) ، بغداد .
4 ) د . عبدالجليل ابراهيم الزوبعي ، علم نفس الطفل ، الطبعة السادسة ، 1987 ، مطبعة وزارة التربية رقم ( 2 ) أربيل .
5 ) د . ابراهيم عبدالحسن الکناني وآخرون ، علم النفس العام ، الطبعة الأولی ، 1987 ، مطبعة وزارة التربية رقم ( 3 ) ، بغداد .
تشرینی یه‌که‌می 1992