شارچێتی

9 کانونی دووهەم

شارچێتی

 

گوتاری شارچێتی ، گوتارێکی دواکەوتووانەی عەشایەری و ئایدیای دەرەبەگییانەی خێڵە ، گوتارێکە دژ بە گوتاری نەتەوەیی و ئینسانی ، شار هەمیشە خۆشەویستە ، چ وەک زێدی مرۆڤ و چ وەک بیرەوەرییەکانی ژیانی ، جا چەند مرۆڤ لەو زێدەیدا بژی . ئەم هەستە بۆ مرۆڤە هوشیارەکان لەگەشەکردندا دەبێت تا دەبێتە هەستێک بەرامبەر نەتەوەو گشتگیربوونەوەی بەرەو هەستێکی مرۆییانە کە ناوەرۆکەکەی دەبێتە خۆشەویستی بەرامبەر شارو نەتەوە و مرۆڤ . جاران لەسەردەمی بەرگری و ململانێی دەستەویەخە بەرامبەر دوژمنان ، گوتاری شارچێتی لە پووکانەوەدا بوو ، بەڵام دوای راپەڕینی بەهاری ١٩٩١ ، لەسایەی سیاسەتی هەڵەی دەسەڵاتدارانی کوردستان ، رۆژ لە دوای رۆژ ئەم نەخۆشییە سیاسی و کۆمەڵایەتییە لە پەرەسەندندایە ، بۆیە دەبینین شارچێتی گشت شارو شارۆچکەو ناوچە جیاجیاکانی کوردستانی گرتۆتەوە و ئەوەی باسی نەماوە ( نەتەوە ) و ( مرۆڤایەتییە ) . ئەمرۆ لە یادی بنیاتنانی شاری سلێمانیدا ، من وەک رۆڵەیەکی ئەم شارە ، سێ ئینتیما بۆ خۆم دیاریدەکەم ، هیوادارم هاوڕێیان و هەموو تاکێکی کۆمەڵی کوردەواریش لە هەر شوێنێک دەژین هەست بە هەمان ئینتیما بکەن ئەویش ئینتیمایە بۆ شاری ( زێد ) و ئینتیمایە بۆ نەتەوەو ئینتیمایە بۆ مرۆڤایەتی ، سێ ئینتیما کە پێکەوە گرێدراون و یەکتری تەواودەکەن .

لێدوانێک بنووسە