پاشکۆی دووه‌م
ده‌رباره‌ی یاسای یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان
له‌وه‌ته‌ی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان ، وه‌ک رێکخراوێکی کوردستانی و به‌شێک له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی گه‌لی کوردستان هاتۆته کۆڕی تێکۆشانه‌وه ، کۆنگره‌کانی سه‌رچاوه‌ی داڕشتنی به‌رنامه‌و پێڕه‌وی ناوخۆی بوون . مامۆستایان له‌و کۆنگرانه‌دا به ئیراده‌ی سه‌ربه‌خۆی خۆیان و ، به ڕه‌چاوکردنی هه‌لومه‌رجی تێکۆشانی ئه‌و کاتانه ، دینامیزمی په‌یوه‌ندییه‌کانیان و چۆنایه‌تی هه‌ڵسوکه‌وتی رێکخراوه‌یی خۆیان ، به‌بێ هیچ جۆره ده‌ستێوه‌ردانێک ، بڕیارداوه .
ئه‌م رێڕه‌وه سه‌ربه‌خۆیه ، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی دوای راپه‌ڕین قووڵتر‌و فراوانتر بکرێته‌وه ، که‌چی له کۆنگره‌ی نۆیه‌میدا ، که له تشرینی یه‌که‌می ساڵی 1992 دا به‌سترا ، به‌ناوی یاساییکردنی رێکخراوه‌که‌وه به‌شێکی خرایه سه‌رو ناوی ( یاسای یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان ) ی لێ‌نرا که له چه‌ندین مادده‌و بڕگه‌و خاڵیدا تێکه‌ڵ به پێڕه‌وی ناوخۆی بڕیاردراوی هه‌مان کۆنگره ده‌بێت و یه‌کتربڕین دروستده‌کات . ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که په‌ڕله‌مانی کوردستان له یه‌که‌م ساڵی ده‌ستبه‌کاربوونی خۆیدا ( یاسای کۆمه‌ڵه‌کان ) ی ژماره ( 18 ) ی ساڵی 1993 ی بۆ رێکخستنی رێکخراوو کۆمه‌ڵه دیموکراتی و پیشه‌یی و جه‌ماوه‌رییه‌کانی کوردستان بڕیارداو هه‌تا ئێستاش کاری پێده‌کرێت .
ئه‌و پرسیارانه‌ی له‌م پێشه‌کییه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن و به‌ره‌وڕوومانده‌بنه‌وه‌و بوونی ئه‌م یاسایه‌ش ده‌خه‌نه ژێر پرسیاره‌وه به‌وه‌ی :
أ – ئه‌م یاسایه چه‌نده له‌گه‌ڵ پره‌نسیپه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیدا ده‌گونجێت ؟
ب – پره‌نسیپه‌کانی جاڕی گه‌ردوونیی مافی مرۆڤ و به‌ڵێننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی سه‌باره‌ت به ئازادیی تاکه‌که‌س ، هه‌تا چ راده‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ناوه‌رۆکی ئه‌م یاسایه‌دا دێته‌وه ؟
ج – له‌ڕووی پراکتیکه‌وه ، تا چ راده‌یه‌ک ملکه‌چیی رێکخراوه‌یی بۆ سێ کۆمه‌ڵ رێسای له‌یه‌کچوو : ( یاسای کۆمه‌ڵه‌کان ، یاسای یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان ، پێڕه‌وی ناوخۆ ) گونجاوه‌و ئاسانکارییان لێده‌که‌وێته‌وه .
ئێمه له‌م نووسینه‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه بده‌ینه‌وه‌و ، به‌مه‌ش ده‌ستپێکی دایه‌لۆگێک له‌ڕیزه‌کانی یه‌کێتیماندا داده‌مه‌زرێنین ، تا به‌بیرو لێکدانه‌وه‌ی دروستی هه‌مووان ، به‌شیاوترین شێوه ، له چۆنایه‌تی به‌دیهێنانی ئامانجه‌کانمان و راپه‌ڕاندنی کاروباره‌کانی نێوخۆی یه‌کێتیمان بگه‌ین .
