مرۆڤدۆستیی … مرۆڤدۆستیی
فوئاد قەرەداغی
بەھای مرۆڤدۆستیی
لە ریزکردنی بەهاکاندا ، مرۆڤدۆستیی بەرزترین و لەپێشترینە .
دەوڵەت و جەوھەری راسیزم
راسیزم پەیوەندی بە بوونی دەوڵەتەوە نییە . راسیزم ئایدیاو هەڵوێست و پڕاکتیکەو لە رەفتاردا رەنگدەداتەوە .
راسیزمی کوردی
راسیزمی کوردی دەستیبڕوات ، بە پاساوی ستەملێکراویی کورد ، بۆڕی راسیزمی عەرەبی و فارسی و تورکی دەدات .
ژێردەستەیی و مافی بەرەنگاریی
ژێردەستەیی مافی بەرەنگاری و هەموو شێوەکانی تێکوشانت بۆ رزگاری دەداتێ ، نەک پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و هەڵوێستی راسیستی .
ھەردوو رووی شۆڤێنیزم
شۆڤێنیزمی نەتەوەی سەردەست و گۆشەگیریی نەتەوایەتیی نەتەوەی ژێردەست دوو ڕووی یەک دراون و بوونیان بەیەکەوە گرێدراوە .
لێدوانێک بنووسە