قەڵەم
فەرهەنگێک لە وشە دێنێتەگۆ
نووسینی
فوئاد قەرەداغی
بەرایی
سێ به‌ش … سێ چه‌پکه تیشک
دەڵێن : نووسین ناسنامەى نووسەرەو ، بەرهەمى هەر نووسەرێک کاکڵەى جیهانبینى و هزرو هەڵوێست و رەوتى ژیانێتى.
دەڵێن : بۆ ناسینى کەسایەتیى هەر نووسەرێک ، بۆ شارەزابوون لە خەون و هیواکانى ،دەبێت سەرجەمى نووسینەکانى بخوێنیتەوە.
من خەسڵەتى (راستگۆیى) دەدەمە پاڵ وشەى نووسەرو ئەو راستییانەى سەرەوە بۆ نووسەرى راستگۆ دەسەلمێنم ، چونکە دەشێت نووسەر هەبێت ، لە کایەى وشە فرۆشیدا ، بە زەبرى وشەى رەنگاو ڕەنگ خەڵک چەواشە بکات و نووسینەکانى حەقیقەتى کەسایەتى و ژیانى تایبەتیى دەرنەبڕن.
دیارە ئەوە خەڵکە سەرپشکى ئەوە دەبن بژارى راستى و ناڕاستى و ، هەق و ناهەق و ، راستگۆیى و چەواشەکاریى بکەن و ، دوا بڕیار بەسەر قەڵەمى نووسەرەکاندا بدەن.
لەو بارى سەرنجەوە ئەم کۆمەڵە وتارەم کۆکردەوە کە تێکڕا هەموویان لە چرکە ساتەکانى هەژانى ناخمدا گەڵاڵە بوون و قەڵەمیش راشکاوانە ، لە سنوورى هەلومەرجى خۆیاندا ، بەگۆى هێناون.
ئەم رەوتەى نووسین ، بەدەر لەو هەلومەرجانەش هێشتا بەردەوامە ، ئێستاش ناخى نووسەر قوڵپدەداو پەیتا پەیتا ژانەکانى دەخواتەوەو ، ئەوەندەى دەرفەتى بۆ بڕەخسێ ، هەڵدەچێت و چیرۆکى نامۆ بوونى ئەم قەڵەمە بۆ دەوروبەرەکەى دەگێڕێتەوە.
ئەم وتارانە لە سێ بەشدا ریزبەندیکراون . بابەتەکان ، زادەى بیر‌و هەڵوێست و کارلێکى گیانى نووسەرو رووداو و دیاردە جۆراوجۆرەکانى نێو کۆمەڵە.
نووسەر بۆ چڕکردنەوەى بیر‌و بۆچوونەکانى ، بۆ ئەوەى تابلۆیەکى روون و ئاشکراى نامۆبوونى و ، ئەو ژانە بە سوێیانەى کە بەرئەنجامین، نمایش بکات ، بۆ ئەوەى لەنێوان دێڕەکانەوە راستگۆیانە ، بروسکە ئاسا ، ئەزموونى خەم و خەونەکانى ئەم چەند ساڵەى دوایى ژیانى لە چەند سەرخەتێکدا بەیان بکات ، بۆ هەر بەشێک چەپکێ تیشکى کۆکردۆتەوەو ئاڕاستەى زامەکانى کردووە ، بەمەش زەمینەى بۆ قەڵەم خۆشکردووە تا بە رووناکى ئەسپى خۆى تاو بدات و بابەتەکانى نامۆیى خاوەنەکەى لە ناخەوە بۆ سەر کاغەز دەربهاوێژێت.
یەکەم چەپک لە سۆزى وشە خەماوییەکاندا ، لە بەڕێکردنى مامۆستا‌و براو هاوڕێ ئازیزەکانیدا ، نامۆیى ئەو خۆشەویستانەى بەرجەستە کردووە کە بۆ ژیان مەرگیان هەڵبژارد ، یان مەرگ یەخەى گرتن و ژیانى پڕ بەهاى گوڵتەمەنیان نەمریى بۆ تۆمارکردن.
کاتێک نووسەر ژان و سوێى مەرگى ئازیزانى رادەژەنێ ، ژیانى راستەقینە ، ژیاندۆستى ، بە نەوەکان دەگەیەنێت و تۆمەتى (مەرگدۆستى) ى لە ئاستى یادو بیرەوەریى ئەو گیانبەختکردووانەدا پووچەڵدەکاتەوە ، یەکبینەیى ژیان و خەبات جەختدەکاتەوەو ، لەم جیهانە جەنجاڵ وئاڵۆزو پڕ لە ململانێیەدا ، تێزى (مرۆڤـــ هەڵوێستە) دەکاتە دروشمى مرۆکان و ، لەو روانگەیەوە بۆ مەزنى ئەو خۆشەویستانەى دەڕوانێت و لە توێى وشەکانیدا بەرزترین جێگەیان بۆ دەکاتەوە.
دووەم چەپک رووى لە تەلارى خاوەنشکۆیە تا لەبەر رۆشناییەکەیدا گوڵبارانى خەونەکانى بکات و دواڕۆژى ئەو تەلارە بڕازێنێتەوە.
ئەگەرچى سیى ساڵ زێترە نووسەر لە خزمەتى پایەداریى ئەو تەلارەو نیازە بێگەردەکانى خاوەنشکۆدایە ، بەڵام هەرگیز لافى ئەوەى لێنەداوە هەڵسووڕاوێکى کارامەى نێو ئەو تەلارە بوو بێت بەڵکو بێفیزانە ، ئەوەندەى تواناکانى خۆى ، ئەوەندەى پانتایى بوار‌و قەبارەى ئەو هەلە دیاریکراوانەى بەردەمى ، بۆ بەرزو بەرزترکردنەوەى کەمتەرخەمیى نەکردووەو ، ئەگەر چەند گوڵێکى لەبەردەستدا بووبێت ، بێ سێ و دووکردن ، رێژنەگوڵى کەژاوەکەى پێکردووە و هەوڵیداوە نوێتر‌و رازاوەترو جوانتر بنوێنێت.
ئەمێستا نووسەر لە پەراوێزى ئەو تەلارەدا ، بە چاوى هیواوە ، بۆ ئەو خونچە گوڵانە دەڕوانێت کە لە باخچەى زانکۆ‌و پەیمانگاکانى کوردستاندا دەگەشێنەوەو گوڵاوپرژێنى دڵمان دەکەن و ئارامى بە گیانى خاوەنشکۆ دەبەخشن . ئێمە چاوى چاوەڕوانیمان لەو رێڕەوە بە گوڵ چنراوانەیە کە بەبۆنى خۆشیان مەستمان دەکەن و ، بە ڕەنگى ئاڵ و واڵاى بریسکەداریان قەڵەمە تەڵخەکان و ژەهرنامەکانیان لە نێو رەشنامەکانى سەردەمی قادسیەو ئەنفال و کیمیاباران و شۆڤێنیزمی ئێستادا رادەماڵن و باخچەکانى خاوەنشکۆیان لێپاکدەکەنەوە .
سێیەم چەپک ئاوازێکى رەنگاڵەیى ژێیەکانى ناخە ، رەنگدانەوەى خواست و ئاوات و ئامانجەکانى قەڵەمێکى نامۆیە ، ژانى بێکۆتایى کۆمەڵــگایەکى نامۆیە لە هزرى جگەرگۆشەیەکیدا ، زنجیرەیەکى بێپەیە لە خەم و پەژارە کە دڵى دەگوشن و شەوو رۆژ هەراسانى دەکەن ، بەڵام بەرەو ئەستێرەکان بەکێشیدەکەن تا خەونە دێرینەکانى نوێبکەنەوەو ، بە ئاوازەکانى بەهەشتى ئایندە لایلایەى بۆ بکەن .
ئاوازەکان هەمەڕەنگن ، بەرزو نزمن ، خاو‌و خێران . . .
ئاوازەکان ئاوێتەى ترپەى دڵێکى زامدارن و بە دیار چڵێ نەمامى هیواوە شەپۆل دەدەن و نۆتەى سروودێکى جیهانیى نوێ دەنەخشێنن و ، پڕ بە پڕى گیانى سەرڕێژ لە بەهاى مرۆ شەیداکانى ژیان ، لەسەر ژێیە لەریوەکانى ناخ بانگەوازێک : لە عیشقى گوڵ وپەپوولە ، لە ئاوێزانى هاژەو جریوە ، لە تریفەى مانگ و ئارامیى ، لە چرپەى ئەڤینى مرۆڤــــــ و سروشت ، بەرەو دواڕۆژى ئازادى و خەونى یەکسانیى مرۆڤــــ ، دەچڕن و دیسان بە دەنگە گەشبینەکەى (یۆژین پۆتیە) (1) و(گۆران) پەیامى دێرینى سروودى :(( هەستن ئەى هۆزى بەشمەینەتان ، دیلانى برسێتى دنیا . . . . . )) و ((دەمى راپەڕینە)) بە دوا خاڵى گۆى زەوى دەگەیەنن . .
فوئاد قەرەداغی
شوباتی ٢٠١٣
بەشی یەکەم
سۆزی په‌یڤه خه‌ماوییه‌کان
بۆ یادی هاوڕێی کۆچکردووم مامۆستا محه‌مه‌د نوری توفیق
سه‌ره‌تا به‌ر له‌وه‌ی بیبینم ، مامۆستا حه‌مه نوریم ناسی . کاتێک ناسیم که ئه‌وو کاک ته‌های برای له ( نوگره‌تولسه‌لمان ) زیندانی بوون . ئه‌و ناسینه بۆ هاوینی ساڵی 1962 ده‌گه‌ڕێته‌وه ، ئه‌و کاته من ئه‌ندامی لیژنه‌ی شاری سلێمانیی یه‌کێتیی قوتابیانی کوردستان بووم ، کاک عومه‌ری برای مامۆستا حه‌مه نوری ( یادی هه‌میشه زیندوو بێت ) لێپرسراومان بوو ، بۆیه که دواتر ئازادکران و هاتنه سلێمانی ، من یه‌کێک بووم له‌و که‌سانه‌ی لێیان نزیک بم و ناسینه دووره‌که‌مان به په‌یوه‌ندی دۆستانه وه‌رچه‌رخێت . ئه‌م یه‌کترناسینه‌مان ، به‌هۆی کاری سیاسی له‌گه‌ڵ کاک ته‌هاو کاری رێکخراوه‌یی له‌نێو یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستاندا له‌گه‌ڵ مامۆستا حه‌مه نوری پته‌وتر بوو ، به‌تایبه‌تی دوای سێیه‌م کۆنگره‌ی یه‌کێتیی له ساڵی 1968 دا ؛ کارکردنی هه‌ردووکیشمان پێکه‌وه وه‌ک ده‌سته‌ی نووسه‌رانی بڵاوکراوه‌ی ( ئامانج ) ئۆرگانی یه‌کێتیی مامۆستایان زێتر په‌یوه‌ندی نێوانمانی خۆشتر کرد ، هه‌ر له‌و سه‌روبه‌نده‌دا کارکردنمان له گۆڤاری ( رزگاری ) دا ئه‌وه‌نده‌یتر له یه‌کتری نزیک خستینه‌وه . ئه‌م نزیکییه بووه براده‌رایه‌تی و هاوڕێیه‌تییه‌کی به‌رده‌وام .
له‌ڕاستیدا په‌یوه‌ندیمان هه‌ندێک جار دابڕانی تێده‌که‌وت ، ئه‌وه‌ش به‌هۆی رووداوه‌کانی ئه‌و کاته‌ی کوردستانه‌وه ، جارێ به هۆی دوورخستنه‌وه‌م بۆ باشووری عێراق ، جارێک به هۆی په‌یوه‌ستبوونی ئه‌و به شۆڕشه‌وه له ساڵی 1974 دا ، جارێکیدیکه به‌هۆی دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌وه‌وه بۆ شاری ( دیوانییه ) له‌ناوه‌ڕاستی عێراقدا ، جارێکیشیان به‌هۆی چوونی من به‌ماڵه‌وه بۆ به‌غدا به مه‌به‌ستی ته‌واوکردنی خوێندن ؛ به‌ڵام ئه‌م دابڕانانه کاریان له هاوڕێیه‌تیمان نه‌کرد ، به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه توندتریکردو له‌هه‌ر یه‌کتر بینینه‌وه‌یه‌کدا نوێده‌بۆوه‌و ، ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی سه‌ره‌تا به ناسینی دوور به دوور‌و دواتر به کاری رێکخراوه‌یی ده‌ستیپێکرد بوو به هاوڕێیه‌تی شه‌خسی و ئیتر ئێمه به‌ده‌ر له سیاسه‌ت هه‌میشه هاوڕێ و براو خۆشه‌ویستی یه‌کتر بووین .
مرۆڤێکی دڵسۆز
هه‌ر له‌و کاته‌وه مامۆستا حه‌مه نوریم ناسی تا ئه‌و کاته‌ی مه‌رگ لێی سه‌ندینه‌وه ، یه‌کێک له و سیفه‌تانه‌ی تیادا به‌دیتده‌کرد دڵسۆزی بوو . دڵسۆزی به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی په‌یوه‌ندییان پێوه‌ی هه‌بوو ، یه‌کێک له خه‌سڵه‌ته دیاره‌کانی بوو . مامۆستا نموونه‌ی مرۆڤێکی دڵسۆز‌و پاک و جیددی بوو له‌و کارانه‌شدا که ده‌یکرد یان پێیده‌سپێردرا ، ئه‌وه‌نده‌ی له سنووری توانایدا بووبێ و له‌کاره‌کانیدا ده‌سه‌ڵاتی هه‌بووبێت ، بێ ماندووبوون ، بێ چاوه‌ڕێکردنی ئافه‌رین و پاداشت ، خۆنه‌ویستانه کاریده‌کرد ، ئه‌وه‌ش سه‌رچاوه‌ی سه‌رکه‌وتنی بوو له هه‌موو ئه‌و کارانه‌دا که له ئه‌ستۆی ده‌گرت . من وه‌ک خۆم شاهیدی دڵسۆزی ئه‌وم له خه‌باتی رێکخراوه‌یی یه‌کێتیی مامۆستایان‌دا ، چ وه‌ک ئه‌ندامێکی مه‌کته‌بی ته‌نفیزی و سکرتارییه‌ت و ، چ وه‌ک ئه‌ندامێکی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی ( ئامانج ) ؛ ئه‌و مامۆستایانه‌ش که له قوتابخانه‌کاندا هاوپیشه‌ی بوون ، به‌تایبه‌تی ئه‌و مامۆستایانه‌ی له قوتابخانه‌ی چوارباخی سه‌ره‌تایی له سلێمانی که مامۆستا حه‌مه نوری به‌ڕێوه‌به‌ریان بوو ، شاهیدی سه‌رکه‌وتوویی و ژیری و کارامه‌یی ئیداریی ئه‌ون . له بواری رۆژنامه‌گه‌ریشدا ، ئه‌وه با هاوکاره‌کانی له رۆژنامه‌ی ( کوردستانی نوێ ) شاهید بن که چۆن سه‌رباری ئه‌وه‌ی به‌ته‌مه‌ن له ستافی رۆژنامه‌که گه‌وره‌تر بوو ، به‌ڵام وه‌ک گه‌نجێک رۆژانه به حه‌ماسه‌ته‌وه کاریده‌کردو ، به‌رده‌وام له ژووره‌که‌ی خۆیدا ده‌بینراو کاته‌که‌شی به خوێندنه‌وه‌و نووسین به‌سه‌ر ده‌برد . ئه‌م هه‌ڵسوکه‌وته دڵسۆزانه‌یه‌ی مامۆستا حه‌مه نوری له ده‌رکردنی گۆڤاری ( سلێمانی ) شدا ره‌نگیدایه‌وه‌و که‌سێک نییه راده‌ی ماندووبوونی له‌و گۆڤاره‌دا ، له‌دووتوێی په‌ڕه‌کانیدا ، به‌دینه‌کات . هه‌ر له‌ڕێی ئه‌م گۆڤاره‌شه‌وه که‌سانێکی زۆر له نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسان و رۆشنبیران و که‌سایه‌تییه ناسراوو کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی شاری سلێمانی ئه‌م سه‌ربازه گومناوه‌ی رۆژنامه‌گه‌رییان ناسی و ، خه‌می به‌ڕێوه‌چوونی سه‌رکه‌وتووانه‌ی گۆڤاره‌که‌یان له کاری بێ پسانه‌وه‌ی ئه‌ودا به‌دیده‌کرد .
که‌سایه‌تییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی
مامۆستا حه‌مه نوری په‌یوه‌ندییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیی فراوانی هه‌بوو . له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا هه‌میشه له‌گه‌ڵ خۆشی و ناخۆشیی که‌سوکارو دراوسێ و هاوڕێکانیدا بوو . له‌ناو خێزان و بنه‌ماڵه‌که‌یاندا رێزێکی له راده‌به‌ده‌ری هه‌بوو ، سه‌رچاوه‌ی پرس وڕاو رێزی براو ئامۆزا و خزمه‌کانی بوو ، بۆ هاورێکانیشی هه‌ر به‌و شێوه‌یه بوو . بۆ خۆم چه‌ند نموونه‌یه‌کی ئه‌و مشوورخواردن و به‌ته‌نگه‌وه‌هاتنه‌ی مامۆستا‌م له‌لایه که له گشت خۆشی و به‌تایبه‌تی ناخۆشییه‌کانمدا ئاماده ده‌بوو و فه‌رامۆشی نه‌ده‌کردم . یه‌کێک له‌و هه‌ڵوێسته شه‌خسییانه‌ی وه‌ک نموونه بیهێنمه‌وه ئه‌وه‌بوو که له ساڵه‌کانی 1980 و 1981 دا ، کاتێک فه‌همی برام له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی به‌عسه‌وه بێ سه‌روشوێنکرا ، چه‌ند جار کاره‌کانی خۆی به‌جێده‌هێشت و به ئوتومبیلی خۆی ده‌یبردمه که‌رکوک و له‌ڕێی هه‌ندێک له ناسیاوه‌کانییه‌وه سۆراخی فه‌همی بۆ ده‌کردم تا هه‌واڵ و چاره‌نووسی بزانین ، به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێبداته مه‌ترسی ئه‌و کاره‌و سیاسه‌ته شۆڤێنیستی و فاشستییه‌که‌ی به‌عس ، له‌سه‌رده‌مێکدا که ئاشکرابوونی هه‌وڵێکی وه‌ها به‌ر گومانی په‌یوه‌ندیبوون به شۆڕشه‌وه ده‌که‌وت ، ئه‌و گومانه‌ش به‌س بوو بۆ تیاچوونی هه‌رکه‌سێک .
مامۆستا‌و سیاسه‌ت
ره‌نگه زۆر جار که‌سانێک دوور به دوور مامۆستا حه‌مه نورییان به سیاسی یان حزبی و ته‌نانه‌ت حزبییه‌کی گه‌وره زانیبێت ، به‌ڵام له‌ڕاستیدا نه سیاسی بوو وه‌ک مانای کاری سیاسی و خولیای سیاسه‌تکردن و نه حزبیش بوو . من له‌وه‌ته‌ی مامۆستا ده‌ناسم که‌سێکی حزبی نه‌بووه‌و هیچ ئیلتیزامێک به حزبه‌وه گرێینه‌داوه . په‌یوه‌ندی ئه‌و له‌سه‌ر بنچینه‌ی دڵسۆزی بۆ خاک و نیشتمان و ئیلتیزامێکی ئه‌خلاقی بووه به‌رامبه‌ر ئه‌و هاوڕێ و که‌سایه‌تییانه‌ی بۆ مه‌ودایه‌کی مێژوویی ناسیونی و سه‌رده‌مانێک پێکه‌وه هاوخه‌بات و هاوخه‌می پرسی کورد بوون . ئه‌و که‌سێک بوو به بیروباوه‌ڕ نه‌ته‌وه‌یی و دیموکرات . له‌سه‌روبه‌ندی که‌رتبوونی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی کورد ، که ئه‌و کاته پارتی دیموکراتی کوردستان نوێنه‌رایه‌تی ده‌کرد ، بۆ هه‌ردوو باڵی بارزانی و مه‌کته‌بی سیاسی ، ئه‌گه‌رچی به‌لای باڵی مه‌کته‌بی سیاسی‌دا و پاشان یه‌کێتیی نیشتمانیدا شکایه‌وه ، به‌ڵام له سه‌رانسه‌ری مێژووی ئه‌و ململانێیه‌دا ، که‌سێکی میانه‌ڕه‌و بوو ، دژی کاری توندوتیژی و توندڕه‌ویی بوو . من بۆ خۆم لایه‌نگیرێکی توندڕه‌وی لایه‌نێکیان بووم ، بۆیه چه‌ند جار له‌گه‌ڵ مامۆستا حه‌مه نوریدا مشتومڕمان بووه ، هه‌موو جارێک و هه‌میشه ئامۆژگاری ده‌کردم که هه‌ڵوێستی توندڕه‌وی وه‌رنه‌گرم و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و دواڕۆژی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریی نه‌ته‌وایه‌تیمان له‌به‌رچاو بگرم ، له کۆنگره‌ی سێیه‌می یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستانیشدا ساڵی 1968 به‌گه‌رمی پشتیوانی له‌و بڕیاره‌ی کۆنگره کرد که بۆ ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتمانی هه‌وڵێک له‌لایه‌ن یه‌کێتیی مامۆستایانه‌وه بدرێت و وه‌فدێک سه‌ردانی هه‌ردوو مه‌کته‌بی سیاسی هه‌ردوو باڵه‌که‌ی پارتی بکات ، هه‌مان ئه‌م هه‌ڵوێسته‌شی له دوا شه‌ڕی نێوان پارتی و یه‌کێتی هه‌بوو ، ئه‌گه‌رچی له ده‌زگای راگه‌یاندنی یه‌کێتیدا کاریده‌کرد .
به مه‌رگی مامۆستا حه‌مه نوری نووسه‌رێک ، رۆشنبیرێک ، رۆژنامه‌نووسێک ، که‌سایه‌تییه‌کی پاک و دڵسۆز‌و سه‌وداسه‌رێکی ئازادی کورد‌و رزگاریی کوردستان‌مان له‌ده‌ستچوو . سڵاو له گیانی پاکی مامۆستا‌و یادی هه‌میشه زیندوو بێت .
تێبینی
مامۆستا حه‌مه نوری له 8 ی حوزه‌یرانی 2011 دا ، دوای ململانێ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییه‌کی کوشنده‌دا گه‌یشته کاروانی نووسه‌ران و ئه‌دیبانی کۆچکردووی گه‌له‌که‌مان . رۆژی 14 ی ته‌مموزی 2011 له هۆڵی رۆشنبیریی سلێمانی یادی چله‌ی کۆچکردنی بۆ کرا ، من وه‌ک یه‌کێک له هاوڕێ نزیکه‌کانی ئه‌م وتاره‌م بۆ ئه‌و بۆنه‌یه ئاماده‌کردبوو ، به‌ڵام راگه‌یاندنی یه‌کێتیی نیشتمانی په‌یوه‌ندییان پێوه‌نه‌کردم و بۆنه‌که‌یان بۆ خۆیان قۆرخکرد ، بۆیه وتارەکەم شه‌وی ١٥ ی تەموز لە فه‌یسبوک بڵاو کرده‌وه .
ئه‌ستێره‌یه‌کی ئاوابوو
ئەستێرەیەک ، ناوى ئەستێرەى (گۆران) بوو . . . لە پڕ کشاو ، لەبەردیدەمان ئاوابوو . . .
دیسان ئەمساڵ ، تشرینى خەم ، چەخماخەبارانى کردم . . .
دیسان ، گەواڵەى هەورىتار ، رووناکیی لێشاردمەوەو ، بینایى لێ سپى کردم . . .
دیسان ، رەشە بروسکەى هەواڵێک ، سەرتاپاى هۆش و گیانمى سمى و ، مەرگى خۆشەویستێکى دى پێگەیاندم . . .
دیسان ئەمساڵ ، تشرینەکەى ژان و فرمێسک ، کسپەى لەناخم هەڵگیرساند . . .
کسپە ، چزچز ،تەنییەوە ، بەناخمدا شۆڕبووەوەو ، هەتا سەرمۆخ ، هەتا دوا خانەى هەست و هۆش ، زامێکى دیکەى
تێ‌کردم . . .
چ زامێک بوو ، زامێکى تیژ‌و بەپەلە . . .
چ زامێک بوو ، زامێکى لێوان لێو ئاخن ، لە پشکۆو ژیلەمۆو کرپە . . .
زامى مەرگى (گۆران)ى هاوڕێم و برا . . .
(گۆران)ى مرۆڤـــــــ و بڕوا . . .
(گۆران)ى شەیداى ئازادى و ، ژیانى سەرڕێژ بە هیوا . . .
هاوڕێم . . . برام
ئەم مەرگەى تۆ ، چ مەرگێکى بە خورپە بوو . . .
ئەم کۆچەى تۆ ، چ کۆچێکى ناوادە بوو . . .
ئەمە ، چ ((چارەنووسێکى)) نەنگ بوو ، تۆى بۆ سەیوان بەکێشکردو ، بۆ ئێمەش ئەوە چل رۆژە ،
ئەو هەواڵە شۆکهاوەرە ، بە ئیفلیجى بە جێیهێشتووین : دەست و پەنجەمان ئیفلیج و ، زمان لاڵ ومێشک بەستوو و ، قەڵەم وشک و بێبەرهەمى کردووین . . .
ئەى هاوڕێى گیانى بە گیانیم
لێمببوورە ، لێمیمەگرە ، ئابەم دەست و پەنجانەوە رابمێنم . . . ئاخر قەڵەم دەستەوسانەو ، هەرچەند دەکات ، بۆ ئەم ((رێکەوت)) ەى مەرگى تۆ ، بەپەنجەمەوە بەنگنابێ . . . ئەوە
سەریهەڵگرتووەو بۆ چەند وشەیەک دەگەرێ ، دەگەڕێت و هەڵدەنووتێ و بۆم رامنابێ . . .
ئەوەتا ورد ورد دەڕوانێ ، پەیتا پەیتا ، بەنگکێشانە ، وڕدەبێت و بە چۆکدادێ ، بۆ چەند دێڕێک
لەوشەى سوورى زام و گڕ ، بە دیار ناخى سەرخوێن کەوتووم ، وادۆشداماوەو نابزوێ . . .
ئایا ئێوە : ئەى ئازیزەکانى گۆران ، دەزانن قەڵەم بۆ نووسەر ، جەوهەرى پڕۆژەى بوونە؟ دەزانن
قەڵەمى نووسەر ، رۆحى گەرمى دەهەژێنێ ، راستگۆیانە ، شارا بە شارى وشەکان شەندەکات و ،
بەگۆدێًنێ . . .
بەڵام . . . کوا نووسەرو ، کوا قەڵەم و ، کامەتا رۆح ؟
ئەوەتانێ ، رۆحێک تاساو ، رۆحێک راماو ، رۆحێکى تەواو لە هۆشچوو ، رۆحێکى تەواو نامۆبوو
بەدەوروبەر ، وەکو رۆحى نامۆى (گۆران) ، لەو جەستەیەى خامۆشکرا ، (گوایا) بەدەستى نهێنیى
قەدەر . . .
ئەى ئازیزان . . . ماتەمگێڕان
ئایا ئێوە ، رۆحى (گۆران)تان دەناسى ؟
ئایا ئێوە ، دەتانزانى : (گۆران) چ کانزایەک لە مرۆڤــــ بوو ؟
ئایا ئێوە ، شۆڕشى بەردەوامتان بیستووە ؟
ئایا ئێوە ، یەکبینەیى ورەى شۆڕشگێڕانەتان دیوە ؟
ئەوە (گۆران) نموونەى بەردەوامیى بوو :
بڕواى بەردەوام بە ژیان . . .
پاکى و بێگەردیى بەردەوام . . .
خۆشەویستیى خاک و خەڵک و ، دڵسۆزییەکى بەردەوام . . .
خەونى ئازادیى بەردەوام . . .
گەشبینییەکى بەردەوام . . .
خەمخۆرییەکى بەردەوام . . .
خۆشگوفتارى و بزەى هەمیشە بەردەوام . . .
بەردەوامیى . . . بەردەوامیى
بەردەوامیى رەوتە نەپساوەکەى مرۆڤـــــ بەرەو ژیان ، ئەوە بڕوا‌و فەلسەفەى بوو . . .
بەردەوامیى ، ئۆرگانیکى گیان و هەستى ئەو بوو ، خەسڵەتى رەسەنى ئەو بوو ، بۆیە وا لە چلەى
مەرگى ئەودا ، بۆ جەوهەرى بەردەوامیى ئەو دەگەڕێم . . .
کامە جەوهەر ؟ جەوهەرى رۆح :
ئەو جەوهەرەى ، بێ‌ناز پرزەى لێ‌بڕابوو . . .
ئەو جەوهەرەى ، کاتیک هاتمەسەرى ، لێینەمابوو ، لێیزەوتکرابوو تەنهاو تەنها جەستەى
مابوو . . .
ئەو (گۆران)ە ئاوەدانە ، گفت و لفت و گۆشیرینە . . .
ئەو (گۆران)ە سەرشار لە چالاکیى و ورەى ژینە . . .
ئەو (گۆران)ە هەمیشە گەشبینە . . .
لە سپێدەى ئەو رۆژە پاییزییەدا ، جەستەیەک بوو ، بێ هەناسە ، بێ گیان ، داماڵراو لە بەرگى
ژیان ، مات مات ، کپ کپ ، راکشابوو . . .
گیانێکى سارد ، جەستە هەرسارد :
سارد سارد ، وەکو رۆحى ساردەوەبووى نێو ئارامگەى دڵ و هۆشم . . .
سارد سارد ، وەکو داخ و پەژارەو حەسرەتى هاوڕێکانى . . .
سارد سارد ، وەکو نا ئومێدیى کیژەکانى : بێرى ، پەیام ، ئاڤان ، بۆ بینینەوەى باوکیان ، تاجى
سەریان . . .
سارد سارد ، وەکو تامى تفتى ژیان ، لە دواى مەرگى ، مامە (گۆران)ەکەى : ژیار ، ژوان . .
سارد سارد ، وەکو دەنگى دوور‌و ، چرپەى بابەبابەى ئەڤین . .
سارد سارد ، وەک هەناسەى شوکرى ، هاوسەرى رۆژانى سەختى دێرین . . .
سارد سارد وەک ئاوات و خەونى بێنازکەوتووى پەروین . . .
گۆران ، ئەى (گۆران)ە تێکۆشەرە دێرینەکەى کوردەوارى ، هاوڕێ (کامل)ەکەى (ئارام ) ،
پارتیزانى سەرەتایى . . .
ئەى خەمخۆرى بە ئەمەکى پرنسیپى : مافى مرۆڤــــــ و چارەنووس ،
دڵنیابە :
لەو تەنهایى و دنیا خامۆشەتدا . . .
لەو بێدەنگى و ماتى و گیانى بێ سروەتدا . .
لەو خەوتنە بێکۆتایى و رەهایەتدا . .
لە توێى دڵ و یادگارى هەمیشەیى و ، بیرەوەریى خزم و کەس و هاوڕێکانتدا . . .
لە نێو دێڕەکانى
مێژووى بەرەنگارى و تێکۆشانتدا .
دەژیت . . . دەژیت
. ئێمەش ، لەگەڵ ئاوات و ئامانج و خولیاکانتدا ، دەژین ، دەژین و هەرگیز لە یادمان ناچیت . . .
کێ له مه‌رگی گۆران به‌رپرسیاره ؟!
ماتەمگێڕان . . ئازیزانى گۆران
ئالەم یادە خەمناکەدا . . ئالەم رۆژە نەخواستەدا ، کە بەسوێى زامەکانمان و زووخاوى ناخماندا
دەچینەوە . . نابێت ئەو مەرگە تراژیدییە ، بەژێر خەرمانى وشەى پڕ سۆز‌و رۆمانتیکیانەوە ببێت . .
دەبێت هەڵوێستەیەک بکەین ، ئەو پرسیارە بۆ ئاڕاستەکردن داڕێژین و بپرسین :
کێ لە مەرگى گۆران بەرپرسیارە ؟
ئایا ئەمە ، مەرگێکى نوسراوەو لە ئەزەلەوە بڕیارى دراوە؟ ئایا ئەمە ، چارەنووسێکى ئاسایى مرۆڤەو ، دەبێت بەم شێوەیە کۆتایى بێت ؟
ئایا ئەمە ، رێکەوت و ناوچەوانێکە ، چارناچار دەبێت رووبدات و کەسێک تواناى بەربەستکردنى نییە ؟
ئێوە وەرن ، با پێکەوە بیربکەینەوەو بپرسین :
هەر مرۆڤێک (من ، تۆ ، ئەم ، ئەو) گۆران ، هاووڵاتییەک ، کرێکارێکى کارەبا ، کەبەم مەرگەساتە ژیانى
دەپێچرێتەوە ، کێ لەو مەرگەى بەرپرسیارە ؟
وەرن بێسڵەمینەوە بپرسین : بۆچى لەسەدەى بیست و یەکەمدا ، لەسەرەتاى هەزارەى سێیەمدا ،
هێشتا لەلاى ئێمە ، شەقام شەقام ، کۆڵان کۆڵان ، ماڵ بەماڵ ، عەموودەکان دادەچێنرێن و ، کێبڵەکان بە هەوادا رادەکێشرێن و ، لەگەڵ خۆیاندا مەرگ ، مەرگى چاوەڕوانکراو ، بۆ مرۆڤەکان دەبەن و ، لەهەموو شەقام و کۆڵان و ماڵێکدا پەخشى دەکەن ؟
ئەرێ ئەو مەرگە ، کارى هێزى نادیارەو دەستێکى نهێنى لەپشتە ، یان دەستى مرۆ باڵا دەستەکان و سیستمە گەندەڵەکان و دواکەوتنى شارستانیى تێدایە ؟
ئەرێ ئەو مەرگە ، بەرەنجامى فاڵ و قاوەو بەخت و خەوو چاوى پیسە ، یان بێدەربەستى و کەمتەرخەمى و عەقڵى پووچى سیستمێکە لە کاروانى پێشکەوتنى هاوچەرخ بەجێماوە ؟
ئاخر مەرگێک کە ئاسایى ، دواچارەنووسى هەموومانەو ، بە ناچاڕیى لەڕێى مرۆڤدایە ، کەى بۆتە مەرج ئابەم شێوە بێهودەیە ، کۆتایى بە ژیان بێنێت ؟!
ئەمە پرسیارێکە ، دەکرێت سەرى گڵۆڵەى ورووژاندنى چەندین رست پرسیار بێت و بۆ تێڕامان رامانکێشێ و لە بێدەنگى رزگارمانکات .
ئێوە وەرن باپرسیارەکان گشتیبکەینەوەو بڵێین :
ئەرێ کێ لە هەموو رووداوە تراژیدییەکانى مەرگ بەرپرسیارە ؟
– کێ لە خۆسووتاندن و زیندەبە چاڵکردن و گوللە بارانکردن و هەموو چەشنەکانى توندوتیژیى دژى ژنان بەرپرسیارە ؟
– کێ لە دووپاتبوونەوەى خۆکوشتنى قوتابیانى منداڵ و هەرزەکاران بەرپرسیارە ؟
– کە منداڵێکى پێنج شەش ساڵان کارى بە سەردا دەسەپێنرێ و ، لەبەرسەرماو کڕێوەى زستاندا هەڵدەلەرزێ و ، لە هاوینیشدا ئارەقەو شۆى نێوچەوانى بەلاجانگیدا چۆڕاوگە دەبەستێ ، کێیە ئەوەى ئالەم ناهەقى و تاوانە بەرپرسیارە ؟
– کە کۆمەڵێک مرۆڤــــــ ، لە رووداوى وەرگەڕان و بەیەکادانى ئوتومبیلدا ، گیانیان لەدەست دەدەن ، کێیە ئەوەى بەرپرسیارە ؟
– کاتێک مەرگ دەبێتە میوانى گیانی مرۆیەکى نەخۆش و ، لە نەشتەرگەرییەکدا هەڵناسێتەوە ، کێیە ئەوەى لەم کوشتنەى بەرپرسیارە ؟
دەڵێن پرسیار ، پرسیاریدى دەورووژێنێ . . . دەڵێن پرسیارى بەردەوام هێماى هۆشى بە ئاگایە ، هێماى خۆبەدەستەوەنەدانە ؛ بۆیە دەبێت ، وەک ئەو خواستەى (گۆران) هەیبوو ، بەبەردەوامیى بپرسین ، تادەگەینە پرسیار لە مەرگە شێنەییە گەورەکان و بڵێین :
– کێ لە مەرگە سیاسییەکان بەرپرسیارە ؟
– کێ لە ئەنفال بەرپرسیارە ؟
– کێ لەمەرگى نێو رەشەباى ژەهر بەرپرسیارە ؟
– کێ لەمەرگى مرۆى ژێر ئەشکەنجەى زیندانەکان بەرپرسیارە ؟
– کێ لەمەرگى نائاسایى ولەناکاوى تاکەکەس و ، مەرگى بەکۆمەڵى خەڵک بەرپرسیارە ؟
– کێ لەمەرگ بە ئەتۆم و سیانیدو خەردەل ، بە شێرپەنجەو ئەنتراکس و ئایدزو سارس بەرپرسیارە ؟
– کێ لەمەرگى بەرەنجامى جەنگ و مەرگى دەستى رەشى تێرۆریستان بەرپرسیارە ؟
– کێیە ئەوەى لەمەرگى ئابوورى ، مەرگى ژێرخانى کۆمەڵگا ، بەرپرسیارە ؟
– کێیە ئەوەى لە هەژارى ، لە بێکارى ، لە گرانى ، لە بێ خانەو لانەیى ، لەکەمیى ئاو ، لە نەبوونى خزمەتگوزاریى کارەباو ، کوێرەوەری بەردەوامى ڕۆژانەى خەڵک ،بەرپرسیارە؟
– کێیە ئەوەى،لە یاساى جەنگەڵى بازاڕ،لە هەڵًًچوونى رۆژانەى نرخ،لە دەستى ئاوەڵاى پارەداران،لە بڕینى ((ئازاد))انەو داتەکاندنى گیرفانى هاووڵاتیان ، بەرپرسیارە ؟
خۆشەویستان . . . ماتەمگێڕان
کێ لەوانە بەرپرسیارە ؟ پرسیارێک بوو ، لەلاى (گۆران) بەردەوام بوو ؛ بەو مەبەستەش ئەرکى دوو گۆشەى نێو دوو رۆژنامەى هەڵگرتبوو . . . *
کێ لەوانە بەرپرسیارە ؟
پرسیارەکان ، هەموو دەمێک ، (گۆران) بەزار دەیگوتنەوەو ، لە دڵ و بیروقەڵەمى هەڵدەقوڵان . . . بۆ وەڵامیش دەچووە نێو ململانێ و مشتومڕێکى جیددییەوە ، کەوەڵامیشى
چنگنەدەکەوتەوە ، بە نوکتەیەک ، بەتەنزێک ، پرسیارەکەى دادەڕشتەوەو ،بۆ ماوەیەک لێیدەگەڕا ؛ بۆیە منیش لەیادەوەرى ئەودا ، جارێکیدى ، بەم شێوەیە دامڕشتنەوە ، هەتا هەموومان پێکەوە ، لەبەردەم گشت رووداوێکى مەرگ هێنەردا ، بەتایبەتى لەبەردەم مەرگە نائاسایى و شێنەییەکاندا ، ئەم پرسیارە رابگرین و نەهێڵین هەروا تێپەڕبن ؛ چونکە ناشێت مەرگ ئاوا تەراتێن بکات و ، کەس لە هۆکارى نەپرسێ ، کەس لە بەرپرسەکانى مەرگ نەپرسێ و ، بێباکانە گوزەربکات و ، هەر رۆژە پڕ بەگیانى خۆشەویستێکماندا بکات ، یان دۆزێکمان بخاتە سەر رێگاى مەرگ .
دەبێت بانگەوازێک بکەین ، بۆ ئەوەى مەرگ بخرێتە ژێر پرسیارەوە ، بۆ ئەوەى (گۆران)ەکان ، خانمەکان ، قوتابیان ، منداڵەکان ، هەرزەکاران ، هاووڵاتیان بە گشتى ، بپارێزرێن و ، مەرگى نائاسایى ،ئاوا بە ئاسانى ، نەیانفڕێنێ . . .
دروود ئەى ژیانى پڕ بەخشینى گۆران . . .
دروود ئەى مرۆڤە هوشیارەکەى کوردەوارى . . .
دروود ئەى قەڵەمە بێدارەکە . . .
دروود ئەى فەرهەنگى ژیانێکى سەرانسەر خەم . . .
دروود ئەى خاوەنى پرسیار ، بێکۆتایى . . .
دروود ئەى گیانى بێگەردو زیندووى گۆران . . .
دروود . . ، ئەى هاوڕێم . . . ئەى برام . .
تێبینییه‌کان
1 – ئه‌م په‌خشانه له کۆڕی چله‌ی مه‌رگی جه‌رگبڕی هاوڕێی گیانی به گیانیم ( گۆران قه‌ره‌داغی ) دا رۆژی 30/12/2004 خوێندمه‌وه .
2 – گۆران ئێواره‌ی رۆژی 24 ی تشرینی دووه‌می 2004 به کاره‌ساتی لێدانی کاره‌با گیانی سپاردو به‌جێیهێشتین .
3 – گۆران پێشمه‌رگه‌یه‌کی ئه‌و مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه بوو که شه‌هید ئارام له ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ پێکیهێناو ، له‌ناو پێشمه‌رگه‌کاندا به هاوڕێ ( کامیل ) ده‌ناسرا .
4 – گۆران به‌ر له‌مه‌رگی ناواده‌ی دوو گۆشه‌ی له هه‌ردوو رۆژنامه‌ی ( ئاڵای ئازادی ) و ( چاو‌دێر ) دا هه‌بوو .
5 – بێریڤان ، ئاڤان ، په‌یام و ئه‌ڤین کچی گۆران قه‌ره‌داغین ، له سوید ده‌ژین .
6 – ژوان و ژیار کچی نووسه‌ری ئه‌م په‌خشانه‌ن .
7 – شوکری ژنی یه‌که‌م و دایکی منداڵه‌کانی گۆرانه ، (په‌روین ) یش ژنی دوومێتی و دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ کوردستان هێنای و که‌متر له ساڵێک پێکه‌وه ژیان .
تاجه‌گوڵینه‌یه‌ک له وشه‌ی فرمێسکاوی بۆ بیره‌وه‌ری شازاد صائب
کاتێک گورزى هەواڵێکى شەوەڕەنگى نەگریس داى بەسەرماو ، مەرگى لە ناکاوى کاکە شاى پێڕاگەیاندم ، چەخماخەیەک جەستەمى سەرانسەربڕى و ، هۆش و هەستى هەڵقرچاندم .
ویستم پڕ بە دەم هاوارکــەم ، ویــستم ئازار‌و سوێـى ئەو هەواڵــــە نـــەسەلمێنم ، ویـــستم
بەرپەرچیدەمەوەو بیتارێنم .
ویستم بگریم ، تا رستێک فرمێسکى گەرم بۆ کاکە شا بهۆنمەوە ، بەڵام فرمێسک لە چاوانمدا یاخى بوو و دانەبارى.
ویستم قەڵەم بۆ خەم و پەژارەى ناخم شایەتم بێ ، بەڵام بیر‌و پەنجەو قەڵەم سڕ بوو بوون و کارى خۆیان لە دەستدابوو .
ویستم هەتا ماڵى حاجى و یارە سەرکەوم و هاوشانى گشت هاوڕێکانى یاوەرى بم ، بەڵام دڵەى کۆست کەوتووم و جەستەى ماندووم ، لە دامێندا رایانگرتم و ئەو شەرەفەیان پێ نەبەخشیم .
بۆ ساڵیادى کۆچى ناوادەى کاکە شا ، لەگەڵ خۆیدا کەوتمە دوان . وێنەکەیم تێرتێر نووساند بە سنگمەوە ، هەتا تاسەى دووریى ئەوو ، کاسیى ساڵێکى تەمەنمى پێڕەوییەوەو ، تاجەگولینەیەک وشەى فرمێسکاوى هۆن هۆن باراند .
وشەکان لێم راستبوونەوە ، وتیان نەکەى بگرى ، چۆن رێبازى دێرینى ئەو بە گۆمى لێڵى چاوەوە چاک دەناسرێ؟ ئەى نابینى چاوەکانى ئەو هەرگەشە . ئەوە نییە تیشکى سەرکەوتن تێیاندا چریسکەى دێ ، ئەى هەست ناکەى چاوو بزەى لێوەکانى ، جوانیى بە وێنەکەى داوە و ، لەگەڵ روخسارى بێگەردیا پاکى و سافى و دڵە بلوور ئاساکەى ئەو نیشان دەدا ؟ ئەوە نییە (کاکە شا) مان بۆتە ئەستێرەیەکى پرشنگدار ، لە ئاسمانى ساماڵى کوردەواریدا جریوەى دێ ؟ ئەوە نییە وشەو گیانى تامەزرۆى ئەو بۆ ئازادى نەمرییان دەستکەوتووەو ، بوونەتە خەرمانەى مانگ و هاوڕازى یەک (تریفە تریف) تیشکى زیوین پەخش دەکەن .
لەگەڵ وێنەکەى کاکە شا من لە دوان ماندوو نابم ، ئەویش بە ڕووى گەش و خەندە دەمدوێنێ و دەڵێ :
هاوڕێ . . . لەبیرتە هێشتا منداڵبووین ، لە گەڕەکى شێخان ، لە بارەگاى قوتابیان ،سیاسەت و کوردایەتى بە یەکترییان ناساندین ، لەبیرتە خەمى رزگاریى خاک و وشە نەوەى ئێمەى هەموو جۆش‌دا ، بیرت نایە لە دواى هەرەس بیرى بەرەنگارى و خۆڕاگریى یەکیخستین.
بەڵێ هاوڕێ . . . ئێمە زادەى تێکۆشانى ئەو سەردەمەین ، ئێمە هەڵگرى پەیامى (رزگارى)ىتۆین.
بەڵێ هاوڕێ . . . هاوڕێیەتى ئێمەومانان دەستکرد نەبوو ، هاورێیەتیمان لە مێژووى چەوساندنەوەى مرۆڤەوە دەستیپێکرد ، لە ئامێزى ئاوات و هیواى گەشماندا ، بەردەوام چرۆى دەکردو پڕ بە پڕى ئەم جیهانە پەلى هاویشت . ئێمە خەم و ژانى خوێن و خاک و نانمان لە کۆڵ نابوو . خەونى ئازادیمان ، بۆ کورد ، بۆ مرۆڤایەتى دەدى . خەمخۆرى نانى ئازاد بووین بۆ برسییەکان ، زۆر دەربەستى هەواى پاک بووین بۆ ئازادیى بیر‌و هۆش و ، بۆ زمانى بەستراوو ، بۆ کۆیلەى ناو کارخانەکان ، بــۆبەندەکانى نێو مەزراو نێو کێڵگەکان .
بەڵێ هاوڕێ . . . بە دڵێکى تەواو شکستەوە ، بەبارێ خەم و پەژارەى کۆست کەوتنەکەى پارەوە ، دەڵێم : مەخابن من بۆ بینینى مەرگى ئازیزان مامەوە . . . . من مامەوەو ئەو واشەى مەرگ پڕى پیاکرد ، من مامەوەو ئەو دەستى رێکەوتێکى کوێر پرزەى لە هەناسەى بڕى . بەڵام هاوڕێم دڵنیا بە ، خۆشەویستى بێ نیازى تۆ ئاوى زیندەگى دراوەو ، مەرگ وشکى ناکاتەوە . دڵنیابە بیرەوەریت لە دڵماندا دەژى و پێ بە پێى رەوتى ژیانمان ڕێدەکات و نەمریى کەمەر بەندیانە .
کاکە شازاد . . . ئێستاش هەروەکو دوێنێ ، گوێم لە دەنگى بەرزو شیرینتە ، چاوم تابلۆنیگارێکە روخسارى گەش و کراوەو زار بە خەندەى تۆى تێدایە . گەشبینى تۆ بۆ ژیان و بۆ بەهارى نوێى ئازادى لە نێو گفت و لفت و نوکتەى هەنگوین ئاساتەوە ، هەتا ئێستاش خەممان دەڕەوێنێتەوەو ، کانى بزەو خەندە لە قووڵایى دڵى شەیداى ئێمەدا دەتەقێنێتەوە .
ئەى ئازیزانى کاکە شا . . . ئێوە وەرن لە هەردوو چاوى منەوە بۆ وێنەکەى ئەو بڕوانن . . . وەرن رۆحى پەپوولەیى ئەو سەیرکەن . . . ئەوەتانێ من دەیبینم . . گیانى بۆتە هاوڕێى خۆرەتاوو هەموو رۆژێک لە گردى مامە یارەوە پرشنگى زێڕ‌ینى بڕواى بە نێو شاردا پەخش دەکات . . ئەوەتانێ من دەیبینم . . گیانى بۆتە هەڤرێستەیەک ، لە ناخماندا بنج دادەکوتێ . . ئەوەتانێ من دەیبینم مەرگ یاساى خۆى گۆڕیوەو بۆ کاکە شا بۆتە ژیان .
رۆژنامەى (کوردستانى نوێ) ژمارە (2761) سێشەممە 21/5/2002
تیشکی وشه به‌سوێیه‌کان
له چله‌ی مه‌رگی مامۆستا ( حه‌مه ئه‌مین حه‌سه‌ن ) دا
ئەمجارەیان خەزان کەوتە وەرزى سەیرانەوە. کۆچ و ڕەوى ئەمجارەمان روو لە هەوارگەى سەیوان بوو . سەیرانى ئەم بەهارەمان لەنێو گیانى بەرزەفڕى خۆشەویستە ئارامبووەکانى شاربوو . مامۆستامان میوانێکى نوێى دەڤەرى حەسانەوەى تا هەتایى شاعیران و زانایان بوو . میوانى ئەمجارەى سەیوان تێکۆشەرو زانایەکى ماندوو نەناسى رێى پڕ هەورازى پێچاوپێچى پێشکەوتن و خەونى دواڕۆژێکى بەختیار بوو؛ بۆ ئێمەش ، شاگردانى ئەو ، تێشووى سەیرانى ئەم ساڵى خەمە ، نیگەرانىو پەژارەو فرمێسک و یادو دەرس و پەندى سەرانسەرى ژیانى پڕپیتى مامۆستا بوو .
