پاساوی باو بۆ فرەژنیی
فوئاد قەرەداغی
2019 مارس
ناوەرۆکی چەند کۆمێنتێک
ناوەرۆکی ئەو چەند کۆمێنتەی لێرەدا پەخشی دەکەم لە زاری چالاکوانی رێکخراوێکی ژنانەوە وەرمگرتووە کە شەوی ۸ ی مارسی ۲۰۱۹ لەگەڵ چەند چالاکوانێکیدیدا دەربارەی پرسی ژنان لە کەناڵێکەوە دیمانەیان لەگەڵداکرا .
پاساوێکی فرەژنی
پاساوی فرەژنی : کچی قەیرە لەزیادبوونایە بۆیە چارەی ئەو بارە کۆمەڵایەتییە فرەژنیی پیاوانە !!
پاساوی شووکردن سەربەهەوێ
پاساوی چالاکوانێک بۆ فرەژنی : ژن هەوێی بەسەربێت باشترە لەوەی هاوسەرەکەی ناپاکیی لەگەڵدا بکات !!
چارەسەر بۆ ئەو ژنانەی هاوسەرەکانیان نەماون
چالاکوانێک چارەسەری بۆ ئەو ژنانەی هاوسەرەکانیان نەماون ، شووکردنیان سەر بە هەوێ بوو !!
شووکردن بە پیاوێکی خێزاندار باشترە لە مانەوە
چالاکوانێکی پرسی ژنان : ئەو ژنانەی هاوسەرەکانیان نەماون و منداڵیان هەیە شوو بکەنەوە بە پیاوێکی خێزاندار باشترە لەوەی بمێننەوە !!
فرەژنی بۆ پیاوان مەرجدارە
ئیسلام چوار ژنی بۆ پیاو ، بەمەرجی عەدالەت لەنێوانیاندا ، سەلماندووە ، بەڵام پیاوانی موسڵمان بێ ئەو مەرجە ، فرەژنیی پەیڕەودەکەن .
سیستمی ژنسالاریی
لە مێژووی بەشەرییەتدا بەر لە کۆمەڵگەی چینایەتی کۆمەڵگەی دایکایەتی هەبووە . کە چینەکان دروست بوون دابەشکردنی کار پیاوسالاریی هێنایە کایەوە ، تا ئێستاش بەردەوامە و سیستمێک نییە ناوی سیستمی ژنسالاریی بێت . بەڵام ئەگەر قسە لەسەر ستەم بێت ئەوا جیاوازی نییە هەر کەسێک بیکات هەر ستەمە ، بەڵام لە ئەمرۆدا ستەمی ژن لە پیاو بەشێک نییە لە سیستمێک بە پێچەوانەی ستەمی پیاو کە سیستمی پیاوسالاریی لەپشتە .
لێدوانێک بنووسە