ئاسته‌کانی تێگه‌یشتن له پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێربوون
هیچ گومانی تێدا نییه‌و ، راستییه‌کی ته‌واو روونه ، پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێربوون له سه‌رانسه‌ری جیهاندا ، سه‌باره‌ت به باری تایبه‌تی خودی پڕۆسه‌که‌و ، به‌رفراوانی سنووری جوگرافیایی کارکرده‌کانی و ، په‌لهاویشتنی بۆ نێو دوا ماڵ و دوا شانه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ، پڕه له گیروگرفت و کێشه‌ی هه‌مه لایه‌نه . ئه‌گه‌رچی ئاستی کێشه‌کان له‌ڕووی چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تییه‌وه له وڵاتێکه‌وه بۆ وڵاتێکی دیکه جیاوازییان هه‌یه‌و ، راده‌ی لێوه‌رگرتن و نزیکایه‌تی له ژیاری ئه‌م سه‌رده‌مه ، که ژیارێکی رۆژئاواییه ، ساده‌یی و ئاڵۆزکاویی دیدی په‌روه‌رده‌یی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ، په‌روه‌رده‌یه‌ک که ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ئاڕاسته‌ی ده‌کات ، دیاریده‌که‌ن . بۆیه ده‌توانین بڵێین دوو دیدی جیاواز هه‌یه : یه‌کێکیان دیدێکی رۆژئاواییه بۆ په‌روه‌رده‌و فێربوون که تایبه‌تمه‌ندێتی خۆی هه‌یه‌و ، ئه‌ویدیکه‌یان روانینی په‌روه‌رده‌یی جیهانه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی رۆژئاوان که پله‌و جۆری جیاجیایان هه‌یه‌و ، تێیاندا هۆکاره‌کانی : خێڵه‌کێتی ، نه‌ته‌وه‌یی ، ئایینی ، نه‌ژادپه‌رستی ، ئایینزایی … هتد ، ره‌نگده‌ده‌نه‌وه .
جۆر‌و ئاستی بیرکردنه‌وه‌ش له کێشه په‌روه‌رده‌ییه‌کان ، له هه‌موو بواره‌کاندا ، دیسان به‌سه‌ر دوو شێوازی سه‌ره‌کیدا دابه‌ش ده‌بن . ئه‌م دابه‌شبوونه ، به ورده‌کارییه‌کانیه‌وه ، شوناسنامه‌ی په‌روه‌رده له‌هه‌ر وڵاتێکداو ئاسته‌که‌ی ده‌ستنیشان ده‌که‌ن و ، رێژه‌ی لێهاتوویی پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێربوون ، له به‌رئه‌نجامێکی زانستی و بیرکارییانه‌دا به‌ده‌سته‌وه ده‌ده‌ن .
به‌راوردکردنێکی ساده‌ی په‌روه‌رده‌و فێربوون له کوردستاندا به‌و راستییانه‌ی ئاماژه‌ی بۆ کرا ، هه‌ژاریی ئاسته‌کانی بیرکردنه‌وه‌ی خۆماڵیی بواری په‌روه‌رده ده‌رده‌خات و ، به‌سه‌ر واقیعێکی په‌روه‌رده‌یی دواکه‌وتووی جیهانه‌که‌ی ده‌ره‌وه‌ی رۆژئاوادا ده‌که‌وین ، که ده‌توانرێت له گشتێتی خۆیدا ، به واقیعێکی رۆژهه‌ڵاتیی ، خێڵه‌کی ، ئایینی ، تا راده‌یه‌کی زۆر دواکه‌وتوو ناوزه‌د بکرێت .
ئه‌م واقیعه رۆژهه‌ڵاتییه دواکه‌وتووه‌ی په‌روه‌رده ، له چه‌ندین بواردا خۆی نمایش ده‌کات و ، له سه‌رتاپای کرداره‌کانی پڕۆسه‌که‌دا نموونه ده‌خاته‌وه .