کامە ژیان . . ئەو ژیانەى واشەى مەرگ پێچایەوە ، یان ئەو ژیانەى ، ئەوەندەى بەرینى دڵى مامۆستامان ، بووە فەرهەنگێکى گەورەو بەڕووى ئێمەو نەوەکانى دواى خۆى کرایەوە .
کامە ژیان . . ئەو ژیانەى رەوکردنى دوا هەناسە چاوەکانى پێ لەیەکنا ، یان ئەو ژیانەى رۆژ بە ڕۆژو سات بە سات و چرکە چرکەو هەڵوێست هەڵوێستى لە بیر‌و ویژدانى هاوڕێیان و یارانیدا ، دڵێکى ئێجگار مەزنى ئەبەدییەو پەیتا پەیتا لێدەدات و مێژووى یەکبینەیى ژیانى نەمرى و سەروەریى رۆڵە بەخشندەکانى خۆى تۆمار دەکات . تۆمارى نێو تۆمارگەیەک ، سەرانسەرى بەهاکانى دوو توێى ، مێژووى رەنجى زەمەنێکن ،چ پرەنسیپ وچ رەوشت سەرى بەرزیان لە ئاسمان بوو ، پوختەى بەندەکانیشى ، نوسراوى سەر ریزێک ئاڵاى شەکاوەن و ،ئازایەتى ، نەفس بەرزى ، مەبدەئییەت ، دڵسۆزى و خۆشەویستى ، پەروەردە و زانست پەروەرى ، گەشبینیى دواڕۆژى مرۆڤــــــ دەگێڕنەوە .
تۆمارگەکە پێمان دەڵێت: من شاهیدى ئەو رۆژەمە کە مامۆستا دەستەو یەخەى کەللە پووتە شۆڤێنییەکان بۆ بەرگرى لە بوون و ناسنامەى ئێمە جەنگا .
تۆمارگەکە پێمان دەڵێت : من شاهیدى ئەو رۆژەمە جەندرمەکان مامۆستایان قۆڵبەست کردوو بەرەو زیندانى تارى پڕ ئەشکەنجەو ئازاریان برد .
تۆمارگەکە پێمان دەڵێت : من شاهیدى ئەو رۆژەمە مامۆستامان عیشقى خەباتى گەرمتر لە جاران بوو ، دەرس و پەندى نێو زیندانى ، بە ڕووى ئاڵ و بە دەم زەردەخەنەى بێ کوژانەوە ، بۆ قاڵبوونەوەو راهێنان ، بە قوتابى و هاوڕێکانى دەگوتەوە .
تۆمارگەکە پێمان دەڵێت : ئەو کاتەى کەچڕەوى و لادان کەوتە وێزەى تەلارى باوەڕو رێبازى شکۆدارى ئەو ، پەنجەى ناڕەزایى بڵند راگرت دەنگى تووڕەیى هەڵبڕى ، پڕ بە گەرووى ، بە وشەى ئاگرینى ((نا)) بڕوا پۆڵاینییەکانى بە ڕووى لادانەکاندا چڕاند .
دیسان تۆمارگەکە پێمان دەڵێت : وەرن ئێوە باش بگەڕێن ، لاپەڕەکانى ژیانى هەڵدەنەوە ، تاببینن دڵسۆزى ئەو ، تا دیمەنى خۆشەویستى سروشت و کۆمەڵ و مرۆڤــــــ لە هزریدا ببیننەوە ، تا لە مەوداى عیشقى رەهاى ، بۆ ئازادى و ، بۆ یەکسانى و ، بۆ دواڕۆژى سۆسیالیزم تێبگەن .
تۆمارگەکە پێمان دەڵێت : ئەوە مێژووى نیو سەدە پەروەردەو زانست لەم دەڤەرە ژێردەستەدا ، داستانى خەم و پەرۆشیى تێکۆشەرێکى نەقابى ، مامۆستایەکى خەمخۆرى جیددى ، سەرپەرشتیارێکى رەسەن ، سەرکردەیەکى بە تواناى مامۆستایان لە زانستى بیرکاری‌دا ، بەیان دەکات .
تۆمارگەکە پێمان دەڵێت : ئەوە ژیانى مامۆستا دواى راپەڕین ، ئەوە قات و قڕى ئەو رۆژە سەختانە ، ئەوە گەدەى خاڵیى ئەو رۆژانە ، ئەوە ئابڵووقەى چەند سەرەو ، ئەوە گیرفانى چۆڵى بێ مووچە ، ببینن چۆن مامۆستامان خۆى راگرت و سەربەرزانە بۆ جارێکیش لەم دەرگاو ئەو دەرگاى نەداو دەستى ورەى پۆڵایینى و مشتى ئیرادەى کێو ئاساى ،بۆ کەس ، ئاوەڵابوونى بۆ نەبوو .
تۆمارگەکە پێمان دەڵێت : ئەوە گۆڤارى ( دواڕۆژ ) شاهیدە بیروباوەڕى مامۆستا تاوێرێک بوو سەخت سەخت ، نە بۆردومانەکەى (دۆما)و نەشایى و رەشبەڵەکى سەر لاشەى قیمە کراوى (ســـۆڤیەت ) نەیانتوانى بۆ چرکەیەک بیجوڵێنن یان پریشکێکى لێ بکەنەوە .
ماتەمگێڕان . . لێم ببوورن . . من نەهاتووم یاداشتى یادەوەرێکانم بۆ کۆڕى ماتەمى ئێوە بخوێنمەوە . . من نەهاتووم ماتەم بۆ مەزنە پیاوى وەک مامۆستا ( حەمە ئەمین ) سازکەم ، بگریم یان بلاوێنمەوە ، بەڵکو هاتووم لە بەردەمى ئێوەى ئازیزى مامۆستا چیرۆکێکى کورتى کەسایەتى و ژیانى ئەو بگێڕمەوەو ، لە نێو بیرى رووناکى ئەوەوە دواڕۆژتان بۆ بخوێنمەوەو ، مژدەى نەمریى مامۆستا‌م بە پەڕەى گوێتانا بدەم .
ئەى مامۆستا . . . ئەى ئەو مرۆڤە دڵپاکەى بە رەوشتى بەرز ، دەنگى هێمن ، رووى گەشاوەو گوتەى شیرین ، لەگەڵ گرانترین وانەکانى بیرکاری‌دا ، وانەکانى پەروەردەو ژیانت فێردەکردین .
ئەى هاوڕێى گیانى بە گیانى سەفەرى هەزاران دێڕى نێو ( دواڕۆژ )ى گۆڤار‌و ئامانج و هیواو ، خەونە دێرینەکەى بەشەر بۆ بنبڕکردنى نامۆیى ، دڵنیابە یادت زیندوو رادەگرین و ، رۆژانە بیرەوەرى تۆى ، میوان و کۆرپەى باوەشە پڕ سۆزەکەى دایکە سەیوان ، لەگەڵ بیرەوەرى پیاو چاکان و هۆشمەندان و شاعیران‌دا دەکەینەوە .
دڵنیابە . . تۆ تەنها نیت ، لە بەهەشتى ئەو سەیوانە خامۆشەدا هاوڕێى هێما نەمرەکانى شارى . . . ئەوە لوتکەى چیاى شیعر ، ئەوە ( گۆران )ى هاوبیرت ، ئەوە شێخى شاعیرانى راپەڕین و فەرهەنگى خەمى هاوبەشتان ، ئەوە ( میدیا)ى دلێرو هەڵوێستى جوامێرانەیان . . ئەوە ئەمین زەکى بەگ و هەزاران لاپەڕەى مێژوو . . ئەوە روشدى زاناى ئابوورى سیاسى و پەیامى ماتەریالیزمى مێژوویى . . ئەوە سەدان تێکۆشەرو شەهیدانى کاروانى نان و ئازادى و مافەکانى مرۆڤى کورد .
خۆشەویستانى مامۆستا . . .
ئێوە ، ئەى میوانەکانى گیانى ئامادەو بەئاگاى مامۆستا . . .
ئێوارەیەو ،بوار تەنگەو ، هەناسە سوار . . .
زەردەپەڕەو خۆر بەرەو ئاوابوون دەکشێ . . .
منیش ئەسرینم خەریکە لە دیدەمەوە سەردەکات . . .
پەیڤەکانم بەرودوا ریزیان گرتووەو ئاوانابن . . . بۆیە لێیان دەگەڕێم و ، ئالێرەدا ، بە ئارامى ، لە خزمەتى مامۆستامدا ، دەبمەوە بە قوتابییەکەى جاران و ، بە هەموو هەست و نەستمەوە ، گوێ بۆ وانەیەکى نوێى رادەدێرم .
29 / ٥ / ٢٠٠١
لە بڵاوکراوه‌ی ( په‌روه‌رده‌و مامۆستا ) ژماره ( 5 ) ی حوزه‌یرانی 2001 پەخشکرا .
چه‌پکێ وشه‌ی یاده‌وه‌ریی بۆ شه‌هید جه‌عفه‌ر
ئەمجارەیان ، گەواڵەى خەمى ئەم پاییزە بە چەپکێ وشەى ئەمەکداریى دەڕەوێنمەوە . . ئەمجارەیان ، پەیڤە قەتیسماوەکانم باڵە فڕە دەبن و دەستەو نەزەرى گیانى هاوڕێیەکم رادەوەستن و ریزدەگرن . . ئەمجارەیان ، وشەکانم دەیانەوێت بە دیدارى گیانى شەهید جەعفەر شادبن . . دەیانەوێت رستێ یادى رەنگ مروارى بهۆننەوە . . چونکە بۆ من ، یادەوەرى مەرگى جەعفەر ، هاوتاى هیچ یادێکم نییە .. ئەو هەر تەنها هاوڕێ نەبوو ، ئەو خۆى لوتکەى یادەکانە ، ئەو بۆ خۆى داستانى باوەڕ ، دەروێشێکى سەوداسەرى ئازادى بوو ، دڵى بزێوى نەوەیەک ، نمایندەى ئاواتێکى مێژوویى بوو .
لێم ببورن ، من نامەوێ لەم رۆژەدا یادەوەرى ماتەمینى بکەمەوە . . من نامەوێ وشەى ڕەش و ، بەرگى خەم و ،بۆسۆى هەناسەى سووتاوو ، تاسەو هەنسکى فرمێسک‌ڕێژ دیاریم بێت و زامەکانتان بکولێنمەوە ، چونکە جەعفەر هەر زیندووە . . ئەى ئەوە نییە گیانى ئەو پەروانەیەکى نەخشینە و بەبان سەرماندا گڕ دەخوات . . ئەوە نییە چاوەکانى ، شین شین ، وەک ئاسمانى کوردەوارى ، گەش گەش ، وەک باوەڕى شۆڕش ، لە روخسارمان دەڕوانن ومژدەى ئاسۆى ئەرخەوانیمان دەدەنێ .
لەو کاتەوەى جەستەى جەعفەر لە باوەشى خاکى دایک ئارامى گرت ، هەتا ئێستا ، وشەکانم تامەزرۆى دیدەنى شارى حاجى و مەزارى پیرۆزى ئەون . . دەیانەوێت چەپکێ پەخشانى تێکۆشان ، چەپکێ شیعرى خۆشەویستیى ، چەپکێ گوڵى ورەى خاڵە شەهاب ، زامە سەختەکانى ئارام ، بەئیکلیلێک بهۆننەوەو لە یەخەى کێلەکەى بدەن .
وتم پەخشان ، وتم گوڵ و ، وتم شیعر . . ئاخر جەعفەر خاوەن شیعرى ( ئاگر )ین بوو .. ئەو ئەدەب دۆستێکى ناسک بوو ، عەشقى جوانى و ئامانجى بەرز خولیاى شیعر‌و ئەدەبى تێدا چاندبوو . . شیعرى پاراووناسکى جوانپەرستیى ، گەلپەرستیى ، گوڵى ئاخاوتنى کۆڕ‌و دانیشتنى ئەو بوو . . ئەو لە ئاستى هەر هەڵوێستێک ، هەر جوانییەک ، هەر رووداوێک ، رادەوەستاو کۆپڵەیەکى لە گوڵزارى شیعر دەچنى و تاموچێژى کۆڕەکەى پێ زاخاو دەدا .
جەعفەر زۆربەى شیعرەکانى ( جەواهیرى )لە بەر بوو ، بەردەوام دەیگوتنەوەو تاموچێژێکى ئەفسووناوى لێوەردەگرتن . کە پێشکەشێکەى ( کوردستان و بزووتنەوەى رزگاریى نەتەوایەتى کورد )ى خوێندەوە کە دەڵێت :
تــزهو الحیاة بالمعی ثائر ته‌ب الحیاة کانـــــه لایفهم
انی لاحسد من یموت مکرما شه‌ما وارثی من یهان ویسلم
زۆر بە لایەوە بەرزو جوان بوو . بەڵام دەیگوت : ئەو ( بلیمەتە شۆڕشگێڕە ) دەبێت گیانى بۆ ئازادى و تێرکردنى برسییەکانى گەلەکەى تەرخان بکات ، ئەو برسییانەى ( جەواهیری ) جوانترین وێنەى ئازارەکانیانى گرتووە ، زۆر جاریش ئەم شیعرەى ( جەواهیرى ) بۆ دەگوتمەوە :
نامی جیاع الشعب نامی حرستک آلهة الطعام
نامی فان لم تشبعی من یقظة فمن المنام
نامی على زبد الوعود یداف فی عسل الکلام . . . هتد
جەعفەر بە کردەوە ، بەڕاستى ، بووە ئەو ( بلیمەتە شۆڕشگێڕە ) و گیانى خۆى لەپێناوى گەلە هەژارو ستەمدیدەکەیدا بەخشى .
ئه‌ستێره‌یه‌کی زیندانی
پێشکەش بە گیانی هەمیشە زیندووی فەهمی قەرەداخی *
کۆنگره‌ی نووسه‌ران . . .تشرینی یه‌که‌می 1991
برا . . برا . .
چاوم گێڕا . . بە هەر چوار لاى خۆمدا روانیم . . .
یەکە یەکەى روخسارەکانم سەیرکرد . . . سەرنجى قەڵەمەکانم دا . . .
نە روخسارت . . . نە قەڵەمت . . . لەوێ نەبوون
* * *
چاوم نووقاند . . زیندە خەونێک فڕاندمى و ، دیمەنى تارى ئەو رۆژەى پێنیشاندام . . .
ئەو رۆژە بوو . . وەک هەر رۆژێـکى پاییزان ، گەڵاڕێزان ، ئاسمانى مۆن ،روو تۆزاوى . . . .
لە پڕ جیڕەى جەرگبڕى ماشێنێکى جەندرمەکان ، رایانگرتى . . .
چەند چنگێکى چڕنووک درێژ ، قەترانى وەک شەوەى خەیاڵ ، چڵکن ، دزێو ، وەک ناخى فاشستەکان ، لە جەستەى ناسکت گیر بوو . . .
.هەر ئەوەندەى یەکودوویەک ، بە پەڕۆیەک ، دیمەنى رەشى تاوانیان لە چاو بەستى و ، بەرەو چارەنووسێکى نادیار کێشیانکردى.
* * *
هەردوو چاوانم کردەوە . . . چاوم گێڕا . . .
بە دووى خەم و پەژارەى یازدە ساڵمدا ملمدەنا ، دەمویست تەنها چرپەیەکت بە گوێى خەمەکانمدا گوزەربکات . . .
دەمویست ژان و ئازار‌و سوێى یازدە ساڵم لە تەزووى هەواڵێ ، تەلێ ، دەنگێکى تۆ ئارام بگرێت . . .
دەمویست بارانى ئەشک ، ئەشکى دیدار ،ئەشکى وشکى چاوى بێدارو گلکردووى چاوەڕوانیم ، رێژنە بارانى بەهاربێت ،تێر ببارێت ، تێر ببارێ و تەنیا بە بینینت شاد بێت.
* * *
چاوم گێڕا . . . ئەستێرەى سوورم بەدیکرد . . . .
ئەستێرەکانم خوێندەوە ، دروشمەکانم خوێندەوە ، ناوت نەبوو ، دەنگت نەبوو ، رەنگت نەبوو ، بۆ پرسیارى هەزار جارەم ، کەسێ نەبوو ، وەڵام نەبوو . . .
گوێم بۆ دوانەکان شلکرد . . . رستە رستە ،وشە وشەى بروسکەکان ، گوتارەکانم خوێندەوە . . .
پیتێک نەما ، خالێک نەما ، چاوى هیوام لەئاستیاندا هەڵنەڕوانێ ، خەونەکانم لە گەڵیاندا رانەمێنێ ، بۆ وەڵامێ ، بۆ هەواڵێ ، بۆ نرکەو ناڵەى گومناوێ . . .
* * *
لە ناو ئەو کۆڕ‌و بەزمەدا . . . لە ئاهەنگ و زەماوەندى پێنووسەکان . . لە جەژنى نوێى هاوڕێیانى پێنووسە زیندووەکەى تۆدا . . . لەم شاییەى لە مەزنە شاییەکەى بەهار ڕسکا ، من کەلا بووم
تاسە دڵى دەپەستمەوەو توند دەیگوشى . . . خەیاڵى سەوز لە بۆشایى ئاسمانى شین ، لە گەردوونى بێکۆتایى زەردو سوور‌و ئەرخەوانى ، کەوتە مەلە . . .
خەیاڵ و تاسەو نامۆییت بە ژێى دڵى بەزام و سوێى مندا رادەبوورن . . . ئاوازى مەنگ سۆز‌و هەستم دەخرۆشێنێ . . . شەپۆلى گریانێکىئەفسوناوى تەنگ بە سینەم هەڵدەچنێ . . . شەپۆل سەرکەوت ، لە گەروومدا هەڵوێستەى کرد . . شەپۆل سەرکەوت ، خۆى گەیاندە کاسەى سەرم ، رێى کرد ، رێى کرد ، تا دوو گلێنەى سەرڕێژکرد . . . هۆن هۆن فرمێسک هاتە خوارێ ، رستێک مروارى هەڵوەرى و ، بوونە وشەى دڵ و دەروون هەڵقرچاوێ . . .
* * * * *
کاکە . . . کاکە . . .
ئاگام لێیە . . . گیانم بۆتە چەپکێ تیشک و دیوارە کەڕەکان دەبڕێ .
ئاگام لێیە . . . ئەسرین رووناکى بیناییت دەگرێ .
ئاگام لێیە . . . بزڕکاوى ، پەشۆکاوى ، دەستەو یەخەى بتەکانى ئەم زەمانە راوەستاوى.
ئاگام لێیە . . . زامى دڵت ، تک تک ،زووخاو بەڕێ دەکات . زووخاو ورد ورد ، بە هەناوتا ، بەناخى ژانلێهاتووى چەند ساڵەتدا ، دادەچۆڕى ،رێچکە دەگرێ .
ئاگام لێیە . . . دڵم لە دڵت دەڕوانێ . . گیانم خەرمانەى گیانتەو ، بۆ دیدەنى گیانى تۆیە وا ناسرەوێ .
ئاگام لێیە . . . بەرى چاوت ، پشتى چاوت ، پرسیارەکانى نێوچاوت ، مێژووى یازدە ساڵى پێیە .
ئاگام لێیە . . . سیخى دوژمن هەموو رۆژێک ، نەجارێک ، نەدوان ،نە هەزار ، چاوو دڵ و جەرگى شەقار شەقارتى پیادەکرێ .
* * *
کاکە . . . کاکە . . .
لانک مێژووى تۆ ناسینمە . . . لەبیرمدێ ، سەرنجى دیدەى بێ واتام بۆلاى تۆ بوو ، وێردى پژانى زمانم ناوى تۆ بوو ،یاریم ، پێکەنین ، گۆرانیم ، لەگەڵ بانگى کاکە کاکە ، هاوڕێى یەکبوون .
لەبیرمە تۆ ، دڵسۆز‌و هاوگەمەى منداڵیم بووى ، هاوڕێى راز‌و نهێنى هەرزەکاریم بووى .
تۆ . . تۆ . . تۆ . . . تۆ کاکم بووى . . . تۆ باوکم بووى . . . مۆمى شەوى تارى ژیانم بووى . . . .
* * *
رۆژهات . . . رۆیى
شەوهات . . . رۆیى
هەفتە ، هەفتەى سڕییەوە . . .
مانگ بوو بەساڵ ، ساڵ هەنگاوى یازدەیەمینى تەواوکرد ، بەڵام باستیل توندتر دەرگاى خۆى کڵۆم کرد.
بە فەرمانێ ، کات لێرەدا راگیراوە . . . شەوو رۆژو هەفتەو ساڵ ، بە زنجیر‌و کۆتى دەست و پێم‌دا هەڵواسراوە . . .گیانم مێخڕێژ بە دیواردا داکوتراوە . . .
چاوم بە زووخاڵى شەوانێکى بێکۆتایى داخراوە.
بە فەرمانێ : هەنگاو نانێم ، لە بەر دۆزەخ رادەگیرێم .
بە فەرمانێ : هەنگاو دەنێم ، بەرەو لاى قەنارە دەبرێم .
* * *
ئەرێ کاکە . . .
تۆ کەى دێیت و ، مژدەى راپەڕینم بۆ بهێنیت .
تۆ کەى دێیت و ، دڵم بگریتە ئامێزى هیواکانت .
تۆ کەى دێیت و ، چەپکێ هەتاو ، چەپکێ نێرگز ، بکەیتە سەرتۆپى گوڵى دیارییەکانت .
تۆ کەى دێیت و ، بەسەرهاتى یازدە ساڵى تەمەن و گیان و جەستەى من :
کەرەسەى نووسینەکانت بێت . . .
مێژووى ڕەشى وڵاتێک بێت . . .
مژدەى ریسوایى تا هەتای هیتلەرێک بێت . . .
گڕى سوورى خەباتێک بێت . . .
دره‌نگ تۆیان بیرکه‌وته‌وه . . . تشرینی دوومی 1995
ئەمجارەیان ، یادى تۆیان ، لەگەڵ خەزاندا بەیانکرد . . .
ئەمجارەیان ، لە پشت کێوێکى بێدەنگى ، ناوى تۆ بووە چەخماخەى هەورى بێبارانى پەڵە . . .
ئەمجارەیان ناوە گومناوەکەى تۆ بوو ، پاش پازدە ساڵ ، بەرەو ئاسمان ، بەرەو کاروانى ئەستێرە ، داى لە شەقەى باڵ . . .
* * *
برا . . . برا . . .
پازدە ساڵە ، موورەگەى پشتى من ، قرچە دەکات . . . .
پازدە ساڵە ، رۆحى نائارامى منە گینگڵ دەدات . . .
پازدە ساڵە ، لە تشرینى خەمدا ، رۆحم گەڵاڕێزان دەکات . . .
پازدە ساڵە ، هەموو رۆژێک ، هەموو ساتێک ، گیانم توێ توێ لوول دەخوات و ، ورد ورد دەبێ و ، هەڵدەوەرێ و ، رەشەباى خەم ، لوورە لوورى فاشستەکان ، چوار وەرزى ساڵ گێژى دەداو دەیتاسێنێ . . .
* * *
تۆ ئەى هاوڕێ دزراوەکەم . . .
تۆ ، ئەى برا بە ناهەق براوەکەم . . .
پازدە ساڵە تۆ خەیاڵى ماندوو نەناسى بیرمى . . . تۆ بوونێکى هەمیشە زیندووى یادمى . . تۆ زامێکى پڕ سوێى دەروون ، خەمێکى قووڵى ناخمى . . .
تۆ ئەى هاوڕێ گەشبینەکەم
پازدە ساڵە ، دوورى و سەختى رێگا دەبڕى . . دەشت و هەرد ، هەوراز ، نشێو ، تەیدەکەیت و ، رێگا هەر کۆتایى نایە . . . .
پازدە ساڵە ، چاوم بە دووى هەنگاوى بێکۆتاییتدا وێڵەو ، خەریکە سۆمایى دایێ . . .
تۆ ئەى هاوڕێ دڵسۆزەکەم
پازدە ساڵێک بەر لە ئێستا ، تۆ فەرهادى جوانەمەرگت لەکۆڵتناو ، هێناتەوە گردە مێژووییەکەى سەیوان . . . ئەى کێ تۆ لە ئامێز بکات ، ئەى کێ بێتە بندەستى تۆ‌و ، شەکەتیى دووریى رێگاکەت لە گیان دەرکات . . . .
* * *
پازدە ساڵە من راماوو سەرگەردان و دەستەو سانم . . .گێژو وڕى تراژیدیاى ونبوونتم . . .
پازدە ساڵە ئیفلیج بووم و ، نازانم روو لە کوێ بکەم . . .لە چ هەردێ . . لە چ دەشتێ ، لە چ سارایەکى وشک و بێدەنگ بارم بخەم . . . .
من راماوم ونازانم چۆن ،تاڵێ لەتیشکى زێڕ‌ینى خۆر‌ت پێبگەیەنم . . . چ کاروانێکت بۆ رێخەم . . . چ زەماوەندێک بگێڕم تا بێیتەوە . . . تا دوورى ئەم پازدە ساڵە ببڕێتەوەو ،یۆتۆپیاى هاتنەوەى تۆ ، بەرگى راستیى بپۆشێت و ، ئاهەنگێک بۆ بوونت لە نوێ ساز دەینەوە . . . .
من راماوم و نازانم چۆن ئەم خەونەم بەدیدێت و ، بکشێم و بێم بە پیرتەوە . . . چۆن باوەشم ئاوەڵاکەم . . . چۆن سنگم توند توند بنووسێت بە سنگتەوە . . . چۆن بازنەى دەستم گیربکەم لە گەردنت . . . چۆن تێر تێر ئەسرین بڕێژم و ، بە لاملتا چۆڕاوگەیەک هەڵسێ و ، شادیى سەرڕێژى دیدار‌و پێشوازیت بێ . . . .
سه‌ره‌مه‌رگی دایکم . . . حوزه‌یرانی 2000
دایە . . . دایە . . .
دایە مەڕۆ . . . بۆ کوێ دەڕۆى ؟
دایە مەڕۆ . . . جێم مەهێڵە . . . رەگى بوونمان لە ناخى خاک هەڵمەکێشە . . .
دایە مەڕۆ . . . چاوەڕێ بە ، هاکا (فەهمى) گەیشتەجێ . . .
توخوا مەڕۆ . . . جێیمەهێڵە ، ئەو بۆ لاى تۆ بەڕێوەیە . . .
دایە مەڕۆ . . . جێیمەهێڵە و ،ئەم کۆچە ناوەختە مەکە . . .
دایە گیان بۆ بەجێیدێڵى . . . ئەوە تۆ نیت دوو دە ساڵە ،شەو تا بەیان ، چاوەکانت رێژنەى فرمێسک ، گەرم گەرم ، دەوەرێنن . . . ئەوە تۆ نیت دوو گرێیە چاوى چاوەڕوانیت سپى بووەو ، ئەو هەر نایە . . .
بۆ جێیدێڵى . . . ئەوە تۆ نیت ، دوو دە ساڵە ، خۆت بە دەورى سەرى ئەودا دەگێڕیت و ، قەزا و بەڵاى ئەم دنیایە دەخوازیت و ،بە پارسەنگى گەڕانەوەى (فەهمى) دەکەى ؟
* * *
برا . . . برا . . .
ئەوا دایکت لەسەر ڕێیەو سەفەر دەکات . . .
ئەوا دایکت بە پەلەیەو ، تەواو پشووى لێبڕاوە . . .
زووکە وەرەو ، مەهێڵە ئەو ،بێ بینینت سەفەربکات . . .
زووکە وەرەو ، با تاسەى بیست ساڵ دووریتى بە ماچى تۆ بشکێ . . .
زووکە وەرەو ، بالێوو گەڕووى پڕ قوڵپ و وشکى بەر لە کۆچى تەڕ بێ . . .
زووکە وەرەو ، با گیانی باڵگرتووى ئەو بەرەو دنیای ئەبەدییەت بە نامۆیى تۆوە نەفڕێت . . .
زووکە وەرەو، با باوەشى نیانى ئەو، دوا هەوارى گیانت بێت و،تێیدا ، هەروەکو سەرەتا بتوێیتەوە . . .
فریایکەوە، بالەم رێیە، بەرەو ئەودیو ،بەرەو نەبوون ،گیانى ماندووى هەڵکشێت و، دوور لە مێژووى لێوان لێوى فرمێسک و خوێن ، دوور لە فریشتە کوژەکان ، ئیتر بێ خەم سەرى ئارام بنێتەوە . . . .
* فەهمی قەرەداخی : نووسەرو رۆژنامەنووس و تێکۆشەری سیاسی
– رۆژی 8 ی کانوونی دووەمی ساڵی 1948 لە شاری هەڵەبجە لەدایک بووە .
-خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە سلێمانی و ، خوێندنی ئامادەیی لە هەولێر تەواو کردووە .
– دەرچووی زانکۆی بەغدا / کۆلیجی ( یاسا‌و سیاسەت ) بەشی سیاسەت بوو .
– هەتا ساڵی 1971 ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەکتەبی سکرتارییەتی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان بوو .
– لە ساڵی 1971 هەتا ساڵی 1975 پەیامنێری هەفتەنامەی ( هاوکاری ) بوو لە سلێمانی .
– ئەندامی شانە سەرەتاییەکانی کۆمەڵەی مارکسی لێنینی کوردستان ( کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان ) بوو .
رۆژی 29/11 1980 لەلایەن دەزگا جاسووسییەکانی رژێمی بەعسەوە لە هەولێر دەستگیرکراو ، ئیتر نەبینرایەوەو بێ سەرو شوێنیان کرد .
بەشی دووەم
گوڵبارانی خەونەکانی خاوەن شکۆ
زه‌نگ
ئه‌و زەنگەى ( ئامانج ) هەڵیگرتووەو لەگەڵ دەرچوونى هەر ژمارەیەکیدا گوێبیستى زرنگەکەى دەبین ، هێشتا لە سەرەتادایەو قۆناغى ئەزموونى تێنەپەڕاندووە ، بۆیە چاوى چاوەڕوانیمان ئاڕاستەى کردووەو ، دەخوازین بە ڕاستى ببێتە هێماى هزرو ناخى هەمیشە هەڵچووى مامۆستایـــان و ، خەمــە پەروەردەییەکانیان و کێــشە تایبەتییەکانى ژیـــانیان بڕەوێنێتەوە . . .
مامۆستایان ، هاوڕێیانى دێرینى زەنگ ، دەیانەوێت خۆیان ئاوازی زەنگ دانێن . . .
دەیانەوێت خۆیان پەیامى زەنگ هەڵبـگرن و هەرگیز دەستبەردارى نەبن . . .
زەنگ بە واتا گەورەکەى خۆى چەکى بەرەنگاریى جیهانێکى ئاوەژووەو ، خەونى ستەمکاران بۆ چەواشەکردنى مرۆڤــــــ دەزڕێنێ ، بۆیە بۆتە سیماى رەخنەو ناڕەزایى ، بۆتە ئامڕازى ئاگایى و ، مایەى راپەڕینى هۆش و ، راچەنینى گیانى سڕ‌و ، هەژاندنى جەستەى داهێزراوى دواکەوتن و نەزانى . . .
* ئەوە زەنگە هاوڕێى گیانى بە گیانى مامۆستایە . . .
* ئەوە زەنگە چەکى هەژانى دنیایە . . .
* ئەوە زەنگە زمانى ژان و بێزاریى ناخى مرۆى بەئاگایە . . .
مامۆستایان ، لەسەنگەرى کاریگەریى ئەو زەنگەدان ، دەیانەوێت لەم گۆشەیەى (ئامانج)ى مامۆستایان‌دا ، نووکى تیژ‌و پڕ‌و بەبڕشتى قەڵەم بەڕێکەوێت ، تا هەڵمەتى مێژوویى خۆى بەرێت ، دەنگى ئەوان بگەیەنێت ، بە پەیڤە زێڕینەکانى ، هەوارگەیەکى نوێ بڕازێنێتەوەو بار‌و بنەى ئاواتەکانى ئەوانى لێبخات . . . .
رۆژنامەی ئامانج ژمارە ( 5 )
ئامانج
(ئامانج) ئەو بڵاوکراوە تێکۆشەرە بوو ، کەلەدواى دامەزراندنى یەکێتیى مامۆستایانى کوردستان ، بەتایبەتى لە نیوەى دووەمى شەستەکانى سەدەى پێشوودا ، ئۆرگانى بزووتنەوەى شۆڕشگێڕانەى مامۆستایان بوو ، ئەو بزووتنەوەیەى لەئاکامى شۆڕشى مەزنى ئەیلوولدا ، وەک پێداویستییەکى مێژوویى سەردەمى خۆى ، هاوشانى بزووتنەوەى چین و توێژەکانى دیکەى کۆمەڵى کوردەوارى ، هاتە نێو کاروانى بزووتنەوەى رزگاریخوازانەى نەتەوایەتیى گەلى کوردستانەوە .
(ئامانج) لە رۆژە سەخت و دژوارەکانى روو بەڕوو بوونەوەى دەسەڵاتى شۆڤێنیستى بەغداو سیاسەتى تواندنەوەى نەتەوایەتىو پیشێلکردنى مافە ڕەواکانى گەلى کوردستاندا ، ئەو ئۆرگانە رێکخراوەیىو پەروەردەییەى مامۆستایان بوو کە ئەرکى پیرۆزى بەگژداچوونەوەى سیاسەتەکانى رژێمى ، بەتایبەتى لە بوارى پەروەردەوفێرکردندا ، لەئەستۆ گرتبوو .
(ئامانج) دەنگى زوڵاڵ و رەوابێژى دەستەى پێشڕەوى مامۆستایانى رێبازى کوردایەتى بوو . چریکەى هەقخوازانەى ئەو تێکۆشەرانە بوو ، کە لە گەرمەى گڕى کڵپەسەندووى شۆڕشى ئەیلوول و بزووتنەوەى بەرەنگاریى داگیرکەرانى کوردستاندا گیانیان (نەزرى) بەدیهێنانى مافەڕەواکانى گەلە ستەمدیدەکەیان کردبوو .
(ئامانج) چەکوشى بێبەزەییانەى راستىو عەدالەتخوازیى مامۆستایانى کوردستان بوو ، بۆ راستکردنەوەى رێڕەوە چەوتەکانى بیروڕەفتارى ((سیاسىوپەروەردەیى)) نێو دامەزراوەى پەروەردەیى حکومەت لەو سەردەمەدا ، بۆ هەنگاو هەڵگرتن بوو بەراستە رێگاى گەیشتن بە ئامانجە رزگاریخوازانەکانى مامۆستایان‌دا .لەبەر ئەوە ،لەگەڵ دەرچوونى هەر ژمارەیەکیدا ، تەنگى بەدارو دەستە هەڵمەتەکاسەو چڵکاوخۆرەکانى نێو دەزگاى پەروەردە هەڵدەچنىو چۆکیانى بەلەرزە دەهێنا .
(ئامانج) بەسیاسەتى دروست وراستگۆیانەى ، جێیەکى بڵندو شیاوى لە نێو جەماوەرى گەلەکەمان و ، لە نێو مامۆستایانى سەربەرزى کوردستاندا بۆ خۆى کردەوە ، لەبەرئەوە بە پەرۆشەوە پێشوازییان لێدەکردو ، دەستاو دەست دەڕۆیشت و ، لەنێو قوتابخانەو خوێندنگاکان‌دا وەک چەکى بەربەرەکانیى ((پەروەردە))ى رژێم و ، ئامرازى تێکۆشانى مامۆستایان و دەنگى پەروەردەى بزاڤى کوردایەتى ڕێزیلێدەگیرا .
ئەمڕۆ بەناوى ئەو (ئامانج)ەى خاوەنشکۆى مامۆستایان بوو ، بەناوى ئەو (ئامانج)ەى جێگەى خۆى لەسەر تەختى دەسەڵاتى چوارەمدا کردبۆوە ، لەسایەى هەلومەرجێکى نوێ‌دا کە راپەڕینە مەزنەکەى بەهارى 1991 خولقاندوویەتىو ، لە کەشوهەوایەکى ئازاد‌و ئاشکراداو ، دوور لە سانسۆرى دەزگا سەرکوتکەرەکانى ئازادى ، دواى دابڕانێکى درێژخایان ، بۆ جارێکى دیکە (ئامانجى) ئۆرگان ، وەک رۆژنامە ،بەشێوازێکى گونجاوتر لەوەى پێشوو ، دێتەوە کۆڕى تێکۆشان هەتا ئەرکى نامە دێرینەکەى لەجیهان و کوردستانێکى نوێ‌دا تەواو بکات .
لەڕاستیدا (ئامانج)ى خاوەن پێشینەى پڕ سەروەریى وەهاى لێچاوەڕوان دەکرێت کە لە ئاستى ئەرک و نامە مێژووییەکەیدا بێت و هاوئاهەنگى ئۆرگانى هەموو توێژەکانى دیکەى کوردەوارى ، رەنگى تەلارى کوردستانێکى ئازاد‌و سیستمێکى دیموکراتى و کۆمەڵگایەکى پێشکەوتووى مەدەنىو عەلمانى بڕێژێت .
ئێمەى مامۆستایانى کوردستان ، دەمانەوێت (ئامانج)ى زمانحاڵمان ، هەروەک رێبازە دێرینەکەى خۆى ، چەکى بەرەنگارىو بەرپەرچدانەوەى ((پەروەردە))ى شۆڤێنیستى نەتەوەى سەردەست بێت .
دەمانەوێت ئاڵاى راستەقینەى بزووتنەوەیەکى رێکخراوەیى زیندووى مامۆستایان بێت .
دەمانەوێت هاندەرو وروژێنەرو پێشەنگى بزاڤى بەگژداچوونەوەو سووربوون بێت لەسەر بەزاندنى کۆنەپەرستیى لەبوارى پەروەردەو فێرکردنداو ، بەو ئاڵا شەکاوەیەوە ، بێپسانەوەو ماندووبوون هەتا سەر بجەنگێ .
دەمانەوێت (ئامانج) هەمیشە نەڕەى دەنگە شێرانەکەى مامۆستایانى کوردستان بێت دژى یاسا شکێنىو هەموو جۆرەکانى گەندەڵیى کە لەنێو دامودەزگاکانى پەروەردەدا بەدیبکات .
دەمانەوێت (ئامانج) لێپرسراوانە ، بۆ چاکسازیى و گۆڕانکاریى پەروەردەیى و پەرەپێدانى پڕۆسەى خوێندن و گەشەکردنى پەروەردەو فێرکردن لە کوردستانــدا تێبکۆشێت ؛ رەخنەگرى هەڵەو کەموکووڕىو ، لە هەمان کاتدا ، پاڵپشتێکى ئیجابیانەى حکومەتى هەرێمى کوردستان و وەزارەتى پەروەردەى هەرێم بێت .
دەمانەوێت (ئامانج) ئامرازێکى شارستانییانەى مامۆستایانى کوردستان بێت بۆ گەیاندنى خواست و داواکارییە رەواکانیان و ، شێوازێکى خەباتیان بێت بۆ بەدیهێنانى ئامانجە نەتەوەیى و نیشتمانىوپەروەردەیىو پیشەییەکانیان .
دەمانەوێت (ئامانج) لەبوارى خەباتى رێکخراوەییدا هەڵگرى پەیامى (بەرنامە)ی پەسەندکراوى دوا کۆنگرەى بێت و ، لەنێوانى ستوون و دێڕەکانیدا ئامانجەکانى بدرەوشێنەوەو ، لە گشتێتى نووسینەکانیدا رەنگبدەنەوە .
دەمانەوێت (ئامانج) پرەنسیپەکان (پێڕەوى ناوخۆ)ى لە نووسینەکانیدا بەرجەستەبکات و، بەراستى و بوێرانە داکۆکى لە سروشتى رێکخراوى تێکۆشەرى مامۆستایانى کوردستان ، وەک رێکخراوێکى دیموکراتى – پیشەیى – سەربەخۆ ، بکات .
دەمانەوێت . . . . . دەمانەوێت . . . . . . . دەمانەوێت . . .
ئێمەى مامۆستایانى کوردستان هەمیشە ئەوەمان سەلماندووە کە هیواکانمان گەش و . . . خواستەکانمان واقیعى و . . . داواکانمان ڕەواو . . . ئیرادەمان پۆڵایین و . . . وزەمان بێپەى بووە . . . .
دەکرێت (ئامانج) لە پەیامەکەیدا چڕیان بکاتەوەو بەڕاستى ببێتە خاوەنشکۆو بەڕیزەکانى دەسەڵاتى چوارەم پەیوەستبێتەوە
رۆژنامەى (ئامانج) ژمارە (2)
29/5/2002
( هه‌رێمی کوردستان ) ئه‌زموونێکی رۆژنامه‌گه‌ریی هاوشانی ئه‌زموونی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
(هەرێمى کوردستان) وەک رۆژنامەیەک کەزمانحاڵى حکومەتى هەرێمى کوردستانە ، پتر لەم چەند دێڕەى بۆ هەڵسەنگاندنى دەوێت ، چونکە بۆ خۆى ئەزموونێکى رۆژنامەگەریی بوو لە خزمەتى ئەزموونی حکومەتێکدا کە گەلى کورد دواى راپەڕینە مەزنەکەى بەهارى 1991 پیادەیکرد .
بۆ سەرنووسەرێکى ئەم رۆژنامەیەش ، رەنگە زۆر ئاسان نەبێت بەچەند وشەیەک ئەزموونى خۆى‌و موعاناتەکانى لەگەڵ دەرچوونى ژمارە بە ژمارەیدا بخاتە ڕوو . من وەک سەرنووسەرى (106) ژمارەى ئەم رۆژنامەیە بەئەرکى خۆمى دەزانم لەیەکەم بواردا بۆم بڕەخسێ واقیعى ئەو ماوەیە تۆماربکەم و بەردەمى رۆژنامەوانان و مێژووى رۆژنامەگەریى کوردى بخەم شان بە شانى ئەو برایانەى دیکەش کەبەر لەمن و دواى منیش سەرنووسەرى رۆژنامەکە بوون .
رۆژنامەى (هەرێمى کوردستان) لەماوەى تەمەنى خۆیدا توانى ناسنامەى حکومەتێکى ساواى کەم ئەزموون بێت و، بە واقیعى کار‌و چالاکییەکانى ئەم حکومەتە تۆماربکات ، لەبەرئەوە سیماى هەرە دیارى ئەم رۆژنامەیە ئەو رۆڵە (دۆکیۆمێنت)ییەى بوو کەبۆ مێژووى ئەزموونى حکومەتى هەرێمى کوردستان زیاتر لە رۆژنامەکانى دیکە دەتوانرێت سوودى لێوەربگیرێت .
ئەم رۆڵە (دۆکیۆمێنت)ییەى تەنها لایەنى کارى سەرۆکایەتى حکومەتى هەرێم و وەزارەتەکان و دامودەزگا حکومەتییەکان و دامەزراوەکانى سەربەحکومەت و هاوکارى حکومەت لە پڕۆژەکاندا دەگرێتەوە ، دەنا بوارەکانى دیکە (بەڕاى من) زۆرى بابەتى مردوو بوون و رۆژنامەکەیان پێ پڕدەکرایەوەو ، بەوە دەرچوونى بەردەوامى رۆژنامەکە زامن دەکرا ؛ هەربۆیە رۆژنامەکە لەڕووى ستاف و لەڕووى داراییەوە بارێکى زۆر گرانى نرابووە سەر کە رۆژانە هەستت پێدەکردو بەرە بەرە جووڵەى لێدەبڕى .
رۆژنامەى (هەرێمى کوردستان) هەر لەدەرچوونیەوە تائیمرۆ ناکۆکییەکى سەرەکى تێدابوو ، کە هەمیشە وەک کۆسپێک ڕێگرى پێشکەوتنى بوو ، هەرپێشکەوتنێکیش کە ناوەناوە لەڕووى (فۆرم – شکل)ەوە (نەک ناوەرۆک) تێدا کرابێت بە ئەرک و ماندووبوونى سەرنووسەرەکان و چەند ئەندامێکى هەڵسووڕاوى نێو رۆژنامەکە بووە کەلەپەنجەى هەردوو دەست تێپەڕى نەکردووە .
ئەو ناکۆکییە سەرەکییە ، لایەنێکى ئەوەبوو کە رۆژنامەکە رۆژنامەى حکومەت بوو ، واتە سیاسەتى دەسەڵاتى کوردى دەردەبڕى ، لایەنەکەى تر ئەوە بوو کە رۆژنامە دەبێت دەسەڵاتى خەڵک بێت ، ئەو دەسەڵاتەى کە ناوى دەسەڵاتى چوارەمى لێنراوە . ئەم ناکۆکییە رایەڵێک بوو لە تەواوى تەمەنى ئەم رۆژنامەیەدا ، چارەسەرى نەدەکراو ، ناکۆکییەکە بۆ هەمیشە هەردەمێنێت ، چونکە ناتوانرێت رۆژنامەیەک لەهەمان کاتدا دوو ڕۆڵى پێببینرێت و ، دەسەڵاتى حکومەت و دەسەڵاتى خەڵک لە توێى لاپەڕەکانى خۆیدا کۆبکاتەوە ، هەرچەندە لەڕێى ریپۆرتاژەکان و لەڕێى گۆشەى جیاجیا‌و بڵاوکردنەوەى داوا‌و سکاڵاى خەڵکى لە گۆشەى (جەماوەرو حکومەت)دا بۆ ماوەیەک ، هەوڵێکى زۆرى بۆ درا .
سەرەڕاى ئەم ناکۆکییە ، یان باشتر بڵێین ، لەگەڵ ئەم ناکۆکییەدا واقیعێک لەئیدارەى رۆژنامەى حکومەتیدا دێتە پێشێ – کە رەنگە کەمیى ئەزموون و بوارى تەسکى ئەزموونى رۆژنامەگەریى لە کوردستاندا هۆکارەکانى بن – کە کاربەدەستانى هەر لە سەرنووسەرەوە تا دوا هەڵسووڕاوى کارمەندى حکومەت بن و وەک کارمەندو بەگیانى خۆژیاندنەوە کاربکەن ، لەم حاڵەتەدا ،دەگمەن کەسانێک ، لەم شێوە رۆژنامانەدا ، هەڵدەکەون کە شەونخونى بەدیارەوە بکەن و بەدەرلەوەى مووچەى لەسەر وەردەگرن ، عەشقى رۆژنامەگەریى ئاوێتەى رەنج و ماندووبونى خۆیان بۆ دەرچوونى رۆژنامەکە بکەن .
من پێموایە بڕیارى راگرتنى دەرچوونى ئەم رۆژنامەیە ، بڕیارێکى راست و دروست و بوێرانەیەو ، بەرئەنجامى ئەقڵێکى شارستانییە . ئەم بڕیارە بایەخ و سەرچاوەکەى لەوەدا دەبینم :
1- کۆتاییهێنانە بەو ناکۆکییەى لەسەرەوە ئاماژەم بۆ کرد ، چونکە هەردەبێت رۆژنامە لەبەرەى دەسەڵاتى چوارەم بێت .
2- رەتکردنەوەى ئەوەیە کە حکومەت رۆژنامەى زمانحاڵى هەبێت ، سەبارەت بەوەى دەبێت حکومەت نوێنەرى بەرژەوەندىو راگرى هاوکێشەى بەرژەوەندیى نێو چین و توێژە کۆمەڵایەتییەکان بێت لەهەر کۆمەڵگایەکدا بەپێى ئەو چەمکەى دەوڵەت کەلە جیهانى ئەمڕۆدا باوە .
3- حکومەت بۆ بڵاوکردنەوە یان راگەیاندنى پڕۆژەکان و پەخشکردنى بەرنامەکان و بەئاگاهێنانەوەى خەڵک دەربارەى چالاکییەکانى ، دەتوانێت هۆیەکانى دیکەى بڵاوکردنەوەو چاپ بەکاربهێنێت و تەواوى زانیارییەکان لە خزمەتى رۆژنامەگەریى مەوجوددا دابنێت و ، هەموو رۆژنامەکان بە رۆژنامەى حزبی و ئەهلییەوە بتوانن هاتوچۆى دامودەزگاکانى بکەن و ئازادانە واقیعى کارە خزمەتگوزارییەکان و ، هەروەها کەموکووڕىو ئاستەنگەکانیش بەجەماوەر بگەیەنن و هەمیشە چاودێر‌و رەخنەگرى لایەنە سەلبییەکان بن و لایەنە ئیجابییەکانیش تێیاندا رەنگبدەنەوەو ، لەهاندان و پشتگیریى درێغى نەکەن .
4- چارەسەرکردنى قەیرانێکى ئیدارى‌و داراییە کەلە مێژە ئەم رۆژنامەیە هەیەتى و ، بە گۆڕینى سەرنووسەرەکان و هەرئاڵوگۆڕێک کەناوە ناوە کراوە ، نەتوانراوە چارەسەربکرێت ، چونکە ئەم قەیرانە بونیادییەو لەگەڵ دروستبوونەوەى ستافى نوێ بۆ دەرکردنى رۆژنامەکە ، بۆ دەورەیەکى نوێ ، لەشارى سلێمانى ، هاتۆتە ئاراوەو سروشتى بارودۆخە سیاسییەکەو راگرتنى لەنگەرى هاوکێشەکان درێژەى پێداو تواناى بنبڕکردنى نەبوو ، ئەگەرچى ئیرادەو پڕۆژەى چاکسازیش هەبوو .
