هۆکارێکی دوژمنایەتیکردنی کورد

9 کانونی دووهەم

هۆکارێکی دوژمنایەتیکردنی کورد

 

ئەو دەولەتانەی بەشێک لە کوردستانیان پێوەلکێندراوە ، بە ئاشکرا دوژمنایەتی کورد دەکەن و ، هەر لە زەوتکردنی مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤی کوردەوە تا دەگات بە جینۆساید نەپرینگاونەتەوە . ئەوانە چاویان لەسەر شوێنی ستراتیژیی کوردستان و ئەو سامانە زۆروزەبەندانە یە کە لە کوردستاندا هەن. کوردستان سەرچاوەیەکە بۆ هێزی کاری هەرزان بۆ بۆرژوازییەتی گەلانی سەردەست لەو وڵاتانەدا کە کوردستانیان بەسەردا دابەشکراوە ، بۆ نموونە تورکیا کە ئەمڕۆ زێتر لەوانیدیکە لە باشووری کوردستاندا وجودی هەیە .  هەروەها بازارێکی بەرینیشە بۆ سەرمایەگوزاری و چنینەوەی قازانج بۆ خۆیان و کەڵەکەکردنی سەرمایەکانیان لەسەر حسابی چەوساندنەوەی کوردو چینە نەدارەکانی خۆشیان . بەداخەوە دەسەڵاتی کوردی ئەم راستییە فەرامۆش دەکات و بازاڕی کوردستانی بۆ تورکیا خستۆتەسەرپشت و ئێمە لەم بەشەی کوردستاندا نیمچە کۆلۆنییەکی کۆمپانیاکانی تورکیاین و ، بەو هۆیەشەوە دەتوانن ئەجندەی سیاسی خۆیان بەسەرماندا بسەپێنن و تەنانەت هەڵوێستی دژ بە پەکەکەمان پێوەربگرن ( دیارە مەبەستم حکومەتی هەرێمی کوردستانە ) ، واتە دەست بخەنە کاروباری نێوخۆی کوردستان ، کە دوژمنایەتی نێوان هێزە سەرەکییەکانی کوردستان و شەڕی ناوخۆش لە کاریگەرێتی ئەو سیاسەتە بەدەرنەبوو .

فوئاد قەرەداغی

سلێمانی …………… ٢٠١٢

لێدوانێک بنووسە