.
” روانگه ” و مێژوویه‌ک له ململانێی ئه‌ده‌بی و سیاسیی نه‌وه‌یه‌ک ئه‌دیب و نووسه‌ری کورد
بەڕێز کاک شوان ئەحمەد وتارێکی ساڵی ٢٠٠٨ ی خۆی بە ناونیشانی ( روانگەی یارو نەیار ) بڵاوکردۆتەوە کە دەربارەی رێبازی ئەدەبی روانگەیە ، لێرەدا وتارێکی خۆم ، بەو ناونیشانەی سەرەوە ، دەربارەی هەمان بابەت بۆ تەواوکردنی نووسینەکەی کاک شوان بڵاودەکەمەوە ،کە پێش چەند ساڵێک نووسیومە ، وەک پێشەکییەک بۆ ئەو وتارانەی ساڵەکانی ١٩٧١ و ١٩٧٢ لەسەر ئەو رێبازە نووسیومن ، تا لە کتێبێک‌دا چاپیان بکەم ، دیارە مەبەستم تەنها ئاگاداربوونی نەوەی نوێی گەلەکەمانە لە ململانێیەکی سیاسی و ئەدەبی ئەو سەردەمە
سه‌ره‌تایه‌ک
ره‌نگه نووسین له‌سه‌ر ململانێیه‌کی سیاسی – ئه‌ده‌بی به‌ر له چل ساڵ له‌مه‌وبه‌ر کارێکی ئاسان نه‌بێت . له‌م ماوه‌یه‌دا گۆڕانێکی به‌رچاو به‌سه‌ر جیهان و ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و عێراقدا هاتووه . پرسی چاره‌نووسی کورد چ له باشووری کوردستان و چ له پارچه‌کانیدیکه‌ی کوردستان ، له‌ڕووی ستڕاتیژو تاکتیکه‌وه پێی ناوه‌ته قۆناغێکی نوێوه . بارودۆخێک که ئه‌مڕۆ ده‌گوزه‌رێت جیاوازییه‌کی بێئه‌ندازه‌ی له‌گه‌ڵ بار‌و دۆخی سه‌ره‌تای حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی رابردوودا هه‌یه که ( روانگه ) له‌و مێژووه‌دا سه‌ریهه‌ڵدا . له‌به‌ر ئه‌وه بۆ هه‌ر که‌سێک به‌شداریی له‌و ململانێیه‌دا کردبێت ، شیاوترین کارێک بۆ به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی ئه‌و مێژووه ئه‌وه‌یه ، وه‌کو خۆی لێی بدوێت . دیاره هیچ که‌سێک ناتوانێت به‌ده‌ر له ئایدیای خۆی و چۆنایه‌تیی بیرکردنه‌وه‌ی شه‌نوکه‌وی مێژوو بکات ، به‌ڵام وه‌ک راستیی مێژوویی ، ده‌بێت به‌گیانی هه‌ست به لێپرسراوێتیکردن و ده‌ستپاکییه‌وه ئه‌و لاپه‌ڕانه هه‌ڵبداته‌وه ، تا پانۆراما یان دیوانێکی واقیعیانه‌ی ئه‌و ململانێیه بۆ نه‌وه‌کانی ئه‌مڕۆ بگوێزێته‌وه . ئه‌مه ئه‌و رێڕه‌وه‌یه که هه‌وڵده‌ده‌م راستگۆیانه لێره‌دا په‌یڕه‌وی بکه‌م .
بانگه‌وازی روانگه
دوای تێپه‌ڕبوونی مانگ و نیوێک به‌سه‌ر ده‌رچوونی به‌یاننامه‌ی 11 ی ئازار ( مارت ) ی ساڵی 1970 دا به واژۆی چه‌ند ئه‌دیبێک بانگه‌وازێکی ئه‌ده‌بی ده‌رچوو . ئه‌دیبه‌کان بریتیبوون له : ” حسه‌ین عارف ، شێرکۆ بێکه‌س ، کاکه‌مه‌م بۆتانی ، جه‌لالی میرزا که‌ریم ، جه‌مال شارباژێڕی ، که‌مال ره‌وف محه‌مه‌د ” .
بانگه‌وازه‌که ، به‌ناوی ” بانگه‌وازێک له روانگه‌ی ئه‌ده‌بی کوردیی نوێمانه‌وه ) ، بۆ یه‌که‌م جار له رۆژنامه‌ی ( هاوکاری ) ی ژماره ( 15 ) ی ساڵی یه‌که‌م 25 / 4 / 1970 بڵاوکرایه‌وه. بانگه‌وازه‌که توانی له ماوه‌یه‌کی که‌مدا ئه‌دیبه گه‌نجه‌کان له ده‌وری خۆی کۆبکاته‌وه ، بۆیه بزافێکی ئه‌ده‌بیی فراوان ، شان به‌شانی ئه‌و جموجۆڵه سیاسییه‌ی به‌یاننامه‌ی ئازار له کوردستاندا به‌ڕێیخستبوو ، بووه به‌شێک له‌و واقیعه نوێیه . لێشاوێک نووسین هه‌ر له لێکدانه‌وه‌ی بانگه‌وازه‌که‌وه تا سه‌ر شیعر‌و چیرۆک و چاوپێکه‌وتن و راپۆرت ، به تایبه‌تی له رۆژنامه‌ی ( هاوکاری ) دا ده‌رکه‌وت و بووه مایه‌ی بایه‌خپێدان و سه‌رنجی هه‌موو نووسه‌ران و رۆشنبیرانی ئه‌و سه‌رده‌مه له هه‌موو شاره‌کانی کوردستاندا.
هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌م بزافه ئه‌ده‌بییه‌دا ، بزافێکی سیاسیی نوێ له‌نێو چه‌ند که‌سانی سیاسی و رووناکبیردا سه‌ریهه‌ڵدابوو ، هه‌ڵسووڕاوه‌کانی ئه‌م بزافه سیاسییه سه‌رگه‌رمی پێکهێنانی رێکخستنێکی نوێ بوون که بتوانێت ببێته ئه‌لته‌رناتیڤی سه‌رکردایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی کورد له باشووری کوردستانداو روخسارێکی پێشکه‌وتوانه‌ی نوێ به بزافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌که ببه‌خشێ و ، له‌گه‌ڵ ره‌وتی تێکۆشانێکی جیهانیدا بۆ ئازادی و یه‌کسانی و سۆسیالیزم گونجاوبێت .
هه‌ڵسووڕاوانی ئه‌م بزافه سیاسییه که نووسه‌ری ئه‌م وتاره یه‌کێکیان بوو ، سه‌ره‌تا که‌متر به‌لای پرسه ئه‌ده‌بییه‌که‌دا ده‌چوون ، یان راستتر بڵێین نه‌یانده‌په‌رژایه سه‌ر به‌دواداچوونی بزافه ئه‌ده‌بییه‌که ، چونکه ئه‌م هه‌ڵسووڕاوانه ، به په‌یوه‌ندیکردن و کاری سیاسی و پێکهێنانی شانه‌ی رۆشنبیریی و دیراسه‌کردنی بارودۆخی کوردستان و دانانی به‌رنامه‌ی ئاینده بۆ پێکهێنانی حزب و رابه‌ریکردنی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورده‌وه خه‌ریکبوون .
دوای پێکهێنانی کۆمه‌ڵه‌ی مارکسی لێنینی کوردستان کاری شانه رۆشنبیرییه‌کان چڕترو چالاکترو رێکخراوتر بوو ، هه‌ڵمه‌تی خۆرۆشنبیرکردن له ریزه‌کانی کۆمه‌ڵه‌دا فراوانتر بووه‌وه‌و هه‌موو بواره‌کانی گرته‌وه ، که یه‌کێک له‌وانه بواری ئه‌ده‌بی بوو .
کۆمه‌ڵه رێکخراوێکی ماویستی بوو ، هه‌ر که‌سێک باوه‌ڕی به مارکسیزم – لێنینیزم – بیروباوه‌ڕی ماوتسیتۆنگ نه‌بوایه وه‌ک ئه‌ندام وه‌رنه‌ده‌گیرا ، بۆیه ئه‌ندامه‌کانی ، له بواری ئه‌ده‌بدا ، کاریگه‌رێتیی ئه‌و ئایدیایه‌یان به‌سه‌ره‌وه‌بوو ، به تایبه‌تی نووسینه‌کانی ما‌و و چیان چینگ و یاو ون یوان و چۆیانگ له‌سه‌ر ئه‌ده‌ب ، هه‌روه‌ها بڵاوکراوه ئه‌ده‌بییه‌کانی سه‌رده‌می شۆڕشی مه‌زنی رۆشنبیریی پڕۆلیتاریای چین . دیراسه‌کردنی ئه‌م لایه‌نه وتووێژێکی سه‌باره‌ت به ئه‌ده‌بی شۆڕشگێڕانه له نێو کۆمه‌ڵێک له هاوڕێیانی کۆمه‌ڵه‌و دۆسته‌کانیشیدا خسته‌وه‌و ، به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌ده‌بی روانگه بووه مایه‌ی باس و ره‌خنه‌و سه‌رنجیان . کۆمه‌ڵه له‌و سه‌رده‌مه‌دا له قۆناغی پێکهاتندا بوو ، ده‌بوایه زۆر به نهێنی کار بکات ، ده‌بوایه خۆی له حکومه‌تی به‌عس و پارتی به‌هه‌ردوو باڵه‌که‌یه‌وه بشارێته‌وه ، بۆیه نه‌ده‌کرا به ئاشکرا و له‌و سه‌ره‌تایه‌ی کارکردنیدا ده‌رباره‌ی روانگه هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت ، له‌به‌ر ئه‌وه و ، بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی هاوڕێکانم بده‌م بۆ کۆکردنه‌وه‌و رێکخستنی بیروبۆچوونه‌کانیان و گه‌یشتن به‌هه‌ڵوێستێکی یه‌کگرتوو ، چه‌ند وتارێکم نووسی ، ئه‌م نووسینانه راو تێگه‌یشتنی شه‌خسیمبوون ده‌رباره‌ی ( روانگه ) ، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا بابه‌تێک بوو که هاوڕێکانم وه‌ک ماده‌یه‌کی رۆشنبیریی بۆ ئه‌و کاته که‌ڵکیان لێوه‌رده‌گرت . به‌م پێیه یه‌که‌م وتارم به ناونیشانی : ” روانگه‌و مه‌سه‌له‌ی کۆن و نوێ له ئه‌ده‌بی کوردی‌دا ” له رۆژنامه‌ی ( هاوکاری ) ژماره ( 52 ) به به‌رواری 2 ی کانوونی دووه‌می ساڵی 1971 بڵاوکرده‌وه . به دواشیدا دوو وتاریدیکه‌م نووسی به ناونیشانی : ” رێگای ئه‌ده‌بی کوردایه‌تی یان رێگای روانگه ” و ” ئه‌ده‌ب بۆ کێ ده‌نووسین ؟ ” . هاوڕێیانی کۆمه‌ڵه‌ش به‌شداریی نووسینیان کرد‌و چه‌ند وتاری ره‌خنه‌ییان له‌سه‌ر رێبازه‌که‌و به‌رهه‌می روانگه‌ییه‌کان نووسی ، که دیارترینیان نووسینه‌کانی فوئاد مه‌جید میسری و فازیلی مه‌لا مه‌حمودو به‌کر حسه‌ین بوو .
