Archive | ئه‌یلول, 2019

دەستدرێژییەکانی تورکیا بۆ سەر باشووری کوردستان

30 ئیلول

دەستدرێژییەکانی تورکیا بۆ سەر باشووری کوردستان
فوئاد قەرەداغی

بۆردومانکردنی کەمپی ٸاوارەکان لە مەخمور
شەرمەزاری و ریسوایی بۆ دەوڵەتی فاشستی تورکیا سەبارەت دەستدرێژیی بۆ سەر ھەرێم و بۆردومانکردنی کەمپی ٸاوارەکان لە مەخمور .

حکومەتی ھەولێرو بەغدا وھەڵوێست لە دەوڵەتی تورکیا
لەروانگەی نەتەوەیی و نیشتمانی و مرۆییەوە ، دەبێت ھەردوو حکومەتی ھەولێرو بەغدا ھەڵوێست لە دەستدرێژییەکانی دەوڵەتی تورکیا وەربگرن.

کاربەدەستان چ پاساوێکیان بۆ دەستێوەردانی تورکیا لە کوردستان هەیە؟
ٸاخۆ کاربەدەستان چ پاساوێکیان بۆ بوونی سوپای تورکیاو کۆمپانیاو فلیم و دراماو خوێندنگە تورکییەکان لە باشووری کوردستاندا ھەبێت .

لەشکری تورکیا بۆ باشووری کوردستانە
دەبێت حکومەتی ھەولێرو بەغدا وەڵامی ٸەم پرسیارە بدەنەوە : لەشکری تورکیا بۆ لەنێو خاکی باشووری کوردستانە ؟؟!

رۆژئاوای کوردستان … خەباتی شۆڕشگێڕانە … داعش

30 ئیلول

رۆژئاوای کوردستان … خەباتی شۆڕشگێڕانە … داعش
فوئاد قەرەداغی

خەباتی شۆڕشگێڕانەی چەکداریی
بۆ سەرکەوتنی شۆڕشی دیموکراسی و سۆسیالیستی لە کوردستاندا خەباتی شۆڕشگێڕانەی چەکداریی زەرورەتە .ئێوەو ئەزموونی ۱۰ بو ۲۰ ساڵیدی .

خەباتی نەرم و ئاشتیانە
لە بەرامبەر دوژمنە دڕندەو پڕچەکەکانماندا خەباتی نەرم و ئاشتیانەی”چاوەکەم و گیانەکەم” مایەپووچ دەبێتـ .

رۆژئاواو جەنگی دژ بە داعش
رۆژئاوا دەیان هەزار قوربانی و بریندارو ئاوارەی لە جەنگی دژ بە داعشدا هەیە ، کەچی ترەمپ خۆی بەو سەرکەوتنەوە هەڵدەکێشێت!!!

نرخی ئازادیی رۆژئاوا
نرخی لەناوبردنی هێزەکانی داعش ۱۱هەزار گیانبەختکردوو بوو ، ئایا ئەمە دەبێتە نرخی ئازادیی رۆژئاواو دامەزراندنی هەرێمێکی سەربەخۆ ؟

ئایدیای داعشیزم بەردەوامە
دەوڵەتی خەلافەتی ئیسلامیی عێراق و شام ( داعش ) تێکشکێندرا بەڵام ئایدیای داعشیزم بەردەوامەو لە زۆر شوێنی جیهان کاری بۆ دەکرێت .

ئەمریکاو رێکخراوە ئیسلامیە تێرۆریستەکان
هەموو رێکخراوە ئیسلامییە تێرۆریستەکان ئەمریکا دروستیان دەکات دواییش بۆ چەواشەکاریی خۆی دەکاتە خاوەنی سەرکەوتن بەسەریاندا !!!

کوردستان … سیستمی خێڵ و ئازادی

30 ئیلول

کوردستان … سیستمی خێڵ و ئازادی
فوئاد قەرەداغی

کلتووری خێڵ و ٸازادیی رەخنەگرتن
لە سایەی کلتووری خێڵدا بوارێک بۆ ٸازادیی رەخنەگرتن و رای جیاوازی بەرامبەر نییە.

بەڵگە بۆ سیستمی باوی خێڵ
فیستیڤاڵی ئێل بەگی جاف بەڵگەیە بۆ سیستمی باوی خێڵ‌ لە زۆنگە رەنگاوڕەنگەکانی ژێر سایەی دەسەڵاتی کوردیدا بەبێ جیاوازی .

فیستیڤاڵی خێڵ و فیستیڤاڵی لەچکپۆشین
فیستیڤاڵی خێڵ و عەشرەت و فیستیڤاڵی لەچکپۆشین یەکتری تەواودەکەن و ناوەرۆکی دەسەڵات لە هەرێمی کوردستاندا پێکدەهێنن.

