Archive | نیسان, 2019

چەند کۆمێنتی فرە بابەت

1 نیسان

چەند کۆمێنتی فرە بابەت
فوئاد قەرەداغی
2019 مارس
پیرۆزبایی بەهارو نەورۆز و سەرکەوتنی رۆژئاوا
نەورۆزو بەهارو ساڵی نوێی کوردی وسەرکەوتنی جەنگاوەرانی رۆژئاوا ‌بەسەر داعشی تاریکیخواز ، لە هاوڕێیانم و ئازادیخوازانی کورد پیرۆزبێت .

بایکۆتی خواردنی سێو مەکە دژی شۆڤێنیزم و چەکی کیمیاوی خەبات بکە
هاوڕێم .. لە جیاتی بایکۆتی سێو خواردن ، دژی شۆڤێنیزمی عەرەبی و دەوڵەت و کۆمپانیا سەرمایەدارییەکانی فرۆشتنی چەکی کیمیاوی خەبات بکە .

پارتی بەسەر ئۆپۆزسیۆندا سەرکەوت
سەرکەوتنێکی گەورەی پارتی لەم خولە نوێیەی فەرمانڕەواییدا ، پووچەڵکردنەوەی داستانی ئۆپۆزسیۆنی دەسەڵات بوو.

ئەو کۆمێنتانەی دەیانسڕمەوە !
هاوڕێیانی‌هێژا : تکایە کە کۆمێنت لەسەر بابەتەکانم دەنووسن هێرشی شەخسی و تایبەتی بۆسەر هیچ کەسێک مەکەن تا بە ناچاریی نەیسڕمەوە .

پاساوی باو بۆ فرەژنیی

1 نیسان

پاساوی باو بۆ فرەژنیی
فوئاد قەرەداغی
2019 مارس
ناوەرۆکی چەند کۆمێنتێک
ناوەرۆکی ئەو چەند کۆمێنتەی لێرەدا پەخشی دەکەم لە زاری چالاکوانی رێکخراوێکی ژنانەوە وەرمگرتووە کە شەوی ۸ ی مارسی ۲۰۱۹ لەگەڵ چەند چالاکوانێکیدیدا دەربارەی پرسی ژنان لە کەناڵێکەوە دیمانەیان لەگەڵداکرا .

پاساوێکی فرەژنی
پاساوی فرەژنی : کچی قەیرە لەزیادبوونایە بۆیە چارەی ئەو بارە کۆمەڵایەتییە فرەژنیی پیاوانە !!

پاساوی شووکردن سەربەهەوێ
پاساوی چالاکوانێک بۆ فرەژنی : ژن هەوێی بەسەربێت باشترە لەوەی هاوسەرەکەی ناپاکیی لەگەڵدا بکات !!

چارەسەر بۆ ئەو ژنانەی هاوسەرەکانیان نەماون
چالاکوانێک چارەسەری بۆ ئەو ژنانەی هاوسەرەکانیان نەماون ، شووکردنیان سەر بە هەوێ بوو !!

شووکردن بە پیاوێکی خێزاندار باشترە لە مانەوە
چالاکوانێکی پرسی ژنان : ئەو ژنانەی هاوسەرەکانیان نەماون و منداڵیان هەیە شوو بکەنەوە بە پیاوێکی خێزاندار باشترە لەوەی بمێننەوە !!

فرەژنی بۆ پیاوان مەرجدارە
ئیسلام چوار ژنی بۆ پیاو ، بەمەرجی عەدالەت لەنێوانیاندا ، سەلماندووە ، بەڵام پیاوانی موسڵمان بێ ئەو مەرجە ، فرەژنیی پەیڕەودەکەن .

سیستمی ژنسالاریی
لە مێژووی بەشەرییەتدا بەر لە کۆمەڵگەی چینایەتی کۆمەڵگەی دایکایەتی هەبووە . کە چینەکان دروست بوون دابەشکردنی کار پیاوسالاریی هێنایە کایەوە ، تا ئێستاش بەردەوامە و سیستمێک نییە ناوی سیستمی ژنسالاریی بێت . بەڵام ئەگەر قسە لەسەر ستەم بێت ئەوا جیاوازی نییە هەر کەسێک بیکات هەر ستەمە ، بەڵام لە ئەمرۆدا ستەمی ژن لە پیاو بەشێک نییە لە سیستمێک بە پێچەوانەی ستەمی پیاو کە سیستمی پیاوسالاریی لەپشتە .

رۆژی دامەزراندن و رۆژی شەهیدی شیوعی

1 نیسان

رۆژی دامەزراندن و رۆژی شەهیدی شیوعی
فوئاد قەرەداغی
2019 مارس
ڕۆژی شەهیدی شیوعی
لەڕۆژی شەهیدی شیوعیدا ١٤ – ٢ – ١٩٤٩، رۆژی گیانبەختکردنی فەهدو هاوڕێکانی ، بۆ رێزلێنان لە هاوڕێ شیوعییەکانم ، دروودو نەمری بۆ هەموو ئەوانەی لە پێناوی ئازادی و یەکسانی و خۆشگوزەرانیدا دژی ستەمکاران تێکۆشان و گیانی خۆیان بەختکرد .
فوئاد قەرەداغی ١٤ – ٢ – ٢٠١٩

رۆژی دامەزراندنی حزبی شیوعی عێراق
ئەمڕۆ 31‌ – 3 رۆژی دامەزراندنی حزبی شیوعی عێراقە ، پیرۆزباییم بۆ تێکۆشەرانی رێبازی فەهدو سەلام عادل و خالید ئەحمەد زەکی .

