سێیه‌م – رێنماییه‌کانی ده‌سته‌به‌ریی مامۆستایان
پڕۆژه‌ی یه‌که‌م
له‌به‌ر تیشکی بڕگه‌ی ( 13 ) له مادده‌ی هه‌شته‌می به‌رنامه‌ی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان و ، بڕگه‌ی ( 5 ) له مادده‌ی شه‌شه‌م و بڕگه‌کانی ( 1 ، 2 ، 4 ) له مادده‌ی بیست و یه‌که‌می پێڕه‌وی ناوخۆ ، رێنماییه‌کانی سه‌ندووقی ده‌سته‌به‌ریی ، به‌له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی مامۆستایان ، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه داده‌ڕێژرێنه‌وه‌و ، دوای بڕیاردانی زۆرینه‌ی نوێنه‌رانی مامۆستایان بۆ دوا کۆنگره‌ی ( ی . م . ک ) جێبه‌جێده‌کرێت .
مادده‌ی یه‌که‌م
1/1 لێپرسراوی لیژنه‌ی کاروباری کارگێڕی و دارایی له مه‌کته‌بی سکرتارییه‌تدا به‌رپرسی سه‌رپه‌رشتی و به‌دواداچوونی هه‌موو کاروباره‌کانی په‌یوه‌ند به سه‌ندووقی ده‌سته‌به‌ریی مامۆستایان ده‌بێت .
1/2 مه‌کته‌بی سکرتارییه‌ت ده‌توانێت یه‌کێک له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی ، وه‌ک یاریده‌ده‌ری لێپرسراوی لیژنه‌ی کاروباری کارگێڕی و دارایی ، به ئه‌رکی سه‌رپه‌رشتی و به‌دواداچوونی کاروباری سه‌ندووقی ده‌سته‌به‌ریی مامۆستایان رابسپێرێت .
1/3 له لقه‌کاندا لیژنه‌ی ده‌سته‌به‌ریی له ( 3 ) سێ ئه‌ندامی لق پێکدێت به سه‌رۆکایه‌تی لێپرسراوی کاروباری کارگێڕی و دارایی له لقدا .
مادده‌ی دووه‌م
ئه‌م سه‌رچاوانه داهاتی سه‌ندووقی ده‌سته‌به‌ریی مامۆستایان پێکده‌هێنن :
2/1 له‌سه‌دا په‌نجا ( 50% ) ی ئابوونه ( ئه‌ندامانه ) ی مامۆستایانی سنووری کاری هه‌ر لقێک له لقه‌کانی ( ی . م . ک ) .
2/2 له‌سه‌دا په‌نجا ( 50% ) ی ئه‌و بڕه پارانه‌ی وه‌ک یارمه‌تی له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه به ( ی . م . ک ) ده‌به‌خشرێت .
2/3 هه‌ر بڕێک پاره‌یدیکه که دۆستانی ( ی . م . ک ) وه‌ک پشتگیریی به سه‌ندووقی ده‌سته‌به‌ریی ده‌به‌خشن .
مادده‌ی سێیه‌م
له‌سه‌ره‌تای هه‌موو ساڵێکی نوێی داراییدا ، ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی ، به پێشنیازی لێپرسراوی کاروباری کارگێڕی و دارایی مه‌کته‌بی سکرتارییه‌ت و ، له‌به‌ر تیشکی ره‌صیدی که‌ڵه‌که‌بووی سه‌ندووقی ده‌سته‌به‌ریی لقه‌کاندا ، چاو به بڕی پاره‌ی دیاریکراو بۆ حاڵه‌ته جیاجیاکانی ده‌سته‌به‌ریی ده‌گێڕێته‌وه‌و ، بڕیاری هێشتنه‌وه یان ده‌ستکاریکردنی بڕه‌کان بۆ ئه‌و ساڵه نوێیه ده‌دات و سه‌رجه‌م مامۆستایانی لێئاگادارده‌کاته‌وه .
مادده‌ی چواره‌م
له‌به‌ر باری دارایی مامۆستایان و ، به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ئاستی ژیان و ، به‌مه‌به‌ستی یارمه‌تیدان و ده‌ستگیرۆییکردنیان ، لیژنه‌ی ده‌سته‌به‌ریی له لقه‌کاندا داواکاریی مامۆستایان وه‌رده‌گرن و ، به‌پێی حاڵه‌ته‌کان و به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویست و مه‌رجه راگه‌یه‌ندراوه‌کان ، مامه‌ڵه‌کان تاوتوێده‌که‌ن و بڕیاری پێویستی له‌سه‌ر وه‌رده‌گرن .