1 ) یاسای گشتیی رێکخراوبوون
ده‌شێت یاسای کۆمه‌ڵه‌کان ( قانون الجمعیات ) که په‌ڕله‌مانی کوردستان ده‌ریکردووه ، یاسای گشتیی رێکخستنی ژیانی رێکخراوه‌یی بێت له هه‌رێمی کوردستاندا . ئه‌م یاسایه پێویستی به‌وه‌یه چاویپێدابخشێنرێته‌وه‌و هه‌ندێک ئاڵوگۆڕی تێدا بکرێت به‌ره‌و به‌رجه‌سته‌کردنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی مه‌ده‌نی له کوردستاندا .
ده‌توانرێت ( یاسای کۆمه‌ڵه‌کان ) وه‌ها دابڕێژرێته‌وه که زامنی ئازادیی رێکخراوبوون و ئازادیی تاکه‌که‌س بێت له خه‌باتی رێکخراوه‌ییداو ، رێساکانی پاراستنی ئه‌و ئازادییه‌و دانانی سنووره‌کانی دیاریبکات و ، په‌ناوپشتی ئازادیی بڕیار‌و ، ئازادیی کار‌و ، سه‌لماندنی ( حصانه ) ی تێکۆشانی رێکخراوه‌کان بێت و ، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و حکومه‌تی هه‌رێم به‌وه ئیلزام بکات . به‌ده‌ر له‌وه یاسای تایبه‌تی بۆ هه‌ر رێکخراوێک به‌جیا پێویست نییه‌و ده‌بێت رێکخراوه‌کان خۆیان سه‌رپشک بکرێن له بڕیاردانی ئامانج و به‌رنامه‌و چۆنایه‌تیی رێکخستن و دینامیزمی کار‌و شێوازی خه‌بات و سنووری ده‌سه‌ڵاتی ئۆرگانه‌کانیان .
2 ) کۆت و پێوه‌ندی یاسای تایبه‌تی
بوونی یاسای تایبه‌تی بۆ رێکخراوی هه‌ر توێژێکی کۆمه‌ڵایه‌تی واتای دانانی کۆمه‌ڵێک رێسا‌و چوارچێوه‌یه بۆ ئه‌و توێژه‌و رێیانلێده‌گرێت پڕ به سنگیان هه‌ناسه‌بده‌ن .
کاتێک یاسا بۆ وردترین په‌یوه‌ندی و ده‌سه‌ڵاتی نێو رێکخراوێک شۆڕده‌بێته‌وه‌و ، وه‌ک ده‌سه‌ڵاتێک ، رێکخراوه‌که به جێبه‌جێکردنی خواستی دانه‌رانی یاساکه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه ، که له بنچینه‌دا خواست و روانگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه ، ئیتر جگه له‌وه‌ی واتایه‌ک بۆ ( پێڕه‌وی ناوخۆ ) ی رێکخراوه‌که نامێنێته‌وه ، ده‌شتوانن به تۆمه‌تی لادان له یاسا‌و په‌یڕه‌ونه‌کردنی خاڵه‌کانیه‌وه ، پاساوی نایاساییکردنی رێکخراوه‌که بهێننه‌وه‌و ، هه‌ر کاتێ ویستییان ، بۆ به‌رده‌می دادگا رایبکێشن و ئازادیی هه‌ڵسوڕانی پێشێلبکه‌ن .
3 ) زه‌وتکردنی ئیراده‌ی سه‌ربه‌خۆی مامۆستایان
حزب یان رێکخراو یان هه‌ر کۆمه‌ڵێک ، له کۆبوونه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی ئه‌و که‌سانه پێکدێت که له قۆناغێکی دیاریکراوی کۆمه‌ڵگادا ، له‌نێو توێژه‌که‌یاندا ، به‌رژه‌وه‌ندییان یه‌کده‌گرێت و له ده‌وری کۆمه‌ڵیک ئامانج کۆده‌بنه‌وه‌و شێوازی تایبه‌تی خۆیان بۆ به‌دیهێنانیان ده‌گرنه‌به‌ر .