کۆمێنتی هاوڕێیەک و وەڵامەکەی
Aram Tayb
ئە ی مامۆستا چۆنە سڵاو بۆ مامۆستا بە هادین نوری نانێریت ، بە ڕێزیان دوای فە هدو سە لام عادل ڕۆلێکی گە ورە و گرنگی مێژوی بینی لە و قۆناغە گرنگە ی کە حیزبی شیوعی عێراقی توشی پە رت بوون و پچڕاندن بوو دوای هاوڕێ فە هد .
Fuad Qeredaxi
هاوڕێی بەڕێزم وەڵامی ئەو پرسیارە بە کۆمێنتێک نادرێتەوە بەڵام زۆر بە کورتی :
١ ) من پیرۆزباییم بۆ تێکۆشەرانی رێبازی فەهدو سەلام عادل و خالید ئەحمەد زەکی ناردووە بۆیە هەر شیوعییەک دەگرێتەوە کە پەیڕەوی رێبازی ئەوان بکات .
٢ ) هەر یەکێک لەو سێ گیانبەختکردووە ئەستێرەی قۆناغێک بووە لە مێژووی بزووتنەوەی شیوعییەتدا : فەهد لەسەردەمی خەباتدا دژی سیستمی پاشایەتی ، سەلام عادل لەهەڵوێستی قارەمانانەی دژی بەعس و کودەتا خوێناوییەکەی ٨ ی شوباتی ١٩٦٣ ، خالید ئەحمەد زەکی وەک سەرکردەیەکی گیانبەختکردوو لە راپەڕینی چەکدارانەی ئەهوار دژی دەسەڵاتی کۆنەپەرستی عێراق .
٣ ) مامۆستا بەهادین نوری لەدوای راپەڕینی ١٩٩١ وازی لە حزبی شیوعی هێنا و ” بزووتنەوەی دیموکراتیخوازان ” ی پێکهێنا ئەو کاتە من لە نزیکەوە پەیوەندیم لەگەڵیدا هەبوو تەنانەت بڕوای بە خەباتی شیوعیانە نەمابوو .
٤ ) کەس ناتوانێت رۆڵی مامۆستا بەهادین ئینکار بکات لەنووسینەوەی مێژووی عێراق و حزبی شیوعیدا شوێنی شیاوی خۆی هەیە .

رۆژی جلوبەرگی کوردی

1 نیسان

رۆژی جلوبەرگی کوردی
فوئاد قەرەداغی
2019 مارس

رۆژێکی تایبەتی بۆ جلوبەرگی کوردی
مەبەستی رۆژی جلوبەرگی کوردی چییە ؟ کەلتووری وەهامان هەیە؟ چ نەتەوەیەک و لەچ شوێنێکی جیهاندا رۆژی تایبەتی بۆ جلوبەرگ هەیە؟

جلوبەرگی کوردی و ئینتیما بۆ کورد
کەسانێک هەن برنج و ڕۆن و مریشکی کوردی ئینتیمایانە نەک پرسی کورد ، وا خەریکن جلوبەرگی کوردیشی دەخەنەسەر ، ئەوە چ ئینتیمایەکە !

تراژیدیی خنکانی هاووڵاتیانی موصل لە روباری دیجلەدا

1 نیسان

تراژیدیی خنکانی هاووڵاتیانی موصل لە روباری دیجلەدا
فوئاد قەرەداغی
2019 مارس

رووداوە دڵتەزێنەکەی موصل وکەمتەرخەمی بەرپرسان
رووداوە دڵتەزێنەکەی موصل لەناخەوە ویژدانی هەموو مرۆڤدۆستانی هەژاند ، نەفرەت لەوانەی راستەوخۆو ناڕاستەوخۆ کەمتەرخەمبوون و لێی بەرپرسن .

داعشیزمی کوردی شاگەشکەبوون
بەخنکانی زێتر لە سەد هاوڵاتی موصل لە دیجلەدا کە زۆربەیان ژن و منداڵن ، راسیزم و فاشیزم و داعشیزمی کوردی شاگەشکە بوون !!!

هەڵوەشاندنەوەی پاشەکەوتی مووچە

1 نیسان

هەڵوەشاندنەوەی پاشەکەوتی مووچە
فوئاد قەرەداغی
2019 مارس
پاشەکەوتکردنی مووچە هەڵوەشایەوە
بەپێی یەکەم بڕگەی بەیاننامەی حکومەت لەمەودوا مانگانە مووچە بەبێ پاشەکەوت دەدرێت بەڵام چارەنووسی پارە پاشەکەوتکراوەکان دیار نییە .

کامە حکومەت پارە پاشەکەوتکراوەکان دەداتەوە ؟
دووەم بڕگەی بەیاننامەکەی حکومەت ناچێتە ژێر باری دانەوەی پارە پاشەکەوتکراوەکان پێدەچێت خورابێت و بەنیازبن حکومەتی بەغدا بیداتەوە !