مادده‌ی پێنجه‌م
هه‌موو مانگێک له‌سه‌دا چل (40% ) ی پاره‌ی سه‌ندووقی ده‌سته‌به‌ریی مامۆستایان له‌هه‌ر لقێکدا بۆ ( به‌خشین – منحة ) و ، له‌سه‌دا شه‌ست ( 60% ) ی بۆ ( پێشینه – سلفة ) ده‌بێت و به‌م رێژه‌یه مامه‌ڵه‌کان جێبه‌جێده‌کرێن .
مادده‌ی شه‌شه‌م
6/1 ده‌بێت مامۆستایان له ماوه‌ی دوو مانگ له‌و حاڵه‌ته‌ی یارمه‌تیی سه‌ندووقی ده‌سته‌به‌ریی ده‌یگرێته‌وه ، داواکارییه‌که‌یان پێشکه‌ش به لقی په‌یوه‌ندیدار بکه‌ن .
6/2 داواکاریی مامۆستایان دوای ئه‌و ماوه‌یه‌ی له خاڵی پێشوودا ده‌ستنیشانکرا وه‌رناگیرێت و مافی سوودوه‌رگرتنیان له ده‌سته‌به‌ریی ، بۆ ئه‌و جاره ، نامێنێت .
6/3 داواکاریی مامۆستایان تۆمارده‌کرێت و ژماره‌و به‌رواری وه‌رگرتنی بۆ داده‌نرێت . بڕیارلێدان و جێبه‌جێکردنی داواکارییه‌که‌ش به نۆره‌و به‌پێی زنجیره‌ی تۆمارکردنی له تۆمارگه‌ی لقدا ده‌بێت .
6/4 ده‌بێت به‌ڵگه‌نامه‌ی یاسایی و پێویست له‌گه‌ڵ مامه‌ڵه‌که‌دا هه‌بێت و وێنه‌یه‌کی مامه‌ڵه‌کان له لق هه‌ڵبگیرێت .
6/5 لیژنه‌ی سه‌ندووقی ده‌سته‌به‌ریی به زۆربه‌ی ده‌نگ جۆری یارمه‌تییه‌که : ( پێشینه ) یان ( به‌خشین ) ، جگه له حاڵه‌تی نه‌شته‌رگه‌ریی ، بڕیارده‌ده‌ن و ، له کۆنووسی کۆبوونه‌وه‌که‌یاندا جۆری یارمه‌تییه‌که‌و بڕه‌که‌ی تۆمارده‌که‌ن و ، به ئیمزای سکرتێری لق فه‌رمانی کارگێڕییان بۆ ده‌رده‌که‌ن .
مادده‌ی حه‌وته‌م
به‌خشین ( منحة ) بۆ ئه‌م حاڵه‌تانه ده‌درێت :
7/1 بۆ رووداوه‌کانی : ( ماڵسووتان ، لافاو ، ماڵبڕین ) .
7/2 بۆ نه‌خۆشییه‌کانی : ( شێرپه‌نجه ، گانگرین ، ئایدز ) .
7/3 بۆ نه‌شته‌رگه‌ریی : ( سه‌روو گه‌وره ، گه‌وره ، ناوه‌ندیی ) به‌پێی خشته‌ی پله‌ی ( نه‌شته‌رگه‌رییه گشتییه‌کان ) که سه‌ندیکای پزیشکانی کوردستان پۆلینیانکردووه‌و ، هاوپێچی ئه‌م رێنماییانه کراوه .
7/4 بۆ خانه‌نشینبوونی مامۆستا ( یه‌ک جار ده‌درێت ) .
7/5 بۆ وه‌ره‌سه‌ی مامۆستا له حاڵه‌تی مردنیدا .
7/6 خاڵی پێشوو وه‌ره‌سه‌ی مامۆستای خانه‌نشین ده‌گرێته‌وه ئه‌گه‌ر تا مردنی په‌یوه‌ندی به ( ی . م. ک ) هه‌بووبێت و ئابوونه‌ی مانگانه‌ی دابێت .
مادده‌ی هه‌شته‌م
بۆ ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی له بڕگه‌کانی ( 4 ، 5 ، 6 ) ی مادده‌ی حه‌وته‌مدا دیاریکراون ، بڕی ئه‌و مووچه ره‌سمییه‌ی حکومه‌تیان ده‌درێتێ که دوا مانگ وه‌ریانگرتووه .
مادده‌ی نۆیه‌م
پێشینه ( سلفة ) بۆ ئه‌م حاڵه‌تانه ده‌درێت :
9/1 نه‌خۆشییه هه‌میشه‌یی و ترسناکه‌کان که مامۆستا ، یان هاوسه‌ره‌که‌ی ، یان که‌سی یه‌که‌می ( منداڵ و دایک و باوک ) ی تووشیان ده‌بن .