ئه‌مه پره‌نسیپی سه‌ره‌کیی رێکخراوبوونه‌و پشت به ئیراده‌ی سه‌ربه‌خۆو ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی تاکه‌که‌س ده‌به‌ستێت ، بۆیه سه‌پاندنی یاسایه‌ک که به‌رنامه‌و پێڕه‌وی ناوخۆی رێکخراوه‌که‌ی پێوه به‌ندبێت و پێشه‌کی سنووری بۆ دانابن ، وه‌ک ئه‌وه‌ی له ( یاسای یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان ) دا هاتووه ، جگه له زه‌وتکردنی ئیراده‌ی سه‌ربه‌خۆی مامۆستایان و قاڵبڕێژکردنی هه‌ڵسوکه‌وتیان به ئیراده‌یه‌ک که ده‌ره‌وه‌ی رێکخراوه‌که‌یان و توێژه‌که‌یان سه‌رچاوه‌یه‌تی ، هیچیدیکه نییه .
– یاسایه‌ک بڕیاربدات سه‌رجه‌م مامۆستایانی هه‌رێمی کوردستان ( بیانه‌وێت یان نه‌یانه‌وێت ) ، ده‌بێت ئه‌ندامی یه‌کیتیی مامۆستایان بن . . .
– یاسایه‌ک ئامانج بۆ مامۆستایان دیاریبکات . . .
– یاسایه‌ک شوێنی باره‌گا بۆ ئۆرگانه‌کانی رێکخراوی مامۆستایان ده‌ستنیشانبکات . . .
– یاسایه‌ک خۆی سه‌رپشک بکات و ده‌سته‌و دامه‌زراوه‌کانی رێکخستن دیاریبکات و ناویانلێبنێت . . .
– یاسایه‌ک رێژه‌ی به‌شداربوونی نوێنه‌ران بۆ کۆنگره‌و ، ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئۆرگانه‌کانی وه‌ک ( مه‌کته‌بی ته‌نفیزی ، مه‌کته‌بی سکرتارییه‌ت ، ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی لق ، که‌رت و . . . هتد ) له‌پێشه‌وه بڕیاربدات . . .
– یاسایه‌ک ئابونه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌ندامانیش بڕیاربدات . . .
ئه‌م یاسایه ، که‌به‌م شێوه‌یه بێت و ، سنوور بۆ به‌رنامه‌و پێڕه‌و دابنێت ، ئیتر نه کۆنگره‌و کۆنفرانس و کۆبوونه‌وه‌کانی رۆڵیان ده‌مێنێت و ، نه ده‌سه‌ڵات و کاری ئۆرگانه جیاجیاکانی ، چونکه به‌کرده‌وه ، یاساکه ده‌که‌وێته ژوور توانا‌و ده‌سه‌ڵاته‌کانی نێو رێکخراوه‌که‌و ، وه‌ک سه‌رچاوه‌ی یه‌که‌می ده‌سه‌ڵات ئیراده‌ی سه‌ربه‌خۆیی له رێکخراوه‌که زه‌وتده‌کات .
4 ) یاسای دژ به پلورالیزمی رێکخراوه‌یی
یاسای یه‌کێتیی مامۆستایان لاساییکردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی رێکخراوه‌یی سیستمه شمولییه‌کانه که له جیهانی ئه‌مڕۆدا باویان نه‌ماوه‌و ئه‌زموونه‌که‌یان به کرده‌وه شکستیهێناوه . ئه‌م یاسایه جگه له‌وه‌ی ژیانی رێکخراوه‌یی ده‌جه‌ڕێنێت ، رێزی بیروبۆچوون و فیکری جیاواز‌و لایه‌نداریی جیاوازی تاکه‌که‌سه‌کانی نێو توێژ‌و چینه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیش ده‌شکێنێت .
