ئازادی بۆ ئۆجه‌لان
سه‌رکه‌وتن بۆ خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورد
فوئاد قەرەداغی
روونکردنەوەیەک
ئەمڕۆ ١٥ – ٢ – ٢٠١٩ بیست ساڵ بەسەر دەستگیرکردن و زیندانیکردنی ( عەبدوڵڵا ئۆجەلان ) رابەری بزووتنەوەی رزگاریخوازیی نەتەوەیی کورد لە باکووری کوردستان تێدەپەڕێت . ئۆجەلان لە ئەنجامی هەڕەشەی تورکیا بە بەرپاکردنی جەنگ دژی سوریا ، ناچارکرا سوریا بەجێبهێڵێت و روو لە روسیا بکات ، بەڵام دەسەڵاتدارانی ئەو کاتەی روسیا داڵدەیان نەدا و رووی لە ئیتالیا‌و دواتر کینیا کرد ؛ لەوێ بەپێی پلانگێڕییەکی نێودەوڵەتی کە هەرسێ دەزگای هەواڵگریی جاسوسی ( سی.ئای.ئەی ، میتی تورکیا ، مۆسادی ئیسرائیل ) ی تێدا هاوئاهەنگ بوون ئۆجەلان دەستگیرکراو بۆ تورکیا برایەوە .
ئەو کاتە ، واتە بەر لە بیست ساڵ ، کاتێک هێشتا لە ئیتالیا دەستبەسەربوو ، نەگیرابوو ، بەناوی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری ( دواڕۆژ ) ەوە وتارێکم نووسی ، ئەمڕۆ لەم بۆنەیەدا بڵاویدەکەمەوە ، لەگەڵ هیوای ئازادبوونی ( ئاپۆ ) و سەرکەوتنی خەباتی نەپساوەی گەلی کورد لە باکوور و بەدەستهێنانی تەواوی مافە نەتەوەیی و مرۆییەکانیان . ( فوئاد قەرەداغی ) ١٥ -٢ – ٢٠١٩
*************************************
یه‌کێک له ئاکامه‌کانی جه‌نگی ئیمپریالیستیی جیهانی و په‌یمانه به‌دناوه‌که‌ی ( لۆزان ) ، دابه‌شکردنی کوردستان و پێشێلکردنی مافی بڕیاردانی چاره‌نووس بۆ گه‌لی کورد بوو . به‌شێکی گه‌وره‌ی کوردستان به‌ر تورکیا که‌وت . سیاسه‌تی تواندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و جینۆساید‌و نکوولیکردن له ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی چه‌ندین ملیۆن کورد ، له دڕنده‌ترین شێوه‌ی چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیدا ، بۆ زیاتر له حه‌فتا ساڵ ، توانی ده‌نگی به‌رهه‌ڵستکاریی رێکخراوه‌یی خه‌ڵکی سته‌مدیده‌ی کورد کپ بکات . به‌ڵام هه‌میشه چه‌وساندنه‌وه کاردانه‌وه‌که‌ی به‌رهه‌ڵستییه . له‌هه‌رجێیه‌ک چه‌وساندنه‌وه هه‌بێت به‌رهه‌ڵستیکردنی – زوو یان دره‌نگ – وه‌ک یاسایه‌ک لێده‌ڕسکێت و به‌ڕووی چه‌وسێنه‌راندا راده‌په‌ڕێت . ئه‌مه ئه‌و راستییه‌یه که بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورد له باکووری کوردستاندا جه‌ختیکرده‌وه‌و ، به رابه‌ری پارتی کرێکارانی کوردستان ( پەکەکە ) سەردەمێکی نوێی بەرهەڵستکردنی خولقاندەوە .
په‌که‌که له سه‌ره‌تاوه ، به‌دیدگایه‌کی تیۆریی شۆڕشگێڕانه‌و ستراتیژێکی روونه‌وه بۆ کێشه‌ی کورد ، له سه‌نگه‌رێکی پێشه‌وه‌ی خه‌باتی دژه ئیمپریالیستیدا جێی خۆی کرده‌وه‌و ئیمپریالیزم و حوکمی بۆرژوا ناسیۆنالیستی تورکیای هێنایه له‌رزین .