له‌ڕاستیدا هه‌ر له یه‌که‌م وتارمه‌وه که دوای هه‌شت مانگ له بانگه‌وازه‌که و 37 ژماره‌ی ( هاوکاری ) نووسیم ، هێڵی هه‌ڵوێستم له ( روانگه ) به‌پێی پره‌نسیپێکی ماویستی : ” یه‌کگرتن و ململانێ ” وه‌رگرت ، ئه‌م هه‌ڵوێسته وه‌ک رایه‌ڵێک ، سه‌رجه‌م وتاره‌کانمی به یه‌که‌وه به‌سته‌وه‌و شێوازی نووسینه‌کانمی دیاریکرد ، ته‌نانه‌ت له قۆناغی دووه‌می وتاره‌کانیشمدا که ساڵی 1972 نووسیم ، دوای جیابوونه‌وه‌م له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌کمدا له کۆمه‌ڵه‌و پێکهێنانی رێکخراوێکی ماویستیدیکه ، دیسان هه‌ر به هه‌مان هه‌ناسه‌و به‌پێی هه‌مان پره‌نسیپ له ( روانگه ) دواوم .
روانگه له چ هه‌لومه‌رجێکدا سه‌ریهه‌ڵدا ؟
هیچ رێکخراوێک یان حزبێک یان کۆمه‌ڵه‌یه‌کی سیاسی ، ئابووری ، کۆمه‌ڵایه‌تی ، رۆشنبیری و ئه‌ده‌بی ته‌نها به ویست و ئاره‌زووی خودیانه‌ی پێکهێنه‌رانی سه‌رهه‌ڵنادات ، ئه‌مه رێسایه‌که ( روانگه ) ش ده‌گرێته‌وه . روانگه له هه‌لو مه‌رجی وه‌رچه‌رخانێکی سیاسی له مێژوودا ده‌رکه‌وت ، دوور‌و نزیک کاریگه‌رێتیی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی به‌سه‌ره‌وه بوو ، هه‌روه‌ها کاریگه‌رێتییه‌که به‌سه‌ر ره‌خنه‌لێگره‌کانیشییه‌وه هه‌بوو ، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت له خوێندنه‌وه‌ی ئێستای روانگه‌و نووسینی ره‌خنه‌لێگره‌کانیشیدا ره‌چاوی ئه‌و راستییه بکرێت . به‌و مه‌به‌سته لێره‌دا ئاماژه به چه‌ند خاڵێک ده‌که‌م :
1 ) کاریگه‌رێتیی شۆڕش یان راپه‌ڕینی گه‌نجان له ساڵی 1968 دا ، ئه‌و شۆڕشه‌ی هه‌موو جیهانی گرته‌وه . ئه‌و شۆڕشه گشتگیربوو ، ئایدیا‌و سیاسه‌تی چه‌پ ، به جیاوازی سه‌رچاوه فیکری و سیاسییه‌کانیانه‌وه ، سه‌رکردایه‌تی و رێنوێنییان ده‌کرد ، به‌تایبه‌تی شۆڕشی مه‌زنی رۆشنبیریی پڕۆلیتاریا له‌چین که سیمای جه‌ماوه‌ریی و بڕبڕه‌ی پشتی شۆڕشه‌که‌ی گه‌نجان بوو .
2 ) گه‌رمبوونی جه‌نگی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی ڤێتنام دژی ئیمپریالیزمی ئه‌مریکی و هه‌ڵچوونی خه‌باتی دژه ئیمپریالیستی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا ، به تایبه‌تی له باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا‌و ، ئاماژه‌کانی شکستی ئه‌مریکا ، که چه‌ند ساڵ به‌ر له رووخانی حکومه‌تی ده‌ستنیشانده‌ی ( سایگۆن ) دیاربوون . ئه‌م جه‌نگه له به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا ره‌نگیداوه‌ته‌وه و له نێوانیاندا ئه‌و به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییانه‌ش هه‌ن که سه‌ر به روانگه بوون .
3 ) جه‌نگی عه‌ره‌ب – ئیسرائیل له ساڵی 1967 دا‌و تێشکانی ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌کان له‌به‌رده‌م ئیسرائیل‌دا . سه‌ره‌نجامی ئه‌وه‌ش به‌رزبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی زایۆنیسته‌کان له لایه‌ک و توندبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌ڵستیی چه‌کدارانه‌ی فه‌له‌ستینییه‌کان به‌رامبه‌ر ئیسرائیل ؛ هه‌روه‌ها نزیکبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد‌و چه‌په‌کانی کوردستانیش له رێکخراوه به‌رهه‌ڵستیکاره‌کانی فه‌له‌ستینه‌وه .
4 ) ملدانی به‌عس و ناچاربوونی به دانپێدانانی به‌شێک له مافه‌کانی گه‌لی کورد له به‌یاننامه‌ی 11 ی ئازاردا دوای هه‌وڵ و کۆششێکی زۆری یه‌کێتیی سۆڤیه‌ت له‌ڕێی که‌سایه‌تییه‌کی دیپلۆماسیی وه‌ک ( پریماکۆڤ ) ه‌وه ، ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی که گه‌شه‌کردنی داموده‌زگا زانستی و ئه‌ده‌بی رۆشنبیرییه‌کانی بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێک لێکه‌وته‌وه .
5 ) سه‌رکه‌وتنی باڵێکی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی کورد و تێشکانی باڵێکیتریان که بۆ چه‌ند ساڵ هاوکاریی ده‌سه‌ڵاتی به‌عسی کرد .