بەکورتى ، ئەزموونى رۆژنامەى (هەرێمى کوردستان) هاوتەریبى قۆناغێکى دەسەڵاتى کوردە کە خۆى لەدامەزراندنى حکومەتى هەرێمى کوردستاندا دەنوێنێت ، ئاوێنەى شێوەى ئەزموونەکەیە لەساڵەکانى سەرەتاى تەمەنیداو ، بۆ ئێمە ، ئەزموونێکى تایبەتیى رۆژنامەگەرییە ، کە بۆ مێژوو ، بۆ هەڵسەنگاندنى ئاستى رۆژنامەگەریمان و چۆنیەتى بیرکردنەوەمان و ئەقڵى سیاسی و ئیداریى حکومەتەکەمان لەو ماوە سەرەتاییەى تەمەنیدا بایەخى خۆى هەیە .
ئیمڕۆ کە هەنگاوى سیاسی و ئیداریى نوێ لەکایە دایە ، بۆ تێپەڕاندنى قۆناغى ئەزموون بۆ قۆناغى دامەزراوە (مۆسسات)ى دەوڵەتى ، راگرتنى رۆژنامەیەکى حکومەتی و گێڕانەوەى ئەو وزەیە بۆ نێو رۆژنامەگەریى دەرەوەى حکومەت و بنیاتنانى کۆمەڵــگایەکى مەدەنى کە دەسەڵاتى چوارەم کۆڵەکەیەکى بێت ، ئەرکێکە دەبێت دەستخۆشیى لێبکەین و ، بەگیان و ورەیەکى بەرزو هزرێکى رووناکەوە لەپێشوازیدا بین و تەواوى تواناى خۆمانى بۆ بەگەڕبخەین .
رۆژنامەى (هەرێمى کوردستان) ژمارە (408)
دواژمارە / چوارشەممە / 23/5/2001
رۆژنامه‌گه‌ریی کوردی
لە 22 ى نیسانى ئەمساڵدا (103) ساڵ بەسەر تەمەنى سەرهەڵدانى رۆژنامەگەریى کوردى تێدەپەڕێ . دیارە لەم چەند دێرەدا ناتوانرێت پانۆراماى رۆژنامەگەریى پتر لەسەدەیەک بەوردىو بەپێى قۆناغە جیاجیاکانى مێژووى کورد‌و بزووتنەوە رزگاریخوازییەکەى شیبکەینەوەو رۆڵى توێژ‌و چینە کۆمەڵایەتییەکان و نوێنەرە سیاسییەکانیان لەم بزاڤە سیاسى‌و رۆشنبیرییەدا دیاریبکەین ، بۆیە تەنها واقیعى دواى راپەڕین بەچەند خاڵێک هەڵدەسەنگێنین .
بۆئەوەى ئەم هەڵسەنگاندنە (بابەتى) بێت ، پێویستە هەردوو لایەنى چەندایەتىو چۆنایەتى بگرێتەوە ، لەبەرئەوە بەکورتى بەسەر هەردوولایەنەکەدا گوزەر دەکەم :
1- لە ڕووى چەندایەتییەوە (زۆرىوبۆرى) بەسیماى رۆژنامەگەریى کوردییەوە دیارە . رۆژنامەى حزبى باڵى بەسەر گۆڕەپانى رۆژنامەگەریدا کێشاوە .رۆژنامەکان زۆرن ، هەمەڕەنگن ، هەمە بیرن ، هەمە ڕێبازى سیاسین . رۆژنامەى ئەهلىو سەربەخۆ دەنگى کزە یان هەرنییە .
من بەگەشبینییەوە سەیرى ئەم دیاردە چەندایەتییە دەکەم و ، دواى ساڵانێکى زۆرى سەرکوت و پێشێلکردنى ئازادیى دەربڕین و بڵاوکردنەوەو دانانى سانسۆر لە سەر قەڵەمە مولتەزیمەکان ، زۆر ئاساییە بەم شێوە بەربڵاوە رۆژنامەو گۆڤارمان هەبێت و ، دڵنیام کە سەرەنجامەکەى بە پێشکەوتنێکى بەرچاو دەشکێتەوە .
2- لە ڕووى چۆنایەتییەوە ، ئەگەرچى شێوەى دەرهێنانى رۆژنامەکان (نەخشەسازیى) بۆ پێشەوە چوونێکى دیارى هەیەو ، بەسوودوەرگرتن لە جۆرنالیزمى پێشکەوتەى جیهانى ، رۆژنامەى کوردى لەشێوەیدا چەند هەنگاوێکى ناوە ، بەڵام لەڕووى ناوەرۆکەوە گەشەکردنێکى بەرچاو هاوتەریبى لایەنى چەندایەتىو شێوەکەشى نەبووە ، بەڵکو پاشەکشەیەک بەدیدەکرێت بە بەراورد لەگەڵ ئەو رۆژنامە مولتەزیمانەى بەر لەراپەڕین هەبوون ؛ سەربارى ئەوەى کە زۆربەیەک لەو رۆژنامانە وەک بەشێکى جۆرنالیزمى ژێر سایەى سیستمى سەرمایەداریى جیهانىو دەنگدانەوەى بابەتەکانى ئیمڕۆى ئەو جۆرنالیزمە کاردەکەن ، بەو پێودانگەش هوشیاریى خوێنەرى کورد دەشێوێنن و رۆشنبیریى چەواشەى رۆژئاوایان پێدەگەیەنن ، ئەمەجگە لەوەى زۆربەى ئەو بابەتانەى بڵاودەکرێنەوە بابەتى رۆژنامەنین ، بێ پێزو لاوازن ، یان مەبەستێکى راگەیاندنى سیاسی‌یان پێبەدیدەهێنرێت و تەنها بۆشاییان پێپڕدەکرێتەوە ، بارى ناهەموارى بژێویى نووسەرانیش کارێکى وەهاى کردووە ئاستى نووسینەکان لەدابەزیندا بێت و تەنها بەمەبەستى پاداشت وەرگرتن بنووسرێن ، واتە جۆرێک لەبازرگانیکردن بەوشەوە پەیدابووەو توێژێک میرزا ، نەک نووسەرو رۆژنامەنووس ، لەرۆژنامەکاندا کاربکەن و ناوى (ئاشکراو خوازراو) یان ، لەنێو لاپەڕەکانى ئەم رۆژنامەو ئەو رۆژنامەدا ببینین ، بەرادەیەک دەتوانین تەنها کەمینەیەک رۆژنامەنووس دەستنیشان بکەین کە بە خەمى پێشکەوتنى رۆژنامەگەریى کوردییەوە بن و بەعەشقەوە شانیان بەبەر ئەم کارە پڕ ئەرک و ماندوو بوونە دابێت .
لەبەر ئەو هۆکارانە ، رۆژنامەگەریى کوردى نەیتوانیوە فاکتەرێکى کاریگەرى پێکهێنانى راى گشتى بێت لەبوارە جیاجیاکانى سیاسەت و ئابوورى و کۆمەڵایەتى و رۆشنبیری‌دا ، هەرچەندە زۆر بە فراوانى و گەرماو گەرم کێشەکانى بزووتنەوەى رزگاریخوازیى نەتەوایەتى و گرنگترین رووداوەکانى جیهان و ناوچەکەو کوردستان باس دەکرێن و دەستەیەک رۆژنامەنووسى لاوى خاوەن قەڵەمى بەبڕشت تاووتوێیان دەکەن ، نەک هەر ئەوە ، بەڵکو رۆژنامەگەریمان هەتا ئێستا رۆڵێکى ئەوتۆى نەبووە لە پاراستنى تەلارى بەهاو نەریتە شۆڕشگێڕییەکانى کۆمەڵى کوردەوارىو، بزووتنەوە سیاسییەکان لەداڕووخان و ، بنیاتنانەوەى کەسایەتیى تێشکاوى تاکەکەسى کورد کەدوژمنەکانى بەدەیان ساڵ پاچ و پێمەڕەى وێرانکارییان بۆ بەگەڕخستبوو ؛ ئەمە جگە لەوەى رۆژنامەگەریى کوردى نەبۆتە دەسەڵاتى چوارەم و ، نەک هەرئامرازى کۆمەڵ نییە بۆ چاودێریى دامودەزگاکانى حکومەت ، بەڵکو بە شێوەیەکى وەها لە پەراوێزدایە ، کەتەنانەت بەڕێوەبەرى هەرفەرمانگەیەک ، بۆ ئەوەى بۆنى گەندەڵیى نێو فەرمانگەکەى نەچێتە دەرەوە ، جورئەتى ئەوە دەکات رێگەى رۆژنامەنووسان نەدات بەئازادى ریپۆرتاژ لەسەر فەرمانگەکانیان ئەنجام بدەن .
لەراستیدا هێشتا زۆرمان دەوێت بۆ ئەوەى بتوانین رۆژنامەگەریى کوردى بکەینە ئامرازێکى کاراى بنیاتنانى دواڕۆژێکى پرشنگدار کە هەندێک بە کۆمەڵگەى مەدەنى و هەندێکى تر بەسۆسیالیزم ناوزەدى دەکەن .
22 ی نیسانی2000
پێویسته ده‌رگای فه‌رمانگه‌کانی حکومه‌ت بۆ رۆژنامه‌نووسان ئاوه‌ڵا بێت
ئەم ناونیشانە سەلمێنراوێک بەیان دەکات و داواکارییەکى ئاسایى ئەوتۆیە پێویست بە دووپاتکردنەوەى ناکات . بەڵام لەبارودۆخێکدا کە رەفتارو هەڵسوکەوت و سایکۆلۆژیى گشتیى بەرپرسانى فەرمانگەکانى حکومەت لەسەر رێزلێگرتنى ئازادیى رەئى و دەربڕین و رۆژنامەگەریى رانەهاتبێت و ، هێشتا ئەقڵییەتى دەرەبەگایەتی و خێڵەکى کاریگەرێتى لەسەرپێکهاتەى دەروونیى کەسایەتییان هەبێت ، ئەوا داوایەکى لەو چەشنەى سەرەوە دەبێتە ئەرکى بزاڤى رۆژنامەگەریى ئیمڕۆ ، ئەو بزاڤەى لەدواى راپەڕینە مەزنەکەى بەهارى 1991 و لەژێر سایەى هه‌لومه‌رجێکی نوێ‌دا پێشکەوتنێکى چەندایەتیی بەرچاوى بەخۆیەوە دیوە . بۆیە بەشێکى ململانێى رۆژنامەنووسان لەگەڵ هەموو شێوەو شێوازە جیاجیاکانى گەندەڵیدا ، چ لەسەر ئاستى کۆمەڵ بەگشتی و چ لەسەر ئاستى فەرمانگەکانى حکومەتدا بەتایبەتى ، لەم داواکارییەدا بەرجەستە دەبێت و ، بەبێ ئەوە ، لایەنى هەرە بنچینەیى ئەرکەکانیان ، کەریسواکردنى ئەو گەندەڵییانەیە لەپشتى دەرگا داخراوەکانەوە روودەدەن ، راستگۆییان نامێنێت و نازناوى دەسەڵاتى چوارەمیان لێدادەشۆرێت ؛ حکومەتَێکیش کە خۆی به بەرى رەنج و خوێنبه‌خشینی دەیان ساڵى گەلێکى ستەمدیدەى وەک کورد بزانێت ، بەبێ پێشوازیلێکردنى پەیامنێرانى دەسەڵاتى چوارەم و رێخۆشکردن بۆ کارى رۆژنامەنووسییان ، راستگۆیى لەدەست دەدات و فەرمانگەکانى دەبنە مەڵبەندى کەسانێکى ناشایستەو نەگونجاو – ئەگەر نەڵێین هەڵمەتەکاسەو دەست و داوێن گوماناوى – کە ئاکامى کار‌و رەفتارە ناجۆرەکانیان بەسەر کۆمه‌ڵ و حکومەتیشەوە باردەبێت و رەوتى بەرەو پێشەوە چوون خاو دەکه‌نەوەو لەوبەرى به‌رژه‌وه‌ندی جەماوەردا رایدەگرن .
ئەو راستییەى سەرەوە ، خوێندنەوەیەکى بە بەڵگەى ئەو بارە نالەبارە بوو کە دەستەى نووسەرانى رۆژنامەکەمان (هەرێمى کوردستان) وەک ئەرکى سەرشانى خۆیان ، لەکۆبوونەوەیەکدا رۆژى (28/9) کە بە چاودێرى و سەرپەرشتى بەڕێز سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان کرا ، خستیانەڕوو ، بەتایبەتى دیاردەى نەشیاوى دەرگا داخستن بەڕوویاندا لە لایەن هەندێ لە فەرمانگەکانى حکومەتەوە ، یان قەدەغەکردنى چاوپێکەوتن له‌گه‌ڵ فەرمانبەراندا لەلایەن هەندێک لەبەڕێوەبەرانى فەرمانگەکانەوە ، یان ئەو هەڕەشەى گواستنەوەو دەرکردن و بە (فائض) نووسین و سزادان و . . . هتد کە هەندێکى تر لە بەڕێوەبەرانى فەرمانگەکان ئەو فەرمانبەرانەى پێدەترسێنن کە راستیى لە چەوت و چەوێڵى و سەلبییاتەکانى نێو فەرمانگەکانیان دەڵێن و گەندەڵییە شاردراوەکانیان دەدرکێنن .
سەرۆکى حکومەت ئەو دیاردەیەى مەحکووم کرد‌و لەبەر تیشکى سەرەتاو سیاسەته‌کانی حکومەتدا رێنمایى کردین و پێیڕاگەیاندین کە هیچ فەرمانگەیەک (یەک دوویەک نەبێت) لەسەردانى رۆژنامەنووسان قەدەغە نییەو ، تەنانەت لەسازدانى چاوپێکەوتن و ئەنجامدانى ریپۆرتاژ لەسەر (دەزگاى ئاسایش) یش ئازادن .
ئەم بایەخپێدانەى سەرۆکى حکومەت و ، پێشتریش رێنمایی و ئامۆژگارییەکانى بەڕێز مام جەلال سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە خولى (2000) ى رۆژنامەگەریدا ، دەروازەیەکى بەڕووى بزاڤى رۆژنامەگەریدا کردۆتەوەو ، پشت بەپشتگیرییان ، رۆژنامەنووسان دەتوانن دەرگا کڵۆمکراوەکان بشکێنن و ، لەلایەک دەسکەوت و کارە خزمەتگوزارییەکان بۆ خەڵکى ئاشکرا بکەن و ، لەلایەکى دیکەوە کونجە تاریکەکان و ئەو شەمشەمەکوێرانەى خۆیان تێیاندا حەشارداوە ، بەرتیشکى راپۆرتە هەواڵ و لێکۆڵینەوەو ریپۆرتاژى رۆژنامەنووسییان بدەن .
ئێمە ئەم وتەیەى سەرۆکى حکومەت وه‌ک پابەندبوونى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە بەرنامەى دابینکردنى ئازادى بۆ کۆمەڵانى خەڵکى کوردستان دەناسین و ، بڕانەوەى دەستى کۆتکراوى رۆژنامەنووسان و کردنەوەى قفڵەکانى دەمیانی تێدا به‌دیده‌که‌ین؛ ئه‌مه وه‌ها ده‌خوازێ پێویستمان بەوە نه‌بێت بە پەنهانى کارى رۆژنامەنووسیى ئەنجام بدەین ! بە خەمى ئەوەوە نه‌بین بەرپرسى فەرمانگەکان تادوائەنجام بەکارى رۆژنامەنووسیمان نەزانن و بۆ چنینەوەى راستییەکان رێگریمان بۆ دروست بکه‌ن. نەک هەرئەوە بەڵکو بوارمان بۆ بڕه‌خسێنێ سەربەستانە ، چ بە تاک و چ بە کۆمەڵ ، روو لە هەموو شوێنێک بکەین و پەیامنێرەکانمان بنێرینە مەیدانى کارەوەو لەوانەى ((ماڵیان لە شووشەیە)) سڵنەکەینەوە ، بەمەش لاپەڕەکانى رۆژنامەکەمان ئاوێنەى رەنگدانەوەو بەرجەستە بوونى سیاسەتى ئازادى – دیموکراسى – مافىمرۆڤ بێت . لەبەرئەوە ، بەدیهێنانى ئەو نیازە مەشروعەى رۆژنامەنووسان و درێژە پێدانى ئەم رەوتەى رۆژنامەگەریى و پراکتیکى سیاسەتى چاکسازیى لە دامودەزگاکانى حکومەتدا، وادەخوازێت ، جگە لە پاکسازیى ، پشتگیریى یاسایى چ بۆ رۆژنامەنووسان و چ بۆ ئەو کەسە پاک و شەریفانە دابین بکرێت کەلەنێو دامودەزگاکانى حکومەتدا رووبەڕووى گەندەڵییەکان ململانێ دەکەن و ، لەم پێناوەشدا بەرەنگارى شێوازى ئیدارەى سەردەمى رژێم و ئەقڵییەتە ئێکسپایەرەکان دەبنەوە .
دیارە هۆکارێکى گرنگى سەرکەوتنى ئەو ململانێ و بەرەنگاربوونەوەیەش ئەوەیە دەرگاى فەرمانگەکانى حکومەت بە داخراوەیى نەمێنێتەوەو بۆ رۆژنامەنووسان ئاوەڵابێت .
رۆژنامه‌ی ( هه‌رێمی کوردستان )
تشرینی یه‌که‌می 1999
په‌یامی رۆژنامه‌و ئه‌وانه‌ی ماڵیان له شووشه‌یه
من بە شیاوی دەزانم رۆژنامەنووس بە پێشمەرگەیەکی گومناو ناوزەد بکەم. ئەو لە هەر بواریکی رۆژنامەنووسیدا هەڵسووڕێ، رۆژانە بە دیار خەمەکانەوە دەسووتێ و گیانی خۆی بەو وشانە دەبەخشێت کە لە ستوونی گۆشەو هەواڵ و ریپۆرتاژەکاندا ریز دەبەستن و پەیامی رۆژنامەکەی بۆ دەبێتە رایەڵ و پێکەوە گرێیان دەدات.
ئەوی رۆژنامەنووس، لە پێنووسێک و پارچە کاغەزێک بەولاوە خاوەنی هیچ کەرەسەیەکی دیکە نییە. ئەو لە وشە بەولاوە چەکێکی دیکە شک نابات؛ کەچی هەندێک ( دەست و دەم و داوێن گوماناوییەکانی دوێنێ و ئەمڕۆ ) ئەم مرۆڤە دێوانەیەی حەقیقەتیان لێدەبێتە کێوو،لە سەرە رێگا‌و کووچەو کەنارە تایبەت و تاریکەکانی خۆیاندا بەدییان دەکەن و،زاڵەترەکی ئەوەن دەرگاکانیان لەسەر دابخەن و، وشەکانیان وەک چەکێکی کوشندە تاڵاو بە گەروویاندا بکەن. ئەوانە رۆژنامەکانیان لێدەبیتە کابووسێک و شەوورۆژ بە سەر کۆڵەی سنگیانەوە دەیانبینن، بۆیە چاووڕاویان لێدەکەن و کپبوونی تاهەتاییان بۆ دەخوازن.
ئەمە راستییەکی بێ چارشێوە لە نێو خودی ئێمەدا، ئا لەم دەڤەرەدا، نەدەشاردرێتەوەو، نە بواری دیزە بە دەرخۆنەکردنی هەیە… ئەی ئەوە نییە نووسەران و پەیامنێرانی رۆژنامەکان رۆژانە بەرەوڕووی هەڕەشە ئاشکراو نهێنییەکان دەبنەوە، لە دادگاکاندا شکاتیان لێدەکرێ و تەونی دەستگیرکردن و دەمبەستنیان بۆ دەچنرێ! ئەی ئەوە نییە ئەم بەڕێوەبەری فەرمانگە رێگەیان نادات لێکۆڵینەوەی رۆژنامەوانی لە فەرمانگەکانیاندا بکەن و، ئەو بەڕێوەبەریش قسەکردن بۆ رۆژنامەکان لە کارمەندەکانی قەدەغە دەکات! ئەی ئەوە نییە لەسەر چاپێکەوتنێکی رۆژنامەکان هەندێک بەرپرس فشار بۆ کارمەندەکانی بەردەستیان دەهێنن و بە بەهانەی جیاجیا فەرمانی دەرکردن و گواستنەوەو، چی و… چی‌یان بۆ دەردەکەن! ئەی ئەوە نییە لە ستایش و بە شانوباڵ هەڵدان زیاتر ، وشەیەکی دیکە لە رۆژنامەنووسان وەرناگیرێ! ئەی ئەوە نییە بە هەڵەداوان و هەناسەبڕکێ وەڵامی بەدواداچوونە رۆژنامەییەکان دەدرێتەوەو سەنگەری بەرگریکردن لە خۆیان – بەرامبەر رۆژنامەکان – لێدەدەن و نکووڵی لەو راستیانە دەکەن کە پەیامنێرەکان دەیانخەنە روو! ئەی ئەوە نییە بۆ تەنها جارێکیش بەرپرسی فەرمانگەکان بە دۆی خۆیان ناڵێن ترشەو، لەسەر کەمتەرخەمییەکانیان پێدادەگرن و، بە هەندێ پاساوی بەناو یاسایی و پەیرەوکردنی رێنماییەوە، چەوتییەکان پەردەپۆش دەکەن!
ئەوە چ سیحرێکە رۆژنامەکان و رۆژنامەنووسانی لەو هەندە کاربەدەستە کردۆتە خێو‌و، ترسی بەسەردا باراندوون؟ وەڵامێک و دووان و… چەندین وەڵامی هەیە و ..با بمێنێت..! بەڵام دیارە هەر دەبێت بەر شەوارەی تیشکی هەواڵ و ریپۆرتاژە راستگۆکان کەوتبن…هەر دەبێت پەیام و زەبری وشە هەق و رەقەکان بێت، بوومەلەرزە ئاسا لە دڵیانی دابێت… یان دەبێت ماڵەکانیان لە شووشە بێت،بۆیە وا مەترسی رمان و هاڕەکردنیان لێنیشتووە!!
ئەیلولی 1999
رۆژنامه‌ی هه‌رێمی کوردستان دوای دوو ساڵ له ده‌رچوونی
رۆژنامەى هەرێمى کوردستان ، رۆژنامەیەکى حکومەتییەو ئۆرگانى حکومەتى هەرێمى کوردستانە . دیارە ئەمە تایبەتمەندییەکى دەداتێ و بەرنامەى کارکردنى سنووردار دەکات . ئەم سنوورە بە پڕۆژەو بەرنامەى حکومەتەوە گرێدراوە ، لەبەرئەوە ، ئەوەندەى بتوانێت لەخزمەتى سیاسەتەکانى حکومەتدا بێت و ئاڕاستەکانى ئەوى تێدا رەنگبداتەوە ، ماناى ئەوەیە ، لەبارى سەرنجێکى حکومەتییەوە ، ئەرکى بنەڕەتیى خۆى بەجێگەیاندووە .
من پێم وایە رۆژنامەکە توانیویەتى ئەم ئەرکە بەباشى لەئەستۆ بگرێت و ، وەک دەزگایەکى راگەیاندنى حکومەتیى ، رۆڵى خۆى ببینێت . بەڵام لەخستنەڕووى دەستکەوتەکانى حکومەت وچۆنایەتیى جێبەجێکردنى سیاسەتەکانیدا ، هەندێ لاسەنگى هەیەو ، بەشێوەیەکى گشتگیر ، هەموو سیاسەتەکانى حکومەتى هەرێم لە کایە جیاجیاکاندا ناخاتەڕوو ، بۆ نموونە : لایەنى پەروەردەیى و کێشەکانى پەروەردەو فێرکردن بوارى ئامادەبوونێکى بەردەوامیان ، لانى کەم ئامادەبوونێکى بەرچاویان ، لەرۆژنامەکەدا بۆ نەڕەخساوە . هەڵبەت ، هەتا ئێستا ، کەمیى پانتایى بڵاوکردنەوە بەهۆى کەمیى لاپەڕەکانەوەو ، دەرچوونى هەفتانەى رۆژنامەکە ، بۆ ئەم گشتگیرییەى ، دوو ڕێگرى سەرەکى بوون .
من پێم وایە ، ئەم رۆژنامەیە ، وەک زمانحاڵى حکومەتى هەرێم ، دەبوو زیاتر لەهەر رۆژنامەیەکى دیکە بایەخێکى زۆرى پێبدرایە ؛ کاتێک ئێمە قسە لەحکومەت و بنیاتنانى دامەزراوە حکومەتییەکان دەکەین ، وەک قۆناغى بنیاتنانى ئیدارەى خۆیى بۆ دواڕۆژى عێراقێکى فیدڕاڵى ، دەبێت مشوورى بەهێزکردن و پەرەپێدانى ئەو دامەزراوە مەدەنییانە ، بۆ ئەم دواڕۆژە ، بخۆین ، کەهۆیەکانى راگەیاندن کۆڵەکەیەکێتى ، بۆیە ئەگەر بە ئەقڵییەتى بنیاتنانى دامەزراوەى دەوڵەتییەوە کاربکەین ، دەبێت بۆ ئەم رۆژنامەیە تەواوى هەلومەرجەکانى گەشەکردنى دابین بکرێت وەک :
ا- رۆژنامەکە لەهەفتانەوە بکرێت بەرۆژانەو لانىکەم یەکەم لاپەڕەو دوالاپەڕەى رەنگاو رەنگ بێت .
ب- دامەزراوەیەکى گەورەو سەربەخۆى راگەیاندن ئەم رۆژنامەیە بگرێتە خۆى دامەزراوەکەش دەبێت حکومەتیى بێت .
ج- پێداویستییەکانى دەرچوونى رۆژانەى بۆ دابین بکرێت . کۆمپیوتەرو سەتەلایت و ئینتەرنێت و ئامێرى مۆدێرنى چاپکردنى هەبێت .
د- باشترین رۆژنامەنووسانى کورد لەم رۆژنامەیەدا کۆبکرێنەوەو هەوڵى ڕاکێشانى قەڵەمە دیارەکانى بوارى رۆشنبیرى بدرێت بۆکارکردن و هاوکاریکردنى رۆژنامەکەوحەوافیزى ماددى‌و مەعنەویى کاریگەر بۆ ئەم مەبەستە زامن بکرێت .
بەبیروڕاى من هیچ رۆژنامەیەکى حکومەتیى ناتوانێت لەیەک کاتدا ئۆرگانىحکومەت و ئۆرگانى میللەتیش بێت ، بەڵام دەشێت لەنێو رۆژنامەیەکى حکومەتیدا چەند لاپەڕەیەک بۆ دەنگى خەڵکى تەرخان بکرێن ، بۆ ئەوەى ببنە سەکۆى ئازاد بۆ دەربڕینى بیروبۆچوون و خواستەکانیان ، بۆ ئەوەى ئەو لاپەڕانە ببنە پردى بەیەکەوە بەستن و لەیەکترى بەئاگابوونى سیاسەتەکانى حکومەت و خواستەکانى جەماوەرو رەخنەکانیشیان لەو کەموکووڕىو کەمتەرخەمی و یاسا شکێنییەى لە فەرمانگەو بەرپرسەکان دەبینرێن .
بوونى رەخنەى ئازاد‌و بێ سانسۆر ، نەک بەشانوباڵ هەڵدانى دەستکەوتەکان بەتەنها ، مەرجى هێنانەکایەى راگەیاندنێکى ئازاد‌و دیموکراتییەو ، بەدابینکردنیان پردى موتمانەو باوەڕ – نەک تێکەڵبوونى دوو ئۆرگانەکە – پتەوترو جێگیرترو واقیعیتر دەبێت .
رۆژنامەى(هەرێمى کوردستان)ژمارە (123)
23/3/1999
به هانای رۆژنامه کۆنه‌کانه‌وه بچن!
رۆژنامەکان – کۆن و نوێیان – ئاوێنەى ژیانى سیاسى و ئابوورى و کۆمەڵایەتى و رۆشنبیریى کۆمەڵن . زادەى بیر‌و ، ژانى قەڵەم و ، شەکەتیى و ، شەونخونى و ، هەنگاو هەنگاوى رەوتى گەشەکردنى کۆمەڵگایان لەئامێزگرتووەو دەگرن . ململانێى سەردەمەکان و نەوەکان بەیان دەکەن . یادو یادگارو گیانى پڕ ئاوات و هیواى ئەدیبان و نووسەران و ، ترپەى دڵ و راز‌و نیازى هەوادارانى وشەى تێکۆشەرو وێنەى رازاوەو هونەرى جوان و هەمەڕەنگیان پاراستووەو دەپارێزن ، بۆیە ناشێت بەبێ قەدریى بەسەریاندا راببورین و بێ‌ناز لەم گۆشەو ئەو گۆشەى کتێبخانەکاندا بەجێیانبهێڵین تاتۆزو خۆڵى چەندین ساڵە دایانبڕزێنێو رۆژ لەدواى رۆژ رەنگیان زەردتر هەڵبگەڕێت و بەرەو نەمان بچن .
ئەوە ئەرکى بەپەلەى هەموو دەزگا رۆشنبیرییەکانە کە مشوورى ئەم سامان وکەلەپوورە بەبەهایە بخۆن و هەرچى زووە لەفەوتاندن رزگارى بکەن . بۆ ئەمەش دەتوانرێ لە پێشکەوتووترین داهێنانەکانى زانست و تەکنۆلۆژیا سوود وەربگیرێت و ئەم کارە بە ئاسانى ئەنجام بدرێت .
بەڵام بۆ ئەوەى ئەم خەونە بێتە دى ، دەبێت ئەم پرسیارانە لەخۆمان بکەین : ئایا چەند هەست بەم ئەرکە دەکەین ؟ چەند خۆمان بە بەرپرسیار دەزانین ؟ چەند دەتوانین لە هەندێ بوارى رواڵەتکاریى بگرینەوە ؟ تاچ رادەو ئاستێک ئامادەییمان بۆ وەرگرتنى تەکنۆلۆژیاى هاوچەرخ هەیە ؟ چەندە ورەو گیانى گەیشتنمان بەجیهانى پێشکەوتووى ئیمڕۆ تێدایە ؟
وەڵامى ئەم پرسیارانەش ، مەگەر لە پراکتیکى رۆژانى داهاتووى بەرپرسیاران و دەزگا بەرپرسەکاندا وەربگرینەوە . . . . .
تشرینی دووەمی 1998
هه‌ڵسه‌نگاندنی رۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ
رەنگە هەڵسەنگاندنى رۆژنامەیەکى حزبى بۆ کەسێکى سەربەخۆ لە ئیلتیزامى حزبى لە وتارێکى کورت‌دا کارێکى ئاسان نەبێت ، بەڵام بەدەر لە وردەکاریى لایەنە فیکرى و سیاسییەکان ، دەکرێت وەک هۆیەک لـــتە هۆیەکانى راگەیاندن ، هەنــدێک خاڵى ئەرێیانەو نەرێیانـــەى تێدا هەڵبسەنگێنم و دیدو بۆ چوونى خۆمیان لەسەر دەرببڕم . لەم گۆشە نیگایەوە ئەم هەڵسەنگاندنە رەخنەییە بەبۆنەى چوارەمین ساڵڕۆژى دەرچوونى رۆژنامەى (کوردستانى نوێ) پێشکەش بە لێپرسراوان و نووسەران و خوێنەرانى دەکەم . هیوادارم بابەتیانە هەڵسەنگاندنەکەم داڕشتبێت و هاوکارییەکم لە بۆ پێشەوە بردنى کارى رۆژنامەگەریدا کردبێت .
دیارە ئەرکى سەرەکى رۆژنامەى هەموو حزبێک راگەیاندنى فیکر‌و سیاسەتى حزب و سازدانى خەڵکییە بۆ وەرگرتنیان و تێکۆشانە لەپێناوى بەدیهێنانیاندا . ئەمە لایەنى هەرە دیار‌و ئاشکراى ئەم رۆژنامەیەیە کە رۆژانە وەک سیاسەتى سازدان ، ئامادەو جێبەجێ دەکرێت و ، لایەنى حزبییانەى رۆژنامەکە لەم بوارەدا بەرجەستە دەبێت ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بوارى دیکەى تێدا کراوەتەوە بۆ ئەوەى شەقڵى رءژنامەیەکى گشتیش وەربگرێت . روخسارە گشتییەکە – سێ لاپەڕەى یەکەمى لێدەربچێت – بەلاپەڕەکانى ترەوە دیارە . لەم لاپەڕانەدا چەندین گۆشەى وەک (رۆنگساید ، چوارەمین دەنگ ، بچووک بەڵام ، زاخ ، دواستوون) ى تێدایە کەوەک کارى رۆژنامەگەریى روخسارە گشتییەکە دەردەخەن ؛ سەرەڕاى ئەوانە ریپۆرتاژەکان و لاپەڕەکانى (زانست و پزیشکى ، ئابوورى و پەرەپێدان ، پەروەردەى نوێ ، وەرزش)و پاشکۆى ئەدەبى و بابەتەکانى دوالاپەڕە ، بەشێکى دیکەى ئەو روخسار‌و سیما گشتییە دەردەبڕن ، کە بۆ هەر رۆژنامەیەک بیەوێت سەرجەمى کایە جیاجیاکانى ژیــانى کۆمەڵ فەرامۆش نەکات ، پێویستن . لەگەڵ ئەوەشدا رۆژنامەکە بەبێ کەموکووڕى نییە بەڵکو بە گشتى واقیعى دواکەوتوویى هونەرى رۆژنامەگەریى لە کوردستاندا پێوە دیارە .
لێرەدا چەند خاڵێکى سەرەکى لەم کەموکووڕییانە دەستنیشان دەکەم کە لە موتابەعەى رۆژانەى رۆژنامەکە لەشەش مانگى رابردوودا بەرچاوم کەوتوون ، دەکرێت پڕبکرێنەوەو بەچارەسەرکردنیان ، رۆژنامەکە بەرەو ئاستێکى باشتر ببرێت .
1) هەندێک لە هەواڵەکانى دەرەوە ، کە لە لاپەڕەى یەکەمدا بڵاودەکرێنەوە ، بۆ یەکجار دەیخوێنینەوە ، درێژەى هەواڵەکەو دوائاکامى رووداوەکانى بۆ رۆژانى دوایى نامێنن .
2) ئەو سەرچاوانەى وتارى سیاسی‌یان لێوەردەگیرێت زۆر کەم دیارن ولەهەندێ ماوەدا لە (اطلاعات ، کیهان ، تورکش دەیلى نیوز ، الحیاة )تێناپەڕن ، لە کاتێکدا دەتوانرێت دەیان رۆژنامەو گۆڤارى بیانى بۆ ئەو مەبەستە پەیدابکرێت .
3) بەگشتى لێکۆڵینەوەو شیکردنەوە سیاسییەکانى لاپەڕەکانى (2 و 3)ى رۆژنامەکە سادەو رووکەشن و مەنهەجى شیکردنەوەى سیاسی‌یان تێدا نییەو شیکردنەوەکان لەسەر بارودۆخى ناوخۆ‌و ئیقلیمى و نێو دەوڵەتى دووبارەبوونەوەیەکى زۆرى تێدایە .
4) فیکر‌و بەرنامەى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان لەو بەشە تایبەتە بەسازدانى سیاسی و فیکرى وجودى نییە . ئەو وتارانەى ناوبەناو لەم بارەیەوە بڵاوکراونەتەوە بەس نەبوون ، چونکە زۆر مەسەلەى فیکرىو سیاسى وەک پرسیار بەردەوام دەکرێنەوە ؛ بۆ نموونە : چۆن بەرنامەى سۆسیاڵ دیموکراتیى یەکێتى لە کوردستاندا پیادە دەکرێت ؟ چۆن یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان وەک حزبێکى چەکدارو خاوەن دەسەڵاتى سیاسى خەسڵەتەکانى حزبە سۆسیاڵ دیموکراتەکان لە خۆیدا بەرجەستە دەکات ؟ لە روانگەى یەکێتییەوە بەچ سیاسەت و بەرنامەو کەرەسەیەک دەسەڵاتێکى مودێرن و حوکمى یاسا‌و ئازادى دابین دەکرێت ؟ . . . هتد .
5) دەنگى جەماوەرى کرێکاران و زەحمەتکێشان لەکارگــەو شوێنەکانى کارکردنیانەوە لە رۆژنامەکەدا نییە . ئەوەندەى هەواڵ و چالاکیى رێکخراوە بیانییەکان و هەندێ لەبەرپرسانى حزبی و حکومەتى – تەنانەت لێپرسراوانى پلە دوو یان سێ‌و بەرەو خوارتریش – بڵاودەکرێتەوە ، دەیەکى ئەوە باسى گرانی و برسێتی و دژواریى بارى گوزەرانى خەڵکی و ناڕەزایی و داواکارییەکانیان بەتێروپڕى ناکرێت . نووسینى ریپۆرتاژ لەسەر هەندێ دیاردە یان ژیانى گوندەکان یان لەسەر ئاوارەکان تەنها یەک گۆشەیە لەم مەیدانەداو ئەو کەلێنە گەورەیە پڕ ناکاتەوە .
6) ئەگەرچى ناوبەناو ناڕەزایى و رەخنەگرتن لەدەزگا حزبی و حکومەتییەکان لەرۆژنـــامەکەدا دەبینرێت ، بەڵام مەودایەکى فراوانى نییە ، تەنانەت لەنێو وشەى ئەو نووسەرانەدا کەلەو گۆشانەى ئاماژەمان بۆکرد دەنووسن ، لەرزەلەرزى قەڵەمەکان و سانسۆرى ناوەوەى نووسەرەکان هەست پێدەکەین بۆیە ئاوەڵاکردنى رۆژنامەکە لەبەر دەم قەڵەم و ناوەوەى نووسەران و رەخساندنى بوارى رەخنەى ئازادى دوور لە هەر گوشارێک ، نەک هەر لە بوارى مافى مرۆڤدا کە سەکۆیەکى لە رۆژنامەکەدا بۆ تەرخانکراوە ، بەڵکو لە بەرامبەر هەموو لایەنە سیاسی و ئابوورى‌و کۆمەڵایەتی و رۆشنبیرییەکاندا ، سەرەتاى تەقلیدێکى چاک بۆ رۆژنامەگەریى لە کوردستاندا دادەڕێژێت .
لە کۆتاییدا هیوادارم دەنگى زاڵى رۆژنامەکە لە پێنجەم ساڵى ژیانیدا دەنگى ئاشتی و بەرگرى لە ئازادى‌و بنبڕکردنى شەڕى ناوخۆیى بێت و بۆ ئەم ئەرکە مەزنە قەڵەمى تیژ‌و بەبڕشتى نووسەرانى رۆژنامەکە لەکاردابێت .
رۆژنامەى (کوردستانى نوێ) ژمارە (1188)
12/1/1996
( سلێمانی ) گۆڤار‌و
( سلێمانی ) شاری زێد‌و بیره‌وه‌رییه‌کانم
ئه‌گه‌رچی سیستمی بیرکردنه‌وه‌ی من له جیهان و مرۆڤه‌وه ده‌ستپێده‌کات و ، دوای تێپه‌ڕبوون به نیشتمان و نه‌ته‌وه‌دا ، ده‌گاته شار … ئه‌گه‌رچی ئاڕاسته‌ی نووسینه‌کانم ، خه‌می گه‌وره‌ی نان و ئازادی بۆ گشت مرۆڤه‌کانی ئه‌م سه‌رزه‌مینه له‌ئه‌ستۆ گرتووه … ئه‌گه‌رچی یه‌کێک له بێزراوترین ره‌فتارو هه‌ڵوێستێک له‌و سیستمه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی مندا ” شارچێتی” یه که له‌هه‌ر شوێنێک بین ، ره‌هه‌ندی جیهانی و نه‌ته‌وه‌یی بوونی ئێمه‌ی مرۆڤ ده‌شێوێنێ ؛ به‌ڵام سۆزه بونیادییه‌کانی که‌سایه‌تیمان ، که له زێدێکی دیاریکراودا ، له‌سایه‌ی هه‌زاران بیره‌وه‌ری رۆژانه‌و هه‌لومه‌رجێکی ته‌واو په‌یوه‌ست به ژیانمانه‌وه پێکدێن ، خۆشه‌ویستی و شانازییه‌ک ده‌خه‌نه‌وه که له پڕۆسه‌ی ئاوێته‌بوونیدا به جیهانی ئه‌ودیو بازنه‌کانی شار ، ده‌بنه یه‌ک بونیادی یه‌کگرتووی ئه‌وتۆ که له‌نێو شاره‌که‌تدا تیشکی سۆزت به‌ره‌و جیهانه فراوانه‌که بڕوات و ، له‌نێو سۆزه ره‌واکانیشته‌وه بۆ مرۆڤایه‌تیی ، هه‌موو نموونه زیندووه‌کانی واقیعی ژیانی سه‌رده‌م له واقیعی زیندووی رۆژانه‌ی شاره‌که‌تدا ببینیت . له‌م باری سه‌رنجه‌وه شاری سلێمانی بۆ من ئه‌و په‌یوه‌ندی و خۆشه‌ویستییه ئۆرگانیکییه‌یه که ناوهێنانی سه‌رنجم ڕاده‌کێشێت و ، به ته‌واوی هه‌ست و ورده‌کارییه‌کانی ئه‌و سۆزه ئاوێته‌بووه‌وه ، هه‌رچی په‌یوه‌ندی به‌شاره‌وه هه‌بێت و ، هه‌ر هێمایه‌ک ئاماژه بێت بۆ شار ده‌مئاڵێنێته ئه‌و مێژووه‌ی ژیانم تێیدا به‌سه‌ربردووه ؛ هه‌ر سه‌باره‌ت به‌وه‌شه ، گۆڤاری ( سلێمانی ) ، له ده‌رچوونی یه‌که‌م ژماره‌یه‌وه ، هه‌موو مانگێک بۆ چه‌ند رۆژێک بیره‌وه‌رییه‌کانمی ژیاندووه‌ته‌وه‌و ناچاری کردووم به په‌رۆشییه‌وه چاوه‌ڕێی بکه‌م .
ئه‌گه‌ر بتوانین به‌ده‌ر له سۆزه‌کانمان و بابه‌تیانه ئه‌م گۆڤاره هه‌ڵبسه‌نگێنین ، ئه‌وا ده‌بێت هه‌ردوو لایه‌نی ئه‌رێیانه‌و نه‌رێیانه‌ی تاووتوێ بکه‌ین ، تا له ئاینده‌دا گه‌شه‌دارتر بێت و له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی داهاتوودا وه‌ک ئینسیکلۆپیدیایه‌ک لێی به‌هره‌مه‌ند بین و له مێژووی رۆژنامه‌گه‌ریی کوردی‌دا جێی شیاوی خۆی بگرێت .
( سلێمانی ) سه‌رجه‌می بواره‌کانی ژیانی سه‌ده‌یه‌کی شاری به‌سه‌رکردووه‌ته‌وه . ئه‌م بوارانه له سه‌دان نووسینی دۆکیۆمێنتیدا هاتوون وه‌ک نووسین له‌سه‌ر : خاوه‌ن پیشه‌کان ، که‌سایه‌تییه ناسراوه‌کا ن ، ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ندان ، ته‌لارو خانووه‌کان ، کارێزو حه‌مام و نه‌خۆشخانه‌و مزگه‌وت و ته‌کیه‌و قوتابخانه‌و کتێبخانه‌و مۆزه‌خانه ، گه‌ڕه‌ک و شه‌قام و باخچه‌و گۆڕستان و … هتد .
هه‌روه‌ها به‌شێکی به‌رچاوی ئه‌و نووسینانه رۆژنامه‌گه‌ریی و چالاکیی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری و سه‌یران و هه‌ندێک له‌به‌سه‌رهاته‌کان و ، ژیان و رۆڵی وه‌رزشه‌وانان و کارگێڕان و خۆشنووسان و پیاوه نوکته‌بازه‌کانی شاری گرتووه‌ته‌وه ، ئه‌مه جگه له به‌ڵگه‌نامه‌و نامه‌ی تایبه‌تی که‌سایه‌تییه‌کان.
ئه‌م بابه‌تانه ، تێکڕا و به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و ئه‌وانه‌ی له سلێمانیدا ژیاون و ته‌مه‌نیان له نیو سه‌ده تێپه‌ڕیکردووه ، تام و چێژێکی تایبه‌تی هه‌یه‌و سه‌رده‌می منداڵی و هه‌رزه‌کاری و گه‌نجێتییان به‌بیرده‌هێنێته‌وه .
گۆڤاری ( سلێمانی ) سه‌رباری ئه‌م گشتگیرییه‌ی بابه‌ته‌کانی ، پێویستیی به گه‌شه‌کردن هه‌یه ، پێویستیی به‌وه هه‌یه له‌و چوارچێوه‌یه‌ی ئێستای ده‌ربچێت و گۆڕانکاریی له ناوه‌رۆکه‌که‌یدا بکات . لێره‌داو ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ، به‌چه‌ند پێشنیازێک چۆنایه‌تیی ئه‌و گۆڕانکارییه روونده‌که‌مه‌وه :
1 ) له رابردووه‌وه به‌ره‌و ئیمڕۆ هه‌نگاو هه‌ڵبنێت . واتا هه‌مان ئه‌و بابه‌تانه له‌مڕۆدا بخاته‌ڕوو ، دۆکیۆمێنتی ئه‌مڕۆ بکات تا نه‌وه‌کانی ئاینده به واقیعی و زیندوویه‌تی سه‌رده‌می خۆیه‌وه بیبینن و بیخوێندنه‌وه .
2 ) گۆڤارێک بێت بۆ هه‌موان . به‌شێکی به‌رچاوی بۆ خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش و نه‌دارو داماوه‌کانی شار ته‌رخان بکرێت . گۆڤاره‌که ببێته ئاوێنه‌ی ژیانی دوێنێ و ئه‌مڕۆی هه‌موو چین و توێژه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی شار ؛ بۆ نموونه (کرێکاران و ده‌ستفرۆشان و بێکاران ) هه‌روه‌ها هه‌ندێ کاری وه‌ک ( کۆڵهه‌ڵگری و سواڵکردن ) یان نیشاندانی واقیعی ژیانی پڕ مه‌ینه‌تیی منداڵانی بێ سه‌رپه‌رشت و گه‌وره‌ساڵانی بێکه‌س و بێوه‌ژنانی بێده‌رامه‌ت وشێته‌کان و … هتد .
3 ) بابه‌ته‌کانی ، هه‌ر له وتاری سه‌رنووسه‌ره‌وه تا دوا لاپه‌ڕه که ته‌رخانکراوه بۆ ( رۆڵه به‌ئه‌مه‌که‌کانی شار ) دووربێت له لایه‌نگیریی حزبی ، واته بابه‌تیانه‌و دوور له‌هه‌ر جۆره پڕوپاگه‌نده‌و پیاهه‌ڵوتنێک بێت ، ئه‌مه‌ش وا ده‌خوازێت راپۆرته‌کانی چالاکی و فیستیڤاڵ و بۆنه‌کان گشتیبکرێنه‌وه‌و ، به‌بێ جیاوازی بۆ هه‌موو حزب و رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بێت .
4 ) خه‌بات و مێژووی سیاسی ئه‌م شاره ، که له واقیعدا خه‌بات و مێژووی سیاسی باشووری کوردستان له سه‌ده‌یه‌کدا به‌رجه‌سته ده‌کات ، ببێته به‌شێکی گرنگی ناوه‌رۆکی گۆڤاره‌که . دۆکیۆمێنتکردنی ئه‌م مێژووه هه‌موو لایه‌نه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی سیاسی دوێنێ و ئه‌مڕۆ بگرێته‌وه‌و ته‌نها بۆ یه‌ک دوو لایه‌ن قۆرخ نه‌بێت .
5 ) مێژووی سه‌رهه‌ڵدان و دابینکردن و په‌ره‌سه‌ندنی خزمه‌تگوزارییه‌کانی وه‌ک : ئاو ، ئاوه‌ڕۆ ، کاره‌با ، ته‌له‌فۆن ، رێگاوبان ، ئامرازه‌کانی هاتوچۆ … هتد ، بنووسرێته‌وه‌و ، واقیعی ئه‌مڕۆی ئه‌م خزمه‌تگوزارییانه وه‌ک خۆی و بێ کاریگه‌ریی راگه‌یاندنی فه‌رمانگه به‌رپرسیاره‌کان دۆکیۆمێنت بکرێت .
6 ) ده‌کرێت بابه‌ته‌کانی ئه‌م گۆڤاره بۆ گه‌نجانی ئه‌م شاره‌و کوردستانیش جێی سه‌رنج و بایه‌خدان بن ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆشی تێدا ره‌نگبداته‌وه‌و ، به کۆمه‌ڵێک لێکۆڵینه‌وه‌ی به‌راوردکاریی پشتبه‌ستو به دۆکیۆمێنته‌کان ده‌رباره‌ی ژیانی دوێنێ و ژیانی ئێستا ، بڕازێنرێته‌وه .
له کۆتایی ئه‌م پێداچوونه‌وه راگوزه‌ره به گۆڤاری ( سلێمانی ) دا ده‌ڵێم : به‌ڕاستی ، وه‌ک کاری رۆژنامه‌نووسیی ، ده‌بێت ئاماژه بۆ هه‌وڵ و ماندووبوونی سه‌رنووسه‌ری گۆڤاره‌که مامۆستا محه‌مه‌د نوری توفیق و ده‌سته‌ی نووسه‌رانی بکه‌ین که به‌رده‌وامبوونی هه‌تا ئێستای گۆڤاره‌که‌و زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و رێگرییانه‌ی ده‌خرێنه به‌ر ده‌رچوونی ، مشووری بێ پسانه‌وه‌ی ئه‌وانی پێوه‌دیاره‌و ، سه‌باره‌ت به‌مه‌ش شایانی پێ‌زانین و ده‌ستخۆشی و رێزلێنانن .
بەشی سێیەم
ئاوازی ژێیە رەنگاڵەییەکان
پرسیاره‌کانی ئه‌زموونێکی گشتی
خەونە . . . خەون نییە . . . نازانم . . . ئەزموونێکی گشتییەو چاودێرەکان دەیانەوێت شپرزەم بکەن . . . وەڵامەکان دەخایەنێت . . . ماوە چاوترووکانێکە ، بۆیە ناچار ، پەنام بۆ هێماکان برد‌و لەو تەنگژە دەروونییە خۆم دەربازکرد .