ئه‌م راستییه له مادده ( 31 ) ی یاساکه‌دا هاتووه که ده‌ڵێت : ” له کوردستاندا جگه له رێکخراوی ( ی . م . ک ) هیچ رێکخراوێکیتری مامۆستایان شه‌رعییه‌تی نییه‌و مۆڵه‌تی پێ‌نادرێت ” ] یاسای یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان ، په‌سه‌ندکراوی ده‌یه‌مین کۆنگره ( 28 و 29 ی ئابی 2000 ، لاپه‌ڕه ( 51 ) به‌رنامه‌و پێڕه‌وی ناوخۆ ] . هه‌روه‌ها مادده ( 23 ) ی پڕۆژه‌که‌ی یه‌کێتیی مامۆستایانیش له هه‌ولێر که نیازوایه بکرێته یاسا ، به‌هه‌مان شێوه‌و روونتر ده‌ڵێت : ” یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان تاکه رێکخراوه که نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م مامۆستایانی کوردستان ده‌کات له هه‌رێمی کوردستانی عێراق و ، له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ، له کۆڕ‌و کۆنگره‌و نامه‌کاریی و نێردراوه‌کانی که په‌یوه‌ندییان به یه‌کێتیی مامۆستایانه‌وه هه‌یه ، مافی خۆیه‌تی نوێنه‌رایه‌تی بکات و نماینده‌ی هه‌بێت له‌و شانده ره‌سمییانه‌ی که په‌یوه‌ندیدارن به مامۆستایان و ئاماده‌و مه‌شقپێکردن و رێکخستنیان و ، بۆ هیچ گروپ و کۆمه‌ڵه‌و رێکخراوێکیدیکه‌ی پیشه‌یی ( که ناوی مامۆستایانیان هه‌ڵگرتبێ ) نییه که ئه‌م مافه به‌خۆ بده‌ن و پیاده‌ی بکه‌ن ” . [ پڕۆژه‌ی ( یاسای یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان- عێراق ) ل 8 ] .
هه‌ردوو ده‌قه‌که راسته‌وڕاست دژایه‌تی خۆیان بۆ پلورالیزمی رێکخراوه‌یی ئاشکراده‌که‌ن و ته‌نها یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان به ره‌سمی ده‌ناسن .
ئێمه پێمانوایه :
4/1 ئه‌م یاسایه‌و ئه‌و پڕۆژه‌یه شتێکن و ، واقیعی سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تیی کۆمه‌ڵگای کوردستان شتێکیدیکه‌ن .
4/2 ئه‌م یاسایه ناتوانێت رێگه له جیاوازی فیکر‌و ، دیدو بۆچوونی جیاجیا‌و ، فره‌لایه‌نیی نێو ریزه‌کانی مامۆستایان بگرێت .
4/3 رێکخستنی مامۆستایان له کوردستاندا شێوه‌ی جیاجیا به‌خۆیه‌وه ده‌گرێت ، وه‌ک :
4/3/1 رێکخراوبوون له‌ڕیزی حزبه‌کاندا ، واته پابه‌ندبوونی حزبیانه به حزبه‌کانه‌وه .
4/3/2 رێکخراوبوون له رێکخستنی ( پیشه‌یی – جه‌ماوه‌ریی – دیموکراتی ) ی جیا له رێکخستنه ره‌سمییه‌که‌ی حزب ، که هه‌ر حزبه بۆ ئه‌ندامان و لایه‌نگران و دۆستانی خۆی له‌نێو مامۆستایان‌دا پێکیهێناوه .
