هیچ هاوڕێیەکی فەیسبوک بلۆک ناکەم

25 شوبات

هیچ هاوڕێیەکی فەیسبوک بلۆک ناکەم
فوئاد قەرەداغی
21 – 2 -2019
هاوڕێم کاک فوئاد حەسەن سەرسپی بە کۆمێنتێک رای خۆی لەسەر کۆمێنتێکی پێشووم دەربریوە . لەگەڵ رێزو سوپاسمدا بە کۆمێنتێک وەڵامم داوەتەوە بە پێویستمزانی هاوڕێیانم لە فەیسبوک هەموو کۆمێنتەکان ببینن .

روونکردنەوە : من هیچ هاوڕێیەکی فەیسبوک بلۆک ناکەم بەوانەشەوەکە قوربانیی نەزانین ولەئاستێکی نزمدا دژی بیروبۆچوونەکانم دەنووسن ( فوئاد قەرەداغی )

بۆ مامۆستای گەورەو بەڕێز فؤاد قەرەداخی
من دژی بلۆک کردنم بەڵام کوردی بەعسی
ناگرێتەوە وە زۆر باوەڕم بەئازادی بیرو باوەڕ هەیە . ( فوئاد حەسەن سەرسپی )

برای بەڕێزم کاک فوئاد … سڵاو سوپاست دەکەم بۆ تێبینییەکەت لەڕاستیدا لەوەرگرتنی هاوڕێدا هەوڵمداوە کۆنە بەعسییەکان وەرنەگرم ئاخر نابێت ئەوانە هاوڕێمان بن . من قسەم لە هاوڕێکانم کردووە کە بلۆکیان ناکەم دڵنیام ئەگەر تاک و تەرایەک کوردی بەعسی پێمنەزانیبێت و بووبێتە هاوڕێم لە فەیسبوک ئەوە ئەو جۆرەن کە ئەو زرووفە ناچارکراون ببنە بەعسی و پیاوخراپییان نەکردووە . ئێمەومانان ئەگەر بتوانین لەڕێی نووسینەکانمانەوە کارێکی ئیجابی لەو نەوعە بەعسیانە بکەین کە زیانیان بۆ خەڵک نەبووە کارێکی باشە من لەو رایەدام دەبێت دەرکامان کراوە بێت تا ئەوانە هەست بە هەڵەکانی رابردوویان بکەن و ببنە هاوڵاتییەکی باش ، هەڵبەت ئەم هەڵوێستە جیاوازە لە هەڵوێستی بەرەی کوردستانی کە لێبوردنی بۆ هەموو بەعسییەکان و جاشەکان دەرکردو جاشەکانی ناونا چەکدارە شۆڕشگێڕەکان‌ لەوەش خراپتر وەرگرتنیان بوو لە ریزی حیزبەکانداو وەرگرتنی پۆستی گەورەبوو لە پەڕلەمان و ئەنجومەنی‌ وەزیرانی حکومەتی هەرێمدا . ( فوئاد قەرەداغی )

لێدوانێک بنووسە