پەڕلەمانی کوردستان و کوشتنی ژنان
ژنانی نێو پەڕلەمانی کوردستان چ پڕۆژە یاسایەکیان ھەیە بۆ رێگریی لە کوشتنی ژنان؟!

کوردستان بەهەشتی زەمینە یان دۆزەخەو تیادا دەسووتێین ؟
تا ئێستا ” کوردستان بەهەشتی زەمین ” ەم بۆ وێنا ناکرێت چۆنە ، بەڵام لەسایەی سیستمە یەک لەدوا یەکەکانەوە قرچ قرچ لە دۆزەخدا دەسووتێین !!

لە باشووری کوردستان مروڤی خاوەن فیکرو هەڵوێست جێینابێتەوە
باشووری کوردستان : لە زۆنگەکانی دەسەڵاتدا ، مروڤی خاوەن فیکرو هەڵوێست و بیروبۆچوونی سەربەخۆو جیاواز جێینابێتەوە .

ٸازادیی تاک یان ٸازادیی کۆمەڵگا کامیان لەپێشترن ؟
ٸازادیی تاک یان ٸازادیی ٸابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتیی کۆمەڵگا ، کامیان لە پێشترن و ھۆکارە بۆ ٸەویدی؟

سیستمی پەڕلەمانی و دەسەڵات

30 ئیلول

سیستمی پەڕلەمانی و دەسەڵات
فوئاد قەرەداغی
سیاسەت لەکوردستاندا رێژەی نەگۆڕە
زێتر لە ۷۰ ساڵە سیاسەت لەکوردستاندا ” رێژەی نەگۆڕە ” بەڵگەش ئەم دروشم و واقیعەیە : پێشڕەوی کورد پارتییە ، سەرۆکمان بارزانییە .

سیستمی پەڕلەمانی باشوور پێناسەی نوێ و تایبەتی دەوێت
سیستمی پەڕلەمانی باشووری کوردستان ، بەم شێوازەی دەستاودەستکردنی پۆستەکان ، پێناسەیەکی نوێ و تایبەتی دەوێت .

دەسەڵات بە شێوازی خەلیجیانە
باشووری کوردستان : دەستاودەستکردنی دەسەڵات بە شێوازی خەلیجیانە .

ئاشی نەزان
لە وڵاتی ئێمەدا : ئاشی نەزان ، نەزانەکان دەیگێڕن !!!

پرسی سەرۆکێک بۆ هەرێمی کوردستان

30 ئیلول

پرسی سەرۆکێک بۆ هەرێمی کوردستان
فوئاد قەرەداغی

پێوەرێك بۆ راستگۆیی لەگەڵ سیستمی پەڕلەمانیی
ئەگەر دەیانەوێت لەگەڵ سیستمە پەڕلەمانییەکەی خۆیاندا راستگۆبن ، دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم بدەن بە پەڕلەمان .

سەرۆک و دوو جێگرمان بۆ چییە ؟
ساڵێک زێترە هەرێم بێ سەرۆکە ،کاروبارەکان بەرۆتینەکەی چەند ساڵی پێشووتر رۆیشتووە ، ئیتر سەرۆک و دوو جێگری سەرۆکمان بۆ چییە ؟

هەڵوەشاندنەوەی پۆستی سەرۆکی هەرێم کاریگەریی نابێت
پارتی زۆرینەی پەڕلەمانیی هەیە ، بۆیە هەڵوەشاندنەوەی دەزگای سەرۆکایەتی و پۆستی سەرۆکی هەرێم کاریگەریی لەسەر دەسەڵاتدارێتی نابێت .

یاسای پەڕلەمان 8 – 5 – 2019
یاسای بڕیاردراوی ئەمڕۆی پەڕلەمانی کوردستان : ؟! ؟! ؟! ؟! ؟!
8 – 5 – 2019

سوێندنامەی پاشای وڵات
دوێنێ ۱۰ – ٦ – ۲۰۱۹ ، لە مەراسیمێکی بێوێنەدا ، پاشای وڵات سوێندنامەی عەرشی تەعالای هەرێمی کوردستانی خوێندەوە .

پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم

30 ئیلول

پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم
فوئاد قەرەداغی
حزبەکانی دەسەڵات : رێکەوتنیان کاتی و ناکۆکییان هەمیشەییە
بەرژەوەندییەکان ، پەیوەندیی چین و حزبەکانی دەسەڵات ئاڕاستە دەکات ، لەبەرئەوە رێکەوتن لاوەکی و کاتی و ، ناکۆکی سەرەکی و هەمیشەییە .