4/3/3 رێکخراوبوون له ریزه‌کانی ( یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان ) دا به رێکه‌وتنێک له نێوان حزبه‌کاندا له‌سه‌ر چه‌ندایه‌تیی نوێنه‌رایه‌تی و سنووری به‌شداریکردن له ئۆرگانه‌کانی سه‌ره‌وه‌دا .
به‌م جۆره ده‌بینین یاساکه بۆ نه‌فیکردنه‌وه‌ی خاڵی ( 4/3/2 ) ه‌و چاو له ئاستی واقیعی بوونی ئه‌و رێکخستنانه داده‌خات یان نایه‌وێت بیانبینێت .
ئه‌م شێوه تێڕوانینه ، له‌دوورماوه‌دا ، یه‌کێتیی مامۆستایان ده‌خاته به‌رده‌م نه‌فیکردنه‌وه‌ی ئازادیی خۆڕێکخستنی رێکخراوه‌یی و ، له توندبوونه‌وه‌ی ناکۆکییه‌کاندا ، یاسا رێگه‌ی سه‌رکوتیشیان به‌رامبه‌ر رێکخراوه نهێنییه‌کان ده‌خاته‌به‌ر ؛ که ئه‌م هه‌ڵوێسته جگه له‌وه‌ی راستگۆییان له‌ده‌ستوه‌رده‌گرێته‌وه‌و له‌گه‌ڵ پره‌نسیپه‌کانی ئازادی و دیموکراتی و مافی مرۆڤدا ناگونجێت ، ده‌شبێته مایه‌ی که‌رتبوونی خه‌باتی رێکخراوه‌یی مامۆستایان و ، گه‌مه‌ی چاوشارکێکردن له‌گه‌ڵ یه‌کتریداو ، بزووتنه‌وه‌یه‌کی به‌هێزی کاریگه‌رو هوشیارو رێکخراوو جێگیر‌و تۆکمه‌ی مامۆستایانی لێدروستنابێت ، که به‌بێ بزووتنه‌وه‌یه‌کی وه‌ها ، مامۆستایان ناتوانن ئامرازێکی گوشاربن له‌و کۆمه‌ڵگه مه‌ده‌نییه‌دا که هه‌مووان ده‌مانه‌وێت له کوردستاندا بیهێنینه‌دی .
پێشنیازه‌کانی چاره‌سه‌رکردن
به‌کورتی و پاش ئه‌م روونکردنه‌وه‌یه‌ی به‌خێرایی له چه‌ند خاڵێکدا یاداشتیمانکرد ، پێویسته هه‌ڵوێستێک له یاساکه وه‌ربگرین و ، له‌گه‌ڵ حاڵه‌ته باوه‌که‌دا نه‌ڕۆین و ، ئه‌وه‌ی باوه‌ڕمان پێیه‌تی راشکاوانه بیخه‌ینه‌ڕوو و ، بانگهێشتی جه‌ماوه‌ری مامۆستایان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی بۆ بکه‌ین که لێره‌دا به‌چه‌ند خاڵێک تۆماریده‌که‌ین :
1 – هه‌ر له ئێستاوه رای گشتیی مامۆستایان و توێژه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیدیکه‌ی بۆ ئاماده‌بکه‌ین و ، له کۆنگره‌ی داهاتوودا یاساکه هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه ، چونکه له‌بری یاسا‌و کۆت و پێوه‌نده‌کانی راستتر وه‌هایه پره‌نسیپی ” ده‌بێت مامۆستایان بڕیاری چاره‌نووسی رێکخراوه‌یی خۆیان بده‌ن ” بسه‌لمێنرێت .
