له کوێوه ده‌ست به گۆڕانکاریی په‌روه‌رده‌یی ده‌کرێت ؟
گۆڕانکاریی و گه‌شه‌کردنی کۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌تمه‌ندییه‌کی ره‌وتی مێژوویی کۆمه‌ڵگاکانه ، یاسایه‌کی سه‌ره‌کی په‌ره‌سه‌ندنی کۆمه‌ڵه‌و به‌شێوه‌یه‌کی بابه‌تی کارده‌کات و هه‌رگیز به ره‌هایی راوه‌ستان به‌خۆیه‌وه نابینێت ، به‌ڵام له هه‌ندێ ماوه‌ی ئه‌م مێژووه‌دا ، به هۆی کاریگه‌رێتی هێزه چه‌وسێنه‌ره‌کانه‌وه ، به‌ربه‌ستی کارکرده‌کانی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندی و یاسایه ده‌کرێت و ره‌وته مێژووییه‌که شپرزه ده‌بێت و له رێڕه‌وی ئاسایی خۆی لاده‌دات . ئه‌و راستییه‌ی زانستی کۆمه‌ڵایه‌تی ، هه‌موو بواره‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی ، که یه‌کێکیان بواری په‌روه‌رده‌و فێرکردنه ، ده‌گرێته‌وه .
ره‌وتی په‌روه‌رده‌و فێرکردن له سایه‌ی سیستمی نه‌ته‌وایه‌تی شۆڤێنی عێراقدا ، به تایبه‌تی له ماوه‌ی سیی ساڵی رابردوودا ، ئه‌م به‌ربه‌ستکردنه گرتییه‌وه‌و له ئاکامدا سیستمی په‌روه‌رده‌و فێرکردن بۆ ئاستێکی ئێجگار نزم و په‌ڕپووت دابه‌زی .
کۆمه‌ڵگای کوردستان ، سه‌باره‌ت به بارودۆخی چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و سیاسه‌تی ته‌عریب و ته‌بعیس و تواندنه‌وه‌و جینۆساید ، به‌شێکی گه‌وره‌ی ئه‌و وێرانکارییه په‌روه‌رده‌ییه‌ی به‌رکه‌وت که هوشیارانه له‌لایه‌ن رژێمه‌وه به‌رنامه‌ڕێژکرابوو ، بۆیه دوای راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ر له به‌هاری ساڵی 1991 دا‌و دواتر دوای ناچارکردنی رژێم به کشانه‌وه له کوردستان میراتێکی په‌روه‌رده‌یی کاول و داڕزیو بۆ خه‌ڵکی کوردستان مایه‌وه . ئیمڕۆ دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له چوار ساڵ به‌سه‌ر راپه‌ڕین و کۆتاییهاتنی ده‌سه‌ڵاتی شۆڤێنیستی رژێمدا ، هێشتا سیستمی په‌روه‌رده‌و فێرکردن- به‌گشتی – له زۆرێکی بواره جیاجیاکانی په‌روه‌رده‌دا ،نه‌ک هه‌ر له بازنه‌ی سیاسه‌ته چه‌وته‌کانی رژێم ده‌رنه‌چووه ، به‌ڵکو له زۆر بواردا که‌ره‌سه کۆنه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه به‌کارده‌هێنرێت و ، به کرده‌وه ، هه‌مان یاسا‌و نه‌رێت و ره‌فتارو ئه‌قڵییه‌ت باڵاده‌سته .
ئه‌م واقیعه گۆڕانکاریی ده‌خوازێت و ، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شێوازی شێواو و رسکاوی په‌روه‌رده‌و فێرکردنی رژێم ، ده‌کاته ئه‌رکێکی به په‌له‌و ناکرێت چاو له ئاستیدا دابخرێت .
دیاره گۆڕانکاریی ریشه‌یی که سه‌رتاپای سیستمی په‌روه‌رده‌و فێرکردن بگرێته‌وه پێویستیی به شۆڕشێکی په‌روه‌رده‌یی هه‌یه ؛ شۆڕشێک که له بنه‌ڕه‌تدا ته‌واوی سیستمه‌که بگۆڕێت و سیستمێکی دیکه‌ی له شوێنه‌واردا دابنێ ، ته‌نها ئه‌مه رێگای چاره‌سه‌رێکی بنچینه‌ییه که ئاستی په‌روه‌رده له کوردستاندا ته‌کان پێبدات و ، بۆ ئاستی په‌روه‌رده‌ی نوێی ئه‌م سه‌رده‌مه‌و ئه‌و گه‌شه‌کردنه زانستی و ته‌کنه‌لۆژییه‌ی ئیمڕۆی جیهان به‌رزبکاته‌وه .
