دادگای دەستوری عێراق ریفراندۆمی ھەڵوەشاندەوە …دەبێت بۆ بەدیھێنانی ستڕاتیژی سەربەخۆیی چیی بکەین ؟

23 تشرینی دووهەم

دادگای دەستوری عێراق ریفراندۆمی ھەڵوەشاندەوە …
دەبێت بۆ بەدیھێنانی ستڕاتیژی سەربەخۆیی چیی بکەین ؟
فوئاد قەرەداغی

دوای سەد ساڵ لە خەباتی بێوچانی گەلی ستەمدیدەی کورد لەپێناوی سەربەخۆیی کوردستاندا ، دوای دەنگدانی خەڵکی باشووری کوردستان بە رێژەی ” 92 % ” بۆ سەربەخۆیی لە ریفراندۆمەکەی بارزانیدا ، دادگای دەستوریی عێراق ، ریفراندۆم و ئەنجامەکەی ھەڵوەشاندەوەو بە ” نادەستوریی ” لە قەڵەم دا . دە سەڵاتدارانی ھەرێمیش بڕیارەکەیان قبووڵکردو ، گەڕانەوە بۆ سەلماندنی ” یەکپارچەیی خاکی عێراق ” .
ئەمڕۆ قۆناخێکی ” نوێ ” ی تێکۆشانی بزووتنەوەی نەتەوایەتی دەستپێدەکات . ئەگەر دیسان سەربەخۆیی بکرێتەوە ستڕاتیژ ، ئایا بە چ شێوازێک ، خەبات بۆ بەدیھێنانی دەکەن ؟ زۆربەی سیاسی و رۆشنبیرو نووسەران دەڵێن بە خەباتی مەدەنی ، خەباتی ئاشتیانە .
ئەگەر ئەو ستڕاتیژە بگیرێتەبەر ، سەرەتا دەبێت لەم بڕیارەی دادگاوە دەستپێبکەن ، کار بۆ ھەڵوەشاندنەوەی بکەن . تا بتوانن ئازادانە لە بڕیاردانی مافی چارەنووس و سەربەخۆیی بدوێن . لێرەدا چەند رێگەیەکی مەدەنی ئاشتیانە بەیان دەکەم ، چاوەڕوانی ھزرو قەلەم و لێکدانەوەی ھاوڕێیانم دەکەم ، ئەم شێوازانە چەندە کاریگەر دەبن و ئەم پرسە نەتەوایەتییە بە کوێ دەگەیەنن ؟
خەباتی پەڕلەمانی .
مانگرتنی سیاسی .
خۆنیشاندان .
پەناگیریی .
ئەکتیڤکردنی کەناڵەکان راگەیاندنی کوردی .
کۆڕو کۆبوونەوەی گشتی
پەرەپێدانی چالاکیی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی
ھەر شێوازێکیدی خەبات ، دوور لە کاری توندوتیژیی و بەکارھێنانی چەک .
20 – 11 – 2017

لێدوانێک بنووسە