6 ) هه‌لومه‌رجی ده‌ستپێکردنی وتووێژ له نێوان هه‌ردوو باڵه‌که‌ی پارتی بۆ یه‌کگرتنه‌وه ، ئه‌مجاره‌ش هه‌ر به‌هۆی گه‌وره دیپلۆماسیی سۆڤیه‌تی ( پریماکۆڤ ) و ، به ئاکام گه‌یشتنی هه‌وڵه‌کانی یه‌کگرتن له ساڵی 1971 دا‌و تێکه‌ڵبوونه‌وه‌ی رێکخستنه‌کانی هه‌ردوو حزبه‌که .
7 ) هاوکاتی یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو باڵه‌که‌ی پارتیش ، دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه‌ی مارکسی لێنینی کوردستان و ئه‌و هه‌لو مه‌رجه فیکری و سیاسی و رێکخراوه‌ییه‌ی کۆمه‌ڵه خولقاندی .
پێگه‌ی چینایه‌تی روانگه‌و ره‌خنه‌گره‌کان
ئه‌و سه‌رده‌مه ، ئێمه ( ره‌خنه‌گره‌کان ) بۆ دیاریکردنی ناسنامه‌ی که‌سه‌کان و شوناسی رێکخراوو کۆمه‌ل و ئیتیجاهه ئه‌ده‌بی و رۆشنبیرییه‌کان په‌نامان بۆ شیکردنه‌وه‌یه‌کی چینایه‌تی ده‌برد ، واته ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و کاته فێربووبووین ، ئامرازی شیکردنه‌وه‌ی مارکسیانه‌مان به‌کار ده‌هێنا ، به‌رامبه‌ره‌کانیشمان پێوه‌ره سۆسیۆلۆجی و سایکۆلۆجییه‌کانی سه‌ر به قوتابخانه رۆژئاواییه‌کانیان بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی که‌س و ئیتیجاهه نه‌یاره‌کانیان به‌کارده‌هێنا ، بۆیه ئێمه ( ره‌خنه‌گره‌کان ) روانگه به گشتی و شه‌خسییه‌ته ئه‌ده‌بییه‌کانیمان به ورده‌بۆرژوازیی له قه‌ڵه‌م ده‌دا ، دیاره ورده‌بۆرژوازیش به‌پێی سه‌رچاوه مارکسییه‌کان سیفه‌تی تایبه‌تی به‌خۆیان هه‌یه . ئێمه سه‌رباری ئه‌م ناسنامه‌یه پێمانوابوو که ئه‌م ورده‌بۆرژوازییه به هۆی ئه‌وه‌ی له سایه‌ی سیستمێکی نیمچه ده‌ره‌به‌گیدا ده‌ژین ، کاریگه‌رێتی ئایدیای ده‌ره‌به‌گییان به‌سه‌ره‌وه‌یه ، ئه‌مه‌ش هۆکارێکه بۆ ئه‌وه‌ی به توندی به‌گژ ره‌خنه‌دا بچنه‌وه‌و ئاماده نه‌بن ره‌خنه‌گرتن له به‌رهه‌مه‌کانیان قبووڵ بکه‌ن ؛ هه‌روه‌ها له نێوان کۆن و نوێ‌دا بێن و بچن و هه‌ڵوێستیان له‌م کایه‌یه‌دا جۆرێک له هه‌ڵواسراوه‌یی پێوه دیاربێت و وه‌ک ورده‌بۆرژوا فه‌ردییه‌ت له هه‌ڵوێستیاندا هه‌بێت و ، به پاساوی ئه‌وه‌ی دژی ئیلزامن ، رێکخستن و ئیلتیزامی سیاسی و فیکری و ئه‌ده‌بی رەتبکەنەوە . جگه له‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رستیی گۆشه‌گیرو به که‌م سه‌یرکردنی جه‌ماوه‌رمان ده‌دایه پاڵیان به به‌ڵگه‌ی ناوه‌رۆکی نووسینه‌کانیان و شێوازی ئه‌و زمانه‌ی پێیان ده‌نووسی که‌له‌لای ئێمه له‌گه‌ڵ ئاستی جه‌ماوه‌رێک ، که ئه‌و کاته زۆربه‌ی نه‌خوێنده‌واربوو ، نه‌ده‌گونجا .
دیاره روانگه‌ش له زمانی هێمائه‌ده‌بییه‌کانیه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنیان هه‌بوو بۆ ره‌خنه‌گره‌کان ، ئه‌گه‌رچی وه‌سفێکی چینایه‌تییان بۆ نه‌ده‌کردین ، به‌ڵام به‌شێک له‌وسیفه‌تانه‌ی ئێمه دابوومانه پاڵیان پێمانیان ده‌گوته‌وه . ئه‌وان ئێمه‌یان به دۆگم ناوده‌برد ، پێیان وابوو ئازادییان لێزه‌وت ده‌که‌ین ، له‌جیاتی ئیلتیزام ، به رێگه‌یه‌ک یان فیکرێکی دیاریکراو ئیلزامیان ده‌که‌ین . پێیان وابوو ئێمه که‌سپه‌رستین له‌ڕێی پیاهه‌ڵوتنی ستالین و ماوتسیتۆنگه‌وه ، هه‌روه‌ها پێیان وابوو ئێمه لایه‌نگیری توندوتیژین و ده‌مانه‌وێت بیروباوه‌ڕی خۆمان له ئاینده‌دا به هۆی توندوتیژییه‌وه بسه‌پێنین ، جگه له‌وه بوونی گیانی ئینته‌رناسیۆنالیستییان له ئێمه‌دا به خه‌وش ده‌زانی و پێیان وابوو له‌ڕێگای نه‌ته‌وه لامانداوه‌و له جیاتی خه‌مه نه‌ته‌وایه‌تییه‌کان خه‌مه ناوچه‌یی و جیهانییه‌کانمان خستۆته ریزی پێشه‌وه . له‌ڕووی ئه‌ده‌بیشه‌وه ئێمه‌یان له کایه‌ی ئه‌ده‌بدا به نه‌زان ده‌زانی یان لانیکه‌م به شوێنکه‌وتوانی ئه‌ده‌بی کۆن و پێوه‌ره‌کانی ئه‌و ئه‌ده‌به‌یان به خه‌ڵکی ده‌ناساندین.