به‌ڵام ئایا ئه‌م شۆڕشه په‌روه‌رده‌ییه له توانا‌و وزه‌ی ده‌سه‌ڵاتی په‌روه‌رده‌یی ئیمڕۆی کوردستاندایه ؟ ئایا ئه‌م شۆڕشه به‌م که‌ره‌سه‌یه‌ی ئێستا ده‌کرێت ؟ واقیع نه‌رێیانه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه ده‌داته‌وه ، بۆیه ده‌بێت به‌دیلێکی دیکه پیاده بکرێت که توانای به‌دیهێنانی هه‌بێت ، ئه‌و به‌دیله ریفۆرم ( چاککردن ) ی په‌روه‌رده‌ییه .
مه‌به‌ست له ریفۆرمی په‌روه‌رده‌یی ده‌ستکاریکردنی هه‌موو ئه‌و لایه‌نه سه‌لبییانه‌ی سیستمه‌که‌یه که جێده‌ستی سیاسه‌تی په‌روه‌رده‌یی رژێمیان به‌سه‌ره‌وه بێت و کۆسپێک له رێگای په‌ره‌سه‌ندنی کۆمه‌ڵگای کوردستاندا دروست بکه‌ن و له‌گه‌ڵ خواستی به‌هره‌داربوونی گه‌لی سته‌مدیده‌ی کورد له مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌کانیدا نه‌گونجێن . به‌م مانایه له‌سنووری شێوه‌ی گشتی سیستمه په‌روه‌رده‌ییه‌که‌دا هه‌ندێ گۆڕانکاریی به‌په‌له بکرێت که له‌سه‌رێکه‌وه باره شێواوه ده‌ستکرده‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتی مه‌رکه‌زی له ساڵانی رابردوودا چاره‌سه‌ر بکات و له‌سه‌رێکی دیکه‌وه به‌ردی بناغه‌ی شۆڕشێکی په‌روه‌رده‌یی ، واته گۆڕانکارییه‌کی شۆڕشگێڕانه‌ی بنه‌ڕه‌تیی بۆ ئاینده دابنێت . ئه‌م ئه‌رکه‌ش پێویستیی به هاویشتنی چه‌ند هه‌نگاوێک هه‌یه‌و ده‌کرێت هه‌ر ئێستا به‌م شێوه‌یه‌ی ده‌یخه‌ینه‌ڕوو ده‌ستی پێبکرێت :
1 ) بڕیاردانی سیاسی بۆ ریفۆرمی په‌روه‌رده‌یی
بۆ ئه‌نجامدانی کارێکی وه‌ها ، ده‌بێت سه‌ره‌تا بڕیارێکی سیاسی له لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه وه‌ربگیرێت . ئه‌م بڕیاره پابه‌ندبوونی ده‌زگای په‌روه‌رده‌و فێرکردن له هه‌رێمدا زامن ده‌کات و به‌رنامه‌ڕێژی و رێکخستن و چاودێریکردن و سۆراخکردنی پله به پله‌ی جێبه‌جێکردنی بڕیاره‌که له ئه‌ستۆی به‌رپرسانی بڕیاره سیاسییه‌که داده‌نێت .
کارێکی وه‌ها پێویستیی به دابینکردنی توانای ماددی و به‌شه‌ری هه‌یه . ئه‌و توانا‌و ئیمکاناته‌ش ، وه‌ک خۆبه‌ستنه‌وه‌ی حکومه‌ت به بڕیاره‌که‌ی خۆیه‌وه ، ده‌بێت بخرێته خزمه‌تی سه‌رکه‌وتنی بڕیاره سیاسییه‌که‌وه ؛ له‌لایه‌ک هه‌لی هه‌ڵسووڕانی کادیره‌کانی په‌روه‌رده بۆ ئه‌نجامدانی ریفۆرمه په‌روه‌رده‌ییه‌که هه‌ڵده‌خات و ، له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه پاره‌ی پێویست بۆ سه‌رخستنی پڕۆسه‌که ده‌خاته نێو بودجه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی کاروباره‌کانی حکومه‌ته‌وه .
بڕیاری سیاسی بۆ به‌دیهێنانی ریفۆرم له په‌روه‌رده‌و فێرکردن‌دا ده‌بێته ئیلتیزامێک و به سووربوون له‌سه‌ر به‌دیهێنانی ئامانجه‌کان وه‌رده‌چه‌رخێت وپڕۆسه‌که به‌باشی رێده‌کات و به‌رئه‌نجامه‌کان به‌ده‌سته‌وه ده‌دات.