9/2 ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی له شوێنی نیشته‌جێی مامۆستا چاره‌ی نه‌بێت به‌پێی نوسراوی ره‌سمی یان راپۆرتی لیژنه‌ی پزیشکیی .
9/3 نه‌شته‌رگه‌ریی ( سه‌روو گه‌وره ، گه‌وره ، ناوه‌ندیی ) که بۆ هاوسه‌رو که‌سی یه‌که‌می مامۆستا بکرێن ، به‌پێی خشته‌ی پۆلینکراوی سه‌ندیکای پزیشکانی کوردستان که هاوپێچی ئه‌م رێنماییانه کراوه .
9/4 منداڵبوونی ئاسایی . ( ئه‌و مامۆستایانه‌ی هاوسه‌ره‌کانیان ژنی ماڵه‌وه‌ن مافی وه‌رگرتنی ئه‌م پێشینه‌یه‌یان هه‌یه ) .
9/5 دروستکردن ، یان کڕین ، یان چاککردنه‌وه‌ی خانوو .
9/6 رێژه‌یه‌ک له بڕی پاره‌ی کڕینی زه‌وی له حکومه‌ت یان له کۆمه‌ڵه‌ی هه‌ره‌وه‌زیی نیشته‌جێکردنی مامۆستایان ، لیژنه‌ی ده‌سته‌به‌ریی به‌ره‌چاوکردنی نرخی گشتیی زه‌وییه‌کان دیاریده‌کات .
9/7 ژنهێنان و شووکردن .
مادده‌ی ده‌یه‌م
ئه‌و پێشینه‌یه‌ی مامۆستا وه‌ریده‌گرێت :
10/1 دوای تێپه‌ڕبوونی دوو مانگ به‌سه‌ر وه‌رگرتنیدا له مووچه‌که‌ی ده‌گێڕدرێته‌وه . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لقی په‌یوه‌ندیدار به نوسراوێک ژمێریاریی به‌ڕێوه‌به‌رێتییه گشتییه‌کانی په‌روه‌رده ئاگادارده‌کات .
10/2 بڕی پاره‌ی پێشینه‌که به ده ( 10 ) مانگ وه‌رده‌گیرێته‌وه .
مادده‌ی یازده‌یه‌م
ئه‌گه‌ر مامۆستا به‌ر له ته‌واوبوونی دانه‌وه‌ی پاره‌ی پێشینه مرد ، له پاشماوه‌ی پاره‌که ده‌به‌خشرێت و ، لق فه‌رمانی کارگێڕیی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌رده‌کات .
مادده‌ی دوازده‌یه‌م
ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی ده‌سه‌ڵاتی زیادکردن و که‌مکردنه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌کان و بڕیاردانی بڕی پێشینه‌و به‌خشینی هه‌یه بۆ ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی دێنه‌پێشه‌وه‌و له‌م رێنماییانه‌دا نه‌نوسراون .
مادده‌ی سێزده‌یه‌م
ئه‌م رێنماییانه له به‌رواری بڕیاردانیانه‌وه جێبه‌جێده‌کرێن .
پڕۆژه‌ی دووه‌م
تێبینی : پێشنیازێک هه‌یه که سه‌ندووقی ده‌سته‌به‌ریی له ناوه‌نده‌وه ، واته له مه‌کته‌بی سکرتارییه‌تیه‌وه رێکبخرێت و زنجیره‌ی بڕیاردان و جێبه‌جێکردنی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم بێت نه‌ک هه‌ر لقه بۆ خۆی . ئه‌گه‌ر نوێنه‌رانی مامۆستایان و لقه‌کان له خولی دووه‌می کۆنگره‌دا ئه‌م پێشنیازه‌یان له‌لا په‌سه‌نه‌بوو ، ئه‌وا ده‌بێت مادده‌کان به‌م شیوه‌یه گۆڕانکارییان به‌سه‌ربێت :
مادده‌ی یه‌که‌م
1/1 ، 1/2 وه‌کو خۆیان بمێننه‌وه .
1/3 به‌م شێوه‌یه‌ی لێدێت :
مه‌کته‌بی سکرتارییه‌ت یه‌که‌یه‌کی ژمێریاریی ناوه‌ندیی ( مرکزی ) له ژمێریارێک و وردبینێک و نووسه‌رێکی ژمێریاریی پێکده‌هێنێت بۆ هه‌ڵسوڕاندنی کاروباری ده‌سته‌به‌ریی مامۆستایان و هه‌موو کاروباره ژمریارییه‌کانیدیکه‌ی یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان .
مادده‌ی دووه‌م
2/1 له‌سه‌دا په‌نجا ( 50% ) ی ئابوونه ( ئه‌ندامانه ) ی مامۆستایانی هه‌رێمی کوردستان .
2/2 ، 2/3 وه‌کو خۆیان ده‌مێننه‌وه .
مادده‌ی سێیه‌م
وشه‌ی ( لقه‌کاندا ) نامێنێت .
مادده‌ی چواره‌م
به‌م شێوه‌یه‌ی لێدێت :
له‌به‌ر باری دارایی مامۆستایان و ، به‌مه‌به‌ستی یارمه‌تیدان و ده‌ستگیرۆییکردنیان ، لیژنه‌ی کاروباری کارگێڕی و دارایی له لقه‌کاندا داواکاریی مامۆستایان وه‌رده‌گرن و به‌پێی حاڵه‌ته‌کان و به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویست و مه‌رجه راگه‌یه‌ندراوه‌کانیان مامه‌ڵه‌کان تاوتوێده‌که‌ن و بۆ مه‌کته‌بی سکرتارییه‌تی ده‌نێرن .
مادده‌ی پێنجه‌م
وشه‌ی ( له‌هه‌ر لقێکدا ) ده‌کرێت به ( له هه‌رێمدا ) .
مادده‌ی شه‌شه‌م
6/1 ، 6/2 وه‌کو خۆیان ده‌مێننه‌وه .
6/3 وشه‌ی ( لق ) ده‌کرێت به ( یه‌که‌ی ژمێریاریی مه‌کته‌بی سکرتارییه‌ت ) .
6/4 وشه‌ی ( لق ) ده‌کرێت به ( یه‌که‌ی ژمێریاریی مه‌کته‌بی سکرتارییه‌ت ) .
6/5 به‌م شێوه‌یه‌ی لێدێت :
یه‌که‌ی ژمێریاریی به‌پێی رێنمایی مه‌کته‌بی سکرتارییه‌ت ، بڕی پاره‌ی ( پێشینه ) یان ( به‌خشین ) داده‌نێت و ، دوای ره‌زامه‌ندیی لێپرسراوی کارگێڕیی و دارایی مه‌کته‌بی سکرتارییه‌ت و یاریده‌ده‌ره‌که‌ی بۆ کاروباری ده‌سته‌به‌ریی ، فه‌رمانی کارگێڕیی به ئیمزای سکرتێری ( ی . م . ک ) بۆ ده‌رده‌که‌ن .
مادده‌ی حه‌وته‌م
وه‌کو خۆی ده‌مێنێته‌وه .
مادده‌ی هه‌شته‌م
وه‌کو خۆی ده‌مێنێته‌وه .
مادده‌ی نۆیه‌م
وه‌کو خۆی ده‌مێنێته‌وه .
مادده‌ی ده‌یه‌م
وه‌کو خۆی ده‌مێنێته‌وه
مادده‌ی یازده‌یه‌م
وشه‌ی ( لق ) ده‌کرێت به ( مه‌کته‌بی سکرتارییه‌ت ) .
مادده‌ی دوازده‌یه‌م
وه‌کو خۆی ده‌مێنێته‌وه .
مادده‌ی سێزده‌یه‌م
وه‌کو خۆی ده‌مێنێته‌وه
لیستی پۆلینکراوی نه‌شته‌رگه‌رییه‌کان له‌لایه‌ن ( سه‌ندیکای پزیشکانی کوردستان ) ه‌وه
عملیات الجراحة العامة
العملیات فوق الکبری :
1 ) استئصال الأورام الخبیثة في الرقبة مع الغدد اللمفاوية کسرطان اللسان والحنجرة والبلعوم وغیرها .
2 ) الاستئصال الکلي للغدة الدرقية السرطانی .
3 ) عملية سرطان المعدة الجذري .
4 ) عملية استئصال جزئي للمعدة .
5 ) اعادة عملية قرحة المعدة أو الاثني عشر .
6 ) عملية فتح الصدر والبطن سوية .
7 ) استئصال البنکریاس .
8 ) عملية استئصال القولو‌ن الکلي .
9 ) عملية الاستئصال الکلي أو الجزئي لسرطان القولو‌ن .
10 ) استئصال الغدة النکافية الکلي أو رفع الفص السطحي أو عملية ناسورها .
11 ) استئصال المرارة مع استکشاف قناة الصفراء المشترك .
12 ) عملية تصليح ف‌ت‌ق الحجاب الحاجز من الصدر .
