پلانی سەد ساڵە بۆ بەهێزکردنی مەعریفە دادەنێین

6 نیسان

پلانی سەد ساڵە بۆ بەهێزکردنی مەعریفە دادەنێین

ئەوە راستە کە دەبێت هەموو پلانێک ماوەی دیاریکراوی خۆی هەبێت ، واتە پلانەکە لەو ماوەیەی بۆی دەستنیشان دەکرێت بێتەدی وەک لە بڕگەی یەکەم و دووەمدا هاتووە : برنج دەتوانرێت ساڵانە بچێنرێت و لەهەمان ساڵدا بەرهەمی هەبێت ، هەروەها نەمام ماوەیەکی زێتری دەوێت و کەمتر لە بیست ساڵی گەرەکە بۆ بەرگرتن ، بەڵام لەڕووی پەروەردەییەوە ناکرێت ئامانجی ئێمە بەهێزکردنی سوپا بێت .ئامانجی راستینەی بەشەرییەت یەکسانی و ئازادی و پێکەوە ژیانە .سوپا ئامرازی دەوڵەتە بۆ پاراستنی دامودەزگاکانی خۆی و چینە دەسەڵاتدارەکان ، ئامرازی سەرکوتکردنی چینە بندەستەکانە ، بۆیە خوازیارین هەرچی سوپایە لەم جیهانەدا نەمێنێت ، جەنگ بۆ هەتاهەتایە نەمێنێت و بنبڕ بکرێت . بۆیە لەبری پلانی سەد ساڵە بۆ بەهێزکردنی سوپا دەبێت بەهێزکردنی مەعریفەی بەشەرییەت بێت ، خۆشگوزەرانی نەوەکانی داهاتوو بێت ، دوای سەد ساڵ دنیایەکی باشتر بێت کە سەردەمی وەحشیگەریی ئێستای لە یادەوەریی مرۆڤدا سڕیبێتەوە .

تێبینی
ئەمە کۆمێنتێکە لەسەر پۆستەرێک ، وێنەی چەند سەربازێکی تێدایە بە هەموویان ئاڵایەکیان هەڵگرتووە . لەژێرەوە نوسراوە :
١ . ئەگەر پلان بۆ ساڵێک دادەنێیت برنج بچێنە .
٢ . ئەگەر پلان بۆ بیست ساڵ دادەنێیت نەمام بچێنە .
٣ . ئەگەر پلان بۆ سەد ساڵ دادەنێیت سوپا بەهێز بکە .
( پەندێکی چینی )

فوئاد قەرەداغی
٤ – ٤ – ٢٠١٥

لێدوانێک بنووسە