مامۆستا بەئەزموونەکان

8 ئیلول

مامۆستا بەئەزموونەکان

فوئاد قەرەداغی

” مامۆستا بەئەزموونەکان ” بەرگی یەکەمی کتێبێکە نووسینی پەنجا مامۆستای بەئەزموونی لەخۆگرتووە . ئەم نووسینانە لە رۆژنامەی ” ئامانج ” ئۆرگانی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستاندا بڵاوکراونەتەوە .
ئەم کتێبە ساڵی ٢٠١٥ چاپکراوە ، مامۆستایان عومەر محەمە ئەمین و ئەنوەر ئەبوبەکر شارباژێڕی بابەتەکانیان ئامادەکردووەو بۆ بەچاپگەیاندنیان رێکیانخستوون . پڕۆفیسۆر عیزەددین مستەفا رەسول پێشەکی بۆ کتێبەکە نووسیوە .
نووسەری ئەم وتارە یەکێکە لەو مامۆستایانەی لەم کتێبەدا بەسەرکراوەتەوە . نووسینەکانی دەکەوێتە لاپەڕەکانی ٣٧٩ بۆ ٤٥٢ .نووسینەکان بریتین لە سێ دیمانەو لێکۆڵینەوەیەک و حەوت وتار بەم پێیەی لێرەدا ریزیدەکەین :
١ ) دیمانەیەک بە ناونیشانی ” پێشکەوتن بە پەروەردە دەستپێناکات ، بەڵام دەشێت پەروەردە فاکتەرێکی زۆر ئەکتیڤی پێشکەوتنی سیاسی – کۆمەلایەتی بێت .
٢ ) دیمانەیەک بە ناونیشانی ” پەروەردە وەکو ستراتیژ بۆ دواڕۆژی کورد مامەڵەی لەگەڵدا نەکراوە .
٣ ) دیدارێک تایبەت بە کۆنگرەی دوانزەیەمی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان .
٤ ) لێکۆڵینەوەیەک سەبارەت بە ” سیستمی خوێندن و تێرۆر ” .
٥ ) وتارەکان
أ – دەربارەی یاسای یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان .
ب – پێویستیی دایەلۆگ سەبارەت بە بزووتنەوەی رێکخراوەیی مامۆستایان لە کوردستاندا .
ج – رستێک پرسیار .
د – لە چاوەڕوانیی زەنگدا .
ها – وەڵامی ئەم پرسیارانە بدەرەوە .
و – ” ئامانج ” ی ” خاوەنشکۆی مامۆستایان ” مان چۆن دەوێت ؟
ز – یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان و ئەرک و بەرنامەی ئەم وەرچەرخان و قۆناغە مێژووییە .
دەستخۆشیم بۆ ئامادەکاران . هیوادارم مامۆستایانی خۆشەویست بە خوێندنەوەی وتاری ئەو مامۆستا بەئەزموونانە سوودوەرگرن و لە سەرنج و رەخنەوبیروبۆچوونەکانیان بێبەش نەبین و ، هەر بژین .

لێدوانێک بنووسە