13 ) عملية سقوط المستقیم الجذرية .
14 ) عملية استئصال سرطان المستقیم .
15 ) عملية الغدة المجاورة للدرقية ( باراثایرود ) .
16 ) استئصال الغدة الدرقية المتکرر .
17 ) استکشاف قناة الصفراء .
18 ) عملية فتح البطن للأکیاس المائية المتکررة .
19 ) عمليةاستئصال اللسان الکامل مع الغدد اللمفاوية .
20 ) عملية التواء القولو‌ن والاستئصال الجزئي للقولون السباب غیر خبيثة .
العملیات الکبری :
1 ) استئصال جزئي للغدة الدرقية والعقد بکافة انواعها .
2 ) استئصال کیس برانکیال و ناسوره .
3 ) استئصال کیس و ناسور درقي لساني .
4 ) استئصال الثدي الجذري او المحور والبسیط .
5 ) عملية قطع العصب الودي العنقي والقطني .
6 ) استئصال الغدة اللعابية تحت الفك واستئصال جزئي للغدة النکافية وعقدة الغدة النکافية .
7 ) عملية قرحة المعدة أو الاثني عشر الأولية او مع رفع الزائدة الدودية أو مع رفع کیس الصفراء .
8 ) استئصال المرارة أو تفریغها أو مع رفع الزائدة الدودية .
9 ) عملية ربط الامعاء بالمرارة وربط الامعاء بالامعاء لسرطان البنکریاس .
10 ) استئصال جزئي للامعاء الدقیقـة واعادة ربطها .
11 ) عملية فتح القولو‌ن .
12 ) عملية غلق القولو‌ن .
13 ) عملية لانسداد الامعاء الدقیقة لأي سبب کان .
14 ) عملية الأکیاس المائية بالکبد أو الجوف البطني .
15 ) تصلیح ف‌ت‌ق الحجاب الحاجز عن طریق البطن .
16 ) تصلیح الفتق الجراحي .
17 ) عملية خراج تحت الحجاب الحاجز .
18 ) تصلیح ف‌ت‌ق سروي أو مغبني أو فخذي راجع .
19 ) تصلیح ف‌ت‌ق مغبني مزدوج .
20 ) تنزیل خصية هاجرة مع تصلیح ف‌ت‌ق مغبني معها ( مزدوجة ) .
21 ) عملية قیلة مائیة مزدوجة .
22 ) عملية دوالي الخصية المزدوجة .
23 ) عملية دوالي الساق المزدوجة .
24 ) عملية رامستند لتضیق بواب المعدة الولادي .
25 ) عملية رایلي لأکیاس القولو‌ن الجانبية .
26 ) عملية فتح البطن لرفع الأکیاس المائیة اینما کانت .
27 ) استئصال الأورام السرطانية للسان الجزئي .
العملیات الوسطی :
1 ) استئصال الثدي الجزئي أو استئصال عقدة الثدي .
2 ) ف‌ت‌ق مغبني أو سروي أو فخذي أولي .
3 ) استئصال الزائدة الدودية .
4 ) ناسور شرجي أو بواسیر أو فطر .
5 ) بواسیر شرجية أو مع فطر .
6 ) ناسور عصعص .
7 ) تنزیل الخصية مع ف‌ت‌ق أو بدونه في جهة واحدة .
8 ) قیلة مائیة لجهة واحدة .
9 ) دوالي الخصية لجهة واحدة .
10 ) دوالي الساق لجهة واحدة .
11 ) فتح البطن الاستکشافي وأخذ عینة أو مع فك التصاقات غیر مسببة لانسداد .
12 ) تنظیر الحوض البریتوني أو مع أخذ عینة .
13 ) عملية استخراج اجسام غریبة عمیقة .
14 ) خراجات الحوض والبطن .
15 ) توسیع المريء .
16 ) عملية فتح في المعدة مع جدار البطن ( تفمیم المعدة ) .
17 ) عملية سقوط المستقیم البسیطة التي تجري من الشرج .
العملیات الصغری :
1 ) الخراجات السطحية في الجسم .
2 ) خراج الثدي .
3 ) خراج المقعد والعصعص .
4 ) أخذ عینة من أورام سطحية .
5 ) رفع غدة لمفاوية تحت الجلد للفحص النسیجي .
6 ) أورام دهنية وشحمية بسیطة .
7 ) قلع الأظافر .
8 ) فحص الناظور ( المعدة ، القولو‌ن ، المثانة ) .
9 ) بزل البطن أو الصدر التشخیصي أو لزرق دواء معين .
10 ) عملية قص الورید .
11 ) عملية الختان .
لێدوانێک بنووسە