ئاکامی رێکەوتنی پارتی و یەکێتی
هێشتا زووە بۆ هەڵسەنگاندنی رێکەوتنی پارتی و یەکێتی بەڵام ئەزموونی رابردوو پێماندەڵێت : کۆتاییەکەی ناکۆکی و رێکنەکەوتن دەبێت .

یەک تەلەفۆن و پێکهێنانی حکومەتی هەرێم
پێکهێنانی حکومەتی هەرێم دوای هەڵبژاردن ، کێشەیەک بوو شەش مانگی خایاند ، بەڵام بەیەک تەلەفۆن چارەسەرکرا ، چۆن ؟!

ماهییەتی سیستم و گەمەی پەڕلەمانی
٧مانگە بەپێکهێنانی حکومەتەوە خەریکن ، ئایا ئەو ماوەیە بەس نییە تا خەڵکیی لە ماهییەتی سیستم و گەمەی پەڕلەمانی تێبگەن؟!

بارزانی و سەرۆکی حکومەت : پێکهێنانی حکومەت
بارزانی : بۆ پێکهێنانی حکومەت یەک چرکە چاوەڕێ ناکەین .
سەرۆکی حکومەت: دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەت ئاساییە …
ئەی هاوڵاتییان چیی دەڵێن ؟

بۆ پێکهێنانی حکومەت :هەڕەشەو رێکەوتن کامیان لەپێشەوە بوون؟
هەڕەشەو رێکەوتن کامیان لەپێشەوە بوون؟ پێموایە ئەو پۆستانەی یەکێتی بەدەستیهێناون ئاماژەیە بۆئەوەی رێکەوتنەکە پێش هەڕەشەکە بووە .

حکومەتی حزبەکانی ھەرێم لەدایکبوو
چاوەڕوانیی تەواو بوو ، حکومەتی حزبەکانی ھەرێم دوای پتر لە 9 مانگ و 9 رۆژ لەدایکبوو …

چاوەڕێی خێروبێری حکومەتی نوێی هەرێم بکەن
دوای پێکھاتنی حکومەتی حزبیانەی ھەرێم چاوەڕێ بن لە 3 ساڵ و 3 مانگی داھاتوودا ، ھەر خێروبێرەو بەسەر خەڵکی کوردستاندا دەڕژێت !!!

دوا چاوپێکەوتنی ئاپۆو ئامادەیی بۆ چارەسەری ئاشتیانە

30 ئیلول

دوا چاوپێکەوتنی ئاپۆو ئامادەیی بۆ چارەسەری ئاشتیانە
فوئاد قەرەداغی
چ ئەزموونێک بۆ ئاشتی لەگەڵ تورکیادا هەیە ؟
ھەمیشە کورد ٸاشتی ویستووە و دوژمنانی بەرەی جەنگ بوون , بەپێی چ ٸەزموونێک داوا لە تورکیا دەکرێت ٸاشتی پەسەند بکات بۆ راگرتنی شەڕ ؟

داوای ئۆجەلان : کۆتاییھێنان بە خەباتی چەکداریی
داواکەی ٸۆجەلان بۆ کۆتاییھێنان بە خەباتی چەکداریی ، رای خۆیەتی یان بڕیارو ستڕاتیژیی نوێی سەرکردایەتی پەکەکەیە ؟

هەڵوێستی ئۆجەلان بنبەستە یان راسپاردنە
ھەڵوێستی ٸەم دواییەی ٸۆجەلان نیشانەی بنبەستی سیاسی پەکەکەیە یان پڕۆژەیەکی ٸامادەکراوەو ٸەمان بۆ دەستپێشخەری راسپێردراون ؟

شەڕەنگێزیی تورکی و ٸاشتیزمی کوردی
ٸایا لەنێوان شەڕەنگێزیی تورکی و ” ٸاشتیزمی ” کوردی ھیچ بوارێک بۆ لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتن ھەیە ؟

من ھەواداری دێرینی پەکەکەو ٸاپۆم ، بەڵام دەروێش نیم
بۆ ٸەو ھاوڕێیانەی بە ھەڵە لە رایەکانم دەگەن : من ھەوادارو لایەنگیرێکی دێرینی پەکەکەو ٸاپۆم ، بەڵام دەروێش نیم!!

ھاوڕێیان من تەنھا پرسیار بۆ بەرچاوڕوونی دەکەم
ھاوڕێیان: من تەنھا پرسیار دەکەم تا پرسیارو مشتومڕی لێبکەوێتەوە ، بۆیە ٸازادن ھەرچییەک دەنووسن و ، بۆ بەرچاوڕوونی سوودی لێوەردەگرم .

ئایا کورد لە باکور پێویستی بە دەوڵەت نەماوە ؟
ٸایا ” بەپێی مێژووی پەیوەندی تورک ـ کورد ” کورد پێویستی بە دەوڵەت نەماوە لە باکوور دا ؟