ناکۆکییه‌کانی روانگه‌و ره‌خنه‌گره‌کان
ئه‌گه‌ر وتاره‌کانی ئه‌و پۆلیمیکه ئه‌ده‌بی و سیاسییه فراوانه‌ی ئه‌وسا ، واته چل ساڵ له‌مه‌وبه‌ر جارێکی‌تر بخوێنینه‌وه ، کۆمه‌ڵێک خاڵ و بابه‌تی ناکۆکی ده‌بینین . له‌به‌ر ئه‌وه بێ شرۆڤه‌کردنیان لێره‌دا به کورتی ده‌یانخه‌ینه‌ڕوو .
1 ) روانگه دروشمی ( وته‌ی نوێ ، بیری نوێ ، کرداری نوێ ) ی بۆ خۆی دیاریکردبوو ، رایانوابوو که ئه‌و ئه‌ده‌به‌ی پێشکه‌شی ده‌که‌ن ئه‌و سێ لایه‌نه نوێیه‌ی تێدایه ؛ ئێمه‌ش بڕوامان وابوو وته‌ی نوێ ده‌بێت ریالیزمی شۆڕشگێڕانه‌و ریالیزمی سۆسیالیستی بێت ، بیری نوێ ده‌بێت مارکسیزم – لێنینیزم – بیروباوه‌ڕی ماوتسیتۆنگ بێت ، کرداری نوێش ده‌بێت کارێکی رێکخراوه‌یی کۆمۆنیستی بێت له نێو جه‌ماهیردا .
2 ) به‌رهه‌مه‌کانی روانگه ، له‌گشتێتی خۆیدا ، ئه‌ده‌بێکی نه‌ته‌وه‌یی ( هه‌موو نه‌ته‌وه ) ی به‌رجه‌سته ده‌کرد ، ئێمه‌ش پێداگریمان له‌سه‌ر ئه‌ده‌بی گه‌ل ده‌کرد ، گه‌لیش له‌لای ئێمه کرێکاران و جووتیاران و ورده‌بۆرژوازی شۆڕشگێڕ‌و بۆرژوازی نیشتمانی بوو .
3 ) روانگه بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌ده‌بێکی ئازادی بێ‌سنوور و رۆخ ده‌کرد ، ئێمه‌ش بڕوامان وابوو که ئازادی ره‌ها نییه‌و واقیعێک له‌م جیهانه‌دا نییه پێی بڵێن ئازادی بێ‌سنوور و بێپه‌ی .
4 ) روانگه ده‌یانگوت ئێمه ئه‌ده‌ب بۆ ده‌سته‌یه‌ک ( نوخبه ) ده‌نووسین و مه‌رج نییه خه‌ڵکی لێمان تێبگه‌ن ، ئێمه‌ش ده‌مانگو‌ت ده‌بێت ئه‌ده‌ب بۆ خه‌ڵکی و بۆ ملیۆنه‌ها که‌س بنووسرێت .
5 ) روانگه رۆڵی شاهیدی به ئه‌دیبان و نووسه‌ران ده‌دا ، واته شاهید بن له‌سه‌ر سه‌رده‌مه‌که‌ی خۆیان ، ئێمه‌ش رۆڵێکی ئه‌کتیڤمان بۆ ئه‌دیبان و نووسه‌ران داده‌نا که ده‌بێت شانبه‌شانی جه‌ماهیر پراکتیکی خه‌باتی شۆڕشگێڕانه بکه‌ن .
6 ) روانگه بانگه‌شه‌ی ئه‌ده‌بێکی کوردیی هاوچه‌رخ و مۆدێرنی ده‌کردو ئه‌رکی خۆی بۆ پیاده‌کردنی ئه‌و ئه‌ده‌به ده‌ستنیشانکردبوو ، ئێمه‌ش ئه‌رکی به‌دیهێنانی ئه‌ده‌بێکی واقیعیی شۆڕشگێڕانه‌و رۆمانسی شۆڕشگێڕانه‌مان بۆ قۆناغی رزگاری نیشتمانی ( شۆڕشی دیموکراتی نیشتمانی ) و ئه‌ده‌بێکی واقیعیی سۆسیالیستی بۆ قۆناغی سۆسیالیزم له ئه‌ستۆی خۆمان دانابوو . هه‌ر له‌م بواره‌دا ، روانگه ئه‌ده‌بی له ژوور و له ده‌ره‌وه‌ی قۆناغی مێژوویی‌دا ده‌بینی ، ئێمه‌ش ئه‌رکی ئه‌ده‌بمان به قۆناغی مێژووییه‌وه گرێدابوو ، به مانا ده‌بێت ئه‌ده‌ب له هه‌ر وڵاتێک‌دا ، له خزمه‌تی به‌دیهێنانی ئه‌رکه‌کانی قۆناغه مێژووییه‌که‌دا بێت ، به‌پێی ئه‌و قۆناغه‌ی که ئه‌و وڵاته ده‌یبڕێت .
