نەورۆز . . . حوکمڕانیی ھەرێم

23 ئازار

نەورۆز . . . حوکمڕانیی ھەرێم
فوئاد قەرەداغی
واتاکانی نەورۆز

1 – بەهارو سەری ساڵی نوێ .
2 – داستان و ئەفسانەی زوحاک و مارەکانی سەرشانی و خۆراکی رۆژانەیان کە مێشکی دوو گەنجە .
3 – ئاگرکردنەوەو ئاھەنگ و خۆڕازاندنەوەو سفرەی حەفت سین و ھەڵپەرکێ و گۆرانی …ھتد .
4 – نۆژەنکردنەوەی ساڵانەی خەباتی نەتەوەیی ( کوردایەتی ) .
5 – کێبەرکێی نێوان خێرو شەڕ و چاکەو خراپە .
6 – ململانێی نێوان ستەمکارو ستەملێکراوان ( دەسەڵات و خەڵک ) .
ھەر چینێک و ھەر تاکەکەسێکیش بەپێی ئینتیمای چینایەتی و ئایدیای خۆی پێڕەوی یەکێک یان زێتر لەو واتایانە دەکات .

جێگرەوەکانی حوکمڕانانی ھەرێم
نوێنەرانی قوتابخانەی کوردایەتی لە حوکمڕانیدا سەرکەوتوو نەبوون . ئەوانەشی دەیانەوێت جێگرەوەیان بن لەوان باشتر نین .
پەیامی حکومەتی هەرێم

بۆ تورکیا : لە بۆردومانی گوندەکان بەردەوامبە .
بۆ پەکەکە : بارکەن ، بڕۆن

لێدوانێک بنووسە