رژێمی بۆرژوا شۆڤێنیزمی تورکیا ده ساڵ زیاتره هه‌رچییه‌کی له‌ده‌ستهاتووه بۆ له‌ناوبردنی به‌رهه‌ڵستیکردنی شۆڕشگێڕانه‌ی گه‌لی کورد‌و له‌ناوبردنی ( په‌که‌که ) کردوویه‌تی . دوای راپه‌ڕینه مه‌زنه‌که‌ی باشووری کوردستان و پێکهێنانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش ، جگه له هێرشه سه‌ربازییه‌کانی بۆ سه‌ر ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی هه‌رێم ، له کایه‌ی سیاسه‌تی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تیدا ، بۆ گه‌مارۆدانی ئه‌زموونی باشووری کوردستان و له‌ناوبردنی گه‌ریلاکانی باکوور‌و پاکتاوکردنی ته‌واوی کێشه‌ی کورد ، درێغی نه‌کردووه . پڕۆژه‌ی ( گاپ ) و کۆبوونه‌وه سێ قۆڵییه‌کان و رێککه‌وتنی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ ئیسرائیلداو … هتد ، ئه‌ڵقه ئه‌ڵقه‌ی پیلانێکی ئیمپریالیستی و شۆڤێنیستییه بۆ خنکاندنی کێشه‌ی کورد‌و ئابڵووقه‌دانی له هه‌موو لایه‌که‌وه . به‌ڵام جه‌نگی ناڕه‌وای تورکیا دژی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورد‌و ، جموجۆڵه دیپلۆماسییه‌کانی – وه‌ک ته‌واوکه‌ری جه‌نگ –له‌به‌رده‌می ئیراده‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی به‌رهه‌ڵستیکارانی ( پەکەکە ) و جەماوەری خەڵکی سته‌مدیده‌ی کوردستاندا هه‌ره‌سی هێناو له‌ئاکامی دواپیلانیدا ته‌پڵی نابووتی و ریسوایی بۆ لێدرا .
پیلانی ئه‌مجاره‌یان له فشارخستنه‌سه‌ر سوریاوه ده‌ستیپێکرد . له بارودۆخێکی ئاڵۆزدا ، له ئاکامی فه‌شه‌لی سیاسه‌ته‌کانی نێوخۆدا ، ته‌ونی چۆکدادان به سوریا له به‌رامبه‌ر ئیسرائیلداو ئاشبه‌تاڵکردن به ئۆجه‌لان و په‌که‌که‌یان چنی . به هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازی و ئاماده‌کردنی زه‌مینه‌ی جه‌نگێکی دیکه له ناوچه‌که‌دا ( دوای جه‌نگی که‌نداو ) ، یه‌که‌م هه‌نگاو عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانی سه‌رۆکی پارتی کرێکارانی کوردستانیان ناچارکرد سوریا به‌جێبهێڵێ و به‌ره‌و روسیا به‌ڕێبکه‌وێ . خه‌ڵکیش چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌بوون ئۆجه‌لان له روسیای ( لێنین ) دا داڵده بدرێت ، به‌ڵام ” دیموکراتییه‌ت ” ی ( یه‌ڵتسن) ی ، ئیراده‌ی دۆمای پێشێلکردو ئۆجه‌لانی له‌خۆنه‌گرت . ئێستا سه‌رۆکی ( پەکەکە ) لە ئیتالیا ده‌ستبه‌سه‌ره .
هه‌واڵی بوونی ئه‌و له ئیتالیا‌و فشاری به‌په‌له‌ی تورکیا له‌سه‌ر ئیتالیا بۆ دانه‌وه‌ی و دادگایی‌کردنی وه‌ک ” تێرۆریست” ێک ، له ناخه‌وه ویژدانی ئازادیخوازانی کورد‌و جیهانی هه‌ژاند ، بۆیه هه‌ڵمه‌تی خه‌باتێکی سیاسی و دیپلۆماسیی ئه‌وروپایی و جیهانی ، چالاکییه‌کی که‌موێنه‌ی له مێژووی خه‌باتی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورددا ورووژاندو وه‌رچه‌رخاندنێکی گه‌وره‌ی له خستنه‌ڕووی کێشه‌ی مافه مرۆیی و سیاسییه‌کانی گه‌لی کورد تۆمارکرد .