7 ) روانگه باوه‌ڕیان به ئه‌ده‌بێکی هه‌مه‌ڕه‌نگ هه‌بوو ، ئێمه‌ش باوه‌ڕمان به کێبه‌رکێی ئه‌ده‌بی هه‌بوو که ئه‌و کاته له وتارێکمدا به بۆڕبۆڕێنی ئه‌ده‌بی ناوزه‌دمکرد .
8 ) سه‌باره‌ت به ره‌خنه‌گرتن ، روانگه ته‌نها پسپۆڕه‌کانی بواری ره‌خنه‌ی به شایسته‌ی ئه‌وه ده‌زانی ره‌خنه‌بگرن ، به‌ڵام ئێمه جه‌ماهیریشمان به شایسته‌ی ره‌خنه‌گرتن ده‌زانی و داوای یه‌کێتیی ره‌خنه‌ی پسپۆڕه‌کان و ره‌خنه‌ی جه‌ماهیریی ده‌کرد .
9 ) روانگه زۆر جه‌ختیان له‌سه‌ر شێوه ده‌کرد له ده‌قی ئه‌ده‌بیدا و زێتر شێوه‌یان له‌لا مه‌به‌ست بوو ، ئێمه‌ش جه‌ختمان له‌سه‌ر یه‌کێتیی شێوه‌و ناوه‌رۆک ده‌کرد و ناوه‌رۆک له ریزی پێشه‌وه ، له‌و بڕوایه‌وه که چینه‌کان ، هه‌ر یه‌که‌یان ، به پله‌ی یه‌که‌م ناوه‌رۆکیان مه‌به‌سته.
10 ) هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه له یه‌ک خاڵ و بابه‌تی ناکۆکیدا به‌رجه‌سته‌ده‌بوو ، ئه‌ویش په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌ده‌ب و سیاسه‌ت بوو ، روانگه ، ئه‌ده‌بیان له سیاسه‌ت جیاده‌کرده‌وه ، خاوه‌نی تیۆریی ( ئه‌ده‌ب بۆ ئه‌ده‌ب ) بوون ، هه‌رچی ئێمه‌یش بووین یه‌کێتیی ئه‌ده‌ب و سیاسه‌تمان ده‌ویست چونکه بڕوامان وابوو که بۆ گه‌لێکی سته‌مدیده که له ژێر باری چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیدا بێت ( ئه‌و کاته هێشتا جینۆساید له ئارادا نه‌بوو ) ناکرێت ئه‌ده‌به‌که‌ی به سیاسه‌ته‌وه گرێنه‌دات بۆیه بانگه‌شه‌ی یه‌کێتیی سیاسه‌ت و ئه‌ده‌بمان ده‌کرد و سیاسه‌ت له‌ڕیزی پێشه‌وه ، هه‌ر به‌و پێیه‌ش یه‌کێتیی ره‌خنه‌ی سیاسی و ئه‌ده‌بیمان پێکه‌وه داوا ده‌کرد که دیسان ره‌خنه‌ی سیاسی له ریزی پێشه‌وه‌دا بێت .
ده‌وری مێژوویی روانگه . . . روانگه چیکرد ؟
راستییه‌ک هه‌یه پێویسته هه‌ر که‌سێک که دیراسه‌ی روانگه ده‌کات بیزانێت تا له هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کانیدا به‌هه‌ڵه نه‌چێت ، ئه‌ویش ئاستی جیاجیا‌و تێگه‌یشتنی جیاواز‌و یه‌کنه‌بوونی هه‌ڵوێست و کاردانه‌وه‌ی جیاوازی ئه‌دیبه‌کان بوو به‌رامبه‌ر هه‌ر یه‌کێک له‌و بابه‌تانه‌ی ململانێی فیکری و ئه‌ده‌بیی له‌سه‌ر ده‌کرا . ئه‌م راستییه بۆ ره‌خنه‌گره‌کانیش هه‌ر به‌و شیوه‌یه‌یه . واته که ده‌ڵێین روانگه مه‌رج نییه هه‌موو روانگه‌ییه‌کان له ته‌واوی پرسه سیاسی و ئه‌ده‌بییه‌کاندا وه‌ک یه‌ک بووبن ، هه‌روه‌ها ره‌خنه‌گره‌کانیش هه‌میشه یه‌کنه‌بوون ئه‌گه‌رچی یه‌کگرتوویی و ، فیکری سووربوونیان له‌سه‌ر بردنه پێشه‌وه‌ی ململانێکه زێتر له‌ماندا به‌دیده‌کرا و ریزه‌که‌یان پته‌وتربوو .
ئه‌و ده‌سته ئه‌دیبه‌ی بانگه‌وازه‌که‌یان واژۆکرد هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ناکۆکیی له نێوانیاندا هه‌بوو به‌تایبه‌تی له‌ڕووی سیاسییه‌وه چونکه پێش ئه‌مه سه‌ر به ئینتیمای حزبی جیاجیابوون( قیاده مه‌رکه‌زی حزبی شیوعی ، کاژ‌یک ، پارتی – باڵی مه‌کته‌بی سیاسی ) . له‌م ئینتیما جیاوازه‌دا ، فراوانتریش له‌وه‌ی ده‌سته‌ی بانگه‌وازه‌که ، له‌نێو ئه‌و ئه‌دیب و رۆشنبیره گه‌نجانه‌شدا هه‌بوو که روانگه‌یان له‌لا په‌سه‌ند بوو . ره‌خنه‌گره‌کانیش به تایبه‌تی ( نووسه‌ری ئه‌م وتاره‌و کاک فوئاد مه‌جید میسری و شه‌هید فازیلی مه‌لا مه‌حمود ) له قۆناغی یه‌که‌مدا ئینتیمای سیاسی‌یان بۆ کۆمه‌ڵه هه‌بوو ، له قۆناغی دووه‌می ململانێکه‌دا که ساڵی 1972 دوای نووسینه‌که‌ی شێرکۆ بێکه‌س ( روانگه‌و کوێره ره‌خنه ) ده‌ستیپێکرد ، هه‌ر یه‌که‌یان سه‌ر به رێکخراوێکی سیاسی جیا بوون ( فازیل – قیاده‌ی مه‌رکه‌زی ، فوئاد میسری – کۆمه‌ڵه‌ی مارکسی لێنینی کوردستان ، فوئاد قه‌ره‌داغی – رێکخراوی مارکسی لێنینی شیوعییه‌کانی عێراق ) ، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رسێکیان ماویست بوون و ، سه‌رچاوه‌ی نووسینه‌کانیان زیاتر ئه‌ده‌بیاتی ماویستی بوو ، که‌سێک هه‌ستی به جیاوازی ئینتیما سیاسییه حزبییه‌که‌و هه‌ڵوێستیان له روانگه نه‌ده‌کرد .
