ناردنی چەک بۆ کوردستان

22 ئاب

ناردنی چەک بۆ کوردستان

ئەمە کۆمێنتێکە بۆ هاوڕێیەکم نوسیوە کە زۆر دڵخۆشە بە ناردنی چەک بۆ کوردستان و ستایشی ئەمریکاو ئەو دەوڵەتانەی کردووەو وەک دۆستی کوردان وەسفی کردوون .
” ئەمریکا هێشتا هەر دوژمنی ژمارە یەکی گەلانی دنیایە بۆیە هەرگیز دۆستی کورد نەبووەو نابێت ، ئەو دۆستی بەرژەوەندی خۆی و نەوتەو هیچیتر ، ئەو بۆ بردنەپێشەوەی ستراتیجی خۆی کاردەکات ، ئەوەتا ئەو تیمە جاسوسییەی بەناوی خوبەراوە ناردوونی بۆ جیای شەنگال راپۆرتیان نوسیوە کە گوایا بارودۆخی ئێزدییەکان خراپ نیەو بەو شێوەیە نییە کە گەیەندراوە ، ئەو بۆچی چەک دەنێرێت ؟ ئەوە بۆ ئەوەیە جەنگێکی گەورە لەم ناوچەیە بەرپاببێت و ئاگرەکەی خۆش بکات ، دەیەوێت پەکەکە لەناوبەرێت ، دواتریش دەیەوێت بەو چەکانە حزبە کوردییەکانی باشوور بکەونە گیانی یەکتر ، ئەمریکاو تورکیا داعشیان هێنا ، ئەم جەنگەیان هەڵگیرساند بۆ تاقیکردنەوەی چەکە تازەکانیان دواییش بە چەند قات پارەی چەکەکانمان لێدەستێننەوە … هتد . ”

فوئاد قەرەداغی
16 ی ئابی 2014

لێدوانێک بنووسە