ئیمڕۆ ده‌ستبه‌سه‌ریی ئۆجه‌لان بۆته هێمای کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کی چه‌وساوه له‌م جیهانه‌دا که له دوا ساڵی سه‌ده‌ی بیسته‌م و پێنانه سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌مدا هێشتا قه‌واره‌یه‌کی سیاسی نییه‌و له‌م جیهانه لنگه‌وقووچه‌ی بازاڕی ئازاد‌و بانگاشه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ و سیستمی نوێی جیهانیدا له ناوه‌وه جینۆساید ده‌کرێت و له ده‌ره‌وه‌ی کوردستانیشدا قه‌ره‌جئاسا ده‌ژی .
له به‌رامبه‌ر بارودۆخێکی ئاوه‌هادا ، ئه‌وه به ئه‌رکی سه‌رشانی خۆمان و تێکۆشه‌رانی باڵه جیاجیاکانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورد‌و خه‌باتکارانی بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستیی کرێکاران ده‌زانین ، به‌جیا له‌وه‌ی له‌ڕووی ئایدیۆلۆژی و سیاسییه‌وه دوورن یان نزیک له ئایدیۆلۆژی و سیاسه‌تی ( په‌که‌که ) وه ، هه‌روه‌ها به‌ده‌ر له‌وه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له ناکۆکی نێوان رژێمه سه‌رمایه‌دارییه‌کانی ئه‌وروپاو رژێمی سه‌رمایه‌داریی ئه‌مریکاو ململانێی جه‌مسه‌ربه‌ندییه ئابوورییه‌کانی جیهاندا چ رۆڵێک ده‌بینێت و چۆن ده‌قۆزرێته‌وه ، به گیانی هه‌ستکردن به بایه‌خی ئه‌م قۆناغه‌و بۆ هه‌رچی زیاتر چوونه‌پێشه‌وه‌ی کێشه‌ی گه‌لی کورد له ئاستێکی جیهانیداو دانپێدانانی مافی بڕیاردانی چاره‌نووسی خۆی ، پشتگیریی ته‌واوی سه‌رۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان بکه‌ن .
ئێمه وه‌ک ده‌سته‌ی نووسه‌رانی( دواڕۆژ ) پێمانوایه که مافی په‌نابه‌ریی سیاسی ، مافێکی بێ ئه‌ملاو ئه‌ولای هه‌ر تێکۆشه‌رێکی سیاسییه که یاساکانی وڵاتی خۆی ئازادی لێ زه‌وت بکات . بۆیه داواکارییه‌کانی ئۆجه‌لان به‌ڕه‌وا ده‌زانین و پشتگیری لێده‌که‌ین .
ئێمه ده‌نگمان ده‌خه‌ینه پاڵ هه‌موو ئه‌و ده‌نگانه‌ی بۆ دادگایی‌کردنی رژێمی تورکیا له‌به‌رده‌م دادگایه‌کی نێوده‌وڵه‌تیدا به‌رزده‌بنه‌وه به تۆمه‌تی جینۆساید‌و تێرۆری ده‌وڵه‌تیی دژی گه‌لی کورد‌و ، ته‌واوی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ده‌درێنه پاڵ ( پەکەکە ) و ئۆجەلان بە ناڕەواو نالۆژیکی و پووچەڵی ده‌بینین و ئازادی بۆ ئۆجه‌لان و هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورد له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستاندا ده‌خوازین .
فوئاد قه‌ره‌داغی
گۆڤاری ( دواڕۆژ ) ژماره ( 6 ) کانونی یه‌که‌م 1998
لێدوانێک بنووسە