له‌ڕاستیدا کاردانه‌وه‌ی ئه‌م سێ نووسه‌رو ره‌خنه‌گره به‌رامبه‌ر روانگه وه‌کو یه‌ک نه‌بوو ، ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به نووسه‌ری ئه‌م وتاره‌وه هه‌بێت له‌سه‌ر هه‌مان پره‌نسیپی ( یه‌کگرتن و ململانێ ) به‌رده‌وامبوو ، بۆیه ئه‌و کات لایه‌نه ئیجابییه‌کانی روانگه‌ی فه‌رامۆش نه‌کردو له وتاره‌کانیدا ئاماژه‌ی پێیانداوه ، که لێره‌دا به‌شیکیان به کورتی به‌یانده‌که‌ینه‌وه .
1 – له دوای تێشکانی شۆڕشی چوارده‌ی ته‌موزو هێرشی سه‌ربازیی حکومه‌تی قاسم له‌ساڵی 1961 دا بۆ سه‌رکوردستان تا به ئازاری 1970 ده‌گات ، سڕبوون و وشکه‌وه‌بوونێکی به‌رچاو به رۆشنبیریی کوردییه‌وه ، به‌تایبه‌تی به ئه‌ده‌به‌وه ، دیاربوو . ده‌شێت ئه‌م حاڵه‌ته به متبوونی ئه‌ده‌بیی ناوبه‌رین ، به‌ڵام روانگه توانی ئه‌و گۆمه مه‌نده بشڵه‌قێنێت و گیان به‌به‌ری ئه‌ده‌بی کوردی‌دا بکاته‌وه ، بۆیه له یه‌که‌م وتارمدا ئه‌م راستییه‌و چه‌ند راستییه‌کیدیکه‌م له‌م باره‌یه‌وه به‌یانکردووه .
2 – روانگه توانی قۆرخکردنی ئه‌ده‌بی کوردی له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێک ئه‌دیبی په‌ککه‌وتوی بێ به‌رهه‌مه‌وه کۆتایی پێبهێنێت و نه‌وه‌یه‌کی گه‌نجی خاوه‌ن توانا‌و به‌هره به ده‌وری خۆیدا کۆبکاته‌وه .
3 – روانگه توانی دیواری ترس له کۆنه‌پارێزانی کورد بڕوخێنێت و له‌سه‌ر پرسی ئافره‌ت هه‌ڵبداتێ و بانگه‌وازێکی بوێرانه‌ی وه‌ک ” ئه‌ی قه‌ڵه‌مه نه‌ترسه‌کان یه‌کگرن ” ده‌ربکات ، که خوێندکارانی هاوڕێمان له زانکۆی به‌غدا ، که ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه بوون ، رۆڵێکی دیاریان هه‌بوو له پشتگیری وناردنی بروسکه‌و ته‌بلیغاتی سیاسی‌دا .
4 – بانگه‌وازه‌که پره‌نسیپی سوودوه‌رگرتنی له که‌لتورو بایه‌خدان به نوێکاری له ئه‌ده‌بدا راگه‌یاند ، به‌مه‌ش گورزێکی باشی گه‌یانده دوو بیرکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه : یه‌که‌میان وه‌رگرتنی هه‌موو که‌لتووری رابردوو به‌بێ بژارو ته‌ته‌ڵه‌کردنی و ، دووه‌میان ره‌تکردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و که‌لتووره‌ی له رابردوودا به‌رهه‌مهاتووه‌و بۆمان به‌جێماوه . .
5 – به‌کارهێنان و هاندانی گه‌نجان له‌سه‌ر یاخیبوون و شۆڕش و نوێکردنه‌وه ، بوارێکی باشی ره‌خسان که گه‌نجه‌کان سامیان له ئه‌قڵییه‌تی دواکه‌وتووی باوی کورده‌واری بشکێت و ، زه‌مینه‌ش خۆشبکات که ئێمه‌ی هه‌ڵسووڕاوانی بزووتنه‌وه‌ی سیاسیی ئه‌و کاته ده‌ست ئاواڵه‌تر بین له ئاخاوتن و نووسین و هه‌ڵوێست و په‌یوه‌ندی به خه‌ڵکه‌وه ، ئه‌گه‌رچی بارودۆخی کاری نهێنی هێشتا هه‌ر له‌مپه‌رێکی له‌به‌رده‌م کاره‌کانماندا دروستکربوو .
6 – هه‌رچه‌نده زمانی نووسینی روانگه بۆ خه‌ڵک نه‌بوو ، به‌ڵام له‌ڕووی رێزمان و پاکردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی کوردی له وشه‌ی بیانی و ده‌ستبردن بۆ خه‌یاڵ و وێنه‌ی شیعری و وێنا هونه‌رییه‌کان ، داهێنانێکی کرد ، که دوایی به سوود گه‌ڕایه‌وه بۆ زمان و ئه‌ده‌بی کوردی .