ئه‌م شێوه بیرکردنه‌وه رووکه‌شبینه ، ته‌نکه‌و توانای په‌لوپۆهاویشتنی قووڵی نییه ، به ئاسۆیی گوزه‌ر ده‌کات و رووته‌خت ده‌نوێنێت ، ده‌ست بۆ دیوی ده‌ره‌وه‌ی دیارده په‌روه‌رده‌ییه‌کان و کێشه‌کانی ده‌بات و جه‌وهه‌ری پڕۆسه‌که فه‌رامۆش ده‌کات . له پلاندانان و به‌رنامه‌ڕێژیدا ، پاشان هه‌نگاونان و قۆناغی جێبه‌جێکردن ، ئینجا هه‌ڵسه‌نگاندن و پێداچوونه‌وه‌و ده‌ستنیشانکردنی لێهاتوویی و لێنه‌هاتوویی پلانه‌که‌و ، سه‌رئه‌نجام چۆنیه‌تی چاره‌سه‌رکردن و تێپه‌ڕکردن و ، به‌جێهێشتنی واقیعی ئێستا بۆ واقیعێکی نوێی روو له هه‌ڵکشان ، له سه‌رله‌به‌ری ئه‌م قۆناغه‌ی به‌رنامه‌ڕێژیدا ، که ئامانج لێیان گۆڕانکاریی و به‌ره‌و پێشه‌وه بردنی پڕۆسه‌که‌یه ، چۆنایه‌تی ده‌کاته قوربانی چه‌ندایه‌تی . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ، به‌رگی پیرۆزاندن به‌به‌ری ئه‌و ژمارانه‌دا ده‌کات که به ئامار وه‌ریگرتوون ، به‌ڵام ئاماژه بۆ په‌یوه‌ندی چۆنایه‌تیی پڕۆسه‌که به ژماره‌کانه‌وه ناکات . چۆنایه‌تی له نێو هاژوهووژی راگه‌یاندن و زه‌قکردنه‌وه‌ی ژماره‌و ” ده‌ستکه‌وته ” چه‌ندایه‌تییه‌کاندا ده‌شارێته‌وه ، ئه‌وه به‌یان ناکات که ئایا که‌ڵه‌که‌بوونی ئه‌و چه‌ندایه‌تییه به گۆڕانکارییه‌کی چۆنایه‌تی گه‌یاندووه یان نه !
بیرکردنه‌وه‌ی ئاسۆیی و رووته‌خت و رووکه‌شیانه له پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێربووندا و ، سه‌رجه‌م ئه‌و کێشانه‌ی به‌ره‌وڕووی سیستمی په‌روه‌رده ده‌بنه‌وه ، بۆ چه‌ند هۆکارێک ده‌گه‌ڕێنه‌وه و په‌یوه‌ندییان به واقیعی کۆمه‌ڵگه‌وه هه‌یه . له‌م واقیعه‌دا ، سه‌رباری جۆری پێکهاته‌ی ده‌ره‌به‌گی و خێڵایه‌تی و ئایینی ئه‌قڵی کۆو تاکه‌که‌س ، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ده‌سه‌ڵاتی په‌روه‌رده‌یی و میراتی په‌روه‌رده‌ی باو له کۆهۆشی ( الوعي الجمعي ) کۆمه‌ڵ و ، ئه‌و را گشتییه‌ی لێیده‌که‌وێته‌وه ، به‌رپرسن له‌وه‌ی ئه‌و شێوه بیرکردنه‌وه‌یه بمێنێته‌وه‌و به‌رده‌وام خۆی نوێ بکاته‌وه . ئه‌م چه‌ند لایه‌نه که له دیاریکردنی چاره‌نووسی پڕۆسه‌که‌دا رۆڵی کاریگه‌ریان هه‌یه ، هه‌ر یه‌که‌یان به شێوه‌یه‌ک کاریگه‌ریی نه‌رێیانه‌ی له‌سه‌ر شێوازی ئایدیا‌و پڕاکتیکی په‌روه‌رده‌یی هه‌یه‌و ، له ره‌وتی پڕۆسه‌که‌دا ، کۆسپێک یان دیوارێکی مه‌عریفی و پڕاکتیکی دروست ده‌کات و ، پڕۆژه‌ی گۆڕانکاریی له سنووری ئه‌و ئاسته‌نگه‌دا پووچه‌ڵده‌کاته‌وه .
ئه‌م ئایدیایه خاوه‌نی کۆمه‌ڵێک تایبه‌تمه‌ندییه که لێره‌دا ئاماژه‌یه‌کی خێرا به هه‌ندێکیان ده‌که‌ین .
