مه‌رگی دایکم و رۆحی نامۆی من
من بیری لایلایه‌م نایه … وه‌ک خه‌و نه‌بێت منداڵێتی خۆمم له‌یاد نییه … من نازانم چه‌ند هه‌زار جار دایکم ساقه‌سه‌رم بووه … چه‌ند هه‌زار جار خۆی له ده‌وری سه‌رو باڵام گه‌ڕاندووه … چه‌ند سه‌دان شه‌و به دیار منێکی بێ‌ئاگا له بوون و ژیان دانیشتووه‌و ، ئه‌و شه‌وانه‌ی هه‌تا به‌یان به‌خه‌مباری و فرمێسک رشتن بردۆته‌سه‌ر … چه‌ند جار نوێژ‌و نزا‌و هیممه‌تی پیرو پیاوچاکانی به‌ره‌و باره‌گای یه‌زدان ناردووه ، به‌ڵام کاتێك ئه‌هریمه‌نی مه‌رگ یه‌خه‌یگرتوو لێیسه‌ندمه‌وه ، ئه‌وی به‌ره‌و به‌هه‌شته‌که‌ی بڕوای پێیبوو به‌ڕیکردوو ، منیش به‌بێ رۆحی ئه‌و و به‌بێ ره‌گی ژیان له‌م دۆزه‌خه‌ی ناوی دنیای لێنراوه به‌جێمام و ، هه‌موو ساڵێک له ده‌ستپێکی حوزه‌یراندا(1) سوێی ئه‌و مه‌رگه‌ی ده‌متاسێنێ و خه‌یاڵ نوقمی ده‌ریای یاده‌وه‌ری و ئه‌وینی دایکایه‌تی ئه‌وم ده‌کات .
ئێستا وێنه‌ی شیرینی ئه‌و به‌به‌رچاومدا گوزه‌ر ده‌کات … ئه‌و ده‌بینم ، هه‌تا ده‌ستی ماندوو ده‌بێت رامده‌ژه‌نێ ، به‌ده‌میه‌وه‌و به ئاوازێکی خه‌ماوی ” رۆڵه لایلایه .. کۆرپه‌م لایلایه ” م(2) بۆ ده‌چڕێ … ئه‌و ده‌بینم خۆشه‌ویستیی دوو کۆرپه‌ی کۆچکردووی به‌ر له منی(3) پێداوم و ، به‌وه زامی سکی سووتاوی خۆی سارێژده‌کات … ئه‌و ده‌بینم شه‌و تا به‌یان به ئاگایه‌و په‌یتا په‌یتا گوێ به هه‌ناسه‌مه‌وه ده‌نێت … ئه‌و ده‌بینم خه‌می گه‌وره‌ی ژیانی خۆی منه‌و ، کاتێک په‌نجه‌م گه‌رم ده‌بێت ، ناسره‌وێت و دوعا‌و نزا‌و نوێژ‌و رۆژوو بۆ گیانی ده‌رده‌داری من بڕیار ده‌دات … ئه‌و ده‌بینم له دامێنی هه‌ڵه‌بجه‌دا به‌دیار ( پیر محه‌مه‌د ) ه‌وه(4) هه‌ڵترووشکاوه‌و داوای مان و ته‌مه‌ندرێژی بۆمن لێده‌کات .
تۆ … تۆ … ئه‌ی رۆحه نامۆکه‌ی هه‌تا مه‌رگ تاکە رۆژێک بێخەم نەبوویت ، ئاگات لێیە ئەمساڵ یاشێخ میوانتەو چیتر نامۆیی ئەو ناکەیت (5)، ئاگاداری کۆچی بەرەو سەیوان کردوو بۆتە هاوسێی هەواری تۆ …
تۆ … تۆ … دایکە هەمیشە نامۆکەی ، هه‌ر رۆژه بۆ جگه‌رگۆشه‌یه‌کت نامۆییت نوێده‌بووه‌وه‌و ، دواجاریش به نامۆیی ( فه‌همی ) یه‌وه(6) ، سەری ئێجگاریت نایەوە.
تۆ … تۆ… ئه‌ی ئه‌و ژنه میهره‌بانه‌ی وه‌ک دایکانی کوردستانم ، دایکایه‌تیت به‌دوا لوتکه گه‌یاندو ، له رۆژه سه‌خته‌کاندا پشتیوانی تێکۆشان و په‌رژینی نهێنییه‌کانم بوویت .
تۆ … تۆ… ئه‌ی ئاوازی هه‌ستی ناسکی خۆبه‌خشانه‌ی دایکایه‌تی ، یادەوەریت دیمه‌نه ساکارو دڵڕفێنه‌کانی منداڵێتیم بۆ دێنێته‌وه‌و ، هه‌ستی پاکی منداڵێتی له ناخمدا ده‌بزوێنێت .
تۆ … تۆ … ئه‌ی قوتابخانه‌ی جوانترین نه‌ریتێک ، که به وانه‌ی سه‌ربه‌رزی و راستگۆیی و دڵسۆزی و پاکی گۆشتکردم .
تۆ … ئه‌ی دایکه شه‌که‌ته‌که‌ی ئه‌م ژیانه‌ی سه‌رانسه‌ری بۆ تۆ نامۆیی بوو ، دڵنیابه دنیای نه‌بوون تۆ له یادم ده‌رناکات و ناتوانێت روخسار‌و رۆحت له ناخمدا بسڕێته‌وه ….
په‌راوێزه‌کان
1) مه‌به‌ست رۆژی مه‌رگی دایکمه که رێکه‌وتی 2 / حوزه‌یران / 2000 ده‌کات .
2) به‌یتێکی فۆلکلۆرییه ژنانی کورد به‌ئاوازه‌وه بۆ کۆرپه‌کانیانی ده‌ڵێن .
3) به‌ر له دایکبوونی من خوشکێک و برایه‌کم له ته‌مه‌نی پێنج ساڵی و سێ ساڵیدا له ماوه‌ی سێ مانگدا مردوون . ئه‌و کاته دایکم بە من دووگیان بووەو ، ماڵمان له شاری هه‌ڵه‌بجه بووه .
4) پیر محه‌مه‌د شه‌خسێکه ده‌که‌وته دامێنی ئەوسای شاری هه‌ڵه‌بجه‌وه ، دایکم به‌ر له بوونم و دوای ئه‌وه‌ش به‌رده‌وام سه‌ردانی کردووه به نیازی ئه‌وه‌ی منی بۆ بمێنم و له نه‌خۆشی و ده‌ردو به‌ڵا به دووربم .
5) مەبەست شێخ لەتیفی برامە هاوینی رابردوو لە ٢٧ ی ئابدا ماڵئاوایی لێ‌کردین و بەرەو سەیوانی دێرین کۆچی کرد .
6) مه‌به‌ست ( فه‌همی قه‌ره‌داخی ) برامه که به‌دوای مندا هاتووه‌و ، له شاری هه‌ڵه‌بجه له‌دایک بووه . ( فه‌همی ) ی نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس ساڵی 1980 له‌لایه‌ن ده‌زگا سەرکوتکەرەکانی به‌عسه‌وه گیراو بێسه‌روشوێنکرا .
فوئاد قه‌ره‌داغی
2 ی حوزه‌یرانی 2015
لێدوانێک بنووسە