یەکەم پرسیار : تۆ بە رواڵەت نەدمیت ، کەچی زمانی نووسینت زۆر درێژە . ئایا ناترسیت رۆژێک لە رۆژان لە رەگەوە بۆتی ببڕن ؟
گوتم : ئەوە ئاساییە، ” قەدەرێکە ” نووسەرانی دەروێشی نان و ئازادی لە ” ناوچەوانیان ” نووسراوە !
دووەم پرسیار : بۆچی تۆ دەستەمۆ نابیت ؟ بۆچی دژە تەوژمیت و لەگەڵ رۆژگاردا ناسازێیت ؟ بۆچی بوار دەڕەخسێنیت نەیارانت زمانی بێویژدانییان لێت بەگەڕبخەن ؟
گوتم : ئەوەش دیسان “قەدەر ” و ” ناوچەوانمە ” . . . پێش راپەڕین نەیارانم دزو درۆزن و هین بوون ، دوای چەند ساڵیش لە راپەڕین ، مشەخۆرو یاساشکێن و ” مرۆ ” ی کۆیلەو بوودەڵەشیان هاتەسەر !
سێیەم پرسیار : تۆ رات چییە لەوەی پیاوی دانا دەبێت لە دیپلۆماسییەتدا شارەزا بێت و بەدەستهێنانی تاج و تەختی پاشایەتی بەرنامەی بێ ؟
گوتم : من ئەو پاشایەتییەم ناوێ کە قورئانی موسڵمانان بەم شێوەیە وەسفی دەکات : ” ان الملوک اذا دخلوا قریة افسدوها وجعلوا اعزة اهلها اذلة ”
چوارەم پرسیار : لەبەرچی بەرنامەو پێڕەوی بڕیاردراوی کۆنگرەی حزب و رێکخراوەکان پێشێل دەکرێن و کاریان پێناکرێت ؟
گوتم : چونکە ئیمڕۆ باوی پڕاگماتیزمەو یەک هەنگاوی ” عەمەلی ” لە دەرزەنێک بەرنامە باشترە !
پێنجەم پرسیار : خوشکی مامۆستایەکی شەهید گلەیی ئەوەی لێکردی کە بۆ رێزلێنانی براکەی هیچ نەکراوە ، تەنانەت قوتابخانەیەک ، شەقامێک ، گۆڕەپانێک ، باخچەیەکی گشتی بە ناوییەوە ناونەنراوە . بۆچی تۆ وەڵامت نەدایەوەو خۆت لێکرد بە کەڕەی شەربەت ؟
گوتم : ئیمڕۆ سەردەمی عەولەمەیە . . . جیهان گۆڕانی بەسەردا هاتووە . . . باوی ئەو سوننەتە کۆنانە نەماوەو ، لێمانگەڕێ با لیبرالیستەکان سەرزەنشتمان نەکەن و بیرکردنەوە لە جێبەجێکردنی داوای ئەو خوشکە بە ( مەرگدۆستی ) لە قەڵەم بدەن !
شەشەم پرسیار : ( ئازادی لە وەڵامدانەوەی یان وەڵامنەدانەوەی ) :
هۆکاری ئەوە چییە کە ئەو مامۆستایانەی مۆڵەتی دایکایەتی وەردەگرن ، دوای تەواوبوونی مۆڵەتەکەیان ، بۆ قوتابخانەکانی خۆیان نایانگێڕنەوە؟
گوتم : با ( یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان ) و ( رێکخراوەکانی ژنان و ئافرەتان لە کوردستاندا ) وەڵامی ئەم پرسیارە بدەنەوە . . .
کانوونی یەکەمی 2002
رستێک پرسیار
لە کچێکم پرسی : بۆچی کچان – ژنان لە فەرمانگەکاندا، تاک و تەرایەکیان نەبێت، بەدەم لێپرسراوەکانیانەوە پێدەکەنن، رێزی پیاوە چاوزەق و داوێنپیسەکان دەگرن و، لە ئاستی پیاوانی سەنگین و بە ڕەوشتدا روو گرژ دەکەن و دوورەپەرێز لێیان رادەوەستن ؟
گوتی :چونکە وا نەبێت ئیشمان ناڕوات !
لە برادەرێکی مەسئولم پرسی : بۆچی رێزی کۆنە جاش و جاسوس و پیاوانی رژێم دەگرن و، جێوڕێیان دەدەنێ و، مەدالیای نیشتمانپەروەرێتی لە یەخەیان دەدەن و، خواستەکانیان بۆ جێبەجی دەکەن ؟
گوتی : چونکە لە هەڵبژاردندا ، یاسا یەک دەنگی بۆ من و بۆ هەر یەکێک لەوانە داناوە !
لە لێپرسراوی رێکخراوێکم پرسی : بۆچی بواری کەسانی هەلپەرست و هەڵمەتەکاسە دەدەن بە ناوی رێکخراوەکەتانەوە هەڵسووڕێن و روخسارتان لەبەردەم خەڵکیدا ناشیرین بکەن ؟
گوتی : چونکە ئەوانە روویان قایمەو، بۆ بەرژەوەندی خۆیان ، دەست بە سنگەوە دەگرن و ، هەر جۆرە کارێکیان پێبسپێری، بەبێ سڵەمینەوەو چەندوچوون جێبەجێی دەکەن !
لە سیاسەتمەدارێکم پرسی : بۆچی ئەو سەنگەرانەی ،لە ماوەی چارەکە سەدەیەکی شۆڕشی نوێ‌دا، بە خوێنی شەهیدەکانتان، بەدەستتانهێناوە، بەرە بەرە بۆ حزب و رەوتە کۆنەپەرستەکانی بەجێدێڵن ؟
گوتی : چونکە بڕوامان بە دیموکراسی هەیەو،دڵی دراوسێکانمان ناشکێنین !
لە تێکۆشەرێکی دێرینم پرسی : بۆچی مێژووی سەرهەڵدانی حزب و بزووتنەوە سیاسییەکان، رێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکان، شۆڕشەکانی کورد ، بە دەستپاکی و راستگۆیی تۆمار ناکرێت ؟
گوتی : ئەی نازانی هەمیشە مێژوو لەلایەن دەسەڵاتدارانەوەو،بۆ بەرژەوەندی دەسەڵاتداران دەنووسرێتەوە !
ئابی 2002
به‌هاکانی سه‌رده‌می پرنسیپ و ره‌وشتی شۆڕشگێڕانه
کاتێک خەم و ژانەکانی نامۆیی لە ناخی رۆشنبیرێک ، هاووڵاتییەکی هوشیار، نووسەرێکدا، هەڵدەچێت و کاسەی سەریان سەرڕێژ دەکات،پێویستییان بەوە دەبێت ساتێک لە میحرابی خەڵوەتدا ئارام بگرن، تا بۆ ململانێی نامۆبوونەکەیان گوڕببەستنەوەو هەڵوێستیان یان قەڵەمەکەیان لە هەڵەنگووتن بپارێزن.
ئەمجارە منیش لە خەڵوەتێکی سۆفیانەدا کەوتمە نێو هەندێ لە نووسینەکانی سەردەمی پرنسیپ و رەوشتی شۆڕشگێڕانەوەو تێیاندا ( فەنابووم ) هەتا ئەم چەند دێڕەم لێهەڵهات و جارێکی دیکە بە نووری خۆیان دیدەکانیان رۆشنکردمەوە: ” مرۆڤی دڵپاک لە جەنگەڵی خراپەکاریدا دەتوانێت چی بکات ؟ دیارە دڵپاکییەکەی دەبێتە تراژیدیا، بەرزترین هەست لە ناخیدا دەدرەوشێتەوە، بەڵام لە جیهانی دەرەوەیدا بەرەنگاری دزێوترین کۆسپ دەبێتەوە…
بەڵێ ئا لەم بەرەنگارییەی ناوەوە و دەرەوە، ئیرادەو بەدیهاتن، هەست و کرداردا،تراژیدیای مرۆڤی دڵپاک سەرهەڵدەدات، لەبەر ئەوەی دڵ‌پاکی تەنها بەهایەکی رەوشتیانەی نێو دەروون نییە بەڵکو کردار‌و رەفتارە،هەڵوێستێکی کردەوەییە لە ژیان و لە خەڵکی،ماندووبوون و بەخشینە بەبێ بەرامبەر “” ( محمود امین العالم )
ئەوە حەقیقەتی نامۆیی مرۆڤە هوشیارەکانە لە جیهانێکی نامۆ بە بەهاکانی زەمەنی پرنسیپ و رەوشتی شۆڕشگێڕانەدا.
ئەوە قەدەری ئەو مرۆڤانەیە کە دڵپاکیی پێکهاتەیەکی کەسایەتییانەو، دەبێت بەردەوام ئەو بەهایانە لە دەروونیاندا جۆش بسێنن و تەسلیم بە هەستە شێواو‌و ئاڵۆزەکان، کۆسپە دزێوەکان،ئیرادە نەخۆشەکان، کردارە ژەهراوییەکان، نەبن.
ئەوە چارەنووسی ئەقڵ و قەڵەمە ماندوو نەناسەکانە کە تا خوێن بە دەمارەکانیاندا بگەڕێ ، ببەخشن و ببەخشن و چاوەڕێی بەرامبەر نەکەن. سوپاسیش بۆ ( برێخت ) و بۆ شانۆگەرییەکەی: ( مرۆڤێکی دڵپاک لە ستسوان ) کە ئەم کۆمەڵە بەها ئەخلاقییە شۆڕشگێڕانەیەیان لێوە فێر بووین.
حوزەیرانی 2000
گوتیان و … گوتم
1. گوتیان : تۆ سایکۆلۆژیت خوێندووە… تۆ ئەزموونی چل ساڵ کارت هەیە ، بۆ هەڵناکەی؟ بۆ لە گۆشەیەکی پڕ مشەدا داناسەکنێی؟
گوتم : چ زانستی سایکۆلۆژی و ، چ ئەزموونی کاری چەند دە ساڵێک، هێندەی هەفتەیەک کاری نێو دەزگا گەندەڵەکانی ئەمڕۆ ، ئەزموونیان بە من نەبەخشی. وانەکانی سایکۆلۆژی و تەنها هەفتەیەکی کارکردن بەسبوو بۆ ناسینی خۆم و ئەوان؛ بەسبوو بۆ بە سوێهێنانەوەی زامەکانی نامۆییم.نامۆیی سەردەمی خوێندن، نامۆیی چل ساڵ تەمەن و هەڕەت و رۆژانی کارکردن، بە ئەزموونی ئەم چەند ساڵە زاخاو دراو، بەرگێکی دیکەی نامۆیی بە باڵامدا بڕی.
2. گوتی : کە راست و چەپ کێشام بە ناوی دەمیدا، سی ودوو دانەی دەخەمە دەمیەوە.
گوتم : بە چ هەقێک ؟
گوتی : بە هەقی هێز… من پیاوم و هێزم هەیە… من و ئەو ئێستا لە شەڕداین… شەڕ پێویستیی بە هێز هەیەو، منیش هێزی پیاوێتی خۆم بۆ ئەو شەڕە بەکار دێنم !!
گوتم : ئافەرین ئەی پیاوە چەپڕەوەکەی جاران! ئەی ئافەرین، ئەی (جێنتڵمان ) ئەی کوڕە ئازاکەی سینەما!
3. گوتیان : چاوی بە رۆژنامەیەکدا دەخشاند.. بانگەوازی رێکخراوێکی ژنانی بەرچاو کەوت..زەردەیەک پەڕییە سەر لێوی و گوتی : بۆ ژن دەنگیش بەرزدەکاتەوە ؟!
گوتم : دە وەرە بۆ گەیشتن بە کۆمەڵگەی سۆسیاڵ دیموکرات، ئەم زاتە سەرکردایەتیت بکات!
4. گوتیان : پێیناوێ هیچ نیگەران بیت، لەوەتەی مرۆڤ هەیە دونیا هەر وابووە : کە لێپرسراو بوویت ، رووپاماییت دەکەن.ماستاوت بۆ سارد دەکەنەوە. دەست بە سنگەوە دەگرن. چاوەڕێی فەرمانی جەنابت دەکەن. لەبەر پێتدا دەتوێنەوەو شتی تریش….، بە پێچەوانەشەوە : کە دەسەڵاتت نەما، پشتت تێدەکەن. دەتخەنە پەراوێزەوە.بە نەشتەری پەیوەندییە گەندەڵە باوەکانی کۆمەڵ کەموکووڕییەکانت، تەنانەت کارە یاساییەکانیشت، ونجڕ ونجڕ دەکەن. تیروتەشەرت تێدەگرن. لە پشتەوە چەمۆڵەت لێدەنێن. بۆیان بلوێ، قەستی سەریشت دەبن. بۆچی؟
گوتم : دڵنیا بن من ئە‌خلاق و سیاسەتی بۆرژواکان تێدەگەم و، زۆر لە مێژە سیاسەتمەدارێکی بەناو بانگی جیهانی سەرمایەداری، ئەخلاقی سیاسی خۆیانی بەم جۆرە ناساندووە: ” لە سیاسەتدا دۆستایەتی و دوژمنایەتی هەتاسەر نین،ئەوەی هەتاسەر لە کایەدایەو مانا دەبەخشێ : هەمیشەیی بەرژەوەندییەکانە ”
گوتی : ئەی هەزارویەک ئەڵقەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان؟!
گوتم : بۆ ئەوەی لەوەشیان بگەیت،بڕۆ بۆ ژێرخانی کۆمەڵگا. بڕۆ بەناو بەرژەوەندییە چینایەتییەکاندا شۆڕبەرەوە، لە پەیوەندی بوونی کۆمەڵایەتی و هوشیاریی کۆمەڵایەتی ورد بەرەوە،باشتریشە بچیت ( سەرمایە ) ی مارکس بخوێنیتەوە،تا تێبگەیت….
5. گوتیان : بۆچی دەیان رێکخراوو سەندیکاو یەکێتی پیشەیی و جەماوەری ناتوانن ببنە بەشێکی ئۆڕگانیکی کۆمەڵگەی مەدەنی؟ بۆچی ناتوانن هێزێکی گوشاری کۆمەڵایەتیی جەماوەریی بن بۆ سەر دەسەڵات و بڕیارە چارەنووسسازەکان؟
گوتم : کەی لە شیری حکومەت و کۆشی حزبەکان بڕانەوە، کەی کلیلی هۆش و کاریان بە خۆیان بوو، وەڵامی پرسیارەکەتان وەردەگرنەوە….
خاڵبه‌ندیی هه‌ڵوێستی سیاسی
رەنگە ئاسانترین کارێک بۆ نووسەران بەرزکردنەوەى پەنجەى ئیعتیراز بێت لەبەردەم ئەو کێشانەدا کەکۆمەڵ دووچاریان بووە . . رەنگە تانووتلێدانى هەڵوێستە سیاسییەکان و گرفتە ئابوورى و کۆمەڵایەتییەکان و ، رازاندنەوەو زەرکەفتکردنى وشە قەبەکان و گەمە پێکردنیان تارادەى سوان کارێکى زۆر پڕ ئەرک و مەترسى نەبێت و هەموو کەسێک پێى بوێرێ . .
بەڵێ . . ئالەم زەمەنە لنگەو قووچەدا دەشێت رووپامایى لەلایەک وهەڵوێستى بەرەنگاریى رووکەش بەوشەى پفدراو لەلایەکى دیکەوە جێى هەڵوێستى راشکاوو پەیڤى تێکۆشەرو دەستى کارامەى بنیاتنەر بگرێتەوە . . ئەمە ململانێیەکى هەمیشەیى راستى و ناڕاستى و درۆ‌و راستگۆیى مەیلە کۆمەڵایەتییە جیاجیاکانى نێو کۆمەڵگایەو رەنگدانەوەى لەسەر پێنووسەکان هەیەو جێوڕێى هەڵگرانى لەرەوت و بزاڤى مێژوویى هەرقۆناغێکدا دیارى دەکات و ، نووسەرى مولتەزیم و بەپەرۆشى دواڕۆژ ، لەنووسەرەکانى پەراوێزى واقیعى ژیانى کۆمەڵانى خەڵکى ، جیادەکاتەوە .
ئەمڕۆ لەسەر ئاستى نووسین و ململانێى فیکرى و سیاسى نێو کۆمەڵگاى کوردەواریداو لە هەلومەرجێکى مێژوویى زۆر ئاڵۆز‌و دژوار‌دا ، لەبرى هەڵوێستەى ئیعتیراز ، پێویستیمان بە خاڵبەندیى هەڵوێست هەیەو ئەم خاڵبەندییە دەبێت بنەماى ئیعتیراز بێت . کاتێ هەڵوێستى ئیعتیراز دەبێتە شێوازى سەرەکیى ژیانى نووسەرێک ، دەبێت پێنووسەکەى لەجێى خۆیدا بەکاربهێنێت و بوێرانە و بێ منجەمنج لەتەکیدا ڕێبکات . . . یەکبوونى ناوەوەو دەرەوە ، یەکێتیى ناخ و قەڵەم ، مەرجى رێزلێنان و ستایش کردن و متمانە پێکردنە ؛ چونکە هەرگیز ناکرێت دەسەڵاتى سیاسیت قبووڵ بێت و قبووڵ نەبێت لە هەمان کاتدا ، ناکرێت دەست لە دەسەڵات پانبکەیتەوەو خۆتى پێبژێینى ، بەڵام تەشەریشى لێبدەیت و گشت سیاسەتەکانى رەتبکەیتەوە ، نا‌توانیت هەموو مێژووى گەلەکەت رەفزبکەیت و بە مێژوویەکى دزێوى بزانیت ، کەچى لەسەر هەوارى خاڵیى ئەو مێژووەش (لەبارى سەرنجى خۆتەوە) بەهیواى بنیاتنانى مێژوویەکى نوێ بیت ، ناکرێت مێژووى وشەى تێکۆشەرى خەباتى رزگاریخوازانەى نەتەوەکەت بەوشەى هەڵخەڵەتێنەرى هۆش و چەواشەکارى بزانیت و ، لەولاشەوە بتەوێت رۆڵى شۆڕەسوارى بوارەکانى بەکارهێنانى ئەو وشانە لە بزاڤى رۆشنبیرى و سیاسی‌دا ببینیت . بۆیە ئالێرەوە هیچ گومانێک نامێنێت کە دووفاقى لە ئاستى ئەم جمکە هەڵوێستانەدا مایە پووچ دەبێت و ئەوەى لەنێو دێڕەکانەوەو لەناواخنى وشەکاندا دەخوێندرێنەوە خاڵبەندیى هەڵوێستەکانە ، چونکە تەنها ئەوە لە بەرژەوەندیى کۆمەڵانى خەڵکى و رەوتى بەرەو پێشەوەچووى مێژووە .
رۆژنامەى (هەرێمى کوردستان) ژمارە (203)
8/5/2000
ئه‌گه‌ر کرێکار نه‌بێت … !!
چەند ساڵێک لەمەوبەر بوو … سەردەم ، سەردەمی هەرەسی شۆرەوی و دەوڵەتەکانی رۆژهەڵاتی ئەوروپا بوو. لە گۆشەیەکی گۆڤارێکی عەرەبیداو، دواتر لە دوا لاپەڕەی رۆژنامەیەکی کوردی‌دا ، وێنەیەکی کاریکاتێرم بەدیکرد . . . چەند کرێکارێک و لافیتەیەک . . . وردبوومەوە ، لێی نووسرابوو ” یا عمال العالم صلوا علی النبی ” .
بە بینینی دەمارەکانم گرژ بوون . . . پەستییەک دایگرتم . . . ویستم لەبیر خۆمی بەرمەوە . . . چوومە دەرەوەو بێئاگایانە یەک دوو شەڕم بە تووشەوە بوو ، بۆیە برادەرێکم سەرزەنشتی کردم ، بەسەرمدا هات . . . پێی وتم : تۆ هێشتا هەر وشکە مارکسییەکەی جارانی . . . ماویت . . . کۆمەڵەی . . . کاکە دنیا گۆڕاوە ، خەڵکی بە ئازادی دەدوێن . . . کرێکار‌و مرێکار باوی نەماوە .
ئەو راستی دەکرد ، جیهان گۆڕانکاریی بەسەردا هاتبوو . . . لەبەر ئەوە هیچم نەوت و کەوتمە خەیاڵەوەو نازانم بۆ لەو کاتەدا یەکەم شت چیرۆکی ” وەچەی یاسای خۆڵ و دۆ ” ی ( حسین عارف ) م بیرکەوتەوەو ، دواتریش هەر بە خەیاڵ وەکو پاڵەوانی چیرۆکێکی دیکەی ، ( فەهد ) م بینی لە سلێمانی ( رۆحی یابەی ) دەفرۆشت !
دیمەنەکان یەک بە دوای یەکدا دەهاتن . . . شارێکم هاتە پێش چاو ، ئەفەندییەکانی رژابوونە سەر شەقامەکان . . . راپەڕیبوون . . . ئاگر لەچاویان دەباری و هەرچییەکیان بەردەست بکەوتایە دەیانسووتاندو، هەر جێگەیەک بچوونایە دەیانڕووخاند . . . خانوویەک ، کارگەیەک ، بازاڕێک ، باخچەیەک نەما وێرانی نەکەن ، کاڵایەک نەما گڕی تێبەرنەدەن . . . دواجار جلەکانی خۆیان سووتاند‌و پشوویەکیان دا .
ئەفەندییەکان ، دوای کەمێک پشوودان ، هەستیان بە برسێتی کرد . خۆرە بەهارییەکەی رۆژی یەکی ئایار تاویسەند ، گەرما تەنگی پێهەڵچنین ، بەناویەکدا هاتن و چوون ، جووڵەیەکی نائاساییان تێکەوت ، گەڕان . . . گەڕان ، هەتا شەکەتبوون . . . زمانیان بوو بە پەڵاس . . .زگیان بە پشتیانەوە نووسا . . . پەراسووەکانیان یەکە یەکە دەرکەوت . . . نەسێبەرێکیان دۆزییەوەو نە پاروویەک نانیان چنگ کەوت . . . کە لە خۆشیان وردبوونەوە ، رووت و قووت بوون . . . منداڵانیش وردە وردە خڕدەبوونەوەو هووهایان دەکێشا . . .
بەئاگاهاتمەوە . . . زەردەخەنەیەک پەڕییە سەر لێوم و هەستم کرد دەمارەکانم خاودەبنەوەو پەستییەکەم دەڕەوێتەوە . . .
1 ی ئایاری 2000
بووژانه‌وه‌ی دڵ . . . بووژانه‌وه‌ی هیواکان
دەلێن : لە دوای بوون، مەرگ هاوڕێیەکی نادیاری مرۆڤەو چرکە بە چرکەی ژیانی، لە پەنایدا خۆی حەشارداوەو، چاوەڕوانی دەرفەتێکە تا بوونی نەفیبکاتەوە.
دەڵێن : بە نزیکبوونەوەی مەرگ ، هیواکانی مرۆڤ لە سینەیدا دەتاسێن و بێهوودەیی ژیان لە چرکەساتەکانی سەرەمەرگدا بەرجەستە دەبێت.
دەڵێن و… دەڵێن … بەڵام مرۆڤ لە دێر زەمانەوە، لە سەرەتای پیادەکردنی هۆشیەوە تا ئیمڕۆ، بۆ ئەم دیاردە سروشتییە، ئەوەندەی تەمەنی بوونی خۆی تراژیدیایەکی بێ‌کۆتایی بۆ هۆنیوەتەوە ؛ هەر لە وێنەو نیگارەکانی نێو ئەشکەوتەکانەوە، تا سەر دەقی کتێبە ئایینییەکان،تا سەر شیعر‌و ئەدەبیات، تا سەر هەندێ لە زانستە مرۆییەکان، گۆشەیەکی بەرچاویان مەرگ بووە، مەرگیش سەرەتای عەدەمەو، عەدەمیش پێناسە ناکرێت. بۆیە ئەم ئاکامە بە شاراوەیی ماوەتەوەو مرۆڤ سەوداسەری ئەو نهێنییە بووەو پەیی پێنەبردووە، تەنها ئەوە نەبێت کە هیواکانی بەر لە مەرگ راستین و دەکرێت پێناسە بکرێن و بناسرێن و، ئەوەی بۆ دوای مەرگیشە لە عەدەمدا “سەقامگیر ” دەبێت.
بەڵام سەرباری ئەو راستییەش ، دەشێت هیواکان بەردەوام بن و گۆڕانکارییان بەسەردا بێت، کاتێک چنگی مەرگ لە ناکاو یەخەگیری مرۆڤ دەبێت و دوای چەند چرکەیەک بۆ کاتێکی لەبارتر بەجێیدەهێڵێ… بەڵێ ئا لەم چرکانەدا، کە چنگی مەرگ دڵی مرۆڤ دەژاکێنێ و خاوبوونەوەی دڵ روو لە ژمارە سفر دەکات ( شریتی عومری رابردوو ) دێتە بەرچاوت ، لە گەڵ بێهوودەیی ئەو رابردووەدا هەست دەکەیت زۆریت لەدەستداوەو هیچت بۆ نیشتمانەکەت ، بۆ گەلەکەت، بۆ بیروباوەڕەکەت، بۆ مرۆڤایەتی نەکردووە… هەست دەکەیت سەرتاپای ژیانت کەمتەرخەمی بووەو تەنها خۆت پەرستووەو بۆ خۆت ژیاوی… بەڵێ لەو چرکانەدا ئەم شریتەش خۆی دەشارێتەوەو تەنها دەنگە دەنگ و وژەیەکی کپ و کاس هەست پێدەکەیت وهەست پێناکەیت…
دواتر ، لەپڕ دڵت دەبووژێتەوە، مەرگ دەرفەتەکەی لە کیس دەدات و دوور دەکەوێتەوە… ئیتر جارێکی دیکە، بەر لەوەی زمانت بەربێت و گوێیەکانت بە تەواوەتی بکرێنەوە ، کاروانێک هیوا بە بەرچاوانتدا ریز دەبن و لە نمایشێکی خەیاڵاوی سەرمەستانەدا رادەبوورن..
بەڵێ… هیواکان دەبووژێنەوە، لە گەڵ چالاکبوونەوەی دڵدا دەگەشێنەوە… لە دڵی خۆتدا نەخشە دادەڕێژیت و بەڵێن بۆ خۆت و ، بە خەیاڵ، بۆ خەڵکی نوێدەکەیتەوە کە ئەوەی لەمەوبەر بۆتنەکراوە، لە ئێستا بەدواوە بیکەیت و بۆشاییەکانی ژیانی پێشووت پڕ بکەیتەوە. بەر لەوەی بۆ ئێجگارەکی واشەی مەرگ بتفڕێنێ، پێیەکانت لە خاکەکەت توند بکەیت و، لە باوەشی پڕ سۆزی گەلەکەتدا سەری دڵنیایی بە سینەیەوە بنێیت و سوێندی پیرۆزی خۆت بخۆیت کە بۆ بەدیهێنانی هیواکانت ئەمجارەیان نەسرەویت و بە پێوە پێشوازی لە مەرگ بکەیت.
کانوونی یەکەمی 1999
پرنسیپی که‌سی شیاو بۆ شوێنی شیاو
ئەگەر پێناسەى زانایان بۆ بەرنامەڕێژیى ، وەک کردارێکى ئەقڵانى لە چۆنایەتى بەگەڕخستنى توانا ماتەرى و بەشەرییەکان ، بسەلمێنین و ، زانستییانە لە پڕۆسەى گۆڕانکاریى هەمە لایەنەى کۆمەڵى کوردەوارى بڕوانین ، ئەوا بێ دوودڵى رۆڵى دەزگا حکومەتییەکان لەم پڕۆسەیەدا دەبینین و لە بایەخى بەرنامەڕێژکردنى هەنگاوەکان تێدەگەین کە بێ هیچ یەکێکیان مەبەستە بنچینەییەکانى گۆڕانکاریى بەدینایەن . دیارە لەم بوارەشدا دەبێت دەزگا حکومەتییەکان مەرجەکانى سەرکەوتن لەم ئەرکە مەزنەدا دابین بکەن و لەبەر تیشکى پرنسیپە زانستییەکانى گۆڕانکاریدا هەڵسووڕێن ؛ ئەمەش پێویست بەوە دەکات توانا ماتەرى و بەشەرییەکان بەباشترین شێواز بەکاربهێنن و لەنێوانیشیاندا توانا بەشەرییەکە بەپلەى یەکەم وەرگیرێت و، ئاڕاستە زانستییەکانى گۆڕانکاریى روویان لە دەستنیشانکردن و هەڵبژاردن و بژارکردن و بەهێزکردنى دەزگاکان بێت ، چونکە توانا مادییەکان بەبێ کارى بەشەر بەفیڕۆ دەڕۆن و خشتێکمان بۆ ناخرێتە بنچینەى تەلارى کوردستانێکى مۆدێرن ، کە هیواى بەدیهێنانیمان هەیە .
هەڵبەت لە نێو توخمە بەشەرییەکانى دەزگایەکى بەتواناشدا سەرکردایەتیى مەیدانیى رۆڵێکى سەرەکى هەیەو بەبێ رابەریکردنى کەسانى شیاو لەو شوێنە مەیدانییانەدا ریسەکان بە خورى دەبنەوەو رایەڵى کارەکان پێکەوە گرێنادرێن ، بۆیە دواى بەرنامەڕێژکردن و دابینکردنى مەرجە مادییەکانى گۆڕانکاریى ، هەموو کادیرە کارگێڕى‌و هونەرییەکان پێکەوەو، ناوەندى کارى مەیدانى لە شەخسى بەرپرسى یەکەمى کارەکاندا، چارەنووسى کارەکان بڕیار دەدەن ، لەبەرئەوە هەڵبژاردنى بەرپرسى یەکەم و دیاریکردنى شیاوترین کەس بۆ ئەو شوێنە و دەست ئاوەڵاکردنى لەکارەکەیدا زامنى سەرکەوتنى پڕۆژە چاوەڕوانکراوەکانى گۆڕانکاریى دەبێت .
لەکوردستانى دواى راپەڕیندا و لەسایەى هەلومەرجێکى سیاسى – ئابوورى – کۆمەڵایەتى تا دەگاتە ناتەواوییە کارگێڕى‌و داراییەکان، بۆ دەساڵێک دەچێت سه‌رجه‌می کار له‌م وڵاته‌دا ، رووبەڕووى شپرزەیی و پاشاگەردانى بووه تەوەو مۆرکى نەشیاوییان لەکارەکان داوە ، زۆر هۆکارى دەرەکى و ناوەکى پێوەندى کردوون و پرزەى جووڵاندنى لێبڕیون ، ململانێکانى نێوماڵى کورد بۆ خۆیان بواریان بۆ کەسانى نەشیاوو بێتواناو کەم ئەزموون و (زۆر جاریش بۆ کەسانى هەڵمەتەکاسەو بێهەڵوێست و ناپاکانى سەردەمى رژێم) رەخساندووە شوێنە گرنگەکان داگیر بکەن و ، بەنەخشە بێت یان بەنەزانى ، دامودەزگاکانى حکومەت تووشى ئیفلیجى بکەن . ئەمە کارێکى وەهاى کردووە دەزگا حکومییەکان لە شوێنى خۆیاندا گیربخۆن و نەتوانن هەنگاوێک بەرەو پێشەوە هەڵنێن . ئەم حاڵەتە سەلبییە ئەرکى پڕۆسەى گۆڕانکاریی گرانترو دژوارتر کردووە ، بۆیە تێپەڕاندنى ئه‌و بارودۆخه ، ئیرادەو بڕیارى سیاسیى گونجاوى دەوێت کە واقیعە گەندەڵەکە دەستکارى بکات و بارە ڕاوەستاوەکە بشڵەقێنێت و مۆڵگەى گەندەڵییە ئیدارى‌و داراییەکان بەسەریەکدا بڕمێنێت و بێبەزەییانە دەستى کارامەى گۆڕانکارییان پێبگەیەنێ و ، نەک هەر لەسەر ئاستى دەزگا سەرکردایەتییەکاندا بەڵکو لە ئاستە مامناوەندییەکان و بنکە فراوانەکەى کارە خزمەتگوزارییەکانیشدا ، داروپەردووى بیناى کاریکاتێرىو ساختەى ئەو توخمە بەشەرییە بێجەوهەرانە ژێرەو زەبەر بکات کەزۆرێک لە ناوەندە کارگێڕییەکانى حکومەتیان زەوتکردووە ، تا لە شوێنەواریاندا رێڕەوە پێشکەوتنخوازو مۆدێرنەکەى گۆڕانکاریى بچەسپێت و دامودەزگاکانى خوارەوە لەچنگى کەسانێکى نەشیاو قورتار ببن کە بە ناچارىو لە غه‌فڵه‌تگیریى سەردەمێکى ئاڵۆز‌و تەمومژاویدا هەڵتۆقیون و جەستەى دامودەزگاکانیان تووشى چەندین تیراوێى ئیدارى و مالى کردووە .
دیارە لە خوێندنەوەى ئەم واقیعەدا بەوە دەگەین کە سەرکەوتنى ئەو گۆڕانکاریی لە دامودەزگاکانى حکومەتدا ، بەبێ چڕکردنەوەو بەرنامەڕێژکردنى گۆڕانکارییەکان و ، بەبێ بەردەوامى و لەبەرچاو دانانى ئامانجى دیار‌و رۆشن و نەخشەى زانستییانەو ، وەرگرتنى نوێترین پرنسیپەکانى بنیاتنانى کۆمەڵگایەکى مەدەنی و ، ئیدارەیەکى شیاو لەرێکخستن و بەرنامەو ئامانجەکاندا ،بەدەست نایەت .
کرۆکى ئەو پرنسیپانەى گۆڕانکاریش دانانى کەسانى شیاوە لە شوێنە شیاوەکانداو، پشتگیریى سیاسى و یاسایى و، خۆشکردنى زەمینەى جێبەجێکردنى پڕۆژە و بەرنامە حکومییەکانە ، ئەوەش وەها دەخوازێت بەپەلە بڕیارى دامەزراندنى (ئەنجومەنى راژە) جێبەجێ بکرێت و ، رابەرێکى وەسفیى کارە حکومەتییەکان (دلیل وصف الوظائف الحکومیة) لە کوردستاندا ، مەرجەکانى سپاردنى کار بە توخمە بەشەرییە شیاوەکان دیارى بکات و ، بەراستى کەسانى شیاو بۆ شوێنە شیاوەکان دابنرێن .
تێبینی : ئه‌م وتاره که‌مێک ده‌ستکاریی پێویستم تێدا کردووه .
تشرینی یه‌که‌می 1999
له رۆژنامه‌ی ” هه‌رێمی کوردستان ” دا بڵاوکراوه‌ته‌وه
هه‌نگاوێک بۆ ده‌ره‌وه … دوو هه‌نگاو به‌ره‌و نیشتمان
ترسناکترین هەنگاو ، یەکەم هەنگاوە. ئەو هەنگاوەیە کە گیان و جەستەت بەرەو جیهانێکی نادیار بەکێشدەکات ، هەنگاوێکە دوودڵی و رامان لەرزەی دەداتێ و کوێرانە دەهاوێژرێ.
هەنگاوەکان بەرەو دەرەوە ، دوورکەوتنەوە لە زێد‌و بیرەوەرییە خۆش و ناخۆشەکان، دابڕان لە دایک و ئازیزانی دیکە ، تاسانێکی گیانیی دەخولقێنێ و بەربینت شەتەک دەدات ، گینگڵ و بێئۆقرەییت بۆ دروست دەکات. چۆن دروستی ناکات ؟ ئەو ( تۆ ) لە یادگارە خۆشەویستەکان و زمانە شیرین و پاراوەکەی دایک و ئەو دیمەنە سروشتییانە دەکات کە ئاوێتەی رۆح بوون و هەناسە بە هەناسەی ژیانت لەگەڵداون.
دەڕۆیت و بەرەو دەرەوە مل دەنێی ، لەگەڵ هەر هەنگاوێکدا خۆت لێ بزر دەبێ ، کەڕوکاس دەبیت ، نامۆیی چەند جارە دەبێتەوەو سەرتاپات دادەگرێت ، بچووک بچووک دەبیتەوە هەتا دەبیتە جەستەیەکی بێ‌گیان و ، بەرە بەرەو بە ئەندازەی هەنگاوەکانت گۆڕانکاریی بەرەو بە سفربوون پەلکێشت دەکات ، کاتێک دەبینیت بوویتەتە خاڵێک و هیچ بوعدێکت نییە ، یان دەتوێیتەوەو وەک خاڵیش نامێنیت . هەیت و نیت ، بەڵام نەبوونەکەت لەگەڵ هەنگاوەکانتدا دەبێتە وەهمی بوونێکی ناچاریی.
ئەمە راستیی هەنگاونانە بەرەو دەرەوە ، بۆیە تا زوو چارەسەری نەبوونەکەت بکەیت درەنگە . هەتا زوو لە بەخاڵبوون دەرچیت و بەرەو بوونی ئاسایی بگەڕێیتەوە ، دەروازەی بەهەشتێکی رۆحیت لەسەر ئاوەڵا دەبێت و ، وردە وردە ، خۆت دەبینیتەو ، دایکت دەبینیتەوەو بە شیری مەمکەکانی شاد دەبیتەوە ، زێدت دەبێتە باوەشێکی میهرەبانی گەورەو ، گیان و جەستەت هەتا مردن ، تەنانەت دوای مردنیش ، تێدا ئارام دەگرێت.
ئەمە عەزمی پۆڵایین و عەشقی بێپەی دەوێت . دەبێت دوو دوو هەنگا ، بەرەو خاک و خەڵک ، بەرەو دواڕۆژی مەسەلەی سەرەکیی بوونت ، لە یەک وشەدا : بەرەو لانکی هەبوونت، بەرەو نیشتمان ، هەڵبگریت و لە نێو شەپۆلی سۆزی خەڵکەکەیدا لەنگەر بگریت.
ئابی 1999
به‌های کات
” کات بەهای زێڕی هەیە ” پەندێکە هەر لە قۆناغی یەکەمی خوێندنەوە گوێمان پێی ئاشنابووە. ئەو سەردەمە تەنها وەک بابەتێکی داڕشتن سوودمان لێوەردەگرت و، لە ناوەرۆکەکەی تێنەدەگەیشتین ؛ زۆر جاریش گاڵتەمان پێدەهات ، بە تایبەتی کە ئامۆژگارییان دەکردین واز لە یاریکردن بهێنین و ، تەنها سەرمان بەسەرکتێبەکانماندا شۆڕبکەینەوە.
ئێمە ئەو سەردەمە نەماندەزانی ، پێوەرێکی بنەڕەتیی مرۆی پەیوەست بە شارستانی، زانین و پڕاکتیکی ئەم پەندە بە بەهایەیە. چونکە ئێمە لە ژینگەیەکی کشتیاریدا چاومان کردبووەوە، نەماندەزانی پیشەسازی چییەو ، سیمای کۆمەڵگەی مۆدێرن وئاکاری کۆمەڵایەتیی گونجاوی ئەم کۆمەڵگەیە چۆن دەکەوێتەوە. بۆیە لە کەسایەتیی هەر تاکێکی کۆمەڵدا چەمکی ( کات ) یان باشتر بڵێین رێزگرتنی ( کات ) وەک پرنسیپێکی ئاکاریی بوونی نەبوو.
( کات ) چییە ئەوەندە بایەخی پێبدرێ ؟ ئێمەومانانێک ، کشتیاریی بنەمای ژیانمان بێت و، تانوپۆی سەرەوەی کۆمەڵمان ئەو بنەمایەی تێدا رەنگبداتەوە،چ دەربەستی ( کات ) ین ، ئەوە بە کردەوە هەر ( کات ) ێک زەوییەکانمان و باخ و کێڵگەکانمان ئاوبدەین دەشێت و ، گەر چەند کاتژمێرێکیش دوابکەوین کاریگەرێتی لەسەر بەرهەمەکانمان دانانێت . بۆیە ئامێری کاتژمێر لەم کۆمەڵگەیەدا دەگمەن بوو، کەمالییات بوو. بە پێچەوانەی ئەمەوە کۆمەڵگەی پیشەسازی و ئامێر – ئیمڕۆش کۆمپیوتەر – کۆمەڵگەی خۆبەستنەوە بە کاتەوەیە ، کۆمەڵگەیەکە بە وردی رێکخراوەو ناتوانرێت بۆ چرکەیەک ( کات ) ی تێدا فەرامۆش بکرێت ؛ ئەوە سروشت و بنەمای کاری کۆمەڵگەیەکی مۆدێرنە ، ئامێری کاتژمێر لێرە کەمالییات نییەو لە پێداویستییەکانە. بەڕاستی ( کات ) لەم کۆمەڵگەیەدا ” بەهای زێڕی هەیە “.
ئایا دەتوانین لەمە بگەین ؟ یان دەتوانین شارستانیانە رەفتار بکەین ؟ ئایا لە نەرێت و رەفتارەکانی کۆمەڵگەی کشتیاری دادەبڕێین و بەرەو جیهانی زانست و تەکنەلۆژیای سەدەی بیست و یەکەم هەنگاو دەنێین ؟ ئایا دەتوانین بەهای بوونمان لە بەهای هەندێ رەفتاری ئەخلاقیانەی وەک رێزگرتنی ( کات ) دا ببینینەوە ؟ ئەوە پڕاکتیکی رۆژانەمان گەواهی دەبێت.
لە دوا وشەکانمدا سوپاس و پێزانینم بۆ دکتۆر ( زکی نجیب محمود ) کە گرێی فەرامۆشکردنی ( کات ) ی بۆ شیکردمەوەو ، یادیشت بەخێر ئەی ( خالید دلێر ) کە بەردەوام دەرسی ئەم پەندەت دادەدام و هەمیشە موتمانەت بە ( پیاوی بە مەوعید ) بوو ، وەک سیفەتێکی باڵای مرۆڤی راستگۆ‌و تێکۆشەر.
تەموزی 1999
ئه‌رکی مرۆڤه هوشیاره‌کان
له به‌رامبه‌ر رسته پرسیاره‌کانی بوون و هۆشدا
لەو کاتەوە هۆشی مرۆڤ چووزەرەی کرد، جمکی زمان و بیرکردنەوە پایەی تایبەتیی مرۆڤیان لەم گەردوونە بێپەیەدا دیاری کرد. مرۆڤ دووچاری ململانێی هۆش و بوونی خۆی بوو.
مرۆڤ، هەر لەو رۆژەوە، بە دوای خۆیدا دەگەڕێ، دەیەوێت لەم ژیانە کەم خایەنەدا خۆی بدۆزێتەوە، زمان و بیرکردنەوەی باڵبگرن و لە نهێنییەکانی سروشت و مەرجەکانی ژیانی کۆمەڵایەتیی خۆی بگات.
مرۆڤ لەم پێناوەدا ناچار بە کار بووەو چارەنووسی بە سەرەنجامی ئەو ململانێ نەپساوەی بوونییەوە بەستۆتەوە. بۆیە لە خەباتی بێوچانیدا، زمان و بیرکردنەوەی بۆ پێشخستنی کار‌و چاکترکردنی مەرجەکانی بوونی خۆی بەکارهێناوەو، پێبەپێی قۆناغە مێژووییەکانی ململانێ بەڕێکەوتووەو دەستکەوت دەسکەوتی کەڵەکە کردووەو، دەستاو دەست نەوەکانی لە یەکترییان وەرگرتووە، تا بەم سەردەمی زانست و تەکنۆلۆژیایە گەیشتووە.
مرۆڤ لە نێو کار‌و بەرهەمهێنانەوە زمان و بیرکردنەوەی ، لە پەرەسەندن و هەڵکشاندا بووە، بەهرەی خودی و توانای داهێنان و وزەی مێشکی بۆ ژیانێکی باشتر‌و ئایندەیەکی گەشەدارتر بەگەڕخستووە؛ هەر بۆ خۆشی ئامرازەکانی فەلسەفەو زانست و ئەدەب و هونەری داهێناوەو، لەو ململانێیەدا چەکی خەباتی بوون و، بوون و هۆشی خۆی پێ جەختکردۆتەوەو، ئاوێنەی ناسینەوەی خۆی ومرۆڤەکانی دەورو بەری بوون. بەڵام ئەم رەوتەی ژیانی مرۆڤ بێ گرێ و گۆڵ نەبووە، بۆیە لاپەڕەکانی خەباتی، وشە وشەو پیت پیتی بە ئارەقەو خوێنی خۆی نەخشاندووە. لەم نێوەشدا مرۆڤە چەوساوەکان،لە نێو ئەوانیشدا مرۆڤە هوشیارەکان،سەرکاروانی ئەوانیش کە فەیلەسوف و زانا‌و ئەدیب و هونەرمەندانن،بەشی هەرە گەورەی ئەو ئەرکە مێژووییەیان لە ئەستۆ گرتووەو هێماو ئاڵای هەموو وەرچەرخاندنە مێژووییەکان بوون.
ئیمڕۆش وەکو دوێنێ، هەر وەکو سەرجەم رۆژەکانی ئەم مێژووە ئەرکەکان هەر لە کۆڵی ئەواندایە،مرۆڤە چەوساوەکان، مرۆڤە هوشیارەکان، مرۆڤە رۆشنبیرەکان، خاوەن قەڵەمە شەریفەکان، ئەم میراتەیان بۆ ماوەتەوەو، لە بەرامبەر سەرانسەری مێژووی کۆن و ئێستا‌و دواڕۆژدا بەرپرسیارن. ئەمە چارەنووسێکی مێژووییەو بە بوونیانەوە لکاوەو، ئەرکێکی مێژووییەو ناتوانن لە گەردنی خۆیانی داماڵن.
ئەم چارەنووس و ئەرکە لە بەرامبەر چەوساندنەوە بێئەندازەکانی ئەم گۆشەو ئەو کەناری جیهانی ئیمڕۆدا، هەتا دێت مەزنترو قووڵتر‌و زەقتر دەبێتەوە. لەبەر ئەوە هەتا دێت ئەرکی قەڵەم و زادەی بیر‌و گیانی خۆنەویستیی دەبنە ناسنامەی یاخیبوون و بەرهەڵستی و شۆڕش لە رووی هەموو ئەو کەندوکۆسپانەی، کە سەرەڕێی رەوتی بەرەو پێشەوە چوونی مرۆڤ دەگرن.
لە جیهانی ململانێی بێئامانی هێزەکاندا، لە نێو دۆزەخی چەوساندنەوەی چینایەتی و نەتەوایەتی و رەگەزیدا،لە جەنگی گەرم و ساردی بەرژەوەندییە ئابوورییەکاندا،مرۆڤی چەوساوە، چینە چەوساوەکان، پیاوانی بەرهەمهێن، ژنانی کۆیلەی مێژووی دڕندایەتی و نەزانی و خەرافییات، منداڵانی برسی و ئاوارەو بێلانە…هتد ، کەرەسەی زمان و بیری رۆشنبیریی خەباتگێڕن، خاڵی یەکانگیربووی هێڵە رەشەکانی مێژووی بەشەرن، قوربانییانی بەربەرییەتی سەرتاسەری مێژووی چەوساندنەوەن. بۆیە ئیمڕۆش وەک دوێنێ، هەر دەبێت بابەت و هەوێنی چالاکییە رۆشنبیرییەکان بن. ئەمە ئەرکێکی جیهانگیرەو یەخەی مرۆڤە رۆشنبیر‌و خامە بە دەستەکان دەگرێت و، پابەند بوون پێیەوە پێوەری راستگۆیی و هوشیاری و، نیشانەی خۆدۆزینەوەیەکی بەردەوامە،کە لە سەرەتاکانی بوونی کۆمەلایەتیی مرۆڤ و چەرخە دێرینەکانەوە درێژەی هەیەو هەتا مرۆڤیش بمێنێ درێژە دەکێشێ.
ئەم ئەرکە ، ئەم راستییە،هەموو مرۆڤە هوشیارەکانی سەردەم،بە تایبەتی توێژە قەڵەم بەدەستەکان دەگرێتەوەو، هەتا لە سەفەری ئەم ژیانەدا بن، هەمیشە رستێ پرسیار پێشیان پێدەگرێت و دەبێت وەڵامیان بدەنەوە.
گۆڤاری گەلاوێژی نوێ
ژمارە 12و13 /1999
ره‌خنه‌و دژه ره‌خنه
بزافی رۆشنبیریی لە کوردستاندا ، بۆ زیاتر لە چارەکە سەدەیەک دەچێت ، تووشی ” تیراوێیەکی رۆشنبیریی ” بووە. ساڵ دەڕوات و ساڵ دێت ، بارودۆخێک ماڵئاوایی دەکات و هەلومەرجێکی نوێ سەرهەڵدەدات ، کەچی ئەم زامە نەفرەتییە دەتەنێتەوەو کەسیش دەستپێشخەریی بۆ چارەسەرکردنی ناکات ، کەسێک لە هۆکارە بنەڕەتییەکانی ناکۆڵێتەوە .
بۆچی ئەم برینە ساڕ‌ێژ نابێت ؟ ئەمە پرسیارێکە لە ئاستیدا دەستەوسانین و خۆمان بۆ وەڵامدانەوەی ماندوو ناکەین ، چونکە ئەم وەڵامدانەوەیە خەوشەکانی واقیعی رۆشنبیریمان لەبەردەمدا زەقدەکاتەوەو ، بۆ بەرەوڕووبوونەوەی ، ئەرکی گەورەو پشووی درێژمان لێداوا دەکات ؛ چونکە لە لایەک شیکردنەوەی پیسبوونی ئەم ژینگە رۆشنبیرییەی دەوێت و، لەلایەکی دیکەوە چەندین نیشانەی پرسیار لە بەرامبەر کەسایەتی و رادەی راستگۆیی و ئاستی فیکری و نیازی قەڵەم دادەکوتێت .
