خۆشباوەڕیی و نەبەکامیی سیاسی
فوئاد قەرەداغی
شوبات ٢٠١٩
ڤیدیۆیەک خۆشباوەڕیی دەخاتەوە
بۆ یەکەمجارە روداوێکی وەها روبدات لەسەرانسەری جیهان؟! دڵخۆشکەرە : ڤیدیۆیەکە ئەمڕۆ پەیتاپەیتا بۆم دەنێرن . ئەمە چ خۆشباوەڕییەکە !!!
ساویلکەو خۆشخەیاڵین
بەڕاستی تا رادەی ساویلکەیی خۆشباوەڕین ، ئەگەر نا ، بە پڕۆژەی سیناتۆرێکی ئەمریکایی خۆشخەیاڵ و دڵخۆش نابین !!!
تێگەیشتنی عەوامانە لە سیاسەت
دیاریکردنی ناکۆکیی سەرەکیی بە حیزبێک ، بێشیکردنەوەی سەرجەم ناکۆکییەکانی وڵات ، نیشانەی نەبەکامی و تێگەیشتنی عەوامانەیە لە سیاسەت .
دەشێت دوو لایەنی نەیار پێکەوە هەڵبکەن
پەیوەندی سیاسی پابەندی پەیوەندی چینایەتییە بۆیە دەشێت دوو لایەنی نەیار لە کات و شوێن و مەرجێکی دیاریکراودا پێکەوە هەڵبکەن .
دەمارگیریی و دایەلۆگ و جنێودان
کەسانێک دەمارگیریی ئاینی و نەتەوەیی و حیزبییان هەبێت لە دایەلۆگدا پشوویان درێژ نییە کە وەڵامی لۆژیکییان پێنەما بە جنێو داتدەگرنەوە .
ئاڕاستەکردنی رکوکینە دژی یەک لایەنی سیاسی
هەوێیەکی هەیە ناوی کاڵێ-یە ، ئەمە حاڵی کەسانێکە لەنێو ئەو هەموو دوژمنەی گەلەکەماندا ،تەنها رکوکینە ئاڕاستەی لایەنێکی سیاسی دەکەن .
لێدوانێک بنووسە