2 ) پێکهێنانی کۆمیته‌یه‌کی باڵا
دوابه‌دوای بڕیاری سیاسی ده‌بێت کۆمیته‌یه‌کی باڵا ، بۆ دانان و لێکۆڵینه‌وه‌و جێبه‌جێکردنی به‌رنامه‌ی ده‌ستپێکردنی ریفۆرمه په‌روه‌رده‌ییه‌که ، پێکبهێنرێت . ئه‌م کۆمیته‌یه ده‌بێت له که‌سانی سیاسی و په‌روه‌رده‌یی پسپۆڕ پێک‌بێت و له ئاستی ئه‌و ئه‌رکه‌دا بن که پێیان ده‌سپێردرێت .
3 ) تۆژینه‌وه‌ی واقیعی په‌روه‌رده‌و فێرکردن له کوردستاندا
کاری هه‌ره گرنگ و بنچینه‌یی بۆ ده‌ستکردن به گۆڕانکاریی و رێ هه‌ڵه‌نه‌کردن ، تۆژینه‌وه‌ی واقیعه . بۆیه یه‌که‌م کاری کۆمیته‌ی باڵا پێکهێنانی تیپی پسپۆڕییه بۆ تۆژینه‌وه‌ی واقیعی په‌روه‌رده‌و فێرکردن له کوردستاندا ، ئه‌م تیپانه کاری تۆژینه‌وه‌ی واقیعه‌که‌یان له هه‌موو بواره‌کانی په‌روه‌رده‌و فێرکردن‌دا پێده‌سپێردرێت ، بواره‌کانیش هه‌ر له ئامانجه په‌روه‌رده‌ییه‌کانه‌وه تا دوا بواری هونه‌ریی له کایه‌ی په‌روه‌رده‌دا ده‌گرێته‌وه ، کاتێکی گونجاویش بۆ ئه‌نجامدانی کاره‌کانیان دیاری ده‌کرێت ، ئه‌و کاته ده‌کرێت ماوه‌که به سێ مانگ ده‌ستنیشان بکرێت تا هه‌ر تیپه ده‌ستوبرد بکات وله‌و ماوه‌یه‌دا ، هه‌ر یه‌که‌یان له کایه‌ی پسپۆڕی خۆیاندا ، تۆژینه‌وه‌یه‌کی زانستی چڕوپڕو ته‌واو پێشکه‌ش بکات .
4 ) دانانی پڕۆژه‌ی ریفۆرمی په‌روه‌رده‌یی
له‌به‌ر تیشکی ئه‌و تۆژینه‌وانه‌ی له هه‌موو بواره‌کانی په‌روه‌رده‌و فێرکردن‌دا ده‌کرێن ، کۆمیته‌ی باڵا پڕۆژه‌یه‌کی گشتی و هه‌مه لایه‌نه دابنێت . ده‌بێت ئه‌م پڕۆژه‌یه خواسته ریفۆرمییه‌کان له خۆیدا کۆبکاته‌وه؛ له هه‌مان کاتدا کۆمیته‌ی باڵا دوو کاری دیکه‌ی له ئه‌ستۆ ده‌که‌وێ و ده‌بێت پێکه‌وه ده‌ستیان بداتێ :
ا – خستنه‌ڕووی پڕۆژه‌که بۆ رای گشتی ، تا له هه‌موو لایه‌که‌وه ( حیزبه‌کان ، رێکخراوه‌کان ، ده‌زگا رۆشنبیرییه‌کان ، راگه‌یاندن ، ده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌کان ، مامۆستایان و پسپۆڕانی په‌روه‌رده ، ناوه‌نده‌کانی تۆژینه‌وه‌و لێکۆڵینه‌وه‌ی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیریی و … هتد ) به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه‌ی بده‌ن و له‌م رێیه‌وه رای گشتی قسه‌ی خۆی له‌سه‌ر به‌نده‌کانی پڕۆژه‌که هه‌بێت .
ب – کۆنگره‌یه‌کی په‌روه‌رده‌یی ئاماده بکات بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌که بخاته به‌رده‌می و ، گۆڕانکاریی و ئیزافه‌و لێکه‌مکردنه‌وه‌وراستکردنه‌وه‌و داڕشتنه‌وه‌و ، دواجاریش بڕیاردان و دانانی رێوشوێنی جیبه‌جێکردنی بۆ کۆنگره به‌جێبهێڵێت .
ئه‌م هه‌نگاوانه به‌رودوای یه‌کتری دێن و هه‌ر یه‌کێکیان ئه‌وی دوای خۆی ده‌خوازێت و پێکه‌وه تا به‌ستنی کۆنگره په‌روه‌رده‌ییه‌که خاڵی ده‌ستپێکردنی گۆڕانکاریی په‌روه‌رده‌یی پێکده‌هێنن .
فوئاد قەرەداغی
4 / 3 / 2015 لە پەیجی ( دیالۆگی پەروەردەیی ) دا بڵاوکراوەتەوە
لێدوانێک بنووسە