ئەمە راستییەکە ، بە کردەوە ، لە پەیوەندیی نێوان زۆربەی رووناکبیران و نووسەراندا رەنگیداوەتەوەو لە تاوتووکردنی بەرهەمەکانی یەکتریدا بەرجەستە بووە . بەناوی رەخنەوە ئەمیان لە پارێزی ئەویاندا خۆی مەڵاس دەدات و کەوکوژیی نیشاندەگرێتەوە تا بە ” ساچمەی رەخنە ” کانی یەکە یەکەی وشەکانی ” نەیارەکەی ” بپێکێ و بێگیانیان بکات ، ئەویشیان بێ ئەوەی پێکان و نەپێکانی بۆ ساغبێتەوە ، بێ سێ و دوو کردن ” قەڵەمی دەبان ” لە هەسان دەدات و بەپەلە وشەکانی بەرامبەرەکەی دادەپاچێت .
ئەمە ئەو دیاردەیەیە کە بە زمانی تایبەتیی ئەم رووناکبیر‌و ئەدیب و نووسەرانە ( رەخنە ) ی پێدەگوترێت .
ئەم دیاردەیە ، گەر ئەدەبیانە ناوی بنێین ( رەخنەو دژە رەخنە )، لە چ سەرچاوەیەکەوە سەردەردێنێ ؟ بۆچی بەم شێوە سامناکە باڵی بەسەر واقیعی بزافە رۆشنبیرییەکەدا کێشاوە ؟
لە راستیدا هۆکارەکان زۆرن. کێبەرکێکان هەمە ڕەهەندن، ریشەی قووڵیان هەیە ، بەڵام لەسەرەوەدا دەبینرێن و لە چەند رواڵەتێکدا دەردەکەون، وەک ئەوەی رەخنەگرو رەخنەلێگیراو ، هەریەکەیان ، لە شوێنی خۆیانەوە ( گەر نەڵێم لە سەنگەری خۆیانەوە ) وا هەست دەکەن کەسایەتییان شکێندراوە، فەرمانی لە سێدارەدانی رۆشنبیرییان بەسەردا دراوە، پیرۆزیی وشەکانیان لەکەدارکراوە . بۆیە بەوپەڕی گرژییەوە ، بە هەناسەی توند‌و سوارەوە دەستدەدەنە پێنووس و ئەوەی نەشێ و نەکرێ بەیەکتری دەکەن ! لە بازاڕی قسەی سارد‌و سووکدا مامەڵەی بەرهەمەکانی یەکتری و هەڵوێستە جیاجیاکان و فیکر‌و بۆچوونە جیاوازەکانیان دەکەن ، وەکو تریش هەریەکێکیان خۆی بە هەواداری ئازادی و دیموکراسی و رستێک چەمکی سیاسیی ( مۆدێرن ) دەزانێت . لەم نێوەشدا، لەسەر داب و نەریتی عەشایەری ، کای کۆن بەبا دەکەن و شەڕی کۆنەقین و تۆڵەسەندنەوەو گەلەکۆمەکێ ( وەک عورفی کۆنی شەڕە گەڕەک ) لە تاکتیکە ” رۆشنبیریی ” و ” ئەدەبی ” یەکاندا بەگەڕدەخەن !
– ئەرێ . . . ئێوە، خاوەنانی ( رەخنەو دژە رەخنە ) ناکرێت رەخنە بهێننەوە سەر رێچکە رەسەنەکەی ئەدەب و، وەک کارێکی هونەریی شان بە شانی شیعر‌و چیرۆک و رۆمان و نووسینە جۆراو جۆرەکانی دیکە خەمی لێبخۆن ؟
– ئەرێ ناکرێ ( ئێوە – ئێمەی نووسەران ) بێدەنگ بین و یەکسەر ( دژە رەخنە ) ی نەرێیانە بەرامبەر ( رەخنە ) نەنووسین ؟
– ئەرێ ناکرێ هەر نووسەرێک چی لە توانادایە، خۆنەویستانە، پێشکەشی بکات و چاوەڕێی ئافەرین و پاداشت و پیاهەڵدان و دەستخۆشانەو چەپڵەڕێزان نەکات ؟
– ئەرێ ناکرێ بڕیارێک بۆ خۆتان لەگەڵ خۆتاندا بدەن و تەنهاو تەنها بۆ خەڵکی بنووسن و، خۆسەلماندنەوەی خودتان بۆ رادەی کارتێکردنی بەرهەمەکانتان لە خەڵکی و بۆ خەڵکی بەجێبهێڵن ؟
– ئەرێ ناکرێ هزرتان ، وشەتان ، کردارتان ، پڕۆژەی بەردەوامتان سەر سامانی رۆشنبیریمان بخەن ، لە جیاتی ئەوەی هەر یەکە لەلایەکەوە مەیدانەکە زەوت بکات و ، پڕ بە میراتی رۆشنبیری‌دا بکات و ، چ مەیدانەکەو چ میراتەکە بە موڵکی تایبەتیی خۆی و هاوبیرانی بزانێت و ، بۆ سەروەری و شکۆداریی خودیانەی خۆی قۆرخیان بکات ؟!
کانوونی یەکەمی 1998
په‌یامی نووسین و گه‌یاندنی به خوێنه‌ران
نووسەر..پەیام..خوێنەر.. سێ خاڵی پەیوەندیداری پڕۆسەی نووسینن. لەم پڕۆسەیەدا، نووسەر سەرچاوەیەو ، نەخشی قەڵەم شێوازەو ، خوێنەر هەستی وەرگرتنە .
پەیامی سەرکەوتوو ، بۆ نووسەر، رەوتێکی زەمبەلەکیانەی کارتێکردنە ، کە لە هەر ئەڵقەیەکی ئەم رەوتەدا ، نووسەرو خوێنەر کاریگەرێتی پەیامەکە ئاڵوگۆڕ دەکەن و بەرەو مەودایەکی فراوانتر هەنگاو دەنێن. پەیامی نووسین – لە هەر بوارێک‌دا بێت – ئەم ئامانجەیەو، پێچەوانەکەشی، دەرچوونی بێگەڕانەوە، یان پووکانەوەی پەیامەکەیە لەو سنوورەدا کە خاڵی تێگەیشتنی خوێنەر دەستپێدەکات. بۆیە تێگەیشتنی نووسەرو روونیی بابەتەکە لەلای خۆی، شێوازی نووسینەکەی و چۆنایەتی ئەو زمانەی بەکاریدەهێنێ دیاری دەکات ؛ بەمەش هاوکێشەیەک لە نێوان تێگەیشتنی نووسەرو تێگەیشتنی خوێنەر دروست دەبێت و ، هەر لاسەنگییەک لە تایەکیاندا، بۆ بزربوونی توخمێک لە توخمەکانی ئەو هاوکێشەیە بەڵگەیە.
بەم پێودانگەی سەرەوە، سەرچاوەی تێگەیشتنی خوێنەر لە نووسەرەوە دەستپێدەکات. کەواتە کرداری تێگەیاندن و تێگەیشتن کاتێک ئاوێتەی یەکتر دەبن کە پەیامنێر ( نووسەر ) رەچاوی ئەوە بکات : پەیاموەرگر ( خوێنەر ) لە ئاستی دەستپێداگەیشتنیدا بێت و پەیامەکەی بیگاتێ .
پێچەوانەی ئەمەش، ئەو حاڵەتەیە کە لە هەندێ نووسینی ئەمڕۆدا بەدیدەکەین ، بە تایبەتی ئەو نووسینانەی ، زمانی هەندێ قوتابخانە یان رێبازی فەلسەفەیی و رۆشنبیریی رۆژئاوایی تێدا بەکاردەهێنرێت ؛ ئەوانەی کە بە ریزکردنی دەیان زاراوەو چەمکی نوێ پڕدەکرێنەوەو ، بە شێوازێکی ئاڵۆز‌و داڕشتنێکی نامۆ خوێنەر تووشی سەرەگێژە دەکەن. ئەم جۆرە نووسینە چەند تایبەتمەندییەکی هەیە ، لەوانە :
1. درێژدادڕی و جوونەوە .
2. زێدەڕۆیی لە بەکارهێنانی زاراوە ” نوێ ” یەکان.
3. چاندنی فەرهەنگۆکێک ناوی زانایان و ئەدیبان …هتد – بەپێی جۆری نووسینەکە – بە نێو وشەکاندا .
دیارە نووسەرانی ئەم جۆرە نووسینە مەبەستیانە :
• لە پاڵ ناو هێنانی ئەو زانایانەدا ( فیزی ) زانایی لێبدەن و خەڵکی بەو سیفەتە بیانناسن.
• خوێنەران بترسێنن و بەر هێرشی تۆقاندنی رۆشنبیرییان بخەن.
بەم دوو مەبەستەش ، لە لایەک هەیمەنەی رۆشنبیریی لە نێو بارودۆخە شپرزەکەی ئیمڕۆی رۆشنبیری‌دا مسۆگەر دەکەن و رێگای رەخنەلێگرتنیان دادەخەن ؛ لە لایەکی دیکەوە، لە لێکۆڵینەوەی واقیعی ئێستای دیاردەو رووداوە سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی کۆمەڵگادا، کە هەڵوێستی روون و ، قسەی راستەوخۆو ، دەربڕینی بێپێچوپەناو ، کاری بەرجەستەیان گەرەکە ، خۆیان دەدزنەوەو بە ژێر کەڵەکەی نووسینە ئاڵۆزکاوە نامەفهوومەکانیانەوە دەکەن و، پاساوی هەڵنەگرتنی بەرپرسیارێتیی مێژوویی خۆیان بەرامبەر ژیانی واقیعی کۆمەڵەکەیان ، پێدەدەنەوە.
لێرەدا دەبێت ئاماژە بە بەشێکە دیکە لەو نووسەرانە بکەین کە دەرئەنجامی تێگەیشتنێکی ئەکادیمی و بەدواداچوونێکی جیددی و فراوان ، بەم شێوازە خوێنەرانیان بەسەردەکەنەوەو، زیاتر کاریگەرێتیی ئاستی رۆشنبیریی و ژیاریی ئەو کۆمەڵگا رۆژئاواییانەیان لەسەرە کە لێیگیرساونەتەوە . ئەم نووسەرانە چەندین خاڵی ئومێد ، بە کراوەیی، لە پێشیان دادەنێین و ، چنینەوەی خاڵەکانی ئومێدیش بە دواڕۆژ دەسپێرین .
کانوونی یەکەمی 1998
خوێندنه‌وه . . . دایه‌لۆگ . . . گۆڕانکاریی
هەر کە بارودۆخێکی سیاسی لە ئاستی جیهاندا، یان لە سیستمی وڵاتێک‌دا گۆڕانی بەسەردا دێت و ، هەلومەرجێکی سیاسی – ئابووری – کۆمەڵایەتیی نوێ جێیدەگرێتەوە ، تەواوی بونیادی رۆشنبیریش دەهەژێت و ، بۆ سەروسیمادانەوە بە بونیادە سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییە نوێیەکە بەخۆدەکەوێت . لە نێوانی ململانێ هەمە جۆرەکاندا ، کە کارلێکی گشت هۆکارەکان ئاڕاستەیان دەکات ، بارێکی دەروونیی شڵەژاوو چاوگێڕانەوەو پێداچوونەوەو ، هەندێ جاریش نائومێدی وگومان و رەفزکردن و خۆدەربازکردن لە ئەرکی گرانی میکانیزمی ناکۆکییەکان و خۆبەدەستەوەدانی واقیعە ( نوێیەکە ) دێنە کایەوەو ، هەست و هۆش و بیر‌و قەناعەتەکانی نووسەران و رۆشنبیران لە بێژنگ دەدەن .
ئەوەی ئیمڕۆ وەک زاراوەیەک بە ناوی ( خوێندنەوە ) وە لەسەر زارەو لە نووسینی بەشێک لە نووسەرە گەنجەکاندا بە چێژێکی ” نوێگەرییانە ” وە جەختی لەسەر دەکرێت ، دیاردەیەکە بە دیوێکدا ئەرێیانەو بە دیوەکەی تری‌دا نەرێیانە دەکەوێتەوە .
ئەوە مافی بێ ئەملاو ئەولای هەر رۆشنبیر‌و نووسەرێکە لە گۆشە نیگای خۆیەوەو ، بەپێی جیهانبینی خۆی و ، ئەزموونە خودییەکانی و ، چۆنیەتی تێگەیشتنی لە ململانییەکانی ئەم جیهانە ، چۆنی دەوێت ، بەو شێوەیە ( بخوێنێتەوە ) ، واتە لە دەوروبەرەکەی بکۆڵێتەوەو راڤەی بکات و، شوێنی خۆی لە یەکێک لە سەنگەرەکانی رۆشنبیریی سەردەمدا دیاری بکات .
ئەوە مافی بێ چەندوچوون ورۆڵێکی ئەرێیانەیە کە لە پێناوی بەرپاکردنی دایەلۆگێکی فیکری و سیاسی و رۆشنبیری‌دا ، نووسەر ( خوێندنەوە ) کەی بەگەڕبخات و ، ئەسپی قەڵەمی خۆی بێ ماندووبوون ، بە نیازی شۆڕشێکی رۆشنبیری و جووڵانەوەیەکی هوشیارانەی مەعریفی ، تاوبدات ؛ تا بە ئامانجی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتیی دیار‌و گونجاوو لەباری پێشکەوتووانە بگات و ، سەرئەنجام بە پڕۆژەی گۆڕانکارییەکی ریشەیی ژیانی کۆمەڵگا کۆتایی بێت . بەڵام ئەوەی نەرێیانەیەو نابێت لەو پێنووسانە بوەشێتەوە ( خوێندنەوە لە پێناوی خوێندنەوە ) دایە . . ئەو خوێندنەوانەی ، لە پەنا بانگاشەی دایەلۆگدا ، تەڕو وشکی سامانی مەعریفی و دەستکەوتە رۆشنبیرییەکانی بەشەرییەت لە هەزاران ساڵەوە تا چەرخی زانست و تەکنەلۆژیای ئیمڕۆ ، هەڵدەپڕووکێنن ، ئەو خوێندنەوانەی لەبری دایەلۆگ ، سکتاریستیی رۆشنبیریی و ، بگرە خۆپەرستیی رۆشنبیرانە ، دەخەنەوەو ، گۆڕانکاریی – وەک پڕۆژەو بەرنامەی عەمەلی و کارێکی خەباتکارانەی جیددی – لە فەرهەنگیاندا نییە .
تشرینی دووەمی 1998
نامه‌یه‌ک بۆ سێ کیژی برازام له سوید
ئەو ساڵە ، ساڵى هەرەس بوو . بڕواى خەڵکى تاژێر سفر دابەزیبوو . ورە داماو ، تانجییەکى رستکراوى دەستى چەپەڵى بەعس بوو . ((کوڕ)) ئەوەبوو خۆى دەربازکا ، بڕوا‌و خەباتى رابردووى بۆ فاشستەکان هەراج کا !
ئەو کاتە بوو ، ئێوەى منداڵ . . ئێوەى فریشتەى بێگەردى دنیاى جەنجاڵ ، بێخەم گەمەى بووک بووکێنەو ماڵەباجێنەتان دەکرد . . . هەرئەو کاتە باوکى ئێوە ، خەمى هەرەسى لەکۆڵناو بەرەو دواڕۆژ هەنگاوى بوێرانەى دەنا . . . هەر ئەو کاتە باوکتان ،وەک پیرەمەگروونى دێرین ، هەرەسى رەتدەکردەوەو ،تین و گوڕى بەگیانى شلوشێواوى رووخاوەکان دەدایەوە . . .
ئێوەى کۆرپەى لە نوێ پشکووتووى ئەو کاتە بێئاگابوون . . . بەڵام باوکتان لە ترۆپکى ئاگاییەوە ، ملى بۆ چەقۆ رانەهێشت ، رێگاى سەختى پڕ پێچ و پەناو هەورازى هەڵبژاردو ، چارەنووسى خۆى و ئێوەى پێبەستەوە .
ڕۆژانێک بوو . . . سەردەمێک بوو . . . زاتى مرۆڤــــ ، گەوهەرى بیر ، ڕەگى هەڵوێست ، لە ئەزموونگاى تێرۆرى فاشستەکاندا ، رەسەنێتییان دەسەلما ؛ باوکى ئێوە ، بێباکانە ، کوورەى ئاگرى ئەزموونى بەزاند ، بەورەى پشکۆڕەنگەوە ، هەڵۆ ئاسا ، بـەرز فڕىو لە لوتکەى چیاى سەرکەشدا نیشتەوە .
بەڵێ . . . کیژەکانم . . . کاتێ باوکتان سەرگەرمى بەندهەڵبەستن بوو ، بۆ بەربەستیى لافاوى نەگریسى هەرەس بەپەرۆش بوو ، کەم کەس هەبوو لەم شارەدا ، تەنها بەوشەش بوێرێ ، باسى باڵە فڕەى هەڵۆ ، گەشیى پشکۆ ، کڵپەى ئاگر ، نەک بۆ خەڵکى ، تەنانەت بۆ خۆشى بکات .
کاتێک باوکى ئێوەى منداڵ ، تەک بەتەکى شەهید ئارام ، چیا چیا‌و دۆڵاو دۆڵى قەرەداغیان تەیدەکرد ، کەم کەس هەبوو لە ((سەرەڕۆیى)) ئەو گەنجە سەرکێشانە سەرسام نەبێت ، دوودڵ نەبێت ، بە گومان و بێ هەڵوێست و رووگیرو شەرمەزار نەبێت . .
چاوەکانم . . . رەنگە ئێوە ، وەکو خەون ، وەکو خەیاڵ ، بەبیرتان بێت ، کاتێک لانەتان لێ‌شێوا ، کاتێ رەوتى هێدىو ئاسایى ژیانتان پێچرایەوە ، کاتێک بێ‌ماڵ ، بێ پوول ،بێکەس ، بێ دەرەتان ، ئاوارەى نێو شارەکەى خۆتان بوون ؛ کاتێک دایکە خۆڕاگر‌و بەئارامە هێمنەکەتان ، کۆڵان کۆڵان ، ئەم ماڵەو ماڵ ، دەیشاردنەوە تا کەڵبەى تیژى ئەژدەهاک نەتانگاتێ .
رەنگە تۆ ئەى کچى پرچ زەردو چاوکاڵ بیرت نەبێ ، چۆن لەسەرى کۆڵانێکى کانێسکاندا ، وەک گوڵى لە نوێ پشکووتوو ، وەک نەمامى ناسکى بەهار دەڕوایت و ، سەرەتاتکێت لەگەڵ خشپەو سروەو چپەى رێبواراندا دەکرد ، نەکا جلخوارێ ، دان ڕیچێ ، چاوزەردێ هەست بکات و بەوناوەدا گوزەر بکات . . . ئەمسەرەو سەرى گەڕەکت دەپشکنی و ، بەو وردییەت ، پاسەوانیى باوکت و گشت هاوڕێکانیت کردبووە پیشە .
ئەى کیژۆڵە نازدارەکان . . . من رووداو بە رووداو و ، سات بەساتى ئەو سەردەمە نەهاتەم بیرناچێ ، من هەرگیز ئازار‌و خەم و پەژارەتانم بیرناچێ ، من ئەو ئەرکە گران و سامناکەى ئێوە شانتان نابووە بەرى لەیادناچێ . . . بۆیە ئیمڕۆ بەم نامەیە دڵى شکستتان دێنمەوە ، تا لەپاداشتى ساڵانى ڕەش و تاڵ ، لەجێى قسەى بێڕەنگى تفت و بەتاڵ ، شەکرە وشەیەکى راستیى دیاریم بێت و گەردى گەشتە کورتەکەتان بسڕێتەوە . . .
گوتم گەشت . . . کوا ئێوە بە نیازى گەشت ئەرکى دوورى و سەختیى ڕێتان کێشا ! کوا ئێوە تەنها بۆ خۆشیى ، بەرەو ئەم لانە وێرانە باڵتان گرت و ملتان دەنا ! ئێوە تاساوى دیمەنى رەوەکە بوون ، ئێوە تامەزرۆى دیدارى ڕەشە خەڵکى ئاوارە بوون ، پێشتر ئێوە بۆ ئێمەى ئاوارەى شاخان هەڵگرى توورەکەى سواڵ و دیدەى پڕ لە ئەسرینى ئەڤین و سۆز بوون .
کیژەکانم . . . تۆ ئەى پەریى چاو مامزى ژیر‌و وریا ، تۆ ئەى تێکۆشەرە بچکۆلەکەى شارە دۆزەخەکەى جاران ، تۆ ئەى کچە سەلارە هێمنەکەى خاوەن سەرنجى قووڵ و ورد : چاوەڕێ بوون ئەمەکداران ئامێزتان بۆ ئاواڵەکەن ، چاوەڕێ بوون لە چاوانى خۆشەویستی و سۆزى ئەم شارەدا ئارام بگرن ، چاوەڕێ بوون خەوى پەمەیى ببینن ، تاسەى دەربەدەرى و دووریى چەندین ساڵەتان بشکێنن .
نەتانزانى . . . ئێوەى سەرکاروانى ئاوارەکانى هەندەران . . .
نەتانزانى . . . . ئەمەکداریى نانێکە ئەمڕۆ لە خوانە . . . !
نەتانزانى . . . سۆز گڕێکى قیناوییە . . . !
نەتانزانى . . . چـاوى مرۆ ونبووەکانى شار ، دۆزەخى ڕق ، پەلامارو لـوورەى گەلـە گورگێکى
برسییە . . . !
نەتانزانى . . . تاسەى پیرۆز تەنها بەشى نامۆییە . . . خەونى هیوا زەلکاوى نائومێدییە !
کچەکانم . . .
لێیان مەگرن . . . ئەوانە خۆیان قوربانین . . .
لێیان مەگرن . . . لەم وڵاتە وێرانەدا ، سێ دەهەیە ، گورگ شوان ، کەڵبە زێڕو ، قەپ ماچى
((خۆشەویستییە)) .
سێ دەهەیە . . . مێشک پەموو ، شمشێر یاسا‌و ، ئەنفال سۆز‌و ، زیندان خەون و ، ژەهر شەرابى
تاسەیە .
لێیان مەگرن . . . لێرە لەم وڵاتە کاولەدا ، خۆشەویستیى لە چڕەدووکەڵى قیندا گۆشکراوە . . . سۆز لە کوشتارگاى گەرمیان و هەڵەبجەدا هەنجن بەهەنجن کراوە . . . خەون بەقرمەى فیشەک و ناڵەى تۆپ و گرمەى تانک و مێک و سیخۆى زڕێنراوە . . . تاسە لەنێو دەریاى خوێنى هەژارانى بێ کار‌و نان خنکێنراوە .
لێیان مەگرن . . . لێبوردەبن . . .
ئێوە هەلـَگرى پەیامى ژیارى ئەم سەردەمەبن . . .
ئێوە مەلى خۆشەویستی و کانگاى سۆز‌و کانیى زانست و هونەرو گڕى ئەفسانەڕەوێن بن . . .
ئێوە پەیامى پیرۆزى دواڕۆژێکى پرشنگدار بن . . .
ئێوە پێشەنگى کاروانى گوڵخونچەکانى وڵات و هەندەران بن . . .
لێیان مەگرن . . . لێبوردەبن . . .
منیش لێرە چاوەڕوانم . . .
گوێ بۆ نامەکەم رادێرن . . . .
سلیمانى 12/11/1992
گۆڤارى (دیمانە) ژمارە (5)
زستانى 1993
نه‌که‌ن خه‌م و ژانه‌کانی دوێنێ له‌بیربکه‌ن . .!
په‌تی خه‌یاڵی مه‌ستی ئه‌م که‌مۆکه ئازادییه‌م به‌ره‌ڵڵا کرد . خه‌یاڵ به په‌یژه‌ی (کات ) داهه‌ڵزنا ، تا له رۆخی نێوان مرۆڤ و سروشتداهه‌ڵوێسته‌ی کرد . چه‌ند جارێک مێژووی خوێنده‌وه، وشه‌کانی شه‌نوکه‌و کرد ، راستییه‌کانی لێهه‌ڵهێنجاو تۆماری کرد . راستییه‌کان وه‌ها نووسرابوون : ئه‌و کاته‌ی سروشت مرۆڤی لێڕسکا ، راستگۆیانه ره‌فتاری کرد . پێداویستییه‌کانی ژیانی بۆ دابین کرد .هه‌سته‌کانی رێک دابه‌ش کرد ، هه‌ر یه‌که‌یان له شوێنێکی جه‌سته‌ی ئه‌ودا کاری خۆی پێ سپێردرا، سه‌ربه‌ستیی گه‌شه‌سه‌ندنی پێدان ، ئه‌ندامه‌کانی : بینین ، بیستن ، بۆن‌کردن ، چێژتن و هه‌ستکردن، بوونه پێنج ده‌روازه‌ی زانینی مرۆڤ ، خۆی و که‌ره‌سه‌کانی ئامێزی ، خسته پێناو کار‌و ره‌نجی مرۆڤه‌وه .
کاتێ کارگه‌ی سروشت ، ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی مرۆڤی ده‌نه‌خشاند ، یاسای کاری خۆی پێبه‌خشین . بۆ هه‌ر یه‌که فرمانێک و ، رێڕه‌وێک و ، مه‌ودایه‌کی ژیانی ته‌رخان کرد . ئه‌و کات سروشت به دڵ‌پاکی کاره‌کانی خۆی ئه‌نجامدا . ئه‌و کات هێشتا پێی نه‌ئاڵابووه دیارده خۆڕسکه‌کانی خۆی . هێشتا مرۆڤ ، گه‌وره دیارده‌ی رسکاوی هه‌ناوی سروشت ، ململانێی بێپه‌یی خۆی هه‌ستپێنه‌کردبوو .
سه‌ره‌تای به‌رهه‌می سروشت مرۆڤێکی ساده‌و کاڵ بوو . مرۆڤ له ره‌وتی زاوزێدا ، یه‌کبینه ، خۆی دووپات ده‌کرده‌وه . ژیانی مرۆڤ رێچکه‌ی به‌ست ، ملی رێگای هه‌ورازو نشێوه‌کانی گرت ، ئامرازه‌کانی سروشتیش رێنوێنییان کرد . کارکردن بووه چاره‌نووس ، له نێو شه‌پۆلی ئاره‌قه‌ی نێوچه‌وان و شان و مل و ، کووڕبوونی مووره‌گه‌ی پشتیدا ، گه‌شه‌ی کرد‌و ، ئاکام تاجی سه‌روه‌رێتی سروشتی نایه بان سه‌ری . یاسای ناچاریی به‌جێهێشت و ، هه‌نگاو هه‌نگاو ، نه‌خته نه‌خته ، ناچاریی کرده سه‌ربه‌ستی و ئازادیی خۆی به‌ده‌ستهێناو به‌ده‌ستدێنێت .
سروشت وه‌ها بناوانی ژیانی مرۆڤی دانا . ئه‌و نه‌یزانی رۆژێک ده‌بێت کاره‌کانی به‌ر شاڵاوی قین ده‌که‌ون . هه‌ر کارێکیان بۆ ئامانجێک به کێش ده‌کرێت . سروشت هه‌رگیز بیری بۆ ئه‌وه نه‌ده‌چوو ، که بته‌کانی مێژووی مرۆڤ هار ده‌بن وله سروشتی دایک یاخی ده‌بن و ، کاره‌کانی هه‌ڵده‌وه‌شیننه‌وه ؛ ئامرازه‌کانی مرۆڤ به‌سه‌ر یه‌کدا ده‌شێوێنن و مرۆڤایه‌تییان زه‌وت ده‌که‌ن ، ئاودامانیش نامۆیی ده‌که‌نه به‌رگی گیانی هوشیاریان .
بته زیندووه‌کانی مێژوو بڕیاریان دا ، سروشت شه‌رمه‌زار بکه‌ن و په‌نجه‌کانی خۆی بگه‌زێت . ویستیان سروشت ، له ناخه‌وه ، ره‌نگی ژێوانبوونه‌وه‌ی داڕێژێ و حاشا له دایکێتی مرۆڤ بکات .
بتی زیندوو پشتئه‌ستووری سه‌مای بته‌وانه‌کان بوو . بت ، بته‌وان هه‌ر دوو پێکڕا ژینگه‌ی سروشتکردو مرۆڤکردی مرۆکانیان ژێره‌و ژوور کرد . هه‌سته‌کانیان توانده‌وه ، گیانه‌کانیان له کووره‌ی قه‌تران هه‌ڵکێشا . تارای ره‌شیان له خومخانه‌ی قه‌تران به‌رهه‌مهێناو رووی سروشت و مرۆکانیان پێداپۆشی .
مرۆکانی ئه‌م وڵاته ، ئێمه ، هه‌موو مرۆکانی ئه‌م گۆشه‌یه‌ی سه‌ر ئه‌م گۆیه ، له په‌رستگای گه‌وره بتی ” مێژووکردی ” زه‌مانه‌دا تاڵان کراین . دیارییه‌کانی سروشتی به‌خشنده زه‌وت کران . له سه‌مای بێئاگایی و بێ‌کۆتایی ساتی کڕنووشی بیست ساڵه‌و نوێژی زۆر‌ملێی کۆیله‌یه‌تیدا ، له ده‌رباری ئه‌ژده‌هاکدا ، پێشکه‌ش به ئه‌ژدیها چاوزیته‌کان کران .
هه‌ر دوێنێ بوو . . .
لاوێکم دی ، ملی به لاره‌وه نابوو لۆش لۆش ده‌ڕۆی ، هه‌ردوو پێیان له‌کارخستبوو ، رێپێوانی رێگای بێهووده‌یان پێده‌کرد ، که‌چی ئاماژه‌یان بۆ ده‌کردو به گه‌لحۆو گێژ ناویان ده‌برد .
هه‌ر دوێنێ بوو . . .
چاوم به مرۆیه‌ک که‌وت ، قفڵێکی ئاسنی گه‌وره له هه‌ردوو لێوی درابوو ، ئه‌ڵقه‌و دوولاییه‌کی پۆڵایین له‌مسه‌رو ئه‌وسه‌ری زاری به‌سترابوو ، کۆئه‌ندامی دواندنیان سڕیبۆوه . بته‌وانه‌کانی ده‌وروبه‌ریش پێیان ده‌گوت : خۆی که‌مدووه ، وشکه ، به‌سه‌زمانه‌و قه‌پی به قفڵدا کردووه .
هه‌ر دوێنێ بوو . . .
خه‌مه‌کانی مرۆیه‌کی هوشیارم دی ، گرۆ گرۆ راوه‌ستابوو ، ژانه‌کانی له‌سه‌ر دڵی په‌پکه‌ی دابوو ، خاڵ به خاڵی خه‌مه‌کانی چقڵ بوون و ، چقڵه‌کانیش به په‌ڕه‌ی دڵیدا ده‌چزان ، ژان له که‌ڵه ئه‌نگوستی ده‌جماو له هه‌ردوو چاوانیدا بروسکه‌ی ده‌دا . دڵ و چاوی ئه‌م مرۆیه کاری نوێیان پێ‌درابوو . کاری نوێیان هاوشانێتی خه‌م و ژان بوو ، بۆیه له فرمێسکی قه‌تیسماوی چاوی پڕ له بروسکه‌دا ، خه‌م و ژان ئاوێته‌ی یه‌کدی بوو بوون .
له روخساری ئه‌م مرۆیه هوشیاره‌دا ، ئارایشتێکی خه‌مناک و په‌ژاره‌یه‌کی بێ وێنه گرێیان له یه‌کدی دابوو ، بته‌وان و که‌مژیرو هه‌رزه‌فامیش ده‌یانگوت : ” ئه‌مه مرۆیه‌کی گرژ‌و مۆنه و زه‌رده‌خه‌نه ماڵئاوایی لێکردووه . ”
هه‌ر دوێنێ بوو . . .
مرۆیه‌کی هوشیارو چالاکم بینی ، دۆشدامابوو . ده‌یانه‌ویست له ئاهه‌نگی بتی مه‌زن سه‌ما بکات ، ده‌یانه‌ویست گه‌رووی بلندگۆی ئاهه‌نگ بێت، ده‌یانه‌ویست روخساری ئه‌و رووی ورشه‌داری سۆزانی بێت ، ده‌یانه‌ویست وشه‌کانی سۆزانی بن و ده‌ست و قه‌ڵه‌میشی پێناوی بای شان و شکۆی فه‌رمانده بێت . به‌بێ ئه‌وه به‌ردی تانه‌ی تێده‌گیرا ، له پشته‌وه به‌نامه‌ردی ده‌ستی لێده‌وه‌شێندرا .
ئه‌م هوشیار بوو . خودی هوشیاریی بارێکی ئێجگار گرانبوو . مرخێش مرخێش خه‌مه‌کانی له‌کۆڵ نابوو و به دوای خۆیدا رایده‌کێشان ، په‌یتا په‌یتاش چه‌قۆی تیژی بته‌وانان ده‌یانبڕی و له ناخه‌وه ده‌یانجنی ، ئازار ته‌نگیان پێهه‌ڵده‌چنی و گینگڵدانی پێبڕابوو ، که‌چی مرۆ نه‌فام و ده‌سته‌مۆکانی ده‌وروبه‌ری پێناسه‌یان وه‌ک مرۆیه‌کی به‌نگکێش و له گوێی گادا نوستوو ده‌کرد .
هه‌ر دوێنێ بوو . . .
هاوڕێیه‌کم ، وه‌ک هه‌ر مرۆیه‌کی نامۆی ئائه‌م شاره ، یه‌که یه‌که‌ی ئه‌ندامه‌کانی هه‌ستی په‌کخرا ، پێستیان گوری و یاسای کاری جه‌سته‌ییشی له‌کارخرا. ویستی به‌سه‌ر بته‌کاندا زاڵ بێت ، ویستی هه‌ست و گیان و یاسای ده‌ستکرد بخاته‌گه‌ڕ ، ویستی پێچه‌وانه‌ی نامۆییه‌که‌ی خۆی ده‌ربخات ، دیپلۆمات بێ و خۆی رام بکات ،بزه‌ی لێوی نه‌کوژێته‌وه‌و ماسولکه‌ی رووی له‌کشان بێت . به‌ڵام توانای نواندنی نه‌بوو ، هه‌ر زوو ده‌سته‌که‌ی که‌وته‌ڕوو ، گرژیی ناوچه‌وانی پۆشی ، گه‌ڕایه‌وه سه‌ر سروشتی یه‌که‌م جاری ، بایدایه‌وه سه‌ر دۆخی خۆی ، باڵی بێده‌نگی به‌سه‌ریدا کێشایه‌وه‌و ، به‌سه‌ر ژان و خه‌مه‌کاندا گرمۆڵه بوو .
هاوڕێ . . . هاوڕێ . . . هاوڕێکه‌م ده‌نگی نه‌مابوو ، زمانی له‌ناو زاریدا هه‌ڵواسی ، وشه‌کانی رووه‌و ناخی گه‌ڕانه‌وه ، له ناخیدا وشه‌کان په‌نگیان خوارده‌وه ، تۆپه‌ڵبوون ودایانه نێو پێچه گرنجاوییه‌کانی مێشکی ، له‌وێدا ده‌بوونه زنجیره دوانێکی بێ‌کۆتایی ، به ده‌ماره‌کاندا ده‌گه‌ڕان و به خانه خانه‌ی مێشکیدا راده‌بووردن . مێشکیان هه‌ژاند ، خه‌ویان له چاوه‌کانی فڕاند ؛ له‌ولاشه‌وه ئاگاییه‌که‌ی یاخی ده‌بوو ، ده‌تۆرا ، له شه‌قه‌ی باڵی ده‌داو ، ته‌نیا به جه‌سته‌یه‌کی بێگیانه‌وه ده‌هات و ده‌چوو ، له‌مسه‌ره‌وه بۆ ئه‌وسه‌ری هۆشیی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ڕۆیشت ، له‌وسه‌ریشه‌وه بۆ ئه‌مسه‌ری لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی هوشیاریی ده‌هاته‌وه . به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی تر نامۆ ده‌بوو ، هه‌ستی به بزربوون ده‌کرد ، هه‌ستی ده‌کرد سه‌راتاپا که‌وڵکراوه‌و له پێستی خۆی هاتۆته‌ده‌ر . هه‌ستی ده‌کرد گۆڕه‌وشاری دڵی ده‌ده‌ن و چنگی ئازار دوا ریشااڵی هه‌ڵده‌کێشێت . هه‌ستی ده‌کرد به‌ره به‌ره هه‌ناوی شیده‌بێته‌وه‌و ناخی ده‌که‌وێته سه‌ر خوێن . خۆزگه‌ی به‌و ” مرۆ ” یانه ده‌خواست که ژیری و فرمانی ئه‌م ژیانه‌یان له خواردن وخواردنه‌وه‌و زاوزێ کردن تێپه‌ڕ ناکات .
ئه‌و خۆزگه‌یه چه‌ند چرکه‌یه‌کی ده‌خایاند . خۆ ناکرێ ئه‌م هۆشی خۆی بدۆڕێنێ و ئاژه‌ڵ ئاسا ژیانی خۆی به‌رێته‌سه‌ر ! بۆیه وه‌ها نائاسایی ژیانی جێژت . ئه‌و به خۆیدا شۆڕده‌بۆوه‌و نامۆیی خۆی له هه‌موو گه‌ردیله‌کانی ژیانی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا ده‌بینی و ، ژیانه‌که‌ی ده‌وروبه‌ری به شایانی بێزکردنه‌وه‌و هێڵنجی ره‌تکردنه‌وه ده‌زانی ، تا مه‌ستیی نامۆبوون به‌ری بدا‌و ، هوشیارانه به‌ره‌نگاری ئه‌و ژیانه رابوه‌ستێ .
هه‌ر دوێنێ بوو . . .
منیش ، وه‌کو هاوڕێکانم ، نامۆبوونم به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو ، له‌گه‌ڵ خۆمدا مرۆکانی ده‌وروپشتم له نامۆبوونێکی قووڵدا به‌دیده‌کرد . نامۆبوونی خۆمم له چله پۆپه‌ی نامۆبوونێکی گشتیدا ده‌بینییه‌وه ، تیشکی چاوم دیواری نامۆیی ده‌بڕی و ، ئه‌ودیوه‌که‌ی ده‌خوێنده‌وه‌و ، هۆکاری دیلێتی خۆم و هاوڕێکانمی ته‌واو رۆشن ده‌کرده‌وه .
نامۆبوونم بیابانێکی به‌رین بوو . تاک و ته‌نیا به که‌شکۆڵێ ژان و ئه‌ڤینه‌وه ، به‌دوای چۆرێ هیوای ژینی ئازادی‌دا ده‌گه‌ڕام ، تا گه‌رووی وشکمی پێ ته‌ڕ بکه‌م . مرۆکانی ده‌وروپشتم له‌گه‌ڵ نامۆیی ته‌بابوون ، هۆشیان بڕی هه‌ستکردنی نامۆبوونیانی نه‌ده‌کرد . نامۆبوونیان ژیانێکی ئاسایی بوو ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هۆشیان مۆڵه‌تی وه‌رگرتبوو ، په‌ییان به راده‌ی کوێره‌وه‌رییه‌کانیان نه‌ده‌برد .
مرۆی کورد‌و نامۆبوونی ، راستییه‌کی ئاشکرابوو ، دیارده‌ی دزێو‌و ناڕه‌واش ره‌نگدانه‌وه‌ی ریالیستیی راستییه‌کان بوو .
من باوه‌ڕم به چه‌کی هوشیاریی هه‌یه ، بێ ئه‌م چه‌که ئاگایی و وره‌ی مرۆکان ته‌کان ناده‌ن . بێ ئه‌م چه‌که به‌ردی بناغه‌ی راچه‌نین دانامه‌زرێ ، بێ ئه‌م چه‌که کار ناڕه‌خسێ و جوولانه‌وه هه‌نگاو نانێت ، بزووتنه‌وه سه‌رجه‌می ژیان ناگۆڕێت .
من کۆتایی نامۆبوونی مرۆڤی کورد له ئازادیی نه‌ته‌وه‌دا به‌دیده‌که‌م . ئازادیی نه‌ته‌وه‌که‌شم له ئازادیی جیهانێکی بێ ( سه‌رمایه ) دا ده‌بینم .
ئازادیی راست ( بێ سه‌رمایه ) بنه‌بڕیی نامۆییه ، گێڕانه‌وه‌ی سروشتێکی مرۆییه ، سه‌ندنه‌وه‌ی هۆشی له ( مرۆ ) ئاواره‌یه . بۆیه بانگی مرۆکانی ده‌وروبه‌رم ده‌که‌م و ده‌ڵێم : نه‌که‌ن ئه‌و پریشکه ئازادییه‌ی له به‌هاردا به‌دیتانکرد خامۆشیکه‌ن ! نه‌که‌ن ئیمڕۆ بپێچنه‌وه‌و دوێنێ له گۆڕ ده‌ربهێنن ! نه‌که‌ن بیره‌وه‌ریی خه‌م و ژانی مرۆڤه نامۆکان له ئه‌زموونگه‌ی که‌مۆکه‌یه‌ک ئازادی‌دا له‌بیر بکه‌ن !!
رۆژنامه‌ی ( ئاڵای ئازادی ) ژماره ( 14 )
مارتی 1992
سیستمی نوێ . . . نامۆیی مرۆڤ
ئێمە نامۆی رەوتی مێژووین . . . هەزاران ساڵ بەر لە ئیمڕۆ ، منداڵدانی قۆناغێکی ئەم مێژووە ، نامۆبوونی لێوە رسکا . . . نامۆبوونی نەوە لەدوا نەوەی ئەم زەمینە ، بووە مۆرکی کەسایەتیی مرۆکان و ، هەتا ئێستاش ، هاودەم لەگەڵ مێژوودا رێدەکات .
یەکەم هەنگاو دابەشکردنی کار بوو . . . بەشێکی کۆمەڵ بووە خاوەنی زەوی و کەرەسەی بەرهەمهێنان ، بەشەکەیدی تەنیا هێزی کاری خۆی بۆ مایەوە . . . ئەمە بنەمای دابەشبوونی کۆمەڵگا بوو بە دوو چینی سەرەکییەوە . . . پێویستییەکانی رەوتی گەشەکردنی ژیان ، خاوەندارێتی تایبەتی دا بە کۆڵی مێژوودا ، چینەکانیش لەم رەوتەدا بەشبوون بە چەوسێنەرو چەوساوەوە . . . بەشێکیان بە ئارەقەی رەنج و دەست و بازووی کاریان ، ژیانی خۆش و مفتەیان بۆ بەشەکەیدی دابینکرد . خۆیان برسی و رووت و رەجاڵ ، خاوەن زەوی و کەرەسە بەرهەمهێنەکان تێر‌و پۆشتە . . .
نایەکسانیی بڕا بە باڵای ژیانی مرۆڤەوە . ئەم نایەکسانییە بزوێنەرو مایەی خەونی چەوساوەکان بوو . . .ئازادی و یەکسانی ، بەختیاری و بنبڕبوونی چەوساندنەوە ، بوونە ناوەرۆکی خەونەکانیان . . .
ئەم خەونانە بە باڵای مێژوودا ئاڵان . خەونەکان بوونە هەوێنی خەباتی نەپساوەیان ، بوونە کردار‌و هەوڵی رۆژانەیان و ، لە شاکارە ئەدەبی و هونەرییەکانی میژوودا رەنگیاندایەوە .
چینە چەوساوەکان ، دێڕ بە دێڕو ، وشە بە وشەو ، پیت بە پیتی ئەو نووسینانەیان ، بە بێگاری و کاری مەرگبارو ژیانی کولەمەرگی و خوێنی خۆیان ، ئاودا . . .
دەریای خوێن و فرمێسک و ئارەقەی چەوساوەکان ، هەمیشە سەریکردووەو ، ئاسۆی هیوای رووناک کردۆتەوەو ، مرۆڤایەتی ، قۆناغ بە قۆناغ ، گواستۆتەوەو بەم سەدەیەی گەیاندووە .
سەدەی بیستەم زادەی چەندین سەدەی پێش خۆیەتی و ، بەری رەنجی بەرەو پێشەوە کشاوی مێژووە . لەم سەدەیەدا دوو خەونی مێژینەی مرۆڤ بۆ سەرزەمین دابەزین و ، مرۆڤیان خستە سەر رەورەوەی بەدیهێنانیان . . .
خەونی یەکەم بە زۆرانبازیی نێوان مرۆڤ و سروشت ، لە سایەی پێشکەوتنی زانست و تەکنۆلۆژییەوە ، بە رەوتێکی نەرم و پاشان بازی گەورە گەورە ، دنیای ناچاریی بەجێدەهێڵێ و ئازادیی مرۆڤ دابیندەکات . هەموو رۆژێک بیر‌و دەستی بەکاری مرۆڤ ، پەی بە نهێنییەکی ئەم گەردوونە دەبات و ، وردە وردە سەربەستیی خۆی بەدەستدەهێنێت و، یاساکانی سروشت لە هەموو بوارێک‌دا دەخاتە ژێر رکێفی خۆیەوە . . .
خەونی لە ڕەگوڕیشە دەرهێنانی چەوساندنەوەش بووە خەباتی بێ‌وچان و مێژووخایانی چەوساوەکان . خەبات تا دەهاتە پێشێ گڕیدەسەند ، تەشەنەی دەکرد ، رێکوپێکتر دەبوو ، تا خۆی گەیاندە لوتکەیەک لە لوتکەکانی مێژوو و ، مژدەی جیهانێکی نوێی هێنا . . .
خەونی دێرینەی یۆتۆبییەکان بووە خەباتی رۆژانەو کردارێکی زیندوو . لە نیوەی یەکەمی سەدەکەدا بوو بە راستییەکی ژیان . زۆرانبازیی نێوان رووناکی و تاریکی ، نێوان کۆن و نوێ ، نێوان هێزی دەستی کار‌و دزەکانی بەرهەمی کار ، هەتا دەهات پەرەی دەسەند . . .
ململانێی نێوان چەوسێنەرو چەوساوەکان ئەوەندەی قەوارەی سەرکەوتنە مەزنەکانی مرۆڤ توندوتیژ بوو . بەڵام گورگە هارەکانی مێژوو ، بە چەک و تفاقی نوێی هاوچەرخەوە ، بەربوونە گیانی سەرکەوتن . . . تەوری رک و کینەی مشەخۆران کۆرپە نازدارەکەی مێژووی داپاچی . . . ئاگری قینیان کردەوەو بەریاندایە بێستانی رەنج و ماندوویی مرۆڤە چەوساوەکانی دنیا . . .
کۆرپە تاسا . . . جەستەی ئەنجن ئەنجن کرا . درەختەکان ، نەمامەکان ، بوونە سووتوو . رەوتی مێژوو کەوتە نووچدان . کاروانەکە بێ سەرکاروان رێگەی هەڵە کرد‌و وێڵ بوو . . . پاشەکشەو بەدواهاتن جێی پێشکەوتنی گرتەوە ، کۆیلەیەتی بووژایەوە ، بەرگێکی زەردی چڵکنی کردە دیاری و باڵای چەوساوەکانی پێپۆشی . . .
مرۆڤە هوشیارەکانیش بێبەش نەبوون ، نامۆییان بۆ مایەوە . . . ئەوان لە سزای ئەوەدا ، نەفرەتیان لە بەرگی زەرد کرد ، بەر شاڵاوی سوژنئاژنی چەوسێنەران کەوتوون . هەلاجیی بە گیان و مێشک و دەروونیان دەکەن ، گەرەکیانە نوقمی دەریای واقوڕمان و دۆشدامانیان بکەن .
بەڵێ . . . خەون و هیواو رەنجی مێژووکردی دەست و مەچەکی هێزی کار بوو بە لاقرتێی زەمانە . . . دزە هەناسە وەبەرهاتووەکانی خوێنی مرۆڤ ، دەیانەوێت بە ژاوە ژاو ، دەنگی چەوساوەکان کپکەن . . . ئەوەتا فووی ژەهراوییان بە زوڕناکانیاندا دەکەن و ، بە هەر چوار قوڕنەی جیهاندا دەیفیشکێنن . . .
نەهەنگەکان لە بازاڕی جیهانیدا ، پڕ بە گۆی ئەم سەر زەمینە زاریان کردۆتەوە ، دەیانەوێت مرۆڤایەتی هەڵلووشن ، نانی برسییەکانی دنیا بە بەر چاوی خۆیانەوە لوولدەن . . .
ئای بۆ مرۆڤە نامۆکان . . . بە چاوی تیژی خۆیان دەبینن ، بە دڵی وریا‌و هوشیاری خۆیان ئاگادارن ، چۆن هیواو ئاواتەکانیان ، خەون و رەنجی مێژووسازی چەوساوەکان دەپێچرێنەوە ؛ دەبینن چۆن ، لەمپەڕ تا ئەوپەڕی جیهان ، بازرگانییەکی نوێ بە کەوڵی ئەوانەوە دەکرێت . . .
پیشەسازیی کەوڵکردنی مرۆڤ دەبینن . بە دووچاوانیان دەبینن : پێستیان ، ئێسکیان ، خوێنیان لە گیانیان نامۆ دەکرێن ، زەریاو دەریای ئەم جیهانە بوونەتە ئاوی دەباخانە و ، چەتەکانی دەریا خوازیارن مێشک و هۆشیی مرۆڤە هوشیارەکانی پێبشۆنەوە . . .
کێردوەشێنەکانی مێژوو دەیانەوێت مستیان چاڵی چاوی ئەوان بێت و ، مێشکی هوشیاریان هەڵکۆڵن . . . دەیانەوێت بەراوەژوو وێنەکانیان بۆ بخەنە روو، رەنگەکانیان لێبگۆڕن . . .
چەوسێنەرە جیهانییەکان سەرگەرمن مێژوو داخ بکەن . کوورەیەکیان داخستووە. کوورە ئەوەندەی زەمینە و، سووتەمەنی ئەم کوورەیەش مرۆڤە چەوساوەکانە . . .