مه‌به‌ست له‌م پره‌نسیپه ئه‌وه‌یه کۆنگره‌ی مامۆستایان ، که نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراوی مامۆستایان ئاماده‌ی ده‌بن ، سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێک بێت و ، هیچ ده‌سه‌ڵاتێک وه‌ک ( یاسای یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان ) له‌سه‌روویه‌وه نه‌بێت ؛ به‌رنامه‌و پێڕه‌وی ناوخۆ به ئیراده‌ی سه‌ربه‌خۆی خودی مامۆستایانی ئه‌ندامی کۆنگره دابنرێن و پێڕه‌و یاسای کارکردنی رێکخراوه‌که بێت و ، مامۆستایان له‌ڕێی کۆنگره‌و کۆنفرانس و کۆبوونه‌وه‌و ئۆرگانه‌کانی خۆیانه‌وه چاره‌نووسی خه‌باتی رێکخراوه‌یی خۆیان بڕیاربده‌ن و ، له ده‌ره‌وه‌ی خۆیان فشاریان بۆ نه‌برێت و به پێچه‌وانه‌ی ویستی سه‌ربه‌خۆی خۆیان ئاڕاسته‌نه‌کرێن .
2 – کار بۆ ئه‌وه بکرێت که له کۆنگره‌ی داهاتوودا ئه‌ندامه‌تی له‌م شێوه ئیلزامییه‌ی ئێستایه‌وه بگۆڕدرێت و ، مامۆستایان ئاره‌زوومه‌ندانه بێنه ریزه‌کانی یه‌کێتیی مامۆستایانه‌وه ، به‌و مه‌رجانه‌ی که ئه‌و کاته یه‌کێتیی بۆ ئه‌ندامه‌تی داده‌نێت . ده‌بێت ئه‌م کاره پشتببه‌ستێت به‌م جاڕنامه نێوده‌وڵه‌تییانه : *
2/1 جاڕی گه‌ردونیی مافی مرۆڤ ، مادده‌کانی ( 20 و 23 ) .
2/2 به‌ڵێننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی تایبه‌ت به مافه ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگییه‌کان ، مادده‌ی ( 8 ) .
2/3 به‌ڵێننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی تایبه‌ت به مافه شارستانی و سیاسییه‌کان ، مادده‌ی ( 22 ) .
3 – رێکخراوه‌کان ، له‌وانه رێکخراوی مامۆستایان ، ته‌نها پابه‌ندی یاسای کۆمه‌ڵه‌کان بن و فره یاسایی نه‌مێنێت .
4 – هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کان رێز له سه‌ربه‌خۆیی رێکخراوه دیموکراتی و جه‌ماوه‌ری و پیشه‌ییه‌کان بگرن و به‌ڕاستی رێکخراوێک بن که سیمای کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی مه‌ده‌نییان پێوه‌دیاربێت .
5 – پره‌نسیپی پلورالیزم ( التعددية ) ی رێکخراوه‌یی بسه‌لمێنرێت و رێگه به رێکخراوه‌کانی مامۆستایان بدرێت خۆیان ئاشکرابکه‌ن و بێلێپرسینه‌وه‌ی یاسایی و قه‌ده‌غه‌کردنی ره‌سمی کاری خۆیان رابپه‌ڕێنن و کێبه‌رکێی دۆستانه‌و دیموکراتییانه له که‌ش و هه‌وایه‌کی ئازادانه‌دا ، له‌نێوخۆیاندا ، بۆ راکێشانی باوه‌ڕو متمانه‌ی مامۆستایان سازبده‌ن و ، له‌سه‌ر ئه‌م بنچینه‌یه بچنه پڕۆسه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌و ، له‌هه‌مان کاتدا گیانی هاوکاری و هاوپیشه‌یی و هاوخه‌باتی له نێوانیاندا په‌ره‌پێبده‌ن و له ( کۆنفدراسیۆن ) ێکی رێکخراوه‌ییدا ، له‌سه‌ر لانیکه‌می ئامانجه‌کانیان یه‌کبگرن و له خزمه‌تی به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێرکردندابن .
هیوادارین پێشنیازه‌کانمان سه‌باره‌ت به ( یاسای یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان ) و پڕۆژه‌که‌ی مامۆستایان له هه‌ولێر ، روونبن ومشتومڕێکی تێروته‌سه‌لیان لێبکه‌وێته‌وه‌و به بیروڕاو بۆچوون و ره‌خنه‌و پێشنیازی نوێ ده‌وڵه‌مه‌ندیان بکه‌ن .