7 – له‌هه‌موو ئه‌و خاڵانه گرنگتر بزواندن و جێگیرکردنی بزووتنه‌وه‌یه‌کی فراوانی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی بوو ، که ده‌یان نووسه‌رو ئه‌دیب ئه‌سپی خۆیان تێدا تاودا . ئاکامی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ی ره‌خنه ، جگه له خستنه‌وه‌ی گه‌نجینه‌یه‌کی ئه‌ده‌بی ، هه‌زاران گه‌نجیشی به‌ره‌و خوێندنه‌وه‌و به‌شداریکردن له بزووتنه‌وه‌ی سیاسی‌دا هاندا ، که له‌سه‌ر بنه‌ماو پێوه‌رێکی نوێ بیربکه‌نه‌وه‌و کار بکه‌ن و له خزمه‌تی گه‌ل و نیشتمان و داخوازی و ئامانجه‌کانی جه‌ماهیردا بن . هه‌ر ئه‌م گیانه ره‌خنه‌ییه‌ی ره‌خنه‌گره‌کان له بواری ئه‌ده‌بدا پیاده‌یان کرد ، دواتر بووه هێزێکی کاریگه‌رو ، به سوودوه‌رگرتن له‌و زانیارییه فیکری و سیاسییانه‌ی ره‌خنه‌گره‌کان له ململانێی فیکری و سیاسی ئه‌و کاته‌دا روونیان ده‌کردنه‌وه‌و له‌ڕێی ئه‌ده‌ب و ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بییه‌وه ده‌یانگه‌یاند ، هانی سه‌دان گه‌نجی کوردی دا به ریزه‌کانی کۆمه‌ڵه‌وه په‌یوه‌ست بن و پاشانیش له هه‌ڵگیرساندنی بزووتنه‌وه‌ی به‌ره‌نگاریی چه‌کدارانه‌دا دژی حوکمی شۆڤێنی و فاشستی به‌عس به‌شداریی بکه‌ن و بجه‌نگن .
روانگه وه‌ک دیارده‌یه‌کی ئه‌ده‌بی – سیاسی له بارێکی مێژوویی دیاریکراوی کۆمه‌ڵگای کوردی و بزووتنه‌وه نه‌ته‌وایه‌تییه‌که‌یدا هاته ژیانه‌وه . له‌گه‌ڵ هاتنیدا تۆوی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خۆی هه‌ڵگرتبوو . یه‌کێتییه‌کی ئایدیۆلۆژی له‌نێویدا نه‌بوو . ده‌رگیری چه‌ند ناکۆکی جیاجیا بوو . له پێگه‌ی چینایه‌تیی ورده‌بۆرژوازیی ناڕازیی ئه‌وسه‌رده‌مه‌وه چالاکییه ئه‌ده‌بییه‌کان و ململانێکانی خۆی ئه‌نجامده‌دا . واقیعی روانگه‌و پێکهاته‌که‌ی به پێشبینی ئێمه‌ی ره‌خنه‌گره‌کان ئه‌وه‌نده‌ی تێدا نه‌ده‌بوو که به‌رگه‌ی سه‌رجه‌می ئه‌و ناکۆکییانه‌ی به‌ره‌وڕووی بووبوونه‌وه بگرێت . روانگه له‌گه‌ڵ سه‌رخانی کۆمه‌ڵایه‌تیی باوی ئه‌و کاته‌دا له ناکۆکیدا بوو . ناکۆکی روانین و میتۆدی بیرکردنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ که‌لتوری باوی خاوه‌ن مێژووی نه‌ته‌وه‌یی هه‌بوو . بارودۆخی جیهانی و ناوچه‌یی و ناوخۆش ، له‌ڕووی بره‌وسه‌ندنی بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری و کۆمۆنیستی و ، بزووتنه‌وه رزگاریخوازانه نیشتمانییه‌کان له ئاسیا‌و ئه‌فریقیاو ئه‌مریکای لاتیندا ، له به‌رژه‌وه‌ندی ململانێ و به‌رده‌وامیی ئه‌ودا نه‌بوو . جیهانبینی و ئایدیۆلۆژیایه‌کی دیاریکراویان نه‌بوو تا وه‌ک سه‌رچاوه بۆ هه‌ڵوێسته فیکری و سیاسی و ئه‌ده‌بییه‌کانیان بۆی بگه‌ڕێنه‌وه . له ژیانی واقیعیی جه‌ماهیری خه‌ڵکی کرێکار‌و جووتیار‌و زه‌حمه‌تکێشی کوردستانه‌وه دوور بوون ، ئه‌ده‌به‌که‌شیان بۆ نوخبه بوو نه‌ک بۆ ئه‌و جه‌ماهیره‌و . . . هتد . له‌به‌ر ئه‌وه وه‌ک ئێمه پێشبینیمانکرد یه‌کگرتنه‌که‌یان له‌و رێبازه‌دا نیسبی و کاتیی بوو ، سه‌ره‌نجامیش ناکۆکییه‌کان کاریتێکردن و دوای ماوه‌یه‌ک سه‌ریهه‌ڵداو به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بردن . روانگه له به‌رامبه‌ر ئایدیا‌و رۆشنبیریی باوی کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا سه‌رکه‌وتنی به‌رچاوی به‌ده‌ستهێنا ، به‌ڵام له به‌رامبه‌ر ئایدیا‌و رۆشنبیریی زیندووی مارکسیزمی ئه‌و کاته شکستی هێناو دواجار خۆیان به وازهێنان و ساردبوونه‌وه‌یان ناکامی و شکستی رێبازه‌که‌یان راگه‌یاند .