ئەوەتا من بە چاوی خۆم دەیانبینم ، دەستی کارامەیان دەقرتێنن ، جەستەی پڕ توانای کاریان دەبڕنەوە ، هەناسەی بانگی ئازادی و یەکسانی لە سنگیاندا دەتاسێنن . بەسەریاندا دەقیژێنن ، دەگرمێنن ، دەڵێن : ئێمە کوێخاو میرزای شارستانیی ئەم سەردەمەین ، ئێمە ئەم جیهانەمان قۆرخکردووە ، یاسای ئێمە باڵادەستی یاساکانە ، یاسای سەردەم لەلای ئێمە هەر یەک دێڕەو بەم شێوەیە داڕێژراوە : ” سیستمی جیهانی نوێمان ، سیستمێکی جیهانگیرە : سیستمی دەستەمۆی کار‌و ، مەرگی هۆش و ، کەوڵی مرۆڤی نامۆیە . “کانوونی دووەمی 1992
* لە ژمارە 4 ) ی گۆڤاری (خەرمانە ) دابە ناونیشانی ( سیستمی نوێ . . . ماستی مەییو ) بڵاوکراوەتەوە
میتۆدی لێکدانه‌وه‌ی دیارده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی
راستە کە سەروسیماى هیچ یەکێک ، بۆ رادەى ئامادەبوونى یان کەم بایەخدانى بەهاوبەشیکردنى خەباتى شۆڕشگێڕانەى گەلەکەى ، بەڵـگە نییە ، بەڵام هەموو دیاردەیەکى کۆمەڵایەتى – بمانەوێ یان نەمانەوێ – سەرچاوەیەکى چینایەتى هەیە کە راستەوخۆ پەیوەندى بەبارى ژیانى ماددى خەڵک و بارى سیاسى و رۆشنبیریى کۆمەڵگاوە هەیە .
بەم پێیە لە لێکۆڵینەوەى هەردیاردەیەکدا ، دەبێت سەیرى ئەو بارە کۆمەڵایەتی و سیاسی و رۆشنبیرییە بکەین کەئەم رواڵەتە دروست دەکات ، پاشان حوکم بدەین بەوەى کە ئەم رواڵەتە نیشانەى چییەو بەڵـگەى چیمان بەدەستەوە دەدات .
لەسەرێکى ترەوە ، هەردیاردەیەک ، دەبێت بەپێى بارى تایبەتیى هەر کۆمەڵـگایەک هەڵبسەنگێندرێت ، ئەگەر دیاردەکە بۆ جووڵانەوەیەک لەدژى یاسا‌و نەریتى دواکەوتووى کۆمەڵ نیشانە بێت و ، بۆ رزگاربوون بێـت لەو خوو و رەوشتانەى کۆمەڵگا بەزۆرى زۆردارەکى سەپاندوونى ، ئەوا جووڵانەوەیەکى پەسەندەو ، دیسان – بمانەوێ یان نەمانەوێ – دەبێتە کارێکى باو‌و جێگەى خۆى لە ژیانى رۆژانەى خەڵکدا دەگرێ ؛ خۆ ئەگەر تەنها بریتى بێـت لەلاساییکردنەوەو ، لەکۆمەڵگایەکى ترەوە خوازرابێت کەلە رووى بارى سیاسی و ئابوورى و کۆمەڵایەتی و رۆشنبیرییەوە جیاواز بێت و لەگەڵ بەرژەوەندییە راستەقینەکانى کۆمەڵانى خەڵـکدا نەگونجێت و هیچ کاریگەرێتییەکى لەسەر پێشخستنى پێویستییەکانى گەشەکردنى کۆمەڵایەتی نەبێت ، ئەوا نەک هەر وەک گێژەڵووکەیەک دێت و دەڕواو نامێنێت ، بەڵکو بۆ ئەوەى رێگاى ئاسایى گەشەکردنى کۆمەڵایەتى بەرێکوپێکى و خاوێنى بمێنێتەوە ، پێویستە کەسە هوشیارەکانى ئەو کۆمەڵگایە بەگژیدا بچن و ریسواى بکەن و هەوڵى چارەسەرکردنێکى زانستییانەى بدەن تا بتوانن ، زیانى ، تارادەیەکى زۆر ، کەمبکەنەوە .
هەر لەم بارى سەرنجەوە پێویستە لە دیاردەى ((خونفوسییەت)) بڕوانرێت . ئەو کەسەى لێیدەکۆڵێتەوە ، بۆ ئەوەى لێکۆڵینەوەکەى وردبێت ، پێویستە بیبەستێتەوە بەم قۆناغەوە کە ئێستا گەلى کوردى پێدا دەڕوات . هەروەها دەبێت بیبەستێتەوە بە ئەرکەکانى لاوانى کورد‌و هەرزەکارەکانیەوە لە ئاستى ئەو بارودۆخە مێژووییەو ئەو پێویستییانەى کەسەرکەوتنى مەسەلەى ئازادیخوازانەى کورد گەرەکیەتى ؛ تا بزانن بەچ رادەیەک ئەوە دوورکەوتنەوەیە لەو ئەرکانە ، یان نزیکبوونەوەیە لێیان .
هەروەها چاکترین شێوە بۆ لێکدانەوەى ((خونفوسییەت)) ئەوەیە لە رووى چینایەتییەوە بکرێـت ، بۆ دەستنیشانکردنى سەرچاوەى سەرهەڵدانى ئەم دیاردەیە ، بۆ ناسینى ئەو چینانەى کە رواڵەتەکە هەست و ئارەزوو و جیهانبینییان دەردەبڕێت ، بۆ ئەوەى بزانرێت ئەو چینانە : جەماهیرى کرێکاران و جووتیاران و زەحمەتکێشانى گەلەکەمانن ، یان چینى بۆرژوازى و وردە بۆرژوازین ؟ بۆ ئەوەى بزانرێت ئەو توێژە کۆمەڵایەتییەى ئەم رواڵەتەیان تێدا تەشەنە دەکات ، هەر مەسەلەى بایەخدانیان بە خۆیان مەبەستەو ، سەرنجدانیان بۆ کۆمەڵگاو بارى ژیانى ماددى جەماهیر لە گۆشەى بەرژەوەندیى (تایبەتى)ى خۆیانەوەیە ، یان جۆرى بیرکردنەوەیان خودیانە نییەو بابەتییانە سەرنج دەدەن و لە سووچى بەرژەوەندیى فراوان و (گشت)ەوە تێیدەڕوانن .
((خونفوسییەت)) وەک دیاردەیەک ، کە ئیمڕۆ لە زۆر شوێنى ئەم جیهانەدا سەریهەڵداوە ، دەبێت بەیەکچاو سەیرى نەکرێ . ئیدانەکردنى یان ستایش‌کردن و پێداهەڵوتنى ئەم رەفتارە ، دەبێت بەپێى بارى هەرکۆمەڵـگایەک بەجیا دیاری‌بکرێت ؛ بەو پێیەش حوکمى بەسەردا بدرێت ، کەکارێکى لاساییکردنەوەیە یان یاخیبوون ، کارێکى شۆڕشگێڕانەیە یان ونبوون ، کارێکى هوشیارانەیە یان وێڵبوون و سەرلێشێواوى .
بۆ ئەوەى پێوانەى یاخیبوون و شۆڕشگێڕىو هوشیاریش کەل نەکرێت ، پێویستە بەباڵاى یاخیبوونى شۆڕشگێڕانەو هوشیاریى راستەقینەیان بپێوین ، کەلەم سەردەمەدا تەنها یاخیبوون و هوشیاریى مارکسییانەیەو هیچى تر ، تا بزانرێت کاڵا بە پڕ باڵایە یان کەموکورت دێنێ و بەبەرى ناکات !
رۆژنامەى (هاوکارى) ژمارە (189)
19/10/1973
* ناونیشانی ئه‌م وتاره له بڵاوکردنه‌وه‌یدا به‌م جۆره بوو :
( رایه‌ک بۆ لێکدانه‌وه‌ی خونفوسییه‌ت )
ئه‌مجاره‌ش … ئه‌گه‌ر کرێکار نه‌بێت !
به‌بۆنه‌ی رۆژی کرێکارانی جیهان له ئایاری ساڵی 2000 دا‌و ، له‌ستوونی ( ره‌نگاڵه ) ی دوا لاپه‌ڕه‌ی هه‌فته‌نامه‌ی ( هه‌رێمی کوردستان ) دا ، وتارێکی کورتم به ناونیشانی ” ئه‌گه‌ر کرێکار نه‌بێت ! ” بڵاوکرده‌وه . یه‌ک دوو هه‌فته دوای ئه‌وه ، له گۆڤارێکی ( کۆمه‌ڵایه‌تی – سیاسی – کاریکاتێری ) دا گاڵته‌یان به وتاره‌که‌م کرد‌و ، به‌ناوی ” سوعبه‌ت ” ه‌وه ئه‌م ته‌شه‌ره‌یان لێدا : ” ئه‌گه‌ر کرێکار نه‌بێت! … که‌س به یه‌کی ئایار ناڵێ که‌رت به‌چه‌ند ” .
ئه‌م سووکایه‌تیکردنه به یادکردنه‌وه‌ی رۆژی یه‌کگرتن و هاوپشتیی چینی کریکار له جیهاندا ، ئه‌گه‌رچی به‌ناوی ” سوعبه‌ت ” ه‌وه ئاڕاسته‌کراوه ، به‌ڵام ده‌توانین له نێوان پیت و وشه‌کانییه‌وه فیکر‌و هه‌ڵوێستی نووسه‌ره‌که‌ی بخوێنینه‌وه ، که لانی که‌م فیکر‌و هه‌ڵوێستی که‌سێکه هه‌ست به لێپرسراویی کۆمه‌ڵایه‌تی ناکات ، ئه‌گه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا فیکر‌و هه‌ڵوێستێکی کۆنه‌په‌رستانه‌ی دژ به بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری و کۆمۆنیست‌یش ده‌رنه‌بڕێت !!
پێشینانی کورد ده‌سته‌واژه‌ی ” که‌س به . . . ناڵێت که‌رت به‌چه‌ند ” یان ، بۆ هه‌ڵوێستی سووکایه‌تی و بێبایه‌خی و پشتگوێخستن ، یان په‌راوێزکردنی مرۆڤه‌کان ، یان ره‌فتاره‌کان ، یان رووداوێکی دیاریکراو به‌کارهێناوه .
ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه ، له‌زۆر رووه‌وه لێکدانه‌وه هه‌ڵده‌گرێت و ، به‌ڵگه‌و نیشانه‌یه بۆ مه‌یلێکی کۆمه‌ڵایه‌تی که چاوی له ئاستی چه‌وساندنه‌وه‌ی چینی کرێکاردا نووقاندووه ، یان چاوی به خه‌باته جیهانییه‌که‌ی ئه‌م چینه‌دا هه‌ڵنایه‌ت .
ئه‌م ته‌شه‌ره دواکه‌وتووانه‌یه له رۆژی یه‌کی ئایار‌و خه‌باتی جیهانیی چینی کرێکار ، له‌ڕووی سیاسییه‌وه ، ئه‌قڵییه‌تی بۆرژوازییه‌تی وڵاته دواکه‌وتووه‌کان ده‌رده‌بڕێت که له گوێی گادا نوستوون و بایه‌خی هێزی کاری کرێکاران له ژیاری ئه‌م سه‌رده‌مه‌و جیهانی زانست و ته‌کنه‌لۆژیادا نازانن . ئه‌وان له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی نیمچه ده‌ره‌به‌گی و ، له‌نێو ژیانێکی کشتیاری و په‌یوه‌ندییه خێڵایه‌تییه‌کاندا ده‌ژین ، بۆیه گرنگیی کار بۆیان مه‌به‌ست نییه ، یان له‌به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵاتدا پاڵیانلێداوه‌ته‌وه‌و ، مفته‌خۆرانه ، به‌رهه‌مهێنان و ره‌نجی چینی کرێکار له به‌ڕێوه‌بردنی ماشێنی ژیانی کۆمه‌ڵگه‌دا به‌کارده‌به‌ن . به واتایه‌کی دیکه ، ده‌ستی ماندووی کرێکاران و زگی تێری ئه‌مان ، له کرۆکی ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌دا ره‌نگده‌داته‌وه . دیاره ئه‌مه بۆخۆی ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ که ئابوورییه‌ک له‌نێو کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا باڵاده‌سته که خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی و کاری کرێگرته ده‌پیرۆزێنێت و به‌رگری له ده‌سه‌ڵاتی چینی بۆرژوازی و بازاڕی ئازادیی چه‌وساندنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ده‌ستکورت و هه‌ژار ده‌کات .
ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ی که پێشینان دایانڕشتووه‌و ، بۆرژوازییه‌تی مشه‌خۆری ئیمڕۆ به دژی کرێکاران به‌کاریده‌هێنێ ، ره‌هه‌ندێکی رۆشنبیری و په‌روه‌رده‌ییشی هه‌یه . له‌ڕووی رۆشنبیرییه‌وه ، له‌لایه‌ک ئاستی رۆشنبیریی رۆشنبیرانی بۆرژوازی و ورده‌بۆرژوازی ده‌رده‌خات و ، له‌لایه‌کی دیکه‌وه هه‌لبازیی ئه‌م چینه باڵاده‌سته ده‌خاته‌ڕوو . ئه‌وان به ته‌شه‌ردان له‌چینێک که چه‌رخی ژیانی کۆمه‌ڵگه ده‌چه‌رخێنێت ، به‌ڵگه‌ی که‌میی هوشیاریی یان له باشترین حاڵه‌تدا” هوشیاریی چه‌واشه ” یان ده‌سه‌لمێنێ . ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه کارێکی ئێجگار نه‌شیاوه که سووکایه‌تی به یه‌کێک له چینه فراوانه ئه‌کتیڤه‌کانی کۆمه‌ڵگه ده‌که‌ن و ، به‌و کاره‌یان تۆوی تێکدانی کۆمه‌ڵ و چه‌سپاندنی سیستمی چینایه‌تی ده‌وه‌شینن که کاریگه‌رێتی له‌سه‌ر ره‌وتی پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێت و له‌مپه‌رێکی گه‌وره له‌به‌رامبه‌ر گه‌شه‌کردنی کۆمه‌ڵایه‌تیدا دروستده‌کات و ، بیروباوه‌ڕی کۆنه‌په‌رستانه‌ی دژه جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی هه‌ژارو زه‌حمه‌تکێش له‌نێو نه‌وه گه‌نجه‌کاندا ده‌خاته‌وه .
له‌ڕووی په‌روه‌رده‌ییشه‌وه ، ئه‌م هه‌ڵوێسته ئاماژه بۆ په‌روه‌رده‌ی بۆرژوازی و قوتابخانه‌ی بۆرژوازی و به‌رنامه‌یه‌کی بۆرژوازی ده‌کات که سیستمی چینایه‌تی به‌رجه‌سته ده‌که‌ن و که‌سانێکی بێ پرنسیپی په‌روه‌رده‌یی پێده‌گه‌یه‌نن که گاڵته به چینێکی به‌رینی کۆمه‌ڵ بکه‌ن و ، به‌های کار‌و کارگه‌ران له به‌رده‌وامیی کۆمه‌ڵ و نه‌خشاندنی ئاسۆی دواڕۆژی کۆمه‌ڵگادا بسڕنه‌وه .
ئایاری ٢٠٠٨
سه‌قافه‌تی شۆڕشگێڕانه
هەموو سەقافەتێک تیشکدانەوەیەکى ئایدیۆلۆجىو سیاسەت و ئابوورى کۆمەڵێکى دیاریکراوە . سەقافەتى بێ سنوور لە دنیادا نییەو ، هەمیشە سنوورێکى دیاریکراوى هەیە . سنوورى سەقافەت ، سنوورێکى چینایەتییەو ، لە کۆمەڵێکى فرەچیندا هەر سەقافەتە مۆرى چینێکى کۆمەڵایەتى بەناوچەوانەوەیە .
سەقافەتى هەرچینە تیشکدانەوەى بوونى کۆمەڵایەتى ،واتە مەرجە ماددییەکانى ژیانى کۆمەڵایەتى ، ئەو چینەیە . بەم پێیە سەقافەت بەشێکە ، بەشێکى گرنگى هۆشیاریى کۆمەڵایەتییە .
هۆشیاریى (الوعى) بەرهەمێکە لە بەرهەمەکانى سروشت ، شتێک نییە بۆ مرۆڤــــ بێتە خوارەوە ، یان (تفاعلات)ى سەربەخۆى مێشکى مرۆڤـــــ دروستى بکات ، بەڵکو تیشکدانەوەى ماددەیە لە مێشکى مرۆڤدا . رەنگدانەوەى ماددە لە مێشکداو ، کارتێکردنى مێشک – کەماددەیەکى رێک‌وپێکى بەرزە – لەو شتانەى سروشت ، هۆشیاریى پێکدەهێنێت .
هۆشیاریى کۆمەڵایەتیش هەر بەم شێوەیەیەو ، بەرهەم و رەنگدانەوەى مەرجە ماددییەکانى ژیانى کۆمەڵایەتییە .
هۆشیاریى کۆمەڵایەتى بریتییە لەو تێگەیشتنەى لەبابەت گەلێک لە مەسەلەکانى سەرخانى کۆمەڵ دێتەکایەوە ، وەک بیروباوەڕى سیاسى‌و دەستوورو فەلسەفەو زانست و ئایین و ئەدەب و هونەر . ئەم شێوانەى هۆشیاریى کۆمەڵایەتى بەیەکەوە ، سەر بە یەک بوونى کۆمەڵایەتى دەبن . جۆرى تێگەیشتنى هەر چینەیش بۆ ئەو مەسەلانەى هۆشیاریى کۆمەڵایەتى پێکدەهێنن ، ئایدیۆلۆجیى ئەو چینە دیارى دەکات .
هۆى هەرە سەرەکى یەکنەبوونى ئایدیۆلۆجى و سەقافەت لە کۆمەڵێکى چینایەتیدا بۆ بنکە ئابوورییەکەى کۆمەڵ دەگەڕێتەوەو ، بەهۆى ئەوەى ناکۆکییەکانى ئەم بنکەیە جیاجیا‌و دوژمن بەیەک دەبن .
بەڵام سەقافەت هەر تەنها تیشکدانەوەیەکى میکانیکى بنکە ئابوورییەکە نییە ، بەڵکو سەبارەت بەرابوردوویەکى مێژوویى ، سەربەخۆییەکى نیسبى ، لەو بنکە ئابوورییەى هێناوییەتەکایەوە ، وەردەگرێت و ، بەدەورى خۆى کاریگەرى لەسەر ژیانى ماددى کۆمەڵ دەبێت ، بۆیە دەبینین کە بیروباوەڕە پێشکەوتنخوازەکان دەوریان لە گەشەکردن و پێشکەوتنى ژیانى کۆمەڵایەتیدا هەیە .
ئینجا بابزانین لە کۆمەڵێکى فرە چیندا چ سەقافەتێک شۆڕشگێڕانەیەو ؟ مەبەست لە سەقافەتى شۆڕشگێڕانە چییە ؟
سەقافەتى شۆڕشگێڕانە ، ئەو سەقافەتەیە لەگەڵ گەشەکردن و پێشکەوتنى کۆمەڵایەتیدا دەگونجێو دەورى لەو گەشەکردن و پێشکەوتنەدا هەیە . ئەو سەقافەتەیە کە هاوکارى دەکات لە یەکلایى کردنەوەى ناکۆکى نێوان هێزە بەرهەمهێنەرەکان و پەیوەندییەکانى بەرهەمهێناندا ، واتە ئەو سەقافەتەى نوێنەرایەتى ئارەزوو و ویستى هێزە نوێیەکانى بەرهەمهێنانە ، سەقافەتى شۆڕشگێڕانەیە .
سەقافەتى شۆڕشگێڕانە ئامرازێکى خەباتى ئایدیۆلۆجییە بەدەست چینە شۆڕشگێڕەکانەوە . ئەمەیش بۆ خۆى خەباتێکى چینایەتییە سەبارەت بەوەى خەباتى ئایدیۆلۆجى شێوەیەکە لە شێوەکانى خەباتى چینایەتى لە کۆمەڵێکى چینایەتیدا .
سەقافەتى شۆڕشگێڕانە بەپێى قۆناغە مێژووییەکان گۆڕ‌انى تێدا دەبێت . ئەو چینانەى لە قۆناغێکى مێژوویى زانراودا سەقافەتەکەیان شۆڕشگێڕانەیە ، لە قۆناغێکى مێژوویى دیکەدا – بەپێى ئەرکەکانى شۆڕش – هەموویان لەبەرەیەکدا نامێننەوەو لە رووى بەرەى سەقافیشەوە لە یەکترى دەپچڕێن ؛ لە هەر قۆناغەیشدا سەقافەتى چینێک تا چینێکى تر جیاوازى هەیە ، کەلەنێوانیاندا سەقافەتى چینى کرێکار شۆڕشگێڕترین و زانستیترین سەقافەتە ، جائەو قۆناغە قۆناغى شۆڕشى سۆشیالیستى بێت یان قۆناغى شۆڕشى دیموکراتى و نیشتمانى .
دۆست و دوژمنەکانى شۆڕش ناسنامەى سەقافەتى شۆڕشگێڕانە دیارى دەکەن چونکە سەقافەتى شۆڕشگێڕانە بریتى دەبێت لە سەقافەتى هێزە بزوێنەرەکانى شۆڕش و لە سەنگەرى بەربەرەکانى و دوژمنایەتیکردنى هێزەکانى دوژمن بە شۆڕش رادەوەستێت .
دۆست و دوژمنیش بەشیکردنەوەى قۆناغى مێژوویى دەستنیشان دەکرێت . هەر قۆناغێکى مێژوویى دۆست و دوژمنى زانراوى خۆى هەیە . لەوڵاتانى دواکەوتووى ئاسیا‌و ئەفریقیاو ئەمریکاى لاتیندا کە قۆناغى شۆڕش ، شۆڕشى دیموکراتى نیشتمانییە ، هێزە نوێیەکانى بەرهەمهێنان بە سایەى ئەو پەیوەندییە کۆنانەى بەرهەمهێنانەوە کەباوە ، رێى گەشەکردنى لێگیراوە ، بۆیە بۆ یەکلایى کردنەوەى ئەو ناکۆکییانەى نێوان ئەم دوو تایەى شێوەى بەرهەمهێنان ، جێبەجێکردنى ئەرکەکانى شۆڕش پێویستە ، کە ئەم ئەرکانە نەک هەر ژێرخانى ئابوورى دەگرێتەوە ، بەڵکو بەتەواوەتى سەرخانیش – کە سەقافەت بەشێکى بایەخدارى ئەم سەرخانەیە – دەگرێتەوە . لەبەرئەوەیە خەباتى چینە شۆڕشگێڕەکانى گەل بۆ بڕینى قۆناغى شۆڕشى دیموکراتى نیشتمانى ، سەقافەتى ئەم چینانەى گەرەکە چونکە سەقافەتێکى شۆڕشگێڕانەى قۆناغەکەیەو لە خزمەتى ئەو ئەرکانەدا دەبێت کەلە ئەستۆیان گرتووە .
لەم قۆناغەدا هەموو سەقافەتێک کە دژى دوژمنەکانى شۆڕش بێت بە سەقافەتێکى شۆڕشگێڕانە دادەنرێت . دوژمنانى ئەم شۆڕشە ئیمپریالیزم و دەرەبەگایەتییە ، بۆیە سەقافەتى شۆڕشگێڕانە سەقافەتێکى دوژمن بە ئیمپریالیزم و دەرەبەگایەتى دەبێت .
سەقافەتى ئیمپریالیستى و دەرەبەگایەتى لەلایەک و ، سەقافەتى گەل لەلایەکى تر ، دوو سەقافەتى لە یەکترى جیاوازن کەبەدرێژایى قۆناغەکە لەبەربەرەکانیدان ؛ ئەویان سەقافەتى کۆنەپەرستان و دیلێتى و چەوساندنەوەیە ، ئەمیشیان سەقافەتى پێشکەوتن و رزگارى و بەختیارییە .
سەقافەتى شۆڕشگێڕانە دژى ئایدیۆلۆجیى کۆیلەیەتییە کە ئایدیۆلۆجییەکى ئیمپریالیستییەو ئاشکراترین شێوەى روخسارى ئیمپریالیزمە ، بۆیە دەبێت سەقافەتى شۆڕشگێڕانە لە خەباتدا بێت دژى ئیمپریالیزم ، دژى سیاسەتى داگیرکردنى وڵاتان و چەوساندنەوەى گەلانى دنیا ، دژى سەرمایەگوزاریى لە ئابوورى وڵاتە دواکەوتووەکاندا ، دژى دەست بەسەردا گرتنى شادەمارەکانى ئابوورى لەو وڵاتانەداو ، دژى چینە بۆرژوازییە ئەڵقە لە گوێکانیان .
سەقافەتى شۆڕشگێڕانە بەنیسبەت نەتەوەیەکى بچووکى وڵاتێکى فرەنەتەوەوە ، لە بەرامبەر ئایدیۆلۆجیى ئیمپریالیستى ، هەر هەمان ئەرکى لەسەرە ، ئەرکى بەربەرەکانى کردنى ئیمپریالیزم و خەبات دژى شوێنە ئابوورییەکانى لە وڵات‌دا ؛ ئەمە لەلایەک ، لەلایەکى ترەوە ئەرکى خەباتکردن دژى شۆڤێنیزمى نەتەوەى گەورە ، کە بەرهەمى حوکمى ئیمپریالیزمەو شێوەیەکە لە شێوەکانى ئایدیۆلۆجیى کۆیلەیەتى کە ئیمپریالیزم بە دیارى بۆ چینە چەوسێنەرەکانى نەتەوە گەورەکانى وڵاتانى فرەنەتەوەى هێناوە . هەروەها خەباتکردن دژى تاکڕەویى نەتەوایەتى ئەرکێکى تر‌ى ئەم سەقافەتەیە چونکە تاکڕەویى نەتەوایەتیى نەتەوەى بچووک شێوەیەکى ترە لە شێوەکانى جێبەجێکردنى ئایدیۆلۆجیى ئیمپریالیزم کەلە پێناوى هێشتنەوەى دەسەڵاتى خۆى‌و بەرژەوەندییە ئابوورى‌و سیاسییەکانیدا ، کەرتکردنى خەباتى یەکگرتووى چینە شۆڕشگێڕەکانى نەتەوەکانى وڵاتێکى فرە نەتەوەى مەبەستەو ، هەمیشە تۆوى جیاکردنەوەى ئەو خەباتە یەکگرتووە دەکات و ژەهرى توندڕەویى نەتەوایەتى دەڕێژێت و ئەم نەتەوە بەگژ ئەو نەتەوەدا دەکات .
بەم پێیە ، لایەنێکى بنچینەیى لەناسینى سەقافەتى شۆڕشگێڕانە لەم وڵاتانەدا ئەوەیە کەدژى ئایدیۆلۆجىو سەقافەتى ئیمپریالیزم بێت ، بەو شێوانەشەوە کە ناڕاستەوخۆ دەیانهێنێتە کایەوەو لەڕێى چینە چەوسێنەرەکانى ئەڵقەلەگوێیەوە پەیڕەوى دەکات .
جگە لەمە پێویستە سەقافەتى شۆڕشگێڕانە لە خەباتدا بێت دژى دوژمنێکى سەرەکى تر‌ى شۆڕش کە ئەویش دەرەبەگایەتییە .
لەو وڵاتانەدا کە هێشتا قۆناغى شۆڕشى سۆشیالیستى لەئارادا نەبێت بەڵکو قۆناغى شۆڕشى دیموکراتى بێت ، سەقافەتى دەرەبەگایەتى ، کەبەشێکى گرنگى سەرخانى بنکەى ئابووریى نیمچە دەرەبەگییە ، سەقافەتێکى باوە . بۆیە بەئەنجام گەیاندنى ریشەیى شۆڕش ، لە بنچینەدا ، بەندە بەراماڵین و بەزاندن و نەهێشتنى سەقافەتى دەرەبەگایەتى و پەیوەندییەکانى دەرەبەگایەتییەوە .
لە راستیدا هەر تەنها گۆڕینى ژێرخانى ئابوورى بۆ نەهێشتنى دەرەبەگایەتى بەس نییە بەڵکو گۆڕینى سەرخان بەتەواوەتى مەرجى بنچینەیى گەشەکردن و بڕینى قۆناغە شانبەشانى مەرجەکەى تر کە نەهێشتن و راماڵینى دەسەڵاتى سیاسى‌و ئابوورى‌و سەقافى ئیمپریالیزمە .
سەقافەتى دەرەبەگایەتى لە سیستمى پەروەردەوفێرکردن و رێبازى ئەدەب و هونەرو رێکخستنى کاروبارى ئیدارى و عەسکەریى دەوڵەت و بیروباوەڕى سیاسى‌و دەستوورى ، واتە لەهەموو شێوەکانى هوشیاریى کۆمەڵایەتى باودا خۆى دەنوێنێ ، بۆیە سەقافەتى شۆڕشگێڕانە دەبێت لە سەنگەرى بەربەرەکانیکردن دژى ئەو سەقافەتە بجەنگێ .
مەسەلەى جووتیاران و شۆڕشى زەوى و بانگڕاهێشتن بۆ بڵاوکردنەوەى دیموکراسى و بەرەڵڵاکردنى سەربەستییە دیموکراتییەکان بۆ گەل و ، رزگارکردنى ئافرەت لە بەندایەتى پیاوو ، جەماوەرى گەلیش لە خەرافیات ، کەرەسەى ئەم سەقافەتەو نیشانى تیرى ئەم سەقافەتە شۆڕشگێڕانەیە دەبێت .
لێرەدا پێویستە ئەو راستییەیش بڵێین کە سەقافەتى چینە شۆڕشگێڕەکانى گەل بێ ناوکێکى سەرکردایەتى نەک هەر شۆڕشگێڕانە نابێت بەڵکو بێ ئەوەى پێبزانێت لە خزمەتى دوژمنانى گەلدا دەبێت و ، هەرچەندە بەرگى شۆڕشگێڕانەیش بپۆشێ بەڵام لە جەوهەردا خزمەتى سەقافەتى شۆڕشگێڕانەى گەل ناکات .
ئەم ناوکە سەرکردایەتییەیش پێویستە سەقافەتى سۆشیالیستى بێت سەبارەت بەوەى ئەم سەقافەتە :
1- درێژە پێدانى هەموو بەشە زیندوو و بەکارەکانى سەقافەتى نەتەوایەتىو نیشتمانیى رابردووە .
2- پوختەى تاقیکردنەوەى گەلانى دنیا‌و سەقافەتى ئومەمییە .
3- سەقافەتى چینى کرێکارە کە شۆڕشگێڕترین چینەو دواڕۆژى دنیا هى ئەوانە .
4- سەقافەتێکى زانستییەو تـاسەر لەبـەردەم هەموو سەقافەتێکى نازانستىو کۆنـەپەرستیدا خۆى دەگرێت .
5- سەقافەتێکى جەماهیرییەو لەگەڵ پێویستییەکانى ژیانى جەماهیرو پێشکەوتن و گەشەکردنى کۆمەڵدا دەگونجێ .
ئەمانەو گەلێ هۆى تریش سەقافەتى سۆشیالیستى لەناوەندى سەرکردایەتیدا دادەنێت ؛ کە بەبێ سەرکردایەتى ئەم سەقافەتە ، سەقافەتى چینە شۆڕشگێڕەکانى گەل رێ هەڵەدەکات و دۆست و دوژمنى لێتێکدەچێت و سیفەتى شۆڕشگێڕانە لە خۆى دەسڕێتەوە .
ئابی 1972
به‌ته‌نگه‌وه‌هاتنی که‌سوکاری لێقه‌وماوانی کوردستان
(( . . . هەروەها حکومەت ، سەبارەت بەچەند ئیعتیبارێکى نیشتمانی و مرۆڤایەتى بەتەنگ هەموو ئەو بێوەژن و هەتیوو سەقەتانەوە دێت کە بوونەتە قوربانیى کاری توند‌و تیژیی له ژووروى نیشتمان .))
ئەمەى لاى سەرەوە بەشێکى ماددەى پانزەیەمى بەیاننامەکەى 29ى حوزەیرانى ساڵى (1966)ە ، کەتیایدا حکومەت خۆى بە جێبەجێکردنى ئەرکێکى نیشتمانى و مرۆڤایەتى زۆر گرنگ بەستۆتەوە ، ئەویش بەتەنگه‌وه هاتن و مشوورخواردنى بارى ژیان و گوزەرانى هەموو ئەو لێقەوماوانەیە کە بوونەتە قوربانیى کارەساتە خوێناوییەکانى کوردستان .
لێرەدا ، هەر لە خودى ئەم ماددەیەدا دان بەوەدا نراوە کە ئەو بێوەژن و هەتیوو سەقەتانەى لە ئەنجامى شۆڕشى کوردستاندا هاتوونەتەکایەوە ، پێویستییان بە بەدەنگەوەچوون و گرنگیپێدان هەیە ، ئەمەشى بە کارێکى نیشتمانى و مرۆڤایەتى داناوە . ئەمە لەلایەک ئەوە ئەگەیەنێ کە ئەو لێقەوماوانە وەک هەموو هاونیشتمانییەک کە لە ئەنجامى کارى توندوتیژیى چەند ساڵێـکەوە تووشى زیان بوون ، ئێستاش ئەو هاونیشتمانێتییەیان بۆ ئەژمێررێت ، بەو پێیەى کە ئەوانە دەسەڵات و کارێکیان لەو ماوەیەدا بەرامبەر کارەساتەکانى وڵات و ئەو شەڕەى تیایدا بووە ، نەبووە .
ئەوە کارێکى باشە کە کاربەدەستان بەو جۆرە بیربکەنەوە پاش کۆتاییهاتنى ئەو شەڕە بێئامانەى کە دەشت و دەرو خانوو بەرەى هەزاران جووتیار‌و هەژارى کوردى پێوە ئەسووتاو ، خوێنى لاوەکانى کورد‌و عەرەبى بەفیڕۆ ئەدا ، ئەڵێین . . . ئەم بیرکردنەوەیە شتێکى باشە ، کەپاش ئەوە ، حکومەت لا لەو داماوانە بکاتەوەو بەچاوى هاونیشتمانى سەیریان بکات . ئەوە نیشانەیەکى ئیجابییە بۆ بڕاندنەوەى ئەو کوشتارەو نەهێشتنى ماکەکانی و دەرکێشانى لە رەگوڕیشەوە ، ئەمە جگە لەوەى دانانى ئەم کارە بەکردەوەیەکى مرۆڤایەتییانە ، نیشانەیەکە هەستکردن دەرئەخات بەوەى کە لە رووى مرۆڤایەتییەوە ئەو لێقەوماوانە هەڵسەنگێنراون و حسابى کەسوکار یان ماوەى ئەو توند‌و تیژییەیان بۆ نەکراوە کە هەموو خەڵکى کوردستان ، یان باشتر بڵێین ، زۆربەى خەڵک بەشدارییان تێداکردووە .
رەنگە کەسێک نەبێت ، لەگەڵ ئێمەو ، لەگەڵ ئەو چەند وشەیەدا نەبێت کە لەو ماددەیەى بەیاننامەکەدا نوسراوەو بەبەرچاومانەوە ئەنجامەکەى ئەبینین بەوەى کە رۆژ نییە بەدەیان لێقەوماوو باس‌وخواسى لێقەوماوانى شۆڕشى کوردستان بە بەردەمماندا تێنەپەڕێت و لە پەڕەى گوێمان نەدات .
ئێمە بەبەرچاوى خۆمانەوە بەسەدان ئافرەت و پیرو جوانى کوردى دەربەدەر ئەبینین کەلە شەقامى شارەکاندا خەریکى سواڵکردنن ، دەست لەم و لەو پانئەکەنەوە ، تەنانەت برسێتی و رووت و رەجاڵیى پاڵیپێوەناون بگەنە پایتەخت و شارەکانى ناوەڕاست و خوارووى عێراق ، هەروەها سەدان خێزان لە شەڕدا نانپەیداکەرانیان کوژراون و بێکەس ماونەتەوەو بە کولەمەرگى رۆژگار ئەبەنەسەرو ، لە هەموو خۆشی و مافێکى ژیان بوون و بەنانەسکى بەڕێوە ئەچن و لە هەموو کارگوزارییەکى کۆمەڵایەتى بێبەشن ، ئەمە سەرەڕاى ئەوەى کە هەزاران کوێرو گۆج و ئیفلیج هەن کە هەریەکە ئەندامێک یان چەند ئەندامێکى لەشیان لە شۆڕشدا داناوەو بە کەساسى ماونەتەوەو تواناى خۆژیاندنیان نییە سەبارەت بەوەى لەکارکەوتوون و ئیشیان پێناکرێ ؛ بەم جۆرەو ، بەتێکڕایى بیگرى ، لە سەرانسەرى کوردستاندا ئەوەندە کەساسی و هەژارىو داماوىو لێقەوماویى هەیە کە لە باسکردن و ژماردن نایەت . جا دیارە لێکۆڵینەوەى چۆنایەتى ژیانى ئەمانە هەستى هەموو کەسێک و کۆمەڵێک ئەجووڵێنى ، جووڵاندنێکى نیشتمانیانەو مرۆڤایەتییانە . . . بەڵام هەر جووڵاندنەوەى سۆزى دڵى خەڵکى ، هەر داننان بەوەدا کەیارمەتیدانى ئەوانە شتێکى پێویستەو کارێکى نیشتمانی و مرۆڤایەتییە بەس نییە ، بەڵکو ئەم داننان و سۆزە ، وەک هەموو کارێکى تر‌ى ئەم دنیایە ، ئەگەر ئیشى پێنەکرێ ، لە قسەى بۆش و بەتاڵ بەولاوە چیترى لێدەرناچێ و ، چەندیشى لەسەر بنووسرێ هێشتا بەس نییە ، بەواتە هەموو کارێک گەر لەمەیدانى کردەوەو کارکردنا دیار نەبوو ، ئەوە بە نەبوو ئەژمێررێ و جێى باوەڕو متمانەى خەڵکى نابێت .
لێرەدا مەبەستمان ئەوەیە بەراوردێک بکرێ لە نێوان ئەم ماددەیەو رادەى جێبەجێکردنیا و بزانین تائێستا چى کراوە ؟ هەموو یەکێک لە ئێمە راستەو راست بێڕاوەستان ئەڵێت : هیچ نەکراوە ، تائێستا تەنانەت بیریشى لێنەکراوەتەوەو پڕۆژەیەکى واى بۆ دانەنراوە کە حکومەت بیکاتە پڕۆگرامى کردەوەیى خۆى . حکومەتە یەک لە دواى یەکەکانیش پێش حەڤدەى تەمموزى پار لە جیاتى جێبەجێکردنى ئەم بەندەى کە خۆیان دایانناوەو بەڵێن و پەیمانى جێبەجێکردنیان دابوو ، پتر هانى شەڕو کوشتیاریان ئەداو ، بەو سیاسەتە لاوازە چەوتەیان ئێش و ئازارى گەلەکەمان و چینە رەنجدەرەکانى ، بەتایبەتى جووتیاران ، پترکردو لە جیاتى بەتەنگه‌وه هاتن و مشوورخواردنى ئەو لێقەوماوانە بەسەدان لێقەوماوو کەسکوژراوو دەربەدەرى تر هاتنەکایەوە ئەمجارە نەک بەدەستى حکومەت بەشێوەیەکى راستەوخۆ بەڵکو لەژێر پەردەوە بەیارمەتى و رێخۆشکردن بۆ دەستێوەردانى ئیمپریالیزم لە کوردستاندا کەتائێستاش بە ئارەزووى خۆیان لەمسەر تا ئەوسەرى کوردستان تەراتێن ئەکەن و هەر رۆژە چەند بارێکى تر ئەخەنە سەر بارخانە گەورەکەى لێقەوماوانى کوردستان .
کاتێ کە حوکمى نوێ لە عێراقدا هاتە کایەوە ، سەبارەت بەو هەنگاوانەى لەسەرەتاى حوکمى خۆیدا هاویشتى لەمەڕ مەسەلەى کوردەوە ، بەتایبەتى کردنەوەى دانیشگاى سلێمانى ، واى ئەخستە یاد کە حکومەت لەسەرجێبەجێکردنى بەیاننامەکەى 29ى حوزەیران سوورە ، بەڵام وا زیاتر لەهەشت مانگ بەسەرهاتنى حزبى بەعسى عەرەبى ئیشتراکى بۆ سەر حوکم تێپەڕى ، کەچى هێشتا هێندێ لە بەندەکانى بەیاننامەکەى حوزەیران هەروا دەستەوسان راوەستان و چاوەڕێ ئەکەن تۆزى سێ ساڵیان لەسەر هەڵگیرێ و بهێنرێنە ناوناوانەوە ، کەلەوانە یەکێکیان مەسەلەى بەتەنگه‌وه هاتن و بایەخدانە بەژیانى ئەوانەى بوونەتە قوربانیى رۆژە توندوتیژییە خوێناوییەکانى کوردستان . . . ئینجا لەبەرئەوەى کەیەکێک لەو سەنگانەى دڵ‌پاکی و نیازچاکیى حکومەتى بەرامبەر خەڵکى کوردستان پێئەکێشرێ ، بەشێوەیەکى هەستپێکراوو بینراو ، ئەمەیە ، کەلەبارى بەدیهێنانیدا خاڵێکى پڕوپاگەندەو درۆ‌و دەلەسە لەدەست دوژمنانى بزووتنەوەى شۆڕشگێڕانەى کورد وەرئەگرێتەوەو ، رێ لەو گومان و بێبڕواییە ئەبەستێتەوە ، کە دوژمنان ئیمڕۆَ بە نیازێکى خراپ ئەیخەنەوە بۆ ئەوەى خەڵکى پێفریوبدەن و کەم و زۆر کاریان تێبکەن .
ئێمەش کە داواى جێبەجێکردنى ئەم بەندە ئەکەین نابێ کەس وا بزانێ پێشوازى لە پڕوپاگەندەى ناحەزان ئەکەین ، چونکە جیاوازییەکى زۆر لە میانەى ئێمەو ئەو دوژمنانەدا هەیە ، ئەویش ئەوەیە کە ئەوانە بە هەق و ناهەق ئەو گومانە ئەخەنەوە ، بێگوێدانە هیچ بەرژەوەندییەکى میللەت و بزووتنەوەى نیشتمانیى عیراق ، بە پێچەوانەى هەڵوێست و راى ئێمەوە کەلەرووى دڵسۆزى بۆ یەکێتیى خەبات و تێکۆشانى ناوکۆیى هەردوو گەلى کورد‌و عەرەب و بەتەنگه‌وه هاتنى هێمنی و ئاسایش لەسەرانسەرى عێراقداو بۆ رێبڕین لە پڕوپاگەندەو پیلانەکانى ئیمپریالیزم و نۆکەرانى ، ئەکەوینە ئەو گومانەوەو بیرى کاربەدەستانى ئەخەینەوە . . .
ئەمانەى سەرەوە لەلایەک ، لەلایەکى تریشەوە هەروەک بەندەکە خۆشى ئەڵێت ، جێبەجێکردنى ئەمە کارێکى نیشتمانی و مرۆڤایەتیشە . بێگومان کارێکى ئاوا ، واتە رزگارکردنى ئەو لێقەوماوانە ، هەروا ئیشێکى سادەو ئاسان نییە بەڵکو لێکۆڵینەوەو رێدانان و پڕۆژەیەکى ئەوێت کە بتوانێت چارەسەرى بکات و ، ئەم بەجێگەیاندنەى بەندى بەیاننامەکە ، بەتەواوەتى ، دەست هەژارو رەشوڕووتەکانى کوردستان بخات .
لێرەدا ، هەروا بەسەرپێیى ، چەند شتێک بەرچاوى کاربەدەستان و بەرچاوى خەڵکیش ئەخەین ، هەرچەندە دیراسەکردنى ئەمەو دانانى پلان بۆى زۆر لەم چەند خاڵە کورتەى پتر ئەویست ، هیوادارین کە دەرگاى چوونە ناو ئەم مەسەلەیە بکاتەوەو ، مایەى رزگارکردنى ئەو بێوەژن و هەتیوو پەککەوتووانە بێت کە دواڕۆژو ژیانیان لە مەترسیدایە :
(1) شەهیدەکانى کوردستان هەروەکو ئەو کوژراوانەى لەشکرى عیراق ، لەدوا شیکردنەوەدا ئەمانگەیەننە ئەو راستییەى کە وەکوو یەک بوونەتە قوربانیى سیاسەتى چەوتى کاربەدەستانى عێراق و ، سەرنجدان و وردبوونەوە بەباشى دەریئەخات کە شەڕەکە شەڕى نێوان دوو برابووە ، بۆیە ئەبێت کاربەدەستان بەبیرێکى فراوانەوە تەماشاى ئەمەبکەن و لەتاى تەرازوودا بەڕێکى شەهیدانى کوردستان راگرن و وەک کوژراوەکانى سوپاى عیراق بارى گرانى ژیان لەسەر شانى کەسوکاریان سووکبکەن لەڕێى :
ا- بڕینەوەى مووچەیەکى تەقاعودى بۆ کەسوکارى شەهیدەکانى کوردستان بەتایبەتى بۆ ئەو بنەماڵانەى هیچ دەرامەتێک و سەرچاوەیەکى ژیانیان نییە .
ب- دۆزینەوەى کار بۆ کەسوکارو خێزان و مناڵى شەهیدەکان و دامەزراندنیان .
ج- دانى میقدارێکى ئەوتۆ لەو پارەیەى بۆ (تعویض ) دانراوە بە کەسوکارى شەهیدەکان .
د- بەزوویى (تعویض) بدرێ بەوانەى کەسەرەڕاى کەسکوژرانیشیان باخ و خانوو بەرەیان سووتاوەو دەربەدەربوون .
ه- دابەشکردنى زەوى کشتوکاڵى بەسەر ماڵى جووتیارە شەهیدەکاندا .
و- لەشارەکاندا زەوى حکومەت بەخانەوادەى شەهیدەکان بدرێ و ، بەپارە یارمەتییان بدرێت بۆ دروستکردنى خانوو تیایدا یان حکومەت خۆى بە هۆى دائیرەکانى ئاوەدانی و ئیسکانەوە خانوویان بۆ دروست بکات .
(2) بایەخێکى زۆر بدرێت بەهەتیوو پەککەوتووان ، قوتابخانەى هەتیوان و لانەى پەککەوتووان بکرێتەوە بەجۆرێکى زۆر باش و فراوان و لقى ئەم دوو دەسگا خێرخوازییە لە قەزاکاندا بکرێتەوە ، هەروەها لەرووى پەروەردەى هەتیوانەوە گرنگیى پێبدرێ و ، لەرووى کۆمەڵایەتییەوە هەموو ماوەیەکى پێشکەوتن و بەرزبوونەوەى ئاستى ژیانیان بخرێتە بەردەست .
ئەمانەو گەلێ شتى تریش ، هەروەکو وتمان ، پێویستییەکى نیشتمانی و مرۆڤایەتییەو ، دیراسەکردنێکى قووڵى ئەوێت .
دەستپێکردن بەجێبەجێکردنى ئەو خاڵانەى سەرەوە بەرە بەرە دەمى زامە قووڵەکانى ئەم هەشت ساڵەى رابردوو پڕ ئەکاتەوەو رێگاى چارەسەرێکى باشمان لەبەردەمدا بەرین ئەکات .
گۆڤارى (رزگارى) ژمارە (1) ساڵى یەکەم
یەکشەممە 20 ى نیسانى 1969
پرسیار‌و ره‌خنه
یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی کۆمەڵگەی باوکسالاریی، پەیوەندیی ستوونی نێوان مرۆکانە. مەبەست لەو پەیوەندییە بوونی پەیوەندیی یەکڕەهەندییە لە سەرەوە بۆ خوارەوە، واتە نەبوونی یەکسانییە لە نێوان هاووڵاتیاندا.
بەم پێیە هەمیشە فەرمانەکان ، ئامۆژگارییەکان، سەپاندنی ئیرادە، ستەملێکردن لە گەورەوە بۆ بچووک دێت، واتە لە پیاوەوە بۆ ژن و، لە پیاوو ژنەوە بۆ منداڵ و،لە براوە بۆ خوشک و، لەبراو خوشکی گەورەوە بۆ براو خوشکی منداڵترو…هتد دادەبەزێت .
ئەم پەیوەندییە ستوونییە لە ئاستەکانی دیکەی کۆمەڵگادا دەتەنێتەوەو، تایبەتمەندێتییەکی هەموو دامەزراوە سیاسی و ئیداری و سەربازی و کۆمەڵایەتییەکان پێکدەهێنێت.
یەکێک لە دیاردەکانی ئەم سیستمەی رێکخستنی پەیوەندیی کۆمەڵایەتی، کە رەگوڕیشەی بۆ نەریتەکانی کۆمەڵگەی دەرەبەگایەتی دەگەڕێتەوە، بێبەشکردنی ئاستەکانی خوارەوەی ستوونەکەیە لە مافی پرسیارکردن و رەخنەگرتن. بە پێی ریزبەندیی سەرەوە – خوارەوە، ئەم دوو مافە بۆ سەرەوە هەیەو بۆ خوارەوە نییە . ئەم مافە دوو لایەنەیە ، چونکە هەموو کەسێک لە هەڵوێستێکدا کە لە سەرەوەیە ، مافی هەیەو ، لە هەڵوێستی دووەمدا کە لە خوارەوەیە ، مافی نییە . هەموو تاکەکانیش پێکەوە لە ئاستی دامەزراوە گەورەکانی وەک حکومەت ، حزب ، سوپا‌و پۆلیس و دامودەزگا سەرکوتگەرەکانی دیکەو ، کۆمپانیا جۆراوجۆرەکاندا، هەمان بێمافیی لە چوارچێوەی ئایدیای باو‌و یاسادا دەیانگرێتەوە. لەبەرئەوە”راستی” لەلای سەرەوەیەو ، خوارەوە تەنها بەڵێ وملکەچبوون و سەلماندنی “راستییەکان ” ی سەرەوەی لە سەرە . بۆیە یەکەم کاری بەرەنگاربوونەوەو تێکۆشان بۆ گۆڕانکاریی لەم جۆرە کۆمەڵگەیانەدا خستنەوەی هوشیارییەکی هەمە لایەنەی فراوانە سەبارەت بەم بارودۆخە، ئەلفوبێی ئەم هوشیارییەش بە پرسیار‌و رەخنە دەستپێدەکات.