- · لێره‌دا ده‌قی به‌ندو بڕگه‌کانی ئه‌و جاڕنامه نێوده‌وڵه‌تییانه ده‌نووسین که په‌یوه‌ندییان به ئازادیی رێکخراوبوونه‌وه هه‌یه :
1 ) جاڕی گه‌ردونیی مافی مرۆڤ
مادده ( 20 )
1 – هه‌موو که‌سێک مافی ئازادیی به‌شداریی کۆبوونه‌وه‌و کۆمه‌ڵه‌و گرۆ ئاشتیخوازه‌کانی هه‌یه .
2 – نابێ هیچ که‌سێک به‌زۆره‌ملێ بخرێته هیچ کۆمه‌ڵه‌یه‌که‌وه .
مادده ( 23 )
4 – هه‌موو که‌سێک مافی دروستکردن و چوونه ناو سه‌ندیکای هه‌یه ، بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی .
2 ) به‌ڵێنی نێووده‌وڵه‌تیی تایبه‌ت به مافه ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگییه‌کان
مادده ( 8 )
1 – أ ) مافی هه‌موو که‌سێک بۆ پێکهێنانی سه‌ندیکاو چوونه ناو هه‌ر کامێکیانه‌وه که خۆی هه‌ڵیده‌بژێرێت ، له‌و سنووره‌دا که رێساکانی ئه‌و رێکخستنه دیاریده‌که‌ن ، ئه‌ویش له پێناوی چه‌سپاندن و پاراستنی مافه ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانداو نابێ هیچ پابه‌ندییه‌ک بخرێته‌سه‌ر کارپێکردنی ئه‌م مافه ، ئه‌وه نه‌بێ که یاسا دایناوه‌و له کۆمه‌ڵێکی دیموکراسیدا پێویستن له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیی ئاسایشی نیشتمانی و سیستمی گشتی یان پاراستنی ماف و ئازادیی خه‌ڵکانیتردا .
1 – ب ) مافی سه‌ندیکاکان بۆ پێکهێنانی یه‌کێتی نیشتمانی یان په‌یماننامه‌و مافی ئه‌مه‌ی دوایی بۆ پێکهێنانی رێکخراوی سه‌ندیکایی نێوده‌وڵه‌تیی یان چوونه ناویان .
1 – ج ) مافی به ئازادیی ئیش‌کردنی سه‌ندیکاکان ، بێ ئه‌وه‌ی ملکه‌چی هیچ پێوه‌ندێک بن جگه له‌وه‌ی یاسا دایناوه‌و بۆ کۆمه‌ڵێکی دیموکراسی پێویستن له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیی ئاسایشی نیشتمانی یان سیستمی گشتی یان له پێناوی پاراستنی خه‌ڵکی و ئازادییه‌کانیاندا.
3 ) به‌ڵێنی نێوده‌وڵه‌تیی تایبه‌تی مافه شارستانێتی و سیاسییه‌کان
مادده ( 22 )
1 – هه‌موو که‌سێک مافی ئازادیی به‌شداریکردنی هه‌یه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکیتردا بۆ پێکهێنانی سه‌ندیکا گشتییه‌کان یان چوونه ناویان بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی .
2 – نابێ کۆت بخرێته سه‌ر کارپێکردنی ئه‌م مافه جگه له‌وه‌ی که له یاسادا هه‌ن و له کۆمه‌ڵێکی دیموکراسیدا ، به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئاسایشی نیشتمانی یان بێوه‌یی گشتی یان پێڕه‌وی گشتی یان پاراستنی دروستیی گشتی یان خووڕه‌وشت یان پاراستنی ماف و ئازادیی خه‌ڵکیتر پێویستی بکات .