ا – تاکه‌که‌سی کۆمه‌ڵگه‌ی کشتوکاڵی که سێ کوچکه‌ی ( ده‌ره‌به‌گایه‌تی ، خێڵایه‌تی ، ئه‌قڵی ئایینی ) پێکهاته‌و بونیادی که‌سێتییه‌که‌ی کۆنترۆڵ ده‌که‌ن ، یه‌کێتیی دوو دژ له‌و بونیاده‌دا ده‌خاته‌وه : له‌به‌رامبه‌ر هێزو ده‌سه‌ڵاتی زاڵدا خۆ به بچووک و نه‌زان و که‌مداناو ( که‌ڕولاڵ ) ده‌زانێت یان وه‌ها خۆی ده‌خاته‌ڕوو و ، له ئاستی سه‌رکردایه‌تی وده‌ستڕۆیشتن و به‌رپرسیارێتی و به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵاتدا خۆ به گه‌وره‌و زانا‌و دانا‌و پسپۆڕ‌و مرۆڤی فره مه‌عریفه‌و ( زماندرێژ ) ، هه‌ڵوێست و ره‌فتارو هه‌ڵسوکه‌وتی رۆژانه‌ی نمایش ده‌کات . له‌به‌ر ئه‌وه که‌سایه‌تییه‌کان ، به هه‌ردوو دژه‌کانیانه‌وه ، به‌رگی ( شوان و مه‌ڕ ) ده‌پۆشن ، به واتایه‌کی دیکه ئه‌میان ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی زانین و پلان و فه‌رمان و عه‌قڵی هه‌ڵسووڕێنه‌ری سه‌رتاپای کاره‌کان و ، هیچ بوارێک چ بۆ رای به‌رامبه‌رو چ بۆ رای گشتی و چ بۆ هات و هاواری واقیعه‌که ناهێڵێته‌وه ، ئه‌ویشیان به بیانووی ئه‌وه‌ی ئه‌قڵی ” دانسقه” ی سه‌ره‌وه ئایدیا‌و شێوازی کاره‌که به‌رهه‌مده‌هێنێ ، ملکه‌چ و ده‌سته‌وسان راده‌وه‌ستێ ، مه‌ڕئاسا به‌پێشی ده‌که‌وێت و گیانی ره‌خنه‌گرتن و ره‌تکردنه‌وه له‌خۆیدا ده‌مرێنێت .
ئه‌م دوو لایه‌نه پێکه‌وه ، گێژه‌ن به پڕۆژه‌کانی گۆڕانکاریی ده‌که‌ن و ، له سووڕانه‌وه‌یه‌کی بێئه‌نجامدا ، ره‌وته‌که به‌ره‌و خاڵی سفر ده‌به‌نه‌وه .
ب – سیستمی خێڵ و ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی تاکه‌که‌سه‌کانی خێڵ به یه‌کترییه‌وه گرێده‌دات ، په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌به‌گایه‌تییه‌کان به‌رجه‌سته ده‌که‌ن و ، له بواره سه‌رخانییه‌که‌دا کاریگه‌رێتی به‌سه‌ر بیرکردنه‌وه‌و میتۆدی کاره‌کانه‌وه به‌جێده‌هێڵن .
سیستمی خێڵ مامه‌ڵه‌ی مه‌سه‌له چاره‌نووسسازه‌کان له به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی خێڵه‌وه ده‌کات . ( خێڵه‌که‌ی خۆم ) ، ( بنه‌ماڵه‌که‌ی خۆم ) ، ( خێزانه‌که‌ی خۆم ) ، ئه‌مانه پوخته‌ی ئایدیای تاکه‌که‌س و کۆی خێڵه . له ئاستێکی تردا ( حزبه‌که‌ی خۆم ) ، ( شاره‌که‌ی خۆم ) ، ( فراکسیۆنی خۆم ) و له هه‌ردوو شێوه‌که‌شدا به پێشخستن و قۆرخکردنی ده‌سه‌ڵات له بازنه‌ی ته‌سکی خۆخۆییدا له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ( خێڵ ، خێزان ، حزب ، فراکسیۆن ) شوێنی لێوه‌شاوه‌یی و پڕاکتیکی ( هه‌لی چوونیه‌ک ) ده‌گرنه‌وه‌و ، له‌و ئاسته‌دا قه‌تیسی ده‌که‌ن ، گۆڕانکاریی ( به واقیعی ) ده‌بێته گه‌مه‌ی وشه‌سازی و چه‌نه‌دان و ، به‌که‌ڵه‌که‌بوونی هه‌رچی زێتری گیروگرفت و کێشه‌کان ده‌شکێته‌وه .
فوئاد قەرەداغی
لێدوانێک بنووسە