دەبێت پرسیار‌و رەخنە ببێتە بەشێکی دانەبڕاو لە کەسایەتیی مرۆکاندا، بە تایبەتی منداڵان و گەنجان و ژنان و هەر کەسێکی دیکە کە نەریتە کۆمەڵایەتییەکە لە دەستەی خوارەوەدا ریزیان دەکات. هەروەها دەبێت رەخنەگرتن چەکی بەرهەڵستی بێت وسەرجەمی کۆمەڵانی خەڵکی بەو گیانە پەروەردە بکرێن کە سەرنجی رەخنەگرانەیان هەبێت، خۆشباوەڕنەبن، بەبێ ئارەزووی خۆیان ، بۆهیچ رێسا‌و یاسا‌و فەرمان وبانگەوازو بانگاشەیەکی راگەیاندن و…هتد سەردانەنوێنن.
ئەم ئەرکە ، ئەرکی هاندانی پرسیار‌و رەخنەگرتن ، بەشێکی گرنگی پەیامی پێنووسی نووسەران و ئەدیبان و رۆژنامەنووسانی هوشیارو بە هەڵوێستە .
په‌یامی نووسه‌رو پرسیاری : ده‌بێ چی بکه‌ین ؟
نووسه‌رو په‌یام هه‌میشه ئاوێته‌ن و به جیا جیا هیچ مانایه‌ک نابه‌خشن . نووسه‌ری بێ په‌یام و په‌یامێکیش نووسه‌ری نه‌بێت نه‌بوونه‌و ، نه‌بوونیش هیچی لێ سه‌وز نابێت . ئه‌و نووسه‌رانه‌ی جێده‌ستیان له‌سه‌ر مێژووی پێشکه‌وتنی ململانێی نێوان مرۆڤ له لایه‌ک و ، سروشت و کۆمه‌ڵ و ئایدیا له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌بووه‌و هه‌یه ، ئه‌وانه‌ن که په‌یامێکیان بۆ خۆیان داناوه‌و ته‌مه‌نیان بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و په‌یامه ته‌رخان کردووه ؛ ئه‌و په‌یامانه‌شی ئاڕاسته‌ی گۆڕانکارییان کردووه‌و ، ژیاری مرۆڤیان له سه‌رانسه‌ری مێژوودا‌و ، له چه‌ند ناوچه‌ی جیا جیای ئه‌م جیهانه‌دا پێکهێناوه ، ئه‌و په‌یامانه‌ن که نووسه‌ران و رابه‌ران و هه‌ڵسووڕاوانی خاوه‌ن به‌های گۆڕانکاریی و کاری نه‌پساوه‌و هوشیارییان هه‌بووه .
له‌به‌ر ئه‌وه یه‌که‌م مه‌رج بۆ نووسه‌ر ، په‌یامێکی دیاریکراوه‌و ، په‌یام هه‌میشه ناسنامه‌ی نووسه‌ر ده‌ستنیشان ده‌کات .
په‌یامی کاریگه‌ر ، په‌یامێکه له هوشیارییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت و کاری گۆڕانکاریی له پێش خۆی داده‌نێت . واته هوشیاریی و گۆڕانکاریی دوو مه‌رجی په‌یامن و ، په‌یامێک خزمه‌تی مرۆڤ بکات ده‌بێت ئه‌و مه‌رجانه‌ی تێدا بێت .
په‌یامی هوشیارو ئامانجی گۆڕانکاریی به‌ره‌و پێشه‌وه ، وه‌ڵامدانه‌وه‌یه به پێداویستییه‌کانی گۆڕانکاریی هه‌مه لایه‌نه له ژیانی مرۆڤدا . ورده‌کارییه‌کانی په‌یامی نووسه‌ریش ، وه‌ڵامه بێکۆتاییه‌کان و ئه‌و چاره‌سه‌رکردنانه‌یه ، که له نێو وه‌ڵامه‌کاندا جێوڕێیان بۆ داده‌نێت .
بۆ ئه‌وه‌ی نووسه‌روه‌ڵامه‌کانی دروست بن و له ره‌وتی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی سروشت و مێژوو و فیکردا به‌ردی بناغه‌ی گۆڕانکارییه‌کی دروست و گونجاو دابمه‌زرێنێ ، پێویسته سه‌رچاوه‌ی وه‌ڵامه‌کانی روون و دیاریکراو بن و ته‌مومژیان به‌سه‌ره‌وه نه‌بێت . ده‌بێت نووسه‌ر له هه‌ر بوارێک‌دا پێنووسه‌که‌ی به‌گه‌ڕخست ، له‌م پرسیاره مێژووییه‌وه ده‌ست پێ‌بکات ، پرسیاری : ده‌بێ چی بکه‌ین ؟
ئه‌م پرسیاره چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌ک له خۆی ده‌گرێت ، چ له پێش پرسیاره‌که‌داو چ دوای ئاڕاسته‌کردنی پرسیاره‌که . به‌ر له پرسیاره‌که له نووسه‌ر ده‌خوازێت زانیاری ته‌واوی له‌سه‌ر ئه‌و واقیعه هه‌بێت که به نیازه پێنووسیان بۆ به‌کار بهێنێت ، سه‌رنج و لێکۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوون وتۆژینه‌وه‌ی ته‌واوی له‌به‌رده‌ستدا بێت ، تا که پرسیاری ( ده‌بێ چی بکه‌ین ؟ ) ی کرد سه‌رچاوه‌یه‌کی زۆر‌و فراوانی بۆ چاره‌سه‌رکردنه‌کان هه‌بێت .
تایبه‌تمه‌ندیی دوای پرسیاریش ئه‌وه‌یه که په‌یامی گۆڕانکاریی ده‌خاته روو ، گۆڕانکاریی ده‌کاته مه‌به‌ست و له ئاستی لێکدانه‌وه ( تفسیر ) دا گیر ناخوات .
لێکدانه‌وه‌و گۆڕانکاریی دوو ئاستی جیاوازن ، لێکدانه‌وه ئاستی یه‌که‌م و خواره‌وه‌و گۆڕانکاریی ئاستی دووه‌م و سه‌ره‌وه‌یه . ئه‌م دوو ئاسته په‌یوه‌ندیی دیالێکتیکی به‌یه‌که‌وه گرێیان ده‌دات و ده‌بێت ئاستی یه‌که‌م به ئاستی دووه‌م ته‌واو بکرێت ، ئه‌گینا لێکدانه‌وه‌کان سوودیان نابێت و مه‌به‌ستیی گۆڕانکاریی له خۆیان ناگرن . ئاستی دووه‌میش به‌بێ لێکدانه‌وه رێ هه‌ڵه ده‌کات و ناتوانێت جۆری چاره‌سه‌ریی دروست بدۆزێته‌وه‌و پڕاکتیکی گۆڕانکارییه‌کان بکات .
لێره‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و سه‌ره‌نجامه‌ی که نووسین و لێکدانه‌وه‌و بیروبۆچوونه‌کان وتۆژینه‌وه‌و . . . هتد ، ته‌نهاو ته‌نها به پڕاکتیک و گۆڕانکاریی ده‌که‌وێته خزمه‌تی مرۆڤه‌وه‌و ، هه‌ر دوو قۆناغه‌که‌ش ( لێکدانه‌وه‌و گۆڕانکاریی ) وه‌ڵامن و ، سه‌رچاوه‌که‌ی بۆ پرسیاری ( ده‌بێ چی بکه‌ین ؟ ) ده‌گه‌ڕێته‌وه .
له‌به‌ر تیشکی ئه‌و واقیعه‌دا ،ده‌بێت پرسیاری ( ده‌بێ چی بکه‌ین ؟ ) له‌به‌ر ده‌می گشت پرسیاره‌کانی مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا دابنێین و ، ئه‌وه بکه‌ینه بنه‌ما بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌کانمان . ده‌بێت پرسیاره‌که ئاڕاسته‌ی ره‌هه‌نده جوگرافی و سیاسییه‌کان و ، بواره ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیرییه جیا جیاکان بکه‌ین . ئه‌و ره‌هه‌ندانه‌ش بۆ کۆمه‌ڵێک خاڵی تر وردبکرێنه‌وه تا هه‌موو پرسیاره‌کان بگرێته‌وه . پرسیاره‌کانیش له‌به‌ر تیشکی ناسینی واقیعی ئه‌م ره‌هه‌ندانه ، یه‌ک یه‌ک و له په‌یوه‌ندییاندا له‌گه‌ڵ یه‌کتری ، دابڕێژرێن :
1 -ره‌هه‌ندێکی جیهانی و ، واقیعی ئه‌و بارودۆخه‌ی سیستمی سه‌رمایه‌داریی له سایه‌ی جیهانگیریدا خولقاندوویه‌تی ، به تایبه‌تی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تسالاریی یه‌ک جه‌مسه‌ریی و داگیرکاریی ئیمپریالیستی له‌م سه‌ده نوێیه‌دا له‌لایه‌ک و ، سه‌رله‌نوێ بووژانه‌وه‌و په‌ره‌سه‌ندنی بزووتنه‌وه‌ی کرێکاران له باکووری جیهان و چرۆکردنه‌وه‌ی خه‌باتی شۆڕشگێڕانه له باشوور ( ئاسیا‌و ئه‌فریقیاو ئه‌مریکای لاتین ) له‌لایه‌کی دیکه‌وه .
2 – ره‌هه‌ندێکی ناوچه‌یی ، به تایبه‌تی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و چۆنیه‌تی و میکانیزمی ئیداره‌ی ململانێ خوێناوییه‌کان له عێراق و لوبنان و فه‌له‌ستیندا .
3 – ره‌هه‌ندی عێراقی و شه‌ڕی تایه‌فه‌گه‌ریی سوننه و شیعه و ئه‌گه‌ره‌کانی په‌ره‌سه‌ندنی ململانێ خوێناوییه‌کان و ته‌شه‌نه‌کردنی له ناوه‌ڕاستی عێراقه‌وه به‌ره‌و کوردستان و باشووری عێراق .
4- ره‌هه‌ندی کوردستانیی و ئاینده‌ی باشووری کوردستان و چاره‌نووسێکی نادیار له نێو فه‌زایه‌ک دوژمنکارانه‌دا که له هه‌موو لایه‌که‌وه ئابڵووقه‌ی کوردستانیان داوه .
ره‌هه‌ندێکی سه‌ره‌کیی دیکه ژیانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکه به په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌و ره‌هه‌ندانه‌ی پێشتر ئاماژه‌مان بۆ کرد . واته ورده‌کارییه‌کانی ژیانی خه‌ڵکی له رووی گوزه‌رانیانه‌وه ، له رووی بژێوی و سه‌رپه‌ناو پۆشین و ، دابینکردنی خزمه‌تگوزارییه‌کانی وه‌ک کار‌و ئاستی داهاتێکی گونجاو بۆ ژیان و ، خوێندن وته‌ندروستی و کاره‌باو ئاو‌و ئاوه‌ڕۆو سووته‌مه‌نی و رێگاوبان و . . . هتد .
ئه‌م ره‌هه‌ندانه ، ئه‌م خاڵه وردانه‌ی که ده‌توانرێت هه‌ر یه‌که‌یان بۆ چه‌ندین خاڵی وردتر شیبکرێنه‌وه ، گه‌له پرسیار هه‌ڵده‌گرن و ئه‌رکی پێنووسه مولته‌زیمه‌کانه ئه‌م پرسیارانه به‌رده‌وام بووروژێنن .
بزووتنه‌وه‌ی وه‌رزش له کوردستاندا
سه‌رنجدانێکی گشتیی بزووتنه‌وه‌ی وه‌رزش له عێراقداو به‌تایبه‌تیش له کوردستانداو ، به‌راوردکردنی ئاستی بزووتنه‌وه‌که له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی وه‌رزش له وڵاته‌کانی تری گێتیدا ، ئه‌و راستییه‌مان ده‌خاته به‌رچاو که ولاته‌که‌مان پتر له چه‌ند هه‌نگاوێک له‌م کایه‌یه‌دا له دواوه‌یه .
بێگومان دواکه‌وتنی هه‌ر وڵاتێک ، جا له‌هه‌ر کایه‌یه‌کدا بێت ، نیشانه‌ی بوونی ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌و هۆی کاریگه‌ری ئه‌وتۆیه له‌ناو ئه‌و وڵاته‌دا ، که که‌م و زۆر کار ده‌کاته سه‌ر راده‌ی پێشکه‌وتن یان دواکه‌وتنی له‌و کایه‌یانه‌دا .
ئه‌م راستییه کت و مت به‌سه‌ر عێراقدا ده‌چه‌سپێ که تا باری کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری له شڵه‌قان و ئاڵۆزاندا بوو بێت ، بزووتنه‌وه‌ی وه‌رزش وه‌ک هه‌موو لایه‌نه‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵک له شوێنی خۆیدا ته‌په‌ی هاتووه‌و بگره به‌ره‌و دواوه‌شه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه . یارییه‌کانی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوو و تا ئێستاش له نێوانی عیراق و وڵاته‌کانی تردا‌و ، دۆڕاندنی عێراق له زۆربه‌ی زۆری ئه‌و یارییانه‌دا ، باشترین به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی تا ئێستا له عێراقدا تیپێکی وه‌رزشی وه‌ها نییه که بتوانێ له ئاست و ریزی تیپه عاله‌مییه‌کاندا بێت . هه‌روه‌ها هیچ که‌سێکی وا له عێراقدا نابینین که له یارییه عاله‌مییه‌کاندا پاڵه‌وانێتییه‌کی نواندبێ و کاسی پاڵه‌وانێتی له یارییه‌کدا وه‌رگرتبێ .
ئه‌گه‌ر سه‌رنجه‌که‌مان له‌سه‌ر کوردستان کۆبکه‌ینه‌وه ئه‌وا جیاوازییه‌کی ته‌واو ده‌بینین له نێوان بزووتنه‌وه‌ی وه‌رزش له شاره‌کانی کوردستان و شاره‌کانی تری عێراقدا . دیاره ئه‌مه‌ش له‌سه‌رێکه‌وه بۆ نه‌بوونی هێمنی و ئاسایش له کوردستاندا ده‌گه‌ڕێته‌وه و ، له‌سه‌رێکی تره‌وه بۆ گرنگی پێنه‌دانی باری کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان – که وه‌رزش به‌شێکێتی – له‌لایه‌ن ئه‌و کاربه‌ده‌ستانه‌ی حوکمی عێراقیان به‌ده‌سته‌وه بووه ، وه‌ک به‌شێک له سیاسه‌ته چه‌وته‌کانیان به‌رامبه‌ر گه‌لی کورد‌و ئامانجه‌کانی .
هه‌رچه‌نده گه‌لێک جار مه‌سئولییه‌تی دواکه‌وتنی بزووتنه‌وه‌ی وه‌رزش له کوردستاندا ده‌خرێته سه‌ر ئه‌م و ئه‌و ، یان ده‌خرێته سه‌ر هه‌ندێ هۆی بێجێ وه‌ک باران بارین و باشنه‌بوونی ئاو‌و هه‌واو گه‌لێ بیانووی له‌م بابه‌ته ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی راستییه ئه‌وه‌یه که ئه‌و هه‌موو گیروگرفتانه‌ی وه‌ک کۆسپ باس ده‌کرێن هیچ رێگه‌یه‌ک له‌م بزووتنه‌وه‌یه ناگرن و هه‌موویان چاره‌سه‌ریان هه‌یه‌و ، ئیمڕۆ زۆرترینی ئه‌و چاره‌سه‌رکردنانه له‌و وڵاتانه‌دا ده‌بینرێن که له‌م رووه‌وه پێشکه‌وتوون و ، ئه‌گه‌ر به لاساییکردنه‌وه‌ش بێت ده‌توانین سوودیان لێوه‌ربگرین .
ئیمڕۆ گرنگیدان به لاوان له هه‌موو وڵاتانی گێتیداو ، بایه‌خدان به‌په‌روه‌رده‌ی له‌ش – که یه‌کێکه له کۆڵه‌که‌کانی په‌روه‌رده‌یه‌کی ته‌واو – له ئه‌رکه‌کانی ئه‌ستۆی ئه‌و ده‌زگایانه‌دایه که بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هێنراونه‌ته کایه‌وه ، بۆیه ئه‌رکی سه‌رشانی ئێمه‌و ئه‌و ده‌زگایانه‌شه که له کوردستاندا به وه‌رزشه‌وه خه‌ریکن ، قۆڵی کۆشش و هه‌وڵدانی لێهه‌ڵماڵن بۆ گه‌شه‌پێکردن و ژیاندنه‌وه‌ی ئه‌م گیانه له ریزی رۆڵه‌کانی کوردستاندا .
گۆڤاری ( رزگاری ) یش * که ئه‌رکی خه‌باتێکی مه‌زنی له‌هه‌موو کایه‌کانی ژیانی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تیی خه‌ڵکی کوردستاندا خستۆته ئه‌ستۆی خۆی ، به‌ڵێن ده‌دا وه‌ک هۆیه‌کی کاریگه‌ر له‌م مه‌یدانه‌دا ده‌وری ئیجابی خۆی ببینێ و له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌کانی ، ئه‌و گیروگرفتانه‌ی رووبه‌ڕووی وه‌رزش ده‌بنه‌وه ، بخاته روو و چاره‌سه‌ره‌کانیشی ده‌ستنیشان بکات و ، له‌سه‌ر ئه‌م رێبازه‌و به‌نیازی پێشخستنی وه‌رزش ده‌رگا بۆ هه‌موو نووسه‌رێکی وه‌رزشه‌وان بخاته سه‌ر پشت .
ئه‌م وتاره‌م ( وه‌ک ئه‌ندامێکی ده‌سته‌ی نووسه‌ران ) به ناوی گۆڤاری ( رزگاری) یه‌وه بڵاوکرده‌وه
گۆڤاری ( رزگاری ) ژماره ( 2 ) 27 ی نیسانی 1969
پاراستنی سامانی شینایی له کوردستاندا
لادێکانی کوردستان سه‌رباری هه‌موو دواکه‌وتنێکیان ، سه‌رباری نه‌خوێنده‌واری و نه‌خۆشی و هه‌ژاری ، سه‌ره‌ڕای بوونی چه‌وساندنه‌وه‌ی بێئه‌ندازه‌ی ئاغا‌و خاوه‌ن موڵکه گه‌وره‌کان به‌سه‌ر جووتیارانی هه‌ژاره‌وه‌و ، جگه له‌و باره ئاڵۆزاوو گیروگرفته زۆروزه‌به‌ندانه‌ی مه‌سه‌له‌ی زه‌وی وزار ، له‌گه‌لێک رووی تره‌وه بایه‌خیان پێنه‌دراوه .
له‌و چه‌ند ساڵه‌دا که زۆربه‌ی ناوچه جووتیارییه‌کانی کوردستان مه‌یدانی کاره‌ساته توندوتیژه خوێناوییه‌کان بوون ، باری کۆمه‌ڵایه‌تی لادێ و گوزه‌رانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له تێکچوون و هاتنه‌خواره‌وه‌دا بوو ، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌م کاره‌ساتانه رێگری بیرکردنه‌وه بوون له‌و لایه‌نانه‌ی که ئیمڕۆ پێویستییان به بیرکردنه‌وه‌و چاره‌سه‌رکردن و به‌ته‌نگه‌وه‌هاتن هه‌یه . چاره‌سه‌رنه‌کردنی ئه‌و جۆره گیروگرفت و رووانه‌ی ژیانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی و باری لادێکان له‌و کاته‌دا ، تا راده‌یه‌ک رێگای پۆزش بۆ هێنانه‌وه‌ی هه‌یه و هۆیه‌کانی به‌جێن ، به‌ڵام مانه‌وه‌ی ئه‌و باره هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا به‌هه‌ر بیانوویه‌که‌وه بێت راست نییه‌و شوێنی خۆی ناگرێت سه‌باره‌ت به‌وه‌ی زۆر له‌و ناوچانه بوارێکی فراوانیان هه‌یه تا ده‌ستی ئاوه‌دانی و خزمه‌تگوزارییان بۆ رابکێشرێت و مسته‌وای ژیانی خه‌ڵکه‌که‌ی به‌رزبکرێته‌وه‌و به‌رژه‌وه‌ندی جووتیاران زامن بکرێت و ئه‌و ناوچانه له هه‌موو کایه‌یه‌کدا پێشبخرێن .
هه‌ر که‌سێک له کوردستان ژیابێت ، یان هه‌ر له دووریشه‌وه جوگرافیای کوردستان شاره‌زابێت ، ئه‌و راستییه ده‌زانێت که سه‌رانسه‌ری کوردستان شیناییه ، دار‌و ده‌وه‌ن و چڕه‌داری به‌ردارو بێبه‌ره ، هه‌مه‌جۆر کشتوکاڵی تێدابووه‌و ، به‌شێکی هه‌ره گه‌وره‌و بایه‌خداری ئه‌م سامانه دار‌و دره‌خت بووه .ئه‌م دره‌ختانه ، ئه‌وه‌ی سوودی لێوه‌رگیرابێ ، خه‌ڵکی به‌ته‌نگییه‌وه هاتووه ، له‌ڕووی ئابوورییه‌وه که‌ڵکیان لێوه‌رگرتووه ، چاندنی زیادکراوه‌و خه‌ڵکی له‌به‌رهه‌مه‌کان‌ی خواردووه . داره‌کانی تریش که بێبه‌ر بوون له‌گه‌ڵ ده‌وه‌ن و شتی که‌دا بۆ سووته‌مه‌نی و گه‌لێک پێویستیی که‌ڵکی لێوه‌رگیراوه .
ئه‌و کاتانه‌ی هێشتا رێگاوبان نه‌چووبووه لادێکانی کوردستانه‌وه ، بۆ پڕکردنه‌وه‌ی پێویستیی ناوماڵ ، هه‌ر له داڕه‌ڕای خانووه‌وه تا سه‌ر هه‌ندێ که‌ل وپه‌لی ناوماڵ و خۆگه‌رمکردنه‌وه له‌کاتی سه‌رماو سۆڵه‌ی زستاندا، خه‌ڵکی له دارودره‌ختی ئه‌و که‌ژو کێوه‌ی بردووه‌و ویسته‌مه‌نییه‌کانی خۆی پێ جێبه‌جێ کردووه .
کاتێک که رێگاوبان نه‌بووه‌و ، شارستانێتی به هیچ جۆرێک ده‌ستی بۆ ناو جه‌رگه‌ی ناوچه جووتیارییه‌کان نه‌کێشابوو ، خه‌ڵکی هۆیه‌کی وایان نه‌بووه که‌له‌جیاتی ئه‌وه به‌کاریبهێنن ، بۆیه ناچاربوون له سامانی شینایی چیا‌و که‌ژو هه‌رده‌کان که‌ڵک وه‌رگرن . به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی رێگاوبان چووه لادێ و چیا چڕه‌کان و ، به‌هۆی ئۆتۆمبیله‌وه ده‌توانرا به ئاسانی هاتوچۆی بۆ بکرێ ، داربڕین له‌وه ده‌رچوو که خه‌ڵکی دێهاته‌کان وه‌ک جاران ته‌نها بۆ خۆیانی ببڕن و چه‌ند سه‌د بارێکیشی به وڵاخ بۆ شاره‌کان بنێرن ، به‌ڵکو خه‌ڵکی به ئۆتۆمبیل که‌وته کێشکردنی بۆ شاره‌کان ، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ که‌س فرۆشتنی داریان کرده پیشه‌و ، به چه‌ندایه‌تییه‌کی ئێجگار زۆر بۆ شاره‌کانیان ده‌برد . ئه‌مه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی چوونی ئۆتۆمبیل بۆ لادێ شارستانێتی له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت و ، له‌م رووه‌وه چۆنایه‌تییه‌کی تری سووته‌مه‌نی – له‌جیاتی دار – بۆ خه‌ڵکی لادێکان به‌رێت تا له بری داربڕین و رووته‌نکردنی که‌ژو گردو دۆڵه‌کان سووته‌مه‌نی نوێ به‌کاربهێنن که باشتر‌و به‌که‌ڵکتر بێت چ بۆ خۆیان و چ به نیسبه‌ت پاراستنی سامانی شینایی له لادێ‌دا .
دیاره ئه‌مه‌ی باسمان کرد یه‌کێکه له رواڵه‌ته‌کانی سیاسه‌تی چه‌وتی حکومه‌ته یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی عێراق که ده‌ربه‌ستی پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵی کورده‌واری نه‌هاتوون و به‌ته‌نگ کوردستانه‌وه نه‌بوون و ، له هیچ کایه‌یه‌کدا به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی کوردستانیان مه‌به‌ست نه‌بووه .
ئیمڕۆ له زۆر ناوچه‌ی کوردستاندا که‌ژو گردو ده‌شته‌کان له ئه‌نجامی داربڕین به‌ڕووته‌نی ده‌بینرێ ؛ ئه‌و شوێنانه‌ش که که‌مێک دار‌و ده‌وه‌نی پێوه ماوه مه‌ترسی بڕین و نه‌مانیان له‌سه‌ره‌و ، له ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکی داهاتوودا وایلێدێت ئه‌وه‌نده‌ی پێوه‌نه‌مێنێ که به‌شی پێویستیی خه‌ڵکی دێهاته‌کان خۆشیان بکات ؛ بۆیه ئه‌گه‌ر باری ژیانی خه‌ڵکی له لادێ‌دا هه‌ر له‌م باره‌دا رابوه‌ستێ و هیچ پێشکه‌وتنێکی به‌سه‌ردا نه‌یه‌ت ، تووشی ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌یه‌کی گه‌وره ده‌بن . له‌به‌ر ئه‌وه پاراستنی سامانی شینایی له کوردستانداو چاندنی زۆر‌و رواندنی دار‌و بایه‌خدان پێی ئه‌رکێکی گرنگه‌و له‌سه‌ر شانی هه‌موو یه‌کێکه .
خه‌ڵکی دێهاته‌کان – هه‌رچه‌نده هۆیه‌کی تریان نییه بۆ پڕکردنه‌وه‌ی ویسته‌مه‌نییه‌کانیان که جێگه‌ی دار بگرێته‌وه – پێویسته بیر له پاشه‌ڕۆژی ئه‌و دارانه بکه‌نه‌وه ، له کاتی بڕینی داردا ده‌ستیان له بڕینی داری ته‌ڕ بپارێزن ، ئه‌وه‌نده‌ی ده‌توانن و ماوه هه‌یه ، به‌تایبه‌تی ئه‌و دێهاتانه‌ی له‌سه‌ر رێگاوبانی ئۆتۆمبێلن ، بۆ سووته‌مه‌نی نه‌وت به‌کاربهێنن ، به‌هه‌میشه‌ییش خه‌ریکی رواندنی دار بن ( به‌ردارو بێبه‌ر ) بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی نیسبیش بێت جێگه‌ی هه‌ندێک له دار‌و دره‌خته بڕدراوه‌کان بگرێته‌وه .
به‌نیسبه‌ت کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تیشه‌وه ، بۆ دانانی سنوورێک بۆ داربڕین و رووته‌نکردنی ده‌شت و ده‌ر ، بۆ به‌ته‌نگه‌وه‌هاتنی سامانی شینایی ، پێویسته ئه‌مکارانه بکه‌ن :
1 – ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو به ( دائیره‌ی غابات ) بدرێت که یاساکانی پاراستنی غابات به باشی جێبه‌جێ بکات و ، پشتگیری ئه‌و ئیجرائاتانه‌ی بکرێت که بۆ پاراستنی دار‌و ده‌وه‌ن له بڕین وه‌ریده‌گرێ .
2 – هێنانی دار له دێکانه‌وه بۆ شاره‌کان قه‌ده‌غه بکرێت ، جگه له هه‌ندێ باری تایبه‌تی وه‌ک هێنانی داری داڕه‌ڕاو و نیسبه‌تێکی دیاریکراو بۆ کاری دارتاشه‌کان
3 – رێگه به خه‌ڵکی لادێ بدرێت که بێ هیچ کۆت و پێوه‌ندێک نه‌وت له شاره‌کانه‌وه به‌رنه ده‌ره‌وه‌و ، چه‌ند مه‌رکه‌زێکی نه‌وت فرۆشتنی حکومی یان ئه‌هلی له دێهاته‌کاندا دابنرێت .
4 – چاو به یاساکانی پاراستنی غاباتدا بخشێنرێته‌وه و ، سوود له یاسای وڵاته پێشکه‌وتووه‌کان وه‌ربگیرێت ، بۆ دانانی یاسایه‌کی نوێ که گه‌شه‌کردنی غابات مسۆگه‌ر بکات .
ئا به‌م شێوه‌یه ده‌توانین سامانی شینایی بپارێزین و وڵاته‌که‌مان که‌ڵکی لێوه‌گرێت چ له‌ڕووی جوانی دیمه‌نییه‌وه و چ له‌ڕووی ئابوورییه‌وه .
هه‌ڵگرتنی ئه‌م ئه‌رکه‌و ، جێبه‌جێکردنی ئه‌م خاڵانه ، بانگه‌وازێکه ، به پیره‌وه چوونی به قازانج و فه‌ڕ بۆ سه‌ر کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی و ، بۆ ئابووریی نیشتمانی به‌تایبه‌تی ده‌گه‌ڕێته‌وه .
گۆڤاری ( رزگاری ) ژماره ( 12 ) 7 ی شوباتی 1970
تێبینی
ئه‌م وتاره تایبه‌ته به‌و سه‌رده‌مه‌ی تێیدا نوسراوه ، بۆیه لێره‌دا ده‌ستکارییه‌کی زۆرم کردووه تا له‌گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستادا بگونجێ و خوێنه‌ران سوودی لێوه‌رگرن ، ئه‌وه‌نده‌ی وتاره‌که سوودی هه‌ڵگرتبێ ، به‌تایبه‌تی هێشتا دوای سیی وحه‌وت ساڵ له نووسینی ئه‌و گیروگرفته له کوردستاندا هه‌ر ماوه . ( نووسه‌ر )
( گه‌نج ) و ( پیر ) لێکدانه‌وه‌ی ئایدیالیستانه‌یان بۆ ده‌کرێت !
ئه‌گه‌رچی منیش چه‌مکی ( گه‌نج ) و ( پیر ) به‌شێوه باوه‌که‌ی به‌کارده‌هێنم و ، وه‌ک دوو چه‌مکی ئه‌بستراکت ( مجرد ) له نووسینه‌کانمدا دێن ، به‌ڵام دیدو بۆچوونم بۆ ئه‌و دوو چه‌مکه ، له‌و شێوه به‌کارهێنانه باوه جیاوازه که‌له‌ئاستی فیکر‌و سیاسه‌تدا ، به مه‌به‌ست یان بێمه‌به‌ست ئه‌م لایه‌ن و ئه‌و لایه‌ن ، ئه‌م حزب و ئه‌و حزب ، ئه‌م نووسه‌ر و ئه‌و ئه‌دیب به‌کاریان ده‌هێنن و ده‌یانه‌وێت گه‌نجه‌کانیش ئه‌مه‌یان له‌لا بچه‌سپێت و چوارچێوه‌یه‌کی رازاوه به ده‌وری خۆیاندا بکێشن . ئه‌م لێکدانه‌وه ئایدیالیستییه که ( گه‌نج ) و ( پیر ) به‌ڕاوه‌ستاوی ده‌بینێت ، پشت به پێگه‌ی کات ( زمن ) ده‌به‌ستێت وه‌ک ئه‌وه‌ی که ده‌روونناسه‌کان پۆلینی ته‌مه‌نیان کردووه به‌چه‌ند قۆناغێکه‌وه‌و ، له‌ڕێی لێکۆڵینه‌وه‌و تۆژینه‌وه‌کانیانه‌وه خه‌سڵه‌تی هه‌ر قۆناغه‌و پێداویستییه‌کانی مرۆڤیان له‌و قۆناغه‌دا دیاریکردووه .
بێگومان سوودوه‌رگرتن له‌و ئه‌نجامانه‌ی ئه‌م زانسته ( ده‌روونناسی ) پێیگه‌یشتووه کارێکی زۆر پێویسته بۆ مامه‌ڵه‌کردنی مرۆڤه‌کان به‌پێی ته‌مه‌ن و ئه‌و قۆناغه‌ی تێیده‌په‌ڕێنن . ده‌بێت کۆمه‌ڵگه‌ی ته‌ندروست بۆ یارمه‌تیدانی هه‌ر تاکه‌که‌سێکی کۆمه‌ڵ ، له‌و ده‌ستکه‌وته زانستیانه به‌هره‌مه‌ند بێت ؛ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته چه‌ند ره‌هه‌ندێکی ئه‌م دوو چه‌مکه له‌به‌رچاو بگیرێت و گه‌نجه‌کانیش له واقیعیبوونی ئه‌م ره‌هه‌ندانه تێبگه‌یه‌نرێن ، تا چه‌واشه نه‌بن و وه‌ک قه‌واره‌یه‌کی جیاواز له کۆمه‌ڵدا و دوور له واقیع بۆ خۆیان نه‌ڕوانن ، بۆ ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ر لایه‌نێک یان هه‌ر حزبێک یان نووسینی هه‌ر نووسه‌رێکی ناوبانگخواز نه‌توانێت فریویان بدات و به‌لاڕێدا مه‌ڕ ئاسا پێشخۆیانیان بده‌ن.
لێره‌دا ئاماژه به سێ ره‌هه‌ند ده‌که‌م و سه‌رنجی گه‌نجانی بۆ راده‌کێشم :
1 ) گه‌نج چه‌مکێکی ئه‌بستراکت نییه . راسته قۆناغێکی ته‌مه‌نی مرۆڤه ، به‌ڵام له‌م قۆناغه‌دا ( گه‌نج ) به‌ده‌ر له ئینتیمای چینایه‌تی نییه . واته هه‌میشه ( گه‌نج ) کائینێکی چینایه‌تییه‌و ناسنامه‌یه‌کی چینایه‌تی دیاریکراوی هه‌یه . هیچ گه‌نجێک له‌ده‌ره‌وه‌ی چینه‌کان یان له سه‌رووی چینه‌کانه‌وه نییه .
مرۆڤ له‌هه‌ر ته‌مه‌نێکدا بێت ، جا ئیتر چه‌مکی ( گه‌نج ) یان ( پیر ) بیگرێته‌وه ، به‌پێی شوێن و جێ‌وڕێی له سیستمی به‌رهه‌مهێناندا، ئه‌ندامی یه‌کێک له چینه‌کانی کۆمه‌ڵگه ده‌بێت ، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر ( گه‌نج ) ێک یان هه‌ر ( پیر ) ێک سه‌ر به چینێکی دیاریکراوه وه‌ک چینه‌کانی : ( کرێکاران ، جووتیاران ، ورده‌بۆرژوازی ، بۆرژوازی ، ده‌ره‌به‌گ … هتد).
له‌ڕاستیدا هه‌ندێ خولیا‌و کێشه‌ی تایبه‌تی هه‌یه په‌یوه‌ندی به قۆناغی گه‌نجێتییه‌وه هه‌یه و له‌نێو گه‌نجاندا ناوکۆییه ، به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندی و شێوازی ژیانی گه‌نجێکی کرێکار و گه‌نجێکی جووتیار‌و گه‌نجێکی رۆشنبیری ورده‌بۆرژوازی و گه‌نجێکی بۆرژوازیی سه‌رمایه‌دار له یه‌کتری جیاوازن و ناتوانرێت یه‌ک سیفه‌ت و ره‌هه‌ندی ئه‌بستراکتیان وه‌ک چه‌مکی ( گه‌نج ) ی بێ سه‌روسیمای چینایه‌تی پێبدرێ . ئه‌م راستییه بۆ چه‌مکی مرۆڤه ( پیر ) ه‌کانیش هه‌ر به‌و جۆره‌یه .
2 ) هه‌ر له‌سه‌ره‌تای په‌یدابوونی فیکره‌وه له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا و ، به‌درێژایی چه‌ند هه‌زار ساڵ ململانێی فه‌لسه‌فی له‌م مێژووه‌دا ، هه‌میشه ململانێ له نێوان فیکری نوێ و فیکری کۆندا هه‌بووه ، به‌ڵام هه‌رگیز فیکری مرۆڤ به‌سه‌ر ئایدیای ( گه‌نج ) و ئایدیای ( پیر ) دا دابه‌ش نه‌بووه . ئایدیایه‌کی تایبه‌تی نه‌بووه ته‌نها بۆ ( گه‌نج ) بێت و ئایدیایه‌کی دیکه‌ش ته‌نها بۆ ( پیر ) بێت . له‌سه‌رێکی دیکه‌وه گه‌نجێتی و پیرێتی فیکریش به حسابی ( گه‌نج ) ی و ( پیر ) ی خاوه‌ن و پێره‌وانی نه‌بووه . گه‌نجێتی فیکر له زیندوومانه‌وه‌ی و کارابوونی و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به کێشه‌کانی سه‌رده‌مه‌که‌یه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه ، پیرێتیشی له‌وه‌دا خۆینواندووه که به پێچه‌وانه‌ی ره‌وتی به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی مێژووه‌وه بووبێت و ته‌عبیری له داوا‌و خواسته‌کانی چینه کۆنه‌په‌رسته‌کانی کۆمه‌ڵ کردبێت . له‌مێژووی به‌شه‌رییه‌تدا زۆر فیکر‌و ئایدیا هه‌بوون که ئیمڕۆش هێشتا هه‌ر گه‌نجن ، له ئیمڕۆشدا ، له‌م سه‌رده‌مه‌ی زانست و ته‌کنۆلۆژیایه‌دا ، زۆر ئایدیا‌و تیۆری تازه‌کووره‌ش هه‌ن بۆگه‌نیان لێدێت و ته‌عبیر له چینه کۆنه‌په‌رسته‌کانی کۆمه‌ڵ ده‌که‌ن و دژ به ره‌وتی ئاسایی مێژوو راده‌وه‌ستن و له که‌نار سیستمی گه‌نده‌ڵی سه‌رمایه‌داریدا سه‌نگه‌ریان لێداوه . ئه‌م ئایدیا گه‌نجانه‌یه وه‌ک ته‌مه‌ن ، پیر وه‌ک فیکر‌و ئاڕاسته‌و بۆچوون ، نموونه‌یان له ئاستی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه ، یان بڵێین له ئاستی جیهانی و نێوخۆیی‌دا هه‌یه . ده‌بێت گه‌نجان له‌به‌ر تیشکی ئه‌م راستییه‌دا به‌باشی له ئایدیاکان بکۆڵنه‌وه‌و تێیانبگه‌ن و به پێی پێوه‌ره پێشکه‌وتووه‌کان حوکمی گه‌نجێتی و پیرییان به‌سه‌ردا بده‌ن نه‌ک به‌پێی ته‌مه‌نی خاوه‌ن و نووسه‌ره‌کانیان.
3 ) ره‌هه‌ندی سێیه‌م په‌یوه‌ندی به سیاسه‌ته‌وه هه‌یه . ئه‌مڕۆ له‌سه‌روبه‌ندی باڵاده‌ستیی سیستمی جیهانیی سه‌رمایه‌ی جیهانگیرداو له ئاکامی هه‌ره‌سی ده‌وڵه‌ته سۆسیال بۆرژوا‌کانی بلۆکی رۆژهه‌ڵات و نائومێدییه‌کی جیهانی و خۆماڵیی سه‌باره‌ت به کاری سیاسی و حزبی ، ماشێنه‌کانی کاولکاریی فیکری به پاڵپشتی راسته‌وخۆو ناڕاسته‌وخۆی ده‌سگاکانی سه‌رمایه‌داری که‌وتوونه‌ته‌گه‌ڕ . یه‌کێک له‌و توێژه فراوانه‌ی کاریگه‌رێتییان له‌سه‌ر دواڕۆژی جیهان هه‌یه گه‌نجانن که به‌چڕوپڕی ئه‌م سیاسه‌تی کاولکردنه فیکرییه‌یان ئاڕاسته ده‌کرێت . میرزاکانی فیکری بۆرژوازی له‌ڕێی نووسینه‌کانیانه‌وه و ، به‌سوودوه‌رگرتن له هۆیه‌کانی گه‌یاندنی هاوچه‌رخ و ئه‌و شۆڕشه زانیارییه‌ی جیهانی گرتۆته‌وه به‌تایبه‌تی له‌ڕێی ئینته‌رنێته‌وه ده‌یانه‌وێت گه‌نجان له فیکر‌و سیاسه‌ت دووربخه‌نه‌وه . ئه‌م ماشێنه له هه‌موو وڵاتانی جیهاندا له‌کاردایه‌و له‌هه‌ر شوێنه به پێی بارودۆخی ئه‌و شوێنه ژه‌هره‌کانی خۆیان ده‌ڕێژن و گه‌نجان ده‌که‌نه قوربانیی سیاسه‌ته‌کانیان .
له‌ڕاستیدا سیاسه‌تی ئاڕاسته‌کردنی گه‌نجان بۆ هه‌ڵوێستی هیچگه‌رایی و گاڵته‌هاتن به هه‌موو نه‌رێته باشه‌کان و رکلێبوونه‌وه‌ی نیشتمان و گه‌ل و ژیانی نێو کۆمه‌ڵگه‌که‌یان و ، هه‌ڵوێستی سه‌لبی له کاری سیاسی و حزبی و ، ده‌ربه‌ستنه‌بوونی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌و ململانێ چینایه‌تییه‌کان له ئاستی نیشتمانی و جیهانیدا ، هه‌وڵێکه بۆ شێواندنی که‌سایه‌تیی گه‌نجان و سه‌پاندنی پیربوونێکی ده‌موده‌سته به‌سه‌ریاندا .
ئه‌و قه‌ڵه‌مانه‌ی بریکاری سه‌قافه‌تی لیبراڵی سه‌رمایه‌دارین ، به‌و ئاڕاسته‌کردنانه‌یان ، وزه‌یه‌کی گه‌رمی له‌بننه‌هاتووی کۆمه‌ڵ ساردده‌که‌نه‌وه‌و مه‌یدانی خه‌بات و کاری ئیجابی و هه‌رچی نه‌رێتی باشه له گه‌نجان زه‌وتده‌که‌ن و خوێنی گه‌رمی جه‌سته‌و فیکری زیندووی روو له گه‌شه‌کردنیان ژه‌هراوی ده‌که‌ن و به‌مه‌ش جه‌زره‌به‌یه‌کی کاریگه‌ر له ژیانیان ده‌ده‌ن و هه‌ر به گه‌نجێتی ده‌یانمرێنن .
گه‌نجان و نائومێدیی
گه‌نجان ئه‌و گه‌نجینه هه‌میشه‌ییه‌ن که به‌رده‌وامیی به ژیانی کۆمه‌ڵ ده‌به‌خشن . کۆمه‌ڵگاکان ، نه‌وه له‌دوای نه‌وه ، ئه‌رکی گشت لایه‌نه‌کانی ژیانیان له ئه‌ستۆی گه‌نجه‌کانیان داده‌نێن . ئه‌مه واقیعێکی ژیانی مرۆڤه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا . زیندوویه‌تی و کارایی کۆمه‌ڵگاکان به زیندوویی و کارایی گه‌نجانه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه ، بۆیه به‌ته‌نگه‌وه‌هاتنی پرسی گه‌نجان ، وه‌ک یه‌کێک له پڕبایه‌خترین پرسه‌کانی کۆمه‌ڵگا ، رۆڵی کاریگه‌ری له‌سه‌ر چالاکی و هه‌ڵسووڕانی ماندوونه‌ناسانه‌ی گه‌نجان هه‌یه . بڕوای گه‌نجان به رۆڵی ئه‌کتیڤانه‌ی خۆیان و ئاڕاسته‌کردنی دروستی تواناکانیان ، دوو لایه‌نن هاوکێشه‌یه‌ک پێکده‌هێنن که هه‌ر یه‌که‌یان ئه‌ویدیکه‌یان ته‌واو ده‌کات و ، هه‌ردوو لایه‌نیش کۆمه‌ڵ لێیان به‌رپرسیاره .
ئه‌و کاته گه‌نجان بڕوایان به خۆیان ده‌بێت و ده‌توانن ته‌واوی تواناکانیان بخه‌نه‌گه‌ڕو رۆڵی ئه‌کتیڤانه‌ی خۆیان ببینن ، که گه‌وره ئه‌زموونداره‌کان به‌ته‌نگیانه‌وه بێن و گیروگرفته‌کانیان بۆ چاره‌سه‌ر بکه‌ن ، ژیانێکی ئاسووده‌و سه‌ربه‌رزو مرۆڤانه‌یان بۆ بڕه‌خسێنن ؛ له‌سه‌رێکی دیکه‌شه‌وه ، ئاڕاسته‌یه‌کی دروستی دوور له خۆشخه‌یاڵیی بکرێن و واقیعیان وه‌کو خۆی پێبناسێنن ، راستگۆیانه ئه‌رکه‌کانیان به‌رامبه‌ر واقیعه‌که‌و رۆڵیان له گۆڕانکاری و یه‌کبینه‌یی ژیانی کۆمه‌ڵگا دیاریبکه‌ن . به‌هیچ کلۆجێک په‌نا بۆ فریودان و چاوبه‌ستکردنیان نه‌به‌ن و ، بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تیی ( خێڵ و عه‌شره‌ت و حزب و حکومه‌ت و …هتد ) به‌کاریاننه‌هێنن .
گه‌نجان ئه‌و خوێنه گه‌شه‌ن که پێویسته له‌هیچ بارودۆخێکدا گه‌مه به هه‌ست و سۆزه‌کانیان نه‌کرێت و ئه‌و خوێنه گه‌رمه‌یان له پیسبوون و ساردبوونه‌وه بپارێزرێت . نابێت دیماگوگیانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بکرێت و به خراپی سوود له که‌م ئه‌زموونییان وه‌ربگیرێت .
حزبه‌کان ، رێکخراوه‌کان ، لیسته‌کانی هه‌ڵبژاردن له‌کاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی هه‌ر په‌ڕله‌مان و ئه‌نجوومه‌نێکی دیکه‌دا ، ده‌بێت به‌رنامه‌ی واقیعی و گونجاویان بۆ ئه‌م توێژه فراوانه‌ی کۆمه‌ڵ هه‌بێت ، به‌رنامه‌یه‌ک که له توانادابێت به ئیمکانییه‌تی ئه‌و کاته‌ی کۆمه‌ڵگا به‌دیبهێنرێت .
به‌گشتی گه‌نجان به قۆناغێکی ناسکی ته‌مه‌نیاندا تێده‌په‌ڕن . له‌م ته‌مه‌نه‌دا ، له‌نێوان یاخیبوون و رێزی گه‌وره‌کان و که‌س و بابه‌ته کاریزمییه‌کاندا ، هه‌میشه ئه‌وپه‌ڕی راست یان چه‌پ ده‌گرن و به‌ده‌گمه‌ن هه‌ڵوێستێکی میانه‌ڕه‌ویان ده‌بێت ، بۆیه که‌شی ده‌روونییان ئاماده‌یه بۆ کارتێکردن و ده‌توانرێت بۆ ئه‌جنده تایبه‌تییه‌کان ئیستیغلال بکرێن و له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تیی حزب و حکومه‌ت و خێڵ و خزمایه‌تی و …هتددا ( توهم ) یان پێبدرێت ، یان سنووری ماف و ئه‌رکیان له چه‌ند خاڵێکدا ته‌نگ بکرێته‌وه‌و ، ئه‌رکه به‌رفراوانه سیاسی و مه‌ده‌نی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیان لێبشاردرێته‌وه ، یان لانی که‌م ئه‌و ئه‌رکانه‌یان له‌لا سووک و که‌مبایه‌خ بکرێت .
ماف و ئه‌رکی گه‌نجان له کۆمه‌ڵدا مه‌ودایه‌کی فراوانی هه‌یه و له‌چه‌ند داوایه‌کی کورتبینانه‌دا کۆتایینایه‌ت ، چونکه به‌هره‌داربوونیان له مافه‌کانیان و رێگای گونجاو بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌رکه‌کانیان ، به باری گشتی کۆمه‌ڵگاوه به‌ستراونه‌ته‌وه ؛ ئه‌گه‌ر ئه‌و دوولایه‌نه به یه‌کگرتوویی نه‌بینن و له‌به‌ر تیشکی ئه‌و واقیعه‌دا هه‌ڵسوکه‌وت نه‌که‌ن ، ئه‌وا زوو یان دره‌نگ له‌به‌رده‌م گرفته گه‌وره‌کان و ئه‌و ته‌نگوچه‌ڵه‌مانه‌ی دێنه سه‌ره‌ڕێی به‌دیهێنانی مافه‌کانیان ، تووشی شۆک ده‌بن و سه‌ره‌نجام بێده‌ربه‌ستی و نائومێدی و هیچگه‌راییان له‌لا دروست ده‌بێت و ، ئیتر نرخ بۆ هیچ نه‌ریت و به‌هایه‌کی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی دانانێن . هه‌ر کاتێکیش به‌م حاڵه‌ته گه‌یشتن ، زۆر ئاساییه هه‌ڵوێستی دژ به کۆمه‌ڵگاو دژ به نه‌ریته کۆمه‌ڵایه‌تییه باشه‌کان و دژ به دامه‌زراوه‌کانی کۆمه‌ڵگا ، هه‌ر له خێزانه‌وه تا ده‌گاته کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و حزبه‌کان و پرنسیپه جیاجیاکانی فیکر‌و سیاسه‌ت و …هتد ، وه‌ربگرن ، ئه‌مه‌ش وه‌هایان لێبکات گیرۆده‌ی مادده بێهۆشکه‌ره‌کان ببن و له زه‌لکاوی بێزراوترین ره‌وشت و ره‌فتاردا نقوم بن ، یان سه‌ری خۆیان هه‌ڵبگرن و وڵات و که‌سوکارو گه‌له‌که‌یان به‌جێبهێڵن و روو له دواڕۆژێکی نادیار بکه‌ن .
ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێستی ئایدیالیستی و ریالیستی
له کاری کارگێڕیدا
شێوه‌ی په‌یوه‌ندی مرۆڤ به ده‌روبه‌ره‌که‌یه‌وه ، لایه‌نێکی چالاکیی ژیانه . په‌یوه‌ندییه‌کانی مرۆڤ له‌ناو خێزاندا ، له‌شوێنی کاردا ، له په‌یوه‌ندی به‌ربڵاوی نێو کۆمه‌ڵدا ، به‌شیکی هه‌ره گه‌وره‌ی ره‌وتی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی پێکده‌هێنێت . له‌م په‌یوه‌ندییانه‌دا ، ته‌بایی و ناته‌بایی ، گونجان و نه‌گونجان ، رێکی و ناڕێکی ، وه‌ک دیارده‌یه‌ک ئاسایین و رۆژانه رووده‌ده‌ن . ره‌وتی ئاسایی ژیانی مرۆڤه‌کان یه‌کبینه به‌م پڕۆسه ئاڵۆز‌و ناکۆکه‌دا ده‌ڕوات ، بۆیه هه‌میشه مرۆڤ به‌ره‌وڕووی گیروگرفته‌کان ده‌بێته‌وه‌و به ناچاریی ده‌بێت بکه‌وێته به‌رده‌م هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رکردنێکی دروست بۆ ئه‌و گرفتانه‌ی له‌و دیاردانه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن و سه‌ره‌ڕێی ره‌وته ئاساییه‌که‌ی لێده‌گرن .
مرۆڤ هه‌موو کاتێک هه‌ڵه‌و که‌موکووڕییه‌کانی خۆی نابینێ ، یان هه‌ستیان پێناکات ، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌ره‌وه‌ی پڕۆسه‌که هۆکارێکی گرنگه بۆ ناسینی خود کاتێک له‌وێوه ، له‌ده‌ره‌وه‌ی پڕۆسه‌که‌وه ، ده‌ستنیشانی که‌موکورتییه‌کانی ده‌کرێت و سه‌رنجی بۆ راده‌کێشرێت .
کاتێک سه‌رنجمان راده‌کێشن و پاڵه‌په‌ستۆ له‌ده‌ره‌وه به‌ره‌و ناخی هۆشمان هوروژم دێنێت ، هه‌ڵوێستێک وه‌رده‌گرین . وه‌رگرتنی هه‌ڵوێست بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و کارلێکه ده‌روونییه‌ی هوروژمه ده‌ره‌کییه‌که دروستیده‌کات یه‌کێک له‌م رێگایانه ده‌گرێته‌به‌ر : یان به‌پیر ئه‌و ره‌خنانه‌وه ده‌چین و به‌رنامه‌ی چاره‌سه‌رکردنی بۆ داده‌نێین ، یان له‌سه‌ر نه‌رێتی باوی کۆمه‌ڵی خێڵه‌کی و عه‌شایه‌ری ، به مێشکێکی له‌خۆڕازی و تیره‌گه‌رییانه‌وه له‌سه‌ر هه‌ڵه‌کان سوورده‌بین و ته‌نهاو ته‌نهاخۆمان به‌ڕاست ده‌زانین و ، هه‌رچی سه‌رنج و راو ئامۆژگارییه‌ک له‌کایه‌دابێت ره‌تیده‌که‌ینه‌وه .
له کۆمه‌ڵگایه‌کی داخراودا که هه‌لومه‌رجی ئازادی له‌گۆڕێدا نه‌بێت و هه‌رکه‌سه بۆ خۆی و به‌ته‌نها بڕیاری ره‌فتاری خۆی بدات و هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت ، ئه‌و هه‌ڵوێست و بڕیاره پابه‌ندی رۆڵی کۆمه‌ڵایه‌تی و کاریگه‌رێتی سیستمه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که ده‌بێت ، به‌پێی ئه‌و رۆڵه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ش که هه‌رکه‌سه بۆخۆی ده‌ستنیشانیکردووه ، کاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر سه‌رنج و ره‌خنه‌کان ده‌رده‌بڕێت . که‌سێک نییه له هه‌موو ماوه جیاجیاکانی ژیانیدا ئه‌م هه‌ڵوێست وه‌رگرتنه ده‌سته‌ویه‌خه‌ی نه‌بووبێت و رێگایه‌کی بۆخۆی هه‌ڵنه‌بژاردبێ .
ئه‌و تاکه‌که‌سانه‌ی بڕوایان به‌وه هه‌بێت که کاره‌کانیان ، ره‌فتاره‌کانیان ، بیروبۆچوونیان ، ده‌بێت له خزمه‌تی خه‌ڵکیدا بێت ، به ئه‌رکی سه‌رشانی خۆیانی ده‌زانن گوێ بۆ خه‌ڵکی شلبکه‌ن و ، رێز له بیروڕای ئه‌و که‌سانه بگرن که پێکه‌وه ، له شوێنێک ، له سنووری به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی ناوکۆییدا ده‌ژین ، تا شێوازی کار‌و ره‌فتاریان له‌به‌ر تیشکی ئه‌و بیروڕایه‌ی خه‌ڵکیدا دابڕێژنه‌وه‌و هه‌میشه گۆڕانکاریی له شێوه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان و ئاستی کاره‌کانیاندا بکه‌ن .
ره‌خنه‌ی خه‌ڵکی هه‌میشه سوودبه‌خشه ، جا ئه‌و ره‌خنه‌یه راستیی پێکابێت یان بۆچوونی هه‌ڵه‌و تێگه‌یشتنی ئاوه‌ژوو و تێڕوانینی سه‌رپێیی تێدا بێت . له‌هه‌ردوو باردا ، مرۆڤ ده‌توانێت سوود له ره‌خنه‌کان وه‌ربگرێت . کاردانه‌وه‌ی هه‌ر یه‌کێکیش به‌رامبه‌ر ئه‌و ره‌خنه‌یه‌ی لێیده‌گرن له یه‌کێکی دیکه جیاوازه . سه‌رکه‌وتن و به‌پیره‌وه‌چوونی ره‌خنه‌که‌ش به‌نده به‌و شێوه کاردانه‌وه‌یه‌وه ، چاره‌سه‌رکردنه‌که‌ش هه‌ر به‌و پێیه به‌ستراوه‌ته‌وه به چۆنیه‌تی ئه‌ورێبازه‌ی ره‌خنه‌لێگیراو له‌سه‌ریده‌ڕوات .
لێره‌دا باسه‌که له دینامیزمی کاری کارگێڕیی فه‌رمانگه‌یه‌کدا چڕده‌که‌مه‌وه که راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به خه‌ڵکه‌وه هه‌بێت ، به‌ده‌ر له‌وه‌ی سیستمی سیاسی له‌ده‌ستی هه‌ر هێزو لایه‌ن و گرووپێکدا بێت ، یان فه‌رمانبه‌ر نه‌یاری سیستمه‌که یان لایه‌نگیری بێت .
ئه‌و که‌سانه‌ی فه‌رمانگه‌یه‌ک کۆیانده‌کاته‌وه ، له‌ڕووی کارگێڕییه‌وه پله‌ی جیاجیایان هه‌یه . زنجیره‌ی به‌رپرسیارێتیش له‌به‌رپرسی یه‌که‌مه‌وه تا کارمه‌ندو کرێکاره‌کان جۆرێک له په‌یوه‌ندی ستوونی پێکده‌هێنێت . ئه‌م په‌یوه‌ندییه شێوه‌یه‌کی ره‌سمی وه‌رده‌گرێت و له‌و سنووره‌دا ، فه‌رمان و جێبه‌جێکردن و لێپرسینه‌وه‌و به‌دواداچوون له نێوان ئاستی سه‌ره‌وه‌و ئاستی خواره‌وه‌دا ده‌بێت . به‌ڵام جگه له‌و په‌یوه‌ندییه ستوونییه ، شیوه‌یه‌کی دیکه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌یه که به‌شێوه‌یه‌کی ئاسۆیی له نێوان کارمه‌نده‌کانی یه‌ک پله‌دا پێکدێت و ، کارلێکی ئه‌مان له‌گه‌ڵ کاره‌که‌و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونیدا ، رۆڵی خۆی له چۆنیه‌تی راپه‌ڕاندنی کار‌و خزمه‌تی خه‌ڵکیدا ده‌بینێت . له‌نێوان ئه‌م توێژه‌دا که په‌یوه‌ندی ئاسۆیی پێکده‌هێنن ، که‌متر شیوازی ره‌سمی کاریگه‌رێتی به‌سه‌ریانه‌وه هه‌یه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌پێی جیهانبینی و باری سه‌رنجی تایبه‌تی هه‌ریه‌کێکیان ، کاردانه‌وه‌یان ، هه‌ڵوێستیان له کار‌و ، له خه‌ڵکێک که ئیشیان تێیانده‌که‌وێت وه‌ر‌ده‌گرن ، که له شێوه‌ی باوی خۆیدا به‌هه‌ڵوێستی ئایدیالیستی و هه‌ڵوێستی ریالیستی پێناسه ده‌کرێن . واته له‌نێو ئه‌و کارمه‌ندانه‌ی په‌یوه‌ندیی ئاسۆیی کار پێکه‌وه گرێیانده‌دا ، دوو بیرکردنه‌وه‌و دوو هه‌ڵوێست سه‌رهه‌ڵده‌دات : یه‌کێکیان ئایدیالیستانه‌و خودیانه‌و ته‌سکبینانه‌یه ، ئه‌ویدیکه‌یان ریالیستانه‌و بابه‌تیانه‌و فراوانبینانه‌یه . ده‌شێت له‌م دوو لایه‌نه‌ی جیهانبینیدا ، له سه‌ره‌تای کاردا ، لایه‌نێکیان زاڵ‌بێت که زێتر لایه‌نی ریالیستانه‌یه ، به‌ڵام له قۆناغێکی دیکه‌دا گۆڕانی به‌سه‌ردادێت وئاستی راپه‌ڕاندنی کاره‌کان ده‌که‌وێته نێو بازنه‌کانی چالاکی و دیده جیاوازه‌کانه‌وه .
یه‌کێک له‌و دیاردانه‌ی هه‌تا راده‌یه‌ک گشتێتی هه‌یه ، چالاکی و هه‌ڵسوکه‌وتی دڵسۆزانه‌و سه‌ر‌گه‌رمیی و پاکی و به‌ته‌نگه‌وه‌هاتنی کار‌و خزمه‌تی خه‌ڵکییه که هه‌موو فه‌رمانبه‌رێک یان کرێکاری فه‌رمانگه‌یه‌ک ، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی دیدێکی سیاسی – کۆمه‌ڵایه‌تیی به‌رچاوڕوونیان ده‌رباره‌ی رۆڵی خۆیان له کۆمه‌ڵدا هه‌یه ، له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌کاربوونیان و بۆ ماوه‌یه‌ک په‌یڕه‌ویده‌که‌ن ؛ به‌ڵام ئه‌م بیرکردنه‌وه‌و هه‌ڵوێسته له‌سایه‌ی کارگێڕییه‌کی گه‌نده‌ڵدا جه‌زره‌به‌ی به‌رده‌که‌وێت ، به‌ده‌گمه‌ن و تاکوته‌رایه‌ک نه‌بێت ، کارمه‌نده‌کانی دیکه به‌ره‌و بیر‌و هه‌ڵوێستی ئایدیالیستی و خودیانه هه‌ڵده‌خزێن : ئاستی کاره‌کانیان به‌ره به‌ره به‌دوادادێت ، سه‌رگه‌رمییان بۆ کاره‌کان به‌ره‌و ساردبوونه‌وه ده‌چێت ، به‌نابه‌دڵی و به‌گیانی له‌کۆڵخۆکردنه‌وه‌وه کاره‌کان ئه‌نجامده‌ده‌ن و ، رێژه‌ی گازانده‌و پرته‌وبۆڵه‌و ناڕه‌زایه‌تیان له کاره‌کان به‌ره‌و هه‌ڵچوون ده‌چێت . واته هه‌نگاو هه‌نگاو شوێنه ریالیستییه‌که‌یان چۆڵده‌که‌ن و به‌ره‌و شوێنه ئایدیالیستێکه ده‌گوێزنه‌وه ، به‌وه‌ش له خزمه‌تی خه‌ڵک ده‌کشێنه‌وه‌و ته‌نها رۆژ ده‌ژمێرن و کات به‌سه‌رده‌به‌ن ؛ ئه‌مه‌ش گه‌نده‌ڵیی زێتر که‌ڵه‌که ده‌کات و به‌و هۆیه‌وه ئه‌رکی چاکسازیی کارگێڕیی گرانتر ده‌بێت . ئه‌وانه که بارودۆخی گه‌نده‌ڵی ئه‌م گۆڕانه‌یان به‌سه‌رده‌هێنێ ، ئه‌گه‌ر سه‌رنجیان بۆ گۆڕانه‌که‌یان رابکێشی و کاریگه‌ریی نه‌رێیانه‌ی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یان له کار نیشان بده‌یت ، به ئایدیالیستت له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و هه‌ڵوێسته‌که‌ی خۆیان وه‌ها شیده‌که‌نه‌وه که ریالیستانه‌یه‌و له‌گه‌ڵ واقیعی بارودۆخه‌که‌و فه‌رمانگه‌کان و سیستمی فه‌رمانڕه‌واییدا ده‌گونجێ .
لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه که بۆ کارمه‌ندێکی مولته‌زیم به خزمه‌تی خه‌ڵکیی – به‌ده‌ر له چۆنایه‌تیی سیستمی سیاسی – ده‌بێت چ هه‌ڵوێستێک وه‌ربگرێت ؟ ئایا ئه‌ویش خۆی به‌ده‌م شه‌پۆلی گه‌نده‌ڵییه‌وه بدات ؟ له ئاستی گه‌نده‌ڵییه‌ک که هه‌یه ده‌سته‌وسان دابنیشێ ؟ له ئاستی هاوپیشه یان هاوکاره‌کانی بێده‌نگ بێت و رێگه‌یان بدات به‌شداریی ئه‌و گه‌نده‌ڵییه بکه‌ن ؟ یان به‌پێچه‌وانه‌وه ، له سنووری تواناکانیدا به‌رهه‌ڵستی ئه‌و گه‌نده‌ڵییه بکات و هاوکاره‌کانی به‌ره‌و رێگا راسته‌که ئاڕاسته‌بکات .
له‌ڕاستیدا هه‌ڵوێستی ریالیستانه له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرێت که گه‌نده‌ڵی به حاڵه‌تێکی دژ به خه‌ڵک و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان ده‌زانێت ، بۆیه ده‌بێت له پێناوی خه‌ڵکدا هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی هه‌ڵوێستێکی نوێ و بنیاتنانی له‌نێو کارمه‌نده‌کاندا بدرێت . بنیاتنانی ئه‌م هه‌ڵوێسته نوێیه په‌یوه‌ستبوون ده‌خوازێت به بیرکرنه‌وه‌و ره‌فتاری ریالیستانه‌وه ، تا دیدو بۆچوون له بواری ته‌سکی کارێکی دیاریکراوی فه‌رمانبه‌رییه‌وه بۆ جیهانی فراوان و دنیای خه‌ڵکیی بگوازرێته‌وه . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش رێبازێکی هه‌میشه‌یی دروست هه‌یه ، ئه‌ویش شیکردنه‌وه‌ی کاره‌که‌یه ، ده‌ستنیشانکردنی ئه‌و خاڵانه‌یه که په‌یوه‌ندییان به حکومه‌ت و گه‌نده‌ڵییه‌وه هه‌یه ، له‌گه‌ڵ ئه‌و خاڵانه‌ی په‌یوه‌ندییان به خه‌ڵک و کاری رێک و راست‌و پاکه‌وه هه‌یه . له‌م شیکردنه‌وه‌یه‌دا ، له‌نێو ئه‌م دوو لایه‌نه ناکۆکه‌دا ، ده‌بێت سه‌ره‌تا لایه‌نی سه‌ره‌کیی نێوان ئه‌و دوو دژه دیاری‌بکرێت و ، هه‌وڵی راکێشانی کارمه‌نده‌کان یان که‌سی مه‌به‌ست بۆ تێگه‌یشتن و قه‌ناعه‌ت به لایه‌نه سه‌ره‌کییه‌که ، که خه‌ڵک و راستی و پاکی و دڵسۆزی و کاری خزمه‌تگوزارییه به‌بێ به‌رامبه‌ر ، بدرێت . هه‌ڵوێستی ریالیستی له کار لێره‌وه ده‌ستپیده‌کات . له‌به‌ر ئه‌وه ، له سنووری راستکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کان و دوورکه‌وتنه‌وه له به‌شداریکردنی کاری گه‌نده‌ڵیی ، هه‌ندێ پێداویستیی سه‌ره‌کیی کار هه‌یه ده‌بێت ره‌چاوبکرێن و کارمه‌نده دڵساردبووه‌کانی لێ‌ئاگادار بکرێت و بۆ جێبه‌جێکردنیان هانبدرێن ، له‌وانه :
1 ) ئاماده‌بوون بۆ شوێنی کار له کاتی دیاریکراوی خۆیدا دوانه‌که‌وتن به‌بێ هۆو کۆسپێکی به‌جی .
2 ) راپه‌ڕاندنی هه‌موو ئه‌و کارانه‌ی له‌به‌رده‌ستدایه به‌پێی کاتی دانراو بۆ مانه‌وه‌و ، هه‌وڵدان بۆ جێبه‌جێکردنی رۆژانه‌ی کاره‌کان و دوانه‌خستنی بۆ رۆژی داهاتوو .
3 ) راپه‌ڕاندنی هه‌ندێ کاری دیکه له بواری یارمه‌تیدانی فه‌رمانبه‌رانی هاوکاردا بێ گوێدانه پێ‌زانین و بێده‌نگییان . دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵوێسته کاریگه‌رێتی ده‌بێت و بارودۆخێکی نوێ له په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی نێوان فه‌رمانبه‌ره‌کاندا دێنێته‌کایه‌وه‌ودڵساردی که‌م و که‌مترده‌کاته‌وه .
4 ) یارمه‌تیدانی هه‌ر فه‌رمانبه‌رێکی نوێ که بۆ یه‌که‌م جار داده‌مه‌زرێ یان به گواستنه‌وه دێت ، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت شاره‌زایی له کاره‌کاندا په‌یدابکات و له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا به باشترین شێوه ئه‌و کارانه‌ی بۆی دیاریکراوه ئه‌نجام بدات .
5 ) به‌دواداچوونی رۆژانه‌ی سه‌رجه‌می کاره‌کان و راپه‌ڕاندنی ئه‌و کارانه‌ی دواکه‌وتوون .
ئه‌م خاڵانه‌و چه‌ندین خاڵی دیکه بنه‌مای کارێکی واقیعین که ده‌ڕژێنه نێو به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵکییه‌وه ، به‌ده‌ر له‌وه‌ی فه‌رمانڕه‌واکان کێن .
کارمه‌ندان ( فه‌رمانبه‌ران ) . له‌هه‌ر شوێنێکدا کاربکه‌ن ، وه‌ک جه‌ڕی نێو ماشێنێکی ئێجگار گه‌وره‌ن . ئه‌مه راستییه‌که ناشاردرێته‌وه‌و ، کاره‌که‌یان له خزمه‌تی سیاسه‌تی گشتی فه‌رمانگه‌که‌یاندا ده‌بێت . ئه‌وان بیانه‌وێت یان نه‌یانه‌وێت به‌شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کان له خزمه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارانی ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌تدان . هه‌روه‌ک چۆن کرێکارێک ناچاره بۆ دابینکردنی ژیانی خۆی و خێزانه‌که‌ی هێزی کاری خۆی بفرۆشی به سه‌رمایه‌داره‌کان یان به ده‌وڵه‌ت ، فه‌رمانبه‌ریش وزه‌و توانا‌و شاره‌زایی خۆی به‌چه‌ند پوولێک ده‌فرۆشێت به ده‌وڵه‌ت تا بژێوی خۆی و خێزانه‌که‌ی دابینبکات . ئه‌م شێوه‌یه له کارکردن ، به‌تایبه‌تی له فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌کاندا زه‌قێتی چه‌وساندنه‌وه‌ی کرێکارانی پێوه دیارنییه ، له‌سه‌رێکی دیکه‌شه‌وه جه‌مسه‌رێکی په‌یوه‌ندیی به خه‌ڵکییه‌وه هه‌یه ، واتا به‌شێکی زۆری ئه‌م کاره خزمه‌تگوزارییانه په‌یوه‌ندییان به ژیانی خه‌ڵکییه‌وه هه‌یه . له‌به‌ر ئه‌وه ده‌شێت لایه‌نێکی گرنگی توانای فه‌رمانبه‌ر بخرێته خزمه‌تی خه‌ڵکه‌وه . ئه‌م لایه‌نه ده‌بێته محه‌کی دڵسۆزی و راستگۆیی کارمه‌نده‌که له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی و ، له‌گه‌ڵ چۆنیه‌تی بینینی ده‌وری خۆی له کۆمه‌ڵدا . به‌م پێیه رێژه‌یه‌کی کاره‌که‌ی ناچێته خزمه‌تی سیاسه‌تی گشتی ده‌وڵه‌ته‌وه‌و ده‌توانێت ئاڕاسته‌ی خزمه‌تکردنی خه‌ڵکیی بکات . به‌م جۆره فه‌رمانبه‌ر وه‌ک تاکه‌که‌سیش رۆڵی ده‌بێت و ، کاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر پێداویستییه‌کانی خه‌ڵک و راپه‌ڕاندنی کاروباره‌کانیان ، سیمای ره‌فتارو هه‌ڵوێستی دیاریده‌که‌ن .
هه‌ر له‌م روانگه‌یه‌وه به‌ربه‌ره‌کانیکردنی بنچینه یاساییه‌کانی کار‌و دیسپلینی رێکخستنی ئه‌و ئیشه که ده‌وڵه‌ت به یاساکانی خۆی دیاریکردووه ، مه‌رج نییه هه‌موو کاتێک له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی ره‌تکردنه‌وه‌ی سیاسه‌ته گشتییه‌کانی ده‌وڵه‌ت یه‌کانگیربێت ، بۆیه ده‌بێت به تێکڕایی تێکه‌ڵ به‌یه‌کتری نه‌کرێن و بۆ هه‌ر یه‌که‌یان و بۆ هه‌ر کاتێکیش به‌جیا هه‌ڵوێستی تایبه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر وه‌ربگیرێت.
فه‌رمانبه‌رێک که بارودۆخی کاره‌که‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی تایبه‌تی ئه‌ودا له سیستمی فه‌رمانڕه‌واو یاساکانی نه‌گونجێت ، ده‌بێت ره‌تکردنه‌وه‌که‌ی له‌سه‌ر بنچینه‌یه‌کی واقیعی دابرێژێت و ، که‌م و زۆر جه‌زره‌به به به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خه‌ڵک و کۆمه‌ڵگا نه‌گه‌یه‌نێت . له بواری کاری سیاسی‌دا ده‌توانێت به‌شداریی خه‌باتی هێزێکی ئۆپۆزیسیۆن بکات و ، له بواری ئیعتیرازیشدا به چۆنایه‌تی کاره‌که‌ی ، ده‌توانێت له‌گه‌ڵ هاوپیشه‌و هاوکاره‌کانیدا هه‌ڵوێستی یه‌کبخات و له سنووری هه‌مان فه‌رمانگه‌دا یان به شێوه‌یه‌کی رێکخراو له ئاستێکی فراوانتردا له‌ڕێی کۆمه‌ڵه‌و سه‌ندیکاو رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نییه‌وه ، ئامانجه‌کانی له ئاستێکی به‌رزدا رابگرێت و له سنوورێکی یاساییدا ، ئه‌وه‌نده‌ی یاسای کارپێکراو رێگه‌ده‌دات ، یان به‌ڕێگه‌کانی تێکۆشانی مه‌ده‌نی ، بۆ به‌دیهێنانی بارودۆخێکی له‌بارتر بۆ کاره‌که‌ی خه‌بات بکات و هه‌وڵی پاراستنی مافه‌کانی له ده‌ستدرێژیکردنی ده‌زگا ئیدارییه باڵاکانی ده‌وڵه‌ت بدات و به‌دوای راگرتنی هاوکێشه‌ی مافه‌کان و ئه‌رکه‌کانییه‌وه بێت .
لێره‌دا چه‌ند خالێک له‌و مافه سه‌ره‌تاییانه ده‌ستنیشانده‌که‌ین که کارمه‌ندان لێی بێبه‌شن و ده‌بێت هوشیاریی ته‌واویان له باره‌یانه‌وه هه‌بێت و له پێناوی به‌ده‌ستهێنانیاندا تێ‌بکۆشن و هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداریان نه‌بن ؛ دیاره به‌پێی ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی بۆیان ده‌ڕه‌خسێ ، هه‌رچه‌نده به‌ده‌ستهاتنی ئه‌و مافانه ، له دوا شیکردنه‌وه‌دا ، په‌یوه‌ندیی به گۆڕانکاریی ریشه‌یی سیاسه‌ته گشتییه‌که‌وه هه‌یه‌و راده‌و ئاست و پانتایی و قووڵیی گه‌نده‌ڵیش رۆڵی خۆی له دره‌نگ و زوویی سه‌رکه‌وتن له‌م کایه‌یه‌دا ده‌بینێت .
1 ) تێکۆشان بۆ کرێیه‌کی گونجاو که ژیانێکی ئاسایی دابینبکات ، له‌لایه‌ک به دانانی لانی که‌می مووچه که ژیانی خێزانێک ( به‌پێی تێکڕایی ژماره‌ی ئه‌ندامانی خێزان له وڵات‌دا ) زامن بکات و ، له‌لایه‌کی دیکه به زیادکردنی مووچه له‌گه‌ڵ هه‌ر زیادبوونیک له نرخی کاڵاو پێداویستییه‌کانی ژیاندا . ده‌بێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌پێی دابه‌زینی نرخی دراو‌و ، پێبه‌پێی گرانی و جووڵانی بازاڕ گۆڕانی به‌سه‌ردابێت .
2 ) دابینکردنی هه‌موو ئه‌و پێداویستییانه‌ی که بارودۆخێکی باش له شوێنی کاردا پێکده‌هێنێت ، واتا دروستکردنی شوێنکارێکی رێک‌وپێکی بێ که‌موکووڕی بۆ ئه‌وه‌ی کارمه‌ند له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه ئاسووده بێت و به‌وپه‌ڕی کراوه‌یی و خۆشییه‌وه کاره‌کانی به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت . له‌و پێداویستییانه :
2/1 پاک‌وخاوێنی فه‌رمانگه‌و جوانکاریی و رێکخستنی .
2/2 نوێیی که‌لوپه‌له‌کان .
2/3 دابینکردنی هۆیه‌کانی ساردکردنه‌وه له هاوینداو ، هۆیه‌کانی گه‌رمکردنه‌وه له زستاندا .
2/4 ته‌رخانکردنی شوێنێک بۆ پشوودانی کارمه‌نده‌کان که خواردن و خواردنه‌وه‌ی به نرخێکی هه‌رزان تێدا بێت .
3 ) ته‌رخانکردنی هۆی هاتوچۆکردن به خۆڕایی بۆ فه‌رمانبه‌ران له ماڵه‌وه بۆ فه‌رمانگه‌و ، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌رکی مشوورخواردنی چۆنیه‌تی گه‌یشتن و گه‌ڕانه‌وه له‌به‌رده‌میان سووکبکرێت ؛ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌لوا ، پێویسته ماوه‌ی هاتن و چوون به‌پێی پانتایی ئه‌و شوێنه بکرێته به‌شێکی سه‌عاته‌کانی کارکردن ، واتا مووچه‌ی له‌سه‌ر وه‌ربگیرێت یان ماوه‌که‌ی لانی که‌م به‌یه‌ک سه‌عات دیاری‌بکرێت و له‌سه‌ر ده‌وام حساب بکرێت .
4 ) که‌مکردنه‌وه‌ی سه‌عاته‌کانی کارکردن به‌پێی قه‌واره‌ی کاره‌کان ، ئه‌وه‌ش به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌ی مه‌یدانیی کاروباری هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌ک ، یان به‌پێی تێکڕای سه‌عاتی پێویست بۆ ئه‌نجامدانی کاره‌کان له یه‌ک رۆژدا .
5 ) دانی کرێی زیاد به فه‌رمانبه‌ران به‌پێی سه‌عاته زیاده‌کانی کارکردنیان له سه‌روو ئه‌و ماوه‌یه‌ی یاسا بۆ ده‌وامی ره‌سمی دیاریکردووه‌و ، زامنکردنی به‌پێی یاسایه‌کی تایبه‌تی .
6 ) دابینکردنی خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی بۆ فه‌رمانبه‌رو خێزانه‌که‌ی و ، چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشییه‌کانیان به خۆڕایی له نه‌خۆشخانه‌کانی حکومه‌تداو ، سنوور دانه‌نان بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی کارمه‌ندی نه‌خۆش پێویستیی به مۆڵه‌تی نه‌خۆشی هه‌یه .
7 ) پترکردنی رۆژه‌کانی مۆڵه‌تی ئاسایی و به هیچ مه‌رجێکه‌وه گرێنه‌درێت . ده‌بێت فه‌رمانبه‌ر له سنووری بڕیاردراودا بتوانێت مۆڵه‌تی ئاسایی وه‌ربگرێت و ، بۆ ئیشه تایبه‌تییه‌کانی رێی لێنه‌گیرێت . ده‌بێت دانانی مه‌رجی کۆبوونه‌وه‌ی شه‌ش مانگ مۆڵه‌ت بۆ کاتی خانه‌نشینی هه‌ڵبگیرێت و ، رێزلێنان به مووچه‌ی شه‌ش مانگ هه‌تا ساڵێک له‌کاتی خانه‌نشینبووندا ببێته بڕگه‌یه‌کی یاسای خانه‌نشینبوونی فه‌رمانبه‌ران .
8 ) ده‌بێت له نێو هه‌موو خاڵه‌کاندا ، ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به فه‌رمانبه‌ری ژنه‌وه هه‌یه ، بارودۆخ و ته‌ندروستی و ئه‌رکه زۆروزه‌به‌نده‌کانی ژنان ره‌چاوبکرێت له‌ڕێێ :
8/1 یه‌کسانییان له‌گه‌ڵ پیاواندا له‌ڕووی کرێ و ده‌رماڵه‌و هه‌ر ئیمتیازاتێکی ماددی و مه‌عنه‌وییه‌وه‌و که‌سایه‌تیی یاساییان هاوتای که‌سایه‌تیی پیاوان بێت .
8/2 سه‌عاته‌کانی کارکردنی ژنان که‌متر بێت له سه‌عاته‌کانی کارکردنی پیاوان ، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و ژنانه‌ی دووگیانن یان مناڵه‌به‌رن .
8/3 به یاسا رۆژه‌کانی مۆڵه‌تی ژنان له مانگێکدا زێتر بێت و ره‌چاوی باری تایبه‌تی ته‌ندروستییان بکرێت . هه‌روه‌ها به یاسا مافی مۆڵه‌تی منداڵبوون و دایکایه‌تییان بۆ زامن بکرێت و هیچ مه‌رجێک له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌کانیانه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دانه‌نرێت و مافه‌کانیان پێشێل نه‌کرێت .
ئه‌م خاڵانه ، واقیعیبوون به‌رجه‌سته‌ده‌که‌ن ، چونکه هه‌ریه‌کێکیان چاره‌سه‌رکردنی واقیعێکی وشکهه‌ڵاتووی دواکه‌وتووه‌و پڕ به که‌موکووڕییه‌کانی ئێستایه . واقیعیبوون دانانی چاره‌سه‌رکردنی دروسته له شوێنی بوویه‌کی نادروستدا ، واتا له واقیعێکه‌وه ده‌ستپێده‌که‌یت و به واقیعێکی باڵاتری ده‌گۆڕیت .
دادگا تاوانبارێکی ئه‌نفالی ئازاد کرد !
یه‌کێک له دیارده سه‌یرو سه‌مه‌ره‌کانی جیهان بانگاشه‌ی دادپه‌روه‌رییه . هه‌ر چینه دێت و دادپه‌روه‌ری بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی پێناسه ده‌کات . هه‌ر حزبه دێت و بڕیاره‌کانی خۆی به ئه‌وپه‌ڕی دادپه‌روه‌ری ده‌زانێت . هه‌ر حکومه‌تێک دێته سه‌رکار یاساکانی خۆی به به‌رجه‌سته‌ی دادپه‌روه‌ری له قه‌ڵه‌م ده‌دا ؛ ئه‌وانه له چه‌مکێک ده‌دوێن که هێشتا بۆ یه‌ک رۆژیش له‌سه‌ر رووی ئه‌م زه‌مینه نه‌هاتۆته دی . له‌به‌ر ئه‌وه سه‌یره‌و سه‌یریش نییه ئه‌م دادپه‌روه‌رییه له به‌رگی جیاجیادا ببینین ، یان ملی یاساکان به‌ده‌ستی دادوه‌ره‌کانه‌وه ببینین ، چۆنیان بوێت وه‌ها بایبده‌ن ، یان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی ده‌سه‌ڵاتداران – بیانی بن یان خۆماڵی – بێدادیی پێ بچه‌سپێنن ، یان هه‌ق و ناهه‌ق جێگۆڕکێ پێ بکه‌ن .
ئه‌وه‌تا له ئه‌نجام و بڕیاره‌کانی دادگایی‌کردنی تاوانبارانی ئه‌نفالدا ، شێوه‌یه‌ک له‌و ناهه‌قییه به‌رچاومان ده‌که‌وێت ؛ ئه‌وه‌تا تاوانبارێکی وه‌ک ( طاهر العانی ) ئازاد ده‌کرێت و ، دادگا پاساوی ئازادکردنی به‌وه ده‌هێنێته‌وه که گوایا به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویستی له‌سه‌ر نه‌بووه ! یان به واتایه‌کی دیکه ، به بێ تاوان گیراوه ، بێ گوناهه ، ده‌ستی پاک و بێگه‌رده‌و به خوێنی قوربانییانی ئه‌نفالدا نه‌چووه !
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه‌و جۆری پێکهاته‌ی دادگاکه ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه ، بچووککردنه‌وه‌ی تاوانه‌کان بوو بۆ تاوانی ئاسایی و ، به‌و پێیه‌ش یاسای عێراقی و بازنه‌ی ( تاوان ) ه ئاساییه‌کان بۆ دادگا دیاری‌کرا .
له راستیدا ئه‌وه دادگایه‌ک نه‌بوو به قه‌واره‌ی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه‌ی له مێژووی ره‌شی به‌عسییه‌کاندا به ئه‌نفال ناسرا ، دادگا وه‌ک تاکه‌که‌سی ( مجرد ) له‌و به‌رپرسیارێتییه‌ی هه‌یانبوو ، مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ تاوانباره‌کاندا ده‌کردو ، ته‌نها به دوای به‌ڵگه‌ی دیاریکراوی تاوانه‌وه بوو . دادگا به پێی یاسای عێراقی به‌ڵگه‌ی به‌رچاوی بۆ ئیدانه‌کردن و حوکمدانی تاوانباران ده‌ویست ، وه‌ک چۆن بۆ حوکمدانی هه‌ر بکوژێکی ئاسایی ده‌یه‌وێت .
بڕیاری ئازادکردنی ئه‌و تاوانباره ، سه‌ره‌نجامی هه‌ڵه‌یه‌کی بونیادیی بوو له پێکهێنانی دادگادا . دادگا بێ ره‌چاوکردنی لایه‌نی سیاسی پێکهاتبوو ، سیاسه‌تی تێدا فه‌رامۆش کرابوو ؛ ئه‌گینا چۆن ده‌بێت تاوانبارێکی وه‌ها که ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی به‌عس بوو ، به‌م شێوه‌یه ، قورتاری ببێت و لاپه‌ڕه ره‌شه‌که‌ی به بڕیاری دادگا سپی بکرێته‌وه .
ره‌فتارو هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌و ، وه‌کو ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تی به‌عس ، دوو جۆره به‌رپرسیارێتی ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی: به‌رپرسیارێتییه‌کی تاکه‌که‌سی ، واته به‌رپرسیارێتی شه‌خسی له‌به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵاتیدا له هه‌ر شوێن و جێوڕێیه‌کدا کاری کردبێت و ؛ به‌رپرسیارێتییه‌کی ناوکۆیی به کۆمه‌ڵیش له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته حزبییه باڵایه‌ی بۆ نزیکه‌ی چل ساڵ مه‌رگیان له عێراقدا ده‌چاند .
ئه‌و وه‌ک هه‌ر ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تیی هه‌رێمایه‌تی و نه‌ته‌وایه‌تی حزبی به‌عس به‌شێکی تاوانه‌کانی رژێمی له گه‌ردندایه ، نه‌ک هه‌ر به‌رامبه‌ر قوربانییانی ئه‌نفال ، به‌ڵکو به‌رامبه‌ر هه‌ر هاووڵاتییه‌ک که سیاسه‌تی سه‌رکوتگه‌رانه‌ی به‌عس زیانی جه‌سته‌یی و ده‌روونی یان ماددی و مه‌عنه‌وی پێگه‌یاندبێ .
ئه‌و ده‌زگایه‌ی رژێمی به‌عس که به هیچ لۆژیکێک ئازادکردن نایگرێته‌وه سه‌رکردایه‌تیی هه‌رێمایه‌تی ( القیادةالقطریة) ی به‌عسه ، جونکه ئه‌ندامانی ئه‌م ده‌زگا باڵایه داڕێژه‌رو جێبه‌جێکه‌ری سیاسه‌تی فاشستیانه‌و ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ی رژێم بوون و ، هه‌ر له‌و رۆژه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان زه‌وت کرد تا رۆژی رووخاندنیان ، له ته‌واوی ئه‌و تاوانانه‌ی به‌رامبه‌ر گه‌لانی عێراق و ناوچه‌که‌یان کردووه به‌رپرسیارن .
له‌به‌ر ئه‌وانه هه‌مووی ، لانی که‌می ” داد ” ێک که داگیرکه‌ران و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مڕۆ له عێراقدا خۆیانی پێوه هه‌ڵده‌کێشن ئه‌وه ده‌خوازێت که ئه‌م تاوانباره‌و سه‌رجه‌م تاوانباره‌کانی دیکه‌ی سه‌رکردایه‌تی به‌عس که پشکیان له ده‌سه‌ڵاتدا هه‌بووه ، به‌رپرسیارێتی چل ساڵیان لێدانه‌ماڵرێ و تاوانه‌کانیان له ته‌وێڵیان نه‌سڕدرێته‌وه .
ده‌بێت ئه‌وانه ، سزای راسته‌قینه‌ی خۆیان وه‌ک زیندانیی هه‌تا هه‌تایی له کونجی زیندانێکدا به‌سه‌ربه‌رن تا ئه‌و رۆژه‌ی به‌ره‌و گۆڕستان مل ده‌شکێنن .
حوزەیرانی ٢٠٠٧
ده‌رباره‌ی ئینته‌رنێت و گرووپه‌کان
له‌سه‌ر تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوک له ئینته‌رنێتدا ، به‌شێوه‌یه‌کی فراوان ، پێکهێنانی گرووپی جیاجیا ده‌بینین . هه‌ر گرووپه کۆمه‌ڵێک له به‌شداربووانی ئه‌و تۆڕه‌ی کۆکردۆته‌وه‌و ، ئامانجێک ، مه‌به‌ستێک ، که‌یسێکی بۆ خۆی دیاریکردووه . هه‌ندێک له‌و گرووپانه ئه‌کتیڤن و ، هه‌ندێکیشیان هه‌ر به‌ناو هه‌ن و کارلێکێکی به‌رچاو له‌نێوانیاندا نییه .
سه‌رچاوه‌ی پێکهێنانی ئه‌م گرووپانه بۆ سروشتی کۆمه‌ڵایه‌تیی کۆمه‌ڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه ، په‌یوه‌ندیی به خه‌سڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تیی مرۆڤه‌وه هه‌یه ؛ ئه‌و سروشت و خه‌سله‌تانه‌ی له سه‌ره‌تای بوونی مرۆڤه‌وه له‌سه‌ر زه‌وی ، دیارده‌یه‌کی بوونی مرۆڤ و چالاکییه‌کانی بووه ، چ له ململانێیدا له‌گه‌ڵ سروشت و ، چ له ململانێی کۆمه‌ڵایه‌تیدا .
مرۆڤ بێ کۆمه‌ڵ نه‌یتوانیوه ئه‌و ململانێیه به‌ره‌وپێشه‌وه به‌رێت ، پێشکه‌وتنی ژیانیش سه‌ره‌نجامی ئه‌و کاره هه‌ره‌وه‌زییه کۆمه‌ڵایه‌تییه بووه که گرووپه جیاجیاکانی مرۆڤ بۆ به‌ده‌ستهێنانی ژیانێکی باشتر پێڕه‌ویانکردووه . به‌م پێیه پێکهێنانی گرووپ له ئاسته جیاجیاکانی کۆمه‌ڵداو ، دیارده‌ی سه‌رهه‌ڵدانی له‌نێو نوێترین ئامرازه‌کانی په‌یوه‌ندیی کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رده‌می پێشکه‌وتنی زانست و ته‌کنه‌لۆژیا ، درێژه‌پێدانی ئه‌و ره‌وته مێژووییه‌ی کاری به‌کۆمه‌ڵه که به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر‌و بۆ مه‌به‌ستی جیاجیا پێکهاتووه .
ئه‌مڕۆ به هۆی ئه‌و ئیمکاناته‌ی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ره‌خساندوویانه ، ده‌توانرێت له زۆر بواردا به‌شێوه‌یه‌کی باش ، که هه‌رگیز پێش ئه‌م بازدانه گه‌وره‌یه‌ی زانست و ته‌کنه‌لۆژیا نه‌بووه‌و نه‌بینراوه ، خه‌ڵکی خۆی رێکبخات و بۆ به‌دیهێنانی هه‌موو پێداویستییه‌کانی ژیانیان سوودی لێوه‌ربگرن .
سوودوه‌رگرتن له ئینته‌رنێت له بواری په‌یوه‌ندیدا ، ده‌شێت هه‌موو کایه‌کانی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیریی و په‌روه‌رده‌یی و سه‌ربازی و ئیداری و … هتد ، بگرێته‌وه‌و ، به‌ئاسانترین رێگه مه‌به‌سته‌کان به‌ده‌سته‌وه بدات . ده‌توانێت شێوه ته‌قلیدییه‌کانی په‌یوه‌ندیی ئه‌ندامانی گرووپێک یان په‌یوه‌ندیی گرووپه‌کان به‌یه‌که‌وه ببه‌زێنێت و ، له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی وڵاتێک‌دا ، یان له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یه‌کدا ، یان له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا په‌یوه‌ندییه‌کان پێکبهێنێت و په‌ره‌یان پێبدات ؛ له‌به‌ر ئه‌وه بازنه‌ی فراوانیی گرووپه‌کان به‌پێی ئامانجه‌کان و سنووری هه‌ڵسووڕان و کارکردنیان ده‌شێت له ئه‌لقه ئه‌ڵقه‌ی جیاوازدا بن و هه‌ر له ده‌وروبه‌رێکی دیاریکراوی به‌رته‌سکه‌وه تا گشت جیهان بگرێته‌وه .
ئێمه‌ی نه‌وه‌ی ئه‌م سه‌ده‌و هه‌زاره نوێیه هه‌لێکی له‌بارمان بۆ ره‌خساوه‌و ، بۆ ئه‌وه‌ی له کاروانی به‌ره‌وپێشه‌وه کشاوی به‌شه‌رییه‌ت دوانه‌که‌وین ، پێویسته له دوا ئیمکاناته زانستی و ته‌کنه‌لۆژییه‌کانی سه‌رده‌م سوودوه‌ربگرین و بیخه‌ینه خزمه‌تی ئامانجه‌کانمانه‌وه .
په‌راوێزەکان
(1) ئەم وتارە لەچلەى مەرگى مامۆستادا رۆژى 29/5/2001 لە هۆڵى رۆشنبیریى لەسلێمانى ، لەلایەن نووسەرەوە خوێندرایەوە .
(2) مەبەست شەهید (جعفر عبدالواحد)ە کەلە 21/11/1976 دا ، لەگەڵ شەهیدان (شەهاب شیخ نورى)و (ئەنوەر زۆراب) لەزیندانى (ئەبوغرێب) لەسێدارە دران . ئەم وتارە کورتکراوەى وتارێکە ساڵى 1991 بۆ ئەو ئاهەنگى یادەوەرییە نووسیم کەنیاز وابوو لە (کۆیە) بۆى بکرێت بەڵام ئەو ساڵە نەکراو کە پاش یەک دوو ساڵ یادەوەریى کرایەوە بانگیان نەکردم .
(3) (ئاگر) نازناوى شیعریى شەهید جەعفەر بوو ، ئەوەشم دواى شەهیدبوونى زانى لەرێگەى شیعرێکى کاک (خالد دلێر)ەوە کەبەو بۆنەیەوە داینابوو .
(4) ئەم کتێبە لە نووسینى (مام جلال)ەو بەزمانى عەرەبییە ، پێشکەشێکەى شیعرى شاعیرى گەورەى عەرەب (محمد مهدی الجواهری) یە .
(5) شیعرەکە بەناونیشانى (تنویمە الجیاع)ەو هەر ئەو دێڕانەم لە بیرماوە کە شەهید جەعفەر زۆرى دەگوتنەوە ، بەپێویستیشم نەزانى لەبەر دیوانەکەى جەواهیرى هەمووى بنووسمەوە چونکە مەبەست نموونەکەى شەهیدە بۆ ئەرکى کەسانى بلیمەت و شۆڕشگێڕ .
(6) کۆنگرەى یەکێتیى نووسەرانى کورد(کۆنگرەى راپەڕین)کە لە 15 – 17 ى مانگى تشرینى یەکەمى ساڵى 1991دا لە شارى (شەقڵاوە) بەسترا ، دەربارەى ئەو نووسەرانەى لە زیندانەکانى رژێمى عیراقدان بڕیارێکىدا ، بەپێى ئەو بڕیارە دواى دەستبەکاربوونى دەستەى کارگێڕیى – مەڵبەندى گشتى ، دەبێت یەکێتیى نووسەران یاداشتێک دەربارەى چارەنووسى ئەو نووسەرانە ئاڕاستەى لیژنەى مافى مرۆڤى سەر بەکۆمەڵى نەتەوە یەکگرتووەکان بکات . یەکێک لەو نووسەرانە (فەهمى قەرەداغى) بوو کە لە 29/11/1980 وە لەلایەن دەزگا جاسوسییەکانى رژێمەوە بێ سەرو شوێن کرابوو .
فەهمى قەرەداغى ، یەکێکە لە نووسەرە قەڵەم بە بڕشتەکانى ساڵانى حەفتاى سەدەى رابردوو کەلەبوارى سیاسى‌و رۆشنبیرى‌و رۆژنامەگەریدا دەنگێکى دیاربوو ، ئەندامێکى چالاکیى شانە سەرەتاییەکانى کۆمەڵە بوو .
ئەم چەند دێڕەم لەسێ کاتى جیاجیادا بۆ نووسى :
یەکەم بەشیان ، دواى راپەڕین ، لە کاتى بەستنى کۆنگرەى نووسەراندا وەک هەستێکى تایبەتى لەناخمدا خرۆشاو خەم و پەژارەى زیندانیکردنى ئەوى پێبووە وشەو ئەم پەخشانەى لێڕسکاو لە ئاهەنگێکدا کە بەبۆنەى ئازادبوونى زیندانە سیاسییەکان لە (هۆڵى گەل) لە هەولێر سازدرا
خوێندمەوە .
دووەم بەشیان ، دواى وتارێکى کاک (صلاح شیخ شەرەف) و دوو وتارى بەندەو بەڕێز (مام جلال) لە ژمارەکانى (1151 ، 1164 ، 1165) ى رۆژنامەى (کوردستانى نوێ)دا ، دیسان لە ناخمدا خەمڵى و ئەو وشانەى بەرهەم هێنا .
سێیەم بەشیان لە دواى تەواو بوونى پرسەى دایکم نووسیم کەلە 2/6/2000 دا کۆچى دوایى کرد‌و بەحەسرەتى بینینەوەى (فەهمى) سەرینایەوە .
(7) بۆ ئاگاداریى خوێنەرانى هێژا لەو ماوەیەدا ، کە نزیکەى ساڵێک و چەند مانگێکى خایاند ، سەرنووسەرى رۆژنامەى (هەرێمى کوردستان) بووم یەک سەروتارو سێوتارم بەناوى (وتارى هەرێم)ەوە نووسیوە . لەم کتێبەدا تەنها دووانیان پەخش دەکەم یەکێکیان ئەم وتارەیەو ئەویدیکەیان وتارى ((دەبێت کەسى شیاو بۆ شوێنى شیاو دابنرێت)) کەلەبەشى سێیەمدایە ، دوو وتارەکەى دیکە ((کۆنگرەى ئۆپۆزیسیۆنى عێراق و دەرفەتێکى دیکە بۆ ستراتیژێکى یەکگرتوو)) و ((حکومەتى هەرێمى کوردستان خەونى دێرین و دەسکەوتى مەزنى گەلەکەمانە)) کە لە ژمارەکانى 154 و219 ى رۆژنامەى (هەرێمى کوردستان)دا بڵاوکراونەتەوە ، لەبەر ئەوەى لەکاتى بڵاوکردنەوەیاندا چەند دەستەواژەو چەمکێکى تێدا دەستکاریکرا مۆرکى بیروبۆچوونى منیان بەسەرەوە نەما بۆیە هەر ئەو کاتەو هەتا ئێستاش ، تەواو خۆم بە خاوەنیان نازانم ، لەبەرئەوە لێرەدا بڵاوم نەکردنەوە .
.
لێدوانێک بنووسە